المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
وه‌رگرتنی كرێ له به‌رامبه‌ر قورئانخوێندن له ته‌عزیه‌دا
صفحة 1 من اصل 1

پرسیارێكه‌و له‌لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه :
پرسیار : ئایا دروسته بۆ كه‌سێك كه سوره‌تی فاتحه له ته‌عزیه‌یه‌كدا بۆخوێنێت وپاشان بڕێك پاره له‌خاوه‌ن ته‌عزیه‌كه وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه ؟
وه‌ڵام : دروست نیه بۆ هیچ كه‌سێك پاره وه‌ربگریت له‌به‌رامبه‌ر قورئان خوێندندا، به‌ڵام دروسته وه‌رگرتنی پاره یان كرێ له‌به‌رامبه‌ر فێركردنی قورئانی پیرۆز له‌هه‌ر كه‌سێك چونكه فێركردنی قورئانی پیرۆز سوود وكه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تره، به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتنی كرێ له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی قورئان له‌ته‌عزیه‌دا كه خویندنه‌كه‌ی ته‌نها له پێناو پاره‌كه‌دایه، جا ئه‌و برا به‌ڕیزه‌ی كه پرسیاره‌كه‌ی كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ر پاره‌یه‌كی وه‌رگرتووه له هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌و كاره‌یدا با بیگێڕێته‌وه بۆی .
به‌نسبه‌ت ئه‌و ووته‌یه‌شی كه ده‌ڵێت خوێندنی سوره‌تی فاتحه له‌ته‌عزیه‌دا، ئێمه ده‌ڵێن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بدعه و داهێنراوانه كه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا داهێنراوه، چونكه نه پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و نه خوله‌فای ڕاشیدین و نه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌كردوه و سوره‌تی فاتحه‌یان نه‌خوێندوه له كاتی ته‌عزیه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌یان كردوه كه سه‌ره‌خۆشی وته‌عزیه‌یان له‌و كه‌سه كردوه كه موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و كه‌سه‌كه‌ی لێ مردووه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه و به‌شێوه‌یه‌ك كه توانرا بێت باری ئه‌و كه‌سه‌ی كه موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه كه‌مێك سووك بكه‌ن وبه‌سه‌رخۆشی لێ‌كردن به‌هێزی بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناره‌حه‌تیه‌ی كه به‌سه‌ریدا هاتووه، چونكه ووشه‌ی ( التعزیة ) له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای ( تقویة = به‌هیز كردن ) دێت، بۆیه ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌ره‌خۆشی یه‌كێك له كچه‌كانی به‌م ووته به‌نرخه كردوه كاتێك كچێكی له‌كچه‌كانی كه‌سێك ئه‌نێرێت بۆلای، ئه‌ویش به‌و نێرراوه ئه‌ڵێت كه به‌كچه‌كه‌ی بڵێت : (مرها فلتصبر ولتحتســب فإن لله ما أخذ وله ما أبقى وكل شي‌ء عنده بأجل مسمى ) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه } واته : فه‌رمانی پێ بكه كه ئارام بگرێت وچاوه‌ڕوانی ئه‌جر وپاداشتی خوای گه‌وره بێت، چونكه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه هه‌رچیه‌ك هه‌یه بیكات و بیباته‌وه بۆلای خۆی، وه هه‌رچیه‌كیش بیه‌وێت بیهێڵێته‌وه و وازی لێ بهێنێت، وه هه‌موو شتێكیش لای په‌روه‌ردگار ئه‌جه‌ل و كاتێكی دیاری بۆ دانراوه .
بۆیه سووننه‌ته له ســه‌ره‌خۆشی كردنی كه‌سی ته‌عزیه باردا ئه‌م ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بوترێت، چونكه بێگومان ئه‌و ووته به‌نرخ و گه‌ورانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی ئه‌و كه‌سه‌ی موصیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر هاتووه به‌شێوه‌یه‌ك ئاوڕشێنی دل وده‌روونی ده‌كات ئارامی پێ په‌یدا ده‌كات وئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا دروست ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌وه په‌روه‌ردگاری پاداشتی زۆر گه‌وره ونه‌بڕاوه‌ی ده‌داته‌وه، وه فێری ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یباته‌وه بۆلای خۆی وئه‌وه‌شی ئاره‌زوو بكات ده‌یهێڵێته‌وه، خۆی مه‌لیك وپادشای هه‌موو جیهان وخاوه‌نی هه‌موو شتێكه وبه وویستی خۆی ته‌صه‌ڕوف ده‌كات تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت ڕیگری لێ بكات یان ده‌ست پێش بخات به‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ودا وهه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته پیرۆزه به ئه‌جه‌ل وكاتی دیاری كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆ ناڕه‌حه‌تكردن و غه‌مباری هیچ سوود وكه‌ڵكێكی نیه، ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ به له‌ده‌ستدانی عه‌زیزان و خۆشه‌ویستانی له‌دونیادا هه‌ر دڵ ته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خواد ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتی وه‌فات كردنی ئیبراهیمی كوڕیدا فه‌رمووی : ( القلب يحزن والعين تدمع ولا نقول إلا ما يرضي الرب وإن لفراقك يا إبراهيم لمحزونون ) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه } واته : دڵ ناڕه‌حه‌ت و خه‌فه‌ت بار ده‌بێت و چاوه‌كانیش ئه‌شك و فرمێسك ده‌ڕێژن، به‌ڵام شتێك ناڵێین كه خوای گه‌وره پێی ڕازی نه‌بێت، به‌ڕاستی جودا بوونه‌وه‌ت ئه‌ی ئیبراهیم خه‌فه‌تباری كردین .
جا بۆیه پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار كه ئارام بگرێت وشتێك نه‌ڵیت یان شتێك نه‌كات كه ناڕه‌زایی خودا بگه‌یه‌نێت یان به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر بێ ئارامی .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) .

مواضيع مماثلة
» حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ضه‌مانێكی بانكی پێشكه‌ش به یه‌كێك له كۆمپانیاكان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ڕێژه و ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌پاره، وه حوكمی وه‌رگرتنی هه‌قی ماندوو بوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌نێوانیاندایه ؟
» وه‌رگرتنی پاره له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر پرسیار : من پیاوه‌كه‌م ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) وه‌فاتی كرد، ئێستا من ده‌مه‌وێت به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره كه‌سیك ڕابسپێرم كه ئه‌مساڵ حه‌جێكی بۆ بكات، ئایا دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌جه‌كه
» حوكمی خوێندنه‌وه‌ی ئنجیل و وه‌رگرتنی دیاری له گاوره‌كان ه
» حوكمی ده‌ركردنی زه‌كات له‌بری كه‌سێكی تر به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت لێی

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان