المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

سبتمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


كاركردنی ماڵه‌وه‌ رێگا له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌گرێت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول كاركردنی ماڵه‌وه‌ رێگا له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌گرێت

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الخميس أبريل 21, 2011 12:42 pm

سڕینه‌وه‌، چنینه‌وه‌، قاپشتن و چێشتلێنان و ئوتوكردنی جلوبه‌رگ و
خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو چێشتخانه‌كه‌تان له‌و كارانه‌ن كه‌ كه‌سانێكی كه‌م
مه‌یلیان له‌وردو درشتی ئه‌م كارانه‌ دێت و كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌
رۆژانه‌ ئه‌م كارانه‌ دووباره‌ ناكه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌نه‌ كاری ته‌مبه‌ڵی،
به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان پیشانداوه‌ كه‌ئه‌نجامدانی هه‌مان ئه‌و
كارانه‌ی ناو ماڵ بۆ سه‌لامه‌تی خۆمان به‌سوودن.
پپَتان سه‌یر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و ئیشانه‌ی رۆژانه‌ له‌ ماڵدا
ئه‌نجام ده‌درێن چه‌نده‌ وزه‌ سه‌رف ده‌كه‌ن، ئێوه‌ له‌ئه‌نجامدانی
كاره‌كانی وه‌ك پاككردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان و شتن و پاككردنه‌وه‌ی
چێشتخانه‌و سڕینه‌وه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ووزه‌ ده‌سوتێنن و ده‌توانن
به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی ناوه‌ند سوود به‌لاشه‌تان بگه‌یه‌نن،
بۆنموونه‌ پاككردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌تان به‌ئه‌ندازه‌ی
وه‌رزشه‌كانی وه‌ك په‌ت په‌تێن و پاسكیل لێخوڕین ووزه‌ كارپێده‌كات له‌گه‌ڵ
رێككردنی له‌ش و دابه‌زینی كێش و گۆڕانكاری له‌هۆرمۆنه‌كاندا و
كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه‌،
بۆ دڵنیابوون ده‌توانن به‌پێی خشته‌یه‌ك ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام
بده‌ن.
به‌هۆی ئیشوكاری ماڵه‌كه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌دا بجه‌نگێ
به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزان خۆیان له‌ ئیش و كاری ماڵ
ده‌دزنه‌وه‌و ته‌واوی ئیشه‌كان بۆ ژنان به‌جێده‌هێڵن به‌ڵام پێی ناوێ
خانمان نیگه‌ران بن چونكه‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی ئینگلیز ئه‌وه‌یان پیشانداوه‌
كه‌ئه‌نجامدانی كاری ناو ماڵ رۆژانه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه‌.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتردا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوو كه‌له‌ ئه‌نجامی چه‌ند
وه‌رزشێكه‌وه‌ ده‌توانین رێ له‌تووشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ بگرین به‌ڵام تا
ئه‌و كاته‌ به‌ته‌واوی كاریگه‌ری تووشبون به‌و مه‌ترسیه‌ دیاری نه‌كرابوو،
بۆیه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌هاوكاری زانكۆی كامبریج و ئۆكسفۆردو
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردن و پێشلێگرتنی شێرپه‌نجه‌ له‌ئه‌وروپاو
به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو ئیتالیا ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت چالاكییه‌
فیزیكییه‌كان له‌نێوان سێ گروپدا كه‌ كاری ناو ماڵ و كاری ده‌ره‌وه‌و كاری
كه‌یف و شادیان ئه‌نجامدا له‌ ناو 218 هه‌زار ژندا كه‌ ته‌مه‌نیان
له‌نێوان 20-80 ساڵدا بوو پاش شه‌ش ساڵ و نیو 3423 یان نیشانه‌كانی نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكیان تێدا ده‌ركه‌وت و ئه‌وه‌ش زانرا كه‌ به‌هۆی چالاكی
جه‌سته‌ییه‌وه‌ ژنان كه‌متر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌بن، ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش
له‌سه‌ر ژنانی گه‌نج زیاتره‌.
له‌كۆتایشدا ئه‌وه‌ تۆماركرا كه‌ ئه‌و ژنانه‌ی رۆژانه‌ ئیشوكاری ناو ماڵیان
ئه‌نجامده‌دا مه‌ترسی تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م
بووه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها كاره‌كانی وه‌ك شادی و كاری ده‌ره‌وه‌ نه‌بوونه‌
ئامانجێك بۆ رێگریكرن له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-1243086343.jpg.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى