المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مارس 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
ڕووداوی ئه‌و كچه‌ی مليۆنان ئينسانی خستۆته گريان
صفحة 1 من اصل 1
ڕووداوی ئه‌و كچه‌ی مليۆنان ئينسانی خستۆته گريان
ڕووداوی ئه‌و كچه‌ی مليۆنان ئينسانی خستۆته گريان...!!!!
دایك باوكی به‌رائه‌ت خه‌لكی
ولاتی میصربوون وه ته‌نها منالێك كه‌هه‌یان بوو كچێكی ته‌مه‌ن (١٠) سالان
بوو به ناوی(به‌رائه‌ت) كه هه‌موو قورئانی له‌به‌ربوو له و ته‌مه‌نه‌دا
وه هه‌تا له قوتابخانه مامۆستاكان له ئاست زیره‌كی ئه‌م منداله زۆر
جار پێیان ئه‌وت كه تۆ پێویسته له‌قۆناغی ناوه‌ندی دابیت نه‌ك سه‌ره‌تایی
یانی زیره‌كیه‌كه‌ی له ئاستێكی سه‌یردابوو به‌لێ دایك وباوكی به‌رائه‌ت
هه‌ردوكیان دكتۆر بوون، له‌ولاتی میصر به‌ره‌و ولاتی سعودیه گه‌شتیان كرد
تاوه‌كو درێژه به كاره‌كه‌یان بده‌ن له یه‌كێك له نه خۆشخاناكانی ئه‌و
ولاته، وه خێزانێكی زۆر دیندار بوون وه‌پابه‌ندبوون به ئاینی ئیسلام
پاش ماوه‌يه‌ك له مانه‌وه له‌و وڵاته ڕۆژێك دایكی به‌رائه‌ت هه‌ستی به
ئازارێكی زۆر كرد دوای ئه‌وه‌ی كه پشكنینی بۆ كرا بۆيان ده‌ركه‌وت كه
توشی شێرپه‌نجه بووه ..! وه له قۆناغێكی دره‌نگ له نه‌خۆشیه‌كه‌ی به
ئاگا هاتبوو ,وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی مه‌زنی ئيمانداری ڕاسته‌قينه ته‌نها
سوپاس و شوكری خوای گه‌وره‌ی كرد وه داوای صه‌برو ئارامگری له
په‌روه‌ردگار كرد كه پێی ببه‌خشێت.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دايكی ئيمانداری
ئازارداو ئه‌گرياند بیری ئه كرده‌وه چۆن به كچه‌كه‌ی بلێت كه‌له
نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه وه چۆن به جێێ بهێلێت دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی
زۆر ویستی كچه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ وتی ئه‌ی
كچی خۆشه‌ویستم به‌رائه‌ت: (من له به‌هه‌شت ده‌تبینمه‌وه..) وه ئه‌و
قورئانه‌ی له‌به‌رت كردووه پێویسته هه‌موو رۆژ بێت بۆم بخوێنیت له
نه‌خۆشخانه، به‌رائه‌ت به شێوه‌یه‌كی رون له قسه‌كانی دایكی نه‌گه‌یشت
كاتێك دایكی ماله‌وه‌ی جێ هێشت به‌لێ هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌قوتابخانه
ده‌هاته‌وه ده‌چوو بۆ لای دایكی قورئانی بۆ ده‌خوێند تا ئێواره پاشان
له‌گه‌ل باوكی ده‌گه‌رایه‌وه بۆماڵه‌وه دوای چه‌ند رۆژێك په‌یوه‌ندی كرا
به
باوكی به‌رائه‌ت كه حالی خێزانه‌كه ی له مه‌ترسیدایه به‌لێ به
خێرایی به‌رائه‌تی له قوتابخانه هێنايه‌وه پاشان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه
رۆیشت ئاخر حاله‌ته‌كه زۆر ناخۆشه كاتێك گه‌یشته به‌رده‌رگای
نه‌خۆشخانه داوای كرد كه به‌رائه‌ت له‌ناو ئوتومبێله‌كه بمێنێته‌وه
نه‌وه ك له‌گه‌ل خۆی بیبات ودایكی مردبێت بۆیه به چاوی پر فرمێسكه‌وه
به‌رائه‌ت گيانی به‌جێهێشت به خێرایى يه‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌رگای
نه‌خۆشخانه رۆیشت له‌به‌رچاوی كچه‌كه‌ی ئوتومبێلێ هات زۆر به خێرايی
لێیداو هه‌ر ئه‌و كات گیانی له‌ده‌ست دا باوكى دڵ گه‌رمی خواناس خاوه‌ن
دووكيژی به‌هه‌شتی به‌ڵێ هه‌رله‌وێدا باوكی ڕووحی سپارد ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی
كه‌لای بوو لێی سه‌ندرايه‌وه ..!! به‌رائه‌ت كه بینی هاته خواره‌وه
خۆی به باوشی باوكی داداو ئه‌گریا له‌و شوێنه به‌ته‌نیا له ناوه‌ندی
رێگادا..به‌ڵێ ئه‌گريا چۆن گريانێك ئه‌ت وت هه‌موو ڕووح له‌به‌رێك
له‌گه‌ڵيدا ئه‌گری و به‌ڵام هيچ ده‌سه‌ڵاتيش نيه (ان وعدالله حق)... به ڵێ
به‌رێزان موسیبه‌ته‌كان هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه و دوای پێنج رۆژ
له‌وه‌فاتی باوكی دایكیشی له نه‌خۆ شخانه وه‌فاتی كرد ...به‌رائه‌ت بێ
دایك وباوك مايه وه له ولاتێك كه كه‌س ناناسێت چونكه خه‌لكی ئه‌و
ولاته نه‌بوون به‌لێ خه‌لكانێكی ولاتی میسر كه له‌م ولاته‌دا ده‌ژیان
بیریان كرده‌وه كه رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه تاوه‌كو ئه‌م منداله
بگه‌یه‌ننه كه‌سوكاری باوكه‌كه‌ی به‌لێ ناخۆشیه‌كان زیاتر بوون له‌و
كاته‌دا له‌ناكاو به‌رائه‌ت توشی ئازارێكی زۆر به ئازار هات دوای ئه‌وه
له‌نه‌خۆشخانه بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌مان نه خۆشی دایكیه‌تی وه ئه‌م
منداله له‌م ته‌مه‌نه‌دا روی كرده هه‌موان و وتی سوپاس بۆخوا من دواتر(
دایه‌و بابه ئه‌بینم له‌به هه‌شتدا)
ئه‌م قسه‌یه هه‌موانی هه‌ژاند
..! كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌وهه‌موو تاقیكردنه‌وانه‌دایه كه به‌سه‌ری
داهاتووه.ئاوا ئارامگره.. بۆیه هه‌والی به‌رائه‌ت رۆژ دوای رۆژ بلاو
ئه‌بۆوه ئه‌وه‌بوو پیاوێكی سعودی هه‌لسا به‌وه‌ی كه بینێرێت بۆ
به‌ریتانیا بۆ چاره سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشیه نه
ره‌حم به گه‌وره ده‌كات نه به بچوك,, له‌و كاته‌ی كه له
نه‌خۆشخانه‌دایه له به‌رنامه‌ێكی راسته‌وخۆله كه‌نالێكی ئاسمانی‌دا
ویستیان هه‌والی بزانن وه داوایان لێ‌كرد كه هه‌ندێك قورئان بخوێنێت
به‌ده‌نگێكی زۆر خۆش ئه‌یخوێند تا دواتر نه‌ی توانی ته‌واوی بكات له‌به‌ر
گریان وه به ملیۆن خه‌لكی له‌گه‌ل خۆی هێنایه گریان وه دواتر
هۆنراوه‌یه‌كیشی به‌سه‌ر دایكی دا خوێند.... دواى ماوه‌يه‌ك كه
چاره‌سه‌ره‌كان سوودی نه‌بوو بۆی به‌رائه‌تی بچووكی پاك به‌رائه‌تی هه‌موو
قورئان له‌به‌ر وه‌ك په‌پووله‌يه‌كی پاك ئه‌ويش ڕووحی پاكی له‌شه‌قه‌ی
باڵی دا‌و گيانی پاكی به‌هاری ته مه‌نی له جه‌سته‌ی ده‌رچوو به‌ره‌و
مه‌له‌كوتی ئاسمان هه‌ڵ فڕی....به‌ڕاستیی ئه‌وه‌ی دڵی يه‌ك تۆز ڕووحی
تيامابێت گريانی يه‌ت بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته گه‌وره‌يه‌ی هه‌تا دوونيا
هه‌بێت چيرۆكی به‌رائه‌ت قوتابخانه يه‌كه وانه‌كانی خێزانی ئيمان‌دار و
ئارامگرتن و باوه‌رِداری كيژی خواناس مان پیَ ئه‌ناسێنێت.. ئێوه‌ی
به‌رێزیش ده‌توانن له م لينكانه‌ی خواره‌وه گوێ بیستی ده‌نگی به‌رائه‌ت بن
له و كاته‌ی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی قورئان ئه‌خوێنێت و وهۆنراوه‌كه‌ی كه
بۆ دایكی ئه‌یلێت ,,به‌لێ به‌رێزان ئه‌مه‌به سه‌رهاتی به‌رائه‌ته
هیوادارم به هه‌موومان دوعای خێريان بۆ بكه‌ین كه خواى گه‌وره
هه‌رسێكيان به‌به‌هه‌شت شاد بكات.....اللهم أمين ....أللهم أمين....أللهم
أمين..
ده‌با ئه‌م چيرۆكه ڕاسته‌قينه
ڕووح هه‌ژێنه‌ره بكه‌ينه ده‌ستپێكی ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كی
ڕاسته‌قينه و ئيلتيزامى به‌رده‌وام...
ئه‌م چيرۆكه زۆر وانه‌ی گه‌وره‌مان فێر ئه‌كات هه‌ر له‌دينداری خێزانه‌وه هه‌تا صبرو ئارامگری ...!
خوايه‌گيان هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆت بڕژی به‌سه‌ر ڕووحی پاكی به‌رائه‌ت گياندا
خوايه‌گيان گۆڕه‌كه‌ی به‌رائه‌ت گيان بكه‌يته باخێك له باخه‌كانی به‌هه‌شت ....
خوايه‌گيان سه‌لامی ئێمه‌ی چاو به‌فرمێسك بگه‌يه‌نيته به‌رائه‌تی پاك وبه‌ريئی به‌نده‌ی بچووكی خۆت...
خوايه‌گيان له‌به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ پێغمبه‌ران و شه‌هيدان و چاكه‌كاندا به‌رائه‌ت گيان و ئێمه‌ش حه‌شر بكه‌يت...
اللهم أمين.... أمين ....أللهم أمين....أللهم أمين..... أمين ....أللهم أمين....أللهم أمين
ئاماده‌كردنی / سه‌ربه‌ست محمد
تايبه‌ت به ئيمان پرێس.
به‌شداری به‌رائه‌ت له به‌رنامه‌يه‌كدا له نه‌خۆشخانه‌وه په‌يوه‌ندی ئه‌كاتبه‌و حاڵه‌ته‌وه
ببينن ببيستن بزانن به‌رائه‌ت گيان چ شاكارێكه له مه‌زنی..!!!!!!!!!!!!!!!!
ئه‌م مامۆستايه باسی به‌رائه‌ت ئه‌كات
دووعاى به‌رائه‌ت
به‌رائه‌ت شيعرێك پێشكه‌ش به دايكیئه‌كات خۆی ئه‌ی خوێنێته‌وه..!
HostGator is one of the best hosting providers, read our HostGator Review and also take a look to joomla hosting companies.
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان