المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

فبراير 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728    

اليومية اليومية


هۆكاره‌كانی‌ بونی‌ ژانه‌سه‌رو چاره‌سه‌ركردنی‌

اذهب الى الأسفل

وردة كول هۆكاره‌كانی‌ بونی‌ ژانه‌سه‌رو چاره‌سه‌ركردنی‌

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الخميس أبريل 21, 2011 2:02 pm

- ژانه‌سه‌ر هه‌رده‌م به‌ هۆی‌ گرژبونی‌ ماسولكه‌وه‌ دروست ده‌بێت تاكێك له‌
ئێمه‌، ماسولكه‌كانی‌ جه‌سته‌ بێت یا ناو ماسولكه‌مانی‌ ناو سه‌ر یا
هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌، به‌ڵام پزیشكانی‌ ده‌رونی‌ بونی‌ سه‌ر ئێشه‌
ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ هه‌ڵچونی‌ له‌ناكاو هه‌رچه‌نده‌ پزیشكانی‌ پسپۆڕ له‌
مێشكدا رونیان كرده‌وه‌، ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 900 كه‌س به‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌
سه‌رئێشه‌وه ‌(شه‌قیقه‌)وه‌ ده‌مرن.
هه‌رچه‌نده‌ زۆر هه‌وڵ دراوه‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ بدۆزنه‌وه‌ به‌هۆی‌ حه‌به‌
كیمیاویه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نه‌بوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌،
هه‌ندێك جاریش مرۆڤه‌كان باری‌ ده‌رونیان یاخود هۆكاری‌ بیركردنه‌وه‌
له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یانه‌وه‌ باری‌ ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی ده‌بات،
بۆیه‌ ده‌كرێت دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی‌ دور له‌خه‌مناكی‌ بڕه‌خسێنن،
بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یاندا، چونكه‌ سه‌رئێشه‌ وه‌كو
نه‌خۆشیه‌كانی‌ تر ته‌نها حه‌ب چاره‌سه‌ری‌ نیه،‌ به‌ڵكو هێوربونه‌وه‌ی‌
باری‌ ده‌رونی‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌.
هاوكات به‌پێی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی خراوه‌ته‌رو توانرا چه‌ند تێبینیه‌كی‌
سه‌ر‌نج راكێش بدۆزینه‌وه‌، كه‌ له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌
ئه‌ڵمانیاوه‌ وه‌رگیراون‌، كه‌ پێكهاتوه‌ له‌:
له‌وێنه‌ی‌ یه‌كه‌مدا له‌لای‌ ده‌ستی‌ چه‌په‌وه‌ ده‌توانین وێنه‌ی‌
نه‌خۆشێك ببینین كه‌ هه‌مو ماسولكه‌كانی‌ سه‌ری‌ وروژاوه،‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌
ئاره‌قكردنه‌وه‌و ره‌ق بونی‌ جه‌سته‌وه‌ وای‌ لێهاتوه،‌ كه‌ ده‌كرێت
به‌هۆی‌ حه‌به‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت به‌مانای‌ كاتێكی‌ بۆ ماوه‌ییه‌.
وێنه‌ی‌ دوه‌م ته‌نها كۆبونه‌وه‌ی‌ ئازاره‌ له‌لایه‌كی‌ مێشكداو كاری‌
كردۆته‌ سه‌رچاوی‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ زۆر گرانه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌
ماسولكه‌كانی‌ چاو له‌كار ده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی‌ ئاوی‌ سپی
له‌چاوداو نابینایی‌ لێده‌كه‌وێـته‌وه‌ هۆكاری‌ توشبون به‌م نه‌خۆشیه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خورپه‌ی‌ له‌ ناكاو.
وێنه‌ی‌ سێیه‌م رونی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆمان كه‌ ته‌نها ناوچه‌وانی‌
نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات و ماسولكه‌كان گرژده‌بن، ئه‌مه‌ش
هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌م خوێنی‌ و چاره‌سه‌ری‌ له‌لایه‌ن
پزیشكانی‌ پسپۆڕه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌.
وێنه‌ی‌ كۆتایی‌ ته‌نها لایه‌كی‌ مێشك ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ترسناكترین
جۆری‌ سه‌ر ئێشه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی‌ بنبڕكردنیدان، به‌ڵام به‌
چاره‌سه‌ره‌که‌ی‌ كاتیه‌، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ناسراوه‌ به‌(شه‌قیقه‌)
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-9f65ad4ffd.jpg
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى