المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


گه‌نمه‌شامی‌ و نهێنیه‌ شاراوه‌كانی‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول گه‌نمه‌شامی‌ و نهێنیه‌ شاراوه‌كانی‌

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الخميس أبريل 21, 2011 12:39 pm

منداڵان ئاره‌زوی‌ خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌ ده‌كه‌ن و داوای‌ ده‌كه‌ن، كاتێك
له‌به‌ر دڵی‌ ئه‌وان بۆیان ده‌كڕین یا دروستی‌ ده‌كه‌ین بۆیان، ده‌بێ‌ وریا
بین كه‌ خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چێژێكی‌ تایبه‌تی‌
هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا زه‌ره‌رمه‌ندیشی‌ هه‌یه‌.
یه‌كێك له‌هه‌ره‌ مه‌ترسی و كێشه‌كان زیادبونی‌ كێشه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت هه‌ر ده‌نكێك له‌ گه‌نمه‌شامی‌ ده‌نكێك بێت له‌ حه‌بی‌ قه‌ڵه‌و‌ی‌،
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌ خواردن و گیرۆده‌بونی منداڵان زۆر
زیانی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستیان، كه‌ ده‌بێته‌ تێكچونی‌ هۆرمۆن و
چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ منداڵاندا كه‌ ترسناكی‌ زۆری‌
هه‌یه‌.
لێکۆڵه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ سه‌لماندیان و نمونه‌یان دا له‌سه‌ر
خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌، که‌ ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك له‌كاتی‌ سه‌یركردنی‌
فلیمێكدا یه‌ك پۆكێت (زه‌رف) گه‌نمه‌شامی‌ بخوات، ئه‌وا 1200 كالۆری‌
ده‌خوات و 980 میلگرام سۆدیۆم ده‌خوات، كه‌ 60 گرام كێشی‌ راسته‌وخۆ زیاد
ده‌كات، هه‌روه‌ك خواردنی‌ یه‌ك پارچه‌ په‌نیر وایه‌ كه‌پێكهاتوه‌ له‌ 130
(كالۆری)‌.
نابێ‌ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه‌ خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌ بۆ تێر بون نیه‌
وه‌كو ژه‌مێك بخورێ‌، به‌ڵكو ته‌نها دڵ ئاره‌زوی‌ پێده‌كات له‌كاتی‌ بێ‌
كاریدا یان ده‌ست به‌تاڵیدا.
ئه‌مڕۆ له‌ سینه‌ما و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا به‌ چه‌ندین جۆر گه‌نمه‌شامی‌
ده‌بینین كه‌ ئاماده‌كراون بۆ خواردن و له‌ چه‌ند كیسی‌ جیاوازدا
ئاماده‌كراون، وه‌ك: بچوك، مامناوه‌ند، گه‌وره‌، كه‌ بچوكترینیان پێكهاتوه
له‌‌ 670 كالۆری‌ و 550 میلیگرام سۆدیۆم، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ زیادكرنی‌ كێش
بۆ 24 گرام، چونكه‌ ئه‌م خۆراكه‌ خۆی رۆنی‌ تێدایه‌و به‌ رۆن دروست
ده‌كرێت.
بۆیه‌ خۆ به‌دورگرتن له‌ خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌ ته‌ندروستیمان باشتر
ده‌كات، هاوكات پزیشكان و پسپۆڕانی‌ بواری‌ به‌روبومه‌ خۆراكیه‌كان
ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خۆدورگرتن له‌ خواردنی‌ و له‌بری‌ گه‌نمه‌شامی‌
ده‌كرێت میوه‌ بخورێت، چونكه‌ ته‌ندروستیمان زۆر گرنگتره‌ له‌ ئاره‌زو كردن
به‌ خواردنی‌ گه‌نمه‌شامی‌.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى