المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌.

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌.

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأحد مايو 01, 2011 1:07 am

فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌.









یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی‌
فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌ دورخستنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌
خراپه‌و فه‌سادو به‌رزڕاگرتنی‌ ئاستی‌ خوڕه‌وشتی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌.
هه‌موو فه‌رهه‌نگی‌ جیهانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خوو ڕه‌وشتی‌ جوان
كارێكی‌ باشه‌و هانی‌ خه‌ڵكی‌ ده‌درێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی‌, پێغه‌مبه‌ری‌
ئیسلامیش ده‌فه‌رموێت : بۆ ئه‌وه‌ نێردراوم ڕه‌وشته‌ جوانه‌كان ته‌واو
بكه‌م.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئیسلام ڕێگری‌ له‌ ڕه‌وشتی‌ ناشیرین ده‌كات و
ئاراسته‌ كردنی‌ وته‌ی‌ ناشیرین بۆ خه‌ڵكی‌ شتێكی‌ ناڕه‌وایه‌, هه‌روه‌ك
چۆن پێغه‌مبه‌ر (ص) نه‌هی‌ كرد له‌ هاوه‌لاَنی‌ له‌عنه‌ت له‌و هاوه‌ڵه‌
بكه‌ن كه‌ عاره‌قی‌ خواردبۆوه‌. فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌ش
بنه‌مایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ ئیسلامه‌ و هۆكاری‌ بونیه‌تی‌ به‌ باشترین ئوممه‌ت.
هیچ كه‌س به‌ خه‌یاڵیدا نایه‌ت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خراپه‌ی‌ تێدا نه‌بێت,
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ندێك نارێكی‌ و خراپه‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ پێویستی‌ به‌
كه‌سانێك هه‌یه‌ ڕاستی‌ بكاته‌وه‌و خه‌ڵكی‌ ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌
ده‌ره‌نجامی‌ خراپه‌ و بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ و ئاشكراكردنی‌, چونكه‌ باك
نه‌بوون له‌ ئاشكراكردنی‌ خراپه‌و فه‌ساد گه‌وره‌ترین خراپه‌یه‌و ئه‌گه‌ری‌
توشبون به‌ به‌لاَو نه‌هامه‌تی‌ و سزای‌ خوایی‌ دینێته‌ كایه‌وه‌.
له‌وه‌ش خراپتر وازهێنانه‌ له‌ سزادانی‌ تاوانكاران, هه‌ربۆیه‌ له‌
كاتێكدا هاوه‌ڵێكی‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) ویستی‌ شه‌فاعه‌ت بۆ دزێك بكات لای‌
پێغه‌مبه‌ر (ص) كه‌ ده‌ستی‌ نه‌بڕێت, پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی‌ : سوێند به‌
خوا ئه‌گه‌ر فاتمه‌ی‌ كچی‌ محمد (كچی‌ پێغه‌مبه‌ر) دزی‌ بكات ده‌ستی‌
ده‌بڕم, ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ یه‌كسانی‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌.
به‌لاَم له‌
هه‌مان كاتدا تاوانكارانیش مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری‌
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و سزای‌ زیاد له‌ پێویست نه‌درێن و ناویان
نه‌زڕێنرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌نته‌رنێت و میدیاكانه‌وه‌و بواری‌ ئه‌وه‌یان
هه‌بێت كه‌ جارێكی‌ تر له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بژین, چونكه‌ بێگومان تاوانكارانیش
به‌شی‌ خۆیان چاكه‌یان تێدایه‌, به‌و شێوه‌یه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ ده‌پارێزرێت.
خاڵێكی‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ فه‌رمان به‌
چاكه‌و نه‌هی‌ له‌ خراپه‌ ده‌بێت سێ‌ سیفه‌تی‌ سه‌ره‌كیان هه‌بێت: زانست,
له‌سه‌رخۆیی‌, ئارامگرتن, چونكه‌ هه‌ركه‌س ئه‌م سیفه‌تانه‌ی‌ تێدا بێت
ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات. زۆر
گرنگه‌ كه‌ چاوپۆشی‌ له‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی‌ بچوكی‌ گه‌نجان بكرێت و ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌ی‌ گه‌وره‌شیان كرد نابێت خۆ به‌دوور بگرین لێیان و وازیان لێ‌
بهێنین به‌ بێ‌ لێپێچینه‌وه‌, به‌ڵكو باشتر وایه‌ دڵیان ڕاگرین و
په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ خێریان بۆ بكه‌ین و
له‌ هه‌مان كاتدا بۆشاییه‌ك له‌ نێوان گه‌نجان و بانگخوازاندا دروست
نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌ پێنج شوێندا خوای‌ گه‌ور عیتابی‌ لێ‌ گرتوه‌,
هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ هه‌موو كه‌س قابیلی‌ هه‌ڵه‌یه‌,
هه‌ركه‌سه‌و له‌ لایه‌كه‌وه‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات, هه‌ندێك ئاشكرا ده‌بێت و
هه‌ندێكی‌ تر شاراوه‌, زۆركه‌س هه‌ڵه‌ی‌ خۆی‌ به‌ بچوك ده‌زانێت و هی‌
خه‌ڵكی‌ به‌ گه‌وره‌, زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ له‌ ناخه‌وه‌ باشن و پێویستیان
به‌ ڕێنمایی‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێگای‌ ڕاست. گه‌نجانیش پێویستیان
به‌ شتی‌ نوێ‌ و شێوازی‌ هه‌یه‌و پێویستیان به‌ به‌دیل هه‌یه‌ بۆ
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خراپانه‌.
ده‌بێت هه‌موومان شوێن ئاكارو
ڕه‌وشتی‌ پێغه‌مبه‌ر(ص) بكه‌وین, واز له‌ ده‌مارگیری‌ و خۆ به‌زل زانین
وباشتر زانین بهێنین, هه‌موومان وه‌ك برای‌ ئاین و بیروباوه‌ڕ بژین.


وه‌رگێرانی : عبدالله‌ عمر حه‌مه‌ .

ن. العوده‌
















avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى