سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مارس 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك

اذهب الى الأسفل

اخبار تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الإثنين يوليو 30, 2012 4:14 am

تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك  Facebo






بێگومان سات لەدوای سات پێشكەوتنەكان زۆر دەبن و بەو
هۆیەشەوە چەندان شتی بەكەڵك و شتی گرنگ و بەبایەخ دەبینرێت كە بەهیچ شێوەیەك لەپێشدا
وێنەو چەشنی نەبووە ، لەوانە بوونی تۆڕی جاڵجاڵۆكەو لەناو ئەوەشدا بوونی تۆڕی
كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) ، بۆیە ئەمەش كاریگەری خۆی هەیە چ بەباشە بێت یان بەخراپە بێت ،
چونكە مەرج نیە هەموو تازە داهێنراوێك خەڵكی بەباشی بەكاری بهێنێت ، بۆیە لێرەدا
ئەوەندەی پێمان بكرێت و تواناشمان هەبێت چەند تێبینی یەك دەخەینە بەرچاوی ئێوەی
بەڕێز بەو ئاواتەی سەرەتا خۆمان و دواتر ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ ببینن ،
ئەوانیش


یەكەم : ئیخلاص
پێویستە كەسی ئیماندار جا چ كوڕ بێت یاخود كچ كاتێك شتێك بڵاَودەكاتەوە هەوڵ بدات
تەنها نیەتی بۆ خودای گەورە بێت و هیچی تر ، چونكە خوا پەنامان بات ئێستا زۆرێك
لەبەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتی یە دووركەوتوونەتەوە لەوەی كە كارەكان تەنها
بۆ خودا بێت ، بەڵكو زیاتر بۆئەوە شت بڵاودەكەنەوە كە خەڵكی (كۆمێنت) بنوسن لەسەر
شتەكانیان ، یاخود كاتێك شتێك بڵاودەكەنەوە دەنوسن (لایك)ی بكە ، كە پێویست ناكات ،
گومانی تێدا نیە كاتێك مرۆڤ شتێك بڵاودەكاتەوە هیچ پێویست ناكات ئەو شتانەی لەپاشەوە
بنوسێت ، چونكە ئەگەر سودی هەبوو یاخود پێویستی كرد ئەوا خەڵكی خۆی لایكی دەكات و
ئەگەریش زانیاری و تێبێنی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە ئەوا شتیشی لەسەر دەنوسێت ، بۆیە
فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەهێنمەوە یادتان كە دەفەرموێت : (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته
إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله ومن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها أو امرأة
يتزوجها فهجرته إلى ما هاجر إليه).(متفق عليه)


دووەم : بڵاوكردنەوەی بابەتی سودبەخش پێویستە
لەسەر هەموو براو خوشكێك كاتێك شتێك بڵاودەكاتەوە دەبێت ئەو شتە شەرعی بێت و دوور بێت
لەبابەتە حەرامكراوەكان ، وە هەوڵ بدات شتەكانی لەچوارچێوەی بیروباوەڕو عەقیدەی
ڕاست و دروست دابێت ، وە ئەگەر بابەتێكی دیكەش بڵاوبكاتەوە وا پێویست دەكات ڕەچاوی
چەند شتێك بكات ، لەوانە (پشت بەئایات و فەرموودەی صەحیح ببەستێت ، با مێشك و بیری خۆی
نەكاتە پێوەر بۆ پێكانی بابەتەكان بەڵكو دەبێت هەموو بەتێگەیشتنی هاوەڵان وزاناو
پێشینە چاكەكان بێت قەولی ڕاجحی زانا پایەبەرزەكانی ئەهلی سوننەو جەماعەت بخاتە ڕوو
، وە پێویستە فەرموودەی صەحیح و زەعیف لێكدی جودا بكاتەوەو حوكمەكانی وەرگرتنی
فەرموودەو ئاستەكانی بزانێت و بەدوا داچوونی لەبۆ بكات ، وە پێویستیشە ئایاتەكان
بەتەفسیرە چاكەكانی موفەسیرە گەورەكانی ئیسلام شیبكاتەوەو وەرگێڕانەكەشی با
شێوەیەكی ڕاست و ڕەوان لەخۆ بگرێت و هەڵەو كەم و كورتی زەقی تێدا نەبێت كەزیان بە
عەقیدەی بگەیەنێت بەتایبەتی لەچوارچێوەی (ناوو سیفاتە بەرزەكانی خوای پەروەردگار)دا
، پێویست دەكات لەبابەتە خیلافی یە فیقهی یەكاندا شتەكان بەجوانی و بەبەڵگە بخاتە
ڕوو نەك تەنها قەولی بێ بنەماو بێ بەڵگە بخاتە بەر باس بێ ئەوەی لە ڕاست و دروستی
بەڵگەكان شارەزا بێت ، ئەمانەو چەندین سەرنج لەسەر بابەتە بڵاوكراوەكان


سێ یەم : لابردنی وێنەی گیان لەبەران و خاوەن
ڕوحەكان
پێویست دەكات هەموو براو خوشكێك كاتێك بابەتێك بڵاودەكەنەوە خۆیان
بەدوور بگرن لەبڵاوكردنەوەی هەموو وێنەیەكی ڕوح لەبەر ، چونكە لەو كاتەدا نەك
خەیریان ناگات بەڵكو تاوانبار دەبن بەبڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە ، وە بەتایبەتی تر
ئەگەر ئەو وێنانە وێنەی ئافرەتیش بێت (خوا پەنامان بات) چونكە ئەوە بریتی یە
لەبڵاوكردنەوەی فەسادو وێنەی ئافرەتی ئیماندار بەو شێوەیە بێ بایەخ و بێ ئەرزش
دەكرێت ، وە بەڵگەو فەتوای گەورە زانایانیش لەسەر ئەوە گەلێك زۆرن ، بەڵام لێرەدا
دانەیەكیان لێ دەهێنینەوە ، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت : ((إن الملائكة لا تدخل بيتا فيه صورة، وأن من صنع الصورة يعذب
يوم القيامة يقول: أحيوا ما خلقتموه).(رواهالبخاري. ).


چوارەم : دور
كەوتنەوە لەچەلەحانێ و موجادەلەی بێ كەڵك و وتەی پڕو پوچ و دەم پیسی
زۆر بەداخەوە
ئەیڵێم كە زۆرێك لەبەكارهێنەرانی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتی یە بەشێوەیەكی زۆر خراپ ئەو
ئاكارە ناشیرینانە پەیڕەو دەكەن و بەشەرعیشی دەزانن ، لەوانە (جنێو دان بەیەكتری ،
نیقاشی بێ سودو چەلەحانێی بێ كەڵك و بێ ئەنجام ، تەعن دان لەناموسی یەكتری و باسی
عەورەتی یەكتریكردن بەخراپە ، و دەیان وتەو وشەی بێ ئەرزش بەرامبەر بەكەسی دژ ). بۆیە
دەڵێم هەموو ئەمانە لەچوارچێوەی شەرعی ئیسلامدا نەهاتووە ، وە سیفاتی هیچ
لەصەحابەیەك و شوێنكەوتوویەك و پێشینەیەكی چاك نیە ، بەڵكو سیفاتی كەسانێكە
كەتەقوایان زۆر لاوازە بۆیە بەو چەشنە گۆشتی براكانیان دەجوون بێ ئەوەی زانستێكی
وەهایان بێت كە بتوانن لەجێگای ئەو فەزیحەتە بتوانن نەسیحەتی بەخەیریان بكەن و هیچ
نەبێت كۆمەڵێك شتیان بۆ بخەنە ڕوو كە سودیان پێ بگەیەنرێت و هیدایەت بدرێن، وە ئەگەر
كەسانی گومڕابوون ، یان موبتەدیع بوون ، یان مولحید ، ئەوا بەو شێوەیە باسیان لێوە
دەكرێت و ئەو سیفاتانەیان دەخرێتە ڕوو كەشیاوی ئەوەن و تیایاندا هەیە بێ ئەوەی
زیادەڕەوی بكەن و وتەی نابەجێ و ناشیرین بخرێتە پاڵیان و نازناوی ناشیرین و دوور
لەڕەوشتی ئیسلامەتی یان بۆ بەكار بهێنرێت


پێنجەم : لایككردن لەسەر بابەتەكان و كۆمێنت نوسین : دەبینین
بەشێوەیەكی زۆر ناشیرین هەندێ گەنج خەریكی بڵاوكردنەوەی بابەتێكن كەچی دەنوسن
(ئەگەر خوات خۆش دەوێت ئەوا لایكی بكە) ئاخر بەڕێزەكەم ئەوە چ مقیاس و پێوەرو معیارێكە
تۆ بۆ خۆشویستنی خودا دایدەنێیت ؟ یان تەنها مەبەستت ئەوەیە خەڵكی بابەتەكەت لایك
بكەن و تۆش خۆت فشەوە بكەیت و بەشان وباڵی نوسینەكەتدا هەڵبدەیت ، نەخێر برام تۆ
ئەگەر شتێك لەبەر خوا بڵاودەكەیتەوە هیچ پێویست ناكات ئەو شتانە لەپاشگری
بابەتەكاندا دابنێیت ، وە كۆمێنت نوسینی نابەجێش یەكێكە لەو دەیەها كارە سەیرو
سەمەرانەی كە هەندێك لەبەكارهێنەرانی فەیسبوك پێوەی سەرقاڵن ، تەماشا دەكەیت كەسێك
بابەتێكی جوان و چاك بڵاودەكاتەوە دەبینیت كۆمەڵێك كەس بۆ ڕق هەڵسان و بێ ئەرزشكردن و
ناشیرینكردنی ئەو بابەتە دەیان كۆمێنت و وتەی نابەجێ دەنوسن و تیایدا وتەی ناشیرین
ئاراستەی كۆمەڵیك كەس دەكەن كە لەڕاستیدا نە لەدوورو نەش لەنزیك هیچ پەیوەندی یەكیان
بەو بابەتەوە نیەو تەنها بێ ئەدەبی كردنەو هیچی تر


شەشەم : تێكەڵاوی لەنێوان كوڕان و كچاندا : بۆئەوەی
كەسی ئیماندار چ كوڕ بێت یاخود كچ دوور بێت لە تێكەڵاوی پێكەوە بوون و خەلوە ، كە
كارێكی قەدەغە لێكراوە لەشەرعدا ، ئەوا پێویست دەكات كەسی ئیماندار خۆی بەدوور بگرێت
لەچاتی ژوورە تاكە كەسی یەكان لەگەڵ كەسی ڕەگەزی بەرامبەری نامەحرەمدا ، چونكە
بەخەلوەو بەتێكەڵاوی بەپێكەوە بوون دەژمێردرێت و سەری لەتاوان و زیناو
بەدڕەوشتیشەوە دەردەچێت _ خوا پەنامان بدات _ ، وە تێبینیش بۆ خوشكە ئیماندارەكان
ئەوەیە كە ئەگەر كچێكت بەتەواوی نەناسیو ناسیاو نەبوو ، ئەوا هیچ كات لەژوورە كەسی
یەكاندا چاتی لەگەڵ مەكەو قسەی لەگەڵ مەكە چونكە زۆر بینراوەو بیستراوە دەیان كوڕی
بێ ڕەوشت و ئیمان لاواز خۆیان بەكچ ناساندووەو دەیانەوێت لەو ڕیگایەوە خۆیان لەكچان
نزیك بكەنەوەو كچانی ئیماندار لەڕێ لابدەن ، بۆیە تكام وایە بەئاگا بن و تا دەتوانن
بەگشتی واز لەچاتی ژوورە كەسی یەكان بهێنن و خۆتان لەو كارە بەدوور بگرن تەنها بۆ
پاراستنی ئیمان و ئەخلاق و شەرەفتان


حەوتەم : ڕێزگرتنی زانایان: ڕێزگرتنی كەسی
گەورەو بەتەمەن خۆی لەخۆیدا یەكێكە لەكارە هەرە گەورەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و
فەرمانیشی پێكراوە ، بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆدا پشت لەو هەموو فەرموودە
صەحیحەو ئەو ئایاتانە كراوە كە باس لەڕەوشتی جوانی ئیسلامەتی دەكات و بۆئەوەش
خراوەتە بەر باس بۆئەمركدنە بەئێمە كە هەستین بەئەنجامدانی و لەكردارو ڕەوشتی
ڕۆژانەماندا ڕەنگ بداتەوە ، نەك هەر ئەوەندەش ، بەڵكو ئێستا كەسی وا منداڵ دەبینیت
بەهیچ شێوەیەك ڕێز بۆ كەسی لەخۆی گەورەتر دانانێت تەنها بۆئەوەی شت بڵاوبكاتەوە
لەسەر فەیسبوك جنێوو وتەی ناشیرین ئاراستەی زانایانی ئەهلی سوننە دەكات و تانەو
تەشەریان لێدەدات ، بۆیە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت : (سباب المسلم فسوق وقتاله كفر).(متفق عليه). واتە "
جنێودان بەئیمانداران فاسقیەتی یەو كوشتاریش لەگەڵیاندا كوفرە". بۆیە باواز
بهێنین لەجنێودان بەزانا گەورەكانی ئیسلام و لەناو هەمووشیاندا ئەوانەی كە لەژیاندا
نەماون و وەفاتیان كردووە ، چونكە بەڕاستی هەر ئەوان بوون دوای فەزڵی خوای گەورە
توانییان ئەو پەیامە پیرۆزەمان پێبگەیەنن و ڕێگاكەمان بۆ ڕۆشن بكەنەوە ، وە سەرەڕای
هەمووشی ئەگەر توانامان نەبوو یاخود لەو ئاستەدا نەبووین كە زانستی شەرعیمان پێ
نەبوو با هیچ نەبێت تەقوا ڕێگریمان لێبكات لەدەم خستنە نێو گۆشتی زانایان ، چونكە
وەكو وتراوە (گۆشتی زانایان ژەهراوی یە) بۆیە هەركەسێك دەمی تێ بنێ بێ دوو دڵێ
كاریگەری لێدەكات و دڵێ دەكوژێت و باوەڕی لاواز دەكات . بۆیە ئەوەی كە لەتواناماندا
بوو وە دركیشمان پێكردو ئەوەندەش بەئاگابووین لەواقیعی فەیسبووك خستمانە ڕوو ،
بۆئەوەی سەرەتا خۆمان و دواتر ئێوەی ئیمانداریش بەدوور بن لەهەموو كارێك كە خەشم و
قینی پەروەردگاری بەدواوە بێت ، وە دوور بكەوینەوە لەهەموو كردارێك كە دەبێتە هۆی
لەناوچوونی ئیمان و ئەخلاق و دوا ڕۆژیشمان ، داواشم لەپەروەردگار ئەوەیە بەڕەحمی خۆی
ڕەحممان پێ بكات و بشمان پارێزێت لەهەموو كارێك كە ئەو پێی ناڕازی یە ، وە
هاوكاریشمان بكات بۆئەوەی خۆمان لەو تاوانانە بپارێزین و كاری چاكە بەئەنجام
بگەیەنین (إنه ولي ذلك والقادر عليه).






سةرجاوه ريكاى ئيسلام
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى