المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
مێژووی شەڕی هەڵگەڕاوەکان، پهند وهرگرتن لێی
صفحة 1 من اصل 1

ئامادەکردنی : ماکوان کەریم
نوسینهوهی: نور ئهحمهد
لەدوای کۆچی پێغەمبەر ( علیە الصلاة والسلام ) زۆربەی زۆری جزیرەی عەرەب مورتەد بوونەوە واتە لە دینی ئیسلام وەرگەڕان یاخود بڵێین پاشگەز بوونەوە لە ئیسلام، تەنها سێ شوێنی نەگرتەوە ئەویش (مدینەی منهورە، مەککەی موکهرهمه، طائف، دێیەك بەناوی جواثی لە بحرین)، بەڵام خوای گەورە منەتی خۆی کرد بەسەر موسڵمانان ئەویش ئەوە بوو له دوای وهفاتی پێغهمبهر ئومەتی دایە دەست ابوبکری صدیق کە فیتنەی کافرو هەڵگەڕاوەکان ڕابماڵێت، کە ئەمەش موعجزەیەکە خوای گەورە بەخشیوویەتی بەم پیاوە بەڕێزە بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەو دەسەڵاتەی گرتە دەست و بەرامبەر هەموو هەڵگەڕاوەکان و کافرەکان کە لەدوای وەفاتی پێغەمبەری سەروەرمان ( علیە الصلاة والسلام ) وهستاو وتوانی ئەو بارو ڕهوش و هەلومەرجە ئارام بکاتەوە.
جزیرەی عەرەب لەسەر ئاستی گشتی هەموو پاشگەز بوونەوە لە ئیسلام لەبەر چەند هۆکارێك بوو، هەندێکیان ئەیان ووت زەکات نادەین، بەڵام بڕوامان بە هاتنی محمد (علیە الصلاة والسلام) هەیە وبڕوامان بە نوێژو ڕۆژوو ئەرکانەکانی ئیسلام هەیە، بەڵام لە زەکاتداندا بمانبەخشن، هەروەها کۆمەڵێك لەعەرەبەکان ووتیان نا بەتەواوەتی وازله ئیسلام ئەهێنین، محمد بەتەنها بناغەی ئەم دەوڵەتەی دامەزراندو لەدوایی نەمانی محمد ئەم دهوڵەتە ڕووخاو ئێمە دەست ئەکەینەوە بە پەرستنی بتەکانمان، بەتایبەتی عەرەبەکانی (بەنی حەنیفە) کە ژمارەیان ١٠٠هەزار کەس بوو. دەستیان کرد بە پەرستنی بتەکانیان، کۆمەڵێکی تر لەناو عەرەبدا پەیدا بوون کە بانگەوازیان بۆ پێغەمبەرایەتی خۆیان دەکرد لەبەناوبانگەکانیان (مسيلمة الحنفي الكذَّاب، والأسود العنسي، وطليحة بن خويلد، وسَجَاح ) بوون.
هۆی ڕووداوی هەڵگەڕاوەکان (مرتد ):
کورتهی باس..
پێش هەموو شتێك بۆ ئەوەی بزانین لە کاتێکدا کهزۆربەی زۆری عەرەب لەسەردەمی جاهیلیەتدا بوون کە پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) بە پهیامهکهیهوه هات و ڕووداوی پێغەمبەرایەتی خۆی بۆ خهڵکهکه ڕوون کردهوه که لەماوەی ٢ ساڵدا خەڵکی زۆر هاتە ناو ئەم ئیسلامە، لەماوەی ساڵی (وفود) و سەرەتای جەنگی (موئتا)، موسڵمانێکی زۆر ڕوویان کردە ئەم ئیسلامە و خەڵکێكی زۆر بەرەو ئیسلام هاتن، لەڕاستیدا ئەم ئیسلامەش لەلای خەڵکی بەشێوەیەکی سروشتی وەریان گرتبوو، خەڵکیك کەهاتنە ناو ئەم ئسیلامەوە به هۆکاری هێزو توانای موسوڵمانان سەرسام ببوون، هەروەك لە جزیرەی عەرەبی موسڵمانان توانیان کۆنترۆڵی بکەن بەسەریاندا..
ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی زۆرێك لەخەڵکی موسڵمان ببێ، هەندێك کەسیان هەبوو بۆ سەروەت و سامان ئیسلامیان وهرگرت، چونکە ئیسلام لەشەڕ و جیهادابوو بە حوکمی ئەوەی لەشەڕەکانا سەرکەوتوو ببوون لەم ڕێگایەشەوە سەروەت و سامانێکی زۆر دەست موسوڵمانان کەوتبوو، هەبوو ئارەزوویان لە جیهادو غەنیمەت بوو هەر بۆیە دەهاتنە ناو ئیسلامەوە، هەروەها کۆمەڵێکی تر هەبوون لە ترسی موسڵمانان هاتبوون، کە ئهو ههموو هێزو دهسهڵاتهی موسڵمانانیان بینی مهعنهویاتی موسڵمانان بەرزبووەتەوە لە ترسا دەهاتە ناو ئیسلامەکەوە، هەروەها کۆمەڵێکی کە هەبوون بە هۆکاری ئەو کۆمەڵانەی سهرهوه نەبوون کە باسمان کردن وەکو ئارەزوو هێزو ترس و.....هتد، بەڵکو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی گهورهی عهشیرهت و زەعیم و سەرکردایەتی گەورەی گەل هۆزەکانی خۆیان بوون بەو هۆیەوە هاتبوونە ناو ئیسلامەکەوە کە وەکو دهمامکێك بوو بۆ ئەوان بۆئەوەی عەرەب بسازێنن لەگەڵ موسڵمانان.
کاتێك کە دەوڵەتی ئیسلام بەوشێوە گەورەیە دامەزرا، وایان زانی بە کۆچی دوایی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) ئەم دەوڵەتە هەڵئەوەشێتەوە!، لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەورەیەی که وهك دهریا ڕژانه ناو ئیسلام.. بهڵام پێغەمبەری خوا وەفاتی کرد، لەم کاتەدا ئەبوبەکری صدیق (ڕەزاو ڕهحمهتی خوای لێبێت) هێزێکی سەربازی ئامادە دەکات بەسهرکردایهتی (ئوسامەی کوڕی زەید) بۆ لێدانی ڕۆم کەئەمەش وەسیەتێکی پێغەمبەری خوا بوو پێش کۆچی دوایی. ئەمەش بە کرداری هاتە دی سوپاکەی ئوسامە دەرچوو بەرەو دەوروبەری شام، کە زانیان پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) ناردونی وهسێتی سهروهرمانه.. بۆیه ئەبوبەکری صدیق ناردنیەوە و شەڕیان نەکرد، بەڵام کە گەڕانەوە کۆمەڵێك هۆزیان بینی کە هەڵگەڕابوونەوە، ئەم گەل و هۆزانە سەروەت و سامانێکی زۆریان دەست کەوت و توانیان سهربکهون بەسەریاندا و بەخێرای گەڕانەوە لای ئەبوبەکری صدیق بۆ مدینەی منهورە بە دەست کەوتێکی باش و سەرکەوتن لەو ناوچانەدا، پاشان ئەبوبەکری صدیق هێزەکانی دابەش کرد بە ١١ بەشەوە لە جەزیرەی عەرەبیدا، بۆ ئەوەی هێزی موسڵمانان هەڵگەڕاوەکان بترسێنێت کەلەو ناوچانەدا هەبوون، زۆرێك لە هاوهڵان داوای ئەوەیان کرد کە گرفت نیە باکۆمەڵێك لەوانە زەکات نەدەن، چونکە ئێستا زۆرێك لەدەوڵەتی ئسیلامی و دەوروپشتی لەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام) هەموو هەڵگەڕانەوە لە دینی ئیسلام وە کۆمەڵێکی کەم مابونەوە لە مەککەو مدینەو طائف، بەڵام ئەبوبەکری صدیق ڕازی نەبوو. پاسەوان و ئێشکگرێکی زۆری دانا لەدەوروبەری شاری مەدینە نامەی نارد بۆ هەموو هۆزەکان بە زمانێکی زۆر توندوتیژ وه هەڕەشەی لێ ئەکردن و ئەی ترساندن بەمەبەستی مانەوەیان لەسەر دینی ئیسلام و ئەگەر وانەبێ سوپا ئەنێرێت بۆ سەریان، بەڵام ئەبوبەکری صدیق (ڕەزاو ڕهحمهتی خوای لێ بێت) لەیەک کاتدا سوپاکانی نارد بۆ هەموولاکان بەیەکسانی، وەئەمانەش هەموو ئارەزوویان هەبوو کە جیهاد بکەن و خەبات بکەن لە پێناوی خوای گەورە، ئەم ١١هێزه توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ئالێرەوە پوختەی باسەکەمان دەست پێ دەکات.
پوختهی باس..
بابزانین چۆن ئەبوبەکری صدیق (ڕهزاو ڕهحمهتی خوای لێ بێت) ئەم کارانە جێبەجێ دەکات کە لەو کاتەدا هەموو جزیرەی عەرەب هەڵگەڕاونەتەوە لە دینی ئیسلام و پاش کۆچی دوای پێغەمبەری نازدارمان (علیە الصلاة والسلام) ئەبوبەکری صدیق دێتە سەر شانۆی سیاسهت دەبێتە جێنشینی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) .
کورتە باسێکی ئوسامە:
پیش کۆچی دوایی پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام)، پێغەمبەری خوا سوپایەکی ئامادە کردووە بهسهرکردایهتی ( ئوسامەی کوڕی زەید) بۆ شەڕکردن بەرامبەر بە ڕۆم، ئەم سوپایە ڕۆیشتە دەرەوە لە نزیك شاری مدینە.. هەواڵی خۆشەویستمان بەوان گەیشت کە پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) کۆچی دوایی کردوەو سوپاکه گەڕایهوە بۆ شاری مهدینه، پاشان ئەبوبەکری صدیق کرایە جێنشینی پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام). پاش ئەوەی ئەبوبکر کرایە خەلیفەی موسڵمانان بڕیاریدا کە ئوسامەی کوڕی زەید بەهەمان هێزەوە بنێرێتەوە بۆ ناوچەکانی وڵاتی شام، لەم حاڵەشدا کودەتایەك بەسەر موسڵماناندا کرا ئەویش کودەتای هەڵگەڕانەوە بوو واتە (مورتهد) بوونەوە، که زۆربەی زۆری ناوچەکانی گرتبوەوە، لهم بارو ڕهوشهدا ئەبوبەکری صدیق سوپای ئامادە کردووە بچێتە دەرەوە، هەڵگەڕاوەکانیش ئەیانەوێ هێرش بکەنە سەر شاری مەدینە، لەهەمان کاتدا ڕۆمهکان خۆیان ئامادە کردووە لەشامەوە بۆئەوەی هێرش بکەنە سەر موسڵمانان، وەئەگەر بێتو ئەم سوپایە بەشێوەیەکی ڕوکاری نەچێتە دەرەوە باشترە بۆ موسڵمانان چونکە موسڵمانان ناتوانن بەرگری بکەن لەشاری مەدینە ئەگەر هێزی تێدا نەمێنێتەوە، بەڵام ئەبوبەکر سور بوو لەسەر ئەوەی کەئەم سوپایەی ئوسامەی کوڕی زەید بنێرێتە دەرەوە بۆئەوەی بچێتە شام هەرچەندە ئەیزانی کە لەشاری مەدینەو زۆر نزیکە لە هەڵگەڕاوەکانەوە و هەرکاتێك بیانەوێ دەتوانن داگیری بکەن.
ئەبوبەکر سوپاکەی ئامادە کردبوو بەردەوام بوو لەسەر قسەی خۆی، موسڵمانانی ئامادە کرد لەو هەموو حاڵەتە ترسناکە هاوهڵه بەرێزەکان هاتنە خزمەتی ووتیان تۆ چۆن ئەم هێزە ئەنێریتەوە دەرەوە لەکاتێکدا ئەمە بارو هەلومەرجی ئێمەیە کە هەموو جزیرەی عەرەبی کافر بوونەتەوەو هەڵگەڕاونەتەوە و ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان نیە، تۆ ئەم هێزە ئەنێریتە دەرەوە ئەی کێ چاودێری ئەم شارە بکات؟ کێ چاودێری ناو وڵات و پاتەختی موسڵمانان بکات؟، لەم کاتەدا ئەبوبەکری صدیق (ڕەزاو ڕهحمهتی خوای لێ بێت) قسەیەك دەکات کە دەبوو بە نور ووشەکانی بنوسرایەتەوە ئەویش فەرمووی (والله لا أحلُّ عقدةً عقدها رسول الله، ولو أن الطير تخطفنا، والسباع من حول المدينة، ولو أن الكلاب جرت بأرجل أمهات المؤمنين لأجهزَنَّ جيش أسامة) واتە : (بەخوا گرێ یەك ناکەمەوە کە پێغەمبەری خوا بەستبێتی، هەتا ئەگەر باڵندەش بمانفڕێنن و شێر لە چواردەوری مەدینەدا بن، سەگەگانیش پێیەکانی دایکی موسڵمانان ڕاکێشن، سوپای ئوسامە ساز دەکەم ).!!
سوپاکەی ئوسامەی کوڕی زەید دەرچوو، هاوهڵهکان بێ دەنگ بوون لەئاستی ئەدەبی ئەبوبەکری صدیق.. هاوهڵه بەڕێزەکان بۆ جاری دووهم هاتنە لای ئهبوبکر، عمری کوڕی خەتاب (ڕهزاو ڕهحمهتی خوای لێ بێت) بە ئەبوبەکری صدیق ووت: (ئەگەر بکرێ سەرکردەیەکی تر دابنرێت غەیری ئوسامەی کوڕی زەید) لەبەرئەوەی ئوسامەی کوڕی زەید مناڵە، لەوکاتەدا لەتەمەنی ١٧ و ١٨ ساڵیدا بووە، عمر داوای کرد کە سەرکردەی زۆر بەهێزی کەمان هەیە کە زیاتر دەسەڵاتی هەیە، لەبەر ئەوەی ئەم کارە قورس و زەحمەتە. پاشان ئەبوبەکری صدیق توڕە دەبێ و سبحان اللە ڕیشی عمری کوڕی خەتاب دەگرێ و پێ ی ئەڵی : "ثكلتك أمُّك يابن الخطاب! أمنع أميرًا أمَّرَهُ رسولُ الله عن إمارة جيشه؟!"
واتە : ئهی کوڕی خهتتاب ڕێگری لهوه دهکهی که پێغهمبهر خوا ئهمیرێکی داناوه تۆ له ئهمیری سوپاکهی دهخهیت؟! بهراستی ئهمه ڕهنجهرۆ بوونه..
هەرچەندە عمری کوڕی خەتاب دڵسۆز بوو بۆ کارەکان، بەڵام زانیاریش پێویستییەکی گرنگ بووە بەتەنها ئیخلاص هیچ ناکات، ئیخلاص و زانیاری پێکەوە کاردەکەن، ئەبوبەکری صدیق زانیاری هەبووە کە قسەی پێغەمبەری ئازیزمانە (علیە الصلاة والسلام) کەئەمەش بەشێوەی وەحی بۆی هاتووە لەلایەن خوای گەورەوە هەر بۆیە ئەبوبەکری صدیق ئەو کارەش به ئەنجام دەگەیەنێت.!
ئهوهی که چاوهڕوان نهدهکرا ..
کاتێك هێزی سەربازی دەچێتە دەرەوە بە دەوروبەری شام لەسەر لێواری شاری مەدینە هەڵگەڕاوەکان خۆیان ئامادە کردووە بۆئەوەی هێرش بکەنه سهر شاری مەدینە، سەیری ئەو حاڵەت و زەمەنەی موسڵمانان بکەن کە لەلایەکی ترەوە سوپای کافرەکان و هەڵگەڕاوەکان هاتونەتە شاری مەدینە.
ئەبوبکری صدیق هێزێکی سەربازی دیکە ئامادە دەکات بۆ جێگایەکی تر کە بەهیچ ئەقڵ و پێوەرێکی ماددی و مەعنەوی و عەسکەری ئەمە قبوڵ نیە لەلای خەڵك، بەڵام ئەبوبەکری صدیق هەر سوپاکەی ئوسامە دەنێرێتە دەرەوە بە دەوروبەری شام دەڕوات و ئەچێتە ناو خاکی شامەوە هێزی سەربازی ڕۆمانی لەترسی ئەم هێزەی پێغەمبەری نازدارمان (علیە الصلاة والسلام) هەمووی ڕائەکات و هیچ کەسێکیان توانای کوشتن وکوشتاریان نیە لەگەڵ ئەم سوپایەدا.
لەکاتی گەڕانەوەیان کۆمەڵێك هۆز دەبینن هەست دەکەن ئەم هۆزانە هەڵگەڕاونەتەوە، وە شەڕیان لەگەڵ کردن و لێیان کوشتن توانیان هێزەکەیان بڵاوە پێ بکەن و سهربکهون بهسهریاندا، بەپەلەش ئوسامەی کوڕی زەید گەڕایەوە بۆلای ئەبوبەکری صدیق لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەی کە لەشەڕەکەدا دەستی کەوتبوون. پاشان هێزی سەربازی دەرچوون بەرەو باشوری جەزیرە کە لەوێدا موسڵمانان هێزو رەهبەتێکی زۆر گەورەیان بۆ پەیدا بوو لای هەموو هۆزە عەرەبەکان لەو ناوچانە دا کە هەبوون، کاتێك ئەم هێزە سەربازیانە گەڕانەوە شاری مەدینە و دەوروبەری ..هەستیان کرد کەلە شاری مەدینە سوپایەکی گەورەی تیایە کە هیچ کەسێك ناتوانێ ڕوبەڕووی ئەوان ببێتەوە، ئەمەش بەشێکی بچوکی هێزەکەیان بوو، بۆیە هێرشیان نەکردە سەریان کەئەمەش حیکمەتێکی خوای گەورەیە کە بە موسڵمانانی بەخشیووە وە منەتێکیش بوو کردی بەسەر موسڵمانان و ئەبوبەکری صدیق خوا لێ ی ڕازی بێت، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەی دەرچوونی سوپاکەی ئوسامەی کوڕی زەید بوو.
ئەبێ قسەکەی پێغەمبەری خوا بێتە دی فارس و ڕۆم بەو بەهێزیەی خۆیان هێرشیان نەکردە سەر موسڵمانان، پێغەمبەری خواو (نبوەتی) پیغەمبەری خوا کە لە رۆژی خەندەق دا ئەفەرموێت: (الآنَ نَغْزُوهُمْ وَلاَ يَغْزُونَا، نَحْنَ نَسِيرُ إِلَيْهِمْ) ئێمە ئەچینە سەر ئەوان ئەوان نایەنە سەر ئێمە، ههر کهس بانگهوازی سهروهرمان به راستگۆی وهربگرێت بانگهشهی بۆ بکات ئهوا ههموو دنیا دهخاته ژێر دهسهڵاتی خۆی (أدعوهم إلى أن يتكلموا بكلمة واحدة تدين لهم بها العرب، ويملكون بها العجم, تقولون: لا إله إلا الله، وتخلعون ما تعبدون من دونه) بەم شێوەیە عهرهب و عهجهم دەخاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان. ئهو مهوڵمانانهی کەبەڕاستگۆی مابوونەوە ووتیان (لا الە الا اللە) عهرهب و عهجهمیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
هەڵوێستی هاوهڵهکان بەرامبەر هەڵگەڕاوەکان:
ئەودەمە هاوهڵهکانی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) بینیان لەجەزیرەی عەرەبیدا خەڵکەکەی بەگشتی مورتەد بوونەتەوە، سەیریان کرد پایتەختی موسڵمانان خاڵیە لەهەموو هێزو جەنگاوەرێك کاتێک کە هێزهکهی ئوسامەی کوڕی زەید لەشام بوو، هۆزەکانی عەرەب لە باشوری مەدینە هەموویان کۆبوبونهوهو هەڵگەڕانهوه، دهیانویست خۆیان بدەن بەسەر شاری مەدینەدا، لەو کاتەدا دوو نوێنەری خۆیان نارد بۆلای ئەبوبەکری صدیق کەوەختی خۆی هاوهڵ بوبون، ئێستا هەڵگەڕاونەتەوە، کە یەکێکیان بەناوی (عيينة بن حصن الفزاري) و (الأقرع بن حابس)، ئەو دووانە ئهیانویست دانوستان بکەن لەگەڵ موسڵمانان لە شاری مەدینە، ئەبوبەکری صدیق هیچ لە داواکاریهکانی قبوڵ نهکردن کە ئەوان دایان نا بوو:
بە ئەبوبەکر یان ووت: ئێمە نوێژ ئهکهین و ڕۆژوو ئەگرین، بەڵام زەکاتمان لێ مەسێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە نایەینە ناو شاری مەدینەوە لەو کاتەدا هێزی موسڵمانان لەدەرەوە بوو وه ئەبوبەکری صدیق بەرپەرچی دانهوەو کردنیه دەرەوە و هیچی لە( عینییە وئەقرەع ) وەرنهگرت و پێی وتن: ئەوە کاری ئێوە نیە، چۆن خوای گەورە نوێژی فەرز کردووە لەسەر موسڵمانان بەو شێوەیەش زەکاتی فەرز کردووە کە دەبێ زەکاتی ماڵی خۆتان بدەن، وە عومەری کوڕی خەتاب و هاوهڵهکان به گشتی ووتیان بە ئەبوبەکری صدیق با کەمێك پەستانمان لەسەر کەم بێتەوە.. جارێ پەلەیان لێ مەکە، ئەم بۆچوونەیان پەسەند بکە و مەڵێ ئەتانکوژم بە مورتەدەکان، بەڵام ئەبوبکری صدیق بەهیچ شێوەیەك ڕازی نهبوو و فهرموی: (هەرکەسێ جیاوازی بکات لە نێوان نوێژو زەکات وهەموو فەرزەکانی ئیسلام من ئەیانکوژم من چۆن شتێك لەسەر خەڵکێك لائەبەم کەخواو پێغەمبەری خوا فەرزیان کردبێت، بەمەش دەرچونە لە ئیسلام هەرکەس ئەوکارەی کرد پێی کافر دەبێ). پاشان هاوهڵانی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) زانیان ئەبوبکری صدیق سورە لەسەر قسەکانی و بەردەوامە وە سوپا لەدەرەوەیە و لەشامە..
هاوهڵان ووتیان باشە بەچی شەڕیان لەگەڵدا بکەین؟! بەڵام ئەبوبەکر بەرپەرچی دانەوە بە چەند ووشەیەکی جوان کە هەق وایه له ههموو ماڵێکی موسوڵماناندا به ئاڵتون بنوسرێت ئهگهر موسڵمان دهسهڵاتی ههبێت.. فهرمووی: (أقاتلهم وحدي حتى تنفرد سالفتي. أي: حتى تُقطع رقبتي )، واتە: (ئەیانکوژم بەتەنها و شەڕیان لەگەڵدا ئەکەم هەتاکو ئەدەن لەگەردەنم )!!
پاشان هاوهڵان ئەمەیان بینی کە ئەبوبەکر ئەوەندە سورە بەڕاستی کارەکەی گرتووە هەموو هێزو تینیان تێکەوتووە و ووتیان: ئێمەش لەگەڵتاین ئەی ئەبوبەکری صدیق، ئەم ووشانە چووە ناو دڵی هەموویانەوە وە هیچ گومانێکیان لەدڵا نەما وە خۆیان ئامادەکرد بۆئەوەی هەرچۆنێك بووبێ هەتا سوپاکە دێتەوە خۆیان ڕێك بخەن و ئەو شەڕە بکەن، زانستی ئیداره ڕێگەیەکی گرنگ بوو لە ڕێگە چارەسەرەکان کە بەکاریهێنا، بەڵام هاوهڵهکان زۆرێکیان پهییان نهبرد بهو زانستهی خهلیفهی پێغهمبهر! ئیخلاص بەتەنها بەس نیە، خۆ بەخت کردنی تەواوەتی بەتەنها بەس نیە، وە چاکەکردن بەتەنها بەس نیە، لێرەدا ئەبێ بزانین بۆچی قورئانی پیرۆز لە هاتنە خوارەوەیدا لەسەرەتای دەست پێکردنی ئایەتەکانی باس لە زانین وزانست دەکات .
ئەبوبەکری صدیق یەکەم کەسە لەئومەتی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة السلام)، ئهگهر هەموو حەسەناتی ئومەتی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) کۆبکەیتەوە ناگاتە حەسەناتی ئەبوبەکری صدیق، پاشان ههموو ئومهتی محمد له تای تهرازویهکدا بێت وه ئهبوبکر بهتهنها خۆی له تای تهرازویهک بێت تای تهرازوی ئهبوبهکر قورس تره !!..
بۆئەوەی بزانن کە ئەم هاوەڵە بەڕێزەی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) بە صدیق واتە ڕاستگۆ ناوەزەندی دهرکردوە و هچ کەسێك بە قەد ئەبوبەکر زانا نیە، هیچ کەسێك ناگاتە ڕاستگۆیی ئەبوبەکری صدیق وە هیچ کەسێك ناگاتە بەخشینی ئەبوبەکری صدیق.
بەرەنگاری هەڵگەڕاوەکان..
ئەبوبکری صدیق (ڕەزاو ڕهحمهتی خوای لێ بێت) یەکەم کارێک کە کردی هەستا چاودێرییەکی زۆر گەورەی لەناو شاری مەدینە دامەزراند، وە خۆی یەکێك بوو لەوکەسانەی کە پاسەوانی ئەگرت، لەدوای ئەوەی سوپاکە گەڕایەوە بنکەیەکی سەربازی گەورەی دامەزراند لەباشوری شاری مەدینە بۆ ئەوەی سوپاکەی هەمیشە لە ڕاهێنانی سەربازیدا بن، لەدووری شاری مەدینە لە باکور و باشور بنکەی سەربازی دامەزراند بۆ ترساندنی هۆزو هەڵگەڕاوەکان بۆ ئەوەی نزیك نەبنەوە، لەو حاڵەتەشدا نامەی ئەنارد بۆ هەموو جێگاکانی شاری مەککەو تایف بۆئەوەی موسڵمانان کۆببنەوەو خۆیان ئامادە بکەنەوە بۆ جیهاد، لەهەمان کاتدا نامەی ئەنارد بۆ هەموو هۆزەکان و هەڵگەڕاوەکان بە زمانێکی هەڕەشە ئامێزو ترساندن بانگەوازی دەکرد بۆ ئیسلامەتی چونکە کاتەکەی کاتی ئەوە بوو، شێوازی جهنگی دەروونی بەکار ئەهێنا لەگەڵیاندا .
ئەبوبکری صدیق دەستی کرد بە ئامادەکردنی سوپاکەی وە سەربازی ئیسلامی ئامادەکرد بۆئەوەی بچنه دەرەوە بەرامبەر هەڵگەڕاوەکان لە کاتێکی گونجاودا، ١١ سوپای سەربازی ئامادەکرد، هەموو سوپایەکیش ژمارەیان لە دوو هەزار یان سێ هەزار یان خۆی ئەدا لە پێنج هەزار کەس، ئەم هێزانەی وا ئامادە کردبوو که لە کاتێکی لەبارو گونجاودا خۆیان بدەن بەسەریاندا، سوپاکانی وا دابەش کرد بە یەکسانی و بە ڕێکو پێکی شوێنێك نەمابوو لە نیشتمانی عەرەبیدا کە سهربازی بۆ ئاماده نهکردبێت ئهگهر چی به مهفرهزهیهکیش یان کهتیبهیهكیش بوببێت، بۆئەوەی بزانن کە هێزو توانای موسڵمانان چەندە گەورەیە.
هێرش و شەڕکردنیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەیخەینەڕوو:
سوپای یەکەم
سوپای یەکەمی موسڵمانان بەسەرۆکایەتی ( خالیدی کوڕی وەلید ) بوو، ژمارەی سەربازانی ٤٠٠٠ موجاهید بوون کە گەورەترین هێزی سەربازی بوو، ئەمەش ئەبوبەکری صدیق ئامادەی کرد بوو بۆ شەڕکردن بەرامبەر هەڵگەڕاوەکان، کارهکهی خالیدی کوڕی وەلید زۆر قورس بوو، یەکەم شوێن وویستی ڕووی تێبکات بە فەرمانی ئەبوبەکری صدیق ناوچەیەک بوو پێی ئەوترا (طيئ) پاش ئەو شوێنە ڕوویان کردە (بەنی ئەسد ) کە ئەو هۆزە زۆر سامناك بوون گهورهی ئەو هۆزە کەسێك بوو ناوی (طليحة بن خويلد الأسدي) سەرۆکایەتی ئەو هۆزەی دەکرد ..
پاشان چوونە ناو (بني تميم) کە لەناویاندا سەرکردەیەکی گەورەی تێدا بوو بەناوی (مالك بن نُويرة) یەکێک بوو لە هەرە ئازاکانی ئەو هۆزەو زۆر خەڵکی لەدەورو کۆببوەوە، لەو شوێنانەدا خالیدی کوڕی وەلید سەرکەوتنی بەدەست هێنا و پاشان روویکرده ناو هۆزی (بني حنيفة) کە رووبەڕووبونەوەی ترسناکترین هۆزی هەڵگەڕاوەکان بوو، سەرەکیترینیان (مسيلمة الكذاب) بوو، ئهبوبکر دوو هێزی تری نارد بۆ خالید (رهزامهندی خوا له ههموویان بێت)، خالیدی کوڕی وەلید بهم جۆره سوپاکهی رێك خست بۆ بهنی حهنیفه.. کەسێکی تێدا بوو لەناو ئەو هێزەدا ناوی (عدي بن حاتم الطائي) کە بەشی ( مەیمەنە) (بهشی ڕاستی سوپاکه)ی بەدەستەوە بوو، چونکە موسڵمانان بەرەو (طيئ) دەڕۆشتن (عدی) خۆی خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو لە هۆزی (عدي بن حاتم) بوو، بۆیە بردی لەگەڵ خۆی بۆئەوەی گفتوگۆ لهگهڵ هۆزەکەی لەگەڵدا بکات بۆ ئهوهی بیانهێنێتەوە ناو ئیسلامەکە. عدي کوڕی حاتەم الطائي قسەی کرد لەگەڵ هۆزی طيئ کە بریتی بوون لە دوو باڵ یەکێکیان بەناوی (غوث) ئەوی کەشیان بەناوی (جديلة)..
عدی کوڕی حاتەم توانی (غوث) ڕابکێشێتەوە ناو موسڵمانان و واز لە
هەڵگەڕاوەیی خۆیان بهێنن ٥٠٠ کەسیان بوونە موجاهیدو هاتنە ناو هێزی موسڵمانانەوە !
پاشان عدی کوڕی حاتەم چوو لەگەڵ (جەدیلە) قسە بکات ئەوانیش لەگەڵ ٥٠٠ موجاهید هاتە ناو ڕیزی موسڵمانانەوە، پاشان دەست بەجێ ڕووەو (طليحة الأسدي) ڕۆشتن لەوێدا توانیان سەرکەوتنێکی زۆر باش بەدەست بهێنن بەسەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلیدو سەرکردە بەڕێزەکانی سوپای موسڵمانان.
(طليحةُ بن خويلد) خۆی ڕای کرد، لەدواییدا خوای گەورە هیدایهتی پێبهخشیهوهو هاتهوه ناو موسڵمانان و لەزۆربهی فتوحاتەکانی ئیسلام بەشداری کرد. پاش ئەوە خالیدی کوڕی وەلید ڕوودەکاتە ناو هۆزی (بني تميم) لەناو ئەو هۆزەدا بینی کە هەموویان وازیان لە ئیسلامەتی هێناوە، بەڵام کاتێك کە چووە ناویان بەگشتی ئەم هۆزەش هاتنەوه ناو ئیسلام، موسڵمانان سەرکەوتنێکی زۆر بەرچاویان بەدەست هێنا بەسەر هۆزی بەنی ئەسەد دا، لەو کاتەدا ئەبوبەکری صدیق فەرمانی کرد بە هێزەکان ئهگهر چوونه جێگایهك گوێیان لە دەنگی بانگ بێت، شهڕیان لهگهڵ مهکهن تەنها بچنە ناوەوە.. پاشان داوای زەکاتدانیان لێبکەن لە بەنی تەمیم بەوشێوەیە کارەکەیان ئەنجام دا و ئەوانیش ووتیان ئێمە ئامادەین، هەروەها بەهەمان شێوە داوایان لە بەنی ئەسەد کرد ووتیان ئێمە ئامادەنین زەکات بدەین، پاشان دەستەیەکی تر پەیدا بوون بەناوی (حيَّ مالك بن نويرة) کە خالیدی کوڕی وەلید بەدیلی دەگرێت، لێرەدا جیاوازی یەکی زۆر هەیە لە نێوان خالیدی کوڕی وەلیدو ماللكی کوڕی نویرە و هەندێك لەدیلەکانی تر، نزیکترین شیکردنەوە لە ڕاستییەوە ئەوەیە کە خالیدی کوڕی وەلید بە هەندێك لەو پاسەوانانەی کە ئاگایان لەدیلەکان بووە پێی ووتون بڕۆن دیلەکان گەرم بکەنەوە. لەبەرئەوەی شەوێکی زۆر سارد بوو، بەڵام هەندێك لە پاسەوانەکان بە زمانی ئەوان کە ووتراوە گهرمیان بکەنەوە مانای بیانکوژن، دیلەکانیان کوشت وە ماللكی کوڕی نویرە سەرۆکی هۆزەکە ژمارەیەکی لێیان کوشت، هەتا هەواڵهكه گەیشت به خالیدی کوڕی وەلید ووتی وازبهێنن..
بەڵام کۆمەڵێك لە چاودێرەکان کە لەڕووی زمانەوانیەوە دەڵێن: (أدفئوا أسراكم) واتە دەیلەکانتان بکوژن کە لەزمانی عەرەبیدا ئەم ووشەیە بوەتە هۆکاری ئەوەی ئەو حاڵەتە رووبدات بۆیە لە کۆتاییدا دەفەرموێت: وازبهێنن بۆ دهیان کوژن..
سوپای دووەم
ئەم سوپایەش ڕووەو هۆزی بەنی حەنیفە ڕۆشت کە کەسێكی تێدایە بەناوی (مسيلمة بن حبيب الكذاب) لێرەدا وای بەباش دەزانم لەڕووی مێژووەوە باسێكی بەنی حەنیفە بکەم کە چۆن دەستیان کرد بە هەڵگەڕانەوە لە ئاینی ئیسلام..
پێش کۆچی دوایی پیغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) نوێنەرلە جزیرەی عەرەبی و ناوچەکانی دەوروبەری هاتن پەیمانیان دا بە پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) ئەم هۆزی بەنی حنیفەیە زۆر بوون ژمارەیان زیاد لە ١٠٠٠٠ کەس بوو لە ناوچەکانی یەمەن و خواروی جزیرەی عەرەبی و ناوچەکانی بهحرهین تا دەگاتە عومان و حەزرەمەوت و تا دەڕواتە ناوەڕاستی جزیرەی عەرەبی و لەوێشەوە بۆ بەنی نهجد ...هتد، لەو سەردەمەدا کاتێك کە هۆزێك دەچوونە خزمەتی پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام) پەیمانیان پێ بدایە بهپێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) بۆ ئەوەی دڵی ئەوان ڕازی بکات و دڵیان بداتەوە شتی پێ دەبەخشین، هەر بۆیە بەخششی دا بەم هۆزە وئەمانیش دەڵێن بە پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) کە هاوڕێیەکمان بەجێماوە و ئاگاداری وڵاغ و وشترو کەلوپەلەکانمان دەکات داوای بەخشش دەکەین بۆ ئەویش کەناوی (مسيلمة بن حبيب) بوو، پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام) فەرمووی پێیان: (أَمَا إنّهُ لَيْسَ بِشَرِّكُمْ مَكَانًا) واتە: ئهویش ههروهك ئێوه وایه له ئێوه خراپتر نیه..
بەڵام کە ئەم قسانەیان گێڕایەوە بۆ موسەیلمەی کوڕی حەبیب یەکسەر تووشی هەڵگەڕانەوە بوو ووتی: من پێغەمبەرم و ئەکەوێتە درۆکردن وە ووتی: لەگەڵ پێغەمبەری خوا ئیشەکەمان بەش کردووە بەڵگەشم ئەوەیە کە محمد پێی وتووم (أَمَا إنّهُ لَيْسَ بِشَرِّكُمْ مَكَانًا؟) کە وا تێگەیشتبوو ئیش پێکەوە بکەن کە لەدواییدا نامەیەکی نوسی بۆ پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) لەنامەکەدا نوسیبووی: من مسيلمة رسول الله إلى محمد رسول الله، إني قد أُشركت في الأمر معك، فلنا نصف الأرض، ولكم نصف الأرض، أو تجعل لي الأمر من بعدك، ولكني أعلم أن قريشًا قوم لا يعدلون.
واتە: لەموسەیلەمەی نێراوی خوا بۆ محمد نێراوی خوا، منیش هاوبهشم له پهیامهکهدا لەگەڵ تۆدا، نیوەی زەوی بۆمن ، نیوەکهی زەوی بۆ تۆ، لەدوای خۆت من بکە بە جێنشینی خۆت، هەرچەندە ئەزانم کە قورەیش قەومێکی داد پەروەر نین.
پێغەمبەر(علیە الصلاة والسلام) نامەیەکی بە هاوەڵێکی گەنجی خۆی بەناوی (حبيب بن زيد) نارد کە تیایدا نووسرابوو: ( مِنْ مُحَمَّدٍ رَسُولِ اللَّهِ إِلَى مُسَيْلِمَةَ الْكَذَّابِ، السَّلاَمُ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى، إِنَّ الأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ) .
واتە: لە محمد نێراوی خوا بۆ موسەیلەمەی کەذاب (درۆزن)، سەلام لەو کەسەی دوای ڕێنوێنی وهیدایەتی خوای گەورە ئەکەوێ، بەڕاستی زەوی خوای گەورە خۆی ئەیبەخشێ به ههرکهسێك که خۆی ئارهزوومهنده، له باوهڕداران و پارێزکاران). ئالێرەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە موسەیلەمەی (کەذاب) ووشەی کەذاب لێرەوە سەرچاوەی گرتووە لەزمانی پێغەمبەری خواوە ئەم ناوەی لێنراوەو بەدرۆزن ناوزهدی کردووە.
موسەیلەمەی کەذاب کاتێك نامەکەی پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) بەدەستی دەگات لەلایەن حەبیب ی کوڕی زەیدەوە ڕهزامهندی خوای لێبێت یهکسهر شەهیدی دەکات، پێغەمبەری خوا (علیە الصلاة والسلام) لەو کاتەدا سهرقاڵه بە ڕێکخستنی سوپاکهی (أسامة بن زيد) لەسەر سنوری شام، بڕیاری دا کە نێرراوێك بنێرێت بۆ بەنی حەنیفە بۆ بەرپەرچ دانەوەیان و هێنانەوەیان بۆ ناو ئیسلام، پێغهمبهر پیاوێك هەڵئەبژێررێت لهبهنی حهنیفهیه که هاوهڵی خۆیهتی بەناوی (نهار الرَّجَّال)، ئەم هاوهڵه کاتێك دەڕوات بۆ ناو خەیمەکەی و دانیشتنێکی دوورو درێژ دەکات لەگەڵ موسیلهمهی درۆزن لەدەوری خەیمەکەی موسەیلەمەی کەذاب موسڵمانان و هەڵگەڕانەوەکان کۆبوونەتەوە، ووتووێژ لە نێوان موسەیلەمەی کەذاب و نهارالرجال ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت...
بەڵام موسەیلەمەی کەذاب هەر بە مورتەدی دەمێنێتەوە، کاتێك نهار الرجال دێتە دەرەوە لە خەیمەکە و خەڵکەکە پرسیار دەکەن و دەڵێن : محمد چی ووت بە موسەیلەمە؟ رجال دەڵێت: موسەیلەمە خۆی بە هاوەڵی محمد دائەنێت لە کاروبارەکاندا، وە ئیشی هەردوکیان کۆتایی پێ هات ..
پاشان بەنی حەنیفە بوون بە دوو بەشەوە پەنجا هەزار بەتەواوی موسڵمان بوون، پەنجاهەزاریش لەگەڵ ئەوانا ڕۆیشتن و هەڵگەرابونەوە، وە چل هەزار بەیەك ڕۆژ لەژێر دەستی نهار الرجال موسڵمان بوون، بهم هۆکاره که نیوهی خهڵکهکه لهگهڵ موسیلمهی درۆزن رۆشتن تا رادهیهك له ناو خهڵکیدا شان و شکۆی موسەیلەمەی کەذاب زیاتر بوو، بەمەش پەنجا هەزاری کەیان زیاتر کرد ..
موسیلمهی درۆزن ویستی کودەتا بکات بەسەر موسڵماناندا، بهڵام بۆی نهکرا ئینجا کهوته ئازاردانی موسڵمانان، ئا لەو کاتەدا هاوهڵێکی بهرێزی سهروهرمان بەناوی (ثمامة بن أثال) له پێشهنگی موسڵمان بووانی بهنی حهنیفه بوو، کەلە سیرەی پێغەمبەری نازدارمان باس کراوە کە ئەم هاوهڵه بەڕێزە یەکێکە لە پیاوە دەوڵەمەندەکانی بەنو حەنیفە کە نان و ئاردی بەدەستەوە بوو ئەیبەخشییەوە بەسەر قورەیش و هەموو عەرەب. ئەوە بوو هات بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا(علیە الصلاة والسلام)، بەڵام پێغەمبەر بە وەحی ئاگادار کرایەوەو، دهست گیرکراو بۆ ماوهی سێ ڕۆژ له مزگهوتی پێغهمبهر بهسترایهوه... پاشان موسڵمان بوو، دوایی گەمارۆی ئابووری خستە سەر شاری مەککە ( ابو سفیان ) هاتە خزمەت پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام) داوایان کرد گەمارۆیان لەسەر لابات.!
ثمامە کوڕی ئەثال شەڕی دژی موسەیلەمەی درۆزن کرد کە لە یەمامەوە هاتبوو پاشان ئەمانە شەڕیان کردەوە لەگەڵ یەکتریدا هەمووشیان لەیەك هۆز بوون، بەڵام دژی مەسەیلەمەی درۆزن، تاوای لێهات هەواڵ گەیشتە بەنی حەنیفە کە پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام) کۆچی دوایی کردووە کە هەواڵەکه گەیشت ..
بەتەواوەتی ئەم گهل و هۆزە وه ئهو پێنچ هەزارەی کەلەگەڵ نهاری کوڕی رجال بوون خۆی و هێزەکەی هەڵگەڕانەوە چونە پاڵ موسەیلەمەی درۆزن! زۆر بەهێز بوون، تەنها (ثُمامة بن أُثال) نەبێ لەگەڵ هەندێك خەڵك ڕایان کرد..
دوو هێز ڕێکخرا بۆ ئهو ناوچانهی بهنی حهنیفه هێزێکیان بهسهرکردایهتی هاوهڵی بهڕێزی سهروهرمان (عكرمة بن أبي جهل)، هێزەکەی تر بهسهرکردایهتی هاوهڵێکی تر بهناوی (شُرحبيل بن حسنة)
ئەبوبەکری صدیق کە ئەم دوو هێزەی ئامادە کردو ناردنی بۆ ئەو جێگایە فەرمانی کرد بە عەکرەمەی کوڕی ئەبو جەهل کە چاوەڕێ بکات، شەڕ نەکات لەگەڵ موسەیلەمە هەتا هێزی شەرحەبیل دەگات.
پاشان پێکەوە دەچنە ئەو جێگایەوە کە ئەبوبەکری صدیق فەرمانی پێ کردبوون بۆ شەڕکردن لەگەڵ موسەیلەمەی درۆزن، هێزی یەکەم نزیکەی ٣٠٠٠ کەس دەبوون هێزی دووەمیش هەرهەمان ژمارە بوون، بەڵام عیکرەمە پەلەی کرد و شەڕی کرد لەگەڵ موسەیلەمەی درۆزن پێش ئەوەی هێزی شهرحهبیل بن حسنة بگات.. هەر بۆیە فەرمانی ئەمیرەکەی کە ئەبوبکری صدیقە دەشکێنێت و دەکەوێتە شەڕکردن، بەڵام موسەیلەمە دەتوانێت هێزەکەی عیکرەمە بشکێنێت و بڵاوەیان پێ بکات، عیکرەمە ڕادەکات کاتێك ئەم هەواڵە دەگاتە ئەبوبکری صدیق زۆری پێ ناخۆش دەبێ و زۆر توڕە دەبێ دەش زانێ هێزهکهی دهیهوێتبگهڕێتهوه بۆ مهدینه، پاشان نامەیەک دەنێرێت بۆ عیکرەمە لەسەرەتادا زۆر توڕە دەبێت کە زوو شەڕی کردووە، پێی دەڵێت خۆت و هێزەکە کۆبکەرەوە نەیەنەوە بهرهو مهدینه، خۆت و هێزهکهت برۆن بۆ یهمهن بۆلای (حذيفة بن محصن) وە (وعرفجة بن هرثمة) لەیەمەن پێکهوه لهگهڵ ئهواندا جیهاد بکهن.
سوپای سێیەم
هێزی شُرحبيل بن حسنة کە بەرەو بەنی حەنیفە دهڕوات چاوەڕوانی مدد بوون ئەبوبکری صدیق ئەم هێزە بچوکە دەنێرێت کە پێك هاتبوون لە ٣٠٠٠ موجاهید، ئەمانیش کە ئەڕۆن چاوەڕێی عیکرەمە ناکەن دەکەونە شەڕ کردن لەگەڵ موسەیلەمەی درۆزن کە ژمارەیان سەد هەزار کەس بوو، ئەم ڕووداوەش بەهەمان شێوەی ڕووداوی هێزەکەی عیکرهمه بوو کە شەڕیان کرد فەرمانی ئەبوبەکری صدیق یان شکاند ئهبوبکر زۆر دڵناخۆش و خەمناک بوو بەم هەواڵە ، پاشان ئەبوبکری صدیق نامەیەکی نارد بۆیان داوای لێ کردن کەلە شوێنی خۆیان
بمێننەوە و نەگەڕێنەوە بۆ مەدینە.
سوپای چوارەم و ناوچەی یەمامە
ئەبوبکری صدیق ئەو کارە ئەسپێری بە خالیدی کوڕی وەلید بە شەڕ کردن بەرامبەر بەنی حەنیفە، خالیدی کوڕی وەلید هێزی کۆکردەوە لەگەڵ هەندێك لە هاوهڵهکانی ناو مەدینە، هەروەها هێزی شەرحەبیل کوڕی حسنة، لە کۆتاییشدا ئاگاداری هەموو هۆزی بەنی مدد ئەکاتەوە، پاشان خالیدی کوڕی وەلید خۆی و هێزەکانی بەرەو بەنی حەنیفە دەڕۆن، لە دوای دەرچوونی هێزەکەی خالید لە مەدینەوە کە ئەبو بەکری صدیق دەیان نێرێت کاتێك دەگەنه یهک کۆی گشتیان دوانزە هەزار کەسن .!
کاتێك کە خالید دەڕوات لە مەدینەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ موسەیلەمەی درۆزن لەوکاتەشدا هێزێکی تر لە باشورەوە بۆ بەنی حەنیفە دەڕوات بۆ شەڕکردن، به سهرکردایهتی کەسێكی بههێز ناوی (سَجَاح) بوو، بانگەوازی پێغەمبەرایەتی ئەکرد ئەم هێزە ژمارەیان سەد هەزار کەس دەبوون و هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هێزانە تەنها مەبەستیان هەڵگەڕانەوە نەبوو، بەڵکو ئەم هێزە ئامانجی ئەوە بوو کەبە هەموو هێزێکی دەست بگرێت بەسەر هەموو جەزیرەی عەرەبی، بەتەنها خۆی فهرمان ڕهوابێت لهگهڵ ئهو سوپا بههێزهی که ههیبوو سجاح بانگهشهی پێغهمبهرایهتی دهکر بۆ خۆی!!. سجاح کە دێت بۆ یەمامە و هێزەکەی موسەیلەمە دەبینێ کە چەندە گەورەیە ئەیەوێ شەڕبکات لەگەڵ موسەیلەمەی
درۆزن ئەمە خاڵی یەکەم ..
خاڵی دووەم موسەیلەمە چاوەڕێی هێزی خالید دەکات کە شەڕبکەن.. چاوەڕێی سجاحی نەکردوە، لەو کاتەدا موسەیلەمە کۆبونەوە بە هێزەکەی دەکات وە چل کەس لە پیاوانی خۆی دەنێرێت بۆناو خەیمەی سجاح بۆ رێکەوتنی هەردوو هێزەکە، چونکە ئامادە نیە شەڕ بکات لەگەڵ سجاح لەبەر ئەوە پێی دەڵێت نیوەی بەروبوومی یەمامەت دەدەمێ و بگەڕێرەوە! هەروەها داواشی لێ دەکات ژن بخوازێت ئەویش بەمانە ڕازی دەبێ، کاتێك کە خەبەر دێت لە یەمامەوە کە هێزی خالید بەرەو یەمامە دێ سجاح ئەترسێ و بۆ ئەوەی خۆی و گەلەکەی تیا نەچێت ڕائەکا و چاوەڕێی ژن خواستنەکەش ناکات شەڕەکە جێ دەهێڵێ بۆ موسەیلەمەی درۆزن .
سجاح لە عهدی عمری کوڕی خەتاب موسڵمان دەبێ لە فەتحەکانی ئیسلامدا بەشداری دەکات بەڵام بە هاوهڵ ناوەزەند نەکراوە، هێزەکەی خالید دەگات، گروپێکی زۆر بەهەست دەنێرێت بۆ ڕێگای یەمامە لە ڕێگادا ٦٠ کەس لە بەنی حەنیفە دەبینن کە لە موسڵمانێتی دەرچوون واتە دینەکەیان گۆڕیوە، خالید قسەیان لەگەڵدا دەکات بەڵام ئەوان هەر بەردەوام ئەبن لە سەر قسەی خۆیان کە وازیان لە ئیسلام هێناوە، خالیدی کوڕی وەلید دەکەوێتە شەڕکردن لەگەڵیانا ههتاکو هەرهەموویان ئەکوژرێن تەنها یەکێکیان ئەمێنێتەوە یهکێك له هاوهڵانی خالید ئاماژهیهك بۆ خالید دهکات که ئهو کهسه وهك دیل بهکاری بێنه، خالید بهقسهی هاوهڵهکی دهکات دهیگرێت به دیل، ههروهها فەرمانی ئەبوبکری صدیقه کە دەفهرموێت ئەوانەی دێنە ڕێگاتان بیان کوژن، بەڵام پارێزگاری بکەن لە دیلەکان چونکە ئەم گهورهی هۆزەکەیەتی کە ئەویش (مجاعة بن مرارة) یە، ئەیگرن بەدیل ە لە خەیمەکەی خالیدی کوڕی وەلید دایدەنێت، خواردن و خواردنەوە لەلایەن خێزانی خالیدی کوڕی وەلیدەوە بۆ ئامادە دەکرا.
هێزی موسوڵمانان بهڕێکهوت بۆ ناوچهکانی بهنی حهنیفه، هێزکه لە بهشی پێشهوه شُرحبيل بن حسنة سهرکردایهتی دهکرد، لەلای ڕاستەوە (زید بن خطاب) سهرپهرشتی دهکرد، لەلای دەستی چەپەوە هێزی (ابا حذیفة) سهرکردایهتی دهکرد، هێزی ئەنصار و مهاجر کران بە دوو بەشەوە، بۆئەوەی بزانن موسڵمانان بۆ کوێ دەچن و پارێزگاریان لێ بکرێت بۆ ئهوهی له کاتی ئیدارهی جهنگدا ههموو له جێگایهكدا کۆبنهوه، کەسێك دانرا بۆ چاودێری ئەنصار (ثابت بن قيس) بوو، کەسێکیش دانرا بۆ چاودێری مهاجر (سالم مولى أبي حذيفة) بوو، خالیدی کوڕی وەلید لە ناوەڕاستی هێزەکەدا بۆ چاودێری هەموو شەڕەکە مایهوه، لەناو فوسطاطەکەوە (مجاعة)ی دیلی تێدایە کە خێزانی خالید کوڕی وەلید چاودێری ئەکات، لەدوایی فوسطاطەکەوە کە کۆتایی هێزەکەیە کەسێکی بۆ دائەنرێت بەناوی (سَلِيط بن قيس)، بەڵام موسەیلەمەی کوری حەبیب کەذاب کە کۆمەڵێك قەڵای گەورەی هەبوو کە گەورەترینیان ناوئەنرا (الحدیقة) واتە باخچە، ئەو باخچەیە دیوارو پایەکانی زۆر بەرز و بەهێز بووە، ئەمەش بەهۆی گەورەی و بەهێزی هێزەکەی موسەیلەمەی کەذاب کە ناتوانێت جێگەیان ببێتەوە لەناو ئەو باخچەیە دا، هەربۆیە خۆی و هێزەکەی دەچنە دەرەوەی باخچەکەوە..
خۆشی دەمێنێتەوە لەدوایی هێزەکەیەوە و خەیمەیەك هەڵئەدا لەبەردەم دەرگای قەڵاکاندا بۆئەوەی هەر ڕووداوێك ڕووبدات یان بدۆڕێت لە شەڕەکە بڕواتە ناو قەڵاکانەوە!، جەنگ دەستی پێ کرد بە هێرش کردنێکی بەهێز لەلایەن هێزی موسەیلەمە بۆسەر موسڵمانان، هێزی موسەیلەمەی کەذاب نوقمی ناو سوپای موسڵمانان دەبن هەتا دەگەنە ناو خەیمەی خێزانی خالیدی کوڕی وەلید کە مجاعەی تێدا بەدیل گیراوە ئەچنە ئەوێ مجاعە ئازاد دەکەن..!
پاشان دهیانهوێت خێزانی خالیدی کوڕی وەلید بکوژن، بهڵام مجاعە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیجارەتی خێزانەکەی خالید دەکات، ئیتر لهدهستیان ڕزگاریان دهبێت یەکسەر موسڵمانان بەم شاکاندنە کۆدەبنەوە جارێکی تر به خۆیاندا دهچنهوه سهر له نوێ ئامادهباشی دهکهنهوه بۆهێرشێکی توند.
شێره پیاوێك دهرکهوت لەناو هێزی موسڵمانان کە نەزر ئەکات لهسهر خۆی کە قسە نەکات لهگهڵ هیچ کهس تا سەرکەوتن بەدەست نەهێنن، نمونهی ئهم کهڵه پیاوه دووبارە نابێتەوە لە مێژوودا!.
ئەوکەسەی کە هەستا بەم نەزرکردنە ئەویش (زيد کوڕی الخطاب) کە هەڵئەسێتە سەرپێ و دەڵێت دەبێ سەرکەوین بەسەر ئەم هەڵگەڕاوانەدا هەتا لە پێناوی خوای گەورە شەهید دەکرێم لەو جەنگەدا (فقام زيد بن الخطاب الذي نذر ألاّ يتكلم حتى ينصره الله على هؤلاء المرتدين، أو يُقتل في سبيل الله في هذه المعركة)، کۆمهڵێك له هاوهڵانی بهرێز لهدهوری کۆبونهوه، پاشان شەڕێکی زۆری کرد لەلای ڕاستی شەڕەکەوە، هەتا خوای گەورە دەیگەیەنێتە لای نهاری رجال سەرۆکی هەڵگەڕاوەکان بوو، پێشتر هاوهڵی پێغهمبهر بوو، بهڵام ههڵگهرابووه. زەیدی کوری خەتاب توانی نهاری رجال بکوژێت ..
کوشتنی نهار بووه هۆکاری شکستی سوپای ههڵگهڕاوهکان کاریگهری زۆری دروست کرد لهسهر سوپای ههڵگهراوهکان، موسڵمانان هێرشیان کردە سەریان، زەید کوڕی خەتاب بەردەوام بوو لە شەڕکردن تا چونە ناو قوڵای ناخی هێزی هەڵگەڕاوەکان، بهڵام ئهم کهڵه ئهژدهره زەیدی کوڕی خەتاب به ئاواتی خۆی دهگات ئومێدی شەهیدی بوو لەم شەڕەدا بە شەهیدی ئەگات، لهدوای شههید بوونی زهید دیسانهوه شکاندنێکی تر ڕووئەکاتەوە هێزی موسڵمانان، زەید کوڕی خەتاب کە شەهید دەبێ موسەیلەمەی کەذاب لەم جارەدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر موسڵمانان دەگەنە ناو خەیمەکەی خالیدی کوڕی وەلید بۆ جاری دووەم لەوکاتەدا (ثابت بن قیس) ئەنصاری کە چاودێری ئاڵای ئهنصاری بەدەستەوە بوو شەڕێکی زۆر باش دەکات و ئاڵای ئەنصاری بەدەستەوەیە، قاچێکی دەپەڕێنن دەکەوێتە سەر زەوی لەم کاتەدا دەنگێك دەبیسرێ و هاوار دەکات دەڵێت: ئەی ئەنصارەکان، پەلە بکەن ئەوەی ئەتانەوێ بیکەن مههێڵن ئاڵاکهم لهدهست بکهوێت..
ئەنصارەکان ڕووی تێدەکەن کە ثابت کوڕی قیس ئاڵای بەدەستەوەیە لەم کاتەدا کە قسە دەکات قاچی ئەقرتێ و ئاڵاکە دەکەوێتە سەر زەوی، (أبو سعيد الخدري) دێت ئاڵاکە هەڵدەگری و شەهید دەکرێ، پاشان شەڕ بەردەوام دەبێت سوپای موسەیلەمە هێرش دەکاتەوە سەر موسڵمانان کە لێرەدا پاڵهوانێکی ئهم ئیسلامه دهردهکهوێت و سەردەردێنێ لەناو موسڵمانان ئەویش (أبو حذيفة) بوو کە حافزی سورەتی البقرة بوو هەڵئەسێتە سەرپێ و هاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ئەوانەی سورەتی البقرة تان لەبەرە، شەڕ بکهن تا شههید دهبن، خۆی شهڕی کرد هەتا شەهید بوو لهگهڵ ههموو ئهوانهی که ئهو سورهتهیان له بهر بوو مێژوو دهگێرێتهوه که وێنهی ئهمانه زۆر کهمه!!! كان أبو حذيفة من حُفّاظ سورة البقرة، فينادي: يا أهل البقرة. فيقوم له المسلمون الحافظون لسورة البقرة، ويقاتلون قتالاً شديدًا حتى يستشهد
بەمەش شان و شکۆی موسڵمانان زیاتر بەرز بوەوە، موسڵمانان دەستیان کرد بە هێڕش کردنێکی بەتین بۆ سەر ههڵگهراوهکان، ئەم هێرشە بۆ سەر موسەیلەمەی کەذاب بوو تا به تهواوهتی سوپاکهی تێک شکا، له ههمان کاتدا بانگهوازیان کرد بۆ هاتنە ناو ئسیلامەوە. خالیدی کوری وەلید بەردەوام بوو لە وهی که دروشمهکانی ئیسلامی بهرز رادهگرت پێی ووتن: بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام، ئەگەر بگەڕێنەوە خوێن و ماڵی ئەو خەڵکە پارێزراو ئەبێت و ناکوژرێن، ئەی موسەیلەمە خۆت بدە بەدەستەوە، بەڵام موسەیلەمەی کەذاب بەردەوام ئەبێت لەسەر بەرپەرچدانەوەی داواکاریەکانیان، ئەمەش شکستی سێیەمی موسڵمانان دەبێت لەبەر ئەوەی سوپای ههڵگهراوهکان بۆ جاری سێیهم خۆیان ئامادهدهکهنهوه وهك شهپۆلی دهریا بهسهر موسڵمانادا شهپۆل ئهدهن سوپاکهی زۆر گەورە بوو، زیاد له ١٠٠ههزار کهس بوون، لەبەر ئەوە بۆ جاری سێیەم سوپا دەچێتە ناو خەیمەکەی خالیدەوە لەم کاتەدا هاوهڵێکی تری سهروهرمان دهردهکهوێت بەناوی ( عمار بن ياسر) کە حافزی قورئانە واتە هەموو قورئانی لەبەربوو، دەڵێ: ئەی خەڵکی قورئان، با قورئانەکهمان بەجوانی ڕابگرین...
فقام عمار بن ياسر ، وكان من حفاظ القرآن، يقول: يا أهل القرآن، زينوا القرآن بالفعال. فينشط أهل القرآن، ويهجمون هجومًا شديدًا على المشركين، ويطلق خالد بن الوليد شعارًا للمعركة حتى يحفِّز المسلمين فيقول: وامحمَّداه. فازدادت الحميَّة في قلوب المسلمين، وعلموا أن هذا الرجل "مسيلمة الكذّاب" ليس منصورًا من الله I، وأن النصر معهم، وأنهم إذا ماتوا ماتوا على الإيمان، وهو ميِّت على الردة؛ فهجموا هجومًا شديدًا على المشركين حتى استطاعوا أن يقحموهم إلى اتجاه الحصن الكبير، فيسرع المرتدون إلى الحديقة، وأراد المسلمون دخول الحديقة، فلم يستطيعوا دخولها لمنعة أسوارها العالية. فخرج البراء بن مالك بفكرة عجبية جدًّا لفتح باب الحصن العظيم، فقال للمسلين: ضعوني على درع، ثم ارفعوا هذا الدرع بأسِنَّة الرماح، ثم ارفعوني، حتى أصل إلى أعلى السور، ثم اقذفوني داخل الحديقة، أفتح لكم الباب بإذن الله. فألقوه داخل الحديقة، وتكالب عليه المرتدون، وظل يقاتل حتى وصل إلى باب الحصن، وفتح الباب، بعد أن أصابه ثمانون طعنة، وبمجرد فتح الباب، أُسقط في يد المرتدين، فهم لم يتخيلوا أن يسقط عليهم رجلٌ، ويثبت لقتالهم، ويفتح الباب، فأصاب ذلك في نفوسهم رهبة شديدة من المسلمين، وعلموا أن المسلمين منصورون، ومع ذلك قاتلوا على ردتهم.
چوست و چالاك بوونهوه ئهوهی که قورئانی لهبهر بوو هەستان بە هێرشکردنێکی گەورە بۆ سەر ههڵگهڕاوهکان وموشریکەکان، خالیدی کوڕی وەلید هۆنراوەی شەڕکردنی دەرکردو دەی ووت هەتا موسڵمانەکان لەبەریان کرد بوو دەیان ووت: وامحمَّداه، کە هۆنراوەیان دەوت بەسەر پێغەمبەر (علیە الصلاة والسلام)، بەمەش گڕوتین لە دڵی موسڵمانان زیادی کرد، ئەم کەڵە پیاوە جۆشی سوپاکهیدا بۆسەرکەوتن دهیفهرموو: موسەیلەمەی کەذاب کەسێك نیە کە لەلایەن خوای گەورەوە هاتبێت ئەگەر سەربکەوێ هێزو توانای خۆیەتی، بەڵام ئەگەر ئێوە بمرن لەسەر ئەم ئیمانە ودینداریهی خۆتان دەمرن، بەڵام موسەیلەمەی کەذاب لەسەر دینی خوا نەمرد بەڵکو لەسەرهەڵگەڕانەوەی دینەکەی مرد، کاتیك بەشەپۆل موسڵمانان هێرشیان کردە سەر موشریکەکان لەم کاتەدا بەخێرای ڕایان کردە ناو باخچەکەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی قەڵاکانەوە نەیان توانی بچنە ناوەوە، موسڵمانان بە بیرکردنەوەیەکی سەرسوڕمان چوونە ناو باخچەکەوە، کەسێك بەناوی (البراء بن مالك) دەڕوات بۆ کردنەوەی دەرگای قەڵا گەورەکە، بە موسڵمانەکان دەڵێت: بمخەنە سەر قەڵغانەکەو پاشان قەڵغانەکە بەرز بکەنەوە بە ددانی ڕمەکان، پاشان بەرزم بکەنەوە هەتا بەرزترین جێگای شوراکە دوای ئەوە فڕێم بدەنە ناو باخچەکە، بە پشتیوانی خوای گەورە دەرگاکەتان بۆ دەکەمەوە، ئهمه بیرکردەنەوەیەکی باشی ئەم پیاوە بە رێزە بووە، بەم شێوەیە موسڵمانەکان بەرزی ئەکەنەوە و دەچێتە ناو قەڵاکەوە هەتاکو دەگاتە ئەو جێگایە زیاد لە ٨٠ شوێنی لێدانی پێوە دیارە کە پێوەی دەنێن تەنها بۆ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە، کاتێك کە هەڵگەڕاوەکان ئەمەیان بینی ترسان کە توانی دەرگاکە بکاتەوە و سوپای موسڵمانان چوونە ناو باخچ

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
مواضيع مماثلة
» مێژووی موڕابطین
» مێژووی باڵاپۆشی(حیجاب):
» سوود و ئیستفاده وهرگرتن لهو ماڵهی كه دهدرێت به ڕههن
» ئایا كڕین و فرۆشتنی كاڵا به قیست و زیاده وهرگرتن لهگهڵی دروسته؟

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان