المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


بابه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ند سه‌رنجێك???

اذهب الى الأسفل

وردة كول بابه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ند سه‌رنجێك???

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت أبريل 30, 2011 4:20 am

یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ند سه‌رنجێك





سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌، وه‌صه‌لاواتیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژی دوایی .

خوشك
وبرایانی خۆشه‌ویست حاڵی حازر له‌مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مداین، ئه‌و مانگه‌ی
كه‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی تیادا له‌دایك بووه‌، جا به‌پێویستم زانی هه‌ندێك
سه‌رنج وتێبینی بخه‌مه‌به‌رده‌ست ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، سه‌باره‌ت
به‌یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) .


یه‌كه‌م : خوای
گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم )
كه‌شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ت وڕێنومایانه‌بكه‌وێت كه‌بۆی دیاری كردوه‌،
وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك خوای
گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( ثم جعلناك على شريعة من الأمر فاتبعها ولا تتبع
أهواء الذين لا يعلمون ) واته‌
: ئێمه
ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆمان خستوه‌ته‌سه‌ر شه‌ریعه‌تێكی ڕاست ودورست له‌هه‌موو
كاروبارێكی ئه‌م ئاینه‌دا، كه‌واته‌شوێنی بكه‌وه‌ولێی لامه‌ده‌، نه‌كه‌یت
شوێنی هه‌واو وئاره‌زووی ئه‌وانه‌بكه‌وێت كه‌نازانن ونافامن .


گومانیشی
تێدا نیه‌عیبادات هه‌مووی ته‌وقیفیه‌وناكرێت هیچ جۆره‌په‌رستنێك ئه‌نجام
بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ده‌قێكی قورئان یان سوننه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت،
وه‌ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله
علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردوه‌یان ئه‌نجامی داوه‌، خوای گه‌وره‌ش
له‌جێگایه‌ك زیاتر له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ری خوا
كه‌شوێن ئه‌و وه‌حی وسروشه‌بكه‌وێت كه‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌بۆی دێت، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت : ( إن اتبع إلا ما يوحى إليّ ) واته‌: بۆت نیه‌شوێن هیچ شتێك
بكه‌وێت جگه‌له‌وه‌نه‌بێت كه‌به‌وه‌حی له‌لایه‌ن منه‌وه‌بۆت دێت .


وه‌زانایانیش
له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكن كه‌عیبادات ده‌بێت به‌و شوێن كه‌وتن بكرێت،
واته‌به‌شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر بزانین ئه‌و چونی ئه‌نجام داوه‌ئێمه‌ش
به‌و شێوه‌یه‌بكه‌ین نه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆمان عیبادات دابهێنین و له‌دین
زیادی بكه‌ین .


دووه‌م : خوای
گه‌وره ‌منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامدا به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلامی له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا ڕه‌وانه‌كرد، نه‌ك به‌وه‌ی منه‌ت بكات
به‌یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌( صلی الله علیه وسلم )
ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمـوێت :
(
لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً
مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ
وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ
لَفِي ضَلالٍ مُبِينٍ ) واته‌: ‌به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌منه‌ت ده‌كات
به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا به‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌رێكی له‌ناو خۆیاندا بۆ
ڕه‌وانه‌كردن، تاوه‌كو ئایه‌ت وبه‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا
بخوێنێته‌وه‌، وه‌ده‌رونیان پاك بكاته‌وه له‌ژه‌نگ وژاری بت په‌رستی،
وه‌فێری قورئان ودانایی وحیكمه‌تیان بكات، هه‌رچه‌ند كه‌پێشتر له‌سه‌ر
گومڕایی ونه‌فامیه‌كی ئاشكراش بوون .


سێهه‌م : سه‌له‌فی
صالحی ئه‌م ئوممه‌ته زیندووه‌‌له‌هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (
صلی الله علیه وسلم ) وه‌ئه‌و دوو جیله‌به‌ڕێزه‌شی كه‌به‌داویی ئه‌واندا
هاتوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژێكیان دیاری نه‌كردبوو بۆ یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی
له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )، گومانیش تێدا
نیه‌ئه‌گه‌ر بیانكردایه‌ئه‌گه‌شت به‌ئێمه‌، چونكه‌ئه‌وان زۆر زیاتر
له‌ئێمه‌پێغه‌مبه‌ریان خۆش وویستوه‌.


زانای
ناوداریش العلامه‌عبد الله محمد الحفار المالكیش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت :
ئایا نابینن كه‌ڕۆژی هه‌ینی چاكترین وباشترین ڕۆژێكه‌كه‌خۆر لێی
هه‌ڵهاتبێت، وه‌چاكترین كارێكیش له‌ڕۆژدا بكرێت ڕۆژوو گرتنه‌، كه‌چی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی
كردوه‌به‌ته‌نها له‌ڕۆژی هه‌ینیدا باوه‌ڕدار به‌ڕۆژوو بێت،ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌نابێت هیچ عیباده‌تێك دابهێنرێت له‌هیچ جێگا
وزه‌مانێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێكردبێت،
هه‌رچیش ڕێگای پێ نه‌درابێت نابێت بكرێت، چونكه‌كۆتایی ئه‌م
ئوممه‌ته‌له‌سه‌ر هیدایه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هیدایه‌ته‌ی پێشینی
صالحی ئوممه‌تی ئیسلام نه‌چن ..... وه‌چاكه‌وخێریش له‌شوێنی كه‌وتنی پێشینی
صالحدایه‌(١) .


چواره‌م : ســه‌رنج
بده‌ن له‌تێگه‌یشتنی عومــه‌ری فاروق خه‌لیفه‌ی دووه‌می ڕاشدین ( خوای لێ
ڕازی بێت ) كه‌چـــۆن مێژووی ئیسلامی گرێـــدا به‌كۆچــی پێغه‌مبه‌ری خوا (
صلی الله علیه وسلم ) بۆ مه‌دینه‌، نه‌ك به‌مێژووی له‌دایك بوونیه‌وه‌،
ده‌زانن له‌به‌رچی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاستی ومانابه‌رزه‌كان پێش بخات
به‌سه‌ر بۆنه‌وهه‌ندێك ڕێوڕه‌سمی شكلیدا.


پێنجه‌م : یه‌كه‌م
كه‌س كه‌بیدعه‌ی یادی له‌دایك بوونی دروستكرد، ده‌وڵه‌تی فاتمی بوو (
ده‌وڵه‌تی فاتمی ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌بوو كه‌له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میصر
دامه‌زرا دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی صلاح الدین ئه‌یوبی ڕوخێنرا وبۆیه‌كجاری
كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هێنرا ) له‌سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچیدا كه‌شوێنی
سه‌ره‌كی قاهیره‌بوو، هاتن بیدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ریان داهێنا، پاشتر بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئیمام علی
وفاتمه‌و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ( خوایان لێ ڕازی بێت ) داهێنا، پاش
ئه‌مانه‌ش كار گه‌شته‌بدعه‌ی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی خه‌لیفه‌ی
فاتمیه‌كان، ئه‌م بدعه‌یه‌ش به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی فه‌زڵی كوڕی
كاربه‌ده‌ستی سوپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو به‌خه‌لیفه‌ی فاتمیه‌كان و ئه‌و
بدعه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام دواتر وله‌ساڵی ٥٢٤ ی كۆچیدا جارێكی تر
به‌فه‌رمانی ( الحاكم بامرالله ) ی خه‌لیفه‌ی ئه‌و كاته‌ ئه‌و
بیدعه‌یه‌سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر له‌بیریان نه‌مابوو .


جا
پێویسته‌ئه‌وه‌بڵێیین ئه‌م بیدعه‌یه‌پێش ئه‌و مێژوویه‌ی كه‌ئاماژه‌مان
پێكرد هیچ كه‌س له‌موسڵمانان ئاگایان لێ نه‌بووه‌، جا با بپرسین ئێمه‌ی
موسڵمان ده‌بێت ئیقتیدا وچاولێكه‌ری ده‌وڵه‌تی فاتمی بین، یان شوێن
كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) وهاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی
وچه‌رخی زێڕینی ئیسلام بین وته‌عالیمی ئاینه‌كه‌مان
له‌ئه‌وانه‌وه‌وه‌ربگرین؟ ئایا كامیان شایسته‌ی چا‌ولێكردنن پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلی الله علیه وسلم ) یان فاتمیه‌كان ؟ .


شه‌شه‌م : مێژوو
نووسان جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێكیان پێیان وایه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
له‌دایك بووه‌، جمهوری زانایانیش پێیان وایه‌له‌مانگی ربیع الاول دا
له‌دایك بوه‌، كه‌ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌نده‌، به‌ڵام ئه‌مانیش له‌نێو خۆیاندا
جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌تیایدا له‌دایك بووه‌، ابن عبد
البر پێی وایه‌له‌دووه‌م ڕۆژی ربیع الاول دا بووه‌، ابن حزم یش پێی
وایه‌له‌ڕۆژی هه‌شته‌می ربیع الاولدا له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕایه‌ش
په‌سه‌ندكراوی زۆرینه‌ی ئه‌هلی حه‌دیثه‌، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن له‌نۆیه‌م
ڕۆژی ربیع الاولدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌دایك بووه‌،
ئه‌م ڕایه‌ش په‌سه‌ندكراوی ئه‌بو الحسن الندوی یه‌، وه‌كۆمه‌ڵێكی تر پێیان
وایه‌له‌ڕۆژی ده‌یه‌م ، وه‌ابن اسحاق یش پێی وایه‌له‌داونزه‌ی ربیع الاول
بووه‌، وه‌ووتراویشه‌له‌هه‌ڤده‌یه‌م ڕۆژی ربیع الاول، یان هه‌ژده‌یه‌مین
ڕۆژی ربیع الاول .


خوشك
وبرایانی خۆشه‌ویست بوونی ئه‌م ڕا جیاوازانه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر
شتێك، به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی
پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م یاده‌یان نه‌كردوه‌ته‌وه‌وبه‌عیباده‌تیشیان
نه‌زانیوه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌عیباده‌تیان بزانیایه‌، بێگومان ئه‌وان
كه‌له‌هه‌موو كه‌س دڵسۆزتر بوون بۆ ئه‌م ئاینه‌زۆر به‌چاكی ئه‌و ڕۆژه‌یان
بۆ ده‌ست نیشان ده‌كردین به‌بێ ڕاو بۆچونی جیاواز،
چونكه‌ئه‌وه‌شتێكه‌ناكرێت پشتگوێ بخرێت، وبه‌ئێمه‌یان ده‌گه‌یاند هه‌روه‌ك
چۆن ته‌واوی ته‌عالیمی ئیسلامیان بۆ نقڵ كردوویـن .


شێخ یوسف القرضاوی یش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژوو بكه‌ین ده‌بینین هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) به‌هیچ جۆرێك ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه‌به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم ) یان ڕۆژی ئیسراو میعراج یان رۆژی هجره‌ته‌وه‌،
به‌ڵكو نه‌گڕاون به‌شوێن ئه‌م جۆره‌مێژووانه‌دا، ئه‌بینین زانایانی كۆن ڕای
جیاوازیان هه‌یه‌له‌سه‌ر ڕۆژی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كان ئه‌و یاده‌یان
بكردایه‌ته‌وه‌هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ئه‌و ڕاجیاوازانه‌دروست نه‌ده‌‌بوون،
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌هیچ عباده‌تێكی
له‌سه‌ر بنیات نه‌نراوه‌، نه‌زیندوو كردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌ی ونه‌ڕۆژوو
گرتنی ڕۆژه‌كه‌شی،
وه‌وه‌ك
زانراویشه‌كه‌هاوه‌ڵان و تابعی و شوێن كه‌وته‌كانی ئه‌وانیش هه‌ڵنه‌ساون
به‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌، به‌ڵكو ئه‌م كاره‌له‌سه‌ده‌كانی دوای ئه‌وان
داهێنرا.


وه‌بۆ
ڕه‌چاو كردنی ئه‌م جیاوازیه‌ی نێوان مێژوو نوسان وزانایان خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵاتی شاری ( اربیل = هه‌ولێر ) ساڵێك له‌هه‌شتی ربیع الاول دا ئه‌م
یاده‌ی ده‌كرده‌وه‌وساڵێكیش له‌دوانزه‌ی ربیع الاول دا(٢)
.


ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ئه‌گه‌ر عیباده‌تێكی دیاری كراوه‌چۆن ده‌كرێت به‌ئاره‌زووی خه‌ڵكی گۆڕانكاری پێ بكرێت .

حه‌وته‌م : ڕای
په‌سه‌ند وایه‌ئه‌و مێژویه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم )
تیایدا له‌دایك بووه كه‌دوانزه‌ی ربیع الاوله‌، هه‌ر له‌و مێژوه‌ش
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌فاتی كردوه‌، جا ئاهه‌نگ گێڕان
له‌پێشتر نیه‌له‌ماته‌م و دڵگرانی .


هه‌شته‌م : ئه‌وه‌ی
تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ئه‌م بیدعه‌یه‌یه‌كه‌م جار له‌و
ووڵاتانه‌وه‌سه‌ری هه‌ڵداوه‌كه (‌نصاری ) هاوسێی ودراوسێی موسڵمانان بوون،
وه‌ك شام ومیصردا ، هه‌ر بۆیه‌كاتێك بینیویانه‌كه‌نصاری شه‌وی سه‌ری ساڵی
زاینی به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی مه‌سیحه‌وه‌ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌، ئه‌مانیش
واته‌موسڵمانان هاتوون چاویان له‌وان كردوه‌وئه‌م بیدعه‌یه‌یان
دروستكردوه‌له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا .


هه‌ر
ئه‌م كاریگه‌ریه‌شه‌وایكردوه‌له‌ئیمامێكی وه‌ك سه‌خاوی بڵێت : " ( وإذا
كان أهل الصليب اتّخذوا ليلة مولد نبيّهم عيدًا أكبر، فأهل الإسلام أولى
بالتكريم وأجدر ) واته‌: ئه‌گه‌ر شوێن كه‌وتوانی صه‌لیب شه‌وی له‌دایك
بوونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن به‌جه‌ژن وشادی، ئه‌هلی ئیسلام له‌پێشترن
كه‌یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌.


به‌ڵام
دوا به‌دوای ئه‌م ووته‌یه‌زانای گه‌وره‌مه‌لا علی قاری ئه‌م
بۆچوونه‌به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌وده‌ڵێت : " ( قلت : ممّا يردّ عليه أنّا
مأمورون بمخالفة أهل الكتاب )
(3) واته‌:
ووتم : ئه‌وه‌ی كه‌به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌ده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ئێمه‌ی
ئیماندار فه‌رمان پێكراوین كه‌موخالفه‌ی ئه‌هلی كتاب ( واته‌گاور وجوله‌كه‌
) بكه‌ین .


نۆیه‌م : خۆشه‌ویستی
پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی به‌وه‌نابێت
كه‌به‌ته‌نها ڕۆژێك یادكردنه‌وه‌دوای بێت، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی ڕاستی ودروست
به‌وه‌ده‌بێت كه‌له‌هه‌موو كاروكرده‌وه‌ماندا به‌شوێن ئه‌واندا بڕۆین و
ووته‌وكرداری
پیغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم ) پێش ووته‌وكرداری هه‌موو كه‌س بخه‌ین، وه‌به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ڕێنومایه‌كانی پشتگوێ نه‌خه‌ین، نه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان ته‌نها
به‌قسه‌ی ڕووت بێت.


ده‌یه‌م : پێغه‌مبه‌ری
خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لا تطروني كما أطرت النصارى
ابن مريم، فإنما أنا عبده، فقولوا عبدالله ورسوله ) رواه البخاري .
واته‌:
زیاده‌ڕۆیم تیادا مه‌كه‌ن وه‌ك زیاده‌ڕۆیه‌كانی نصاری كه‌كردیان
ده‌ره‌هه‌ق به‌عیسی كوڕی مه‌ریه‌م، من ته‌نها به‌نده‌ی خودام، هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌بڵێن : به‌نده‌وپێغه‌مبه‌ری خوا .



زۆربه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌ش كه‌ده‌كرێت بۆ یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم ) زۆر زیاده‌ڕه‌وی تیادا ده‌كرێت له‌مه‌دحی
پێغه‌مبه‌ردا، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كارده‌گاته‌ئه‌وه‌ی كه
پێغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم ) غه‌یب ده‌زانێت وئاگاداری گۆڕانكاریه‌كانی
گه‌ردوون هه‌یه‌، یان بۆی هه‌یه‌ته‌حه‌كوم به‌ڕووداوه‌كانه‌وه‌بكات
ونمونه‌ی ئه‌م جۆره‌بیرو بۆچونانه‌، كه‌هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی لێ
نه‌كرێت ده‌گاته‌حوكمی ترسناكی وه‌ك شرك وكوفر خودا په‌نامان بدات، خوای
گه‌وره‌ش له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا فه‌رمویه‌تی :
( ‌یا أيها الذین امنوا لا تغلوا في دينكم ) واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌دینه‌كه‌تاندا.


وه‌له‌پێناو
پێدا هه‌ڵدانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستاون كۆمه‌ڵێكی زۆر
له‌فه‌رمووده‌ی ( موضوع = هه‌ڵبه‌ستراو ) به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌( صلی
الله علیه وسلم ) یان داناوه‌به‌درۆ وبوهتانه‌وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ری
خواش‌( صلی الله علیه وسلم ) ئاگاداری بێت، یان له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك
فه‌رمووده‌ی لاواز كه‌هیچیان بۆ ئه‌وه‌ناشێن به‌به‌ڵگه‌بهێنرێنه‌وه‌.


زانراویشه‌كه‌جێگای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌درۆ وبوهتان به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ر
( صلی الله علیه وسلم ) وه‌هه‌ڵده‌به‌ستن ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ك پێشه‌وای
ئازیزمان خۆی له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : " من كذب عليّ
متعمّدًا فليتبوّأ مقعده من النار " واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی درۆ به‌مه‌به‌ست
به‌ده‌م منه‌وه‌هه‌ڵده‌به‌ستێت باجێگای خۆی له‌ئاگری دۆزه‌خدا ده‌سنیشان
بكات .


یانزه‌هه‌م : له‌هه‌ندێك
له‌و جۆره‌ئاهه‌نگانه‌دا هه‌ندێك كارو كرده‌وه‌ی ناشیرین وناپه‌سه‌ند و
ناباو ئه‌نجام ده‌درێت كه‌له‌گه‌ڵ ڕێنومایه‌كانی ئیسلامدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌،
وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی چرا و گڵوپ و حاڵ له‌خۆ هێنان و شه‌مشێر له‌خۆدان و
هه‌ندێك شتی تر، ئه‌مه‌ جگه‌له‌هه‌ندێك ذكری ناشایسته‌ی هه‌ڵبه‌ستراو
كه‌خاوه‌ن لۆژیكی ته‌ندروست پێی قبوڵ ناكرێت، له‌م باره‌شه‌وه‌شێخ محفوظ
الازهری ده‌ڵێت :
( فيها إسراف وتبذير للأموال،وإضاعة للأوقات فيما لا فائدة منه ولا خير فيه )(4).


واته‌: ئه‌م ئاهه‌نگ ویادكردنه‌وانه‌زیاده‌ڕۆی وماڵ به‌فێڕۆ دانێكی زۆری تیادا ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتدا كات به‌فیڕۆدانیش ( كه‌كاتیش لای ئیماندار زۆر له‌زێڕ به‌نرخ تره‌) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوود وخێرێكی تیادا بێت .

خۆ
ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌م ئاهه‌نگێڕانه‌بچێته‌چوار چێوه‌ی ( موباح )
یشه‌وه‌بنه‌ما وقاعده‌كانی ئیسلام ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌هه‌ر كارێكی (
موباح ) ئه‌گه‌ر سه‌ر بكێشێت بۆ گوناهـ و تاوان وخراپه‌كاری
ئه‌وه‌حه‌رامه‌و نابێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش به‌بنه‌مای ( سد الذرائع )
كه‌بنه‌مایه‌كی دانپێنراوی گه‌وره‌یه‌لای زانایانی ( اصول الفقه ) .


دوانزه‌هه‌م : سه‌رجه‌م
زانایان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ئاهه‌نگێڕانی یادی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بدعه‌یه‌وداهێنراوه‌، به‌ڵام له‌وه‌دا
كه‌وتونه‌ته‌ڕای جیاوازه‌وه‌، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن بدعه‌ی حه‌سه‌نه‌یه‌، وه‌ك
ابن حجر وسه‌خاوی وسیوطی، ئه‌مه‌ش به‌وی گوایه‌هه‌ندێك مه‌صله‌حه‌تی تیادا
تحقیق ده‌كرێت بۆ موسڵمانان .


به‌ڵام
زۆرینه‌ی زانایانی كۆن و نوێ وپێشین وداویش پاش ته‌حقیق كردنیان بۆ
مه‌سئه‌له‌كه‌فه‌توای حه‌رامی ئاهه‌نگی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی
الله علیه وسلم ) یان داوه‌، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رنجدان و تێڕامانی له‌و ئایه‌ت
وفه‌رموودانه‌ی كه‌ده‌مانترسێنن له‌بدعه‌وداهێنانی زیاده‌ڕۆیی له‌دین دا ،
چونكه‌جه‌ژن ویاد گێڕان و ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ده‌چنه‌چوار چێوه‌ی كاروباری
شه‌ریعه‌ته‌وه‌، بۆیه‌زۆر به‌توندی وه‌ساونه‌ته‌وه‌له‌به‌رده‌م ئه‌م
جۆره‌داهێنراوانه‌دا، وه‌ڕێگه‌یان به‌دروستی نه‌داوه‌له‌پێناو هه‌ندێك
به‌رژه‌وه‌ندی وه‌همیدا .


وه‌به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیشیان له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی
الله علیه وسلم ) كاتێك ڕێگری وقه‌ده‌غه‌ی كردوه‌له‌( بدعه‌) به‌گشتگیری
قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌وجیاوازی نه‌كردوه‌‌له‌نێوان ( بدعه‌ی حه‌سه‌نه‌وبدعه‌ی
قبیحه‌دا ) هه‌مووی بڕاندوه‌ته‌وه‌به‌فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیح كه‌ده‌فه‌رموێت
: ( كل بدعة ضلالة )
واته‌: هه‌موو بدعه‌وزیاده‌ڕوی و داهێنراوێك له‌دین دا گومڕایی یه‌.


ئیمامی مالكیش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " من
ابتدع في الإسلام بدعةً يراها حسنة ، فقد زعم أنّ محمدًا صلى الله عليه
وسلم خان الرسالة !! لأن الله يقول : " اليوم أكملت لكم دينكم " ، فما لم
يكن يومئذٍ دينًا فلا يكون اليوم دينًا )
(5) .


واته‌:
هه‌ركه‌س شتێك دابهێنێت له‌ئیسلامدا و وابزانێت كه‌كارێكی باشه‌،
ئه‌وه‌بێگومان وا داده‌نێت كه‌محه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) خیانه‌تی
كردوه‌له‌په‌یامه‌كه‌یدا، چونكه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : من ئه‌مڕۆ
دینه‌كه‌م بۆ ئێوه‌ته‌واو كرد، جا هه‌ر شتێك ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ر (
صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ هاته‌خواره‌وه‌دین نه‌بوبێت،
ئه‌مڕۆش دین نیه‌ودروست نیه‌به‌دین ناوببرێت .


ئه‌و زانایانه‌ی كه‌فه‌توایان داوه‌به‌( بدعه‌) بوونی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌مانه‌ن : --

n ئیمامی
شاطبی پێی وایه‌ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌بدعه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تای
كتێبه‌به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه‌( الاعتصام ) ئاماژه‌ی به‌چه‌ند كارێكی
بدعه‌كردوه‌، له‌وانه‌ش ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (
صلی الله علیه وسلم ) وه‌‌به‌كارێكی خراپی داناوه‌(٦) .


n ئیمامی الفكهانی یش ئه‌م كاره‌ی به‌بدعه‌داناوه‌(٧) .

n ابن الحاج المالكی له‌( المدخل ) دا ئاماژه‌ی به‌م بدعه‌ی ئه‌م جۆره‌ئاهه‌نگانه‌كردوه‌(٨) .

n زانای
به‌ناوبانگی ووڵاتی هندستان أبو الطيب شمس الحق العظيم آبادي فه‌توای
به‌بدعه‌بوونی ئاهه‌نگێڕانی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه
وسلم ) ی داوه‌هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌شی كه‌العلامة بشير الدين قنوجي
یه‌كتێبێكی
داناوه‌به‌ناوی " غاية الكلام في إبطال عمل المولد والقيام " ئه‌م زانا
به‌ناوبانگه‌له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌ی (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو
رد )
ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌كه‌ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌بدعه‌یه‌وبه‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌له‌دین دا .


n شێخ العلامه‌أبي عبد الله محمد الحفار المالكي كه‌زانایه‌كی مه‌زهه‌بی مالیكی‌ووڵاتی مه‌غریبه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت : " شه‌وی
له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر وئاهه‌نگێڕان تیایدا نه‌هاوه‌ڵانی ئازیز
ونه‌تابعی خواناسیش كۆنه‌بونه‌ته‌وه‌تیایدا بۆ عباده‌ت كردن وزیندوو
كردنه‌وه‌ی، وه‌به‌هیچ جۆرێك شتێكیان زیاد نه‌كردوه‌له‌شه‌وه‌كانی تریان،
چونكه‌به‌گه‌وره‌گرتنی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌بێت به‌پێی
ڕێنومایه‌كانی شـــه‌رع بێت وزیاده‌ڕه‌ویی و غـــلوی تیادا نه‌كـــرێت "
(9) .


n شێخ
محمد بن صالح العثیمین له‌باره‌ی ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ووتویه‌تی : هه‌ڵده‌ستن به‌گێڕانی
ئاهه‌نگ وزیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌به‌بیانووی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، ئێمه‌ش ده‌ڵێن : ده‌ست
خۆشكه‌ریتان لێ ده‌كه‌ین كه‌پێغه‌مبه‌ری خواتان خۆش ده‌وێت وكارێكی زۆر
باشه‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌بزانین خۆشه‌ویستی بۆ پێشه‌وامان ده‌بێت به‌پێی
شه‌رعی خوای زانا ودانا وكار به‌حێ بێت نه‌ك به‌هه‌واو و ئاره‌زوو
بازی،چونكه‌خوای گه‌وره‌میزانێكی داناوه‌بۆ پێوه‌ری خۆشه‌ویستی ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : ( قل ان كنتم تحبون الله فاتبعونی یحببكم الله )
واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌خوای گه‌وره‌تان خۆش ده‌وێت
ده‌ی شوێن من بكه‌ون .


كه‌واته‌خۆشه‌ویستی بۆ خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر وپیاده‌كردنی دینی خودا ده‌بێت نه‌ك به‌كاری بدعه‌و زیاده‌ڕۆیی له‌ئیسلامدا .

n شێخ
یوسف القرضاوی ده‌ڵێت : " ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێنا
فاتمیه‌كان بوون له‌میصر پاشان وورده‌وورده‌بڵاو بویه‌وه‌به‌جیهانی
ئیسلامیدا، ئامانجیش ئه‌م كاره‌یان بۆ ئه‌وه‌بوو به‌م بیدعه‌یه‌یان خه‌ڵكی
وگه‌لانی موسڵمان سه‌رگه‌رم ومه‌شغوڵ بكه‌ن، تاوه‌كو له‌بیری سیاسه‌ت
وبه‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا نه‌بن، جا ئه‌گه‌ر به‌وه‌سه‌یری بكه‌ین كه‌ئه‌م
كاره‌عیباده‌ت وخوا په‌رستیه‌، ئه‌وه‌هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه‌له‌ئاینی
ئیسلامدا نیه‌به‌ناوی عباده‌ته‌وه‌و صه‌حیح یش نیه‌.


n شێخ
محمد الغزالی زانای به‌ناوبانگ ده‌ڵێت : " نزیك بونه‌وه‌له‌خوای
گه‌وره‌به‌گێڕانی ئاهه‌نگ به‌نیه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌عباده‌ت بێت هیچ
بنه‌مایه‌كی نیه‌له‌ئیسلامدا، وه‌ئێمه‌حوكمی ئه‌وه‌ده‌ده‌ین به‌سه‌ریدا
بدعه‌وزیاده‌كراون له‌دیندا وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت و پاساوی
دروستی بۆ ناهێنرێته‌وه‌.... وه‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگێڕانی یادی
له‌دایك بوون زه‌روره‌تێكی دینی ودونیایه‌..... هه‌ر به‌م
بیانوه‌شه‌وه‌هه‌ستاون به‌ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و شه‌وی ئیسرا ومیعراج و نیوه‌ی
مانگی شه‌عبان و شه‌وی قه‌در وسه‌ری ساڵی كۆچی (١٠) .


له‌كۆتایدا
داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ئه‌م كاره‌ی لێوه‌رگرتبین وبیكات به‌مایه‌ی
لێخۆش بوونی خۆی بۆمان و بیخاته‌میزانی حه‌سه‌ناتی ئێمه‌وئێوه‌شه‌وه ان شاء
الله تعالى


وصلی الله وسلم علی سیدنا وقائدنا وحبیبنا وشفیعنا یوم القیامة محمد وعلی اله وصحبه وسلم





په‌راوێزه‌كان :

(١) المعيار المعرب 7 / 99 .

(٢) تاریخ ابن خلكان( 1 / 437 ) .

(٣) المورد الروي في المولد النبوي / 29 .

(٤) الإبداع / 324 .

(٥) الاعتصام للشاطبي .

(٦)الاعتصام ( ج١/ص ٣٤ ) .

(٧)رسالته المفرده‌ص ٨ - ٩ .

(٨)المدخل ( ج٢ / ص ١١ -١٢ ) .

(٩) المعيار المعرب 7 / 99 .

(١٠)لیس من الاسلام ص ٢٥٢ .
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى