المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی شه‌وی ئیسرا و میعراج

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی شه‌وی ئیسرا و میعراج

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الإثنين أبريل 18, 2011 4:01 am

فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی شه‌وی ئیسرا و میعراج





پرسیار:

ئه‌م پرسیاره‌م ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگی شه‌وی ئیسراو میعراجه‌، له‌چه‌ند وڵاتێك ‌هه‌موو ساڵێ ئاهه‌نگ ئه‌گێرن له ‌شه‌وی ئیسراو
میعراجدا، ئایه ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه ‌ئه‌سڵی هه‌یه ‌له‌ كیتابی خوای
گه‌وره‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا یان له‌عه‌هدی خوله‌فای راشدین
وله‌زه‌مه‌نی تابیعیندا، وه‌ڵامان بده‌نه‌وه ‌وزۆر سوپاس؟


وه‌ڵام:

ئه‌م ئاهه‌نگه ‌هیچ ئه‌سڵ و‌بنه‌مایه‌كی نیه ‌نه ‌له‌ كیتابی خوای گه‌وره‌و نه ‌له ‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، وه‌
نه ‌له ‌عه‌هدی خوله‌فای راشدیندا ـ خوای گه‌وره‌ لێیان رازی بێت ـ،
به‌ڵكو ئه‌سڵ له‌ كیتابی خوای گه‌وره‌ و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم
ئه‌م بیدعه‌یه ‌ره‌د ده‌كرێته‌وه‌‌؛ وه ‌خوای گه‌وره‌ كاری ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌وا ئاینێكی تر داده‌نێن له ‌جیاتی ئاینی خوای گه‌وره
‌‌به‌شیرك دایناوه‌، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت:{ أَمْ
لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ
اللَّهُ }، وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت:((من عمل عملاً ليس عليه أمرنا
فهو رد)) .


وه‌ئاهه‌نگ گێڕان له‌شه‌وی ئیسرا ومیعراجدا فه‌رمانی خوای گه‌وره ‌و پێغه‌مبه‌ری خوای له‌سه‌ر نیه‌، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم
ئاگاداری ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ‌له ‌هه‌موو وتارێكی هه‌ینی له‌سه‌ر
مینبه‌ر ((أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد وشر
الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة)، وشه‌ی بیدعه ‌رسته‌یه‌كی گشتیه‌ چونكه
‌له ‌پێشیه‌وه‌ وشه‌ی ( كل ) هاتوه ‌كه‌وا یه‌كێكه‌ له ‌( صیغ العموم )،
وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ بیدعه‌یه‌كی جیا نه‌كردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو
فه‌رمویه‌تی هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه‌، وه‌ئاهه‌نگ گیڕان له‌شه‌وی
میعراجدا له‌و بیدعانه‌یه ‌كه ‌له ‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بووه‌،
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می خوله‌فا راشیدینه‌كانیش كه‌وا فه‌رمانمان پێ كراوه
‌شوێن سوننه‌ته‌كانیان بكه‌وین، بۆیه ‌واجیبه ‌له ‌سه‌ر موسڵمانان دوور
بكه‌ونه‌وه ‌له‌و بیدعه‌یه‌، وه‌گرنگی بده‌نه ‌ناوه‌ڕۆك نه‌كو توێكڵ،
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوایان خۆش ده‌وێت و به‌گه‌وره‌ی
ده‌زانن؛ چونكه ‌به‌گه‌وره ‌زانینی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
له‌پابه‌ند بوونه‌ به‌ شه‌رعه‌كه‌یه‌وه‌، وه ‌ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ نزیك
ببنه‌وه ‌له‌ خوای گه‌وره ‌ده‌بێت له‌و ‌ڕێگه‌یه‌وه ‌بێت كه ‌پێغه‌مبه‌ری
خوا دیاری كردوه‌ بۆیان، وه ‌له‌ ته‌وای ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری
خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌یه ‌كه ‌ئیماندار
پابه‌ند بێت به‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، وه‌نابێت به‌شتێك نزیك ببێته‌وه ‌له
‌خوای گه‌وره ‌كه‌جێگر نه‌بووه ‌له ‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌یدا
.


بۆیه‌ ده‌ڵێین ئه‌م ئاهه‌نگه ‌بیدعه‌یه،‌ده‌بێت موسڵمانانی لێ ئاگادار
بكرێته‌وه‌و دوور بكه‌ونه‌وه ‌لێی، وه‌هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌ڵێین شه‌وی
میعراج له‌ رووی مێژوییه‌وه ‌جێگر نه‌بووه ‌له ‌چ شه‌وێكدایه‌،
وه‌نزیكترین قسه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شه‌وه ‌له‌مانگی
ره‌بیعی یه‌كه‌مدایه ‌( ربیع الاول ) نه‌كو له‌مانگی ره‌جه‌ب ( رجب )
،
باشه ‌ئه‌گه‌ر زانرا كه‌وا شه‌وی میعراج له‌ رووی مێژوییه‌وه ‌ته‌وا و
ڕاست نیه ‌كه‌وا خه‌ڵكی باسی لێوه ‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شه‌وی بیست و
حه‌وته‌می مانگی ڕه‌جه‌به، هه‌روه‌ها ڕاست ودروست نیه‌ له ‌رووی
شه‌رعه‌وه‌، ئیتر ئیمانداران چۆن ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ‌به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌و
شه‌وه‌دا‌؛ چونكه ‌ده‌بێت ئێمه‌ی موسڵمان ‌كاره‌كانمان له‌سه‌ر ڕاستیه‌كان
( حقائق ) بێت نه‌كو‌ خه‌یاڵ و درۆ
.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى