المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


ه‌ڵاقی زۆر لێكراو

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ه‌ڵاقی زۆر لێكراو

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت أبريل 16, 2011 8:47 pm

ته‌ڵاقی زۆر لێكراو


مه‌لامسلم فریزی‌ - وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی مه‌لا صاڵح



2/2/2011 1:25:45 PM
سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَقی كه‌سێكی‌ زۆر لێكراو زانایان یه‌ك ده‌نگن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌: كه‌ ناكه‌وێت، به‌لاَم به‌جۆرێك: ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر
لێكردنه‌كه‌ توندو ترسناك بێت، وه‌ك: هه‌ره‌شه‌ی‌ كوشتن‌و ئه‌ندامێكی‌
لاشه‌ بڕین‌و لێدان‌و به‌ندكردن‌و...هتد. له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی‌
پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (لا طلاق ولا عتاق فی
إغلاق)، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی‌: (إن الله وضع عن أمتی الخطأ والنسیان وما
استكرهوا علیه)، وه‌ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ رازیبون‌و ده‌ستی‌
ئه‌نقه‌ستی‌ تێدا نیه‌ به‌ڵكو به‌ زۆریه‌، بۆیه‌ حوكمه‌كه‌ی‌ وه‌كو
هاوشێوه‌ی‌ حوكمی‌ ته‌لاَقی شێت‌و خه‌وتوو هه‌ژمارده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر
ته‌هدیدو ترسه‌كه‌ جێگای‌ مه‌ترسیه‌كی‌ ئه‌وتۆ نه‌بوو، (بێ هێز بوو)
ئه‌وه‌ به‌ وته‌ی‌ راجیح ته‌لاَقه‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌پێشدا باسمان كرد رای‌ جمهوری‌ زانایانه‌، به‌لاَم له‌
مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی: هاتووه‌ كه‌ ته‌لاَقی به‌زۆری به‌هه‌رجۆرێك‌و له‌ژێر
هه‌ر فشارێك هه‌بێت ده‌كه‌ویت، به‌لاَم رایه‌كی‌ تری‌ هه‌موو زانایان
هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: هه‌ركاتێك قازی‌ مه‌حكه‌مه‌ی‌ شه‌رعی ته‌لاَقی
به‌كه‌سێك به‌تاڵ كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ كۆڕا ده‌نگی‌ زانایان ئه‌م ته‌لاَقه‌
ده‌كه‌وێت وه‌ ئه‌وه‌ی‌ لێ وه‌رناگیرێت كه‌ بڵێت: به‌ زۆری بووه‌.

پێشه‌وا شافعی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ رای ئیمام مالیك‌و ئیمام أحمد رای
جمهوریان پێكهێناوه‌ وه‌كو له‌ پێشدا هێناومانه‌ته‌وه‌، رایه‌كی‌ تری
تایبه‌تیشی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: (ئه‌گه‌ر ته‌هدید كه‌ره‌كه‌
له‌ده‌ستی‌ بێت گه‌فه‌كه‌ی‌ جێ به‌جێ‌ بكات، ئه‌وه‌ ته‌لاَقه‌كه‌ ناكه‌وێت،
به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی‌ نه‌یه‌ت ئه‌وه‌ نابێت ته‌لاَق بڵێت ئه‌گه‌ر
هه‌ركات ته‌لاَقی وت ئه‌وه‌ ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت).

سه‌باره‌ت به‌ ته‌لاَقی توڕه‌بوو: ئه‌وا چه‌ند رایه‌كی‌ له‌سه‌ره‌.. كه‌
رای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌: ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌
توڕه‌بوونه‌كه‌ بگاته‌ ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی‌ كه‌ هۆش‌و عه‌قڵی لای خۆی
نه‌مینێت.

سه‌باره‌ت به‌ سوند خواردن به‌ ته‌لاَق: كه‌ شتێكی‌ باوه‌ له‌لای‌ هه‌ندێك
له‌ خه‌ڵكی‌، وه‌ زۆر جۆری هه‌یه‌و چه‌ند رای زانایانیشی له‌سه‌ر هه‌یه‌
به‌لاَم رای‌ جمهوری‌ زانایان (كه‌ حه‌نه‌فی‌و مالیكی‌و حه‌نابیله‌)ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن: كه‌ ده‌بێت ئه‌وشته‌ی‌ ته‌لاَقه‌كه‌ی‌ بۆ وتوه‌ بیهێنته‌
جێ‌ یا خۆیان لێی بگرن (به‌ گوێره‌ی‌ ته‌لاَق وتنه‌كه‌) وه‌كو ده‌فه‌رمون:
(إن من حلف بطلاق زوجته إذا حنپ یلزمه ما حلف به)، كه‌سێك سوێند بڵێت به‌
ته‌لاَق ئه‌وه‌ ده‌كه‌وته‌سه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌لاَقی بۆ وتوه‌.

به‌لاَم پێشه‌وا ابن تیمیه‌ ئه‌م رایه‌ به‌بێهێز ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م: له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی‌ ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ دوای‌ سه‌رده‌می‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان هاته‌
كایه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ جاری‌ وا ده‌بێت
ته‌لاَق بۆ حه‌ڕام ده‌وترێت یا بۆ پچڕاندنی‌ سیله‌ی‌ ره‌حم‌و...هتد. له‌
مه‌عصیه‌ت ئیتر چۆن دێته‌ جێبه‌جێكردن! پاشان هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌
فه‌تواكه‌ی‌ ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ ته‌نها به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ناوترێت به‌ڵكو
له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی‌‌و له‌مامه‌ڵه‌و قسه‌وباس ئه‌مه‌ روو ئه‌دات، بۆیه‌:
رای وایه‌ كه‌ناكه‌وێت به‌لاَم به‌مه‌رجێك ده‌بێت ته‌وبه‌و ئیستیغفاربكات‌و
جارێكی‌ تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری‌.ئینجا إبن القیم یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م
رایه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ قه‌ولی (أرجح)ه‌، وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر نیه‌تی‌
پیاوه‌كه‌ش: ئه‌گه‌ر نیه‌تی‌ پێ ته‌لاَق نه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌فاره‌تی‌
وه‌كو كه‌فاره‌تی‌ سوند بدات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست‌و نیه‌تی‌ ته‌لاَق
بێت ئه‌وا ته‌لاَقێكی‌ ده‌كه‌وێت!.
تێبینی یه‌كی‌ گرنگ لێره‌دا: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم له‌م
كابرا توڕه‌بوو كه‌ سێ به‌سێ ته‌لاَقی وت‌و پێی‌ فه‌رموو: (أَیُلْعَبُ
بِكِتَابِ اللَّهِ وَأَنَا بَیْنَ أَظهُڕكُمْ حَتَّی‌ قَامَ رَجُلٌ وَقَاڵ
ێا رَسُوڵ اللَّهِ أَلا أَقْتُلُهُ) قال الحافڤ: رجاله پقات، ئایا كه‌سێك
موسڵمان بێت‌و به‌رده‌وام وشه‌ی‌ ته‌لاَقی به‌ده‌ما بێت ئاخۆ ده‌بێت
حوكمه‌كه‌ی‌ ئه‌و چۆن بێت؟! بۆیه‌ ده‌بێ موسڵمان له‌سوند وتن به‌ته‌لاَق
خۆیان به‌ دووربگرن.
ئینجا به‌ نسبه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌ زۆری ده‌كات یا ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ته‌لاَق
له‌ نێوان پیاوو هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم
له‌ فه‌رمووده‌ له‌ ئۆمه‌تایه‌تی‌ به‌ده‌ری‌ ناوه‌و ده‌فه‌رموێ‌: (لیس منا
من خبب امرأه‌ علی زوجها. أو عبداً علی سیده) أخرجه أبوداود، واته‌: ئه‌وه‌
له‌ ئێمه‌ نی یه‌ كه‌سێك كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ی‌ هان بدات له‌پیاوه‌كه‌ی‌ یا
به‌نده‌كه‌ی‌ هان بدات له‌ گه‌وره‌كه‌ی‌، وه‌ له‌ سونه‌نی‌ ئه‌بوداود
فه‌رمووده‌كه‌ به‌ نه‌فره‌تلێكردنی‌ ئه‌وجۆره‌ كه‌سه‌شی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌
ده‌فه‌رموێ‌: (ملعون من خبب امرأه‌ علی‌ زوجها أو عبداً علی‌ سیده)، خۆی
وشه‌ی‌ (خبب) مانای تێكدانی‌ دڵی‌ ئافره‌ت له‌ پیاوه‌كه‌ی‌ به‌وه‌ی‌
له‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ بیگۆڕێت بۆ رك لێبونه‌وه‌ی‌!، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌
تێكدانی‌ شیرازه‌ی‌ خێزان‌و په‌رته‌وازه‌یی ئه‌ولادو...هتد. لێ ی
ده‌كه‌وێته‌وه‌! بۆیه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئیسلامه‌تیدا له‌ گوناهێك له‌ گوناهه‌
هه‌ره‌گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌كرده‌وه‌ی‌
شه‌یاتین‌و جادو بازه‌كان!.

سه‌باره‌ت به‌ حوكمی‌ له‌باربردنی‌ منداڵ: له‌ كتابی (ألفتاوی‌ الجامعه‌:
3/1056) هاتووه‌: دروست نیه‌ منداڵ له‌باربردن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاكه‌شی
بێت (یا له‌هه‌ر مه‌رحه‌له‌یه‌ك كه‌وا منداڵ پێی تێ ده‌په‌ڕێت)، مه‌گه‌ر
عوزرێكی‌ (زه‌روری‌ توندو تۆڵی‌) شه‌رعی هه‌بێت بۆ ئه‌م له‌باربردنه‌ (كه‌
ئه‌وه‌ش لێژنه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕو جێ ی‌ باوه‌ڕ ئه‌م بڕیاره‌ بدات: كه‌
دووگیانی‌ مه‌ترسی بۆ گیانی‌ دایكه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای‌ بێ ئومێد
بوون له‌چاره‌سه‌ری‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و هیچ رێگایه‌كی‌ تر نه‌مینێ جگه‌ له‌وه‌
نه‌بێت)،
وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ زۆری ده‌كات بۆ له‌باربردنی‌ منداڵ ئه‌وه‌ (بێگومان)
گوناهی‌ كوشتن‌و له‌باربردنی‌ منداڵه‌ بێ تاوانه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی‌!.

سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى