المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أبريل 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30      

اليومية اليومية


ته‌وكیل كردن بۆ ته‌وافی وداع یان ته‌وافی ئیفاضه یان بۆ ‌ڕه‌می جه‌مه‌رات

اذهب الى الأسفل

وردة كول ته‌وكیل كردن بۆ ته‌وافی وداع یان ته‌وافی ئیفاضه یان بۆ ‌ڕه‌می جه‌مه‌رات

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأحد أبريل 17, 2011 10:33 pm

ته‌وكیل كردن بۆ ته‌وافی وداع یان ته‌وافی ئیفاضه یان بۆ ‌ڕه‌می جه‌مه‌رات







ئه‌م پرسیار له‌شێخ عه‌بدوڵڵا بن جبرین كرا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : كۆمه‌ڵێك
ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیاندا ڕۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وافی ( وداع )
ماڵئاوایی بكه‌ن، به‌ڵام كه‌گه‌شتنه‌ئه‌وێ حه‌ره‌م زۆر قه‌ره‌باڵه‌غ بوو،
بۆیه‌ئافره‌ته‌كان هه‌ستان پیاوه‌كانی خۆیان كرده‌ ( وه‌كیل ) بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌وافی ( وداع ) ماڵئاواییان بۆ بكه‌ن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بیت كه‌نه‌زری
كرد كه‌ته‌وافه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ئایا حوكمی ئه‌م
وه‌كاله‌ته‌چیه‌له‌گه‌ڵ حوكمی نه‌زری ئه‌و ئافره‌ته‌؟


وه‌ڵامی شێخ عه‌بدوڵڵا بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ته‌وكیل كردن بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واف جا چی بۆ
ته‌وافی قدوم بێت یان بۆ ته‌وافی ئیفاضه‌بێت یان بۆ ته‌وافی وداع بێت، جا
هه‌ركه‌س ئه‌وه‌بكات ئه‌وه‌حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو نابیت، به‌لام ئه‌گه‌ر بۆ
ته‌وافی وداع بوو ئه‌وا ده‌بێت له‌تۆڵه‌یدا ئاژه‌ڵیك سه‌رببڕێت له‌حه‌ره‌می
مه‌ككه‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ئافره‌تێك كه‌له‌سوڕی
مانگانه‌دا بیت یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مناڵیان بووه‌ته‌وافی ( وداع ) یان
له‌سه‌ر نیه‌، به‌ڵام تــــه‌وافی ( ئیفاضه‌) یان له‌سه‌ر ناكه‌وێت و
واجبه‌چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی پاك ده‌بنه‌وه‌كه‌پاك
بوونه‌وه‌ته‌وافه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌نسبه‌ت ئه‌و نه‌زره‌ش ئه‌و
ئافره‌ته‌كردوویه‌تی هیچ سوودێكی نیه‌چونكه‌ته‌وافی واجبه‌پێویست به‌نه‌زر
ناكات، چونكه‌به‌ده‌قی شه‌رعی واجبه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سیك نه‌زری كرد
كه‌ته‌وافێك بكات كه‌واجب نیه‌له‌سه‌ری ئه‌و كاته‌به‌و نه‌زره‌ی ئه‌و
ته‌وافه‌ی له‌سه‌ر واجبه‌ده‌بێت، چونكه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت :
(( ثم ليقضوا تفثهم وليوفوا نذورهم وليطوفوا بالبيت العتيق )) الحج. 29
واته‌: له‌وه‌ودوا با خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌له‌چڵك وئاره‌ق وموو نینۆك و (
ئیحرام بشكێنن ) هه‌روه‌ها وه‌فا بكه‌ن به‌نه‌زره‌كانیان وجێ به‌جێیان
بكه‌ن وبه‌ده‌وری ماڵێ دێرین وبه‌نرخی ( كه‌عبه‌دا ) ته‌واف بكه‌ن .




ته‌وكیل كردن بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات



ئه‌م پرسیاره‌كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ وفه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه
: ئایا دروسته‌ئافره‌تیك كه‌سێك ته‌وكیل بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌می
جه‌مه‌راتی بۆ بكات ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌و
قه‌ره‌باڵه‌غیه‌زۆره‌دا ناره‌حه‌ت ببێت یان گیانی بكه‌وێته‌مه‌ترسیه‌وه،
له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حـه‌جیه‌تی وحه‌جی فه‌رزی ئیسلام ده‌كات، یان
ده‌بیت هه‌ر خۆی ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ؟‌


ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بوو :
له‌كاتی قاره‌باڵه‌غی و بوونی زه‌حمه‌ی زۆردا دروسته‌ئافره‌ت كه‌سێكی تر
بكات به‌وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌راتی بۆ بكات، هه‌رچه‌ند ئه‌م
حه‌جه‌شی حه‌جی فه‌رزی ئیسلام بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازه‌یان
نه‌خۆشه‌یان هر عوزریكی تری مه‌شروعی هه‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سك پڕ بێت
له‌ترسی له‌بار نه‌چوونی مناڵه‌كه‌ی كه‌سێك ته‌وكیل بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌می
جه‌مه‌راتی بۆ بكات، یان له‌ترسی ئابڕوو شه‌رمی خۆی نه‌وه‌ك بكه‌وێته‌نێو
قه‌ره‌باله‌غی پیاوانی نا موحره‌مه‌وه‌و تووشی گوناهـ بێت .


خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

هه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ئه‌م پرسیاره‌كرا له‌شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای
لێ بێت ): كه‌ئایا حوكمی ته‌وكیل كردن بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات بۆ نه‌خۆش یان
ئافره‌ت یان مناڵ چیه‌؟


ئه‌ویش
( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : هیچ قه‌یدی ناكات كه‌كه‌سی
نه‌خۆش یان ئافره‌تی نه‌توانا وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌سكی پڕ بێت یان
زۆر قه‌ڵه‌و بێت كه‌هاتوچوكردنی ناڕه‌حه‌ت بێت یان لاواز وبێ هیز بێت
كه‌نه‌توانن ڕه‌مجی جه‌مه‌رات بكه‌ن كه‌سیكی تر بكه‌ن به‌وه‌كیلی خۆیان و
ڕه‌میه‌كه‌یان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی یان ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌به‌هیز وتوانا بیت ئه‌بیت هه‌ر خۆی ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات وكه‌س ته‌وكیل
نه‌كات، جا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی پاش نیوه‌ڕۆ ره‌می بكات ئه‌توانێت شه‌و
ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ڕۆژی جه‌ژن ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات
ئه‌توانێت
شه‌وی
یانزه‌هه‌م واته‌ڕۆژی دواتر ئه‌وه‌ی پێشوتریش ئه‌نجام بدات،
وه‌هه‌ركه‌سێك نه‌یتوانی ڕه‌می جه‌مه‌راتی ڕۆژ یانزه‌ی ذی الحجة بكات
ئه‌توانێت شه‌وی دوازه‌هه‌م ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سیك
نه‌یتوانی ڕه‌می جه‌مراتی دوانزه‌هه‌می ذی الحجة بكات یان نه‌یتوانی بوو
پاش نیوه‌رۆ بیكات ئه‌وه‌ده‌توانێت له‌شه‌وی سیانزه‌هه‌می ذی الحجة
ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌بیت ئه‌وه‌ش بزانین ره‌می كردن به‌هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی
به‌یانی كۆتایی دێت، به‌نسبه‌ت ڕه‌می كردنیش له‌ڕۆژه‌كانی ( أیام التشریق
) دا ده‌بێت له‌پاش ( زه‌وال ) واته‌له‌پاش ئه‌وه‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی
ئاسمان لایدا بكرێت و دروست نیه‌له‌پێش ئه‌و كاته‌وه‌بكرێت .
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى