المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت أبريل 16, 2011 11:24 pm



مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه





پرسیار :
ئایا مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
ده‌به‌سترێنه‌وه‌، چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌داهاتووه‌، كه‌ مانگی ره‌مه‌زان
هات ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن
وشه‌یتانه‌كانیش ده‌به‌سترێنه‌وه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان
بداته‌وه‌ .


وه‌ڵام :
ئێمه‌ وه‌ك باوه‌ڕدار باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ شه‌یتانه‌كان كاریان
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هانی خه‌لك ئه‌ده‌ن كه‌ گوناهـ و تاوان و خراپه‌ به‌
مرۆڤه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قورئاندا بۆمانی
باسكردوه‌ و ده‌فه‌رموێت :
(قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ (83) قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ (84) لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (85) ) { ض : 82 -85 }
واته‌ : شه‌یتان وتی: ده‌سا به‌عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تۆ، ئه‌وانه‌
هه‌موو فریو ده‌ده‌م و له‌خشته‌یان ئه‌به‌م(82) مه‌گه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ت
كه‌ تۆ به‌پاكی ده‌په‌رستن "ئه‌وانه‌ خۆت ئه‌یانپارێزی و، من ،ده‌سه‌ڵاتم
به‌سه‌ریاندا نییه‌(83) خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی به‌ شه‌یتان : جا به‌هه‌ق
و راستی سوێند، وه‌هه‌ر هه‌قیش ئه‌ڵێم (84) دڵنیابه‌، تۆش و هه‌موو
ئه‌وانه‌ش شوێنی تۆ كه‌وتوون جه‌هه‌نده‌متان لێ پڕئه‌كه‌م .



جا به‌م پێیه‌ ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی مرۆڤه‌كانه‌
به‌گشتی وباوه‌ڕدارانه‌ به‌تایبه‌تی هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵ و كۆششدایه‌ كه‌
تۆڵه‌ی خۆی له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م بكاته‌وه‌، ئه‌و شه‌یتانه‌یه‌ خوای
گه‌وره‌ فه‌رمانی پێكرد سوژده‌ ببات بۆ ئاده‌م یه‌ڵام سه‌رپێچی كرد،
چونكه‌ شه‌یتان به‌هۆی سوژده‌نه‌بردنی بۆ ئاده‌م له‌ ره‌حمی خوای گه‌وره‌
دورخرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و شه‌یتانه‌ له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا خوای
گه‌وره‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی لێ ده‌سه‌نێته‌وه‌ و كۆتو به‌ندی ده‌كات،
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێكی تر دێت به‌بیرو هزری هه‌ندێك كه‌سدا، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه‌ ئایا خوای گه‌وره‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا شه‌یتانه‌كان كۆت و
به‌ند ده‌كات بۆچی هه‌ندێك كه‌س هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌ردوامن له‌تاوان و
گوناهـ وخراپه‌كاری ؟



وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ : شه‌یتانه‌كان دوو جۆرن،
شه‌یتانه‌كانی جنۆكه‌ و شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ، جا ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌
پیرۆزه‌دا ده‌به‌سترێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت یان لاواز ده‌بێت
شه‌یتانی جنۆكه‌كانه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌و شه‌یتانه‌یه‌ كه‌ به‌ڵێنی
داوه‌ هه‌میشه‌ له‌دژایه‌تی و له‌خشته‌بردنی مرۆڤه‌كاندا بێت، وه‌ك
پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا
فه‌رموویه‌تی :

(( إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ ، وَغُلِّقَتْ
أَبْوَابُ جَهَنَّمَ ، وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِين )) . رواه البخاري
(3277) ومسلم (1079) . وعند النسائي (2106) (( وَتُغَلُّ فِيهِ مَرَدَةُ
الشَّيَاطِينِ )).

واته‌ : كه‌ ڕه‌مه‌زان دێت ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌، وه‌
ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، و شه‌یتانه‌كانیش كه‌ مه‌به‌ست لێێ
شه‌یتانی جنۆكه‌یه‌ كۆت و به‌ند ده‌كرێن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێیان
ده‌وترێت ( مارد‌ ) ، وه‌ ئیبن العثێمین ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌
ده‌فه‌رموێت: نمونه‌ی ئه‌م فه‌رمودانه‌ له ئوموری غه‌یبیه‌، هه‌ڵوێستمان
ته‌نها خۆبه‌ده‌ستدانه‌وه‌و باوه‌ڕ بوونه‌ پێی ‌ .



به‌ڵام جۆره‌كه‌ی تر كه‌ مه‌به‌ستمان له‌ شه‌یتانی مرۆڤه‌كانه‌ زیاتر
له‌مانگی ره‌مه‌زاندا بۆخه‌ڵكی ڕوون ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رنج ده‌ده‌یت
كه‌ ئه‌م جۆره‌ی شه‌یتانه‌كان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا به‌ردوام ده‌بن
له‌تاوان و گوناهـ وخراپه‌كاری وبه‌ڕۆژوو نابن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌
به‌ڵكو خه‌ڵكی تریش گومڕا ده‌كه‌ن و فریووی ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌
پێویسته‌ له‌سه‌رمان هه‌میشه‌ په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ بگرین له‌وه‌ی كه‌
بمانپارێزیت له‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی شه‌یتان، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌
سوره‌تی (
الناس ) دا ڕێنومایی باوه‌ڕداران ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1) مَلِكِ النَّاسِ (2) إِلَهِ النَّاسِ (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6) ) { الناس : 1- 6 }
واته‌ : (ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا
ده‌گرم به‌ په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی(1) پادشای خه‌ڵکی (2) به‌ خوای خه‌ڵکی
(3) له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ و خه‌ته‌ره‌ و خه‌یاڵ
ده‌خاته‌ دڵه‌وه‌ که‌ (خه‌ناسه‌). بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌سوه‌سه‌ فڕێ
ده‌داته‌ سینه‌ و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه‌ (4) له‌و شتانه‌ی كه‌
وه‌سوه‌سه‌ فڕێ ده‌داته‌ ناو سینه‌و دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكییه‌وه‌ (5) له‌
په‌ری و خه‌ڵكی ( له‌ جنۆكه‌ و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن ) .


له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی به‌ ئه‌بوذه‌ری غه‌فاری : ( یا أبا ذر تعوذ من شر شیاطین الجن والإنس ) ئه‌ی ئه‌بو ذه‌ر په‌نا بگره‌ به‌خوای گه‌وره‌ كه‌ په‌نات بدات له‌شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتانه‌كانی جنۆكه‌ ومرۆڤه‌كان .

له‌خوا ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ و ئێوه‌ش بپارێزێت له‌ شه‌ڕ وخراپه‌یان .

خوای گه‌وره‌ و زاناش له‌هه‌مووان شاره‌زراتره‌ .






سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى