المواضيع الأخيرة
» ئایا چاى سەفەرى دەبێتە هۆى شێرپەنجە؟
الإثنين مارس 20, 2017 4:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» اخبار صحيةأفضل 7 أطعمة لخفض مستوى السكر في الدم
الإثنين مارس 20, 2017 4:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» ئەو كرداره‌ هەڵانەی ددان وێران دەكەن
الإثنين مارس 20, 2017 4:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» أطعمة سحرية تساهم فى خفض مستوى الكولسترول بالدم
الإثنين مارس 20, 2017 3:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» سوده‌كانی زه‌یتی پڕته‌قاڵ بزانه‌
الإثنين مارس 20, 2017 3:57 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» الطب البديلأهم الاعشاب التى تعالج الكوليسترول
الإثنين مارس 20, 2017 3:56 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» خواردنه‌وه‌ى ئاویی چه‌وه‌نده‌ر كارایی ماسوڵكه‌كان زیاتر ده‌كات
الإثنين مارس 20, 2017 3:55 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» علاج السكري بالاعشاب
الإثنين مارس 20, 2017 3:53 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چەند نەخۆشییەكی نەزانراو كە لەڕێگەی ئەنجامدانی سێكسەوە دەگوازرێنەوە
الإثنين مارس 20, 2017 3:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مارس 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

اليومية اليومية


شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره‌؟

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره‌؟

مُساهمة من طرف بختيار89 في الأحد أبريل 17, 2011 3:26 am

شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره‌؟

 

 

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ كه‌ ده‌ڵێت :

پرسیار : شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره‌؟ وه‌ ئایا له‌ دونیادا دروسته‌ داوای یارمه‌تی وشه‌فاعه‌ت له‌كه‌سێكی زیندوو بكرێت؟

وه‌ڵام :
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین شه‌فاعه‌ت به‌واتای تكاكردنی كه‌سێك دێت بۆ
كه‌سێكی تر لای به‌رپرسێك یان ده‌سه‌ڵاتدارێك یان خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه‌ك .


شه‌فاعه‌ت له‌ ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆرێكه‌ :

يه‌كه‌م : كه‌گه‌وره‌ترینیانه‌
(الشفاعه‌ العظمی ) یه‌، واته‌ شه‌فاعه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌، ئه‌ویش له‌
وه‌ستانى رۆژى حه‌شردایه‌ دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك په‌نجا سا
ڵ چاوه‌رِوانى ده‌بن كه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ودادگایی
بكرێن، پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلی الله علیه وسلم )  شه‌فاعه‌ت لاى
خودا ده‌كات و داوا ده‌كات دادگایی ده‌ست پێ بكات، ئه‌وه‌ش تایبه‌ته‌ به‌
پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی  محمد المصطفى ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌وه‌ش (مَقام المحمود) ه‌ كه‌ په‌یمانى پێ دراوه‌ بیدرێتێ .

دووه‌م :
شه‌فاعه‌ت كردن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى به‌هه‌شت، یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌رگاى
به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم
) ویه‌كه‌م ئوممه‌تیش كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئوممه‌تى ئیسلامه‌.


سێهه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێك كه‌ فه‌رمانى ناردنیان بۆ دۆزه‌خ ده‌ركراوه‌ وبه‌هۆى شه‌فاعه‌ته‌وه‌ ناچنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌.

چواره‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێكى موسڵمانى گوناهبار كه‌ له‌ دۆزه‌خدان ده‌ربكرێن و بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ لێی .

پێنجه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى به‌هه‌شتییه‌كانه‌،
ئه‌م سیانه‌ى دوایی تایبه‌ت نییه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلى الله
عليه وسلم ) به‌ڵكو بۆ پێغه‌مبه‌رانى تر و شه‌هیدو پیاوچاكانیشه‌، به‌ڵام
پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ر له‌وان له‌پێشتره‌.

شه‌شه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێك به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

حه‌وته‌م:
شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر كافران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌
پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) وه‌ك شه‌فاعه‌ت بۆ مامى خۆى
ئه‌بوطالیب .


دواى
ئه‌مانه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ ڕه‌حمى خۆى كه‌سانێكى زۆر كه‌ له‌ ژماره‌
نایه‌ن و له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى مردوون و گوناهبارن وله‌ دۆزه‌خدان
ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.


وه‌
سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش كه‌ ئایا ڕه‌وایه‌ داواى
یارمه‌تى و شه‌فاعه‌ت له‌ كه‌سی زیندوو بكرێت ؟ به‌ڵێ شه‌رعیش هانى
خه‌ڵكیى ده‌دات یارمه‌تى یه‌كترى بده‌ن، خواي
گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَتَعَاوَنُوا عَلى البِرِّ وَالتَّقوى )  واته‌: هاریكارى یه‌كتر بن له‌ چـاكه‌و پارێزكارییدا، پێغــه‌مبه‌ریش ( صـلى الله عليه وسلم ) ده‌فـــه‌رموێت: « وَاللَّهُ فِی عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِی عَوْنِ أخِیهِ » { رواه مسلم } واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌یارمه‌تی دانی به‌نده‌كه‌یدا ده‌بێت ، كاتێك به‌نده‌یه‌ك‌ یارمه‌تی براكه‌ى ده‌دات، شه‌فاعه‌تیش به‌ واتاى تكاكردن كه‌وتنه‌ به‌ینه‌وه‌یه‌ دێت، واته‌ هه‌وڵى به‌جێهێنانى كارێك بۆ یه‌كێكى تر كه‌ له‌ توانایدا نییه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (مَّن يشْفَعْ شَفَاعَة‌ً حَسَنَةً یُكن لَهُ نَصیبٌ مِّنْهَا )
واته‌: هه‌ركه‌س شه‌فاعه‌تێكى باش بكات به‌شێكى پاداشتى به‌رده‌كه‌وێت،
پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « اشْفَعُوا تُؤجَرُوا » {
رواه البخاري }  واته‌: شه‌فاعه‌ت بكه‌ن پاداشت وه‌رده‌گرن.


شه‌فاعه‌ت كردنیش چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه ‌:

1ـ داواكردنى شه‌فاعه‌ت ده‌بێت له‌ كه‌سێكى زیندوو بێت، چونكه‌ مردوو داواى زیندووى گوێ لێ نییه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( إنْ تَدعُوهُمْ لَا يسمَعُوا دَعَائَكُمْ وَلَو سَمِعُوا مَا استَجابُوا لَكُمْ )  واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن ( واته‌:بۆ مردووه‌كان )
گۆێیان لێتان نییه‌ و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به‌ ده‌متانه‌وه‌ نایه‌ن،
ئه‌ى چۆن داوا له‌ مردوو ده‌كرێت له‌ كاتێكدا ئه‌و خۆى پێویستى به‌دوعاى
زیندووانه‌، چونكه‌ ئ
ه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیادا بچڕاوه‌ وكرده‌وه‌ى
ته‌واو بووه,‌ وته‌نها تووشی خێر ده‌بێت له‌ رێگاى دوعاو چاكه‌ى تره‌وه‌،
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: «
إذا مَاتَ ابْنُ آدَمَ انْقَطعَ عَمَلُهُ إلا مِنْ ثلاث صدَقَه‌ٌ جَارِية‌ٌ أوْ عِلْمٌ یُنْتَفَعُ بِهِ أوْ وَڵدٌ صالِح يدْعُو لهُ » { رواه مسلم }  واته‌: كاتێك كه‌‌ مرۆڤ مرد كرده‌وه‌ي ده‌بچڕێت جگه‌ سێ شت نه‌بێت : خێرێكى به‌رده‌وام ( وه‌ك دروستكردنی مزگه‌وتێك یان قوتابخانه‌یه‌ك یان پردێك ... )، يان زانستێك سوودى پێ بگه‌یه‌نێت، یان كورِێكى ساڵح دوعاى خێری بۆ بكات.

خواي گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى