المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 9:53 pm

هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ (٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠) کیلۆمه‌تر له‌ خۆر دووره‌ به‌ نزیکه‌یی بۆ
(١.٥٢٣٧) ئه‌وه‌نده‌ی دووریی نێوان زه‌وی له‌ خۆره‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌
ڕووی قه‌باره‌وه‌ (مه‌ریخ) به‌ نزیکه‌ی نیو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وییه‌
وه‌ تیره‌ی ده‌گاته‌ (٦٨٠٠) کیلۆمه‌تر. بارستاییی (مه‌ریخ) به‌ نۆ
ئه‌وه‌نده‌ له‌ بارستاییی زه‌وی که‌متره‌. وه‌ک هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ دوای
تیره‌که‌یدا ده‌سووڕێته‌وه‌، که‌ هه‌ر خولێک به (٢٨) کاتژێر و (٣٧) خوله‌ک و
(٢٣) چرکه‌ ته‌واو ده‌کات له‌ کاتێکدا زه‌وی به‌ نزیکه‌ی٢٤ کاتژێر ته‌واوی
ده‌کات. له‌ کۆندا زانایان و فه‌یله‌سووفانی ڕۆمانی به‌ هه‌ساره‌ی‌
مه‌ریخیان ده‌وت (مارس)، له ‌کاتێکدا یۆنانییه‌کان ناوی (ئه‌رس)یان پێ
دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خوێناوییه‌ و نیشانه‌ی شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێت به‌
لای ئه‌وانه‌وه‌. مه‌ریخ به‌ (٢٥.١٩) پله‌ لاره‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری خۆی. وه‌
به‌هۆی ئه‌م لارییه‌شه‌وه‌ وه‌رز له‌سه‌ر مه‌ریخ دروست ده‌بێت. به‌ڵام
وه‌رزی سه‌ر مه‌ریخ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌ر زه‌وی، دوو
ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌‌، هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ریخ به‌
(٦٨٦.٩٨) ڕۆژی سه‌ر زه‌وی جارێک به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه. مه‌ریخ
به‌ خێراییی (٢٤.١٣) کیلۆمه‌تر له‌ یه‌ک چرکه‌دا به‌ ده‌وری خۆڕدا
ده‌سووڕێته‌وه‌، ‌که‌واته‌ ساڵێکی سه‌ر مه‌ریخ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی
سه‌ر زه‌وی به‌ نزیکه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه‌.
هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ كه‌(٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠) کیلۆمه‌تر له‌ خۆر دووره‌ له‌ هه‌ر
دوو ساڵ جارێک زۆر له‌ زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌ تا وای لێ دێ که‌ نێوانی
زه‌وی و مه‌ریخ ببێته‌ (٧٠-١٠٠) ملیۆن کیلۆمه‌تر، جێگای سه‌رنجه‌ که‌
مه‌ریخ له‌ هه‌ر (١٥-١٧) ساڵێکدا زۆر له‌وه‌ زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌
زه‌وی که‌ پێی ده‌وترێت (دراوسێیه‌تی)، به باشترین کات داده‌نرێت بۆ بینینی
مه‌ریخ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌‌وه‌.پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی
مه‌ریخ -٦٣ پله‌ی سیلیزیه‌، به‌ڵام ئه‌وکاتانه‌ی که‌ هه‌ساره‌ی ناوبراو زۆر
له‌ خۆر دوور بکه‌وێته‌وه‌ بۆ دورترین جێگا ئه‌وا پله‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ
ده‌گاته‌ -١٤٠ پله‌ی سیلیزی که‌ نزمترین پله‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و کاتانه‌ی که‌ زۆر له‌ خۆر نزیک بکه‌وێته‌وه‌ پله‌ی
گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ ده‌گات به‌ ٢٠ پله‌ی سیلیزی وه‌ به‌ به‌رزترین
پله‌ داده‌ندرێت له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وه‌ک
هه‌موو هه‌ساره‌کانی تر به‌ چه‌ند گازێك ده‌وری لێ دراوه،‌ وه‌ک ئه‌و
گازانه‌ی که‌ ده‌وری هه‌ساره‌ی زه‌وییان داوه‌.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى