المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930   

اليومية اليومية


خواپه‌رستى پیاوچاكان و ترسیان له‌ ژیانى دواى مردن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

12042012

مُساهمة 

وردة كول خواپه‌رستى پیاوچاكان و ترسیان له‌ ژیانى دواى مردن




خواپه‌رستى پیاوچاكان و ترسیان له‌ ژیانى دواى مردن

إبراهیم كورِى یزیدى العبدی ده‌فه‌رمووێت: ریاح القیسی هات بۆ لام و پێى ووتم: ئه‌ى أبو إسحاق با بچین بۆ لاى خه‌ڵكانى دوارِۆژ "مردووه‌كان، گۆرِستان " تا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى خۆیانمان پێ بڵێن، منیش له‌ گه‌ڵیا رِۆیشتم تا چوینه‌ گورِستان، له‌وێ له‌ ته‌نیشت چه‌ند گۆرِێك دانیشتین، ریاح القیسی ووتى: ئه‌ى ابو إسحاق تۆ ده‌ڵێى چى ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كێك له‌م مردووانه‌ بوترێت ئاواتى چــى ده‌خوازیت؟ ده‌بێت بڵێ چــى "مردووه‌كه‌ "؟ منیش ووتـم: سوێند بێت به‌ خوا ته‌نها ئاواتى گه‌رِانه‌وه‌ بۆ دونیا ده‌خوازێت، تا عیباده‌تى خوا بكات و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكات، ریاح القیسی ووتى: ئه‌ى أبو إسحاق ئێمه‌ ئێستا وا له‌ ژیانى دونیاداین ده‌ى كه‌وابوو با عیباده‌تى خوا بكه‌ین و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ین، پاشان ریاح القیسى هه‌ستاو خۆی گورج كردوو زیاتر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ى ده‌كردوو خۆى زۆر ماندوو ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو مرد "رِه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگارى لێبێت " (1).



موسڵمانى خۆشه‌ویست كاتێك سه‌ردانى گۆرِستانت كرد بچۆره‌ سه‌ر گۆرِێكى هه‌ڵكه‌ندراو، بیرێك له‌و شوێنه‌ ته‌نگ و ته‌سكه‌ بكه‌ره‌وه‌، وا بێنه‌ پێش چاوى خۆت ئێستا تۆی تێدایت، ده‌رگات له‌سه‌ر داخراوه‌، خۆڵت به‌سه‌ردا كراوه‌، ماڵ و منداڵ و كه‌س و كارت به‌ جێیان هێشتویت، گۆرِ به‌ ته‌نگ و تاریكییه‌كه‌ى ده‌ورى داویت، هیچ شتێك نابینیت ته‌نها كرده‌وه‌كانت نه‌بێت، له‌و سات و كاته‌ ناخۆش و نارِه‌حه‌ته‌دا ئاواتى چـــى ده‌خوازیت؟



ئایا ئاواتى گه‌رِانه‌وه‌ ناخوازیت بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌یت؟ تا یه‌ك رِكات نوێژ بكه‌یت؟ یه‌ك جار بڵێیت: سبحان الله، تا یادى خوا بكه‌یت ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك جاریش بێت، ئێستا تۆ وا له‌سه‌ر زه‌ویت زیندوو و له‌ش ساغیت، ده‌ى كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌، پێش ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى په‌شیمانى بگه‌زیت، پێش ئه‌وه‌ى بچیته‌ رِیزى مردووه‌كان و له‌بیر بكرێیت، ئاواته‌خوازیت به‌ڵام وه‌ڵام نادرێیته‌وه‌ تا بگه‌رِێیته‌وه‌ سه‌ر زه‌وى. كاتێك خرایته‌ ناو گۆرِه‌وه‌ خۆ جارێكى تر بۆ ژیانى دونیا ناگه‌رِێیته‌وه‌، ناتوانى كرده‌وه‌ چاكه‌كانت زیاد بكه‌یت، مه‌گه‌ر كارێكى خێرى وات كردبێت ببێته‌ خێرى نه‌برِاوه‌ "الصدقة‌‌ الجاریة‌ " و دواى مرنت خێرو پاداشته‌كه‌یت بۆبێت، ده‌ى كارى چاكه‌ زۆر بكه‌ بۆ رِۆژى دواییت پێش ئه‌وه‌ى داماوى و په‌شیمانى ده‌رببرِیت.



إبراهیم التیمی "رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت " ده‌فه‌رمووێت: جارێكیان وا خۆم هێنایه‌ پێش چاوم وا له‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خدام، له‌ دارى تاڵى زه‌قوم ده‌خۆم، كێم و زوخاوو پیسى ناو دۆزه‌خ ده‌خۆمه‌وه‌، كۆت و زنجیر كراوم به‌ كۆت و زنجیرى ئاسن، ئه‌و كاته‌ به‌ نه‌فسى خۆم ووت: چــیت ده‌وێت ئه‌ى نه‌فسم؟ ووتى: ده‌مه‌وێت بگه‌رِێمه‌وه‌ بۆ دونیا تا كرده‌وه‌ى چــاكه‌ بكه‌م، منیش پێیم ووت: ئێستا وا له‌و ئاواته‌دا ده‌ژیت كه‌ ده‌یبه‌یت، ده‌ى كرده‌وه‌ى چــاكه‌ بـكه‌ (2).

ده‌ى كه‌وابوو ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئێستا ئێمه‌ وا له‌ ماڵێكدا ده‌ژین كه‌ شوێنى كرده‌وه‌ كردنه‌، سبه‌ینێ ده‌گوازرێینه‌وه‌ بۆ ماڵێك ته‌نها شوێنى پاداشت یان سزایه‌، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك لێره‌ كرده‌وه‌ى چــاكه‌ نه‌كات سبه‌ینێ له‌وێ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌، هه‌موو رِۆژێك كه‌ به‌سه‌رتا دێت غه‌نیمه‌ته‌ بۆ تۆ، بۆیه‌ ئاگاداربه‌و كرده‌وه‌ى چــاكه‌ى زۆر تیا بكه‌ و مه‌هێڵه‌ به‌ فیرِۆ برِوات، ته‌مبه‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م مه‌به‌ تیایدا، چــونكه‌ تاكه‌ ئاواتى مردووه‌كان له‌ناو گورِدا بریتییه‌ له‌ ژیانى ته‌نها یه‌ك سه‌عات، به‌ڵكو كه‌متر، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌ چــاكانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ستیان چــوبوو فریاى بكه‌ون و بیكه‌ن، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رِێگه‌یان پێنادرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاتى ژیانیان ته‌واو بووه‌و به‌سه‌ریان بردووه‌.

ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ویست كاتێك سه‌ردانى گۆرِستانت كرد، یان جه‌نازه‌یه‌كت به‌ رِێكرد بۆ گۆرِستان، له‌و كاته‌دا بێئاگا مه‌به‌، قسه‌ زۆر مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، به‌ڵكو بیر له‌ ئاواتى ئه‌و مردووانه‌ى ده‌وروو پشتت بكه‌وه‌، گیرۆده‌ى ده‌ست كرده‌وه‌كانیانن، كاته‌كانى ژیانت جوان بگره‌و به‌ فیرِۆیان مه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ى زۆر یادو زیكرى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌یت، تا سبه‌ینآ له‌گه‌لڕ مردووه‌كان نه‌بیت، ئاوات ده‌خوازیت وه‌كو هه‌ندێكیان تا بگه‌رِێیته‌وه‌ دونیا بــه‌ڵام پاش چـــى؟؟؟.

هه‌ر كاتێك ویستت تاوان بكه‌یت بیر له‌ ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه‌، بیرت بێت كه‌ ئێستا مردووه‌كان ئاواته‌خوازن زیندوو بوونایه‌ تا گوێرِایه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن، ده‌ى چــۆن تــۆ سه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌یت؟؟؟.

هه‌ركاتێك بینیت ده‌ست به‌تاڵیت و بێكاریت بیر له‌ ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه‌....

هه‌ركاتێك بینیت بێ تاقه‌تیت له‌ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار بیر له‌ ئاواتى مردووه‌كان بكه‌وه‌....

رَبیعی كورِى خَیثم "رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت " له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا گۆرِێكى هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌ر كاتێك هه‌ستى بكردایه‌ نه‌فسى به‌لاى دونیادا ده‌چێت و دڵى رِه‌ق بووه‌، ده‌چــووه‌ ناو گۆرِه‌كه‌وه‌، كاتێك هه‌ستى به‌ تاریكى و ترسناكى ده‌كرد هاوارى ده‌كردوو ده‌یووت: (رب إرجعون) ،كه‌س و كاره‌كه‌ى گوێیان له‌ ده‌نگى ده‌بوو ده‌هاتن ده‌ریان ده‌كرد، شه‌وێكیان چــووه‌ ناو ئه‌و گۆرِه‌ تاریكه‌وه‌و سه‌رى خۆى داپۆشى، كاتێك تاریكى و ته‌نگى گۆرِه‌كه‌ ترسى بۆ هێنا بانگى ده‌كردوو ده‌یووت: (رب إرجعون)، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌ كه‌س و كاره‌كه‌ى گوێیان لێنه‌بوو، پاش ماوه‌یه‌كى زۆر خێزانه‌كه‌ى گوێی لێبوو، خێرا هات بۆ لایى و ده‌رى كرد، كاتێك هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یووت: ئه‌ى ره‌بیع كارى چــاكه‌ زۆر بكه‌ پێش ئه‌وه‌ى بڵێیت: : (رب إرجعون) ئه‌وكاته‌ هیچ كه‌س نییه‌ وه‌ڵامت بداته‌وه‌ (3).

به‌نده‌ى موسڵمان دڵخۆشه‌ كاتێك چــاكه‌ له‌ دواى چــاكه‌ى بۆى دێت له‌ناو گۆرِه‌كه‌یدا، له‌ لایه‌ن كه‌سێكى نزیكى یان هاورِێیه‌كى، یان به‌ هۆى ئه‌و عیلم و زانیارییه‌ى كه‌ پاش خۆی به‌ جێی هێشتووه‌، یان به‌ هۆى خێرێك كه‌ كردوویه‌تى و بووه‌ته‌ خێرى نه‌برِاوه‌ "الصدقة‌ الجاریة ".

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) مژده‌ى داوه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك هه‌ن دواى مردنیشیان به‌رده‌وام خێرو چاكه‌یان بۆ ده‌رِوات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ((أَربَعَةٌ تَجري عَلَيهِم أُجُورَهم بَعدَ المَوتِ: مَنْ ماتَ مُرابِطاً في سَبيلِ اللهِ، وَمَن عَلَّمَ عِلمَاً أُجْريَ لَهُ عَمَلُهُ ما عُمِلَ بِهِ، وَمَن تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فأجْرُها يَجري لَهُ ما وُجِدَتْ، وَرَجُلٌ تَرَكَ وَلَدَاً صالِحاً فَهُوَ يَدْعُو لَـهُ)) (4).

واته‌: چوار كۆمه‌ڵ هه‌ن دواى مردنیشیان ئه‌جرو پاداشتیان بۆ ده‌رِوات: كه‌سێك سه‌نگه‌رى له‌ پێناو خواى گه‌وره‌دا گرتبێت و شه‌هید بووبێت، كه‌سێك زانستێكى به‌ سوودى دواى خۆى به‌جێهێشتبێت هه‌تا ئه‌و عیلم و زانسته‌ كارى پێ بكرێت ئه‌وه‌ خێرو پاداشتى ئه‌و زانسته‌ى بۆ ده‌رِوات، هه‌ر كه‌سێك خێرو ێه‌ده‌قه‌یه‌ك بكات هه‌تا ئه‌وخێرو صه‌ده‌قه‌یه‌ بمێنێت ئه‌وه‌ خێرو پاداشته‌كه‌ى به‌رده‌وام بۆ ده‌رِوات، كه‌سێك منداڵێكى چاكى له‌ دواى خۆی به‌ جێهێشتبێت، ئه‌و منداڵه‌ "یان چه‌ند منداڵه‌ " تا دوعاى خێرى بۆ بكه‌ن ئه‌وه‌ دواى مردنیشى هه‌ر خێرو چاكه‌ى بۆ ده‌رِوات.

ئه‌و كه‌سانه‌ مردوون به‌ڵام چــاكه‌كانیان نه‌مردووه‌ له‌ دواى مردنى خۆیان، بۆیه‌ خۆشبه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ له‌وه‌ى كه‌ پێشیان خستووه‌.



به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ مردووه‌و تاوانه‌كانى نه‌مردووه‌ له‌ گه‌ڵیدا، ئه‌و كه‌سه‌ به‌رده‌وام ئاواته‌خوازه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ دونیا تا رِزگاری بێت له‌و تاوانانه‌ى كه‌ كردوویه‌تى، ده‌یه‌وێت رِزگارى بێت له‌و تاوانانه‌ى كه‌ به‌ده‌سته‌كانى كردوویه‌تى، وه‌كو هه‌ندێك له‌ ئه‌كته‌رو گۆرانى بێژه‌كان، ئه‌وانه‌ى كیتابى كرده‌وه‌كانیان پرِ كردووه‌ له‌ هونه‌رو فیلم و گۆرانى و به‌درِه‌وشتى و خه‌ڵك هاندان بۆ خراپه‌،....هتد، مردوونه‌و ته‌وبه‌یان لێ نه‌كردووه‌، به‌رده‌وام فیلم و شانۆو كاره‌ خراپه‌كانیان لێده‌درێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى تا رِێگه‌ى خواى په‌روه‌ردگاریان لێبگرن نه‌هێڵن شوێنى بكه‌ون و سه‌ریان لێبشێوێنن، ئاواته‌خوازن بگه‌رِێنه‌وه‌ دونیا، تا خۆیان رِزگار بكه‌ن له‌وه‌ى كه‌ كردوویانه‌، تا ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام له‌ناو گۆرِدا سزاكه‌ى بۆیان دێت نه‌یهێڵن و بیوه‌ستێنن، ده‌یانه‌وێت كرده‌وه‌ى چــاكه‌ بكه‌ن له‌ كاتێكدا له‌ دونیاداو پێش مردنیان نه‌یان ده‌كرد، ده‌بێ چـییان له‌ دواى خۆیان به‌ جێهێشتبێت؟ ئایا ته‌نها چــه‌ند فیلم و گۆرانى و كارێك نییه‌ كه‌ رِه‌وشتى خه‌ڵكى پێ خراپ ده‌بێت؟ وه‌ رِێگریان لێ ده‌كات له‌ گوێرِایه‌ڵى كردنى خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)؟

به‌ڵێ ئێستا سزاكه‌ى دێته‌وه‌ رِێیان و باریان گران ده‌كات، وه‌ خراپه‌و تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شوێنیان ده‌كه‌ون دێته‌ رِێیان و تاوانه‌كانیانى پێ زیاتر ده‌بێت و سزایانى پێ قورستر ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى له‌ تاوان خراپه‌و سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌م بێته‌وه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن، لا حول ولا قوه‌ إلا بالله العلی العظیم.

كه‌سى تاوانبارو خراپه‌كار ئایا گوێبیستى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌بوویته‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: ((... وَمَنْ سَنَّ سُنَّةً سَيِّئَةً فَعُمِلَ بِهَا، كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا، وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ، لَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْئًا))(5).

واته‌: هه‌ركه‌سێك رِێگه‌یه‌كى خراپ دابنێت و كارى پێبكرێت و خه‌ڵكى شوێنى بكه‌ون، ئه‌وه‌ تاوانه‌كه‌ى له‌سه‌ر شانى ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مجار دایهێناوه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێك كارى پێ بكات و له‌سه‌رى برِوات تاوان و سزاى بۆ كه‌سى یه‌كه‌م درِوات، بآئه‌وه‌ى له‌ تاوان و خراپه‌ى هیچ كه‌سێكیان كه‌م بكات.

كه‌سى به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كاتێك ده‌مرێت تاوانه‌كانیشى له‌ گه‌ڵیدا ده‌مرێت "تاوان و خراپه‌یه‌كى واى نییه‌ دواى مردنی خه‌ڵكى بیكه‌ن و شوێنى بكه‌ون ".

كه‌سى هه‌ژارو داماو پاشان هه‌ژارو داماو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كاتێك ده‌مرێت خراپه‌كانى له‌ گه‌ڵیدا نامرێت "دواى خۆى خراپه‌و تاوانى به‌ جێهێشتووه‌ خه‌ڵكى ده‌یكه‌ن و له‌سه‌رى ده‌رِۆن "، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاواته‌خوازه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ دونیا تا خۆى رِزگار بكات له‌و تاوانانه‌ى كه‌ به‌ ده‌سته‌كانى خۆى كردوویه‌تى، به‌ڵام زۆر دووره‌، به‌ڵآ زۆر دووره‌ جارێكى تر گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ژیانى دونیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ دونیاوه‌ هاتوونه‌و به‌ ژیانى دونیادا تێپه‌رِیون و ته‌مه‌نیان تیادا به‌سه‌ر بردووه‌، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (حتى إذا جاء أحدهم الموت قال رب ارجعون*لعلي أعمل صالحا فيما تركت) به‌ڵێ دیمه‌نى ده‌ربرِینى ته‌وبه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌، بـــه‌ڵام پاش به‌سه‌ر چـــوونى كات، ئایا ده‌ربرِینى په‌شیمان بوونه‌وه‌ دواى مردن؟ به‌ڵێ ئاواته‌خوازیت بگه‌رِێیته‌وه‌ دونیا، تا ئه‌و خراپانه‌ى به‌جێت هێشتووه‌ بیان كه‌یت به‌ چــاكه‌، بـــه‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌م ئاواته‌ دواخراوه‌ت ده‌درێته‌وه(‌كلا إنها كلمة هو قائلها). له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئومێدێكه‌ له‌ كاتى ته‌نگانه‌و نارِه‌حه‌تیدا خوازراوه‌، بۆیه‌ هیچ به‌هاو گرنگییه‌كى بۆ دانانرێت.

ده‌ى كه‌وابوو ئه‌ى به‌نده‌ى خوا رِسته‌ى "ئاواتى مردووه‌كان " به‌رده‌وام با له‌سه‌ر زمانت بێت، به‌رده‌وام با له‌ خه‌یاڵتا بێت، چــونكه‌ باشترین هانده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چــاكه‌ زۆر بكه‌یت، وه‌ پێشبرِكىَ كردن بۆى، وه‌ باشترین هانده‌ره‌ بۆ به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌ مردووى موسڵمانان و دوعاى خێركردن بۆیان.

ئه‌ى به‌نده‌ى خوا له‌ خواى په‌روه‌ردگار بترسه‌، ئه‌و كات و ته‌مه‌نه‌ى ماوته‌ له‌ عیباده‌ت و په‌رستنى خوادا سه‌رفی بكه‌، باش بزانه‌ هه‌ر مردوویه‌ك كاتێك كه‌مته‌رخه‌مبووه‌ له‌ جآبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌، ئێستا په‌نجه‌ى په‌شیمانى ده‌گه‌زێت، ئاواته‌خوازه‌ ژیانى دونیاى بۆ بگه‌رِێته‌وه‌ تا گوێرِایه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگار بكات، تا حه‌ق و مافی مرۆڤه‌كان بگێرِێته‌وه‌، ووتنى ته‌نها یه‌ك "سبحان الله " به‌لایانه‌وه‌ باشتره‌ له‌ هه‌موو دونیاو ئه‌وه‌ى كه‌ تیایدایه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ستیان كردووه‌ و ده‌زانن هیچ شتێك سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت ته‌نها عیباده‌ى خواى په‌روه‌ردگار نه‌بێت.

ئه‌و كه‌سه‌ى كاتى به‌ فیرِۆ ده‌دات به‌ گاڵته‌و گه‌پ و به‌ دیار كه‌ناڵ و فیلمه‌ بآسوودو زیان به‌خشه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌زانێت مردووه‌كان ئاواتى چــى ده‌خوازن، ئه‌وه‌ هه‌رگیزو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نها یه‌ك ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ كاتى به‌ فیرِۆ نادات.

ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئه‌گه‌ر ده‌زانی ته‌مه‌نت چــه‌ندى ماوه‌ ئاواتت زۆر نابێت له‌ دونیا، كرده‌وه‌ى چــاكه‌ زۆر ده‌كه‌یت، ئاگاداربه‌ پێت هه‌ڵنه‌خلیسكآ و له‌ رِێگه‌ى رِاستى ئیسلام لانه‌ده‌یت، له‌ په‌شیمان بوونه‌ى دواى مردنت كه‌م بكه‌وه‌و خۆتى لێبپارێزه‌و لێى بترسه‌، ژیانت "بوونت، له‌ش ساغیت " به‌ غه‌نیمه‌ت بگره‌ پێش نه‌مان و مردنت.

به‌ڵآ ژیان ته‌نها چــه‌ند فرسه‌تێكه‌و له‌ ده‌ست ده‌چــێت و جــارێكى تر ناگه‌رِێته‌وه‌، كاتێك ده‌زانیت و خۆت ده‌بینیته‌وه‌ وا له‌ رِیزى مردووه‌كاندایت، هه‌وڵ بده‌ چــاكه‌ زۆر بكه‌یت پێش ئه‌وه‌ى بمریت، ده‌ست پێشخه‌رى بكه‌ له‌ ته‌وبه‌ كردن هه‌تا له‌ دونیادایت و كاتت هه‌یه‌، پێش هاتنى كاتێك كه‌ ناتوانى ته‌وبه‌ بكه‌یت و بگه‌رِێیته‌وه‌ بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار، پێش ئه‌وه‌ى مردن له‌ ناكاوو كتوپرِ یه‌خه‌ت پێبگرێت و رِێگرت بێت له‌ كردنى كرده‌وه‌ى چــاكه‌، ئه‌و كاته‌ ئاوات ده‌خوازیت و ده‌ڵێیت: (يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي) (الفجر: ٢٤).

واته‌: خۆزگه‌ كارى چــاكه‌م پێش بخستایه‌ بۆ ژیانه‌كه‌م "ژیانى نه‌برِاوه‌و رِاسته‌قینه‌ ته‌نها له‌ به‌هه‌شتدایه‌ "، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئاواته‌خوازێت كرده‌وه‌ى چاكه‌ى زۆرتر بوایه‌ كاته‌كانى ژیانى دونیاى به‌ فیرِۆ نه‌دایه‌ تا ژیانى دواى مردنى خۆشتر بوایه‌.

موسڵمانى خۆشه‌ویست باش بزانه‌و وشیاربه‌ ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌ى كه‌ له‌ ژیانت ده‌رِوات، ملیۆنه‌ها مردوو ئاواتى پێده‌خوازن، تا عیباده‌تى خواى په‌روه‌ردگارى تێدا بكات، تا ته‌وبه‌ تازه‌ بكه‌نه‌وه‌و په‌شیمانى ده‌رببرِن و بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار، بـــه‌ڵام!!! تا زیكرو یادى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك جارێكیش بێت، بــه‌ڵام خۆزگه‌و ئاواته‌كانیان نایاته‌دى.

بۆیه‌ مه‌هێڵه‌ هیچ ده‌قیقه‌یه‌كى ژیانت به‌فیرِۆ برِوات، به‌ڵكو له‌ په‌رستنى خوادا به‌سه‌رى به‌ره‌، پێش ئه‌وه‌ى داماوى و په‌شیمانى دات بگرێت له‌ رِۆژێكدا كه‌ په‌شیمانى و ئاوات خواستن هیچ سوودت پێناگه‌یه‌نێت.

خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ * أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ * أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ * بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ * وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ* وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ) (الزمر: ٥٦ – ٦١)

واته‌: باوه‌رِ بێنن و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ن، نه‌كا رِۆژێك بێت به‌سه‌رتاندا (سه‌ره‌مه‌رگ و مردن) ئه‌وسا كه‌سێك بڵێت: ئه‌ى هاوارو مه‌خابن بۆخۆم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌مته‌رخه‌میم كرد له‌ گه‌یشتن و نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خواى په‌روه‌ردگار (له‌ به‌هه‌شتدا)، وه‌ به‌رِاستى من له‌ گاڵته‌ چییان بووم (له‌ ژیانى دونیادا)، یان بڵێت: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ رِێنمونى بكردمایه‌، ئه‌وه‌ بآگومان له‌گه‌لڕ له‌ خواترسان و كه‌سانى ئیماندارو پارێزكاران ده‌بووم، یان كاتێك سزاى خوا ده‌بینێت، بڵێت: خــۆزگه‌ فرسه‌تێكم بۆ ده‌رِه‌خساو جارێكى تر ده‌گه‌رِامه‌وه‌ بۆ ژیانى دونیا ئه‌و كاته‌ له‌گه‌لڕ چــاكه‌كاران ده‌بووم، نه‌خێر وانییه‌ (رِاست ناكه‌یت) خۆ بێگومان به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانى منت پێگه‌یشتبوو، بۆت باس كرابوو ده‌تزانى، به‌ڵام باوه‌رِت نه‌هێناو خۆت به‌گه‌وره‌ زانی، وه‌ تۆ له‌ بآباوه‌رِان بوویت و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوویت و كرده‌وه‌ى ئه‌وانت ده‌كرد، وه‌ له‌ رِۆژى دواییدا ده‌بینیت ئه‌وانه‌ى درۆیان بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ست رِوویان رِه‌شه‌، ئایا له‌ دۆزه‌خدا شوێنێك نییه‌ بۆ خۆ به‌گه‌وره‌زانان؟ "به‌ڵێ بێگومان دۆزه‌خ شوێنى بآباوه‌رِان و هاوه‌ڵ برِیارده‌ران و خۆ به‌گه‌وره‌زانانه‌ "، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆیان پاراستبوو (له‌ شیرك و كوفرو) خواى په‌روه‌ردگار رِزگاریان ده‌كات، چونكه‌ له‌ دونیادا رِێگه‌ى رِاست و رِزگاریان گرتبووه‌به‌ر، بۆیه‌ له‌ دوارِۆژدا نه‌ تووشى ناخۆشى و نارِه‌حه‌تى ده‌بن، وه‌ نه‌ خه‌م و خه‌فه‌تیش ده‌خۆن.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3160
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

مُشاطرة هذه المقالة على: Excite BookmarksDiggRedditDel.icio.usGoogleLiveSlashdotNetscapeTechnoratiStumbleUponNewsvineFurlYahooSmarking

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى