المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
جۆره‌کانی سوێند خواردن ..
صفحة 1 من اصل 1
جۆره‌کانی سوێند خواردن ..
له شه‌رعدا سێ جۆر سوێند خواردنمان هه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه؟
1. سوێندی سه‌رزمان (یمین اللغو): ئه‌وه‌یه
که‌به‌مه به‌ستی سوێنده‌وه نه‌وترێت وه‌ك بڵێ (والله) نای خۆم، یان
(والله) ناچم، ئه‌م جۆره هیچی له‌سه‌ر نیه ، وه‌ك خوای گه‌ره
ده‌فه‌رمووێت له‌سوره‌تی (البقرة) دا ئایه‌تی (225) لاَّ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِيَ أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ
.. واته: خوای گه‌وره به‌و جۆره سوێنده سه‌ر زاریانه لێ تان ناگرێت ،
به‌ڵکو به‌وه‌ی لێ تان ده‌گرێت که له‌دڵتانه‌وه ده‌رده‌چێت .
وه‌هه‌روه‌ها له سوره‌تی (المائده) له ئایه‌تی (89) که ده‌فه‌رمووێت: لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ..
واته: خوای گه‌وره به‌و سوێنده سه‌ر زاریانه‌تان لێتان ناگرێت به‌ڵکو
به‌وه‌ی که‌له‌دڵتانه وه گرێی ده‌ده‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها دایکه (عایشه)
خوای لێ ڕازیبیت که‌وا ده فه‌رمووێت ..لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ.. له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یه وه‌دابه‌زی که ده‌ڵێت ، نه (والله) و بڵێ (والله) [رواه البخاری11/6663] .
2. سوێندی دامه‌زراو ( یمین المنعقدة):
ئه‌وه‌یه که‌مه‌به‌ستی سوێند له دڵه‌وه سوێند بخوات ئه‌م جۆره‌یان
ده‌بێت سوێنده‌که‌ی به جێ بهێنێت وه‌یان ده‌بێت که فاره‌تی سوینده‌که‌ی
بدات ، جائه‌گه‌ر بینی سوێنده‌که‌ی به‌جێ بێنێت باشتره ئه‌وه
سوێنده‌که‌ی به‌جێ بێنێت وه‌ئه‌گه‌ر بینی باشتروایه به‌جێی نه‌هێنێ
ئه‌وه که‌فاره‌تی بدات ،که‌خواردنی (10) که‌م ده‌ست یان (فقیر) له‌مام
ناوه‌ند ترین خوار دن که ده‌ی داته که سوکاری خۆی یان پۆشاك بۆکردنیان
یان ئازاد کردنی به‌نده یه ك ، وه ئه‌گه‌ر ئه مانه‌ی نه‌توانی ئه وه
سێ ڕۆژ ڕۆژو بگرێت . وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:له‌سوره‌تی
(المائدة) ئایه‌تی(89)دا ..وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ..
که له پێشودا باسمان لێوه کردوه ، وه‌هه‌روه‌ها (أبوهریرة) خوای لێ
ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که‌وا پێغه مبه‌ری خوا (صلى الله عليه
وسلم)ده‌فه‌رمووێت ((من حلف علی یمین فرأی غیرها خیرا منها فلیأ ت الذي هو خیر ولیکفر عن یمینة)) [رواه مسلم 3/1272/1650] وترمذی 3/43/1569].
واته
:هه‌ر که‌سێك ئه‌گه‌ر سوێندی خوار له‌سه‌ر شتێك جابینی شتێکی تر له‌وه
چاكتره ئه‌وه بائه‌وه‌بکات که چاکتره و که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی بدات ،
وه‌هه‌روه ها له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ی خوای گه‌وره که‌وا هه‌ر له‌سوره‌تی
(المائده)ئایه‌تی (89)دا ده‌فه‌رمووێت: لاَ
يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم
بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ
مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ
أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ
ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ... . واته خوالێتان ناگرێت
له‌وسوێنده سه‌ر زاریانه‌تان به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌گرێت که له
دڵتانه‌وه گرێ ی ده‌ده‌ن جا که‌فاره‌ته‌که‌ی خواردن دانی (10) که‌م
ده‌سته له مام ناوه‌ندی ترینی ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یده‌نه که‌س و کارتان
یا پۆشاک بۆ کردنیان یان ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌که جا ئه‌گه‌ر که‌سێک
ئه‌مانه‌ی نه‌بوو ئه‌وه سێ رۆژ ڕۆژوو بگریت ئه‌وه که‌فاره‌تی
سوێنده‌کانتانه جا ئه‌گه‌ر سوێند بخۆن و به‌جێی نه هێنن ،سوێندی خۆتان
بپارێزن .
3. سوێندی درۆ‌و فێڵ بۆ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاند نی خه‌ڵکی (یمین الغموس):
ئه‌وه‌یه که به‌درۆوه بخورێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی
به‌رانبه‌رو ماف خواردنی و ناپاکی کردن له گه‌ڵی دا‌و ئه‌وه پێی ده‌وتێت
(غموس)چونکه خاوه‌نه‌که‌ی قووت(شڵه‌پاندن )ی ناو تاوان ده‌کات پاشان
قووتی ناو ئاگری دۆزه‌خی ده‌کات ،ئه‌میش یه‌کێکه له‌تاوانه گه‌وره‌کان
،وه دامه‌زراندنی سوێند په‌یوه‌سته به‌نیه‌تی سوێند خۆره‌وه ئه‌مه
ئه‌گه‌ر خۆی سوێند بخوات ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک سوێندی بدات ئه‌وه
په‌یوه‌ست ده‌بێت به نیه‌تی ئه‌و که‌سه‌وه که‌سوێندی ده‌دات ،وه
ئه‌گه‌ر که‌سێک سوێند له‌سه‌ر شتێک بخوات نه‌یکات پاشان له بیری بچێت یان
نه‌زانێت بیکات ئه‌وه سوێنده‌که‌ی ناکه‌وێت ،وه ئه‌گه‌ر سوێندخۆر پاش
سوێنده‌که‌ی (إن شا‌ء الله)بکات ئه‌وا سوێنده‌که‌ی ناکه‌وێت ،وه ئه‌گه‌ر
که‌سێک سوێندی خوارد شتێکی حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆی حه‌رام بکات ئه‌وه حه‌رام
نابێت ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌شی کرد ئه‌وه له‌سه‌ریه‌تی که‌فاره‌تی
سوێند بدات .
خوای گه‌وره له سوره‌تی (النحل) ئایه‌تی (94) دا که‌ده‌فه‌رمووێ وَلاَ
تَتَّخِذُواْ أَيْمَانَكُمْ دَخَلاً بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ
ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُواْ الْسُّوءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ اللّهِ
وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ واته: ئه‌و سوێندانه‌تان که‌ده‌ی خۆن بۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یمانیان پێ ده‌ده‌ن مه‌یکه‌نه ڕێگایه‌ک بۆ فێڵ لێکردن
و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌وان تاوه‌کو ئه‌وان لێتان ئه‌مین ببن و ئێوه‌ش
نیه‌تتان پیسه به‌رانبه‌ریان دوایی به‌رهه‌می ئه‌و خراپانه‌تان ده‌چێژن
که به‌رگری پێ ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی خودا ،وه بۆ ئێوه هه‌یه سزایه‌کی زۆر
گه‌وره. ئه‌گه‌ر وابکه‌ن .وه هه‌روه‌ها( عبدالله بن عمر) (خوای لێ ڕازی
بێت) ده‌گێڕێته‌وه که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ((الکبائر:الإشراك بالله وعقوق الوالدین و قتل النفس والیمین الغموس)) [رواه البخاری 11/6675 وه الترمزی 4/ 303/5010 و النسائی 7/89 ....].
واته تاوانه گه‌وره‌کان ئه‌مانه‌ن: هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا ،به‌گوێ
نه‌کردنی دایک و باوک،وه کوشتنی که‌سێک ،وه‌سوێندی درۆ‌و فێڵ .
وه‌هه‌روه‌ها (أبوهوره‌یرة) خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته وه که واپێغه مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی
((خمس لیس لها کفارة: الشرك بالله عزوجل، وقتل النفس بغیر حق أو نهب
المؤمن أو الفرار من الزحف أویمین صابرة یقتطع بها ما‌لا بغیرحق)) [رواه أحمد 14/68/220 وهو صحیح بڕوانه صحیح الجامع 3247 والإرواء (1202).
واته:
پێنچ تاوان هه‌یه که فاره‌تی نیه: شه‌ریك بڕیاردان بۆخوا و،کوشتنی
نه‌فسێك به ناحه‌ق و وه‌ڕووت کردنه‌وه‌ی مسووڵمانان،وه‌ڕاکردن له
غه‌زادا ، وه سوێندێکی فێڵ و درۆ بۆئه وه‌ی ماڵی مسووڵمانانی به ناهه‌ق
پێ بخوات .
وه‌هه‌روه‌ها(عمر بن الخطاب) خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته وه که وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ((إنما الأ عمال بالنیات...)) [رواه‌البخاری 1/1ومسلم 3/1515/1907].
واته: به‌ڕاستی کرده‌وه‌کان هه‌مووی به نیه‌ته.
جاهه‌رکه‌سێك
سوێندی له‌سه‌ر شتێك خوارد‌و شتێکی تری له ژێره‌وه شارده‌وه،
نیه‌ته‌که‌ی لای خوای گه‌وره ده‌ژمێرێت نه‌ك قسه‌که‌ی،
له‌به‌ر
فه‌رمووده‌که‌ی (سویدبن خنظلة) خوای لێ ڕازی بێت فه‌رموی: ده‌رچوین بۆلای
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)و (وائل بن حجر) مان له گه‌ڵ دابوو
، جادووژمنێکی گرتی،جا خه‌ڵکی نه‌یان وێرا سوێند بخۆن ،جامنیش سوێندم
خوارد ،ووتم برامه جا ئه‌ویش به‌ری دا،جا که‌هاتین بۆ لای پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم)ئاگادارم کرده‌وه که‌وا خه‌ڵکه‌که نه‌یان وێرا
که‌وا سویند بخۆن ،وه من سوێندم خوارد که‌وا برامه جا فه‌رمووی: ((صدقت،المسلم أخو المسلم)) [(رواه ابوداود 3/3256وإبن ماجه 1/685/2119 وهو صحیح بڕوانه صحیح إبن ماجه 1722]. واته ڕاستت کرد موسوڵمان برای موسوڵمانه.
له‌فه‌رمووده‌یه‌کدا (أبوهره‌یرة) خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ((إنما الیمین علی نین المستحلف))
[رواه المسلم(3/1274/1653) بدون زیادة (إنما) و إبن ماجة(1/685/2120)].
واته: به‌ڕاستی سوێند له‌سه‌ر نیه‌تی ئه‌وکه‌سه‌یه که‌داوای سوێند
خواردن ده‌کات.
وه‌هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا که‌وا
(أبوهره‌یرة) خوای لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته وه که واپێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ((یمینك علی یصد قك به صا حبك)) (رواه مسلم 3/1274/1653 ، وإبن ماجه 1/686/2121 ). واته : سوێنده‌که‌ت له‌سه‌ر ئه وه‌یه که هاوه‌ڵه‌که‌ت باوه‌ڕت پێده‌کات.
وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سوره‌تی(البقرة) ئایه‌تی(286)دا ده‌فه‌رمووێت: ...رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا..
واته :ئه‌ی په‌روه‌ردگارا لێ مان مه‌گره له وه‌ی له بیرمان چووه یان
نه‌مان زانیوه،، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تی: خوای
گه‌وره له وه‌ڵامی باوه‌ڕ داران‌دا فه‌رمووی :به ڵێ [رواه مسلم
1/115/125عن أبی هریرة].
وه‌له فه‌رمووده‌یه کی تردا (إبن عباس) خوای لێ ڕازی بێت ، فه‌رمووی که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: (إن الله وضع عن أمتي الخطأ والنسیان وما أستکرهوا علیه)
[رواه إبن ماجه 2045/ وهوصحیح بڕوانه الارواه 82 /وصحیح إبن ماجه
1664]. واته: به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئومه‌ته‌که‌م تاوانی
هه‌ڵگرتووه له نه‌زانین و له بیرچونه‌وه‌و ئه وه‌ی زۆریان لێ ده‌کرێت .
وه (إبن عمر) خوای لێ ڕازی بێت ده‌فه‌رمووێ که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: ((من حلف واستثنی ، إن شا‌ء رجع و إنشاء ترك غیر حانث))
.[رواه أبو داود4/3262) وإبن ماجه 1/68/2105) والنسائی 7/12 )وهوحدیث
صحیح بڕوانه صحیح إبن ماجه (1711)] . واته : هه‌رکه‌سێك سوێندی خوارد‌و
(إن شاألله)ی کرد ، ئه‌گه‌ر ویستی بێت ده‌گه ڕێته‌وه وه ئه‌گه‌ر
ویستیشی هه‌بێت وازی لێ ده‌هێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوێنده‌که‌ی بکه‌وێت.
وه (أبو هریرة ) خوای لێ ڕازی بێت ده گێرێته وه که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: قال
(سلیمان بن داود نبي الله ) : ((لأطوفن اللیلة علی تسعین إمرأة، کلهن
تأتي بفارس یجاهد فی سبیل الله، فقال صاحبه، قل إن شا ألله ، فلم یقل
فنسي ، فطاف علیهن جمیعا ، فلم تحمل منهن إلا إمرأة واحدة جاءت بشق
رجل))فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم)((وأیم الذي نفس محمد بیده لو
قال : إن شا‌ء الله لجاهدوا فی سبیل الله فرسانا أجمعون)) .[رواه
البخاری13/رقم/6639 وهذا لفضةومسلم 3/1275/1654 وغیرهما].واته : (سلیمان
بن داود)ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودوسڵاوی خوایان له سه‌ر بێت ) فه‌رمووی:
ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێم به‌سه‌ر نه‌وه‌د (90) ئافره‌ت دا هه‌ریه که‌یان کوڕێك
دێنێ بجه‌نگن له پێناوی خودا،جا هاوه‌ڵه‌که‌ی یان( فریشته‌یه‌ک )پێی ووت
:بڵێ(إن شا‌ء الله)،جا نه‌ی ووت و له‌بیری چوو،جا هیچ له ئافره‌ته‌کانی
هیچیان نه‌هێنا ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت نیوه کوڕێکی هێنا،جا پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووی: سوێند به‌وه‌ی که نه‌فسی محمد ی
به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بی ووتایه(إن شا ألله)ئه‌وه هه‌موویان ده‌بوونه
سوارو له پێناوی خودا تێ ده‌کۆشان.
وه له ڕوایه‌تی مسلم فه‌رمووی: (لو قال إن شاءاألله لم یحنث) واته ئه‌گه‌ر بی فه‌رمووایه (إن شا‌ء الله)ئه‌وه سوێنده‌که‌ی نه‌ده‌که‌وت.
وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سوره‌تی(التحریم:1-2)دا ده‌فه‌رمووێ: يَا
أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي
مَرْضَاتَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ قَدْ فَرَضَ اللَّهُ
لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَانِكُمْ واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆچی شتێک
که‌خوا بۆ تۆی حه‌ڵاڵ کردوه له به‌ر ڕازی کردنی خێزانه‌کانت له‌خۆتی
حه‌رام ده‌که‌ی وه خوای گه‌وره لێبورده‌و به به‌زه‌ییه،به‌ڕاستی خوای
گه‌وره چۆنیه‌تی لابردنی سوێنده‌کانتانی به‌دانی که‌فاره‌ت
کردۆته‌وه.،وه هۆی دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته (عائیشه) دایکی ئیمانداران
خوای لێ ڕازی بێت که ده‌فه‌رمووێ:پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه
وسلم)هه‌نگووینی لای(زینب بنت جحش)ده‌خواردو لای ده‌مایه‌وه جا من و
(حه‌فصة)ده‌ستمان تێکه‌ڵ کرد که‌وا ئه‌گه‌ر هاته ژووره‌وه بۆلای
هه‌رکاممان بابڵێین پێی که‌وا تۆ (مغافیر)ت خواردوه ؟ من بۆنی (مغافیر)ت
لێ ده‌که‌م،جافه‌رمووی نه‌ء، به‌ڵکو من هه‌نگوینم ده‌خوارد لای( زینب بنت
جحش)،جا ئیتر بۆی ناگه‌ڕێمه‌وه ،وه‌سوێندم خواردووه ،جا که‌س له‌مه
ئاگادار مه‌که‌ره‌وه. [رواه البخاری 4/9412].
(مغافیر):چرێشێکه له‌داری( العرفط)، ده‌خورێت و بۆنێکی زۆر ناخۆشی هه‌یه.
وه‌هه‌روه‌ها
(إبن عباس)خوای لێ ڕازی بێت که‌وا ده‌ی فه‌رموو (شت حه‌رام کردن
له‌سه‌رخۆ،سوێنده‌و که‌فاره‌تی ده‌دات ،وه ده‌یفه‌رموو: لَّقَدكَانَ لَكُم فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسوَةٌ حَسَنَةٌ
سوره‌تی(الأحزاب:21)واته:به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه
وسلم)باشترین سه‌ر مه‌شق هه‌یه بۆ ئێوه. [رواه البخاری 9رقم/5266و
المسلم (2/1100/1473)].
که‌وابوو ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێکی حه‌ڵاڵی
له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کرد ئه‌وه ده‌بێت (پێویسته)واز له‌و حه‌رام کردنه
بێنێت که‌فاره‌تی سوێن خواردن بدات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
ته‌فسیری ڕامان: مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود.
پوخته‌ی فیقهی شه‌ریعه‌ت: نوسینی مامۆستا طارق حسن هه‌مه‌وه‌ندی.

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان