المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مايو 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


ئایا دروسته‌ئافره‌ت داوای شوكردن بكات

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ئایا دروسته‌ئافره‌ت داوای شوكردن بكات

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 4:33 am

ئایا دروسته‌ئافره‌ت داوای شوكردن بكات







پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(17930)

پرسيار
: ئايا دروسته‌ئافره‌ت ناوى خۆى و وه‌سف و وشێوه‌و ئاكاری له‌گۆفارو
ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و
دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر؟


وه‌ڵام:
بڵاو كردنه‌وه‌ی ئافره‌ت وه‌سف و شێوه‌و ئاكاری خۆي له‌گۆفارو
ڕۆژنامه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئاره‌زوی شوكردن و دۆزینه‌وه‌ی
هاوسه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رم و حه‌یایه‌و له‌گه‌ڵ ئاداب و خو ره‌وشتی به‌رز
دا یه‌ك ناگرێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها
ئه‌و‌كرداره‌پێچه‌وانه‌یه‌له‌گه‌ڵ قه‌وامه‌ی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، له‌نیكاح
دا چونكه‌له‌ئیسلامدا ‌پێویسته‌داخوازی ئافره‌ت له‌ڕێگه‌ی وه‌لی
ئه‌مره‌كه‌یه‌وه‌ بێت.




ئه‌ندام ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك

بكر أبو زيد عبدالعزيزآل الشيخ صالح الفوزان عبدالله بن غديان عبدالعزيز بن باز



پرسیاری دوه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(15130)

پرسیار:
ئه‌گه‌ر كچێك ته‌مه‌نی گه‌یشته‌‌23 ساڵ وه‌هیچ كه‌سێكی گونجاو نه‌هات بۆ
داخوازی، ئایا دروسته‌وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌كه‌ ئاره‌زو ی
شووكردن و منداڵ و ماڵ پێكه‌وه‌نانی هه‌یه‌
یه‌ئاره‌زوی
تام و چێژی ئارامی و به‌خته‌وه‌ری خێزانی هه‌یه‌، وه‌داوا بكات له‌وه‌لی
ئه‌مره‌كه‌ی كه‌هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو؟ هه‌ر وه‌ك
چۆن خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌گه‌ڕا بۆ پیاوی صاڵح بۆ
(حه‌فسه‌ی) كچی خۆی، كه‌دواتر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم- كردی
به‌هاوسه‌ری خۆی، تكایه‌وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌، وه‌تكایه‌ئامۆژگاریه‌ك
ئاڕاسته‌ی وه‌لی ئه‌مری ئه‌و ئافره‌تانه‌بكه‌ن كه‌تا ئێستا كه‌س
نه‌هاتوه‌بۆ خوازبێنیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن به‌دوای هاوسه‌ری گونجاو بۆیان.


وه‌ڵام:
دروسته‌ ئافره‌ت وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌كه‌ ئاره‌زو ی
شووكردنی هه‌یه‌، وه دروسته‌‌داوا بكات له‌وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی كه‌هه‌وڵ بدات
بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی گونجاو .


وه‌دروسته‌وه‌لی
ئه‌مری ئافره‌ت بگه‌ڕێ بۆ پیاوی صاڵح بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی دایه‌، به‌شێوه‌یه‌كی جوان و گونجاو، وه‌ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی
مسوڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب-خوا لێی ڕازی بێت- كاتێ (حه‌فسه‌ی) كچی
عه‌رز كردر له‌سه‌ر ئه‌بو به‌كرو عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت- پشتگیری
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌ده‌كات .




ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك

عبد الله بن قعود عبدالله بن غديان عبد الرزاق عفيفي عبدالعزيز بن باز



پرسیاری یه‌كه‌م له‌فه‌توای ژماره‌(6400)

پرسيار
: ئايا دروسته‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به‌ڕه‌وشتی به‌دڵ بوو
وه‌ئاره‌زوی كرد شوی پێ بكات داوای لێ بكات بیكات به‌هاوسه‌ری خۆی، هه‌ر
وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه‌داوای له‌پێغه‌مبه‌ری خوا كرد بیكا
به‌هاوسه‌ری خۆی؟


وه‌ڵام:
دروسته‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك پیاوێكی دیندارو به‌ڕه‌وشتی دۆزیه‌وه‌‌ئاره‌زوی
كرد شوی پێ بكات به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو داوای لێ بكات بیكات به‌هاوسه‌ری
خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن دایكی مسوڵمانان خه‌دیجه‌ - خوا لێی ڕازی بێت- داوای
له‌پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم- كرد بیكا به‌هاوسه‌ری خۆی ،
وه‌هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی پێشكه‌شی پێغه‌مبه‌ری خوا كرد،
كه‌له‌سوره‌ی ئه‌حزابدا باس كراوه‌، وه‌ ڕه‌فتاری خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب كاتێ (حه‌فسه‌ی) كچی عه‌رز كردر له‌سه‌ر ئه‌بو به‌كرو
عوسمان -خوا لێیان ڕازی بێت- پشتگیری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌‌ده‌كات
.



ئه‌ندام ئه‌ندام جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك

عبد الله بن قعود عبدالله بن غديان عبد الرزاق عفيفي عبدالعزيز بن باز





وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى