المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأحد أبريل 17, 2011 4:15 am


حوكمی ووتنی ( خوایه‌ له‌به‌ر خاتری فڵان )





پرسیارێك ئاڕاسته‌ی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا ده‌قی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌ :

هه‌ندێك
كه‌س كاتێك له‌خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ له‌نزا ودوعاكانیاندا ده‌ڵێن :
ئه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر خاتری فڵان كه‌سی خواناس و وه‌لی خودا وجێگا و
مه‌كانه‌تی لای تۆ فڵان شتمان بۆ بكه‌یت، ئایا ئه‌م ووته‌یان دانانی
واسطه‌ وناوبه‌نده‌ له‌نێوان خوای گه‌وره‌ و به‌نده‌كانیدا ؟ والسلام
علیكم ورحمة الله وبركاته .


وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :

پێویسته‌
بزانین كاتێك ده‌ڵێین ( وه‌سیله‌ = هۆكار ) ئه‌بێت وه‌سیله‌یه‌ك بێت كه‌
به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ حه‌قیقه‌تی ثابت بووبێت كه‌ وه‌سیله‌یه‌ یان به‌
واقع سه‌لما بێت، به‌ڵام ده‌ستگرتن به‌وه‌سیله‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ نه‌
به‌شه‌رعی خوای گه‌وره‌ و نه‌ به‌ واقعی حاڵ ثابت بووبێت ئه‌وه‌ بێگومان
ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی جۆرێك له‌جۆره‌كانی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ
خوای گه‌وره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانانی شتێك به‌وه‌سیله‌ وهۆكار كه‌
خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌سیله‌ وهۆكاری دانه‌نابێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خۆی
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ریكێكت بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌ له‌ شه‌رع و بڕیار
( قه‌ضا ) ی په‌روه‌ردگاردا، وه‌ هه‌ركه‌س شتێك ثابت بكات به‌وه‌ی
وه‌سیله‌و هۆكاره‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌
به‌ه‌شه‌رع و نه‌ به‌ واقع ثابت بووبێت بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ شه‌ریكی بۆ
خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌، چونكه‌ شتێكی كردوه‌ به‌ هۆكار و سه‌به‌ب كه‌
خوای گه‌وره‌ به‌ هۆكار و سه‌به‌بی دانه‌ناوه‌، سه‌یر ده‌كه‌ین ته‌وه‌سول و
وه‌سیله‌ گرتن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ پێگه‌ و مه‌كانه‌تی
پێغه‌مبه‌ران و بڕوادارانی دڵسۆز وپیاواچاكان ئایا له‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی
ئیسلامدا به‌ وه‌سیله‌یه‌كی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراو دانراوه‌؟ له‌وه‌ڵامدا
ده‌ڵێین نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌، لێره‌شه‌وه‌
ڕایده‌گه‌یه‌نین بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ده‌نگمانه‌
هه‌ركه‌س به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه‌ ثابت بووبیت له‌
سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) یان له‌ هاوه‌ڵه‌
به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌ یان له‌ تابعی وشوێن كه‌وتوانی ئه‌وان به‌ ئیحسانه‌وه‌
كه‌ ته‌وه‌سول و هاوار كردنه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ جێگا و مه‌كانه‌تی
پێغه‌مبه‌ر و صالحین و ئه‌ولیاء با په‌یوه‌ندی بكات به‌ناونیشانی
به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب ) له‌ ڕادیۆی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌،
په‌یمان و به‌ڵین بێت به‌خوای گه‌وره‌ و دوای یارمه‌تیشی بۆ ده‌كه‌ین كه‌
هه‌ركاتێك به‌ڵگه‌ی شه‌رعی هێنا ئه‌و كاته‌ شوێنی بكه‌وین، له‌به‌ر ئه‌وه‌
ئه‌و كاته‌ واجب و پێویست ده‌بێت له‌سه‌رمان كه‌ هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ڵكی
به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی لابوو كه‌ له‌خوای گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ به‌ پێگه‌ و
مه‌كانه‌تی كه‌سانی مردوو له‌ پیاوچاكان وئه‌‌ولیاء شتێكی مه‌شروع و ڕێگه‌
پێدراوه‌ با بفه‌رموێت و بیخاته‌ به‌رده‌ستمان و ئێمه‌ش زۆر سوپاسی
ده‌كه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر له‌كاتێكیشدا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و دروست نه‌بێت هیچ
كاتێك وا نابینم كه‌‌ پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ مه‌كانه‌ت و جاهـ و
پله‌و پایه‌ی پیاوچاكان شتێكی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراو بێت، ئایا
پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ مه‌كانه‌ت و پله‌و پایه‌ی كه‌سانی صالح له‌
واقعدا وه‌سله‌یه‌ یان نه‌ء ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : نه‌خێر، چونكه‌
خواناسی وپله‌و پایه‌ و مه‌كانه‌تی پیاوچاكێك ته‌نها بۆخی سوود وقازانجی
هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام غه‌یری خۆی چ سوودێكی لێ ده‌بینێت،
چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ پیاو چاكه‌ و پله‌ و پایه‌ و مه‌كانه‌تی
هه‌یه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خۆی پێ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌په‌روه‌ردگار و
ڕزگاری ده‌بێت له‌ ناره‌حه‌تیه‌كانی قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی و ئاگری
دۆزه‌خ، به‌ڵام من چ سودێكم پێ ده‌گات به‌ پله‌و پایه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ لای
خوای گه‌وره‌، كه‌واته‌ ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ له‌واقعدا پله‌و پایه‌ی
پیاوچاكان وه‌سیله‌یه‌ك نیه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، ئێستا
كه‌ ده‌ركه‌وت پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌ پله‌و پایه‌ و مه‌كانه‌تی
پیاوچاكان نه‌ به‌شه‌رع و نه‌ به‌ واقع هیچ ئه‌صڵ و بنه‌مایه‌كی نیه‌
كه‌واته‌ دروست و جائز نیه‌ بكرێت به‌ وه‌سیله‌ و هۆكاری له‌ خودا نزیك
بوونه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌ ودروست نیه‌ له‌ كاتی
پاڕانه‌وه‌دا بووترێت ئه‌ی خوای گه‌وره‌ داوات لێ ده‌كه‌ین به‌ پله‌ و
پایه‌ ومه‌كانه‌ت و جاهی پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) یان به‌
پله‌ و پایه‌ و مه‌كانه‌ی فڵان كه‌س كه‌ واده‌زانیت پیاوچاك و له‌خواترس
بووه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ هۆكارێكی شه‌رعیه‌ و نه‌هۆكارێكی واقعیه‌،
جا كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌م كاره‌ نه‌ له‌‌ شه‌رع و نه‌ له‌واقعیشدا ثابت
بووبێت بێگومان جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای
گه‌وره‌، له‌بری ئه‌وه‌ش مرۆڤ كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ پله‌و
پایه‌ و مه‌كانه‌ت و جاهی پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاكان لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ ئه‌مه‌
بڵێت مه‌شروع و ڕێگا پێدراوه‌ كه‌ بڵێت : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌
ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵ و ئیحسانی زاتی هه‌ق ته‌عالای خۆت داوات لێ ده‌كه‌م زۆر
زۆر باشتره‌ چونكه‌ ڕه‌حمه‌ت وفه‌زڵ و ئیحسانی خوای گه‌وره‌ گشتگیرتره‌ و
سوود و قازانجیشی ده‌بێت بۆ مرۆڤ له‌وه‌ی كه‌ به‌ پله‌و پایه‌ و جاهی
كه‌سێكر تر داوا له‌خوای گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ تۆ داوا به‌شتێك له‌خوای
گه‌وره‌ ده‌كه‌یت كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ناو و صیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خۆی، كه‌
ته‌وه‌سل و نزیك بونه‌وه‌ پێیان له‌خوای گه‌وره‌ به‌ شتێكی مه‌شروع
دانراوه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش زۆر زۆر باشتره‌ و سوودیشی ده‌بێت بۆ
خاوه‌نه‌كه‌ی و نزیك تریشه‌ له‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و نزا و داوایه‌ قبوڵ
بكات و نه‌یداته‌ ‌دواوه‌ إن شاء الله .


سه‌رچاوه‌ : به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب ) به‌شی یه‌كتاپه‌رستی و بیروباوه‌ڕ .

سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى