المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مايو 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

مُساهمة من طرف بختيار89 في الأحد أبريل 17, 2011 3:18 am

سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

 

 

پرسیار : سودى زانینى ناو وسیفه‌ته‌كانى خودا چین؟ وه‌ ئایا واتای په‌رستنی خوای گه‌وره‌ به‌ناو و سیفه‌ته‌كانی چین ؟  

وه‌ڵام : یه‌كه‌م فه‌رزێك خواى گه‌وره‌ فه‌رزى كردووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى ناسینى خودای گه‌وره‌یه‌‌، جا هه‌ركاتێك خه‌ڵكیى خودایان ناسی به‌گوێره‌ى پێویست ده‌یپه‌رستن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ  ) { محمد : 19 } واته‌: بزانه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ (الله) نه‌بێت و بۆ گوناهه‌كانت داواى لێخۆشبوون بكه.

 یادكردنى
خواى گه‌وره‌ به‌وه‌ى كه‌ زۆر به‌ به‌زه‌ییه‌ هیوا دروست ده‌كات، یادكردن
به‌وه‌ى كه‌ سزاكه‌ى زۆر سه‌خته‌ ترس له‌ خوا دروست ده‌كات، یادكردنى
به‌وه‌ى كه‌ ته‌نها ئه‌و نیعمه‌ته‌كانى پێبه‌خشیووین وامان لێده‌كات
سوپاسگوزارى بین .


واتاى
په‌رستنى خواى گه‌وره‌ به‌ناو و سیفه‌ته‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : بیان ناسیت
و واتاكانیان بزانیت و كرده‌وه‌یان پێ بكه‌یت، بۆ نموونه‌: هه‌ند
ێ له‌ ناو و سیفه‌ته‌كانى هه‌یه‌ كه‌ كارێكی جوانه‌‌ موسڵمان هه‌یبێت و ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه‌ وه‌ك : زانست و به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌رى، هه‌ندێكى ترى ناو و سیفه‌ته‌كانى خودا دروست نيه‌ بۆ موسڵمان كه‌ هه‌یبێت وه‌ك : خوایه‌تى، خۆبه‌گه‌وره‌زانین، هه‌ندێك سیفه‌ت هه‌ن كه‌ مرۆڤـــ واجبه‌‌ ‌ هه‌یان بێت وه‌ك : به‌ندایه‌تى و پێویستى و داواكردن به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ ناشێن.

خۆشه‌ویستترین
كه‌س لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ن خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه‌ خودا پێی
خۆشه‌ له‌ به‌نده‌دا هه‌بێت، زۆر ڕقى له‌وانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى ئه‌و
سیفه‌تانه‌ن كه‌ پێی ناخۆشه‌ له‌ به‌نده‌دا هه‌بێت، خواى گه‌وره‌
ده‌فه‌رموێت:
( وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا... ) { الأعراف:180} واته‌: خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ناوه‌ جوانه‌كانه‌ و ئێوه‌ پێیان بپاڕێنه‌وه‌ و داواىان پێ بكه‌ن له‌خوای گه‌وره‌، له‌ فه‌رمووده‌ى سه‌حیحیشدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)  ده‌فه‌رموێت: « إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَه‌ً وَتِسْعِینَ اسْمًا مِائَه‌ٌ إلا وَاحِدًا مَنْ أحصاهَا دَخَڵ الْجَنَّة‌َ » (متفق علیه). واته‌: خواى گه‌وره‌ نه‌ودو نۆ ناوى هه‌یه‌، سه‌د دانه‌ جگه‌ له‌ یه‌ك، هه‌ركه‌س ژماره‌یان بكات ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،  واتای‌ ژماردنى ناو و صیفــه‌ته‌كانی خوداش ئه‌وه‌یه‌:

1ـ ناوه‌كانیان بوترێت و بژمێردرێت.

2ـ تێگه‌یشتنى واتاكانیان و مه‌به‌ست لێیان، بۆ نموونه‌: كاتێك ده‌ڵێیت ( الحكیم ) هه‌موو شتێكت بده‌یته‌ ده‌ست خوا، چونكه‌ هه‌موو كاره‌كانى له‌ حیكمه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، یان كه‌ ده‌ڵێیت: ( القدوس ) ئه‌وه‌ى بیربێته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كه‌موكورِییه‌ك پاكه‌ .

3ـ دوعاكردن كه‌ دوو جۆره‌:یه‌كه‌م / دوعاكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى خێر وه‌ك عیباده‌ت حسێبه‌،دووه‌م/ داواكردنى پێداویستى .

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى