سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مارس 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟

اذهب الى الأسفل

چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟  Empty چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الخميس فبراير 23, 2012 4:29 am

چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟






چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟

د. عبداللطیف سە‌لەفى:
بسم الله الرحمن الرحيم
سەبارەت بە
دروست بونى سەلەفيەت لە كوردستان و غەيرى كوردستاندا، پێويستە بزانرێت كە‌
ئایا سەلەفيەت حزبيكە دروست كراوە، يان مەنهەج و تێگەيشتنە لە دين، وە
چۆنيەتى پەيرەو كردنە لەدين؟!
سەلەفيەت بريتي ني يە لە حزبيك كە كۆمەڵێك كەس هەستابن بەيەكەوە
دايانمەزراندبێت، له ‌فڵانە شوينەو‌ له ‌فڵانە ميژوه، واتا مێژوى دروست
كردنى هەبێت!، ئەوە ني يە، بەڵکو سەلەفيەت بريتي يە لەو مەنهەجەى كه
‌پێغەمبەر و هاوەڵانی لەسەرى بوون له ‌تيگەيشتن و پەيڕەو كردنى دين. وە
ئەو شێوازە پەيرەوكردنەش بۆ دينە به ‌درێژايي مێژوو هەبووە له ‌سەردەمى
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) تا ئەمرۆ، بەڵام تەماشا دەكەين چونكە لە
هەندێ سەردەم لە هەندێ شوێندا کە زانايانى سەلەفي نين ئەوە ئەو مەنهەجی
سەلەفیە‌ پاكە و ئەو دينە ڕاستە له ‌بەرچاوى خەلك ني يە، جا كه ‌زانايەكى
سەلەفى پەیدا‌بوو ئەوە خەڵك وادەزانن کە ئەو زانایە سەلەفيەتی تازە
دامەزراندوه!‌، نەخير ئەو كەسە سەلەفيەتى تەنها زیندوو کردۆتەوەو
بڵاویكردۆتەوه نەک دایهێنابێت و دایمەزراندبێت‌، كەواتە سەلەفيەت بريتي ني
يه ‌لەحزب و چەند كەسيك هەستابن بەدروست كردنى و ميژوى دروست كردنى
دياریکراوی هەبێت وەک تێکڕای حزبەکان، چونکە سەلەفیەت درێژبونەوەیەکی
ئاسایی ئەم دینە ئیسلامەیە کە ‌پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵانی
لەسەرى بوون له ‌تيگەيشتن و پەيڕەو كردنى دين، وە به ‌درێژايي مێژوو
هەبووەو زاناکانی وەك مالیک و شافیعی و ئەحمەدو...هاوشێوەی ئەوان پێشەواى
بون تا ئەمرۆ.

چركە: كێ سەرپەشتى سەلەفيەكانى كوردستان دەكات؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: وتمان سەلەفيەت بريتي ني يه ‌لە حزب تاكو
سەركردەى هەبێت، سەلەفيەت بريتي يە له ‌مەنهەجێك له ‌دينداريەتى، ئەو
مەنهەجەى کە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و هاوەلانى له ‌سەرى بوون و
سەدە بە سەدەش زانایان گواستویانەتەوەو بڵاویان كردۆتەوه، وە هەر زانايەك
كه ‌لەدين تێبگات وەك خۆى وە‌ دينى هەق بڵاو بکاتەوە ئەوە زانايەكى سەلەفي
يە، وە هەرکەسێ تەنها خوا پەرست بێت و دوور بێت لە بیدعەو خورافەت ئەوه
سەلەفییە بێ ئەوەی ناسنامەشی هەبێت.‌ بەڵام بڵێین سەلەفيەت رێكخستنێكى
سیاسی و حزبی هەبێت و سەركردەيەكى هەبێت و بەیعەتی پێدرابێت ئەوە شتی وەها
لەناو سەلەفيەكاندا ني يە، ‌له زۆربەی‌ وڵاتاني موسوڵمانان زانايانى
سەلەفي هەن لە ناو سەلەفيەكاندا نەك سەركردە و ئەميرى حزب!، وە كێ زاناتر
بێت له ‌‌ئەوانى تر زياتر پرسي پێ دەكرێت و پرسيارى شەرعى لەو دەكرێت و
دەگەڕێنەوە لاى ئەو بۆ زانینی حوکمی شەرع به بەڵگە نەك بۆ وەرگرتنی بڕیاری
حزبی!.

چركە: ئايە دەكرێت سەلەفيەت وەك گروپێكى ئيسلامى ناو بندرێت؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: پێغەمبەرى ئيسلام(صلى الله عليه وسلم)
فەرموى: [وتفترق أمتي على ثلاث وسبعين ملة كلهم في النار إلا ملة واحدة ما
أنا عليه وأصحابي] واتە: لە ئاخيرى زەمان ئومەتى ئيسلام دەبێتە حەفتاو سێ
فيرقە (گروپ) هەموشيان بۆ ئاگرن‌ تەنها يەك گروپ نەبێ، ئەويش ئەو
کۆمەڵە‌يە كه ‌له ‌سەر مەنهەجى من و هاوەڵانمن. بيگومان سەلەفيەکان
كۆمەڵێك له ‌مامۆستا وقوتابی‌ و پياوی دیندارن كە خەريكى ئەوەن دين وەكو
خۆى به ‌خەڵك بگەیەنن، وەكو خۆشي پەيرەوى ليبكەن، ئەما بڵێین گروپێكى حزبي
بن وەكو گروپ و حزبەكانى تر نەخێر، چونكە له ‌زۆر شتدا جياوازى هەيە لە
نيوان سەلەفيەت و گروپەكانى تر بۆيە نابێت بەيەك چاوسەيرى سەلەفيەت و
حزبەكانى تر بكرێت"

چركە:جياوازى نيوان سەلەفيەت و گروپە ئيسلاميەكانى تر لە چيدايە؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: جياوازى سەلەفيەت لەگەڵ حزبەكانى تر لەكۆمەڵێك شتدا دەبيندرێت:
يەكەميان لەئامانج و هەدەفدا،
دووەميان لەوەسيلە ‌و ريگاکانی کە دەيگرنە بەر بۆ گەيشتن بەئامانج.
لەئامانجدا سەلەفيەكان ئامانجيان ئەوەيە که:
1. ‌ خەڵك خواى گەورە به ‌تەنيا بپەرستن.
2. وە هيچ كەسێك نەپەرستن و نەیکەنە شەريك بۆ خوا.
3. خەڵك دەست بگرن بەدينى خوا بەگشتی، وە لە ئیسلام لانەدەن بۆ هیچ دینێکی تری ئاسمانی یان مرۆڤی.
4. وە لە ڕەوشت و داب و نەریتدا لاسایی کافران نەکەنەوە.
5. وە لەسەر سوننەت برۆن.
6. دوربكەونەوە له ‌خورافيات شتى هەڵبەستراو.
ئەمانەش هەدەفى پێغەمبەرانى خوا بون.
بەڵام حزبە ئيسلاميەكان ئامانجيان زاهيرى بريتي يە لەگەيشتنيان به ‌حوكم و
دەسەڵات، جا له ‌ڕێگەى هێمنی دەنگدان‌ و پەرلەمانەوه بێ، ياخود لە ‌ڕێگەى
توندی و جەنگەوە بێت، هەردوو ڕێگاكان دەگرنە بەر بۆ گەيشتن بەحوكم و
دەسەلات. بەڵگەش لەسەر ئەمە هەندێ كەسيان كه ‌سەركردەشيانە دياردەى شەريك
بۆ خوا دانان دەبينێت و دەبيستێت ئينكاریشی لێ ناكات، لە مەجلیسی ئەودا
سوجدەو کڕنوش بۆ شێخێك دەبريت و هاواری دەکرێتێ، ئەویش دەسخۆشیان لێ
دەکات!!! وە ئەمەش بە تۆمارکراوی ڤیدێۆیی هەیە، وە ئەمەش لینکەکەیەتی:
https://www.youtube.com/watch%3Fv%3DKROtYIRk3So
ئەمە ئاشکراترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەوان‌ زۆر گرنگى نادەن بەوەى
تەنها خوا بپەرسترێت و خەڵك له ‌دياردەى شيرك دوربكەوێتەوە، گرنگى ئەوان
زياتر بەوەيە چۆن بگەنە دەسەلات وە چۆن دەست بگرن بەسەر حوكمدا.
سەلەفيەكان لەبەر ئەوەى تەنها مەبەستيان ئەوەيە خوا بپەرسترێت هەرچى
وەسيلەيەك له ‌شەرعدا هاتوە وەك: ووتار، دەرس، ئامۆژگاری، کتێب، ڕۆژنامە،
گۆڤار، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، ئنيتەرنێت... هتد دەگرنە بەر بۆ ئەوەى خەڵكى
تێبگەن و دور بكەونەوە له ‌شەریك بۆ خوا دانان، بەڵام هیچ وەسیلەو
ڕێگایەکی بێ شەرعی ناگرنە بەر بۆ ئەم مەبەستە.
بەڵام تەماشا دەكەين حزبە ئيسلاميەكان كۆمەڵێك وەسائيل و ڕێبازيان هەيە كە
دەيگرنە بەر بۆ گەيشتن به ‌ئامانجەكانيان، کە هەندێ‌ لەو وەسيلانە له
‌ديندا حەرامن‌ بەڵام حزبە ئيسلاميەكان دەيكەن، وەك:
یەكەم: زێدە ڕەوی كردن لە بەكافر داناندا بە شێوەیەكى وەها كە هەر
سەركردەیەك حوكم بە قورئان نەكات ئەوە یەكسەر كافرە لای زۆرێكیان بێ ئەوەى
تەفسیلیشی پێ بدەن كە ئایا حوكم پێ نەكردنەكەى لە باوەڕ پێى نەبونەوەیە
یان لەبەر هۆیەكى تر كە تەنها پێى زاڵم یان فاسق دەبێت نەك كافر.
دووەم: نیشاندانى ئافرەتانى سەروسینگ ڕوتیش بە ناوى زنجیرە دۆبلاژ كراوى توركى و ئێرانى و... لە كەناڵە ئیسلامیەكاندا
سێهەم: لاسایى كردنەوەى ڕۆژئاوا لە ئاهەنگ و بۆنەكان وئاهەنگ گێڕان بە هۆى
سەرى ساڵ و لە دایك بوون ودامەزراندنى حیزب. وە خۆپیشاندان و مانگرتن.
چوارەم: تيكەڵاوكردنى ژن و پياو.
پێنجەم: لاسایى كردنەوەى ئیسلامیەكان بۆ ڕۆژئاواییەكان لە جل وبەرگدا، وە
فەتواى لەبەركردنى پانتۆڵ بۆ ئافرەتان بە مەرجێ لەچكەى لەسەر بێت. وه
پۆشاكى ئافرەتان سەردەمیانەیە، نەك شەرعیانە ‌.
شەشەم: پێش خستنى عەقڵ لە سەر دەقەكانى قورئان وفەرمودە، وەلێكدانەوەى
دەقەكان بە گوێرەى تێگەیشتنى سەردەمیانەى خۆیان، نەك بە گوێرەى تێگەشتنى
زانایانى ئەهلى سوننەت.
حەوتەم: پارچە پارچە كردنى موسڵمانان بە ناوى حزبایەتى بۆ ئەوەى بگەنە دەسەلات.
هەشتەم: گرنگ نیە ئەندامى حزب هاوار بكاتە شێخ ومەشایەخ یان هاوار بكاتە
خوا، لەسەر بیدعە بڕوات یان لەسەر سوننەت، ئەشعەرى بێت یان ماتوریدى،
نەقشە بەندى بێت یان قادرى، سۆفى بێت یان دەروێش، موعتەزیلى بێت یان
موڕجیئە، تەكفیرى بێت یان نا، هەموو ئەوانە جێگایان دەبێتەوە لە ناو
بازنەى حزبە ئیسلامیەكاندا، چونكە بەشێك لە بنەماى (الغایە تبرر الوسیلە)
یان تێدایە، وە گرنگ ئەوەیە لەگەڵ ئەم حزبە دابن ودەنگى بۆ بدەن وسەرى
بخەن، جاگرنگ نیە كەوتبنە ناو زۆنگاوى شیرك وبیدعەوە یان نا!!
نۆیەم: وازهێنانی هەندێ لە ئیسلامیەكان لە داوای حوكى خوا، وە ڕازی بونیان
بە حوكمی دیمۆكراسی ئەوروپی، وە بانگەشە كردن بۆ دیموكراسیەت وفرە حیزبێتى
وهەڵبژاردن و... هەروەك دكتۆر عیسام عریان ئەندامی مەكتەبی ئیرشادی ئیخوان
المسلمین لە ڕاگەیاندنێكیدا وتی: ((ئێمە خوازیاری حوكمێكی ئیسلامی نین!!،
بەڵكو سیستەمێكی دیموكراتی پەرلەمانی هاوشێوەى ئەوروپامان دەوێت))!!!.
تێبینی: دەقی ئەم نوسراوە لە شریتی سەر شاشەى كەناڵی ئاسمانی سپێدە نوسرابوو، وە ئێستاش بە تۆماركراوی هەیە!!.
دەیەم: حزبیەكان لە چەندان بابەتدا ناگەڕێنەوە بۆ دەقە شەرعیەكان، بەڵكو
دەگەڕێنەوە بۆ فەتواى ئەمیرو ڕابەرەكان، وە بڕیارى ئەوان دەخرێتە پێش لێك
دانەوەى زانایانى سەلەف، زۆر جار زۆر لە ئیسلامیەكان وا دەزانن كە ئەوان
بونەتە سەددێك وبەرهەڵستى لە عەلمانیەت دەكەن، بەڵام خۆشیان نازانن كە لە
جیاتى ئەوەى سەدێكى بەربەست بن، بونەتە جسرو پردێك عەلمانیەتیان بەسەردا
پەڕیوەتەوە بۆ ناو موسوسڵمانان، چونكە خەڵكى جاران مۆسیقایان بە حەڵاڵ
نەدەزانى تاوەكو ئیسلامیەكان بۆیان حەڵاڵ نەكردن، وە كە حەڵاڵ كرا ئەو
كاتە بۆ دەبێت مۆسیقاى ئیسلامیەكان حەڵاڵ بێت، بەڵام مۆسیقاى عەلمانیەكان
حەڕام بێت؟! كەواتە: ئەوان خەڵكیان ڕاكێشا بۆ عەلمانیەت لەم بابەتە، وە
هەروەها خەڵكى حزبایەتیان پێ باش نەبوو! بەڵام ئیسلامیەكان فرە حزبێتیان
حەڵاڵ كرد!! كەوابوو خەڵكى دەڵێن: كە هەر حزبایەتى بكەین ئەوە با لەگەڵ
حزبێك بین كە كارو بارى وڵاتى بە دەستە نەك حزبێكى بێ دەسەڵاتى كۆڵەوار كە
هیچى بە دەست نیە.
وە هەروەها زۆرێك لە ئیسلامیەكان بە عەمەلی ڕیش تاشینیان حەڵاڵ كرد بۆ خەڵكى، وە هەر ئەوانن دیفاع لە زۆرێك لە بیدعە دەكەن!!
كەواتە ئەوانیش بەناوی ئاسانكاری و خۆ گونجاندن و مۆدێرن و نوێكاری و
بەرژەوەندی حزبەوە بەشێكی عەلمانیەتیان تێدایەو، بونەتە هۆكاری
بڵاوبونەوەیشی.

چركە: جیاوازی چییە لە نێوان سسەلەفیەت و مەزهەبیەت؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: مەزهەبیەت پابەندبونە بە ڕاو بۆچونى زانایەكى -
بۆ نمونە- وەك ئیمام ئەبو حەنیفە وە زۆربەى حەنەفی مەزهەبەكان وتەى
سەرمەزهەب دەخەنە پێش وتەى خواو پێغەمبەریش لە واقیعدا وە بە زمانى حاڵیان
هەرچەندە بە زمانى دەمیشیان وانەڵێن!!
وە كە حەدیسێكی‌ ڕاست پێچەوانەى ڕاى مەزهەب بێت ئەوە حەدیسەكە قەبوڵ ناكەن!
بەڵام سەلەفیەت پابەندبون نى یە بە ڕاو بۆچونى تاكە زانایەك بەڵكو
پابەندبونە بە ڕاو بۆچون و تێگەیشتنى پێشینەى چاكی ئەم ئوممەتە كە
پێغەمبەرو هاوەڵە بەڕێزەكانى و كۆمەڵى زانایانى ئەهلی سوننەتن، وە
سەلەفیەت وتەى خواو پێغەمبەرەكەى دەخاتە پێش وتەى گەورەترین زاناش. وە حەق
وەردەگرن لە هەركەسێكەوە بێت وڕەتى ناكەنەوە بە بیانوى لا مەزهەبیەت.

چركە: چ وڵاتێك هاوكارى سەلەفيەكان دەكات بەتايبەت باس لەوە دەكرێت
كەسەلەفيەكان لەلايەن ولاتى سعودياوە هاوكارى دەكرێن، ئيوە چ بۆچونيكتان
لەم بارەيەوە هەيە؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: هەركەسێك قسەيەك بكات و بەڵگەى پێ نەبێت، نابێت
لێى وەربگيرێت ئەمرۆش وامان لێهاتوە قسە هەڵبەستن و بوختان بۆيەكتر كردن
زۆر ئاسایيە لای ئەوەی کە له ‌خوانەترسێت، ئەو كەسەي كەدەڵێت سەلەفيەكان
پەيوەنديان بە حزبێكەوە هەيە، يان پەيوەنديان بەوڵاتێكەوە هەيە جا سعوديە
بێت يان غەيری‌ سعوديە بابەڵگەيەكمان بۆ بێنێت، سەلەفيەكانى كوردستان
پەیوەندی‌يەكى سياسي و پەیوەندی‌يەكى تەنزيميان نە به ‌حكومەتى سعوديەوە
هەيە، نه ‌بەهيچ شوێنێكى تر، كه گوايە سەلەفيەكان لە سعوديەوە پارەيان
بۆدێت، جا بۆ ئەوەى خەڵك نەڵێن درۆ دەكات با يەك بەڵگەمان بۆ بێنن و كەشفى
بكەن، ئەو كەسەى بوختان بۆ سەلەفيەكان دەكات كه ‌پارەيان لە سعوديەوە
بۆدێـت يان تەوجيه لەسعوديە وەردەگرن بابەڵگەكان ئاشكرا بكەن و بڵاوى
بكەنەوە. بەڵێ لەوەدايەك دەگرينەوه کە‌ زۆرێك لە زانايانى سعودى سەلەفين و
ئێمەش سەلەفين وه ‌مەنهەجمان لەگەڵ زاناكان يەكە، بەڵام ئەوە ماناى ئەوە
ني يە کە پەيوەنديمان هەبێ به ‌حكومەتى سعودي نەخێر ئەوە دوو شتى له
‌يەكتر جياوازن"

چركە: زۆرجار حزبە ئيسلاميەكان سەلەفيەكان به ‌پياوى دەسەلات لەقەلەم
دەدەن، ئايە ئەوە نزيكى ئيوەيە لە هەردوو حزبي دەسەلاتدار يان هۆى تر له
‌پشت ئەو شتەوەيە؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: راگەياندنى سياسي زۆرجار رۆڵێكى ترسناك دەبينێت،
راگەياندنی‌ حزبە سياسيەكانى خۆمان بەتايبەتيش ئيسلاميەكان و بگرە
عەلمانيەكانيش بەشيوەيەكى وا سەلەفيەت لە قەڵەم دەدەن و نيشانی خەڵكى
دەدەن كه ‌شتێكى زۆر خەتەر و ترسناك و خراپە، وە راگەياندنى حزبە
ئيسلاميەكان پروپاگەندەى وادەكەن و واباسي سەلەفيەت دەكەن بۆ ئەوەى شوێن
كەوتەكانى خۆيان به ‌هيچ شێوەيەك رۆژيك له ‌رۆژان گوێ نەگرن له
‌مامۆستايەكى سەلەفى، کەسانێکی حزبە ئيسلاميەكان دەڵێن: سەلەفيەكان
بەكرێگيراون، پياوى يەكێتى و پارتين، ئەو جۆرە قسانە دەكەن بۆ ئەوەى
لايەنگرانى خۆيان و تێكراى كۆمەڵگا بە چاوێكى خراپ سەيرى سەلەفيەكان بكەن
و قسەيان لێ قەبوڵ نەكەن، بۆ ئەوەى ئەو جۆرە ئيسلاميانە بەربەستێك دابنێن
له ‌بەينى خەلكى خۆيان خەڵكى تريشدا و لەبەينى سەلەفيەكان، دێن بوهتان بۆ
سەلەفيەكان دەكەن، دەڵێن سەلەفيەكان عەلمانين، ئيمە دەڵێین:
[ئەوانەى
بەسەلەفيەكان دەڵێین پياوى دەسەڵات ئەوان خۆیانن لەگەڵ عەلمانيەكان
دادەنيشن و هاوپەيمانى دروست دەكەن، رۆژێك لەگەڵ حسك، رۆژێك لەگەڵ
زەحمەتكێش، رۆژێك لەگەڵ يەكيتى و رۆژێك لەگەڵ پارتى، رۆژێك لەگەڵ جيهەتى
خوارەوەى عيراق، بۆ ئەوان هيچ شت موشكیلە ني يە، بەڵام سەلەفي كە هيچيشى
نەكردوە تۆمەت بارى دەكەن!ئەوە مەبەستى خۆیانی تيدايە، بۆ ئەوەى لاى خەلكى
سەلەفيەكان ناشيرن بكەن"]
بێگومان ئەم بوهتانەش کە دەڵێن: ئێوەى سەلەفی پەیوەندیتان پتەوە لەگەڵ
عەلمانیەكان ئەڵقەیەكى ترە له ‌زنجیرە بوهتان و شوبهەو چەواشەكاریەكانى
هەندێ لە حزبیەكان، وە واقیع شاهیدە كه ‌پێچەوانەى ئەم قسەیە ڕاستەو ئەمەش
بەچەندەها بەڵگە:_
1. كێیە مانگانە زیاتر لەبیست دەفتەر دۆلار وەردەگرێت لە حكومەتى هەرێم سەلەفیەكانن یان حزبیەكان؟!!
2. كێ یە زەوى و زارى پێ دەدرێت وەكو حزب سەلەفیەكانن یان حزبیەكان؟!!
3. كێ یە مۆڵەتى ڕاگەیاندنی ڕادیۆو تەلەفزیۆن و كەناڵى ئاسمانى پێ دەدرێت سەلەفیەكانن یان حزبیەكان؟!!
4. كێ یە زوو زوو بەسەركردەكانى پارتى و یەكێتى دەگەن و بەیەكەوە دادەنیشن
و دەعوەت دەكرێن و پێ دەكەنن و قسەى خۆش لەگەڵ یەكترى دەكەن و مەدحى
سەركردەكان دەكەن سەلەفیەكانن یان حزبیەكان؟!!
5. كێ یە بەشێكى دیاریكراوى هەیە لەتەعین كردن و دامەزراندنى شوێنكەوتووەكانیان سەلەفیەكانن یان حزبیەكان؟!!
6. كێ یە ڕێگەی پێ دراوە قوتابخانە‌ى تایبەتى خۆیان هەبێت وەك لە چەمچەماڵ و هەولێر؟!.
وەهەروەرها ڕێگە دراوە خوێندنگاى سۆفی گەڕێتى گەورە هەبن لەچەند شوێنێكى ولات بەلام سەلەفی ئەم مافەیان پێ نەدراوە،
وە موئتەمەرى تەسەوفی جیهانى بەئاشكرا دەبەسترێ لەشارى سلێمانى!!
7. حزبیەكان زۆربەى مزگەوتەكانى هەرێمیان گرتۆتە ژێر ڕكێفی خۆیان و
ئیمامەت و وتاریان بەدەستە بەلام سەلەفیەكان له ‌هەموو حەوزى بیتوێن و
پشدەر و كۆیە... تەنها بەڕەسمى یەك وتاربێژیان هەبوو لە چوارقوڕنە كه ‌من
بووم، كەچى من مەنع كرام له ‌لایەن حزب و ئاسایشەوە لە كاتێكدا كە
حزبیەكان مزگەوتەكانى خۆیانیان هەر لەبەر دەستە!!!
وەئەمەش چوارەمین جارە كە لەوتار لادەبرێم بەبێ بوونى هۆیەكى قانوونى یاخود ئەمنی!!
بێ ئەوەى جنێومان بە حكومەت دابێت، یان كەسێكمان كافركردبێت، وە یان خەڵكمان هان دابێت بۆ ئاژاوە و خوێنڕێژى!!!
بەڵام سەدان وتاربێژى حزبى لەكوردستاندا وتاریان هەیە وەكە جارجار
یەكێكیشیان لاببرێ بۆماوەیەك ئەوە لەبەر جنێوەكانیەتى كە لە سەر مینبەر
دەیڵێت بە حكومەت و كاربەدەستان، كه ‌لە شەرعدا ئەمە بە ئازایەتى و ئیمان
بەرزیەتی داناندرێت بەڵكو بە پێچەوانەى شەرع دادەنرێت!! چونكە ئەمە
ئامۆژگارى دەسەلاتدار نییە بەڵکو‌ تەشهیر پێكردنە لەسەر مینبەر!!
كەوابوو قسەى حزبیەكان ڕاست دەرنەچوو كە سەلەفیەكان ئازادتربن لە
حزبیەكان، بەڵكو ئەمە تەنها چەواشەكارییە بۆ ناشیرین كردنى سەلەفیەكان.

چركە: ئيوە حزبايەتى بەشتيكى هەلبەستراو دەزانن ئەى ئەو هەموو حزبانەى بەناوى ئيسلاميەوە هەن لەكوردستان بۆچى دروست بوون؟

د. عبداللطیف ئەحمەد: لەكوردستان يان لەغيرى كوردستان ئيمە داوامان
لەمسولمانان ئەوەيە هەمويان براى يەكتر بن، يەك خوامان هەيە يەك كتابمان
هەيە يەك پێغەمبەرمان هەيه،‌ کەواتە دەبێ براى يەكتر بين و تەنها یەك
کۆمەڵ بین وەك خوای گەورە فەرمویەتی: [وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً
وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ (52) فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُمْ
بَيْنَهُمْ زُبُرًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (53)
[المؤمنون/52، 53] ] ، واتە لەباتی یەكگرتن و یەكڕیزبوون لەناو خۆیاندا،
كارو فەرمانی ئایینەكەیان بچڕ بچڕ كرد و بوونە چەند گروپ و حزبێك‌، کە هەر
حزبەش ڕێگاو ڕێبازێكی بۆ خۆی هەڵبژاردو بەو بەرنامەیەی لای خۆیانە خۆشحاڵ
و دڵخۆشن، کەواتە نابێ هەر سێ سێ و چوار چوار هەستين حزبێك دروست بكەين.
بۆچى ئێمەى سەلەفى حزب دروست ناكەين هەرچەندە زۆریشین و لە هەمو عێڕاقیشدا
هەین، وە گەر بشبین بە حزب ئەوە بواری ماددیشمان باش دەبێت و ئێمەش وەك
گشت حزبەکانی تر بودجەی خۆمانمان دەبێت؟! نابین بە حزب چونكە بەبەڵگەى
قورئان و فەرمودە حزبايەتى دروست ني يە، بەكارێكى پەسەند داناندرێت، فەشەل
و زەليلى بەدواوەيە، وە هەروەها چونكە حزبايەتى نەخۆشي يە بۆ ئەو ميللەتە
نەك چارەسەر، وە ئەگەر حزبێكى ئيسلامى تەنها له ‌سێ شارى هەرێمى
كوردستاندا هەبێت، ئەوە سەلەفيەكان له ‌هەموو جیهاندا هەن، بەڵام لەگەڵ
ئەوەشدا حزبايەتى ناكەن، چونكە ئێمە نامانەوێت نەخۆشى پارچە پارچەیی
گەلەكەمان زياد بكەين، بەڵکو دەمانەوێت چارەسەرى كێشەكانى ميللەتى خۆمان
بكەين بەو ئیسلامەی کە پێغەمبەرو هاوەڵانی لەسەری بوون، وە هەوڵى ئێمە بۆ
ئەوەیە گەلەكەمان بەختەوەربن بە تەنها خواپەرستى و دەستگرتنیان بە ئاداب و
ڕەوشت و سوننەتى پێغەمبەر، وە ئاواتمان ئەوەیە خەڵكى لە نەفامی و خوڕافەت
و شەهوەتبازى ڕزگاربكەین بۆ ڕوناكى ئیسلام، وە خەڵكى نەچنە دۆزەخ و بە
بەهەشت شاد بن ئەوە ئاواتى ئێمەیەو هەوڵیشى بۆ دەدەین، نەك هەوڵمان بۆ
ئەوە بێت خەڵكى زۆرمان لەگەڵ بێت و دەنگمان بۆ بدەن و كورسى زۆرى پەرلەمان
و بودجەى بەرزو پاروى چەورو مەنسەبى بەرزمان دەست كەوێت.
بە كورتى دەمانەوێت خزمەتى خەڵكى بكەین نەك بیانكەینە خزمەتكارو قوربانى خۆمان.
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى