المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

اليومية اليومية


بؤ كچان خه‌مؤك و بيزارن له‌كاتی لاويتيدا؟

اذهب الى الأسفل

وردة كول بؤ كچان خه‌مؤك و بيزارن له‌كاتی لاويتيدا؟

مُساهمة من طرف بختيار89 في الجمعة يوليو 08, 2011 10:51 pm

بؤ كچان خه‌مؤك و بيزارن له‌كاتی لاويتيدا؟

بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين‌،
والصلاة والسلام على رسول الله الامين‌، و على اله و صحابه و من تبعهم
بإحسان الى يوم الدين


كچيكی گه‌شاوه‌ به‌م شيوه‌ درووست ده‌بئ

كچی لاوی به‌ريز تؤ، هيچ جوانی و قه‌شه‌نگی و نرخ
و به‌هايه‌كت نييه‌ هه‌تاوه‌كو باوه‌ر به‌ يه‌زدانی گه‌وره‌ و
نيردراوه‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم نه‌هينيت و پئ به‌پئ هه‌نگاوه‌كانی
بنيته‌‌ ريگا راست و ره‌سه‌نه‌كه‌ی، و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌م
ريگايه‌دا نه‌رؤشت و له‌و پره‌نسيپه‌ مه‌زن و گه‌وره‌يه‌ وازی هينا و ياخی
بوو له‌ په‌روه‌ردگاری جيهان ئه‌وه‌ سووك و بئ نرخ و ناقه‌شه‌نگ و ناشرين
ده‌بئ‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ستيره‌كانی ئاسمانيشی له گه‌ردن بئ و وه‌كو خؤريش
بدره‌وشتيته‌وه‌ و وه‌كو مانگيش جوان بئ‌، به‌لام چی بكه‌م هه‌ر بئ نرخ و
ناشرين و سووكه‌‌، چونكه‌ له‌ پرؤگرامی جيهان لايداوه‌ و سه‌رپيچی و ياخی
بوه‌ له‌ ئيسلام و په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی كه‌ ئه‌وى درووستكردوه‌‌، ئه‌و
كچه‌ی كه‌ ده‌ستبه‌رداری به‌ها به‌رزه‌كه‌ بوو كه‌ باوه‌ر به‌خوا بوون و
هه‌لبژاردنی ئيسلام به‌ پرؤگرامی ژيان‌، ئه‌وه‌ ئه‌و كچه‌‌ زؤر ئاسانه
لای‌ كه‌ به‌رگی حه‌يا وتاجی شه‌رم و بالاپؤشی و پايه‌ به‌رزی و داوين
پاكی دابنيت


باشه‌ جارئ بابيينه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانين ئايا
كچان مافی خؤيانه‌ كه‌ به‌و پرؤگرامه‌ی په‌روه‌ردگار دای ناوه‌ بؤيان كار
نه‌كه‌ن و لئ ی رابكه‌ن و به‌دوای پرؤگرامی تر بگه‌رين، بيگومان هه‌ر
پرؤگراميك كه‌ به‌ديت نييه‌ ئه‌بئ ئه‌و پرؤگرامه‌ گرنگی پئ نه‌دابی ئه‌وجا
ئه‌توانی لئ ی رابكه‌ی و ره‌چاوی نه‌كه‌يت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر گرنگی پئ دابيت
ئه‌وه‌ قه‌ت كاری واناكه‌يت و دلتيش نايه‌ت، وه‌ مرؤفيش نييه‌ له‌سه‌ر
زه‌وی الا پرؤگراميكی هه‌لبژاردوه‌، بؤيه‌ ئيمه‌ش با گه‌شتيك به‌ ناو
پرؤگرامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاردا بكه‌ين و بزانين تا چه‌ند گرنگی به‌ تؤی كچ
داوه‌،،، وه‌ره‌ له‌گه‌لم


زؤر گه‌رام به‌ناو سووره‌ته‌كانی قورئاندا
نه‌مبينی يه‌ك سووره‌تی كامئ ناونرا بئ به‌ ناوی پياوانه‌وه‌ الرجال ‌،
به‌لام بينيم سووره‌تيكی زؤر دريژ ناونراوه‌ به‌ ناوی ئافره‌تان و
كچانه‌وه‌ النساء زؤر سه‌يره‌‌ ،كه‌واته‌ زؤر گرنگيت پئ دراوه‌ ئه‌ی كچی
به‌ريز، زياتر ورد بوومه‌وه‌ له‌ ناو قورئاندا و بينينم سووره‌تيكيش
ناوراوه‌ به‌ شاژنی سه‌ر زه‌وی كه‌ هه‌ر باسی ئه‌و ده‌كات كه‌ سووره‌تی
خاتوو مه‌ريه‌مه‌ مريم، كه‌ هيچ له‌ پياوان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و له‌ ناو يه‌ك
سوره‌تدا باس نه‌كراون، زياتر ورد بوومه‌وه‌ و بينيم كه پرسيار له‌
پيغه‌مبه‌ری خوا ده‌كه‌ن بؤ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی ئافره‌تانه‌وه‌ بدوئ خوای
گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووئ وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ قُلِ اللَّهُ
يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ ،واته‌ پرسيارت لئ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئافره‌ت پييان
بلئ خوای گه‌وره‌ خؤی وه‌لامتان ده‌داته‌وه‌ و بؤتان روون ده‌كاته‌وه‌،
خؤبينيت خوای گه‌وره‌ و بالا ده‌ست خؤی وه‌لامی شته‌كانی تؤ ده‌داته‌وه‌
ته‌نانه‌ت رازی نابئ پيغه‌مبه‌ری خواش بيلئ، به‌خوا زؤريش گه‌رام له‌و
جؤره‌ بؤ پياوان بدؤزمه‌وه‌ نه‌مدؤزيه‌وه‌ هههه‌، به‌لام ئه‌و گرنگيه‌
دراوه‌ته‌ تؤ نه‌ دراوه‌ته‌ پياو له‌ قورئاندا، به‌س چی بليم كه‌س ئه‌م
شتانه‌ی روون نه‌كردوه‌ته‌وه‌‌، كه‌واته‌ تؤش قه‌دری ئه‌و رؤز و گرنگييه‌
بزانه‌ و په‌يره‌وی پرؤگرامه‌كه‌ بكه‌‌، ئيستا بؤمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئيمه‌
وه‌كو كچ مافی خؤمان نييه‌ له‌و پرؤگرامه‌ ده‌ست به‌ردار بين و په‌يره‌وی
نه‌كه‌ين چونكه‌ زؤر گرنگی پئ داوين‌، ئيستا ئه‌رؤينه‌ سه‌ر ژيانی كچان و
به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و روو گه‌شی ده‌رؤين


باريكی ده‌روونی و لاشه‌يی هه‌يه‌ لای كچان له‌
كاتی لاويتيدا زؤر كات پرسياريك درووست ده‌كات لايان ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌
بؤ به‌خته‌وه‌ر نيم و خؤشبه‌خت نيم و خه‌مؤكم و ناتوانم به ‌سه‌رپشكی
بريار بؤ ژيانم بده‌م و متكانه‌م به‌خؤم نييه‌ و ،،ئه‌م پرسيارانه‌ و
ده‌يان پرسياری تر وايان كردوه‌ته‌ كچان زؤر خه‌مؤكتر و لاوازتر و بئ هيوا
بن له‌ دونيا‌، وه‌ك بينيمانه‌ زؤر كاتيش ده‌گاته‌ خؤكوشتن، زؤر
به‌داخه‌وه‌، من ئيستا ده‌رؤمه‌ سه‌ر يه‌ك خال كه‌ زؤر گرنگه‌ له‌ ژيانی
كچی لاو ئه‌ويش هاورييه‌تيه


وه‌ك ئاشكرايه‌ لای هه‌موو لايه‌ك كه‌ هاوريتی
جؤری زؤره‌ من ته‌نها مه‌به‌ستم يه‌كيكه‌ له‌م باسه‌، كه‌ گرنگترين
هؤكاره‌ بؤ خؤشبه‌ختكردنی كچان و كيژان، ئه‌بئ ئه‌وه‌شمان له‌ ياد نه‌چئ
باوه‌ر به‌ پرؤگرامی خوا يه‌كه‌م هؤكاری سه‌ره‌كييه‌ له‌ به‌خته‌وه‌ری
بؤيان ئه‌وه‌شی باسی ده‌كه‌ين هه‌مووی له‌ ناو ئه‌و پرؤگرامه‌وه‌
وه‌رمانگرتوه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار بؤی داناوين‌، ئه‌و هاورييه‌ش كه‌ من
مه‌به‌ستمه‌ دايكه‌‌، ئاخ دايك چه‌نده‌ گرنگی له‌ ژيانی رؤله‌كانتدا‌، و
يه‌كه‌م كه‌س به‌رپرسيار بيت له‌ خراپی دايكت باوكته‌‌، چونكه‌ نه‌يزانی
دايكيكی باشت بؤ هه‌لبژيرئ‌، دايكی باش له‌ خؤر گرنگتره‌ بؤ مرؤف‌، له‌
رووناكی گرنگتره‌ له‌ شوينی تاريكی‌، دايك ،،دايك،،دايك،،، رؤژيكيان
پرسياريان له‌ پيغه‌مبه‌ری خوا صلی الله عليه‌ وسلم كرد و پييان فه‌رموو
كئ باشترين كه‌سه‌ كه‌ هاورييه‌تی له‌گه‌ل بكه‌يت به‌باشی ،پيغه‌مبه‌ری
سه‌روه‌رمان فه‌رمووی دايكت كابرا وتی ئه‌ی دوايی، فه‌رمووی دايكت،، كابرا
وتی دوايی ،فه‌رمووی دايكت،،سئ جار‌،كابرا وتی ئه‌ی دوايی،،فه‌رمووی
باوكت‌، كه‌واته‌ دايك سئ قات به‌سه‌ر باوكه‌وه‌يه‌ له‌ هاورييه‌تی
كردندا‌، و به‌تايبه‌ت بؤ كچان‌، ئه‌ی كچه‌ ئازيزه‌كان هه‌ولبده‌ن
هاورييه‌تی راسته‌قينه‌تان ته‌نها له‌گه‌ل دايكتاندا بيت‌، چونكه‌ هه‌ر
به‌ سيرنی ده‌سته‌كانی به‌ سه‌رتدا ئاراميت پئ ده‌به‌خشئ و دلخؤشت
ده‌كات‌، خؤزگايه‌ منيش بگه‌ريمه‌وه‌ بؤ ئه‌و رؤژانه‌ی كه‌ دايكم سؤزی پئ
ئه‌دام و ئارامی ئه‌كردمه‌وه‌‌، به‌راستی دايكی باش زؤر گرنگه‌ له‌ ژيانی
لاويتيدا‌، وه‌ك وتم په‌رپرسيار له‌ خراپی دايكت باوكته‌‌، چونكه‌ مافی
تؤيه‌ كه‌ دايكيكی باشی بؤت هه‌لبژاردايه‌ و داوای ئيسلاميشه‌ له‌ هه‌موو
كوريكی گه‌نج دايكيكی دلسؤز بؤ رؤله‌كانيان هه‌لبژيرين


من ئيستا ئه‌چمه‌ سه‌ر ئه‌و حاله‌تانه‌ی تووشی كچی
لاو ده‌بئ‌، چونكه‌ گرفت وكيشه‌كانی‌ گه‌نجان به‌گشتی‌ له‌ ئه‌مرؤی‌
پيشكه‌وتندا رؤژبه‌رؤژ به‌ره‌و زیادبوونه‌‌،فه‌راهه‌م هينانی‌
مادییاته‌كان له‌ژیانی‌ نويدا نه‌بووه‌ته‌ هؤكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌، یاخود
سووككردنی‌ قورسایی‌ ئه‌وكيشانه به‌لكو بوه‌ته هؤی‌ مه‌شغولكردنيان به‌
هه‌ندئ شته‌وه‌ كه‌ زؤر زه‌ره‌‌لی هه‌يه‌بؤيان‌، به‌تایبه‌ت تويژی كچانی‌
لاو، كه‌له‌ناو جه‌نجالیه‌كانی‌ ژیاندا خه‌ریكه‌ تووشی‌ ون بوون ده‌بن،
چونكه‌ فرميسكه‌ وه‌ریوه‌كانی‌ فه‌رامؤش و پشتگوئ ده‌خرين له‌لایه‌ك و
دلته‌نگی‌ وخه‌مه‌كانی‌ له‌بیرده‌كرئ و گوئ‌ بؤ هاواری‌ دووباره‌بوی‌
ناگیريت، هه‌ر بؤیه‌ په‌ژاره‌كان له‌سه‌ردلی‌ كه‌له‌كه‌ ده‌بن وئازار له
‌جه‌سته‌‌یدا په‌ره ‌ده‌سه‌نيت و به‌ره‌و ئاكاری نائوميدیی ده‌یبات‌، له‌
كاتيكدا كه‌دایكی‌ هاوغه‌م و هاوريی‌ نیه‌ و نه‌بوه‌ته‌ ره‌وينه‌ری
خه‌مه‌كانی، ئه‌ویش به‌دوای‌ ئاميزيكدا ده‌گه‌ريت تا ئازاره‌كانی‌ كه‌م
بكاته‌وه‌، به‌ره‌و باوه‌شيكی‌ نادیارده‌چيت تا فرميسكه‌كانی‌ بؤبسريت،
چونكه‌ ئه‌و پيویستی‌ به‌كه‌سيكه‌ ده‌ستی‌ بگريت و رينمایی‌ بكات له‌كاتی‌
شله‌ژان و سه‌رسامیدا گه‌ر دایك نه‌بوه‌ هاورئ‌ بؤكچه‌كه‌ی‌، ئه‌وا
ده‌وروبه‌ر له‌لای‌ ئالؤز ده‌بيت و گومان له‌ شتانيك ده‌كات، كه‌جيگه‌ی‌
گومان نین سالانيك ئازار ده‌چيژيت، تارؤژيك هه‌ست به‌ئازاره‌كانی‌ بكريت‌،
بؤيه‌ له‌سه‌ر دايك پيويسته‌‌ ها‌وه‌ل و هاوريی كچه‌كه‌ی بيت و يارمه‌تی
بدات و فرميسكه‌كانی بؤ بسرئ و ماچی گؤناكانی بكات و ئارامی پئ ببه‌خشئ‌،
گه‌وره‌ترين ئارامبه‌خشی دونيا دايكه‌‌، ده‌ی دايكان توخوا مه‌هيلن
كچه‌كانتان بئ هاوه‌ل بن‌، من دلنيام كه‌ تؤ هاوه‌لی نه‌كه‌يت شتئ به‌سه‌ر
خؤيدا دينئ و دوايش سينگی بؤ ده‌دری و ئه‌لئ ى ئای خؤزاگايه‌ ئاگام لئ ی
بوايه‌‌، ده‌ی كچان ئيوه‌ش هه‌ول بده‌ن سوود له‌ دلسؤزی و يارمه‌تی
دايكتان وه‌ربگرن‌، دوايی ده‌ست ناكه‌ويته‌وه‌ و ئه‌كه‌ويته‌
هه‌له‌وه‌‌،،، بمبوورن ئه‌وه‌نده‌ زؤر له‌سه‌ری ئه‌رؤم چونكه‌ بابه‌تيكی
زؤر هه‌ستياره‌ و كؤمه‌لگای له‌سه‌ر بينا ده‌كرئ و پته‌و ده‌كرئ ‌، ده‌ی
با بچينه‌ سه‌ر كيشه‌كانی كچان و چؤنيتی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای دايكانه‌وه‌
،،،نامه‌يه‌كه‌ له‌لايه‌ن ئيمه‌وه‌ بؤ دايكانمان


١- خؤ ده‌زانن كچانيش هؤكاريكی فيسؤلؤجيان هه‌يه‌،
و زؤريك له‌ دايكان پشتگوييان خستوه‌ به‌داخه‌وه‌‌، له‌و گؤرانه‌
كتوپرانه‌ی‌ كه‌له‌جه‌سته‌یاندا روو ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ كچان تووشی‌
شه‌رم و دلته‌نگی‌ و دله‌راوكئ و شيتی ده‌روونی ده‌بن‌، بؤیه‌ ئه‌ركی‌
هه‌ره‌ گه‌وره‌ی دایكه‌ كه ‌تيبینی‌ و هؤشیاری‌ ئه‌و قؤناغه‌ به
‌كچه‌كه‌ی‌ ئاشنا بكات و رؤشنبیری‌ پيویستی‌ گؤرانكاریه‌كانی‌ پئ ببه‌خشيت
بؤئاسایی‌ بوونه‌وه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌و قؤناغه‌ تازه‌یه‌ تاوه‌كو به‌
هه‌له‌ و نادروست ئه‌و قؤناغه‌ به‌زئ نه‌كات‌، زؤريك له‌ كچان له‌م
بابه‌ته‌ تيكه‌وتوون به‌ هؤی پشتگويخستنی دايكان يان به‌هؤی كه‌می ئاستی
رؤشنبيری دايكان بووه‌‌، وای كردوه‌ كچان زؤر تووشی ترس و بيمی زؤر بن


٢- ده‌گونجيت ئه‌و گؤرانكاریانه‌ له‌هه‌نديك
له‌كچاندا پيش وه‌خت رووبده‌ن، به‌ تايبه‌ت له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌كاندا ئه‌و
حاله‌ته بوونی زؤره‌‌،له‌وه‌ ده‌چيت نه‌گه‌شتبيته‌ ئاستی‌ تيگه‌شتن و
گونجان له‌گه‌ل ئه‌وكه‌شه‌ نويیه‌دا‌، بؤيه‌ ئه‌ركی دایكه‌ كه‌ ببيته‌
خالی‌ پيگه‌شتنی‌ گؤرانكاریه‌كه‌ وكچه‌كه‌ی‌، وه‌ك هاوريیه‌ك لئ ی‌ نزیك
بيته‌وه‌و به‌دلسؤزیه‌وه‌ هاوكاری بكات و تييگه‌يه‌نئ و دليشی خؤش بكات
كه‌ كچه‌كه‌ی گه‌وره‌ بووه‌ و متمانه‌ی زياد بكات‌، به‌ نه‌رم ونیانی‌
رينمایی‌ پيویستی‌ ئاراسته‌بكات و له‌ گه‌لیدا بيت، چونكه‌ كچه‌كه‌ی‌
له‌نيوان دوو شتی هه‌ستياردایه‌: ژیانی‌ یه‌كه‌م قؤناغی مندالی‌،
كه‌به‌ته‌واوی‌ تيپه‌ری‌ نه‌كردووه‌، دووه‌هه‌م ئه‌و گؤرانكارییه‌
كتوپره‌ی‌ كه‌به‌سه‌ریدا هاتووه‌، وه‌ زؤر جاريش دايك ته‌مه‌نيكی دياری
كردوه‌ كه‌ بؤ خؤی ئه‌و گؤرانه‌ روويداوه‌ تييدا‌، بؤيه‌ وا ده‌زانئ
هه‌موو كچيك به‌و ته‌مه‌نه‌ گؤرانی تيرو ده‌كات‌، و ئه‌وه‌ش وايكردوه‌
دايكان بئ باك بن تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌ خؤی دايناوه‌ و دوايی
ده‌رده‌كه‌وئ كه‌ زوو رويداوه‌ و تازه‌ له‌ ده‌ستی چووه‌ و نه‌يتوانيوه‌
ببيته‌ خالی پيگه‌يشتنی گؤرانه‌كه‌ و كچه‌كه‌ی‌، و ئه‌وش كه‌شيكی زؤر
ناله‌باره‌ بؤ كچه‌كه‌ به‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه


٣- كاتئ گؤرانكارییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان روو
ده‌ده‌ن‌، زؤر جار‌، بگره‌ هه‌موو جار، كچان تووشی‌ خه‌مؤكی‌ ده‌كه‌ن،
كه‌چه‌ندین ورته‌ و خه‌یالات به‌ميشكیدا دين و ده‌لين‌، جاری واش هه‌يه‌
وا ده‌زانن نه‌خؤشيكی زؤر گه‌وره‌ی له‌ ناكا په‌يدا بوويان تووش بووه‌،
بؤیه‌ ده‌بيت دایكان بؤكچه‌كانیان روون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ قؤناغی‌ ترس
و سه‌ركؤنه‌كردن نیه‌، به‌لكو یه‌كيكه‌ له‌قؤناغه‌ جوانه‌كانی‌ ژیانی‌ مئ
ینه‌یی‌‌، و ئه‌بئ هه‌موو كچيك پييدا بروات و هه‌موومان پييدا رؤشتين و
هيچی تيا نه‌بوو‌، ئا له‌م شتانه‌ی بؤ روون بكاته‌وه‌ و هيممه‌ت و وره‌ی
به‌رز بكاته‌وه


٤- بزانه‌ دایكایه‌تی‌ مانای‌ به‌ ‌ده‌ستهينانی‌
هه‌موو داخوازییه‌كانی‌ مندال نیه‌، به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌رچی‌ ویست و
هه‌رچی‌ داواكرد بؤی‌ جئ به‌جئ‌ بكه‌یت و وابزانی هه‌موو شتيكت بؤ كردوه‌
و يه‌كه‌م هاورئ بووی بؤی‌، به‌لكو دایكایه‌تی‌ مانای‌ خويندنه‌وه‌ی‌
نيوان ژیری‌ و سؤزداری و تيكه‌لكردنی‌ پيداویستی‌ و به‌هره‌یه‌،
دایكایه‌تی‌ كؤی‌ هه‌ردووچه‌مكی‌ مانای‌ نه‌رمی‌ نواندن و توندییه‌‌،
بؤیه‌ بریاره‌كانی‌ ده‌بيت ليره‌وه له‌ نيوانيانه‌وه‌‌ ده‌ربچن‌، وه‌ ئه‌م
رؤشنبيرييه‌ بؤ دايكان زؤر گرنگه‌ و ئه‌بئ رؤشنبير بن له‌ ده‌ركردنی
برياره‌كانيان‌، چونكه‌ مانايه‌كه‌ی كه‌مئ پيويستی به‌ رؤشنبيری روناكبيری
هه‌يه


٥- پيویسته‌ دایك كچه‌كه‌ی‌ به‌شيوه‌یه‌ك رابهينئ‌
كه‌متمانه‌ی‌ به‌خؤی‌ هه‌بيت وپيویستی‌ و توانا و ئاره‌زوی‌ خؤی‌ تيدابيت
و هیچ شتيك نه‌سه‌پينن به‌سه‌ریدا، ده‌بيت فيری‌ ئه‌وه‌بكريت كه‌ خؤی‌
هه‌له‌ی‌ خؤی‌ چاره‌سه‌ربكات‌، به‌س به‌ دانايی و ليهاتوييه‌كه‌ی خؤی
به‌كار بخات‌، نابيت دایك به‌سه‌رزه‌نشتی‌ زؤر كچه‌كه‌ی‌ بيزاربكات
له‌كاتی‌ روودانی‌ هه‌رگرفت وهه‌له‌یه‌كدا‌، چونكه‌ له‌خالی پيشووتردا
ئاماژه‌مان پيكرد كه‌ دايك ئه‌بئ له‌ بريار و هاوكاری و هاورييته‌ی زؤر
رؤشنبير و گه‌ش بين بئ، چونكه‌ كچان سومبولی‌ ژیانن‌، دونیای‌ كچ
جیهانيكی‌ پر له‌شتی‌ زؤر سه‌ر سورهينه‌ر و پر له‌ململانئ‌ و له‌ خؤ رازی‌
بوون و خؤ ده‌رخستن وچه‌ندینی‌ تره‌، بؤیه ‌ده‌بيت دایك به‌شيوه‌یه‌كی‌
راست و دروست وسه‌رده‌مانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل كچه‌كه‌یدا بكات‌، ئه‌و كه‌ش
و هه‌وایه‌ به‌ دروستی و چاكی‌ بگوزه‌رينئ‌، بؤ ئه‌وه‌ی له‌دونیای‌ نويدا
ئاكاره‌ خراپه‌كانی‌ سه‌رده‌م كاریگه‌رییان له‌سه‌ری‌ نه‌بيت چونكه‌
هؤكاری رووخينه‌ر په‌يدا بووه‌ له‌ جيهانی نويدا‌، و كچانیش چیدی‌
فرميسكی‌ بئ نازی‌ و بئ خه‌مخؤری‌ و ترس و بئ متمانه‌يی و دوودلی له‌
برياره‌كانياندا دانه‌بارينن



دوا قسه
ئه‌م بابه‌ته‌‌، په‌ياميكه‌ له‌ ناخی دله‌وه‌‌، من
به‌ ئه‌ركم زانيوه‌‌، شه‌رع ئاماژه‌ی پئ كردوه‌‌، هؤش و بير و عه‌قل
پيشوازی ليكردوه‌‌، بؤ درووستكردنی كچيكی گه‌شاوه‌ بووه‌‌، نامه‌يه‌ك بؤ
دايكان بووه‌‌، له‌م ده‌ستپيكه‌وه‌ كؤمه‌لگا درووست بووه‌.. كه‌واته‌ كچی
لاوی ئازيز به‌ متمانه‌ و لئ هاتووييه‌وه‌ سوودی لئ ببينه‌‌، و دايكانيش
رؤشنبير بن به‌م بابه‌تانه‌ و بزانن كه‌ كچه‌كانيان سوومبولی ناو
ماله‌كانيانن‌، وه‌ك فه‌رموويانه‌ هه‌ر ماليك يه‌كه‌م مندالی كچ بيت ئه‌و
ماله‌ به‌ره‌كه‌ت داره‌‌، كچانيش پيويسته‌ دايكه‌ عايشه‌ و خاتوو مه‌ريه‌م
و دايكه‌ خه‌ديجه‌ و خاتوو ئاسيا به‌ سه‌رمه‌شقی كچينی خؤيان بزانن‌، كچان
نيوه‌ی كؤمه‌لگان و تاجی حايای ميلله‌تانن‌، بؤيه‌ هه‌ست به‌و پله‌يه‌
بكه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن ئيسلامه‌وه‌ پيت دراوه‌‌، ئيستاش لای مه‌سيحييه‌كان
له‌ كاتی توشبوونی مانگانه‌ی كچان كه‌ پئ ی ده‌وترئ حه‌يز ئه‌وان به‌هيچ
شيوه‌يه‌ك لئ ی نزيك نابنه‌وه‌ و نانی ده‌ستی ناخؤن و زؤرشتی تريش‌، و
پييان وايه‌ كه‌ هؤی گومرا بوونی باوكه‌ ئاده‌م كاتئ له‌ داره‌كه‌ی خوارد
له‌ به‌هه‌شت ئافره‌ت بوو بؤيه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و توشببويه‌ مانگانه‌ی
پييان داوه‌ بؤ ئه‌وه‌ی سزايه‌ك بيت بؤيان‌، به‌لام ئيسلام جوانترين ياسای
بؤ داناويت‌، ئه‌و ساله‌ی كه‌ پيغه‌مبه‌ری خوا له‌ دايك بوو له‌
ئه‌ورووپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ پئ ی ئه‌وترا رؤم گؤنگره‌يه‌ك كرا له‌
فه‌ره‌نسا بؤ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ ئايه‌ ئافره‌ت مرؤفه‌ يان نا‌، بؤيان
ده‌ركه‌وت كه‌ مرؤفه‌ به‌س بؤ ئه‌وه‌ درووستكراوه‌ كه‌ خزمه‌تكاری پياوان
بن و خزمه‌تكاريان بن‌، به‌لام يه‌كيك شاره‌زايی له‌ ئيسلام بيت ئه‌زانئ چ
حه‌قيك دراوه‌ته‌ كچان‌، بؤ هيچ كه‌س نييه‌ به‌ زؤريش بيدا به‌ شوو الا
خؤی رازی بئ، و زؤر زؤر له‌ بير و باوه‌ره‌كان له‌ ئافره‌ت زؤر خراپ
تيگه‌يشتوون‌

بؤيه‌ تؤی كچ له‌ ئيسلامدا جوانی و قه‌شه‌نگی‌،
بريارت به‌ده‌ستی خؤته‌ و خاوه‌نی مالی خؤتی‌، هيوادارم به‌جوانی به‌شی
خؤت له‌ ئيسلام به‌ده‌ست بهينيت و به‌خته‌وه‌ر بيت و هه‌رده‌م ده‌م به‌
پيكه‌نين و خه‌نده‌ی سه‌ر ليوت بيت‌، تؤی كچ هه‌ر به‌ خه‌نده‌يه‌ك هه‌موو
دونيا ده‌كه‌يته‌ خه‌نده‌ و سؤز و خؤشی‌، بؤ خؤتت وا پيكردوه‌ بؤ بئ
تاقه‌ت و بئ خه‌نده‌ ماويته‌وه‌ بريار لای خؤته‌ و متمانه‌ت به‌ خؤت بئ،
هه‌ولبده‌‌، ئيسلام و موسلمانان به‌ كچه‌وه‌ جوانن‌، كچان تاكه‌ خؤشی و
ئارام به‌خشی دونيان‌، له‌م بارانه‌وه‌ زؤر ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ هه‌ن به‌س
وا بزانم زؤر دريژم كردوه


به‌ هيوای دوعای ئيوه‌ين هيوای كه‌ميك له‌ چاره‌كردنی برينه‌كانی كچان ده‌خوازين تا به‌رهه‌ميكی تر خواتان له‌گه‌ل


ئاماده‌كردنى
محمد اسماعيل
پيداچونه‌وه‌ى
به‌ريوبه‌رايه‌تى سايتى ئيسلام كورد

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى