المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930  

اليومية اليومية


یه‌كه‌م جه‌نگی موسوڵمانان له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستان !

اذهب الى الأسفل

وردة كول یه‌كه‌م جه‌نگی موسوڵمانان له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستان !

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الخميس أبريل 21, 2011 2:48 pm

سریه‌ی (مۆته‌) یا وه‌ك پێشه‌وا بوخاری به‌ غه‌زای (مۆته‌) ناوی بردووه‌ ، له‌ مانگی جه‌مادی یه‌كه‌می ساڵی (8)ك كه‌ ده‌یكرد ساڵی (629)م ڕوویدا ، هۆیه‌كه‌شی كوشتنی ئه‌و قاصیدو نێردراوه‌ بوو كه‌ ((پێغه‌مبه‌ر))صلی الله علیه‌وسلم ڕه‌وانه‌ی كردبوو بۆلای كاربه‌ده‌ستی (بُصری) كه‌ له‌ لایه‌ن (هٍرًقل)ه‌وه‌ دانرابوو ، ناوی هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ش: (حارپ ی كوڕی عه‌میری ئه‌زدیی) بوو كه‌ له‌ (مۆته‌) له‌لایه‌ن شه‌ڕحه‌بیل ی كوڕی عه‌مری غه‌سسانی كه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی قه‌یصه‌ر بوو له‌ شام ناردراوی ((پێغه‌مبه‌ر))ی شه‌هیدكرد ، ئه‌و نێردراوه‌ی ((پێغه‌مبه‌ر)) صلی الله علیه‌وسلم تاكه‌ نێردراوێكه‌ كه‌ كوشترابی َ، جا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جه‌نگی موسوڵمانان بوو كه‌ به‌ره‌نگاری له‌شكرێك ببنه‌وه‌ له‌ گاوران كه‌ له‌ گه‌وره‌ترین له‌شكری جیهان ده‌ژمێردران ، پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم (زه‌یدی كوڕی حاریپه‌)ی ده‌ست نیشان كرد بۆ سه‌ر له‌شكری و پاشان فه‌رمووی: ((إن أصیب زید فجعفر بن أبی گالب علی الناس ، فإن أصیب جعفر فعبد الله بن رواحه‌ علی الناس ، فإن أصیب فلیرتچٍ المسلمون رجلا من بینهم یجعلونه علیهم أمیرا))ألمعجم الكبیر للگبرانی ، واته‌: ئه‌گه‌ر زه‌ید شه‌هید كرا با جه‌عفه‌ر شوێنی بگرێ و ببێته‌ سه‌رله‌شكرو ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ویش شه‌هید بوو ئه‌وا عبدالله ی كوڕی ڕه‌واحه‌ بچێته‌ شوێنی و ئه‌گه‌ر ئه‌میش كارێكی به‌سه‌رهات ( شه‌هید بوو) ئه‌وه‌ موسوڵمانان با بۆخۆیان پیاوێك هه‌ڵبژێرن و بیكه‌نه‌ قائید بۆ له‌شكره‌كه‌ ، جا له‌وكاته‌ جوله‌كه‌یه‌ك ئاگای لێبوو كه‌ناویشی (نه‌عمان) بوو گوتی: ئه‌ی محمد ئه‌گه‌ر تۆ ناوی ئه‌مانه‌ت هێنا كه‌سیان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسڕائیلیان ئه‌گه‌ر پیاوێكیان بۆ كارێك ده‌ست نیشان كردباو پاشان بیانگۆتبا: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ تووشی شتێك هات با فلان له‌شوێنی بێتن ئه‌گه‌ر (100)سه‌د ناویشیا ڕیز كردبا هه‌ر هه‌موویان ده‌ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌ده‌بوو ، پاشان هه‌ر ئه‌م جوله‌كه‌ چووه‌ لای زه‌یدی سه‌رله‌شكرو پێی گوت: بۆخۆت وه‌سیه‌تان بكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناگه‌ڕێیته‌وه‌ لای محمد ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر بی ! زه‌ید وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی: من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕاستگۆیه‌ ، پاش ئه‌وه‌ ئاڵایه‌كی سپی وه‌رگرت له‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم شایانی باسیشه‌ كه‌ پۆستی سه‌ر له‌شكری بۆ یه‌كه‌م جاربوو كه‌ زه‌ید وه‌ری بگرێت ، ئینجا یه‌كه‌م كه‌س كه‌ هه‌واڵی له‌شكرو جه‌نگ و ڕووداوی (مۆته‌)ی بۆ مه‌دینه‌ هێنا ئه‌وه‌ هاوه‌ڵی به‌ڕێز: (یه‌علی كوڕی مونه‌ییه‌) بوو خوای لێی ڕازی بێت ، كاتێ‌ كه‌ هاته‌ لای پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ((إن شئت فأخبرنی و إن شئت أخبرتك)) دلائل النبوه‌ للبیهقی فه‌رموده‌ی: 1698، ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی تۆ هه‌واڵه‌كه‌م پێ‌ بده‌ ئه‌گه‌ریش نا خۆم هه‌واڵت پێ‌ ده‌ده‌م ؟ یه‌علی گوتی: ئه‌مه‌ چۆنه‌؟ سوێند به‌خوا من یه‌كه‌م كه‌سم هاتومه‌وه‌ هه‌واڵت پێ ڕابگه‌یه‌نم ، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م گوێت بۆ ڕاگرم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تاوه‌كو بڕوام به‌هێزتربێت؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم هه‌واڵی جه‌نگه‌كه‌ی به‌ ووردوو درشتی باس كرد ، ناردراوی له‌شكره‌كه‌ی موسوڵمانان حه‌په‌ساو گوتی: سوێند به‌خوا ته‌نانه‌ت یه‌ك پیتیش زیادو كه‌می تیا نه‌بوو وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ منیش بۆی هاتبووم و بۆی ڕه‌وانه‌ كرابووم هه‌ر ده‌مویست ئه‌مه‌ بڵێم ، تێبینی/جه‌نگی (مۆته‌) یه‌كه‌م جه‌نگ بوو كه‌ موسوڵمانان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی خاچ په‌رست و هه‌روه‌ها ڕۆمه‌كان ئه‌نجامیان دابێت كه‌ شه‌ڕێكی توند بوو : زه‌ید شه‌هید بوو پاشان جه‌عفه‌ریش شه‌هید كراو پاشانیش عبدالله ی كوڕی ڕه‌واحه‌ش شه‌هیدبوو ئینجا (خالیدی كوڕی وه‌لید) خوای لێی ڕازی بێت به‌كۆی ده‌نگی موسوڵمانان ئاڵاكه‌ی هه‌ڵگرتو بووه‌ سه‌رله‌شكرو [خوا]ی گه‌وره‌ دوژمنانی ئیسلامی ژێر خست و موسوڵمانانی سه‌رخست.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى