المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031     

اليومية اليومية


ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه ‌شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانی دا؟

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه ‌شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانی دا؟

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 12:28 am

ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه ‌شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانی دا؟





پرسیار:
ئایا ڕه‌وایه ‌بۆ ئافره‌ت مه‌مكی ده‌ربخات له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانیدا بۆ
ئه‌وه‌ی شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بزانێت توشی فیتنه ‌نابێت؟


وه‌ڵام: الحمد لله


عه‌وره‌تی ئافره‌ت له‌پێش مه‌حره‌مه‌كانیدا وه‌كو باوك وبراو كوری برا،
بریتیه ‌له‌ هه‌موو لاشه‌ی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌عاده‌ت وایه
‌ده‌ربكه‌وێ، ‌وه‌كو ده‌م وچاو وقژ ومل وباڵ و پێی، خوای گه‌وره
‌ده‌فه‌رموێت: (وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ
أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ
أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ
أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ) النور/31 .


خوای
گه‌وره ‌رێگه‌ی به ‌ئافره‌ت داوه‌زینه‌تی خۆی ده‌ر بخات له‌پێش
مێرده‌كه‌ی ومه‌حره‌مه‌كانیدا، وه‌مه‌به‌ست له‌زینه‌ش‌ شوێنه‌كانیه‌تی، بۆ
نموونه‌ شوێنی ئه‌نگوستیله‌ وبازنگ ده‌سته‌، وه‌شوێنی گواره‌ گوێجكه‌،
وه‌شوێنی ملوانكه ‌مل و سینگه‌، وه‌شوێنی خه‌لخال قاچه‌.


ئه‌بو به‌كر الجصاص ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌ته‌فسیره‌كه‌ی ( احكام القران )دا ده‌ڵێت: " ڕواڵه‌تی
ئایته‌كه ‌ئه‌وه‌یه‌ كه ‌ڕه‌وایه ‌ئافره‌ت زینه‌تی خۆی پیشان
به‌مێرده‌كه‌ی بدات، وه‌هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ‌له‌گه‌ڵ مێردا
باس كراون له‌باوكان و غه‌یری ئه‌وان، وه‌زانراوه ‌كه مه‌به‌ست له‌شوێنی
زینه‌ت ‌ده‌م وچاو هه‌ردوو ده‌سته...، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ‌ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌وا
ڕه‌وایه ‌بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باس كراون له‌ئایه‌ته‌كه‌دا ته‌ماشای ئه‌و
شوێنانه‌ بكه‌ن، كه‌بریتیه ‌له ‌زینه‌ی شاراوه‌‌؛ چونكه ‌له‌ سه‌ره‌تای
ئایته‌كه‌وه ‌زینه‌تی ڕواڵه‌ت ڕه‌وا كراوه ‌بۆ بێگانه‌كان، وه‌زینه‌تی
شاراوه‌شی ڕه‌وا كردوه ‌بۆ مێرد ومه‌حره‌مه‌كانی ئافره‌ته‌‌كه‌
..."

وه بێ گومان ئه‌و مه‌حره‌مانه ‌جیاوازن له‌رووی نزیكی وتووش نه‌بوونی فیتنه‌وه‌، بۆیه ‌ئافره‌ت ئه‌وه‌ی بۆ باوكی ده‌ری ده‌خات نابێت بۆ كوری مێرده‌كه‌ی ده‌ری بخات ...

له‌وه‌ی پێشه‌وه ‌‌ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئافره‌ت باشتر وایه ‌مه‌مكی داپۆشێت به‌پۆشاكێك ئه‌گه‌ر
ویستی شیر بدات به ‌منداڵه‌كه‌ی له‌كاتی ئاماده‌بوونی یه‌كێك
له‌مه‌حره‌مه‌كانیدا، وه‌با كۆرپه‌كه‌ی له ‌ژیر پۆشاكه‌كه‌وه شیر بخوات،
وه‌ئه‌م ڕه‌فتاره ‌‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ‌بۆ شه‌رم وحه‌یا و سوور بوونی ئافره‌ت
‌له‌سه‌ر ئاشكرانه‌كردنی هیچ ئه‌ندامێكی لاشه‌كه‌ی
. والله أعلم .
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى