المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


ژيانى ســيد قطـب ، رحمه تى خواى لئ بى

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

منقول * سه رجاوه ژيانى ســيد قطـب ، رحمه تى خواى لئ بى

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الجمعة يوليو 08, 2011 4:13 am






ســيد قطـب ، رحمه الله

سه‌یید قوتب ئیبراهیم له ٩/١٠/١٩٠٦ له‌ گوندی
مووشه‌ی سه‌ر به‌ شاری ئه‌سیوتی میسر له‌دایك بووه‌ ، نؤبه‌ره‌، كورِی
یه‌كه‌م ی دایكی بووه‌ ، بؤیه‌ بایه‌خيكی زؤریان پيداوه‌ . باوكی موختاری
گونده‌كه‌یان بووه‌و وه‌كو ئه‌ندامی حیزبيكی سیاسیش چاو كراوه‌ بووه‌ ،
دایكیشی هه‌میشه‌ هیواو ئوميديكی گه‌وره‌ی له‌ دل و ده‌رووندا رواندووه‌
كه‌ حه‌تمه‌ن ده‌ببيت ناوی خانه‌واده‌كه‌مان هه‌ر به‌ گه‌وره‌یی راگریت و
خؤت بچوك نه‌كه‌یته‌وه‌ بؤ شتی مندالانه‌ ،سه‌ییدی ره‌حمه‌تی خؤی له‌ سالی
١٩٤٠دا ئاماژه‌ به‌م هیوا بربوونه‌ ده‌كاته‌وه‌ ،دوای خويندنی سه‌ره‌تایی
له‌ گونده‌كانی خؤیان ، له‌ ته‌مه‌نی ١٤ سالیدا چووه‌ مالی خالی كه‌
مامؤستاو رؤژنامه‌نووس بوو له‌ قاهیره‌و له‌وئ ئیدامه‌ی به‌ خويندنه‌كه‌ی
داو دارالعلومی ته‌واو كرد

هيشتا ته‌مه‌نی نه‌بوو بوو به‌ حه‌فده‌ سال
هیممه‌تی كورِی لادئ و رؤشنبیری و قسه‌زانی كورِی شاری تيدا رووا ،له‌گه‌ل
هه‌ست به‌ پاكی ز راستگؤیی و جواميری لادئ زیت ز ووریایی و چاوكراوه‌یی
سیاسه‌تیش كه‌سيتی پیاوانه‌ی سه‌ییدیان داده‌رِشت ، كه‌ له‌ دارالعلوم
ده‌یخويند مه‌قاله‌شی بؤ گؤفاره‌كان ده‌نووسی ، وا زوو ، وا به‌هيزو وا
به‌ جورئه‌ته‌وه‌ شتی ده‌نووسی تا بووه‌ جئ سه‌رنج و شانازی هه‌موو
ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسی ، مه‌هدی عه‌للامی مامؤستای به‌ناوبانگی دار العلوم
ده‌لئ گه‌ر له‌ دنیادا غه‌یری سه‌یید قوتابیم نه‌بووبيت ، ئه‌و به‌سمه‌
،،ئه‌و جئ ی خؤشحالی وشانازیمه‌ . ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌ زه‌مانی
قوتابيتییه‌كه‌ی سه‌یید قوتبدا كردووه‌ نه‌ك دوای به‌ناوبانگ بوونی
،سه‌یید نووسینه‌كانی له‌ گؤفاری الرساله‌ و اللواء الاشتراكیه‌ و هی
تریشدا بلاو ده‌كرده‌وه‌ تا دواتر ئیتر خؤی بووه‌ سه‌رنوسه‌ری گؤفاری
الفكر الجدید وبوو به‌ یه‌كيك له‌ به‌هيزترین لایه‌نگری مه‌دره‌سه‌ی
ئه‌ده‌بی عباس محمود العقاد كه‌ دژی مه‌دره‌سه‌ی ته‌ها حوسين بوو


سه‌یید له‌ ماوه‌ی ژیانیدا ژنی نه‌هيناوه‌ ،
گه‌رچی دوو جار دلی به‌ ئافره‌ته‌وه‌ بووه‌ به‌لام خوای گه‌وره‌ به‌ نسیبی
نه‌كردووه‌ بؤی نه‌رِه‌خساوه‌ هیچیان بهينيت له‌ ٣/١١/١٩٤٨ دا بؤ دوور
خستنه‌وه‌ی له‌ ساحه‌ی میسر حكومه‌ت به‌ به‌هانه‌ی خويندن ناردی بؤ
ئه‌مریكا ، سه‌یید له‌وئ بوو كه‌ له‌ شوباتی ١٩٤٩دا ئیمام به‌ننا شه‌هید
كرا ،،سالی ١٩٥٠ بووه‌ به‌ ئیخوان و له‌ ١٩٥٢ دا بوو به‌ ئه‌ندامی شورا
مه‌كته‌بی ئیرشاد و به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن ، هه‌ر له‌ ئیخواندا
مایه‌وه‌ تا سالانی دوایی ته‌مه‌نی كه‌ ئیتر له‌گه‌ل عبدالفتاح اسماعیل و
محمد یوسف هه‌واش و عبدالمجید شازلیدا وازیان له‌ ئیخوان هيناو خؤیان
ته‌نزیميكی تری سه‌ربه‌خؤیانیان دروست كرد


سه‌یید له‌ ٢٩/٨/١٩٦٦ دا به‌ فه‌رمانی جه‌مال عبد
الناسری سه‌رؤكی میسرو له‌سه‌ر داوای خرۆشۆفی سه‌رؤكی یه‌كيتی سؤفیه‌ت
ئیعدام كرا ،به‌هيزترین سیفه‌تی سه‌یید قوتب راستگؤیی و ئازایه‌تی و
جواميری و ده‌ستپاكی و سه‌خاوه‌ت و بئ هه‌واو فیزی بوو ،سیفه‌تی تری
فه‌رمانده‌ییشی تيگه‌یشتنی ململانئ و گه‌شبینی و نه‌فه‌س دريژی بوو ،،
شه‌هیدی جیهاد دكتؤر عبدالله‌ عه‌ززامی ره‌حمه‌تی له‌ ووتاريكی هه‌یینیدا
له‌ پیشاوه‌ر فه‌رمووی له‌ عه‌قیده‌دا كه‌وتوومه‌ته‌ ژير كاریگه‌ری ابن
تیمیه‌وه‌ له‌ په‌روه‌رده‌و پابه‌ندیدا كه‌وتوومه‌ته‌ ژير كاریگه‌ری ابن
القیم ، له‌ فقهیشدا ئیمامی نه‌وه‌وی زؤرتر كاری تيكردووم ، له‌ بزاف و
كاری ئیسلامیشدا قوتابی سه‌یید قوتبم ، چونكه‌ له‌ هه‌موو كه‌س زساتر
كارتيكردنی له‌سه‌رم هه‌بوو ، به‌ تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ من له‌
ئه‌زهه‌ر ده‌مخويندو له‌ نزیكه‌وه‌ مولازه‌مه‌ی مامؤستا سه‌ییدم ده‌كرد

زؤر كه‌س كتيبیان له‌ مه‌تح و زه‌می سه‌ییددا
نووسیووه‌ ، هه‌یانه‌ به‌ ئینسافه‌وه‌ ره‌خنه‌ی پارسه‌نگی لئ گرتووه‌ ،
هه‌شیانه‌ داويتییه‌ به‌ر ده‌سترِيژی ته‌كفیرو ته‌فسیق ،،دكتؤر عبدالله‌
عه‌ززام له‌ كتيبی عملاق الفكر الاسلامی الشهید سید قطب دا ده‌رباره‌ی
گه‌رِانه‌وه‌ی سه‌یید بؤ بزافی ئیسلامی ده‌فه‌رموئ دوو روداو كارتيكردنی
زؤر له‌سه‌ر سه‌یید قوتب هه‌بوو ، كه‌ كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر ئارِاسته‌ی و
ريبازی ژیانیان گؤرِی

یه‌كه‌م ، له‌و كاته‌ی سه‌یید له‌ ئه‌مریكا بوو ،
ده‌لئ له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو وولاتانی رؤژئاوا هه‌ولیان ده‌دا جئ پئ
یه‌ك بؤ خؤیان له‌ وولاتانی رؤژهه‌لاتدا مسؤگه‌ر كه‌ن ، میسریش له‌ پيش
هه‌موانه‌وه‌ . ئيمه‌ش كه‌ شه‌ش قوتابی میسری بووین ، وه‌زاره‌تی مه‌عاریف
نارد بوونی بؤ ئه‌مریكا ، زؤر كه‌س په‌یوه‌ندییان پيوه‌ ده‌كردین و
هه‌والی ووولاتیان لئ ده‌پرسین ،،جاريك سه‌فیری به‌ریتانیا له‌ ئه‌مریكا
ده‌عوه‌تی كردین بؤ ماله‌كه‌ی خؤی ، ئيمه‌ش چووین ،له‌وئ لای ئه‌و كتيبی
العداله‌ الاجتماعیه‌ فی الاسلام ه‌كه‌ی خؤمم بینی ـ كه‌ تازه‌ چاپ كرا
بوو ـ وا له‌ لایه‌تی ،یه‌ك نوسخه‌ی گه‌یشتبووه‌ خؤم ، كه‌چی ده‌بینم وا
نوسخه‌ی لای كاكه‌ی سه‌فیره‌ ،سه‌فیری به‌ریتانیا له‌ ئه‌مریكا سه‌رم
سوورِما . وا دیار بوو ئه‌ویش زوو هه‌ستی به‌ سه‌ر سوورِمانه‌كه‌ی من كرد
بؤیه‌ ـ تا وام حالی بكات كه‌ زیاتر جئ بایه‌خی ئه‌ووم ـ ووتی ئه‌مه‌ش
كتيبه‌كه‌ی دواییته‌و نوسخه‌یه‌كم بؤ هاتووه‌و منیش وا خه‌ریكی
وه‌رگيرِانیم بؤ ئینگلیزی له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو كه‌ كورِه‌كانی
سه‌فیر ناویان محمد و احمد و علی بوون

دووه‌م ، هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌یدا ، جاريك له‌
٣١/٢/١٩٤٩ دا له‌ نه‌خؤشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كه‌وتبوو ، رؤژيك دیتی هه‌موو
قاوشه‌كان رازينراونه‌ته‌وه‌و گلؤپی زؤرتر هه‌لكراوه‌و ده‌یان هيماو
نیشانه‌ی ئاهه‌نگ و خؤشی هه‌لواسراوه‌ ، سه‌یید ده‌فه‌رموئ پرسیم ده‌لئ ی
ئه‌مرِؤ ئاهه‌نگيك هه‌ی ،ئافره‌تيكی برین پيچ وه‌لامی دامه‌وه‌ به‌لئ
به‌لئ ، كه‌له‌ پیاوه‌كه‌ی رؤژهه‌لات كوژرا، دوژمنه‌كه‌ی رؤژئاوا ، سه‌یید
ده‌لئ ووتم ئاخؤ كئ بيت گومانم هه‌ر به‌ره‌و هیندستان و وولاتانی
رؤژهه‌لاتی ئاسیا چوو ، كه‌چی دوایی رؤژنامه‌یه‌كیان دامئ ، كه‌ سه‌یر
ده‌كه‌م كه‌له‌ پیاوه‌ كوژراوه‌كه‌ ئیمام به‌ننای میسری رابه‌ری اخوان
المسلمینه ،سه‌یید ده‌لئ له‌ دلی خؤمدا ووتم الانَ حَصْحَصَ الحقُّ ئا
ئيستا حه‌ق ده‌ركه‌وت ، ئیتر زانیم كه‌ ته‌نها ئه‌م كؤمه‌له‌ هه‌ن له‌سه‌ر
حه‌ق و هه‌قخواز بن ، منیش ئیتر هیچ عوزريكم لای خوا نه‌ما شوينیان
نه‌كه‌وم و نه‌بمه‌ ئه‌ندامیان ئه‌مه‌تا ئه‌مه‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ سه‌ما
له‌سه‌ر كاسه‌ی سه‌ری ئیمام به‌ننا ده‌كات و ئه‌وه‌ش به‌ریتانیایه‌ كه‌
هه‌رچی تواناو ووزه‌ی هه‌یه‌ دژی ئیخوان خستويتیه‌ كار

سه‌یید ده‌لئ هه‌ر له‌ مالی كابرای سه‌فیری
به‌ریتانی بووین كه‌ برِیارم دا ببمه‌ ئه‌ندامی ئیخوان ، ئیتر له‌وه‌و دوا
سه‌ییدی ره‌حمه‌تی وازی له‌ خويندنه‌كه‌ی هيناو گه‌رِایه‌وه‌ میسرو چووه‌
ریزی ئیخوانه‌وه‌ . له‌ ويشدا بيگومان دیدی به‌رفراوانتر بوو ، به‌لام وا
دیاره‌ له‌ سالانی میحنه‌تی ئیخواندا زؤر كه‌س خاله‌ نه‌گؤرِه‌كانی دیدو
كاری ئیسلامی ده‌گؤرِی به‌لام سه‌ییدی ره‌حمه‌تی تا ده‌هات به‌رچاو روونتر
ده‌بوو ، بؤیه‌ گه‌وره‌ترین و گرنگرترین تیؤری فیكری بزافی ئیسلامی
ده‌رباره‌ی گرنگی عه‌قیده‌و كؤبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بزاف به‌
عه‌قیده‌ی نووسی و بئ مونافیس بووه‌ مامؤستای نه‌وه‌ی نوئ ی ئیسلامییان


هه‌نديك له‌ قسه‌ی زانایانی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی سه‌یید قوتب

شيخ حمود بن العقلاء رحمه‌ الله‌ له‌ گه‌وره‌
زانایان كبار العلماء ی سعودیه‌ بوو ، ده‌رباره‌ی سه‌یید قوتب ده‌فه‌رموئ
سه‌یید رحمه‌ الله‌ كه‌له‌پیاوی مه‌نهه‌جی و هه‌لويستی رووبه‌رِوو
بوونه‌وه‌ی سته‌مكارانه‌ . یه‌كيكه‌ له‌ پیاوه‌ كه‌م وينه‌كانی بانگه‌وازی
خواپه‌رستی و خوابه‌یه‌كناسی ، به‌ رؤحی خؤی سره‌وتی له‌ دوژمنانی خوا
جه‌مال عه‌بدونناسرو ئه‌مسالی ئه‌و برِی ، بؤیه‌ كه‌س وه‌كو ئه‌وان به‌
ئیعدام كردنی دلخؤش نه‌بوو ، ئه‌و كلكانه‌ وایان ده‌زانی به‌ كوشتنی
سه‌یید بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌فه‌وتيت نه‌یانزانی ئه‌و خوينه‌ی
مه‌نهه‌جه‌كه‌ی ئه‌وی ئاودا ، گورِو تینی به‌ هه‌موو ووشه‌كانی دا ،
سه‌ییدی زیاتر برده‌ پيش و كتيبه‌كانی ئه‌وی زیاتر بلاو كرده‌وه‌ ، چونكه‌
راستگؤیانه‌ نووسیبوونی ، بؤیه‌ ده‌بینیت سه‌ر له‌ نوئ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌
تیر پيوه‌ نانی ئيستا كه‌ سه‌یید قوتب سه‌ر له‌ نوئ موسته‌هده‌ف بؤته‌وه‌
، خؤ بيگومان له‌به‌ر شه‌خسی خؤی نییه‌ ، شه‌خسی خؤی رؤیشت و نه‌ما ،
به‌لكو به‌ هؤی مه‌نهه‌جه‌كه‌یه‌وه‌یه‌ ، ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌ لئ گرتنیشی ،
سه‌یید له‌ نيو زانایاندا یه‌كه‌م كه‌س نییه‌ هه‌له‌ی ليوه‌ ده‌ركه‌وتبيت
، به‌لام تیرو توانج و لاواز كردنه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌ر هه‌لويستی دژایه‌تی
كردنه‌كه‌ی زولم و كوفر بووه


شيخ بن جه‌برینیش كه‌ هه‌ر له‌ گه‌وره‌ زانایانی
سعودیه‌یه‌ ده‌رباره‌ی سه‌یید قوتب ده‌فه‌رموئ سه‌یید قوتب و حه‌سه‌ن
البه‌ننا له‌ زانایانی ئیسلامن ، ئه‌هلی بانگه‌وازی خوان ، خوای گه‌وره‌
به‌وان خراپه‌ی زؤری راداو خه‌لكيكی زؤری پئ هیدایه‌ت دان . ره‌نجی ئه‌وان
نكولی ناكريت ، بؤیه‌ شيخ بن بازی ره‌حمه‌تی لای جه‌مال عه‌بدونناسر تكای
بؤ كرد تا ئیعدامی نه‌كات ، به‌لام ئه‌و ـ خوا سزای به‌وه‌ بداته‌وه‌ كه‌
شایانيتی ـ هه‌ر ئیعدامی كرد . چونكه‌ ئه‌و دوو پیاوه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی
ئیسلام كوژراون خه‌لكيكی زؤر شایه‌تی شه‌هید بوونی بؤ داون ، چونكه‌ به‌
مه‌زلومی كوژران رحمهما الله‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ی بیست سالیشه‌ خه‌لكی
كتيبه‌كانیان ده‌خوينن ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه‌ له‌م دوایی دواییانه‌دا له‌
هه‌له‌كانیان ده‌گیريت ، خؤ ناگاته‌ سنووری كوفر ، هه‌ر وه‌كو ئه‌و
ره‌خنانه‌ وان كه‌ له‌ نه‌وه‌وی و سیوتی و یبنول جه‌وزی و ئیبن عه‌تییه‌و
خه‌تتابی و قه‌سته‌لانی و ئه‌وانی تر گیراون . ئه‌و ره‌خنانه‌شم
خوينديته‌وه‌ كه‌ شيخ ره‌بیع المدخلی له‌ سه‌ییدی گرتوون ، وا نازانم هه‌ر
ناونیشانی گه‌وره‌ی بؤ داناوون ئه‌گینا ره‌خنه‌كان وا نین ، ره‌دده‌كه‌ی
شيخ به‌كر ئه‌بو زه‌یدیش كه‌ له‌ مه‌دخه‌لی گرتووه‌ به‌ جين


شيخی الدوسریش له‌ یه‌كيك له‌ موحازه‌ره‌كانیدا
دوای ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی سه‌ییدی هينا بؤوه‌ ، گه‌نجيك لئ ی راست بوو
بؤوه‌و ره‌خنه‌ی لئ گرتبوو كه‌ بؤچی قه‌ولی سه‌ییدی به‌ شاهید
هيناوه‌ته‌وه‌ دواتر به‌ دؤسه‌ری وتووه‌ خؤ سه‌یید قوتب ریشی نه‌بووه‌
دؤسه‌ری له‌ وه‌لاميكی كه‌لله‌ ته‌زيندا ووتيتی ئه‌گه‌ر سه‌یید قوتب موو
به‌ریشیه‌وه‌ نه‌بووه‌ ، به‌لام گومانی تيدا نییه‌ كه‌ خاوه‌ن هه‌ست و
غیره‌تيكی باش بوو ، خاوه‌ن باوه‌رِو یه‌قینيكی قایم بوو ، خاوه‌ن عيزه‌تی
نه‌فس و ريز بوو ، غیره‌تی بؤ موسولمانان ده‌جولا ، رؤحیشی قوربانی
دینه‌كه‌ی كردو له‌ پيناوی خواداو بؤ وه‌ده‌ست هينانی ره‌زامه‌ندی ئه‌و
شه‌هید بوو. خاوه‌نی ئه‌و قه‌وله‌ به‌ناوبانگه‌ بلاوه‌یه‌ كه‌ كاتيك
داوایان لئ كرد كه‌ له‌وه‌ی كردويتی په‌شیمان بيته‌وه‌ز داوای ليبوردن له‌
ده‌سه‌لاتداران بكات ، فه‌رموویه‌تی بؤچی داوای به‌زه‌یی بكه‌م ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر حه‌ق گیراوم حوكمی حه‌قم پئ خؤشه‌و پئ ی رازیم ، ئه‌گه‌ر به‌
ناحه‌قیش گیراوم من له‌وه‌ گه‌وره‌ ترم داوای ليبوردن و به‌زه‌یی له‌ باتئ
بكه‌م ،، ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی له‌ نويژدا بؤ شاهيدی دان به‌رزم كردؤته‌وه‌
ره‌فزی ئه‌وه‌ ده‌كات ووشه‌یه‌ك بنووسيت ئیقراری حوكمی تاغووتی تيدا بيت ،
پاشان شيخی دؤسه‌ری به‌ كابرا ده‌ليت هژا هو سید قطب فڕین ڕێحاب الشعر بلا
شعور من مواقف الرجال ، واته‌ ئا ئه‌وه‌ سه‌یید قوتبه‌ ، ئیدی كوا
ئه‌وانه‌ی موویان هه‌یه‌ و روویان نییه‌ ، هه‌لویستی ئه‌وانه‌ چؤن به‌
هه‌لویستی پیاوان به‌راوورد ده‌كريت
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى