المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


چۆنیه‌ تی بانگدان و دابه‌ ستنی نوێژ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول چۆنیه‌ تی بانگدان و دابه‌ ستنی نوێژ

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت أبريل 16, 2011 5:21 am

چۆنیه‌ تی بانگدان و دابه‌ ستنی نوێژ



بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمد لله‌رب العالمین الصلاة
والسلام علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی
الله‌علیه‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعه‌ بإ حسان إلی یوم الدین. أما
بعد



1- بانگدان بۆ هه‌ رپێنج فه‌رزه‌که‌ فه‌رزی(کیفایه‌یه‌).
فه‌رزی(کیفایه‌) واته‌:- ئه‌وه‌یه‌ که‌ واله هه‌ر‌ وڵاتێکدا یان
هه‌رشوێنێکدا کۆمه‌ڵێک که‌س بیکات و کاره‌که‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت،
ئه‌وه‌له‌سه‌ر خه‌ڵکی تری ئه‌و وڵاته‌ یان ئه‌وشوێنه‌ لاده‌چێت،به‌ڵام
ئه‌گه‌رکه‌س نه‌یکات،یان که‌سانێك بیکه‌ن، به‌ڵام کاره‌که‌یان به‌ته‌
واوه‌تی پێ ئه‌نجام نه‌درێت،ئه‌وه‌
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ یان ئه‌و شوێنه‌ هه‌موویان تاوانبارده‌بن به‌هۆی
ئه‌وکه‌مته‌ر خه‌مییه‌وه‌.

2- به‌وشێوه‌یه‌ی که‌له‌ سوننه‌تداهاتوه‌ به‌بێ که‌م وزیادله‌کاتی خۆیدا.
چۆنیه‌تی بانگ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری(خوا) صلی الله‌ علیه‌ وسلم به‌م شێوه‌یه‌بوو.
(عبدالله‌ی کوڕی زه‌یدی عبد ربه)خوای لێ رازیبێت ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا‌(صلی الله‌علیه‌وسلم)بڕیاریدا
زه‌نگ لێ بدرێت بۆبانگ کردن بۆنوێژ،که‌خۆیشی حه‌زی لێ نه‌ده‌کرد
چوونکه‌له‌ کاری گاووره‌کان ده‌چوو،جاله‌ خه‌ومدا پیاوێك به‌ده‌ورمدا
ده‌سوڕایه‌وه‌ دووجلی سه‌وزی له‌به‌ردابوو وه‌زه‌نگێکیشی به‌ده‌سته‌وه‌
بوو،منیش پێم ووت:ئه‌ی به‌نده‌ی خوا،ئایا ئه‌و زه‌نگه
نافرۆشیت؟ووتی:تۆبۆچیته‌؟ووتم:بانگی خه‌ڵکی پێ ده‌که‌ین بۆنوێژ‌.ئه‌ویش
ووتی:ئایا شتێکت پیشان نه‌ده‌م له‌وه‌ چاکتربێت؟ووتم به‌ڵێ،جا ووتی:بڵێن:
ا(الله‌اکبر الله‌اکبر ،الله‌اکبر
الله‌اکبر،أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌، أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌،أشهد أن
محمدآرسول الله‌، أشهد أن محمدآرسول الله‌،حي علی الصلاة،حي علی الصلاة،حي
علی الفلاح،حي علی الفلا ح، الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله‌ إلاالله‌
) پاش ماوه‌یه‌ك دوورکه‌وته‌وه‌ جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه‌ و ووتی: ئه‌گه‌رنوێژدابه‌سترابڵێن:( الله‌اکبر، الله‌اکبر، أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌، أشهد أن محمدآرسول الله‌، حي علی الصلاة، حي علی
الفلاح،قد قامت الصلاة،قد قامت الصلاة، الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله‌
إلاالله‌)جابه‌یانی هه‌ستام و هاتم بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی
الله‌علیه‌وسلم)و هه‌واڵی ئه‌و خه‌وه‌م پێ دا ئه‌ویش فه‌رمووی))إنها لرؤیا
حق إن شاء الله‌)) واته‌: ئه‌م خه‌وه‌ راسته‌،ئه‌گه‌رخوا ویستی له‌سه‌ر
بێت.پاشان فه‌رمانی به‌ بانگ دان کرد،جا (بیلال)ی(مولی)ی(أبوبکر)به‌وه‌
بانگی ده‌دا.
3-سوننه‌ته‌ له‌ بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر(تثویب)بکات.
(تثویب)ئه‌وه‌یه‌ پاش(حي علی الفلاح)له‌ بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر بڵێت:
(الصلاة خیر من النوم)دووجار،تاوه‌کوخه‌ڵکی له‌ خه‌وهه‌ڵسن.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)
یه‌کێک له‌ هاوه‌ڵان که‌ ناوی(أبومحذورة)بوو ره‌زای خوای لێبێت به‌م شێوه‌
فێری بانگدانی کرد که‌ تێیداپاش ((حي علی الفلاح،حي علی الفلاح
))بڵێت(الصلاة خیر من النوم،الصلاة خیر من النوم)وه‌ پاشان بڵێت(الله‌اکبر
الله‌اکبر،لاإله‌ إلاالله‌)
تێبینی:ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌بانگی یه‌که‌می به‌یانیدا ده‌ وترێت که‌ بۆ
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌وتووه‌کانه‌‌ که‌ له‌ خه‌وهه‌ڵسن.
4-واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێک گوێی له‌ ده‌نگی بانگ وقامه‌ت بێت وه‌ڵامی
بداته‌وه‌،به‌م شێوه‌یه‌
عمری کوڕی خطاب(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌
گێڕێته‌وه‌ که‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)فه‌رمووی
ئه‌گه‌ربانگده‌رووتی(الله‌اکبر الله‌اکبر)یه‌کێکتان بڵێن ا(الله‌اکبر
الله‌اکبر)پاشان ووتی( أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌)ئه‌ویش بڵێت(أشهد أن ڵاإله‌
إلاالله‌)پاشان ووتی(أشهد أن محمدآرسول الله‌)ئه‌ویش بڵێت(أشهد أن محمدآرسول الله‌)پاشان ووتی(حي علی الصلاة)ئه‌
ویش بڵێت(لا حول ولاقوةإلابالله‌)پاشان ووتی(حي علی الفلا ح)ئه‌ویش
بڵێت(لا حول ولاقوةإلابالله‌)پاشان ووتی (الله‌اکبر الله‌اکبر)ئه‌ویش
بڵێت(الله‌اکبر الله‌اکبر)پاشان ووتی(لاإله‌ إلاالله‌)ئه‌ویش
بڵێت(لاإله‌ إلاالله‌)
له‌ دڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌ بڵیت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌ هه‌شته‌ وه‌.
5- له‌کۆتایی بانگه‌که‌شداسه‌ڵاوات دان ودوعای دوای بانگ وهه‌ر دوعایه‌کی
تر که‌ سوننه‌ته‌ بیخوێنیت.
عبدالله‌ کوڕی عمر(خوایان لێ ڕازیبێت) ده‌ڵێت بیستم له‌ پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی:
ئه‌گه‌ر بیستتان بانگده‌ر بانگی دا ئه‌ وه‌ وه‌کو ئه‌و و بیڵێنه‌وه‌،پاشان
سه‌ڵاواتم له‌ سه‌ر بده‌ن،چونکه‌
هه‌ر که‌ سێك سه‌ڵاواتێک له‌ سه‌ر من بدات خوای گه‌وره‌(10) جارسه‌ڵاواتی
له‌سه‌رده‌دات،پاشان داوای(الوسیله‌)م له‌ خوای گه‌وره‌ بۆبکه‌ن که‌
پله‌وپایه‌یه‌که‌ له‌ به‌هه‌شتدا ته‌نها بۆیه‌ ك به‌نده‌یه‌ له‌
به‌نده‌کانی خوا،هیوام وایه‌ ئه‌و به‌نده‌یه‌ من بم،جاهه‌رکه‌سێك داوای(الوسیله‌)م بۆ بکات ئه‌ وه‌(شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات .
وه‌ هه‌روه‌ها (جابر)ره‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێت پێغه‌ مبه‌ری خوا( صلی الله‌علیه‌وسلم)فه‌رموویه‌تی:
هه‌ر که‌سێك کاتێك ده‌نگی بانگ ده‌بیستێت له‌دوای بانگ بڵێ:(اللهم رب هذه‌ الدعوة التامة والصلاة القائمه‌ آت محمدآ الوسیلة والفضیلة وابعثه‌ مقامآ محمودآ الذي وعدته)ئه‌ وه‌ ‌ ئه‌ وه‌(شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات .
وه‌ هه‌روه‌ها (أنس)خوای لێ ڕازیبێت
ده‌ ڵێت بیستم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی:
(الدعاء لایرد بین الأذان والإقامة) واته‌: دوعای نێوان بانگ و قامه‌ ت
ناگه‌ڕێته‌وه‌،واته‌ بێ گومان وه‌رده‌گیرێت.
تێبینی:
1-به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئێمه‌دا به‌سه‌ر بانگ ده‌ری مزگه‌ وته‌کاندا
سه‌ پێنراوه‌ که‌ وا له‌ پاش هه‌موو بانگێک جگه‌ له‌ بانگی شێوان(مغرب)
سێجاربڵێن:(ألف صلاة وسلام علیك وأصحابك یارسول الله‌)پاشان بڵێن:علی روح
فلان وفلان.....(ألفاتحة) وه‌ هه‌ندێ شتی تریش که‌ ئه‌ مانه‌ هه‌موویان
دروست کراون(بیدعة)ن هیچ ئه‌سڵی نیه‌ له‌ شه‌رعدا.
2-وه‌ هه‌ر له‌ وڵاتی خۆماندا ئه‌و سوننه‌ته‌ی که‌وا دووبانگ بۆ نوێژی
به‌یانی بدرێت مرێنراوه‌ چونکه‌ ته‌نها یه‌ك بانگ ده‌درێت وه‌(الصلاة خیر
من النوم) له‌و بانگه‌دا ده‌ڵێن ،جا ئه‌مه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ مراندنی
سوننه‌تێکه‌ ،وه‌له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ زیاد کردنی بیدعه‌یه‌کیشه‌ چونکه‌
بانگی یه‌که‌م سوننه‌ته‌،
بۆهه‌ڵساندنی خه‌ڵکیه‌ له‌ خه‌و،وه‌ ئاگاداریشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌
واشه‌ونوێژده‌که‌ن، که‌واخۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ نوێژی به‌یانی،چونکه‌
کاته‌که‌ی نزیك بۆته‌وه‌،وه‌ ئه‌گه‌ر نییه‌تی ڕۆژووگرتنیشییان هه‌بێت با
پارشێو بکه‌ن.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌

سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى