المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مارس 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
طارقی کوڕی زیادو چونه ناو پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طولیطیلة)
صفحة 1 من اصل 1

طولیطیلة: شارێکی کۆنی ئیسپانیایه که له ناوه‌ڕاستی شێوه دوورگه‌ی (ئیبریا) که نزیکه‌ی (91)کم دووره له باشوری ڕۆژئاوای شاری مه‌درید که ده‌وری به ڕووباری (تاج‌و)یه وه که‌وتۆته نێوانی سێ دۆڵی گه‌وره‌وه که له ڕاستیدا خۆی خاکێکی زۆر به‌رفراوانه.
له ڕاستیدا موسی کوڕی نصێر ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت که پیاوکی دانا و ژیر‌و لێهاتوو بوو نامه‌ی نوسی بۆ طاریقی کوڕی زیاد که له شاری (جیان)دا بمێنێته‌وه، وه خۆشی له قورطوبهدا نیشته‌جێ ببی واتا طارقی کوڕی زیاد له‌وێدا بمێنێته‌وه وه په‌له نه‌کا له فه‌تح پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس که طولیطیلة بوو موسای کوڕی نصێر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که هێزه‌کانی قوتی نصاره ڕیزهکانانیان رێك بخه‌نه‌وه‌و هێرش بکه‌نه سه‌ر موسڵمانان.
به‌لام طارقی کوری زیاد بینی که هه‌موو رێگاکان کراوه‌یه له‌به‌رده‌میدا، وه بینی رێگای طولیطیلة هیچ کێشه‌یه‌ك و قورسایه‌کی تێا نییه بۆ فه‌تح کردنی، ئیچتیهادی به بیر‌و بۆچونی خۆی کرد وه به گوێی بیر‌و بۆچونه‌که‌ی موسی کوری نصێری نه‌کرد زانی کاته‌که له‌باره بۆ فه‌تح کردنی طولیطیلة که پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس بوو با به هێز بێت قه‌ڵاو دیواری ئه‌و شاره‌ش، به‌ڵام هێزی نصاره ووره‌ی له‌ده‌س داوه ووره ڕوخاوه بۆیه وای به باش زانی که هێرشه‌که‌ی به‌رده‌وام بێت له‌م ماوه‌یه‌ی که نصارهکان بێ هێزو بێ توانان وه توانای به‌رگری سوپای موسڵمانانیان نه‌ماوه بۆیه طارقی کوڕی زیاد فه‌تح کردنی طولیطیلةی به باش زانی ئه‌گه‌ر ئێستا فه‌تحی نه‌کات له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆی فه‌تح نه‌کرێت.
به‌ڵام خۆی وا باش بوو طاریقی کوڕی زیاد ڕاو بۆچونی خۆی به موسای کوری نصێر له مغرب ڕابگه‌یه‌نێت به نامه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر له نامه‌که‌دا زه‌مینه‌و سروشتی ئه‌نده‌لوسی بۆ ڕون بکردایه‌ته‌وه له‌وانه بوو موسی کوری نصێریش بیر‌و بۆچونه‌که‌ی زیادی پێ قبوڵ بێت وه ئه‌و جیاوازیه نه‌که‌وتایه‌ته نێوان بۆچونه‌کانیانه‌وه. به‌ڵام په‌له‌ی فه‌تح کردنی طولیطیلة به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له موسی کوری نصێر، له پاشاندا ڕۆشن ده‌بێته‌وه که موسی کوری نصێر ده‌یزانی که طولیطیلة ئازاد ده‌کات به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستی بوو چه‌ك و جبه‌خانه‌و هێز فریای طارقی کوری زیاد بخات، بۆیه ویستی بیوه‌ستێنێت تاکو هه‌موو که‌ره‌سته‌و له‌شکره‌کانی بگه‌یه‌نێتێ چونکه ڕێگاکه زۆردوور درێژ بوو له مغریبهوه بۆ طولیطیلة.
له‌هه‌مان کاتدا شاری طولیطله به گه‌وره‌ترین شار‌و دیواری به هێزو قه‌ڵای قایم داده‌نرێت،به‌ڵکو به به‌هێزترین شاری هه‌موو ئیسپانیا داده‌نرێت.چونکه هه‌موو چوار ده‌وری به شاخ گیراوه له ڕۆژئاوا ڕۆژ هه‌ڵات وباکوری ئه‌و شاره ته‌نها ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌یانتوانێ بڕۆنه ناوشاره‌که ته‌نها به‌شی باشوری بوو وه هه‌موو چوارده‌وری به قه‌ڵا بۆ به‌رگری له شاره‌که ئاماده کرابوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا خوای گه‌وره کاره‌کانی بۆ طارقی کوڕی زیاد ئاسان کرد ده‌رگاکانی بۆ خسته سه‌ر پشت خه‌ڵکی شاره‌که به جزیه ڕێکه‌وتن نامه‌یان له‌گه‌ڵ مۆر کرد به ئاشتی ڕێکه‌وتن.
موسای کوڕی نوصێر نامه‌یه‌کی به په‌له‌ی نارده‌وه بۆ طارقی کوڕی زیاد فه‌رمانی پێده‌کات که له جێی خۆی بوستێت نامهکهیشی هه‌ندێك ڕه‌قی له لایه‌ن موسای کوڕی نوصێرهوه پێوه دیار بوو که پێ ده‌ڵێت له جێی خۆت دابنیشه تا ده‌گه‌مه لات .!!
کاتێك که طارقی کوڕی زیاد ئه‌و هه‌موو پێشڕه‌ویه‌ی کرد بۆ فه‌تح کردن له‌و ماوه که‌مه‌دا توانی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکات.موسای کوڕی نوصێر ئه‌مه‌ی به په‌له زانی چونکه خۆی ئه‌زمونی ووڵاتی ئه‌فریقای باکوری له پێش چاو بوو که چون توانی جێ پێ خۆی له مهغرین و جهزائیرو تونس بچه‌سپێنێت،بۆیه نامه‌یه‌کی ههڕهرشه ئامێژی نوسی بۆ طارقی کوڕی زیاد پێ ووت له جێ خۆت بمێنه‌ره‌وه تا دهگهمهلات، له‌وه ده‌ترسا که سوپای نه‌سرانی ده‌وری بده‌ن سوپای موسڵمانان له ناو به‌رن .
وه موسای کوڕی نوصێر له‌وکاته‌وه‌ی که طارق ده‌رچووبوو بۆ ووڵاتی ئه‌نده‌لوس ئه‌و هه‌ر خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکرو چه‌ك جبه‌خانه بوو بۆیه هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی تر ئاماده کرد بۆ یارمه‌تی طارقی کوڕی زیاد چونکه زۆر دوور که‌وتبووه له خاكی موسڵمانان .
خوێنه‌ر له‌وانه‌یه بپرسێت ئه‌م هه‌موو سوپایه له کوێ ئاماده بوو تا سیانزه هه‌زار کۆبوه‌وه زۆری پێ چوو وه پاشان ئه‌م هه‌شت هه‌زاره له کوێوه دروست بوون بۆ موسای کوڕی نوصێر؟
له وهڵآمدا ده‌ڵێین موسڵمانان له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دنیاوه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌وه که بانگ و سه‌دای جیهادیان ببیستایه خێرا به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه ده‌ڕۆشتن و ئاماده‌ی کۆشش و خه‌باتیان تێدا بوو بۆ ئه‌م دینه که بیستیان وا کۆشش و جیهاد له خاکی ئیسپانیادا ده‌ستی پێ کردوه به سه‌رکردایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوی به‌ربه‌ر،! ئه‌و هه‌شت هه‌زاره‌ی که کۆ بونه‌وه هه‌ر هه‌مووی خه‌ڵکی ووڵاتی یه‌مه‌ن و شام و ئێران و ئازه‌ربایجان و کورد بوون، خۆیان ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه وڵاتی مه‌غریب له ڕێگه‌ی سه‌رکرده و ئهمیرهکانیانهوه، پاشان به سه‌رکردایه‌تی موسی کوڕی نصێر په‌ڕینه‌وه بۆ خاکی ئه‌نده‌لوس تا هێز و توانا‌و پشتیوانی بگه‌یه‌ننه طارقی کوڕێ زیاد، چونکه لای موسڵمانان هه‌ر وایه له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا موسڵمان پێویستی به یه‌کتر بێت خێرا بۆ یارمه‌تی یه‌کتر ئاماده‌ن.
په‌ڕینه‌وه‌ی موسای نصێر و گه‌وره‌ترین کرده‌وی که له خاکی ئه‌نده‌لوسدا کردی
کاتێك که موسای کوری نصێر په‌ڕیه‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس خۆی و سوپاکه‌ی بینی له پشتی طارقی کوڕی زیاده‌وه له شاری (ئیشبیل)یه که گه‌وره‌ترین شاری باشوری ئیسپانیا بوو وه به‌هێزترین شاریش بوو له ڕووی قه‌ڵاو دیواری شاره‌که‌وه که پێشتر په‌یمان نامه‌یان ئیمزا کردبوو له‌گه‌ڵ طارقی کوری زیاد دا بۆ دانی جزیه، به‌ڵام له پهیمانهکای خۆیان په‌شیمان بونه‌وه و په‌یمانه‌که‌یان شکاندبوو خۆیان ئاماده کردبوو که له پشته‌وه له طارقی کوڕی زیاد بده‌ن، به‌ڵام خوای گه‌وره کاری ئه‌وانی ژێرخست و موسای کوڕی نصێر هات و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌وری شاره‌که‌ی دا‌و شاری ئیشبیلیه‌ی گرت.
موسی کوڕی نصێر سه‌کرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه و به‌توانا بوو زۆر دووربین بوو زۆر به‌ووردی ئیشه‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند کاتێك که نامه‌ی نوسی بۆ طارقی کوڕی زیاد خه‌ڵکانێك بوون له ده‌ورووپشتی پێیان ده‌وت ئه‌وه ئێره‌یت پێ ده‌بات که تۆ ئه‌و جێگایانهت فه‌تح کردوه بۆیه ئه‌ویش پێی خۆش بوو که له‌گه‌ڵتا باشدار بێت و خۆی خاوه‌نی فه‌تحه‌که بێت، بۆیه طارقی کوڕی زیادیش ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌بێ مانا‌و به‌کاری دوژمنانی موسڵمانانی زانی بۆیه به ئاشکرا ووتی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ك من ده‌یکه‌م به‌شێکی موسای کوڕی نصێری تێدایه چونکه من په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌م وه هه‌رچیه‌کم کردوه له خاکی ئه‌نده‌لوس ئه‌و به‌شداره له‌گه‌ڵ مندا هه‌رچی پاداشت و چاکه‌ی منه لا ته‌رازوی موسای کوڕی نصێردا به‌شێکی هه‌یه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، چونکه ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌ستی موسای کوڕی نصێر وه‌رگرتبوو وه ته‌نها مه‌به‌ستی موسای کوری نصێریش ئه‌وه بوو که سوپای موسڵمانان له ناو نه‌چن له خاکێکی دوره ده‌ستی موسڵمانان.
له دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ند مانگێك ده‌وری شاری ئیشبیلیه‌ی دا‌و توانی بچێته ناو شاره‌که‌وه به‌ته‌واوه‌تی پاشان موسای کوڕی نصێر به‌ره‌و باکوری ئه‌نده‌لوس که‌وته ڕێ وه ڕۆشتن به‌ره‌و ئه‌و شارانه‌ی که طارق کوڕی زیاد فه‌تحی نه‌کردبوو چون به‌روه ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوا که طاریق کوڕی زیاد به‌و ڕیگایانهدا نه‌ڕۆشتبوو ویستی یارمه‌تیه‌ك بێت بۆ طاریق کوڕی زیاد وه سه‌رکه‌وتنێکی ته‌واو به‌ده‌ست بێنێت بۆ طاریق کوڕی زیاد له ئیسپانیادا.
موسای کوڕی نصێر توانی له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به ده‌یان شار ئازاد بکات وه توانی ئه‌و جێگایانه‌ی که زۆر گه‌وره‌ن فه‌تحیان بکات که پێی ئه‌وترێ ناوچه‌کانی (مارده) وه ئه‌م ناوچانه‌ی هه‌موو ئازاد کردوو طارقی کوڕی زیاد هات له طولیطیلة چاوه‌ڕێی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو موسای کوڕی نصێر ده‌کات، هۆکاری ڕوو کردنه (مارده)شی ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی هێز و سوپای قوتی نصاره له‌و ناوچه‌یه‌دا کۆبووبوونه‌وه وه ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێكی پێ چوو که کۆتاییه‌که‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو، که زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی که که‌وته ده‌ستی له کۆتای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بوو یان شاره‌کانی فه‌تح ده‌کرد وه‌یان به دانی جزیه ڕێکه‌تننامه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن وه ئه‌و ساڵه‌ش بو به دوو جه‌ژنی موسڵمانان.
موسای کوڕی نصێر زۆر بیری طارق کوڕی زیادی ده‌کرد ویستی فه‌تحه‌که نه‌وه‌ستێت بۆیه کوڕه‌که‌ی خۆی نارد به‌سه‌رۆکایه‌تی سوپاکه تا به‌ته‌واوه‌تی فه‌تحه‌کان ئه‌نجام بده‌ن کوڕه‌که‌ی ناوی (عبدالعزیز کوڕی موسای کوڕی نصێر) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، که وه‌کو باوکی په‌وروه‌رده کرابوو، په‌روه‌رده‌کراوێکی کۆشش و خه‌بات و جیهادیانه عبدالعزیز کوڕی مو‌سا به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕۆژئاوا که‌وته ڕێ له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا توانی هه‌مووی ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکات که ئێستا ناونراوه به پرتگال وه توانی بچێته (لیشبونة) که له باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی پورتگاله وه عبدالعزیز کوڕی موسای کوڕی نصێر یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که پورتوگالی فه‌تح کردووه.
به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی قاره‌مان طارقی کوڕی زیاد و موسای کوڕی نصێر
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌کان وا ده‌گێڕنه‌وه که کاتێك که موسای کوڕی نصێر گه‌یشت به طارقی کوڕی زیاد موسای طارقی گرت و دای به زه‌ویدا، وه هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه که به قامچی لێی داوه.!
له‌ڕاستیدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ته‌نها له مێژووی ئه‌وروپیه‌کاندا هاتووه که هیچ کاتێك ناکۆکی له نێوانی ئه‌و دوانه‌دا ڕووی نه‌داوه. ئه‌و گرژیه‌ی له نێوانی طارق و مو‌سا دا باسمان کرد ته‌نها له په‌له کردنی گرتنی شاره‌کاندا بوو چونکه کاتێک طاریق له (قورطبة) و (جیان) دا بوو خۆی ئاماده کردبوو که به‌ره‌و (طولیطیلة) بڕوات به‌ڵام که نامه‌که‌ی موسای کوڕی نصێر ی به ده‌ست گه‌یشت وای به باش زانی که پایته‌ختیش بگرێت ئه‌وکات له‌وێ بوه‌ستێت، به‌ڵكو موسای کوڕی نصێر زۆر خۆشحاڵ بوو به کرده‌وه‌کانی طارقی کوڕی زیاد وه ئه‌م جۆره کارانه له نێوانی سه‌رکرده‌کاندا ڕوو ده‌دات و کارێکی زۆر سروشتییه، کاتێك که به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌ك سه‌رچاوه ڕاستیه‌کان بۆمان باس ده‌که‌ن دوو ساڵ بوو ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه یه‌کتریان نه‌دی بوو بۆیه زۆر به‌گه‌رمی باوه‌شیان کرد به یه‌کتریدا و له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (92)کۆچی یه‌کتریان به‌جێ هێشتبوو که = به مانگی ته‌مموزی ساڵی (711)زاینی تاکو مانی ذوالعقده ساڵی (94)کۆچی = به ئابی ساڵی (713)ی زاینی، ئه‌و هێرشه‌ی که طارقی کوڕی زیاد ده‌ستی پێ کردبوو یه‌ك ساڵی خایاند تا گه‌یشته (طولیطیلة) وه پاشان هێرشه‌که‌ی موسای کوری نصێر ساڵێکی خایاند تا گه‌یشته‌وه به طارقی کوڕی زیاد.
هه‌ر دوو سه‌رکرده‌ی قاره‌مان که‌وتنه رێ بۆ فه‌تح کردنی ناوچه‌کانی تری ئه‌نده‌لوس وه ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ڕۆژئاوا. سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی باکوره‌وه ده‌ستیان پێ کرد که ناوچه‌یه‌کی زۆر گرنگ بوو که یه‌کێك له‌و ناوچانه بریتی بوو له (به‌رشه‌لۆنه) که به‌رشه‌لۆنه‌یان به‌یه‌که‌وه فه‌تح کرد که به داخه‌وه خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه به‌رشه‌لۆنه ته‌نها به تیپێکی دوگۆڵی ده‌ناسن، به‌ڵام نازانن بۆ درێژای چه‌ند سه‌ده ئه‌م خاکه حوکمی خوای گه‌وره‌ی تیا پیاده کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی دوو سه‌رکرده‌ی قاره‌مان و موجاهد که فه‌تحیان کرد.
پاشان ڕویان کرده شارێکی زۆر گه‌وره‌ی باکوری رۆژهه‌ڵات که پێی ئه‌وترێ (ساراگۆستا) که چه‌ند ئهژدادێکی موسڵمانان له‌وێدا په‌روه‌رده بووبوون وه زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌کانی باکورو ناوه‌ڕاست و به‌ره‌و باکوری ڕۆژئاوا ئه‌م جێگایانه فه‌تح کرا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو سه‌رکرده میغوارهدا. وه له پاشاندا له ناوچه‌ی باکور موسای کوڕی نصێر هه‌ڵسا به کارێك که هاوشیوه‌ی ئه‌و کاره زۆر ده‌گمه‌ن بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ئێستاش جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی مێژوو نوسانه، سریه‌یه‌کی نارد بۆ پشت شاخی (برینیه)، ئه‌م شاخه سنوری نێوان فه‌ره‌نسا و وڵاتی ئه‌نده‌لوس دیاری ده‌کات ئه‌م شاخه که‌وتوه‌ته باکوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌نده‌لوس وه ئه‌و سریه‌یه شاخی (برینیه)یان بڕی و چونه شارێکی فه‌ره‌نسی به ناوی (ئهربونه) که ئه‌م شاره ئه‌که‌وێته سه‌ر که‌ناری ده‌ریای سپی و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، وه به‌مه‌ش موسای کوری نصێر توانی بنکهیهك له‌ناو خاکی فه‌ره‌نسادا دابنێت که جێ پێی خۆیان چه‌سپاند له‌و شاری ئهربونه له‌سه‌رده‌مێکی نزیکدا ویلایه‌تێکی ئیسلامی بۆ خۆیان دروست ده‌که‌ن که دێینه سه‌رباسه‌که‌ی به پشتیوانی خوا. له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م تاکه سریهیهی نارده باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا موسای کوڕی نصێر و سوپاکه‌ی ڕویان کرده ڕۆژئاوا تا گه‌یشته کۆتای خاکی ئه‌نده‌لوس له ڕۆژئاوادا موسڵمانان هه‌رچی شاری ئه‌نده‌لوس بوو فه‌تحیان کرد وه خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌رهه‌مووی فه‌تح کرا ته‌نها ناوچه‌یه‌کی زۆر بچوك نه‌بێت له باکوری رۆژئاوا که پێی ئه‌وتری (صخره) یان (بلای) پێ ده‌وترێ ئه‌مه‌ش ئه‌که‌وێته سه‌ر که‌نداوی (بسکای) له‌سه‌ر ده‌ریای ئه‌تله‌نتی. وه ئه‌م کارانه له ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیودا ئه‌نجام درا واتا له‌سه‌ره‌تای ساڵی (92)کۆچی = (711) زاینی وه کۆتاییه‌که‌ی له کۆتای ساڵی (95)کۆچی = (714) زاینی. موسڵمانان توانیان هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکه‌ن ته‌نها ناوچه‌ی (صخره،بلای) هه‌رچه‌نده موسڵمانان ده‌وری ئه‌م شاره‌یان دابوو بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یان توانی فه‌تحی بکه‌ن، هۆکاری نه‌توانینی فه‌تحی بلای ئه‌وه بوو که نامه‌یه‌کی له خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌وه پێ گهيشت که به زووترین کات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له پاشاندا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی زۆر گه‌وره‌ی نصارا که به مێشکی هیچ که‌سێکدا نه‌هاتووه وه ده‌بوو ئه‌و شوێنه‌ی فه‌تح بکردایه موسای کوڕی نصێر.
نامه‌یه‌ك له وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك بۆ وه‌ساندنی فتوحات
له‌و په‌ڕی وڵاتی موسڵمانان له دیمه‌شق له لایه‌ن خه‌لیفه‌ی موسڵمانان وه‌لید کوڕی عبدالملیك نامه‌یه‌ك بۆ موسای کوری نصێر و طارقی کوڕی زیاد هات که ده‌بێت به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیمه‌شق و کۆتای بێنن به فه‌تحه‌کانیان، له ڕاستیدا کارێکی زۆر سه‌یر بوو وه هه‌موانی سه‌رسام کرد ئه‌وکات! وه خه‌فه‌ت و بێزاریه‌کی زۆری دا به موسای کوڕی نصێر وه ئاخ و ئه‌سه‌فێکی زۆری هه‌ڵکێشا، به‌ڵام خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌و ده‌بێت فه‌رمانه‌کانی جێ به‌جێ بکرێت. هه‌موومان سه‌رسام بوین له‌گه‌ڵ موسای کوڕی نصێر که ئه‌م کاره سه‌رسوڕمانه ڕوی دا! بۆچی له‌و کات و ساته‌دا ئه‌و کاره ڕویدا؟
هه‌مومان سه‌رسامین ڕاماوین له‌وانه‌یه هۆکاره‌کانی بگه‌ڕێته‌وه بۆلای وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك که مێژوو نوسان بۆمان باس ده‌که‌ن؟
یه‌که‌م هۆکار: له‌ڕاستیدا وه‌لید کوڕی عبدالملیك هه‌میشه بیری له‌وه ده‌کرده‌وه موسڵمانان زۆر له‌خاکی خۆیان دور که‌وتونه‌ته‌وه‌و مه‌نزڵگایان به‌جێ هێشتووه وه ئه‌ویش خۆی به به‌رپرس ده‌زانی له بارامبه‌ر موسڵماناندا ترسا له‌وه‌ی که هه‌موو خاکی ئه‌نده‌لوس له ماوه‌یه‌کی که‌مدا فه‌تح کراوه، ترسه‌که‌شی له جێگه‌ی خۆیدا بوو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، له‌وه ده‌ترسا که هه‌موو نصارهکان کۆ ببنه‌وه‌و دژی موسڵمانان بجه‌نگن هه‌رچه‌ند هێزو توانای موسڵمانان زۆر بێت به‌ڵام له‌و خاکه‌دا ناگاته هێزو توانای نصارهکان وه ناشتوانرێت هه‌روا به‌ئاسانی چه‌ك و یارمه‌تیان بۆ بنێرێت، چونکه موسڵمانان زۆر دووره ده‌ستن بۆیه ویستی موسڵمانان له شوێنێکدا بوه‌ستن و جێ پێیان بچه‌سپێنێت.
دووه‌م هۆکار: له ڕاستیدا وه‌لید کوڕی عبد الملیك ئه‌ی توانی فه‌تح ڕابگرێت وه داواش نه‌کات له موسای کوڕی نصێر وه طاریقی کوڕی زیاد که نه‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر زۆر جێگای تێڕامانه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و دوو سه‌رکرده بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیمه‌شق به په‌له‌و بێ دواکه‌وتن چونکه وه‌لید ده‌یزانی که موسای کوڕی نصێر ده‌یه‌وێت له دوای فه‌تحی ئه‌نده‌لوس هه‌موو ئه‌وروپا فه‌تح بکات تا ده‌گاته وڵاتی قوسطنطنیة له ڕۆژئاوا.
له ڕاستیدا قوسطنطنیة له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه نه‌ده‌توانرا موسڵمانان فه‌تحی بکه‌ن زۆر له سوپای موسڵمانان و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕۆشتن بۆ فه‌تح کردنی به‌ڵام هه‌ر نه‌یان توانی، موسای کوڕی نصێر بیری کرده‌وه که له وڵاتی ئه‌وروپاوه فه‌تحی قوسطنطنیه بکات، یه‌که‌م جار ویستی فه‌تحی فه‌ره‌نسا بکات پاشان یوگسلافیا پاشان ڕۆمانیا پاشان بلگاریا پاشان ناوچه‌ی تورکیا تا ده‌گه‌یشته قوسطنطنیه له ناوچه‌کانی ڕۆژئاواوه ئه‌مه‌ی له نامه‌یه‌کدا بۆ وه‌لیدی کوڕی عبدالملیك نوسی بوو موسای کوڕی نصێر بۆیه وه‌لید ترسی لێ نیشت و به په‌له هاواری لێ هه‌ڵسا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه ئه‌و ئه‌ترسا له‌وه‌ی سوپای موسڵمانان به قوڵای خاکی ئه‌وروپادا بڵاو ببنه‌وه وه وه‌لیدیش نه‌توانێت هیچ یارمه‌تی و پێداویستیه‌کیان بۆ بنێرێت، چونکه ئه‌گه‌ر پێویستان به که‌ره‌سته‌و پێداویستی ببوایه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه چه‌ند مانگێکی پێ ده‌چوو تا به ده‌ستیان بگات وه گه‌یشتنی که‌ره‌سته‌و پێداویستی هه‌روه‌ها ئاسان نه‌بوو، به‌ڵکو چه‌نده‌ها شاخ و ده‌ریاو دۆڵ و ده‌شت له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌بوو، وه‌لید کوڕی عبدالملیك له‌وه ترسا که کاره‌که ئه‌نجام بده‌ن وه سوپای موسڵمانان به‌ره‌و تیاچون و ڕۆچون بڕوات بۆیه فه‌رمانی دا به‌په‌له موسای کوڕی نصێر و طارقی کوڕی زیاد بهگهڕینهوه.
توانایه‌کی به‌رز
پێویسته لێره‌دا بپرسین وه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین له‌و توانا به‌رز و به‌هێزه‌ی که موسای کوڕی نصێر هه‌یبوو، له‌و کاتانه‌یدا که بیری لێده‌کرده‌وه که بچێت وڵاتی قوسطنطنیه ڕزگار بکات و نه‌خشه‌و پلانی بۆ کێشا بوو ته‌مه‌نی ئه‌م پیاوه (75) ساڵ بوو!
چ توانایه‌ك و چ هێزێکه که شێخێکی ئاوا پیر یان مامه پیره‌یه‌کی ئاوا پیر مهجاید بێت و له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگێت و هه‌میشه ده‌ست به‌چه‌ك و سوارێکی لێزان بێت وه شار له دوای شاریش فه‌تحی بکات له پێناوی خوای گه‌وره‌دا کێ ئه‌م ڕۆحه به‌رزه‌ی به‌خشی به‌م پیاوه؟ که توانی ببێته خاوه‌نی مێژووی شاری ئیشبیلیه‌و شاری مهراده و به‌رشلۆنه‌و ساراگوسا و باکوری ڕؤژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس و باکوری ڕۆژهاواو وه ڕوو بکاته بلای و پاشان بیر له فه‌تحی فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و جێگاکانی تریش بکاته‌وه تا ده‌گاته قوسطنطنیه.
کێ ده‌توانێت پێناسه‌ی ئه‌و توانایه‌م بۆ بکات و ئه‌و ڕۆحه به‌رزه‌م بۆ بکات که پیاوێکی ئاوا گه‌وره‌و بهساڵادا چوودا که له ته‌مه‌نی (75) ساڵیدا ئاوا بیر بکاته‌وه، پیاوانی پیری لای ئێمه‌ش که به‌ساڵا ده‌چن وا ده‌زانن کاره‌کانیان کۆتای پێ هاتوه‌و چاوه‌ڕێی خانه‌نشینی ده‌که‌ن، ئه‌م په‌یامه‌م بۆ پیاوانی به ته‌مه‌ن و به ساڵا چووه به‌ڵکو کاری ئێوه ته‌واو نه‌بووه ده‌توانن جیلهکانمان پێ بگه‌یه‌نن وه په‌خشی ویراسه‌تی ئه‌زمونه‌کانی ئێوه بن وه بشتوانن فکری گه‌نجه‌کان ڕاست به‌که‌نه‌وه. کاتێکێش که موسای کوڕی نصێر فه‌تحی باکوری ئه‌فه‌ریقای کرد ته‌مه‌نی (60)ساڵان بوو ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه پێوه‌ری بکه‌ین خانه‌نشین کرابوو، به‌ڵام وا له ته‌مه‌نی (75)ساڵیدایه‌و خه‌فه‌تێکی زۆر ده‌خوات به‌وه‌ی که نه‌یتوانی جێگاکانی که فه‌تح بکات کێ ده‌توانێت پێناسه‌ی ئه‌م توانا‌و هێزه‌م بۆ بکات؟
خه‌فه‌تی یه‌که‌می ئه‌وه بوو که خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بانگی کردوه‌ته‌وه له خاکی جیهاد دا.
دووه‌م خه‌فه‌تی ئه‌وه‌یه که شه‌هید نه‌کراوه. سێیه‌م خه‌فه‌تی ئه‌وه‌یه که نه‌یتوانی که بلای فه‌تح بکات. خه‌فه‌تی چواره‌می له هه‌مووی گه‌وره‌تر ئه‌وه بوو که نه‌یان هێشت قوسطنطنیه فه‌تح بکات له ڕێگای ئه‌وروپاوه.
له باسی موسای کوڕی نصێر دا زانای پایه به‌رز (مقری) که خاوه‌نی (نفح الطیب)ه ده‌ڵێ: شمشێره‌که‌ی خسته سه‌رشانی و ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌ملاولای شمشێره‌که‌ی و به بێ تاقه‌تی پیاسه‌ی ده‌کردو له به‌ر خۆیه‌وه قسه‌ی ده‌کرد و ده‌یووت نه‌یان هێشت وڵاتی فرنجه ڕزگار بکه‌م وه نه‌یان هێشت خاکێك بۆ موسڵمانان فراوانتر بکه‌م که له شامه‌وه زۆر به‌ئاسانی بۆم فراوان ده‌بوو تاکو ئه‌و جێگایه‌ی که بیرم لێده‌کرده‌وه، له‌ڕاستیدا که سواری ده‌ریا بووم و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتم بۆ ڕۆژئاوا، به‌ڵام ڕێگاکه‌م ته‌واو نه‌کرد هه‌موو شتێکیش ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ره....
گه‌ڕانه‌وه و ئاره‌زوه‌کان
له دوای ئه‌وه‌ی موسای کوڕی نوصێر ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه چونکه به کارێکی قیامه‌تی ده‌زانی ئه‌گه‌ر بێ فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بکات ،هه‌ردووکیان طارقی کوڕی زیاد موسای نوصێر گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق پایته‌ختی خه‌لافه‌ی ئیسلامی، که گه‌ڕانه‌وه بینیان وه‌لید کوڕی عهبدوولمهلیك له جێگادا که‌وه‌تووه نه‌خۆشه، نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌راسانی کردوه له دوای سێ ڕۆژ گه‌راندنه‌وه‌یان وه‌لید ئه‌مرێت ،به‌ڵام وه‌لید دڵ ئارام بوو له‌وه‌ی که سوپای موسڵمان به‌ره‌و قستهنتنیه ناڕوات له ئه‌وروپاوه چونکه مو‌سا و طارقی بینی ،له پاش مردنی وه‌لید سولیمانی برای هاته سه‌رحوکم.
له‌دوای ساڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی موسای کوڕی نصێر واته ساڵی (97)کۆچی = (716) زاینی سوله‌یمانی کوڕی عبدالملیك ویستی بچێت بۆ حه‌ج فه‌رمانی کرد به موسای کوری نصێر که بچێت له‌گه‌ڵیدا ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له مه‌یدانی تێکۆشان و خه‌باتدا ژیانی بردبووه سه‌ر بۆیه زۆر موشتاق بوو تا بگاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لێبێت) بۆیه به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سوله‌یمان به‌ره‌و حه‌ج ڕۆشتن ئه‌و ساڵه.
له‌ڕێگادا که کاتێك ڕۆشتن ده‌ستی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان موسای کوڕی نصێرله ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا وه ووتی خوایه ئه‌گه‌ر ژیانم تیایدا ماوه‌و ژیانم پێ ده‌به‌خشیت زۆر ئاره‌زوو مه‌ندم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خاك و مه‌یدانی کۆشش و جیهاد، وه ئاواته خوازم به‌وه‌ی که شه‌هید بم، به‌ڵام خوا گیان ئه‌گه‌ر ژیانم به‌شی ئه‌وه‌ی تیا نه‌ماوه داوات لێ ده‌که‌م که له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا له مه‌دینه‌دا بمرم (دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت) له ده‌وای حه‌ج کردنی ویستی بگه‌رێته‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌یدا وه‌فاتی کرد‌و له له خاکی پیرۆزی مه‌دینه‌و له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا ناشتیان (هه‌زار دروودو سڵاو له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیز و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ش له‌و قاره‌مان و سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه که‌له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا جیهادی ده‌کرد له پێناو خوای گه‌وره‌دا) که له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانیدا گیانی خۆی سپارده کرد، له ڕاستیدا ئه‌وه‌یه ژیانی پیاو چاکان و موجاهیدان هه‌موو ژیانی کۆشش و خه‌بات بوو بۆ ئه‌م ئیسلامه دڵی وا به‌سته بوو به خوای گه‌وره‌ی خۆیه‌وه بۆیه خوای گه‌وره‌ش نا ئومیدی نه‌کردو نزاکه‌ی گیرا کرد، ژیا له‌سه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وپه‌ڕی خاکی ئه‌نده‌لوس وه گیانیشی سپارد له خاکی مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سه‌لامی خوای لێبێت) ئه‌وه‌یه پێشه‌نگی سه‌رکرده.
به‌ڵێ مرد موسای کوڕێ نصێر له دوای ئه‌وه‌ی که ژیانی پڕ بوو له جیهاد و کۆشش و خه‌بات وه سه‌رکرده‌یه‌ك بوو به به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م ئیسلامه تاکو خه‌ڵکی مه‌غریب و باکوری ئهفهریقاو وڵاتی ئه‌نده‌لوس و هه‌موویانی له تاریکی و گومڕایهوه برد به‌ره‌و ئه‌م ئیسلامه و ئاینی پیرۆزی ئیسلامی له دوای خۆی به دیاری بۆ ئه‌و خه‌ڵکه به جێ هێشت.
موسای کوڕی نصێر له ته‌مه‌نی 75 ساڵێدا توانی کۆشش و خه‌باتی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی کۆشش و خه‌بات چونکه ئه‌وه‌ی که ئه‌می ئه‌بزواند و ئه‌جوڵاند ته‌نها ئیمان به خوای گه‌وره بوو وه هه‌موو ئاوات و ئهرازوهکانیشی به‌رز کردنه‌وه‌ی وشه‌ی الله بوو وه ئه‌و هه‌موو هێزه له پیاوێکی ئاوا به ته‌مه‌ندا له بیر‌و باوه‌ڕێکی پاکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو...
به‌ڵام هاوڕێ ئازیزه‌که‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی خۆی بوو له دوای مردنی خۆی ناوی طارقی کوڕی زیادیش له مێژوو دا نامێنێ و که‌س نازانێ که طارقی کوڕی زیاد له دیمه‌شق مایه‌وه یان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس، هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێك له مێژوو نوسان ده‌ڵێن که ئه‌و سه‌رکرده لێ وه‌شاوه له دوای پێنج ساڵ مردنی موسای کوڕی نصێر ئه‌ویش گیانی خۆی سپارده کرد له خاکی ئه‌نده‌لوس دا واتا له ساڵی (102 کۆچی= (721) زاینی وه کۆمهڵێكی تر که له مێژوو نوسان ده‌ڵێن که طارقی کوڕی زیاد له دیمه‌ش` گیانی سپارده کردوه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌رهه‌موویان بێت.
بلای (صخره).. وا نه‌یه‌کی زۆر سه‌خت
کاتێك که موسای کوڕی نصێر وه طارقی کوڕی زیاد گه‌ڕانه‌وه له ئه‌نده‌لوس موسڵمانان هه‌ر له پێشڕه‌وی دا بوون به‌ره‌و خاکی فه‌ره‌نسا زۆربه‌ی ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسایان فه‌تح کرد، به‌ڵام ئه‌و ناوچهکهمهی که له باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی ئه‌نده‌لوس دا بوو هێشتا هه‌ر فه‌تح نه‌کرابوو وه به داخه‌وه به مێشکی هیچ موسڵمانێکدا نه‌هات که ئه‌و جێگایه فه‌تح بکه‌ن، ڕۆژانێك دێته پێشه‌وه که ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر هه‌ڵدانی مه‌مالیکی نه‌صرانی که دوای به درێژی دێینه سه‌ری که هۆکارێکی گه‌وره‌یه بۆ ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس له‌دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ناوچه‌ی صه‌خره یاخود بلای که له لایه‌نی مهسڵمانانهوه پشت گوێ خرا گه‌ل و هۆزێکی گه‌وره‌ی نهصاره له‌و خاکه‌دا نیشته‌جێ بووبوون زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی وا گومان ده‌بات که ئه‌گه‌ر موسای کوڕی نصێر وه طارقی کوڕی زیاد بمانایه ئه‌و ناوچه‌یه‌یان هه‌روا به‌جێ نه‌ده‌هێشت، پاشان هه‌رئه‌و ناوچه بچوکه بوو که گه‌وره‌ترین ویلایه‌تی نهصرانیهکانی لێ دروست بوو بۆیه ده‌بێ موسڵمانان ئه‌م وانه‌یه له‌بیر نه‌که‌ن که ئه‌گه‌ر کارێکیان کرد کاره‌که بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام وه به دڵ ئارامی و هێزو بازویهکی گه‌وره‌وه کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
کۆتای سه‌رده‌می فه‌تح (95 کۆچی= 714 زاینی)
له دوای گه‌رانه‌وه‌ی موسای کوڕی نصێر و طارقی کوڕی زیاد بۆ دیمه‌ش` ئه‌و سه‌رده‌مه ناونرا به سه‌رده‌می فه‌تح که گرنگترین سه‌رده‌م بوو له مێژووی ئه‌نده‌لوسدا، هه‌رچه‌نده مێژووی ئه‌نده‌لوس دابه‌ش ده‌كڕێت به‌سه‌ر چه‌ند سه‌رده‌مێکدا به گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمان ڕه‌وایانه‌ی که موسڵمان فه‌رمانڕه‌واییان کردووه لێره‌وه سه‌رده‌می یه‌که‌می مێژووی ئه‌نده‌لوس که‌له ساڵی (92 کۆچی=711 زاینی) ده‌ستی پێ کرد وه کۆتای ئه‌و سه‌رده‌مه له ساڵی (95 کۆچی= 714 زاینی) کۆتای پێ هات.
له سایه‌ی سێبه‌ری ئه‌م سێ ساڵ و نیوه‌ی فه‌تحی ئیسلامی کۆتایی هات به مێژووی فه‌تح وه‌کو مێژوو نوسان و چاودێرانی سه‌ربازی باسی لێوه ده‌که‌ن موعجزه‌یه‌ك بووه له موعجزه‌کانی سه‌ربازی به هه‌موو پێوه‌ریك، موعجزه سه‌ربازیه‌که ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ قورسی و گرانی جوگرافیای ئه‌نده‌لوسدا که ئه‌و هه‌موو شاخ و ڕوبارو زه‌ویه دوروو درێژه‌ی تیایه وه موسڵمانانیش خاکه که‌یان نه‌ناسیوه توانیان ئه‌و خاکه فه‌تح بکه‌ن ته‌نها ئه‌و ناوچه که‌مه بچوکه نه‌بێت که له‌و په‌ڕی باکوری ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوسه که ناوی بالی یه یاخود صه‌خره، هه‌موو مێژوو نوسه‌کان به موعجیزه‌یه‌کی سه‌ربازی ناو زه‌دیان کردوه ئه‌و سه‌رده‌مه.

مواضيع مماثلة
» حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات
» عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه و خه‌لافه‌تی عه‌باسی
» قەتادەی کوڕی نەعمان
» حوزەیفەی کوڕی یەمانی
» شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
» عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه و خه‌لافه‌تی عه‌باسی
» قەتادەی کوڕی نەعمان
» حوزەیفەی کوڕی یەمانی
» شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان