المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی كردوه‌ پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی ودواتر بێته‌وه‌ بۆ حه‌ج ئایا موته‌مه‌تیعه‌؟

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی كردوه‌ پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی ودواتر بێته‌وه‌ بۆ حه‌ج ئایا موته‌مه‌تیعه‌؟

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأحد أبريل 17, 2011 10:48 pm

له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی كردوه‌ پاشان

گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆی ودواتر بێته‌وه‌ بۆ حه‌ج ئایا موته‌مه‌تیعه‌؟







پرسیار : له‌مانگه‌كانی
حه‌جدا ( الأشهر الحج ) عومره‌یه‌كمان كردوه ‌به‌نیه‌تی ئه‌وه‌ش كه‌هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا حه‌جیش ئه‌نجام بده‌ین، ئایا پێویست ده‌كات كاتێك
گه‌راینه‌وه ‌بۆ حه‌ج كردن جارێكی تر به‌( موته‌مه‌تیع ) ی نیه‌ت
بهێنینه‌وه‌، وه‌ئایا ( هَدي = سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ
) مان
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر؟ بۆزانیاریشت ئێمه‌ به‌نیه‌تی حه‌جی ( إفراد )
ه‌وه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌، وه‌شــوێنی نیشتــه‌جی بــوون ( إقامة ) یشمان
له‌شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌یه‌.


وه‌ڵام :
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌، درود وڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی
پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی .


موته‌مه‌تیع
ئه‌و كه‌سه‌یه ‌كه‌له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی كردبێت ولێبوبێته‌وه
‌له‌عومره‌كه‌ی پاشان هه‌ر ئه‌و ساڵه ‌ئیحرامی به‌حه‌ج به‌ستبێت .


یه‌كێك
له‌مه‌رجه‌كانی ( مُتَمَتِع ) یش ئه‌وه‌یه ‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌عومره‌كه‌ی
ته‌واو كرد له‌شاری مه‌ككه‌ بمێنیته‌وه ‌وسه‌فه‌ر نه‌كات ‌بۆ ووڵاتی خۆی،
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری كرده‌وه ‌بۆ ووڵاتی خۆی وپاشان هاته‌وه ‌بۆ حه‌ج كردن
به‌نیه‌تی به‌جێهێنانی حه‌ج به‌ته‌نها ئه‌و كاته‌( مُفْرِد ) ه‌و (
مُتَمَتِع ) نیه‌، له‌م كاته‌شدا هیچ پێویست به‌( هدي = سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ )
ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی تری كردوه‌ته‌وه ‌بۆ حه‌جه‌كه‌ی، خۆ
ئه‌گه‌ر ئه‌م حاجیه ‌به‌ڕێزه ‌وویستی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوایشی به‌(
مُتَمَتِع ) بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و كــاته ‌ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌( میقات )
ئیحرامه‌كه‌ی به‌عومره ‌ببه‌ستێت، پاشتریش كه‌كاتی حه‌ج كردن هات هه‌ر
له‌و شوێنه‌ی كه‌ماته‌وه ‌لــه‌شاری مــه‌ككه ‌ئیحرامه‌كــه‌ی به‌( حه‌ج )
ده‌به‌ستیته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه ‌سه‌فه‌ری دووه‌میش ده‌بێت به‌ (
مُتَمَتِع )
.

به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتوو پاش عومره‌كه‌ی سه‌فه‌ری كرد بۆ جێگایه‌ك جگه ‌له‌ووڵاتی
خۆی، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری كرد بۆ شاری ( جدة ) دواتــر له‌( جدة )
وه‌بــه‌ئیحرامه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه ‌بۆ حـــه‌ج كردن لـــه‌م كاته‌دا ئــه‌م
كه‌ســـه‌( مُتَمَتِع ) ه‌، وه‌به‌سه‌فه‌ركردنی بۆ ( جدة ) ( تَمَتُع )
ه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكاته‌وه‌، چونكه ‌سه‌فه‌ری نه‌كردوه‌ته‌وه ‌بۆ لای ماڵ
ومناڵ و
ووڵاتی خۆی .

هه‌ر
له‌م باره‌ره‌وه ‌پرسیار كرا له ‌شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای
لێ بێت ) ده‌رباره‌ی كه‌سێك كه‌له‌مانگی شه‌وال دا عومره‌یه‌كی كردوه‌
وپاشان گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو ماڵ ومناڵی خۆی، پاشان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
به‌نیه‌تی ( مُفرِد ) ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ‌بۆ شاری مه‌ككه ‌بۆ حه‌ج كردن، ئایا
ئه‌م كه‌سه‌ حسابی ( مُتَمَتِع ) ی له‌گه‌ڵدا ده‌كریت؟ وه‌ئــایــا واجب
‌ده‌بێت له‌سه‌ری كــه‌( هدي = ئاژه‌ڵ
) ێك سه‌ر ببڕێت ؟

شێــخ عبـــد العــزیــز بن بـــازیش ( ڕه‌حمــه‌تی خــوای لێ بێت ) بــه‌م شێوه‌یه ‌وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له‌مانگی شه‌وال دا عومره‌ی كرد، پاشان گه‌ڕایه‌وه ‌بۆ ماڵی خۆی،
دواتر گه‌ڕایه‌وه ‌بۆ شاری مه‌ككه ‌به‌نیه‌تی حه‌ج كردن به‌( مُفرِد ) ی،
جمهوری زانایان به‌لایانه‌وه ‌وایه ‌ئه‌و كه‌سه‌( مُتَمتِع ) نیه‌و واجب
نیه ‌له‌سه‌ری ( هَدي = ئاژه‌ڵێك ) سه‌رببڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوه‌ته‌وه
‌بۆ لای ماڵ ومناڵی وپاشان به‌( مُفرِد ) ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حه‌ج كردن،
ئه‌مه‌ش ڕای عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عه‌بدوڵڵای كوڕیه‌تی ( خوایان لێ رازی
بێت ) له‌گه‌ڵ جمهوری زانایان، به‌ڵام عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوای لێ
ڕازی بێت ) پێی وایه ‌ئه‌و كه‌سه‌( مُتَمتِع ) ه‌و واجبه ‌له‌سه‌ری كه‌(
هَدي = ئاژه‌ڵێك ) سه‌رببڕێت چونكه ‌له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره ‌وحه‌جی
له‌یه‌ك ساڵدا كۆكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام جمهوری زانایان ده‌ڵێن مادام
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ‌بۆ ناو مال ومناڵی ( مُتَمتِع ) نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
هه‌ندێك له‌زانایان جمهور ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی
كرد وپاشان به‌ئه‌ندازه‌ی كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ سه‌فه‌ری كرد ودواتر
گه‌ڕایه‌وه ‌بۆ مه‌ككه ‌به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی حه‌ج به‌( مُفرِد ) ی
ئه‌و كه‌سه ‌حسابی ( مُتَمتِع ) ی بۆ ناكرێت، خواي گه‌وره‌ش زاناتره
‌ئه‌وه‌ی لای من په‌سه‌ند تره ‌ڕایه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عه‌بدوڵڵای
كوڕیه‌تی ( خوایان لێ رازی بێت ) كه‌ده‌ڵێن هه‌ركاتی گه‌ڕایه‌وه ‌ناو ماڵ
ومنداڵی وپاشان هاته‌وه ‌بۆ حه‌ج كردن به‌( مُفرِد ) ی ئه‌وه‌(
مُتَمَتِّع ) نیـه‌ وهیچ خوێنێكیشی ناكه‌وێته‌سه‌ر .


به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌مه‌به‌ستی حه‌ج كردن هات بۆ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز
وسه‌ره‌تا عومره‌ی ئه‌نجام دا وپاشان له‌شاری ( جدة ) یان ( طائف )
مایه‌وه ‌كه‌ماڵ ومنداڵی خۆی لێ نیه‌، دواتر ئیحرامی به‌( حه‌ج ) به‌سته‌وه
له‌م كاته‌دا ئه‌م كه‌سه ‌به‌ ‌( مُتَمَتِّع ) دائه‌نرێت، چونكـــه
‌ده‌رچــوونی بۆ ( جــدة ) یان ( طـــائف ) یان ( مه‌دینه‌) لـــه‌حوكمی
‌( مُتَمَتِّع ) ی ده‌ری ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتی له‌ماڵی خۆی
ده‌رچووه ‌سه‌فه‌ری بۆ ئه‌وه‌كردوه ‌كه‌هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه ‌ئه‌نجام
بدات، وه‌كاتێكیش ڕۆشتوه ‌بۆ ( جدة ) یان ( طائف ) له‌به‌ر پێویستیه‌ك
ئه‌وه‌ی كردووه‌، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش پاش عومره ‌كردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر
به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت كردن ڕۆشت بۆ مه‌دینه‌ئه‌م كه‌سه‌ش هه‌ر به‌(
مُتَمَتِّع ) ی ده‌مێنێته‌وه‌، ونابێت به‌( مُفرِد ) و واجبه ‌له‌سه‌ریشی
كه‌( هَدي = ئاژه‌ڵێك ) سه‌رببڕێت، چونكه‌( مُتَمَتِّع ) ه‌، وه‌كاتێكیش
سه‌عی صه‌فا ومه‌روه‌ی كرد ده‌بێت سه‌عی بۆ حه‌جه‌كه‌شی بكات هه‌روه‌ك چۆن
بۆ عومره‌كه‌ی كردویه‌تی ( مجموع فتاوی للشیخ ابن باز به‌رگی
17/لاپه‌ڕه‌96 )
.

هه‌ر
له‌( مجموع فتاوی شێخ ابن باز به‌رگی 17/لاپه‌ڕه‌98 ) دا هاتووه ‌به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌فه‌ری دووه‌میشی ئیحرامی به‌( عومره‌) به‌ست، پاشان (
تَحَلُل ) ی كرد و له‌شاری مه‌ككه ‌مایه‌وه‌و حه‌جی ئه‌نجام دا، له‌م
كاته‌دا ئه‌م كه‌ســه‌لای جمهوری زانـــایان
( مُتَمَتِّع
) ه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌نجامدانی عومره‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ حه‌جه‌كه‌یدا،
نه‌ك له‌به‌ر عومره‌كه‌ی سه‌فه‌ری یه‌كه‌مجاری .


لــه‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌شێخ محمد بن صالح العثیمین
( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : ــ ئه‌گه‌ر كه‌سێك عومره‌ی
له‌مانگه‌كانی حه‌جدا به‌نیه‌تی ( تَمَتُّع ) ئه‌نجام دا، به‌ڵام سه‌فه‌ری
كرده‌وه ‌بۆ شار یان ووڵاته‌كه‌ی خۆی، پاشتر
سه‌فه‌رێكی
تری كرده‌وه ‌به‌مه‌به‌ستی حه‌ج كردن ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌( مُفرِد ) ه‌،
ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌فه‌رێك وگه‌رانه‌وه‌ بۆ ناو ماڵ ومناڵی
ناوبڕێكی خستۆته ‌نێوان عومره‌و حه‌جه‌كه‌یه‌وه‌، به‌م سه‌فه‌ر كردنه‌ی
دووه‌م جاریشی ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كه‌سه ‌سه‌فه‌رێكی نوێی ته‌نها بۆ
حه‌ج كردن ئه‌نجام داوه‌، له‌م كاته‌شدا
( هَدي
= ئاژه‌ڵێك ) سه‌ر‌بڕینی له‌سه‌ر واجب نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م
كاره‌ی به‌فڕوفێل ته‌نها بۆ ئه‌وه ‌كردبوو كه‌خۆی له‌( هَدي = ئاژه‌ڵ )
سه‌ر‌بڕین لابدات ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت ( هَدي = ئاژه‌ڵێك ) سه‌رببڕێت،
چونكه ‌فێڵ كردن له‌پێناو ئه‌وه‌ی واجبێكت له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، له‌سه‌رت
هه‌ڵناگیرێت ده‌بێت ئه‌و خوێنه ‌هه‌ر بده‌یت
( فتاوى أركان الإسلام لاپه‌ڕه‌524 ) .

تێبینی :

1) مه‌به‌ست له‌(مُتَمَتِّع ) ئه‌وه‌یه‌: كه‌سێك له‌مانگه‌كانی حه‌جدا به‌نیه‌تی ئه‌نجامدانی عومره ‌وحه‌ج سه‌فه‌ری
كردبێت بۆ مه‌ككه‌ی پیرۆز، سه‌ره‌تا عومره‌كه‌ی كردبێت وپاشان ئیحرامی
شكاندبێت وشته ‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وه‌ك ( له‌به‌ركردنی جل و به‌رگ وبۆنی
خۆش له‌خۆدان ونینۆك كردن و جماع كردن وهتد ..) لێ حه‌ڵاڵ ده‌بێت
وله‌ڕۆژی هه‌شته‌مینی مانگی ( ذی الحجة ) نیه‌تی حه‌ج ده‌هێنێت
له‌جێگاكه‌ی خۆیه‌وه ‌ئیحرام به‌حه‌ج ده‌به‌ستێت، له‌م كاته‌دا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌نێوان عومره ‌وحه‌جه‌كه‌یدا ئیحرامی شكاندوه‌و له‌زه‌تی
وه‌رگرتوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا، واجب ده‌بێت له‌سه‌ری ( هَدي = ئاژه‌ڵێك )
سه‌رببڕێت، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن لێبویه‌وه‌ له
‌ڕه‌می جه‌مه‌رات .


2) مه‌به‌ست
له‌( مُفرِد ) یش ئه‌وه‌یه‌ له‌میقاته‌وه ‌نییه‌تی ته‌نها به‌حه‌ج
ده‌هێنیت به‌بێ عومره‌، جا چی ئه‌گه‌ر پێشتر له‌غه‌یری مانگه‌كانی حه‌جدا
عومره‌ی كردبێت یان له‌مانگه‌كانی حه‌جیشدا عومره‌ی كردبێت، به‌ڵام
گه‌رابێته‌وه ‌بۆ ناو ماڵ ومناڵ و ووڵاتی خۆی، هه‌ر به‌( مُفرِد ) دا
ده‌نرێت له‌سه‌ر ڕای جمهوری زانایان .

3) مه‌به‌ست له‌مانگه‌كانی حه‌ج یش ( مانگی شه‌وال و مانگی ذي القعدة و ده‌ڕۆژ له‌مانگی ذي الحجة ) یه‌

سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى