المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


ناسا چیه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ناسا چیه‌

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 9:57 pm

ناسا كورتكراوه‌ی‌ ( ئیداره‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ گه‌شتی‌ ئاسمانی‌ )ییه‌،
ئاژانسێكی‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌،
به‌رپرسه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌، ساڵی‌ 1957 دامه‌زراوه‌،
بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ 16 ملیار دۆلاره‌، جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاسمانی‌ ناسا
به‌رپرسیشه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ربازیه‌ ئاسمانیه‌
درێژخایه‌نه‌كانیش، ئاژانسی‌ ناسا مه‌زنترین ئاژانسی‌ ئاسمانییه‌ له‌
جیهاندا.
مێژووی‌ دروستبوونی‌ ناسا:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو له‌ 4 تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌
1957 دا مانگی‌ ده‌سكردی‌ سبوتنك 1 ی‌ ره‌وانه‌ی‌ بۆشایه‌كانی‌ ئاسمان كرد ،
ئه‌مریكا تووشی‌ شۆك بوو ‌و (سبۆتنك یه‌كیان) به‌ شۆكی‌ سبۆتنك له‌قه‌ڵمدا
له‌به‌ره‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستیان كرد له‌ بوای‌ ئاسمانیدا له‌دواوه‌ن .
كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا هه‌ستی‌ به‌ترسێكی‌ زۆركرد، بۆیه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌
1958 ده‌ستی‌ كرد به‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ (میركو

http://i42.tinypic.com/oi53bs.gif
پرۆژه‌ی‌ میركۆری‌
به‌هۆی‌ ئه‌و به‌رنامه‌ی‌ میركۆرییه‌وه‌ ناسا توانی‌ نزیكببێته‌وه‌
له‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ خۆی‌ بۆ بۆشایی‌ ئاسمان ئه‌نجام بدات ، بۆ ئه‌وه‌ی‌
بزانن ئایا له‌ توانای‌ مرۆڤدا هه‌یه‌ له‌ بۆشایی‌ ئاسماندا بژی‌ . بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌شه‌ جیاجاكانی‌
سووپادا ، چه‌ند كه‌سێك دیاری‌ كرا بۆ پشتگیری‌ كردن له‌ ناسا. له‌ ئاكامی‌
ئه‌و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی‌ له‌ نێوان سوپاو ئاژانسی‌ ناسادا هه‌بوو
توانیان له‌ 5ی‌ ئایاری‌ 1961 دا یه‌كه‌مین گه‌شتی‌ ئاسمانیی‌
ئه‌مریكایی‌ رێك بخرێت و كه‌شتیوانێكی‌ ئاسمانی‌ به‌ناوی‌ (ئالان شیپارد)
له‌ سه‌ر كه‌شتی‌ ئاسمانیی‌ (فریدۆم ) بۆماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك له‌ بۆشایی‌
ئاسماندا بمێنێته‌وه‌ ، پاشان له‌ گه‌شتێكی‌ دیكه‌دا له‌ رۆژی‌ 20 ی‌
شوباتی‌ 1692دا (جۆن كلینن) بۆ ماوه‌ی‌ 5 كات ژمێر به‌ده‌وری‌ زه‌ویدا به‌
هۆی‌ كه‌شتی (فریند شیپ )ه‌وه‌ بسورێته‌وه‌ ، له‌ پاش چه‌ند گه‌شتێكی‌
دیكه‌ی‌ به‌رده‌وام توانرا به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌پۆلۆ) به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتی
سه‌ر مانگ رێكبخرێت .
پرۆژه‌ی‌ ئه‌پۆلۆ
له‌ پاش چه‌ند گه‌شتێكی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كی‌ كه‌شتی‌ ( ئه‌پۆلۆ) مرۆڤ
توانی‌ پێبخاته‌ سه‌ر ووی‌ مانگ و زانیاری‌ ته‌واو له‌ باره‌ی‌ مانگه‌وه‌
ده‌ستبكه‌وێت . ئاژانسی‌ ناسای‌ ئه‌مریكایی‌ توانیویه‌تی‌ چه‌ند
توێژینه‌وه‌و گه‌شتێكی‌ دیكه‌ش بۆ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ و زوهره‌و مشته‌ری‌
وئۆرانۆس و نیبتۆن رێك بخات به‌هۆی‌ چه‌ند كه‌شتییه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كه‌
رۆبۆت و ته‌كنه‌لۆژیای‌ زیره‌ك به‌كار هاتووه‌ له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و
گه‌شتانه‌دا ، هه‌تا ئێستا ناسا توانیویه‌تی‌ چه‌ند كه‌شتییه‌كی‌ جۆر
به‌جۆر ره‌وانه‌ی‌ بۆشای‌ ئاسمان بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و زانیاری‌ وه‌رگرتن
له‌ گه‌ردوون و بۆشای‌ ئاسمان و هه‌ساره‌كان . له‌ پاش ناردنی‌ كه‌شتییه‌
ئاسمانییه‌كانی‌ وه‌ك ئه‌پۆلۆ و كۆلۆمبۆس كه‌ له‌ سالاَنی‌ 1981 دا به‌كار
ده‌هاتن. دواترین گه‌شت و كاره‌كانی‌ ناسا له‌ ئێستادا بریتیه‌ له‌
ناردنی‌ كه‌شتی‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی‌ (فۆنێكس) بۆهه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ و
توانیویه‌تی‌ گه‌لێك زانیاری‌ به‌ سوود سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ ئه‌و
هه‌ساره‌یه‌ ره‌وانه‌ی‌ زه‌وی‌ بكاته‌وه‌و له‌ داهاتوودا كه‌ڵك و
خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ مرۆڤایه‌تی‌ بگه‌یه‌نێت .
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى