سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌    Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مارس 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌

اذهب الى الأسفل

اخبار هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الأحد أبريل 17, 2011 10:10 pm

هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌



وه‌رگێڕانی : عبد السلام محمد پشده‌ری

پرسیار:
زۆرێك له‌و كارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌چالاكی ڕۆژانه‌وه‌م هه‌یه‌
له‌بیرم ده‌چنه‌وه‌، ئایا به‌ڕێزتان ده‌توانن ڕێنومایم بكه‌ن بۆ هه‌ر شتێك
له‌ قورئان وسوننه‌ت كه‌ یارمه‌تیده‌رم بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی له‌بیر
چونه‌وه‌ نه‌بم ؟


وه‌ڵامی شێخ محمد صالح المنجد .

له‌ڕاستیدا سروشتی مرۆڤ هه‌روایه‌ كه‌ تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ ده‌بێت، شاعیریش ده‌ڵێت :

وما سُمي الإنسان إلا لنسيه ولا القلب إلا أنه يتقلب

واته‌ : ئینسان ناوی نه‌نراوه‌ ئینسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ تووشی ( نسیان = له‌بیرچوونه‌وه‌ ده‌بێت ــــــــ هه‌روه‌ها ( قلب = دڵ ) یش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ زۆر ( تقلب = گۆڕان ) ی به‌سه‌ردا دێت .

له‌كۆنیشه‌وه‌ ووتراوه‌ : یه‌كه‌م له‌بیركه‌رێك ( نَاسٍ ) یه‌كه‌م ئينسان بوو,
كه‌مه‌به‌ست پێی حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌ ( علیه السلام ) كه‌ ئامۆژگاریه‌كه‌ی
په‌روه‌ردگاری له‌بیرچوو كه‌ له‌به‌ری دره‌خته‌كه‌ی به‌هه‌شت نه‌خوات
وبه‌قسه‌ی شه‌یتان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت .



ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین له‌بیرچوونه‌وه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر
ده‌گۆڕێت، ئه‌ویش به‌پێێ سروشت وطه‌بیعه‌تی ئه‌و كه‌سه‌، لای هه‌ندێك كه‌س
له‌بیرچوونه‌وه‌ زۆره‌، لای هه‌ندێك كه‌سی تر كه‌مه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی هێزی
به‌رگریی یه‌ له‌به‌رده‌م له‌بیرچوونه‌وه‌ وله‌بیركردن ئه‌م چه‌ند شته‌یه‌
:


یه‌كه‌م :
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گوناهـ وتاوان، چونكه‌ تاركی گوناهـ وتاوان هێزی
له‌به‌ركردن ( الحفظ ) و وه‌رگرتنی زانست وزانیاری ( العلم )كه‌م
ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ تاریكی سه‌رپێچی په‌روه‌ردگار و نوور وڕۆشنایی زانست
به‌یه‌كه‌وه‌ نایانكرێت، ئه‌وه‌تانێ ئیمامی شافعی ش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ
بێت ) ئه‌لێت :


شكوت إلى وكيع سوء حفظي فأرشدني إلى تـرك المعاصي

وقــال إن علــــم الــلــه نــورٌ ونـــور الــلــه‌ لا يعطى لعاصي

واته‌ :

گازنده‌ی خراپی هێزی له‌به‌ركردنی خۆم برده‌ لای ( وه‌كیع ) ی مامۆستامK ئه‌ویش ڕێنومایی كردم به‌وازهێنان له‌ گوناهـ وتاوان، ووتــی : زانســـت وزانیـــاری پـــه‌روه‌ردگــار نـووره‌، نووری خوداش نادرێت به‌كه‌سی گوناهبـــــــــــــار.

خه‌طیبی
به‌غدادی ش له‌كتێبی ( الجامع ) به‌رگی2/ لاپه‌ڕه‌ 378 ئه‌ڵێت :
له‌یه‌حیای كوڕی یه‌حیاوه‌ ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پیاوێك پرسیاری له‌ مالكی
كوڕی ئه‌نه‌س كرد و ووتی : ئه‌ی ئه‌بــو عه‌بدوڵڵا ئایا شتێــك هه‌یه‌ كه‌
بـــاش بێت بۆ ئه‌م هێزی له‌به‌ركردنه‌ ( الحفظ ) ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا
ووتی : ئه‌گه‌ر شتێكی بۆ باش بێت ته‌نها وازهێنانه‌ له‌ تاوان وگوناهـ ..


هه‌ر
بۆیه‌ ده‌بینین كاتێك مرۆڤ گوناهێك ده‌كات خێرا ئه‌و هه‌ڵه‌ وتاوانه‌ی
ده‌بن به‌مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ وتووشی خه‌م وپه‌ژاره‌ ودڵه‌ ڕاوكێی
ده‌كه‌ن و وای لێ ده‌كه‌ن هه‌موو هه‌ست ونه‌ستی مه‌شغوڵ وسه‌رقاڵ ده‌كه‌ن
به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یپه‌رژێت ونه‌توانێت خه‌ریكی كار وشتی به‌سوود بێت له‌و
شته‌ به‌سوودانه‌ش ناتوانێت خه‌ریكی زانست وزانیاری بێت .


دووه‌م :
زۆر یاد وذكری خودا بكرێت به‌ ته‌سبیحات و ته‌كبیرات و سوپاسی خوای
گه‌وره‌ كردن ( التحمید ) بۆیه‌ ده‌بینین خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی :(واذكر ربك إذا نسيت
( واته‌ : يادي په‌روه‌ردگارت بکه‌ کاتێك که‌ له‌ بیرت چوو .

سێهه‌م :
زۆر وفره‌ نه‌خواردن، چونكه‌ زۆر خواردن وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه‌
خه‌وی بێت، وتووشی گێلی ونه‌فامی وكوورتبڕی بیروبۆچوون وخه‌مۆكی وته‌مه‌ڵی
ده‌كات، ئه‌مه‌ با ئه‌وه‌ بوه‌ستێت هه‌میشه‌ كه‌سی زۆر خۆر ئاماده‌یه‌ بۆ
تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كان، هه‌روه‌ك ووتراوه‌ :


فإن الداء أكثر ما تراه يكون من الطعام أو الشراب

واته‌ : زۆربه‌ی نه‌خۆشی كه‌ ده‌یبینیت به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ وه‌یه‌ .

چواره‌م ::
هه‌ندێك له‌ئه‌هلی عیلم وزانست هه‌ندێك خواردنیان باس كردوه‌ كه‌ هێزی
له‌به‌ركردن ( الحفظ ) زیاد ده‌كات، وه‌ك خواردنی هه‌نگوین و مێۆژ.


ئیمامی
زوهری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : ئامۆژگاریت ده‌كه‌م
به‌خواردنی هه‌نگوین چونكه‌ زۆر باشه‌ بۆ له‌به‌ركردن ( الحفظ ) .



هه‌روه‌ها ووتویه‌تی : هه‌ركه‌سێك حه‌ز له‌وه‌ ده‌كات كه‌ فه‌رمووده‌
له‌به‌ر بكات با مێوژ بخوات، ئه‌مه‌ش له‌ كتێبی ( الجامع ) خه‌طیبی
به‌غدادی به‌رگی 2/لاپه‌ره‌ 394 دا هاتووه‌ .


هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیان كردوه‌ زۆر خواردنی ترشه‌مه‌نی هۆكاری گێلی ولاوازكردنی له‌به‌ركردنه‌ ( الحفظ ) .

پێنجه‌م :
له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ یارمه‌تی له‌به‌ركردن ( الحفظ ) ده‌ده‌ن وبه‌رگری
له‌ بیرچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن گرتنی كه‌ڵه‌شاخ ( الحجامة ) یه‌ له‌سه‌ردا،
ئه‌مه‌ش به‌ ته‌جروبه‌ وتاقیكردنه‌وه‌ سه‌لماوه‌ بۆ خه‌ڵكی ( بۆ زانیاری
زیاتریش ده‌توانن سه‌یری كتێبی – الطب النبو
ي – ابن القیم بكه‌ن ) خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌ .

سه‌رچاوه‌ : سايتی ( الإسلام سؤال وجواب ) للشیخ محمد صالح المنجد .
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى