المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


شووكردن و منداڵ بوون، ئافره‌ت قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول شووكردن و منداڵ بوون، ئافره‌ت قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 20, 2011 10:55 pm

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی ئوستورالی سه‌لماندی كه‌ ئافره‌تان دوای
شووكردنیان، بایه‌خدانیان به‌ له‌شیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌و
ئافره‌تانه‌ش كه‌ شوویان كردووه‌ كێشیان له‌ ره‌به‌نه‌كان زیاتره‌ و منداڵ
بوونیش كێش زیاد ده‌كات.
ئه‌و توێژنه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری زانكۆی "كوینزلاند"ی
ئوستورالییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و له‌ خولی "ته‌ندروستی خۆپارێزی"ی
ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه‌
كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-23 ساڵیدا بووه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵیشی
خایاندووه‌.
له‌وماوه‌یه‌دا توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر كێش، درێژیی، ته‌مه‌ن، چالاكییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان و به‌كارهێنانی كحول كراوه‌.
توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ره‌به‌نه‌كان
كێشیان نزیكه‌ی پێنج كیلۆ زیادی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ شوویان
كردووه‌ زیاد له‌ شه‌ش كیلۆ كێشیان زیادی كردووه‌. به‌ڵام ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی كه‌ شوویان كردووه‌ و منداڵیشیان بووه‌ كێشیان نزیكه‌ی 10
كیلۆ زیادی كردووه‌.
پسپۆڕه‌كان هۆكاری زیادبوونی كێشی ئه‌و ئافره‌ته‌ شووكردووه‌كایشیان
گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جۆره‌ شێوازێكی خۆراكی ته‌ندروست ناگرنه‌به‌ر،
سه‌رقاڵیی و نه‌بوونی كاتی گونجاویش بۆ وه‌رزشكردن، دوو هۆكاری تری
زیادبوونی كێشن.
قه‌ڵه‌ویش به‌هۆی كۆبۆونه‌وه‌ی چه‌وری و ناهاوسه‌نگی له‌نێوان وزه‌ی ده‌ستكه‌وتوو و به‌كارهێنراوه‌وه‌ دروست ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیدا
ده‌ركه‌وت پێده‌چێت ئه‌و منداڵانه‌ی له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ شێواون، زیاتر
له‌ ئافره‌ته‌ قه‌ڵه‌وه‌كان له‌دایك ببن.
زانایانیش روونیانكرده‌وه‌ كه‌ قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی كاریگه‌رتره‌ بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییش نزیكه‌ی 1,6 ملیار كه‌س (15
ساڵ به‌ره‌وسه‌ر) به‌ده‌ست زۆریی له‌راده‌به‌ده‌ری كێشیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و
نزیكه‌ی 400 ملیۆن كه‌سیش باڵقیش گرفتی قه‌ڵه‌وییان هه‌یه‌.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه‌، پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی
2015، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ باڵقبووانه‌ی كه‌ گرفتاری زۆربوونی
له‌راده‌به‌ده‌ری كێش ده‌بن بگاته‌ 2,4 ملیار كه‌س و زیاد له‌ 700 ملیۆن
كه‌سی تریش به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ بناڵێنن.
سةرجاوةى كوردكليك نت
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى