المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


صحابي سوراقه ي كورى ماليك

اذهب الى الأسفل

وردة كول صحابي سوراقه ي كورى ماليك

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الجمعة أكتوبر 15, 2010 4:19 am

سوراقه‌ی كوڕی مالیك

پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌، سه‌رانی مه‌ككه‌ به‌ ته‌واوی شوڵیان لێ هه‌ڵكێشابوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌تبونه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی موسڵمانه‌كان، چون ئه‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایینه‌ به‌م گوڕو تینه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت، چاره‌نووسیان تێكشكان و له‌ ناچوونه‌، بۆیه‌ هیچ هونه‌رێكی سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌مابوو نه‌یگرنه‌ به‌ر، به‌و ئاواته‌ی كاروانی به‌ره‌و ئیسلام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت له‌ وه‌ستان بكه‌وێت، چون ئه‌وانه‌ له‌وه‌ تێ گه‌شتبوون كه‌ مه‌حاڵه‌ ئه‌وه‌ی ده‌روونی به‌م ئایینه‌ تازه‌یه‌ ئاویشته‌ بوبێ دوباره‌ به‌ره‌و جاهیلییه‌ت و نه‌فامی بگه‌رِێته‌وه‌.

به‌ڵێ رِۆژ به‌ رِۆژ كاروانی باوه‌رِ گورِو تینی زیاتر ده‌بوو، له‌ولاشه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارو نارِ‌ه‌حه‌تی توندتر ده‌بوو، هاوكێشه‌یه‌كی ئاسان به‌لاَم زۆر گران و چاوه‌رِوان نه‌كرابوو لای سه‌رانی كوفر له‌ مه‌ككه‌دا، به‌ ئه‌ندازه‌ی زیادكردنی ئه‌شكه‌نجه‌ی شوینكه‌وتووانی ئایینی نوێ، زیاتر ئه‌بوون و باوه‌رِو متمانه‌یان به‌ ئایینه‌كه‌یان و سه‌ركرده‌كه‌یان پته‌وتر ئه‌بوو.

له‌م كاتانه‌دا بوو خوای گه‌وره‌ رِێگه‌ی كۆچ كردنی دا به‌ مسوڵمانه‌كان و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نۆی هه‌نگاویان هه‌ڵگرت، كۆچ بووه‌ یه‌كه‌م وه‌رچه‌خانی مێژوویی له‌ هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نه‌ك مێژووی موسڵمانان به‌ تایبه‌تی.

كۆچ ته‌نگی به‌ هه‌موو جاهیلییه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ هه‌ڵچنی و بووه‌ سه‌ره‌تای ئاسۆیه‌كی رِوون بۆ چه‌سپاندنی حوكمی دادپه‌روه‌ری له‌ سه‌ر زه‌ویدا.

كێ ئه‌یزانی كۆمه‌ڵێكی ده‌ربه‌ده‌ری چه‌وساوه‌ی كۆچ كردوو، ده‌بنه‌ سه‌رداری جیهان و مرۆڤایه‌تی فێری دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی ئه‌كه‌ن!

به‌ڵێ: كاتێك فه‌رمانی كۆچ هات، دانه‌ دانه‌و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ رِێیان گرته‌ به‌رو وڵات و نیشتمانی دێرینیان به‌جێ هێشت، به‌ڵام ئایا سه‌ركرده‌كه‌ له‌ پێش شوێنكه‌وتووه‌كانیدا رِۆشت و وڵاتی به‌جێ هێشت؟! ئایا رِیزی پێشه‌وه‌ی بۆ دانرا؟ ئایا خۆی بۆی ده‌رچوو له‌ پێشاو شوێنكه‌وتووه‌كانی تووشی ئازارو چه‌وسانه‌وه‌ی قور‌ِه‌یش كرد، نه‌خێر، به‌ڵكووو هه‌موویانی له‌ پێش خۆیدا به‌رِێ كرد، كاتێ دڵنیا بوو كه‌ یه‌ك هاوه‌ڵی نه‌ماوه‌ له‌ مه‌ككه‌دا ته‌نها خۆی و ئه‌بوبه‌كرو عه‌لی ئامۆزای نه‌بێت، ئه‌و جا برِیاری دا كۆچ بكات.

لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه‌ باسی كۆچ و ئه‌و حیكمه‌تانه‌ بكه‌م له‌م كۆچه‌ پیرۆزه‌ وه‌رده‌گیرێن، مه‌به‌ستم خاڵێكه‌ كه‌ عه‌زیممه‌ت و هیممه‌تبه‌رزی خاوه‌نی ئه‌و په‌یامه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ و ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و به‌ واده‌ی خواو ڕاستێتی به‌رنامه‌كه‌ی.

كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلىالله علیه وسلم) و ئه‌بوبه‌كرخوالێی رِازی بێ به‌ هه‌ر جۆرێك بوو له‌ قورِه‌یش رِزگاریان بوو، كاتێك زانیان وا خه‌ریكن له‌ ده‌ستیان ده‌رباز ئه‌بن، برِیاریان دا ١٠٠ حوشتر دیاری ئه‌و كه‌سه‌ بێت موحه‌ممه‌دیان به‌ زیندویی یان مردوویی بۆ دێنێت. ١٠٠ حوشتری ئه‌وكاته‌ش خه‌ڵاتێكی ئیجگار گه‌وره‌و به‌ نرخ و گرانبه‌ها بوو.

یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیستبوو ده‌شته‌كیه‌كی نه‌خوێنه‌وار به‌ ناوی سووراقه‌ی كورِی مالیكی مه‌دله‌جی خوالێی رِازیبێ، سه‌د حوشتر پێی ده‌بێته‌ خاوه‌ن سامانێكی زۆر، بۆیه‌ كاتێك كه زانی نیچیره‌كان كه‌وتونه‌ته‌ ناوچه‌ی ئه‌وانه‌وه‌و دڵنیا بوو كه‌ خۆیانن، ویستی هه‌ر خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ ببات و كه‌س به‌شداری نه‌كات، بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی گرتنیان و ته‌سلمیكردنه‌وه‌یان به‌ قوڕه‌یش هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ریان.‌

به‌ڵێ سووراقه‌ كه‌وته‌ شوێنیان به‌و هیوایه‌ی كه‌ نیچیرێكی باشی ده‌سگیر بووه‌، ئه‌بو به‌كرخوا لێی رِازیبێ كه‌ سووراقه‌ی بینی وا به‌ره‌و رِویان دێ وتی: پێیان زانیوین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : لا تحزن إن الله معنا: په‌ژاره‌ت نه‌بێ خوامان له‌گه‌ڵه‌، ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) دوعای كرد له‌ سووراقه‌و قاچی ئه‌سپه‌كه‌ی چه‌قی و فرِێی دا، به‌لاَم سووراقه‌ وازی نه‌هێناو به‌رده‌وام بوو تاكو سێ جار به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌سپه‌كه‌ی فرِێی دا، سووراقه‌ كاتێ زانی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات شتێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكووو به‌ هۆی نزای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بوو (صلىالله علیه وسلم)، هاته‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواو وتی: ئه‌مانتان ئه‌ده‌مێ كه‌ لای قورِ‌ه‌یش باستان نه‌كه‌م، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌وه‌ بۆ دوامان كه‌وتوی ئه‌ی سووره‌قه‌، پێت چۆنه‌ ئه‌گه‌ر بازنه‌كانی كیسرا له‌ ده‌ست بكه‌یت!!

سوراقه‌ زۆری پێ سه‌یر بوو، ئه‌م بۆچی هات و واده‌ی چی پێ ئه‌درێت، ئه‌م ده‌شته‌كیه‌كی ده‌وارنشین له‌ خه‌ویشیدا بیری له‌ كیسراو پاشای فارس نه‌كردۆته‌وه‌، كه‌چی ئێسته‌ مژده‌ی شتێكی سه‌یری پێ ئه‌درێ! له‌ لایه‌ن كێشه‌وه‌؟ له‌ لایه‌ن یه‌كێكه‌وه‌ كه‌ خۆی ده‌ربه‌ده‌ره‌و فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووه‌و هه‌موو مه‌ككه‌ به‌ شوێنیدا ئه‌گه‌رِێن و بستێ زه‌وی به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌!

رِۆژان رِۆشتن و سووراقه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ بیر نه‌مابوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) واده‌ی بازنه‌و ملوانكه‌ی كیسرای پێ دابوو، كاتێك مه‌دائنی پایته‌ختی فارس گیراو هه‌رچی گه‌نجینه‌وه‌ ماڵ و سامانی كیسرا هه‌بوو كه‌وته‌ ده‌ستی مسوڵمانه‌كان، یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه‌ گیرا، تاج و بازنه‌كانی كیسرا بوون، كاتێك ئه‌و هه‌موو زێرِو گه‌نجینه‌وه‌ سامانه‌ گه‌شته‌وه‌ جێنشینی باوه‌رِداران عومه‌ری كورِی خه‌تتاب خوالێی رِازیبێ فه‌رمووی: "به‌ رِاستی گه‌لێك ئه‌مایه‌ن گه‌یاندووه‌ ئه‌مین و ده‌ست پاكن،" عه‌لی كورٍِی ئه‌بی تالیب خوا لێی رِازیبێ فه‌رمووی:" ئه‌وه‌ تۆ بۆ خۆت ده‌سپاك و ئه‌مینی بۆیه‌ ژێر ده‌سته‌كانیشت به‌و شێوه‌یه‌ن، "جا عومه‌ر كاتێك كه‌ بازنه‌كانی كیسرای بینی فه‌رمووی سووراقه‌م بۆ بانگ بكه‌ن، كاتێك سووراقه‌ هاته‌ لای عه‌مه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی سووراقه‌ ئه‌م وه‌عدو په‌یمانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی دابویت ئه‌وه‌ هاته‌ دی، ده‌ست بێنه‌و بڵێ: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌و كه‌ له‌ كیسرای كورِی هورمزی سه‌نده‌وه‌و كردیه‌ ده‌ستی سووراقه‌ی ده‌شته‌كی!

به‌ڵێ دوای زیاتر له‌ ١٥ ساڵ وه‌عده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلىالله علیه وسلم) كه‌ به‌ سووراقه‌ی دابوو هاته‌ دی، مسوڵمانان بونه‌ خاوه‌نی موڵك و سامانی كیسراو هه‌ر به‌و موڵك و سامانه‌ زۆره‌ش توانیان هه‌موو ولاَتانی سندو هیندستان و چین له‌ دواییدا رِزگار بكه‌ن و سووراقه‌ش كه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی له‌ هه‌شتاكان تێپه‌رِاندبوو بووه‌ خاوه‌نی به‌هاترین رِه‌مزی كیسرا.

كێ هه‌واڵی دا به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌ له‌ ده‌ستی سه‌رانی مه‌ككه‌ به‌ دزیه‌وه‌ كۆچی كرد تاكو كه‌س پێی نه‌زانێت و فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوبوو، كه‌ گه‌نجینه‌كانی كیسرا ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ستیان و سووراقه‌ی تاجه‌كه‌ی كیسرا ئه‌كاته‌ سه‌ر!

لێره‌دا چه‌ند خاڵێك جێگه‌ی سه‌رنجه‌:

یه‌كه‌م: عه‌زیمه‌ت و لێهاتووی و بوێری سه‌ركرده‌، له‌ كاتێكا كه‌ ده‌ربه‌ده‌ره‌، دوای كه‌وتوون وخه‌لاَتیان داناوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌ مردویی یان به‌ زیندویی بیگرێت، به‌لاَم به‌و شێوه‌یه‌ رِوبه‌رِووی سووراقه‌ ئه‌بێته‌وه‌و به‌ ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌رموێت: خه‌م و په‌ژاره‌ت نه‌بێت خوامان له‌گه‌ڵه‌!

دووه‌م: هه‌واڵدانه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئیسلامه‌ی ئه‌مرِۆ چه‌وساوه‌یه‌وشوێنكه‌وتووه‌كانی ده‌ربه‌ده‌رن، ماوه‌یه‌كی كه‌م نابات سامان و گه‌نجینه‌ی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئیبراتۆره‌كانی جیهانی ئه‌و كاته‌ ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ستیان.

سێیه‌م: بۆ خودی سووراقه‌ خۆی كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆیدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئه‌بینێت و ئه‌بێته‌ میراتگری كیسرا، له‌ كاتێكا به‌ خه‌ویش بیری له‌ كیسرا نه‌كردۆته‌وه‌و هه‌موو عه‌ره‌به‌كان به‌گشتی یان كۆیله‌ی ڕۆمه‌كان بوون یان فارسه‌كان.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى