المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031     

اليومية اليومية


دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو

مُساهمة من طرف بختيار89 في السبت أبريل 16, 2011 11:28 pm

دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو

 

 

پرسیار :
ڕه‌مه‌زانێكی ساڵانی ڕابردوو كه‌وتمه‌ سوڕی مانگانه‌وه‌ وڕۆژم نه‌گرت
وپاشتریش هه‌تا ئێستا نه‌متوانیوه‌ته‌وه‌ بیانگرمه‌وه،‌ چه‌ند ساڵێكی
زۆریش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی كردووه‌، ئێستا ئه‌مه‌وێت ئه‌و ڕۆژووانه‌ی كه‌
قه‌رزن له‌سه‌رم بیانگرمه‌وه‌. به‌ڵام به‌دڵنیایش نازانم چه‌ند ڕۆژ
قه‌رزارم، جا من چیم له‌سه‌ره‌ ئه‌نجامی بده‌م ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی
خێڕتان بداته‌وه‌ .


وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌‌وره‌ و میهره‌بان ....

سێ كار له‌سه‌ر تۆ واجبه‌ ئه‌نجامیان بده‌یت :

یه‌كه‌م :
سه‌ره‌تا ته‌وبه‌ بكه‌یت له‌و كاره‌ی ئه‌نجامت داوه‌ و په‌شیمانی
ده‌رببڕیت له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی كه‌ كردووته‌ و بڕیاریش بده‌یت جارێكی
تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای
گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :
( وتوبوا إلى الله جميعاً أيُّها المؤمنون لعلكم تفلحون ) {النور / 31} واته‌
: ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ و
ته‌وبه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو بتانگڕێت له‌ كه‌سانی ڕزگاربوو وسه‌رفرازی
له‌ڕۆژی دواییدا ، دواخستنی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووش له‌كاتی خۆیدا تاوان
وگوناهه‌ و پێویستی به‌ ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ .


دووه‌م :
به‌پێی گومانی زۆرت كه‌ چه‌ند ڕۆژت لێخواردوه‌ و نه‌تگرتوه‌ ده‌ست
بكه‌ره‌وه‌ به‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانت چونكه‌ خوای گه‌وره‌ش
ته‌كلیف له‌سه‌روو توانا و طاقه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه‌ ناكات، ئه‌و ڕۆژانه‌ی
كه‌ گومانت وایه‌ نه‌تگرتوون پێویسته‌ له‌سه‌رت قه‌زایان بكه‌یته‌وه‌، جا
ئه‌گه‌ر گومانت وایه‌ (10) ده‌ ڕۆژ قه‌رزاریت ئه‌وه‌ ئه‌و ( 10 ) ده‌
ڕۆژه‌ بگره‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر گومانیشت وایه‌ كه‌متر یان زیاترن ئه‌وه‌
به‌پێی گومانی زۆری خۆت ده‌بێت بیانگریته‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌
ده‌فه‌رموێت
: ( لا يكلف الله نفساً إلا وسعها..... ) {البقرة / 286} واته‌ : خوای گه‌وره‌ ته‌كلیف وداوایه‌ك ناكات له‌سه‌رو توانا و طاقه‌ی  مرۆڤه‌كانه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( فاتقوا الله ما استطعتم ..... ) {التغابن / 16} واته‌ : له‌خوا بترسن و به‌ندایه‌تی خودا بكه‌ن به‌پێی توانا و طاقه‌ و قورده‌تی خۆتان .

سێهه‌م :
له‌بری هه‌ر ڕۆژێكیش خواردنی هه‌ژارێك بده‌ ئه‌گه‌ر توانا و ده‌سه‌ڵاتت
هه‌بوو، هه‌مووی بدرێت ئه‌گه‌ر چی هه‌موویشی درابێت به‌ هه‌ژارێك، خۆ
ئه‌گه‌ر خۆتیش هه‌ژار و بێده‌سه‌ڵاتیت و توانای خواردندانی هه‌ژارانت
نیه‌، ئه‌وا ته‌نها ته‌وبه‌كردن و ڕۆژووگرتنه‌وه‌ت له‌سه‌ر واجبه‌ .



خواردن دانیش له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێكه‌ كه‌بریتی یه‌ له‌ نیو
صاع كه‌ ده‌كاته‌ كیلۆ ونیوێك له‌ خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ی خۆت .


خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا و شاره‌زاتره‌ .

مجموع فتاوى ومقالات للشيخ ابن باز 6/19 

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى