المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أغسطس 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031   

اليومية اليومية


گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

مُساهمة من طرف بختيار89 في الأحد أبريل 17, 2011 3:13 am

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

 

پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟

وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته‌: له‌ ئاده‌م تا قیامه‌ت له‌ فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو خراپتر نییه‌.

 
ده‌جال ئاده‌میه‌ وله‌ ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه‌ ( ك ف
ر ) واته‌ : كوفر و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه‌، چاوێكى
كوێره‌ ـ چاوی لاى راستى ـ وه‌ك تر
ێ هه‌ڵتۆقیوه‌، له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات، دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات  و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى .

 
بانگى خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ درۆى
ده‌خه‌نه‌وه,‌ ئه‌ویش ده‌رِوات به‌ڵام پاره‌ و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال
ده‌كه‌وێت و خ
ه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه‌، دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت
بۆ لاى قه‌ومێكى ترو بانگیان ده‌كات و باوه‌رِى پێده‌هێنن و ئه‌ویش
فه‌رمان به‌ ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به‌ زه‌وى ده‌كات گیا
ده‌رِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و
ئاگره‌كه‌ى ئاوێكى سارده‌، جا له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ په‌نا
بگرێت به‌ خودا له‌ دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه‌ كه‌
له‌ دواى ته‌حیات ده‌خونێنرێت ب
ۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ و فیتنه‌ وبه‌ڵاو موصیبه‌ته‌كانی‌ ـ هه‌روه‌ها له‌پێناو خۆ پاراستن له‌ده‌جال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه‌ سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه‌ ئه‌و زه‌مانه‌وه‌, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: «
مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ، فَوَ اللَّهِ إِنَّ
الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ
مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ
 » { رواه أبوداود }
واته‌: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند به‌ خوا
كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه‌ بۆ شه‌رِكردن بێت ـ وا ده‌زانن
ئیماندارن، به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به‌ هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانه‌ى
كه‌ هه‌یه‌تى.


 ده‌جال
(چل) رۆژ له‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆژى یه‌كه‌مى به‌ ساڵێك، و
دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى هه‌فته‌یه‌كه‌و رۆژه‌كانى ترى وه‌ك رۆژى
ئاسایی وان، هه‌موو شارو جێگایه‌كیش ده‌گه‌رِێت جگه‌ له‌ مه‌ككه‌و
مه‌دینه‌ نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌
ی حــه‌زره‌تی عیسى ( عليه السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌یكوژێت.

وه‌
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ ئیلا قه‌وم
گه‌له‌كه‌ی ترساندوه‌ له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك
ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری
خوداوه‌ (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی
" ما بُعِث نبيٌ إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى