المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

فبراير 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728    

اليومية اليومية


هه‌واڵێکی زانستی سه‌یر مناڵ زۆر به پاکی رامه‌گرن

اذهب الى الأسفل

وردة كول هه‌واڵێکی زانستی سه‌یر مناڵ زۆر به پاکی رامه‌گرن

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 10:13 pm

زانایان به‌وه‌ گه‌یشتوون، پاکی ته‌واو له‌وانه‌یه چاک بوونه‌وه‌ی پێستی
جه‌سته تێک بدات، هه‌ر بۆیه ئه‌بێت بهێلێن مناڵه‌کان خۆیان پیس بکه‌ن.

به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، گروپێک توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکای به‌وه گه‌یشتوون،
ئه‌و باکتریانه‌ی له سه‌ر پێستنی مرۆڤن، رێگه له هه‌و کردن و زیان گه‌یشتن
به پێست ئه‌گرێت.

ئه‌م باکتریانه، کاردانه‌وه هه‌ستیاره‌کانی سیسته‌می پاراستنی جه‌سته که ئه‌بێته هۆی هه‌ڵاوسانی جێگا برینه‌کان، که‌م ئه‌کاته‌وه.

ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، له سایتی بڵاوکراوه‌ی پزیشکیی "نیچه‌ر" بڵاو کراوه‌ته‌وه.

پسپۆڕان ئه‌ڵێن، به ده‌ستکه‌وتی نوێ سه‌باره‌ت به "گریمانه‌ی خاوێنی" که
ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر مناڵ میکرۆبی لێ بنیشێت، جه‌سته‌ی له به‌رانبه‌ر
حه‌ساسیه‌(ئالێرژی) به‌هێزتر ئه‌بێت، گه‌یشتوون.

زۆر که‌س له‌م باوه‌ڕه‌یان، وه‌سواسی زۆر بۆ پاکی، بۆته هۆی زیاد بوونی حه‌ساسیه‌ی له‌ناکاو له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان.

توێژه‌رانی زانکۆی پزیشکیی "کالینفۆرنیا" له "ساندیاگۆ" به‌مه‌ گه‌یشتوون
که باکتریایه‌ک به ناوی "ستافیلۆکوکی"، ئه‌م کۆمه‌ڵه کاردانه‌وانه‌ی جه‌سته
که ئه‌بێت هۆی هه‌و کردن، له‌ناو ئه‌بات.

ئه‌م توێژه‌رانه، پاش هه‌ندێک تاقی کردنه‌وه له‌سه‌ر مشک و خانه‌کانی
جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌مه‌ گه‌یشتوون، باکتریا بێ‌زه‌ره‌ره‌کان، مۆلکولێک به
ناوی "لیپۆتاکوئیک ئه‌سید"(LTA) به‌رهه‌م دێنن که کار له‌سه‌ر
"کراتینوسایت"ه‌کان ده‌که‌ن و کار و کاردانه‌وه‌کانیان رائه‌گرن.
کراتینوسایته‌کان، خانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێستن.

پرۆفیسۆر "ریچارد گالو" به‌رپرسی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌ڵێت: "لایه‌نه
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که‌ی ئه‌م ده‌ستکه‌وته ئه‌مه‌یه، ده‌رکی گریمانه‌ی خاوێنی
له‌سه‌ر رووی خانه‌کان فه‌راهه‌م ده‌بێت و هۆکاره‌کانی چاک بوونه‌وه‌ی
برینه‌کان که پێش ئێستا زۆر ئاشکرا نه‌بوون، ئاشکرا ئه‌کات."

گالو ووتی: "ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێکۆڵیه‌نه‌وانه له‌وانیه بمانگه‌یه‌نێت به‌م چاره‌سه‌رییانه که بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پێست پێویستن."

گروپی "دایک و باوکان هاوار بکه‌ن"، که پێشتر هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵک هان بده‌ن
"ئه‌وه‌نده مناڵه‌کانیان خاوێن نه‌که‌نه‌وه"، زۆر خۆشحاڵن که
دروشمه‌که‌یان لایه‌نی زانستیی به‌خۆوه‌ گرتووه.

یه‌کێک له ووته‌بێژانی رێکخراوی "حه‌ساسیه له بریتانیا" گوتوویه‌تی، زۆر
به‌ڵگه هه‌یه ئه‌سه‌لمێنێت، میکرۆب بۆ مرۆڤ به‌سووده، به‌ڵام ئه‌بێت
لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌دا بکرێت.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى