المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


ووتویه‌تی به‌ خێزانه‌كه‌ی : سێ ته‌ڵاقه‌ت كـــه‌وتبێت ئه‌گــــه‌ر ئه‌مشـــه‌و لــــه‌م مــاڵه‌دا بیت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ووتویه‌تی به‌ خێزانه‌كه‌ی : سێ ته‌ڵاقه‌ت كـــه‌وتبێت ئه‌گــــه‌ر ئه‌مشـــه‌و لــــه‌م مــاڵه‌دا بیت

مُساهمة من طرف بختيار89 في الأحد أبريل 17, 2011 2:53 am

<blockquote>
ووتویه‌تی به‌ خێزانه‌كه‌ی : سێ ته‌ڵاقه‌ت كـــه‌وتبێت ئه‌گــــه‌ر ئه‌مشـــه‌و لــــه‌م مــاڵه‌دا بیت

 

 

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته


من و پیاوه‌كه‌م ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ین، به‌لام له‌م
ڕۆژانه‌دا كێشه‌یه‌ك كه‌وته‌ نێوانمانه‌وه‌، پیاوه‌كه‌م سوێندی خوارد
به‌ته‌ڵاقی كه‌ ئه‌مشه‌و له‌م ماڵه نه‌مێنیته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ (سێ
به‌سێ ته‌ڵاقت كه‌وتبێت ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له‌م ماڵه‌دا شه‌و بكه‌یته‌وه‌)
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌ هێمن بویه‌وه‌ په‌شیمانی ده‌ربڕی، وه‌ من به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك كه‌س به‌گوناهبار و هاوبه‌ش نازانم له‌م كێشه‌ خێزانیانه‌ی
كه‌ روو ئه‌ده‌ن له‌نێوانماندا، به‌ڵێ هه‌رچۆنیك بوو له‌گه‌ڵ
پیاوه‌كه‌مدا كاتژمێر (10:30) ده‌ و نیوی شه‌و له‌ماڵ هاتینه‌ خواره‌ و
سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌مان بووین ونه‌گه‌راینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو
ڕۆژ بوویه‌وه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كاتژمێر(5:20) پێنج و بیست خوله‌كی
به‌یانی هاتینه‌وه‌ نێوماڵی خۆمان .


پرسیاركه‌شم ئه‌وه‌یه‌
: ئایا به‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامم داوه‌ وه‌فام كردوه‌ به‌وه‌ی پیاوه‌كه‌م
سوێندی له‌سه‌ر خواردوه‌، وه‌ ئایا ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌
به‌سه‌رمانبردوه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێی بوترێت شه‌و مانه‌وه‌
له‌ده‌ره‌وه‌؟ وه‌ ئایا كه‌فاره‌تێكی تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ ؟


خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ وسه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی و یاران و شوینكه‌وتوانی هه‌تاهه‌تایه‌ .


ووته‌ی پیاوه‌كه‌ت كه‌ ووتویه‌تی : (سێ به‌سێ ته‌ڵاق بێت ئه‌گه‌ر
ئه‌مشه‌و له‌م ماله‌دا بمینیته‌وه‌) ئه‌مه‌ش سوێند خواردنه‌ به‌ ته‌ڵاق،
جمهوری زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ڵاقه‌ ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر
هاتوو وه‌فای پێ نه‌كرا.



وه‌هه‌ندێك له‌زانایان و ڕای په‌سه‌ندكراوی شێخ الاسلام إبن تیمیةیه‌ش
ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ پێویستی به‌روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌ :
ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ نیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ته‌لاقه‌كه‌ی
خواردووه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی سوێند خواردن بوو كه‌ پێداگری
له‌سه‌ر كردنێی كارێكه‌، یان پیداگری له‌سه‌ر نه‌كردنی كارێك بكات، به‌و
مانایه‌ی پیاوه‌كه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو تۆ بكاته ده‌ره‌وه‌
له‌ماڵه‌وه‌، نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێت ئه‌گه‌ر نه‌چویته‌ ده‌ره‌وه‌
بیه‌وێت ته‌ڵاقت بدات، ئه‌مه‌ش حوكمی سوێند خواردنی هه‌یه‌ وته‌ڵاقی
پێناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر نه‌چویته‌ ده‌ره‌وه‌ ته‌نها كه‌فاره‌تی سوێند خواردنی
له‌سه‌ر ده‌بێت .



خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی ته‌ڵاق بوو، ئه‌وه‌ له‌كاتی وه‌فا نه‌كردندا
ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت وژنه‌كه‌ی ته‌لاقداوه‌، ئه‌مه‌ش ڕای ڕاستتره‌، كه‌
كۆمه‌ڵێك له‌زانایان فه‌توایان پێداوه‌، مه‌سئه‌له‌ی نیه‌تیش شتێكه‌
ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌یزانێت كه‌ هیچ شتێكی لا شاراوه‌ نیه‌، جا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ با مرۆڤی موسڵمان خۆی بپارێیزت له‌ فڕوفێڵ كردن له‌گه‌ڵ
خوا و خۆ خه‌ڵه‌تاندنیش .



له‌كاتی كه‌وتنی ته‌ڵاقه‌كه‌شدا ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  ته‌ڵاقی سێ به‌سی حه‌رامه‌، له‌سه‌ر ڕای ڕاجح و
په‌سه‌ند كراویش ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت .



مه‌به‌ستی پیاوه‌كه‌شت ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ شه‌و له‌و  ماله‌دا
نه‌مێنیته‌وه‌، ئیتر بۆ هه‌رجێگایه‌ك ده‌ڕۆیت كێشه‌ نیه‌، ئه‌وه‌شی وه‌ك 
خۆت روونت كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ هه‌تا كاتێ رۆژ هه‌ڵهاتن
ده‌رچوویت له‌ماڵه‌وه‌ ته‌ڵاقی پیاوه‌كه‌ت نه‌كه‌وتوه‌، و هیچ شتێكی
له‌سه‌ر پێویست نیه‌ چونكه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ ته‌حقیق و جێ به‌جێ بووه‌ .



وه‌ پیاوه‌كه‌شت پێویسته‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێت و خۆی بپارێزیت له‌
ته‌لاق خواردن له‌كاتی دروست بوونی كێشه‌و گیروگرفته‌كاندا .


خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌ .

ماڵپه‌ڕێ ئیسلام پرسیار و وه‌لام .
</blockquote>






_________________
<br>

بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى