المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


گوایه‌ ئیسلام به‌ زه‌بری شمشير هاتؤته‌ پيش

اذهب الى الأسفل

قرار گوایه‌ ئیسلام به‌ زه‌بری شمشير هاتؤته‌ پيش

مُساهمة من طرف بختيار89 في الجمعة يوليو 08, 2011 10:54 pm

گوایه‌ ئیسلام به‌ زه‌بری شمشير هاتؤته‌ پيش

له‌ سؤنگه‌ی ئه‌وه‌ كه‌ ئیسلام ئایینيكه‌ خوای
بالا ده‌ست بؤ ئاشتی و ته‌بایی و پيكه‌وه‌ جؤشدانی به‌نده‌كانی
هه‌ناردوویه‌تی، وه‌ گيراویه‌تی به‌ مایه‌ی چاوو روونی و رؤشنكردنه‌وه‌ی
دله‌كان ،بؤیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سيزده‌ دانه‌ سال‌ به‌هیچ جؤريك ئه‌م
ئیسلامه‌ خؤی له‌ قه‌ره‌ی شه‌رو شؤرو شؤرش و شمشير نزیك نه‌ ئه‌كرده‌وه‌
هه‌میشه‌ خه‌لكه‌كه‌ی له‌وه‌ ئاگادار ئه‌كرده‌وه‌، كه‌ با خه‌لكی یه‌كسان
بن، با ئازاد بن، با كه‌س، كه‌س نه‌چه‌وسينيته‌وه‌، با كه‌س رقی له‌
یه‌كتر نه‌بيته‌وه‌، با به‌رزی و نزمی له‌ كؤمه‌لگادا نه‌بيت، با قری و
پری له‌ شارا نه‌بيت، با هيندئ‌ قر و هيندئ‌ پئ نه‌بن ،با هينديكتان ليتان
نه‌رژئ‌ و هينديكیشتان له‌به‌رتان نه‌برئ به‌ هينديكتان ئاغاو هينديكتان
مسكين نه‌بن، سيزده‌ دانه‌ سال‌ ئه‌و ئیسلامه‌ پاكو بئ‌ گه‌رده‌ له‌
ريگه‌ی ئه‌و پيغه‌مبه‌ره‌ هيژا و نه‌به‌رده‌، تؤوی ته‌بایی و ئازادی و
برایه‌تی و شادی له‌ نيو یارانی ده‌ست پاك و ده‌م پاكیدا ئه‌رواند
،ئیسلامیش بؤیه‌ ئیسلامه‌، چون ساغی و سه‌لامه‌تی و سه‌ر به‌رزی به‌نده‌ی
پيوه‌ به‌نده

به‌لام له‌پاش هه‌موو ئه‌مانه‌، واته‌ دوای پانزه‌
سال له‌ دابه‌زینی وه‌حی ئینجا خوا ئایه‌تی أُذِنَ لِلَّذِينَ
يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ
لَقَدِيرٌ ،الحج٣٩ ، دابه‌زاند ،كه‌ ده‌فه‌رموئ مؤله‌تتان پئ‌ دراوه‌ به‌و
بروادارنه‌ی شه‌ریان پئ‌ فرؤشراوه‌ كه‌ بجه‌نگن و به‌رهه‌لستی بكه‌ن،
چونكه‌ سته‌مليكراون، بيگومان خوا ده‌سه‌لاتی هه‌یه‌ كه‌ سه‌ریان بخات و
سه‌ركه‌وتنیان پئ ببه‌خشيت ،به‌لام ئه‌م بریاره‌ی شه‌ره‌ش دوای ئه‌م
هه‌موو زولم و سته‌مه‌ بوو كه‌ له‌ ئه‌هلی ئیسلام ئه‌كرا ،واته‌ هه‌ر بئ‌
باوه‌ران بوون ده‌ست پيشخه‌ریان له‌ هه‌موو شه‌ريك ده‌گه‌ل‌ مسولماناندا
ده‌كرد ،بؤیه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی‌ وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ
الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ
الْمُعْتَدِينَ ،البقرة‌١٩٠ ، واته‌ بجه‌نگن له‌ پيناو خوادا له‌ دژی
ئه‌وانه‌ی كه‌ دژتان ئه‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدريژی بكه‌ن، چونكه‌ به‌
راستی خوا ده‌ست دريژانی خؤش ناويت ،،كه‌واته‌ تؤمه‌تباركردنی ئیسلام،
به‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ زه‌بری شمشير بلاو بؤته‌وه‌، بانگه‌شه‌یه‌كی ناهه‌ق
و نا به‌جئ یه‌ چونكه ئیسلام رقی له‌ كه‌س نابيته‌وه‌، وه‌ بؤ هاندانی
به‌نده‌كانیش بؤ ئیسلام قه‌ت په‌نا بؤ زه‌برو تؤبزی كردن و هانا بؤ شمشير
نابات ، بگره‌ ئیسلامه‌تی له‌ هیچ كه‌س وه‌رناگیريت ئه‌گه‌ر به‌ زه‌بری
شمشير ئیسلامه‌تی پئ سپيردرابيت ،ئه‌و كاته‌ ئیسلامه‌تی كه‌سيك لای خوا
وه‌ر ئه‌گیريت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ قه‌ناعه‌ت و ویست و داخوازی خؤی ئه‌و
ئیسلامه‌ی وه‌ر گرتنبيت ،بؤیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموئ لا إِكْرَاهَ فِي
الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ،البقرة٢٥٦ ،واته‌
دینداری به‌ زؤر نابيت بكريت و دین به‌ زؤر نادريت به‌سه‌ر كه‌س دا،
چونكه‌ ريبازی چاك و درووست ئاشكرا بووه‌و ،جیا بؤته‌وه‌، له‌ توله‌ ريگای
سه‌ر كه‌شی

بؤیه‌ ئه‌بئ‌ بزانین كه‌ هه‌تا فتوحاته‌
ئیسلامییه‌كانیش كه‌ بوون بؤ ئه‌وه‌ نه‌بوون كه‌ خه‌لكی به‌ زؤر بهينرينه‌
ناو ئیسلام، وه‌لئ بئ ئه‌وه‌ بوون كه‌ تاوان و سه‌رپيچیه‌كانی سه‌ر زه‌وی
نه‌هينرين، كه‌ تاغوتانی بئ باوه‌ر له‌ سه‌ره‌نجامی زولم زؤریاندا و له‌
ريگه‌ی تؤقاندن و ترساندنی خه‌لكه‌كه‌ درووستیان كردبوو ،بؤیه‌ ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ كه‌ فتووحاته‌كان ئه‌بوون، خه‌لكی به‌و په‌ری سنك فراوانیه‌وه‌
ئه‌هاتنه‌ نيو ئیسلام و باوه‌شیان پيوه‌ ئه‌گرت به‌ بئ‌ ترس و به‌ بئ‌ هیچ
دلئ دينگیه‌ك وه‌ریان ئه‌گرت، له‌گه‌ل وه‌رگرتنی ئیسلام، ئه‌هاتن ئه‌و
ئیسلامه‌تیه‌یان له‌ نيو مال‌ و كؤلان و بازاره‌كانیاندا به‌ر قه‌رار
ئه‌كرد ،هه‌یشبوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسلامیشی پئ‌ قه‌بوول نه‌بوایه‌، ئه‌وا
ئیسلام له‌و دار الإسلام ی كه‌ درووستی ئه‌كرد، خه‌لكه‌كه‌ی پؤلين ئه‌كرد،
یه‌ك له‌و پؤلينانه‌، ناوی ئه‌نا به‌ أهل الذمة ، ئه‌مانه‌ كه‌سانيك بوون،
كه‌ رازی بوون له‌ نيو دار الإسلام دا بژین و له‌سه‌ر ئایینی خؤشیاندا
بميننه‌وه‌، ئیسلامیش له‌ بریتی ئه‌مه‌ په‌یمانيكی له‌گه‌ل‌ گرئ‌ ئه‌دان
به‌ نيوی عقد الذمة ، به‌ پئ ی ئه‌و به‌نده‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ خؤی و له‌
مال‌ و خوين و مندالیه‌وه‌ دلنیا ئه‌بوو. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌
زه‌بری شمشير هاتبوایه‌، كه‌ وه‌ك بئ باوه‌ران ئه‌لين، ئه‌وا ئیسلام ئه‌و
به‌لينه‌ گه‌وره‌ی له‌گه‌ل ئه‌و بئ باوه‌رانه‌ نه‌ ئه‌به‌ست. پاشان تؤبزی
كردن له‌ وه‌رگرتنی دیندا، له‌ روانگه‌ی ئاقیده‌وه‌، هیچ حسيبيكی بؤ
ناكريت و ئیسلامیش چاره‌ی ئه‌م جؤره‌ ره‌فتاره‌ی ناويت، به‌لام وه‌ك
گوتمان ئیسلام ته‌نها كاتيك شمشيری به‌ كار ئه‌هينا كه‌ په‌رچيك له‌
ريگه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی بهينرایه‌ پيشئ‌ كه‌ ريگری له‌وه‌ ئه‌كرد، كه‌
خه‌لكی رينمایی ئه‌م دینه‌ ببن

یه‌كيك له‌ به‌ر قه‌رارترینی ئه‌م بریاره‌ش لادانی
حوكمی بئ باوه‌ران و سرینه‌وه‌ی یاسای كوفره‌كان بوو، له‌م ريگه‌وه‌
ئیسلام به‌و كه‌سانه‌ نیشان ئه‌درا و رائه‌گه‌یه‌نرا كه‌ له‌ ژير نیری
تاغوتاندا دادو بيداد و واوه‌یلایان بوو چونكه‌ ئه‌سل و بنه‌ره‌تی ئیسلام،
رزگار كردنی به‌نده‌ی خوایه‌ له‌ زولم و سته‌می یاساو ريسا
سته‌مه‌كانه‌وه‌ بؤ دادگه‌رایه‌تی ئیسلام، وه‌ بؤ رزگار كردنی
به‌نده‌كانه‌ له‌ به‌ زؤر به‌ندایه‌تی و مل كه‌چ كردنیان بؤ سته‌مكاران،
بؤ ملكه‌چ كردنی ئه‌م خودایه‌ی كه‌ خاوه‌ن هه‌موو فه‌زليكه‌ به‌سه‌ر
به‌نده‌كانه‌وه‌. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، مادام ئیسلام بؤ رينمایی
كه‌ساكانیشه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌لبه‌ت ناحه‌ز و دوژمنیشی زؤرن، خؤ ده‌بيت كه‌
به‌رنامه‌و سیسته‌ميكی گونجاوی هه‌بيت كه‌ هه‌م بتوانيت ئه‌م ئیسلامه‌ بؤ
خه‌لكی به‌ريت و هه‌م روو به‌رووی ئه‌مانه‌یش بيته‌وه‌ كه‌ ريگری له‌م
هیدایه‌ته‌ ئه‌گرن، ئه‌وا پيویستی به‌هيزيك ئه‌بيت، كه‌ پشتی
بانگه‌وازه‌كه‌ی پئ قایم كات و له‌ هیچ په‌رچيكیش نه‌سره‌ميته‌وه ،چونكه‌
ئه‌گه‌ر ئیسلام له‌ چاوی خؤیه‌ سه‌رنجی ده‌ینئ، ئه‌بینین كه‌ ئیسلام
ئایینيكه‌و له‌ لای خواوه‌ هاتووه‌، شتيكیش له‌ لای خواوه‌ بيت، شتيكی
جیهانی و گشتگیر ئه‌بيت بؤ خه‌لكه‌كه‌، ويرای ئینسانیش ئه‌بئ جنؤكه‌ش
پيیه‌وه‌ پابه‌ند ببن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموئ وَمَنْ يَبْتَغِ
غَيْرَ الْأِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ
مِنَ الْخَاسِرِينَ، آ‌ل عمران٨٥ واته‌ جا ئه‌وه‌ی بيجگه‌ له‌ ئاینی
ئیسلام په‌یره‌وی هه‌ر ئایینيكی تر بكات لئ ی وه‌رناگیريت، له‌
ئاخیره‌تیشدا له‌ خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌رمه‌ندایه

به‌لام له‌گه‌ل‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ وه‌ك باسمان كرد،
خوای گه‌وره‌ ئازادی بؤ ئینسان ده‌سته‌مؤ كردووه‌، ئه‌توانئ كه‌ ئیسلام
وه‌رگرئ و ئه‌یشتوانئ‌ كه‌ ره‌تی بكاته‌وه‌ ئه‌توانئ‌ مسولمان بئ‌
وئه‌یشتوانئ‌ كه‌ بئ باوه‌ر بيت، بؤیه‌ كاتيك كه‌ مسولمان شه‌ريك له‌گه‌ل
بئ باوه‌راندا به‌رپا ئه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ر بئ باوه‌رن،
بگره‌ له‌به‌ر زولمه‌كانیانه‌ كه‌ له‌ بابای مسولمان ئه‌یكه‌ن. ئه‌م جؤره‌
بئ ‌باوه‌رانه‌ی كه‌ شه‌ریان له‌گه‌لدا ئه‌كريت، كه‌سانيكن كه‌ بؤخؤیان
كوفریان هه‌لبژاردووه‌ و ريگه‌ش به‌ مسولمانان ناده‌ن كه‌ بؤخؤیان ئیسلام
هه‌لبژيرن ،بؤیه‌ له‌ كوئ‌ كوفر ده‌ستی هه‌بووبيت، هه‌ر هه‌ولی ئه‌وه‌ی
داوه‌ كه‌ ئیسلام ناشیرین بكات و له‌ به‌رچاوی خه‌لكه‌كه‌ی ببوغزينيت
،هه‌ول‌ ئه‌دات مزگه‌وتت لئ دابخات، هه‌ول ئه‌دات ریشت پئ‌ بتاشيت، هه‌ول‌
ئه‌دات له‌چكی خوشكه‌كانمان له‌سه‌ر داكه‌نيت، هه‌ول‌ ئه‌دات
مینبه‌ره‌كانمان به‌سه‌ر خؤیاندا تاپؤ بكه‌ن وهتد،،،هه‌ر ئه‌مانه‌‌شن كه‌
هؤكاری شه‌ری كوفر و ئیمانن هه‌لبه‌ت ويرای فه‌رمایشته‌كانی خوایش له‌
قورئاندا، فه‌رمووده‌كانی پيغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم زؤر به‌
راشكاوی ئاماژه‌ به‌و ئاشتی خواستنه‌ی ئیسلام ئه‌ده‌ن، له‌وانه‌
پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموئ

١- لا تتمنوا لقاء العدو ، وإذا لقيتموه فاصبروا ،، أخرجه البخاری فی الجهاد 32/112، 156، ومسلم فی الجهاد 19/20
واته‌ خؤزگه‌ به‌ روو به‌روو بوونه‌وه‌ی دوژمن مه‌خوازن، ئه‌گه‌ریش روو به‌روویان بوونه‌وه‌، ئارام و خؤراگر بن
٢- كاتئ‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
مه‌عازی كوری جه‌به‌لی بؤ یه‌مه‌ن هه‌نارد خوا لئ ی رازی بيت پئ ی فه‌رموو
لا تقاتلوهم حتی‌ تدعوهم، فإن أبو فلا تقاتلوهم حتی‌ یبدأكم فإن بد‌ؤوكم
فلا تقاتلوهم حتی‌ یقتلوا منكم قتیلاً ثم أرهم هذا القتیل وقولوا لهم هل
إلی‌ خیر من هذا؟ فلأن یهدی‌ الله علی‌ یدیك رجلاً واحداً خیر لك مما طلعت
علیه الشمس ،،الزحیلی، العلاقات الدولیه‌ فی الاسلام، مصدر سابق، ص 38

واته‌ شه‌ریان له‌گه‌لدا مه‌كه‌ن تا بانگیان
ئه‌كه‌ن بؤ ئیسلام، ئه‌گه‌ر ره‌تیان كرده‌وه‌، شه‌ریان له‌گه‌لدا مه‌كه‌ن
تا شه‌رتان له‌گه‌لدا هه‌لده‌گیرسينن، شه‌ریان ده‌گه‌لدا مه‌كه‌ن تاكو
یه‌كيكتان لئ ئه‌كوژن، پاشان كوژراوه‌كه‌یان پئ نیشان ده‌و پيیان بلئ،
ئایا له‌وه‌ باشتر ريگه‌ی ترتان لا نییه‌ ،،ئینجا پيغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وسلم فه‌رمووی ئه‌گه‌ر یه‌كيك له‌سه‌ر ده‌ستی تؤ خوا هیدایه‌تی بدات،
باشتره‌ له‌و دونیایه‌ كه‌ تیشكی رؤژی به‌ر ئه‌كه‌ويت

٣- كاتئ‌ كه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
سوپایه‌ك یان له‌شكريكی بؤ شوينيك به‌ رئ‌ بكردایه‌، پئ ی ده‌فه‌رموون
تألفوا الناس ولا تغيروا على حي حتى تدعوهم إلى الإسلام فوالذي نفس محمد
بيده ما من أهل بيت من وبر ولا مدر تأتوني بهم مسلمين إلا أحب إلي من أن
تأتوني بنسائهم وأبنائهم وتقتلون رجالهم ،زوائد الهيثمي، الجزء الثاني،
الحديث رقم 637

واته‌ خه‌لكی په‌یوه‌ست و گونجاو بكه‌ن، هيرش بؤ
هیچ گه‌ره‌كيك مه‌به‌ن، تاكو بانگیان ئه‌كه‌ن بؤ ئیسلام، سويند به‌و
كه‌سه‌ی كه‌ گیانی موحه‌ممه‌دی به‌ده‌سته‌، هیچ ماليك له‌ ديهات و بن
ره‌شماليك نییه‌ كه‌ مسولمانانی لئ په‌یا بن و به‌م هه‌واله‌وه‌ بگه‌نه‌
لام، پيم خشتره‌ له‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌والی ئافره‌ت و رؤله‌كانیانم بينه‌وه‌
لام و شه‌رتان له‌گه‌ل پیاوانیان كردبيت

٤- هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
هه‌میشه‌ ئامؤژگاری سوپاكه‌ی ئه‌كرد، كه‌ ده‌ست بؤ كيلگه‌كان دريژ نه‌كه‌ن
و داره‌كان نه‌برنه‌وه‌و پیرو په‌ككه‌وته‌و ئافره‌ت نه‌كوژن، ئه‌وانه‌ی
كه‌ شه‌رتان ده‌گه‌لدا ناكه‌ن و له‌ دوورو نزیكه‌وه‌ پشكیان له‌
شه‌ره‌كانیشدا نه‌بووه‌ ،وه‌ك ده‌یفه‌رموو اغزو باسم الله في سبيل الله
قاتلوا من كفر بالله أغزو ولا تغلوا ولا تغدروا ولا تمثلوا ولا تقتلوا
وليدا ،صحيح مسلم، الجزء الثالث، الحديث رقم 1731

واته‌ به‌ ناوی خوا تيبكؤشن و له‌ ريگه‌ی خوادا
بجه‌نگن، شه‌ر ده‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا بكه‌ن كه‌ باوه‌ریان به‌ خوا نییه‌،
جیهاد بكه‌ن و ده‌ستدريژی مه‌كه‌نه‌ سه‌رو ناپاكی مه‌كه‌ن و كه‌س ئه‌تك
مه‌كه‌ن، مندالان مه‌كوژن ،، هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ريگری كردووه‌ له‌ ئه‌تك كردنی خه‌لكی، ئه‌گه‌ر چی كافرانیش ئه‌وه‌یان له‌
ده‌رهه‌ق برواداراندا كردبيت ،،قتادة ئه‌ليت پيمان گه‌یشتووه‌ كه‌وا
پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زؤر هانی خه‌لكی داوه‌ كه‌ هه‌رده‌م
سه‌ده‌قه‌و خيرو خيرات بكه‌ن، وه‌ ريگری كردووه‌ له‌ ئه‌تك كردن و بئ‌
حورمه‌تكردنی خه‌لكی ،صحيح البخاري، الجزء 5، الحديث 3956

ئه‌تك كردن واته‌ گوئ ی ببریت یان چاوی هه‌لكؤریت، یان زمانی ببریت یان لووتی ،،هتد
٥- هه‌روه‌ها پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
فه‌رمانی داوه‌ به‌ ده‌فن كردنی بئ‌ باوه‌ران، وه‌ فه‌رمانی داوه‌ كه‌ هیچ
ته‌رمی بئ‌ باوه‌ريك له‌ گؤره‌پانه‌كان جئ نه‌هلين، تا نه‌بيت به‌ خواردنی
جن و جانه‌واران و بالنده‌كان ،هه‌روه‌ك ريگری كردووه‌ له‌وه‌ كه‌
بریندارانی بئ‌ باوه‌ر به‌ بئ تیمار جئ‌ بهيلدرين، هه‌روه‌ها هه‌لويستی
پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ل ئه‌و بئ باوه‌رانه‌ی كه‌ له‌شه‌ردا
شكستیان هينا بوو زؤر به‌ريزو دلؤفان بوو، بؤ راستی قسانیش، یه‌ك نموونه‌
ئه‌هينینه‌وه‌ ،روون و ئاشكرایه‌ كه‌ دوایین شه‌ری پيغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وسلم له‌گه‌ل‌ قوره‌یشییه‌كان، به‌ فه‌تح كردنی مه‌ككه‌ له‌ سه‌ر
ده‌ستی مسولمانان كؤتایی هات، به‌لام ده‌زانن له‌ دوای ئه‌مه‌ چی روویدا
،هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ تا دوينئ‌ ئازاری پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
یان داوه‌و ناپاكیان ده‌گه‌لدا كردووه‌و له‌ خاك و ولاتی خؤی وه‌ ده‌ریان
ناوه‌و هينده‌یان ئازار پئ گه‌یاندووه‌ تا له‌ كاتی نويژه‌كانیدا به‌
پيیان چوونه‌ته‌ سه‌ر سه‌ری، هه‌تا پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ده‌یفه‌رموو هينده‌ ئازاریان پئ‌ ئه‌گایاندم كه‌ وه‌خت بوو هه‌ردوو
چاوه‌كانم ده‌گه‌لی ده‌ر بچن، پیسایی و پاشه‌رؤك و ریخؤله‌ی حوشتریان له‌
پشته‌ ملی ده‌ئاخنی ،،به‌لام پاداشتی ئه‌م هه‌موو زولم و زولمكاریه‌ی كه‌
ليیان كرد، ده‌زانن چی بوو ،،ئه‌وه‌تا ئيستا هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ زه‌لیلی
و سه‌ر شؤرشی و ده‌سته‌و سانی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ به‌رده‌ست پيغه‌مبه‌ر صلى
الله عليه وسلم ، ئه‌بینین پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پيیان
ده‌فه‌رموئ ما تظنون أني فاعل بكم، گومانی چی ئه‌به‌ن كه‌ ده‌گه‌لتانا
بیكه‌م، ئه‌وانیش ئه‌لين أخُ كريم وابن أخٍ كريم، برایه‌كی به‌ريزو
برازایه‌كی دلسؤز. ئینجا پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پيیان ده‌فه‌رموئ
من هه‌ر ئه‌وه‌ی یوسفی برام عليه السلام ئه‌ليمه‌وه‌، كه‌ فه‌رمووی‌ قَالَ
لا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ وَهُوَ
أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ،یوسف٩٢ ،واته‌ خه‌متان نه‌بئ‌ ئه‌مرؤ ئیتر هیچ
سه‌رزه‌نشتيكتان ناكه‌م، خوا ليتان خؤش بئ‌، بيگومان ئه‌و زاته‌ له‌
هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره‌ ،ئینجا فه‌رمووی اذهبوا فأنتم الطلقاء
،اخرجه البخاري في المغازي 3/345

واته‌ برؤنن ئيوه‌ ئازادن
٦- هه‌روه‌ها هه‌لويستی سه‌باره‌ت به‌ دیله‌كانی
شه‌ر، پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو استوصوا بالأسرى خيراً
،مناظرة بين الإسلام والنصرانية. ض 338- 341

واته‌ له‌گه‌ل‌ دیله‌كاندا باش بن. ئه‌مه‌ ئیسلام
بوو، به‌لام خؤ ئه‌گه‌ر چاويك به‌ شه‌ره‌كانی خاچپه‌رستان بگيریت، شتی زؤر
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ت دينه‌ به‌ر چاو، له‌م هه‌موو كوشت و بره‌ی كه‌ له‌
ئه‌هلی ئیسلام كردوویانه‌ ئه‌م شه‌ره‌ خاچ په‌رستیه‌ی كه‌ سئ سه‌ده‌ی
خایاند چ قه‌سسابخانه‌یه‌كیان له‌ ئه‌هلی ئیسلامدا خولقاند، به‌ ملیؤنه‌ها
كه‌سی تیا كوژرا، هه‌زاران گوندو ديهاتی تیا خاپوور كرا، هه‌زاران مزگه‌وت
و په‌رستگا ته‌ختكرا، سكی هه‌زاران ئافره‌تی دووگیانیان هه‌لديی‌ و
كؤرپه‌كانیان لئ ده‌ر ئه‌هينان وپاشان ئه‌هاویشترانه‌ نيو كووره‌ی ئاگرو
ئه‌یانسووتاندن! یه‌كيك له‌وانه‌ی كه‌ شه‌ری خاچپه‌رستی له‌ ئه‌ستؤ بوو،
ناوی شارلمان بوو، ئه‌مه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بوو نه‌سرانیه‌تی به‌زؤری و به‌
زه‌بری شمشير به‌سه‌ر خه‌لكیدا سه‌پاند، هه‌روه‌ها ركنوت شا، قرانی هينا
به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌سرانی نه‌بوون. هه‌روه‌ها أولاف شا له‌
نه‌رویج، هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ر بری كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ببنه‌ نه‌سرانی،
ده‌ست و قاچیانی بری و بن بری كردن، تا وای لئ هات تيكرای ولاتانی
ئه‌وربیان به‌ نه‌سرانیه‌ت یه‌كالا كردنه‌وه‌،،له‌ شاخی ره‌ش جبل الأسود
له‌ به‌لقان، ئه‌سقه‌فی حاكم دانیال بیتر وفتش سه‌رؤكایه‌تی ئه‌كرد، له‌
شه‌وی جه‌ژنی سه‌ری سالدا له‌ سالی ١٧٠٣ ی زایینی هه‌زاران كه‌سی غه‌یره‌
مه‌سیحی تيدا سه‌ر بری، هه‌روه‌ها له‌ حه‌به‌شه‌ سیف الدین أرعد ی شا له‌
نيوان سالانی ١٣٤٢- ١٣٧٠ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كوشت كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ببنه‌
مه‌سیحی، یان دووری خستنه‌وه‌ له‌ شار، هه‌روه‌ها ئه‌بینین كه‌وا
نه‌سرانیه‌ت بوو نه‌ك ئیسلام كه‌ هنووده‌ سووره‌كانی له‌ ئه‌مریكا بن بر
كرد، هه‌ر مه‌سیحیه‌تیش بوو كه‌ گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستینی له‌ خاك و
نیشتیمانی خؤیاندا هه‌لكيشا، بؤ ئه‌وه‌ی ته‌سلیم به‌ دوژمنانی خواو
پيغه‌مبه‌ری بكه‌ن. ئه‌ی ئاخؤ بزانین كه‌ كئ بوو جه‌نگی جیهانی
هه‌رایساند، كه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ ملیؤنی تیا كوژرا و له‌ ئی
دووه‌میش حه‌فتا ملیؤنی تیا له‌ نيو چوو، واته‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت سالی
هه‌ردو شه‌ری جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م زیاتر له‌ هه‌شتا ملیؤن كه‌سی تیا
كوژرا

یه‌كيك له‌ سه‌ختترین و خراترین كاره‌سات جنيو
سایده‌كه‌ی هؤريشیما و ناكازاكی بوو، به‌يلم ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌
هه‌موو ئه‌و شه‌رانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
روویاندا، واته‌ له‌ ماوه‌ی بیست و سئ‌ سالدا، ته‌نها هه‌زارو هه‌ژده‌
كه‌س له‌ كافرو مسولمانی تیا كوژرا. بؤیه‌ ئه‌بینین كه‌ له‌ شه‌ری
خاچپه‌رستی دا، له‌و كاته‌ی كه‌ بیت المقدس گه‌مارؤ درا بوو، گه‌مارؤكه‌
هينده‌ی خایاندو خه‌لكه‌كه‌ی هينده‌ نا ره‌حه‌تكران، هانایان بؤ طنكرد برد
كه‌ سه‌ركرده‌ی كاره‌كه‌ بوو له‌وئ‌ رؤژيدا، كه‌ پاريزكاری له‌ مال و
نه‌فسیاندا بكات، ئه‌میش ئه‌وانی پيدان كه‌ بچنه‌ مزگه‌وتی ئه‌قساو ئالای
ئه‌مان هه‌لكه‌ن، ئه‌وانیش وایان كردو روویان كرده‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا،
مزگه‌وت پر ئه‌بيت له‌ پیرو مندال و له‌ ئافره‌ت، به‌لام له‌ دواییا
به‌سه‌ریان دادان و وه‌ك مه‌ر هه‌مووانیان سه‌ر بری، تا هه‌ر له‌و
مزگه‌وته‌ لافاوی خوين هه‌لسينرا، تا خوين به‌ره‌و ئه‌ژنؤی ئه‌سپه‌كانیان
به‌رز بووه‌وه‌، جاده‌و شؤسته‌كان پر كران له‌ كه‌لله‌ی سه‌رو قاچ و
ده‌ستی براوو لاشه‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن كراوی ئه‌تك كراو

ميژوونووسان ئه‌لين ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌س له‌
مزگه‌وتی ئه‌قسا شه‌هید كران ژماره‌یان گه‌یشته‌ حه‌فتا هه‌زار كه‌س،
ئه‌مه‌ هه‌تا ميژووناسانی فه‌ره‌نجیش نكوولی له‌و بئ‌ ئابروویه‌ی خؤیان
ناكه‌ن. به‌لام خؤ ئه‌گه‌ر ئاور له‌ لاپه‌ره‌كانی ئیسلامی بده‌ینه‌وه‌،
كه‌ له‌ دوای نه‌وه‌د سال دوای ئه‌و قه‌سسابخانه‌یه‌، باپیره‌مان صلاح
الدینی ئه‌ییوبی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌تحی قودسی كرد، چ هه‌لويستيكی نواند
له‌ به‌ردم ئه‌و خوينمژانه‌ی كه‌ دوينئ‌ هه‌ر له‌و مزگه‌وته‌ پاكه‌ چه‌ند
به‌ پیسی خوينی ئه‌و هه‌موو مسولمانه‌یان تا رشت كه‌چی صلاح الدین له‌
ده‌رهه‌ق سه‌د هه‌زار بيگانه‌، وه‌ك پیاو ئاشتی خوازی ئه‌و ئیسلامه‌ پاكه‌
له‌به‌رده‌م ئه‌مان ئه‌سه‌لمينئ‌ و مال‌ و مندالیان ئه‌خاته‌ ئه‌مانه‌وه‌.
حوار صريح بين عبدالله وعبدالمسيح . د. عبدالودود شلبي ص ١٩٠- ١٩١

ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئيستاشمان چاكترین به‌لگه‌ن بؤ
ئاشتی خواستنی ئیسلام و شه‌رانگيزی ئه‌وانیتر، ئه‌بینین كه‌ جووله‌كه‌
رؤژانه‌ چی به‌سه‌ر فه‌له‌ستین ئه‌هينن، چؤن شه‌ری خاچپه‌رستی سه‌ر له‌
نوئ‌ به‌شيوازی خراتر، به‌چه‌كی قورستر، به‌ پیلانی چيكنتر خه‌ریكی له‌
به‌ین بردنی ئه‌هلی ئیسلامن، ئه‌بینین كه‌ چیان به‌سه‌ر ئه‌فغانستان هينا،
پاشان عيراقیان چؤن له‌ خشته‌ی جیهانی سریه‌وه‌، چؤن ميژوویان لئ
سه‌ندنه‌وه‌، چؤن، فه‌رهه‌نگیان لئ‌ سه‌ندنه‌وه‌، چؤن به‌غدای پایته‌ختی
خه‌لافه‌تی ئیسلامیان كرد به‌ گؤمی خوين و مزگه‌وته‌كانیان لئ
ته‌قاندنه‌وه‌، چؤن دارو به‌ردو خاكیان لئ ته‌ختكردن و ئاوی سازگاریان لئ
گرتنه‌وه‌، چؤن مندالانیان له‌ ناز و سؤزی باوانیان مه‌حرووم كردو
مندالییان لئ سه‌ندنه‌وه‌،، ئه‌وه‌تا ئيستا له‌ سایه‌ی به‌ ناو
ئازادیه‌كه‌ی خاچ په‌رستان هه‌ر له‌ نيوان چل كه‌سدا یه‌كيك ناوی له‌
لیستی كوژراواندا تؤماره‌، له‌ماوه‌ی سئ سالی داگیر كردنی عيراقدا زیاتر
له‌ شه‌ش سه‌دو په‌نجا هه‌زار كه‌س له‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ به‌ ناهه‌ق
و به‌ غه‌در كوژراون، جگه‌ له‌وه‌ كه‌ هه‌زاران هه‌زار خيزان
په‌راگه‌نده‌ی ئه‌م شارو ئه‌و شار بوونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌و هه‌موو
زیندانیه‌ی كه‌ زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار كه‌س به‌ زؤر به‌ ناهه‌ق
له‌زیندانه‌ ئاشكراو نا ئاشكراكاندا ژیانی پر ژان به‌ رئ‌ ئه‌كه‌ن،،هتد
به‌ راستی ئه‌مه‌ی كه‌ دوژمنانی ئیسلام تا ئيستا به‌ سه‌ر ئه‌هلی ئیسلام
هيناویانه‌، گه‌وره‌ترین ناونیشانی شه‌ر خوازی دوژمنان و ئاشتی خواستنی
ئیسلامی ئه‌گه‌یه‌نيت، هه‌ر ئیسلامه‌ كه‌رامه‌تت ئه‌پاريزيت، مافی بوونت
ئه‌پاريزيت، مال‌ و خاك و ژیان و گیانت ئه‌پاريزيت، ئیسلامه‌ وات لئ ئه‌كا
و دروستت ئه‌کات، که‌چی هه‌رچی خوين مژی و شه‌رانگيزیش كه‌ هه‌یه‌
ده‌ستاوی دوژمنانی خواو پيغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌من‌ صلى الله عليه وسلم
،،هيمنی شاعیریش راستی فه‌رمووه‌ كه‌ ئه‌ليت

گيژه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی فریوی وی خوارد
خؤی له‌ ريبازی موسولمانی بوارد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- فریوی وی خوارد مه‌به‌ستی فریوی حیزبی به‌عسی خوارد


ئاماده‌كردنى
هيمن عه‌بدولعه‌زیز
پيداچونه‌وه‌ى
به‌ريوبه‌رايه‌تى سايتى ئيسلام كورد

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى