المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أبريل 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30      

اليومية اليومية


كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

اذهب الى الأسفل

وردة كول كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:06 pm









[center]ثيَشةكى


بسم الله الرحمن الرحيم


الحمدلله والصلاة والسلام على اشرف الانبياء والمرسلين محمد الصادق
الامين وعلى الة وصحبة اجمعين



امابعد : وام ثيَ باش بوو ضةند فةتوايَك بؤتان دةربيَنم وكؤم
بكةمةوة لة ئةنترنيَت لةسايتةكانى اهل السنة والجماعة. ضونكة ئةو سايتانة جيَي
باوةرينة.



تا زياتر لة سونةت و شةريعةت شارةزابن .ئةم فةتواية جؤراو جورن .
باسي كؤمةليَك ئةحكامى شةرعى دةكةن .كة توو وةك قوتابيَك ثيَويستى رؤذانةت ثيَ
هةية .وةدةبي تو وةك كةسانيَكى سادة نةبي ضونكة تو ئةهلى مزكةوت و سونةتى دةبى
شارةزايكى زورت لةسةر شةريعةت و سونةت هةبيت



تا بتوانى سوود بةدةوروو بةرى خؤت بطةينى .


لةكؤتاى دا دوا هةموو خؤينةران دةكةم .ئةكةر هةركيَماسيَك تيَدابيت
ليَم ببورن ؟ضونكة ئةمة يَكةم هةول و ثيَنطاوى خؤمة .و ئيَوةش ببن بةهاروكارى من
تا بتوانم زياتر خزمةت بة ئاين وسونةت بطةينم .







سوثاسى
ماموستا خةبير رةشيد دةكةم كة زؤر هاروكارى منى كرد.



ئةم ناميلكةية لة 16/3/2013ز ضاثكراوة


ضاوةرييَ بةرهةمى زياتربن. بةردةوام دةبم ان شاْ الله.




براتان : باوكى سةهل سورضى





ليره دةتوانى دابةزينى به شيوةى : pdf
ئيره دابكره بؤ دابةزاندن pdf








پرسیاره‌كه‌: ئايا ئەگەرلەمانگى
شەشەڵان تەنها شەش ڕۆژوو بگرين نييەتەكەمان بۆ قەرزى ڕەمەزان و شەشەكان بێت
ڕۆژووەكە بەرهەردووكيان دەكەوێت ؟






ولام





بەناوى خواى بەخشندە و ميهرەبان


لە بەر جياوازى نيەتى ئەو دوو پەرستشە لە ڕووى سوننەتى و
فەرزێتيەوە ـ هەروەك ئاشكرايە كە قەزا كردنەوەكە فەرزە، و شەشەڵانەكەش سوننەتە ـ
نابێت هەردووكيان بە يەك نيەت بگيرێن، بەڵكو دەبێت هەر يەكەو نيەتى تايبەتى خۆ‌ى
هەبێت... خواى پەروەردگاريش زاناترە
.


وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


م.عدنان بارام





پرسیاره‌كه‌: فەزڵي شەشەڵان چيە؟ وه مەرجە ئەم شەش ڕۆژە لە دووەم ڕۆژي جەژنەوە دەست
پێ‌ بكات؟



ولام


بەناوى خواى بەخشندە و ميهرەبان



يەكێك لە دياريدەكاني بەردەوامي بەرۆژوو بووني شەش ڕۆژي دواي رەمەزانە كە
پێغەمبەري خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏ ‏دەفەرمێت:(عَنْ أَبِي أَيُّوبَ
الْأَنْصَاڕيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم
قَالَ: "مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ
كَصِيَامِ الدَّهْڕ
)


واتە:
هەركەسێك مانگي ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت وە شەش ڕۆژي شەواليش تيايدا بەڕۆژوو
بێت ئەوە وەكو ‏ساڵێك بەڕۆژوو بێت وايە، بۆ ئەوەي كە ئێمە بەردەوام بين لەسەر
عيبادەت‌و لە مانگي ڕەمەزاندا ‏خواپەرستيەكەمان كۆتايي پێ‌ نەيەت‌و بەندەي خوا بين
نەك بەندەي ڕەمەزان بين‌و لە هەموو كاتێكيش لە دواي ‏ڕەمەزانيش ئاگامان لە خوا
بێت.‏



مەرج نيە، وە مەرجيش نيە بەسەر يەكەوە بێت، وە گرنگ بەردوام
بوونە لەسەر عيبادەت إِنْ شَاءَ اللَّهُ وە لە ‏هەمووشي گرنگتر بەردەوام ڕوو لە
خوا بين‌و خوا بپەرستين وە شوێن سوننەتي پێغەمبەري خوا بكەوين ‏صلى الله عليه
وسلم‏، وە ‏كە فەرموويان خواو پێغەمبەري خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ وايان فەرمووە
قورئان‌و فەرموودە ملكەچي بين‌و موناقەشە نەكەين، ‏نەڵێين باوكمان، باپيرمان،
عادەتمان، نەنكمان، داپيرەمان، داب‌و نەريتمان، مەزهەبەكەمان، ئەو شتانە نەكەينە
‏بەڵگە بۆ ڕەت كردنەوەي ئايەت‌و فەرموودەكاني پێغەمبەري خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏،
چونكە پێغەمبەري خوا ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ ‏دەفەرمووێت: دوو شتم بۆ بەجێ‌ هێشتون
هەر كەسێك دەستيان پێوە بگرێت قەت گومڕا نابێت ئەوانيش بريتين ‏لە (قورئان‌و
سوننەت) جا ئامۆژگاريم ئەوەيە دەستيان پێوە بگرين خواي گەورە هيدايەتمان بدات.‏



مامۆستا: دكتۆر عبداللطيف أحمد





پرسیاره‌كه‌: هۆكار چيە كه لەم
سەردەمەدا لە كاتي ڕووداني هەر كارێكي توندوتيژي دەستي خراپە بۆ ئيسلام
ڕادەكێشرێت؟



ولام


هۆكار چيە كه لەم سەردەمەدا لە كاتي
ڕووداني هەر كارێكي توندوتيژي دەستي خراپە بۆ ئيسلام
ڕادەكێشرێت؟


وەڵام:بسم الله الرحمن
الرحيم

سوپاس و ستايش بۆ خواى گەورە
وە درودو سڵاو لە سەر گيانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئيماندارو
هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوايى
.
ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ دوو
هۆكار
:
يەكەم /دوژمناني ئيسلام،
ئيسلاميان خۆشناوێت، بۆيە هەرشتێكي خراپ دەيدەنە پاڵ ئيسلام
.
دووەم/ئەوانە بەناوي
ئيسلامەوە كاردەكەن و كارەكەشيان بەگوێرەي ئيسلام نييە، بەڵام رستەيەكي زۆر جوان
هەيە كە ئەمڕۆ دەيخوێنيتەوە(الارهاب لا دين لە)واتە
(ئيرهاب ئايني نيە)ئەمەش قسەيەكي زۆر
ڕاستە كەواتە نابێت ئەو تيرۆرو توندڕەويە بگەڕێنينەوە بۆ ئاين،چونكە بە ڕاستي
(الارهاب لا دين لە)هەروەها خواي گەورە دەفەرموێت (جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً
وَسَطاً)ئەو ئاينەي خواي گەوەرە بۆي ناردووين ميانڕەويەتيە نەك توندڕەويەتي.بەڵام
ئەو تۆمەت دانە پاڵ ئيسلام هي ئەمڕۆ نيە، چونكە خواي گەورە هەر پێغەمبەرێكي نارد
بێت بۆ هەر قەومێك ئەوتۆمەتەي دراوەتە پاڵ، بۆيە پێويستە لێرەدا دووشت تێكەڵي
يەكترنەكەين
:
يەكەم/ئيسلام حەقە و نابێت
ڕەشبين بين بە رامبەري، چونكە ئيسلام هەموو خۆشيەكي بۆ مرۆڤ دەوێت و هەرچي خۆشيەك
تووشي مرۆڤ دەبێت هۆكاري سەرەكي ئيسلامە من لێرەدا پرسيار لە دەوڵەتە غەربيەكان
دەكەم(ئايا ئەگەر پێغەمبەران نەناردرابان بۆ سەر زەوي ئەوا خەڵكي وەكو ئاژەڵ
نەدەژيان؟)براكەم ئەمڕۆ كە تۆزێك سەقافەت و ڕۆشنبيري هەيەچاكەكەي هي پێغەمبەرانە،
كەواتە نابێت ئێمە بەرامبەر ئيسلامي حەق ڕەشبين بين
.
دووەم/بەڵام خاڵي دووەم
ڕاستە هەندێ‌ كار دەكرێت بە ناوي ئيسلام، بەڵام ئەوە ناشێ‌ كە ئيسلام تۆمەتبار
بكەين
.


مامۆستا: دكتۆر عبداللطيف أحمد










[/center]
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:08 pm

پرسیاره‌كه‌: ئايا هاوار كردنه‌
پياوچاكان گوناهه‌؟



<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >

به‌ڵێ هاواركرنه‌ پياوچاكان گوناهه‌ و شيركه‌ خوداي گه‌وره‌
ده‌فه‌رمووێت
( فَلَا
تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ) الجن : 17 وه‌ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت
( وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ
فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ ) يونس
: 106 وه‌هه‌روه‌ها
ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ
كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
)القێێ : 88






پرسیاره‌كه‌: سلام عليكم ماموستا
بۆچ به‌ مزگه‌وتي كه‌عبه‌ ده‌ڵێن مسجدالحرام خودا پاداشتي خێرتان بداته‌وه‌؟






<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >

وعليكم السلام به رێزم به‌شاري مه‌ككه‌ ده‌وترێت بلادالحرام
چونكه‌ له‌وشاره‌دا (قتال وه‌ ڕاوكردن ...هتد)حه‌رامه‌ وه‌ مزگه‌وتي مه‌ككه‌ش كه‌وتۆته‌
ناو شاري مه‌ككه‌وه‌ بۆيه‌ به‌ومزگه‌وته‌ش ده‌وترێت مسجدالحرام
والله
أعلم









كورته‌ی پرسیاره‌كه: چه‌ند پرسیارێكی گرنگ





< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه>


1-
چه‌ند نه‌خۆشی
ومه‌فاسیدی دڵ هه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ چی جێگره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خوشیی ومه‌فاسیدانه‌یه‌
.
وه‌ڵام: پرِ
كردنى له‌ ئیمان و ته‌قواو ترسی خوا. وه‌ پاككردنه‌وه‌ى له‌ رِق و كینه‌و حه‌سودى
و نییه‌تی خراپ ,,,,هتد
.
2-
زمان ئه‌ركی
چییه‌ چ شتانێك ئه‌گه‌ر ئینسان به‌زمانی بیكات تووشی به‌هیلاكچوون ده‌بێت
.
وه‌ڵام: ده‌ربرِینى
ئیمان و زیكرى خواو وته‌ى جوان و قورئان خوێندن، ئه‌وه‌ى كه‌ پێى به‌ هیلاك ده‌چیت:
كوفرو شیرك و وته‌ى خراپ و غه‌یبه‌ت
.... هتد.


3-
گوێچكه‌كان ئه‌ركیان
چییه‌ ئه‌ی نه‌خوشی وده‌رده‌كانی گوێچكه‌ چین؟

وه‌ڵام: گوێ
گرتن له‌ هه‌مو ووته‌ و شتانێك كه‌ رِازى بونى خواى تێدایه‌، دوور كه‌وتنه‌ له‌
گوێ گرتنى گورانى و مۆسیقا ووته‌ى حه‌رام و نارِه‌وا
.
4-
ئه‌ی چاوه‌كان
ئه‌ركیان چییه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی چین؟

وه‌ڵام: سه‌یركردنى
نازو نیعمه‌ته‌كانى خوا، تێروانین له‌ گه‌ردون تا به‌ره‌و نیشاندانى ده‌سه‌ڵاتى
خواى گه‌وره‌ت ببات، وه‌ دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تێروانینى حه‌رام و كاره‌ ناشه‌رعییه‌كان
.
5-
ئایا چۆن
پێشینه‌چاكه‌كانی ئه‌م ئومه‌ته‌ چۆن ئه‌مانه‌یان كۆنترۆل كردووه‌ تا بوون به‌
پێشینێكی چاك بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش رِێره‌وی ئه‌وان هه‌ڵگرین
.
وه‌ڵام : ته‌نها
به‌ ئیمان و باوه‌رِى راسته‌قینه‌یان ،رِاستگۆییان له‌ گه‌ڵ خوادا، ترسانیان له‌
سزاى دوا رِۆژ. داواكارم له‌ خواى باڵاده‌ستت هیدایه‌تى هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ
سه‌ر رِێگاى رِاست
.
به‌رِێز/
م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158






پرسیاره‌كه‌: مامۆستا گیان من ریشم
تازە هاتووە بەڵام هەندێكی دێتەوەو هەندێكی نایەتەوە جا چوم بۆ لای دكتۆر دەرمانی
بۆ نوسیوم بۆ ئەوەی بێتەوە بە تەواوەتی ئایا ئەمە دەچێتە بواری تەجمیلەوە ؟



<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >

نه‌خێر براكه‌م ناچێته‌ ژێر بوارى ته‌جمیلی حه‌رامه‌،
چونكه‌ ئینسان ئه‌گه‌ر كه‌م و كورِییه‌ك یان عه‌یبێك له‌ لاشه‌یدا هه‌بوو ده‌توانى
عه‌مه‌لیاتی بكات و جوانكارى بۆ بكات
.
به‌رِێز/ م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌





پرسیاره‌كه‌: ماموستاگیان من كچێكم
خۆش ده‌وێت خزمانه‌ جارجار دێت بۆماڵمان شه‌وكه‌ ده‌خه‌وێت من ماچى ده‌كه‌م ئه‌وگوناح
بارده‌بێت ئه‌ى من گوناح بارده‌بم؟؟



<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >

ئه‌و كه‌ خه‌وتبێت ئاگاى له‌خۆى نه‌بێت گوناهبار نابێت به‌لاَم
تۆگوناهبار ده‌بیت وتاوانێكى گه‌وره‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر(ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت
(لإن
یطعن فی رأس أحدكم بمخیط من حدید خیر له من أن یمس أمرأة‌ لاتحل له
) حدیث
صحیح
.
واتا (ئه‌گه‌ر به‌بزمارى ئاسن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌
دابكوترێت باشتره‌ بۆى له‌وه‌ى كه‌ ده‌ستى به‌ر ئافره‌تێك بكه‌وێت كه‌ بۆى حه‌لاڵ
نه‌بێت
(واتا
: له‌رِۆژى قیامه‌ت سزاكه‌ى له‌وه‌ قورستره‌).ئه‌مه‌ ئه‌گه‌رته‌نها ده‌ستى به‌ئافره‌ت
بكه‌وێت ئه‌ى ئه‌گه‌ر ماچى بكات ئه‌وه‌ تاوانه‌كه‌ى قورستره‌و سه‌خترتره‌ (په‌نا
به‌خواى گه‌وره‌). جا پێویسته‌ ته‌وبه‌ بكه‌یت وده‌ست له‌وكاره‌ هه‌ڵگریت ئه‌گه‌ر
مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ به‌شێوازێكى شه‌رعى داخوازى بكه‌و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵدا بكات
..
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م
07701207979






پرسیاره‌كه‌: هەندێ كەس سكاڵای زو
هاتنەوەی مەنی دەكەن، جا هۆیەكەی چى یە؟






<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >

ماوەی جوتبون لە تاكێكەوە بۆ تاكێكی تر جیاوازی هەیە، بە
گوێرەی جیاوازی ئەو كەسە، هەندێ كەس توانای درێژ خایەنی ماوەی جوتبونی دراوەتێ، كە
ئارەزوەكانی خێزانەكەى تێر دەكات، هەندێكی تریش سكاڵای خێرا هاتنەوەی مەنی دەكەن
پێش جوتبون بە چەند ساتێك، كە ئەمەش دەبێتە هۆی خەم و پەژارە و دڵ گرانی بۆ پیاو
و، تەنگی و وەڕسی بۆ ئافرەتەكە، جا گەر ئەم كارە چەند جار لە لای پیاو دوبارە
بێتەوە، ئەوا لە بنەڕەتدا جۆرێك لە ترسانی بۆ دروست دەبێت، كە بیەوێ جوت ببێ، هەر
لەگەڵ ئەمەشدا شتێكى تر ڕودەدات، كە بریتى یە لە رەپ نەبون (عدم الإنتصاب)، كار
دەگاتە حاڵەتی كزی جنسی، كە پێویستی بە چارەسەرێكی تر دەكات
.
وا دەبێ خێرا هاتنەوەی مەنی لە پێش جوتبون، هۆیەكەی
بگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەكی جیا جیا، كە پیاو ژیانە جنسى یەكەی بە حاڵەتی خێرا
هاتنەوەی مەنی دەست پێ دەكات، چونكە لەو كاتەدا لە دەرونی خۆیدا بڕیاری داوە؛ دەبێ
كردە جنسى یەكە ئەنجام بدات، كە لەم مەسەلەیەدا شارەزایى یەكی پێشینەی نى یە
.. جا
فەحس كردنی حاڵەتەكانی خێرا هاتنەوەی مەنی، پێویستى یەكی زۆری بە لێكۆڵینەوە هەیە،
بەر لە گەیشتن بە بڕیاردانی چارەسەرێكی دیاریكراو
.
خێرا هاتنەوەی مەنی بە ماندو بونی ئەعساب، دوای یارى و
دەست بازى یەكی درێژ خایەن بەستراوەتەوە، یان هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زۆر هەستیاری
بۆڕی میز كردن، ئەم زۆر هەستیاریە، بە تەنها دەتوانێ پیاو دوچاری كاردانەوەیەكی
خێرا بكات، كە ئاكامەكەشی خێرا هاتنەوەی مەنی دەبێ. ئا بەم شێوەیە جۆراوجۆری
هۆیەكانی خێرا هاتنەوەی مەنی، جۆراوجۆری رێگاچارە دەخوازێ
.
لە كتێبی [ژن و مێردى ئيسلامى بەختەوەر] وەرگیراوە





پرسیاره‌كه‌: سلام علیك : تكایه‌ كێ ڕۆحی
گیانله‌به‌ران ده‌كێشێ ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


وه‌ڵام : ده‌قێكى تايبه‌تم نه‌بينيوه‌ له‌سه‌رى
، به‌ڵام والله أعلم ئه‌ويش هه‌روه‌كو مرۆڤه‌كان خواى په‌روه‌ردگار فريشته‌يه‌كى
داناوه‌ ، جا ئيتر ( ملك الموت ) بێت يان فريشته‌ى تره‌ ، خواى گه‌وره‌ خۆى
زاناتره‌ به‌و كاره‌
.








پرسیاره‌كه‌: ئه‌وحه‌فتاو حه‌وت هه‌زاره‌
كێن كه‌ به‌بێ لیپرسینه‌وه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شت؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


حه‌فتاو حه‌وت هه‌زار نییه‌ به‌ڵكو حه‌فتا هه‌زاره،


پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه‌ن
كه‌:



هیچ شوێنێكی خۆیان داخ ناكه‌ن.


داوا له‌ خه‌ڵكی ناكه‌ن كه‌ قورئانیان به‌سه‌ردا بخوێنێت
(به‌مه‌به‌ستی شیفا).



باوه‌ڕیان به‌ شومی باڵنده‌ و كونه‌بوو (كونده‌ په‌پو) و
ئه‌و شتانه‌ نییه‌.



ته‌نها پشت به‌ خوادا ده‌به‌ستن.





پرسیاره‌كه‌: ئایا دروسته‌ عابای
ئافره‌تان بستێك له‌ گوێزنگی درێژ تر بێت؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


به‌ڵێ دروسته‌ بستێك درێژتر بێت،وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ سه‌ر
شوێنی پیسیشدا بڕوات ئه‌وه‌ ڕۆشتنی به‌سه‌ر شوێنی پاكدا پاكی ئه‌كاته‌وه‌.






پرسیاره‌كه: ئایا نوێژی (صلاة التسبیح) سونه‌ته‌ یان بیدعه‌یه‌؟








< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


نوێژی (صلاة التسبیح) سوننه‌ته‌ له‌ هه‌موو
ڕۆژێكدا ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر نه‌كرا له‌ هه‌موو مانگێكدا ئه‌گه‌ر نه‌كرا له‌ هه‌موو
ساڵێك جارێكدا ئه‌گه‌ر نه‌كرا له‌ هه‌موو ته‌مه‌ندا یه‌ك جار ئه‌نجام بدرێت،هه‌ر
وه‌كو ئه‌بوو داوود و ئیبن و ماجه‌ و ئیبن خوزه‌یمه‌ له‌ صه‌حیحه‌كه‌یدا هێناویانه‌ڤڤڤه‌وه‌
زانای فه‌رمووده‌ ناسی سه‌رده‌م شێخ ئه‌لبانی له‌ كتێبی (صحیح الجامع الصغیر و
زیادة) به‌ صه‌حیحی داناوه‌ (لا 310) وه‌ له‌كتێبی (قیام رمضان)ی ئه‌ودا









پرسیاره‌كه‌: السلام علیكم پرسیاره‌كه‌م
ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك گوناهێك بكات دواتر ته‌وبه‌ی لێ بكات به‌ڵام جارێكی تر
تاوان بكاته‌وه‌ و چه‌ند جارێك ته‌وبه‌ بكات به‌ جدی و هه‌مان تاوان دوباره‌ بكاته‌وه‌
گوناهه‌كه‌ش شتێكی كه‌م نه‌بێت حوكمی چییه‌ ئایا ته‌وبه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ؟









< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


هه‌موو
كه‌سێك تاوان ده‌كات و چه‌ند باره‌ش تاوان ده‌كات،به‌ڵام ئاگات له‌م چه‌ند ڕێنمایه‌
بێت
:
1.
له‌كاتی ته‌وبه‌دا
ده‌بێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی ته‌وبه‌ت تێدا بێت كه‌ بایی ده‌كه‌ین
.
2.
دوا به‌دوای هه‌ر
تاوانێك كه‌ ده‌یكه‌یت ده‌ستبه‌جێ چاكه‌یه‌ك بكه‌ چونكه‌ ده‌یشواته‌وه‌ إن شاء
الله

3.
نوێژی ته‌وبه‌
بكه‌ .كه‌ دوو ڕكعاته‌،پاش سه‌لام دانه‌وه‌ بپاڕیوه‌ له‌ په‌روه‌ردگار كه‌ لێت خۆش
بێت
.
4.
بزانه‌ هۆكاری
ئه‌نجامدانی تاوانكه‌ت چییه‌


*.
ئه‌گه‌ر
هاوڕێیه‌ لێی دوور كه‌وه‌ره‌وه‌
.
*.
ئه‌گه‌ر ئیشو
كاره‌ كاره‌كه‌ت بگۆڕه‌


5.
هه‌رگیز تاوانت
لا بچوك نه‌بێت با بچوكیش بێت،چونكه‌ زیاد ده‌كه‌ن،بزانه‌ شاخه‌ گه‌وره‌كان له‌
ورده‌ زیخ دروست بوون



ماموستا محمد كانى
سارد






پرسیاره‌كه‌: السلام علیكم من له‌گه‌ڵ
كه‌سێك كار ده‌كه‌م خۆی به‌ كه‌سێكی باش ده‌زانێت وه‌ پێشی ده‌ڵێن مه‌لا به‌ڵام
زۆر ڕقی له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌له‌فین و ڕیشیان هه‌یه‌ وه‌ زۆریش ئینكاری دین ده‌كات
له‌گه‌ڵم ،ئایا ئیشی له‌گه‌ڵ بكه‌م جائیزه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


كه‌سێك
دژایه‌تی بكات و سوكایه‌تی به‌سونه‌ت و هه‌ڵگرانی بكات دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هه‌ر
به‌رده‌وام بێت كه‌سێكی كافره‌،چونكه‌ دژایه‌تی كردنی دین و دژایه‌تی هه‌ڵگرانی
بكات كه‌سێكی كافره‌ ،چونكه‌ دژایه‌تی دین و دژایه‌تی كردنی ئایاتی قورئان و فه‌رمووده‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)مرۆڤی پصێ كافر ده‌بێت



ئیش
كردن له‌گه‌ڵی حه‌رامه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵی به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌رامه‌ ،چونكه‌
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت
(وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي
الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ
بِهَا فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ
إِذاً مِثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي
جَهَنَّمَ جَمِيعاً
)
واته‌ به‌ڕاستی
خوا گه‌وره‌ له‌م قورئانه‌دا كه‌ بۆی دابه‌زاندوون و پێیڕاگه‌یاندوون كه‌ هه‌ر كات
زانیتان و بیستان كه‌سانێك باوه‌ڕ به‌ ئایه‌تی په‌روه‌ردگار ناكات یان كوفری پێ ده‌كرێ
و گاڵته‌ی پێی ده‌كرێ،ئه‌وا له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشن هه‌تا ئه‌و باسه‌ ده‌گۆڕی و ده‌چێته‌
سه‌ر باسێكی تر ئه‌گینا ئێوه‌ش له‌ گوناح و تاواندا وه‌كو ئه‌وان ده‌بن به‌ڕاستی
خوای گه‌وره‌ هه‌موو دوو ڕوو بێ باوه‌ڕه‌كان له‌ دۆزه‌خدا كۆ ده‌كاته‌وه‌

به‌ڵام زاناكان
فه‌توایان داوه‌ تیجاره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكرێت چونكه‌ دوره‌ ده‌ستن ،هه‌روه‌كو
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلیم)له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ردا كردی



ماموستا محمد كانى
سارد
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:09 pm

پرسیاره‌كه‌: ئایا خوێن به‌ جله‌وه‌
بێت نوێژی دروسته‌؟






< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر
ئه‌و خوێنه‌ به‌ میكرۆب و چلكه‌وه‌ نه‌بوو (چڵكی نه‌خۆشی)،هه‌ر خوێنه‌ی ئاسایی بوو
ده‌رچوو أن شاء الله نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه‌ و جائیزه‌،به‌ڵام ئافره‌ت جلی به‌خوێنی
زه‌یسانی یان خوێنی سوڕی مانگانه‌ (حه‌یز)ه‌وه‌ بێت به‌نوێژ نییه‌ واته‌ دوای پاك
بونه‌وه‌ی



محمد كانى سارد





پرسیاره‌كه‌: من گه‌نجیكى ته‌مه‌ن
28 سالم ، سوباس بۆ خوا به‌رستش و عیباده‌ته‌كانم به‌جیده‌هێنم نه‌ك ته‌نها له‌ ره‌مه‌زاندا
به‌لكو هه‌موو كات ئه‌مه‌ش به‌ فه‌زلى خوداى ده‌زانم كه‌ به‌یوه‌ستى كردووم به‌م
دینه‌ باكه‌ و باراستوومى له‌ كشت خووه‌ خرابه‌كانى. مامۆستا گیان من كچیكم خۆش ئه‌ویت
به‌لام تا ئیستا بێم نه‌ووتووه‌ و به‌ هیج جۆریك كاریكم نه‌كردووه‌ هه‌ست به‌و هه‌سته‌م
بكات ، كجیكه‌ روو له‌ خواو بالا بۆشه‌ بۆیه‌ به‌ دلمه‌ . به‌لام من بارى داراییم
كونجاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بجمه‌ داواى و هاوسه‌رگیرى له‌كه‌ل بكه‌م به‌راستى باره‌شم
هه‌بوو به‌لام له‌ قه‌رزدایه‌و ناتوانم وه‌رى بكرمه‌وه‌ جونكه‌ لاى كه‌سانیكى نزیك
خۆمن حه‌ز ناكه‌م به‌هۆى منه‌وه‌ بكه‌ونه‌ ناره‌حه‌تى و عه‌زیته‌وه‌ ، ئایا
مامۆستا كیان جى بكه‌م زۆر زۆر قه‌له‌قم ئه‌ترسم له‌وه‌ى بۆ من نه‌بیت ، له‌ هه‌موو
نویزیكمدا له‌ خودا ده‌باریمه‌وه‌ تا بمانكاته‌ نسیبى یه‌كتر له‌كه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌
قه‌له‌قم . ئایا دروسته‌ باره‌ى بۆ قه‌رز بكه‌م یان جى بكه‌م ؟ ناشمه‌ویت به‌هیج
شیوه‌یه‌ك به‌هۆى كه‌سیكه‌وه‌ بیى بلیم نه‌وه‌ك به‌هۆى منه‌وه‌ بكه‌ویته‌ جاوه‌روانى
، مامۆستا كیان بیویستم به‌ ئامۆزكاریتانه‌ ، خودا لیتان رازى بیت و هاوكارتان بیت
له‌ كاره‌كانتا
.


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


براى حۆم:خۆشه‌ویستنی كوڕ بۆ كچ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،قه‌له‌ق
و ڕاڕای و دڵه‌ڕاوكی زیاتری لێ چاوه‌ڕاون ناكرێت،دروست نییه‌ وه‌كو شه‌رع كه‌ پێی
بڵێت،به‌ڵكو بچۆره‌ داوای له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌تان، وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش كه‌ له‌قه‌رزدایه‌
وه‌ری بگره‌وه‌، پێیان بڵێ كه‌ كارێكی وام به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رزیش
بكه‌یت خوای گه‌وره‌ بۆت ئاسان ده‌كات.



به‌ڵام له‌ پێشدا هه‌موو ئه‌مانه‌:


نوێژی (ئیستخاره‌)ی بۆ بكه‌.


2.داوا له‌ په‌روه‌ردگار بكه‌ و بڕوات به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ر
هه‌بێت،واته‌ ئه‌گه‌ر بۆت نه‌بوو مه‌ڵێ شانسم نییه‌،یان خوا خۆشی ناوێم یان...



3.ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ دین و داپۆشراو بێت ،مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری
پیاوه‌كه‌ی ده‌بێت إن شاء الله،به‌ڵام ته‌نها جوانی و نه‌سه‌ب و ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌كه‌
پێوه‌ر بۆ باشی ئه‌و،



وه‌ ڕۆژوی سونه‌ت بگره‌،چونكه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله
علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ: (یا معشر الشباب من أستطاع منكم الباءة فلیتزوج فأنه أغض
للبصر و أحصن للفرج،ومن لم یستطع فعلیه‌ بالصوم فأنه له وجاء).



واته‌: ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌
توانای ژن هێنانی هه‌یه‌ با ژن بهێنێت چونكه‌ پارێزه‌ری چاو و داوێنه‌ ،وه‌ هه‌ر
كه‌سێكیش توانای نییه‌ با به‌ڕۆژو بێت چونكه‌ ده‌بێته‌ قه‌لغان بۆی
مامۆستا: م.محمدی كانی سارد





پرسیاره‌كه‌: من پێشتر له‌گه‌ڵ كچێك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم هه‌بوو به‌ڵام كه‌
زانیامان له‌ ئیسلامدا شتی وا نییه‌ وازمان هێنا،من ئێستا خوێندكاری زانكۆم ئایا
دروسته‌ ئه‌و كچه‌ چاوه‌ڕی من بكات؟؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


خوای
گه‌وره‌ جه‌زای خێرت بداته‌وه‌ كه‌وا وازت له‌ گوناه و تاوان هێناوه‌ له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی
په‌روه‌ردگار إنشاء الله خواى گه‌وره‌ باشتر بۆت ته‌عویز ده‌ خوا كاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رمووێت:
((من ترك شيئا لله عوظه الله خيرا منه
)) هه‌ر كه‌سێك شتێك واز لێ بێنێت له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌
په‌روه‌ردگار باشتر بۆت ته‌عویز ده‌كاته‌وه‌ به‌لاَم ئایه‌ تۆ ده‌زانی له‌ سه‌دا
سه‌د ئه‌و كچه‌ بۆتۆ ده‌بێت تا ئه‌و چاوه‌ڕوانیت كات؟ ئایا شه‌یتان دڵت ناگۆڕێت وه‌ك جاران په‌یوه‌ندی
ناشه‌رعی ببه‌ستنه‌وه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌وكچه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كات
تووشی گوناه و تاوان نایه‌ت؟ بۆیه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ باش نییه‌ وه‌ ژن هێنانیش
قسمه‌ته‌ ,كئ ده‌ڵێ ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆتۆ ده‌بێت براكه‌م ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ڕێگه‌ی
شه‌رعیه‌وه‌ بڕۆ بۆ داوای با چاوه‌ڕوانی تۆ نه‌كات ئه‌گه‌ر به‌قسمه‌تی تۆ بوو
تووشی خێربن إنشاء الله ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو إنشاء الله هه‌ر خێری پێوه‌ ده‌بێت .
وه‌له‌وه‌ش مه‌ترسه‌ كه‌نه‌بێت خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیت ده‌دات چونكه‌ یه‌كێ له‌وكه‌سانه‌ی
خودای گه‌وره‌ به‌واجبی داناوه‌ له‌سه‌ر خۆی یارمه‌تی بدات (الناكح ُ الذي يريدُ
العفاف ) ئه‌و كه‌سه‌ی ژن ده‌هێنێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داوێنی خۆی بپارێزێت له‌حه‌رام
والله أعلم
م.بهجت
وهاب






پرسیاره‌كه‌: ئایا حیزبابه‌تی حه‌رامه‌؟


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت حزبایه‌تى كردن بێت به‌ناوى دینه‌وه‌ به‌ڵىَ دروست نیه‌ موسڵمانان پارچه‌
پارچه‌ بكرێن وه‌ ئه‌و دینه‌ بكه‌ینه‌ چه‌ند حیزبێك وه‌ چه‌ند گروپێك پێكه‌وه‌ ته‌فره‌قه‌
بخه‌ینه‌ ناو مسوڵمانانه‌وه‌ و پارچه‌ پارچه‌یان بكه‌ین چونكه‌ بوونى مسوڵمانان به‌ چه‌ند حزب و گروپێكه‌وه‌ بێگومان ته‌فرقه‌
دروست ده‌كات, وه‌ك ئێستا به‌ چاوى خوَمان ده‌یبینین ,و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت
(ولا تكونوا من المشریكین من الذین فرقوا دینهم وكانوا شیعا كل حزب بما لدیهم
فرحون) واته‌ :وه‌ك موشریكه‌كان مه‌بن ئه‌وانه‌ى دینه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردوه‌
بونه‌ته‌ چه‌ند به‌شه‌وه‌ وه‌ هه‌ر حیزبێك دڵى خۆشه‌ به‌وه‌ى خوًَى .خوَى به‌ڕاست
ده‌زانىَ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى به‌ خراپه‌ ده‌زانىَ پێغه‌مبه‌رى خواش ده‌فه‌رموێت
(ئومه‌ته‌كه‌م ده‌بێته‌ حه‌فتاو سێ به‌شه‌وه‌ هه‌مووى بۆ ئاگره‌ یه‌ك به‌ش نه‌بێت
,



كه‌واته‌
ته‌فره‌قه‌ زه‌م كراوه‌ به‌ره‌و ئاگر ده‌مان بات به‌ڵگه‌ى تر زۆره‌ ده‌توانین ته‌ماشاى (كتاب الشريعة)( إمام الآجُرَّ) بكه‌یت,وه‌ته‌ماشاى كتابه‌كه‌ى د.هیوا بكه‌یت
سه‌باره‌ت به‌ حیزبایه‌تى زۆر ئیسفاده‌ى لێده‌كه‌یت
م.بهجت وهاب


والله
أعلم

لێره‌
كتێبى حزبایەتی لە تێڕوانینی زایانایی ئەهلی سوننەوە ,نوسینى د.هیوا نجم
الدین دابگره‌



http://lawaniislam.com/site/play.php?catsmktba=334





پرسیاره‌كه‌: ئایا ئیسته‌ك حه‌رامه‌؟


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


به‌نیسبه‌ت
(إسته‌ك) نازانم پێكهاته‌كانى چییه‌ ، به‌لاَم به‌وپێیه‌ى موسڵمانان پرسیارى لێ ده‌كه‌ن
دیاره‌ گومانى تیایه‌ و له‌ شوبهاته‌ ، پێَغه‌مبه‌رى خوا ( ێلى اله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (( فمن أتّق الشبهات فقد ستبرء لدينيه و عرضية.))



واته‌
: خۆى كه‌سێ خۆى له‌شته‌ گوماناویه‌كان
بپارێزىَ ئه‌وه‌ دین و شه‌ره‌فى پاراستووه‌.
م.بهجت وهاب








پرسیاره‌كه‌: مامۆستا الحمد لله من گه‌نجێكم ده‌چمه‌ مزگه‌وت و هه‌ندێ سونه‌ته‌كانیش
ده‌كه‌م و تۆزێك مه‌علوماتی دینیشم هه‌یه‌،به‌ڵام زۆر جار فكره‌م بۆ دێت و شه‌هوه‌تم
به‌رز ده‌بێته‌وه‌ چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌و فكرانه‌ خلاص بم و سه‌یطه‌ره‌ له‌سه‌ر
خۆم بكه‌م






< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت
:


(يامعشر الشباب من استاع منكم الباءة فليتزوج فانة أغض للبصر و
أحفظ للفرج ومن لم يستطع فعلية بالصوم بأنه له وجاء)



واته‌:ئه‌ى
گۆرى گه‌نجان هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ تواناى ژن هێنانى هه‌یه‌ با بیهێنێت
چونكه‌ ژن هێنان چاو ده‌پارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام وه‌ داوێنیش ده‌پارێزێت,وه‌
ئه‌گه‌ر كه‌ سێك تواناى ژن هێنانى نه‌بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژو بێت,چونكه‌ ڕۆژوو قه‌ڵغانه‌
و ئاره‌زووناهێلێت و له‌ تاوان ده‌یپارێزیت ماموستا صلاح الدين عبدالكريم









پرسیاره‌كه‌: زۆر قه‌له‌قم و له‌كاتی
نوێژدا فكرم ده‌ڕوات،خوا پاداشتان بداته‌وه‌






.


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >






هه‌ول
بده‌ كه‌ نوێژت دابه‌ست هه‌رچى ئیش و كارو كێشه‌ گرفتت هه‌یه‌ هه‌مووى له‌یاد بكه‌یت
و دڵت لاى نوێژه‌كه‌ت بێت و بیر له‌ماناى زیكره‌كانى ناو نوێژه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ ,وه‌كه‌
داڵغه‌ت له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ت نه‌ما هه‌وڵ بده‌ یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه‌ بوَلاى نوێژه‌كه‌و
بزانه‌ كه‌تۆ له‌خزمه‌ خواى گه‌وره‌ دا ڕاوه‌ستاوى به‌م شێوازه‌ إنشاءالله دڵت لاى
نویژه‌كه‌ت ده‌بێت ماموستا صلاح الدين عبدالكريم









پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر كافر
بێته‌ سه‌ر ولاتی مسوڵمانان جیهاد فه‌رز ده‌بێت



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


به‌ڵێ
جیهاد فه‌رزده‌بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى مسوڵمانان توانایان هه‌بێت
( الإستطاعه‌
) چونكه‌ ڕۆژو حه‌ج و زه‌كات كه‌ڕوكنى ئیسلامن موسوڵمان ئه‌گه‌ر تواناى نه‌بوو له‌سه‌رى
لاده‌چێت , جیهادیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر موسوڵمانان توانایان نه‌بێت له‌سه‌ریان
لاده‌چێت (لایكلف الله‌ نفسا الا وسعها
)





پرسیاره‌كه‌:
سلام علیكم ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی ڕێبای وه‌رگرتبێت به‌ڵام په‌شیمان بێت و بیه‌وێت
ته‌وبه‌ بكات چی بكات له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ی لێ وه‌رنه‌گرنه‌وه‌ كه‌ بیه‌وێت
بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ یان به‌زیاده‌وه‌ لێی وه‌ربگرنه‌وه‌ ئایا هه‌ر حه‌رامه‌،وه‌ خوای
میهره‌بان عه‌فوی ده‌كات،خوا پاداشتان بداته‌وه‌























ناوی
مامۆستا: م.صلاحدین عبدالكریم






< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر
كه‌سێك پاره‌ى ڕیباى وه‌رگرتبێت پاشان ته‌وبه‌ بكات ئه‌وا خواى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت
إن شاءالله‌, پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله‌ علیه‌ وسلم
) ده‌فه‌رموێت ( التائب من الذنب كمن
لاذنب له ) صحیح الجامع

واته‌ : كه‌سێك
ته‌وبه‌ بكات له‌تاوان ئه‌وا خواى گه‌وره‌ لێى خۆش ده‌بێت و وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ وایه‌كه‌تاوانى
نه‌بێت ,به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌رى ئه‌و پاره‌یه‌ بداته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌
زیاده‌كه‌یشى لێ بسه‌نن بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام نه‌بێت له‌ناو ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌
.





پرسیاره‌كه‌: ئایا فرۆشتنی ڕه‌وه‌ڕگا
(په‌رێز) حه‌لاله‌ یان حه‌رامه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


پێغه‌مبه‌ر
( صلى
الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت (المؤمن شركا ء فى ثلاث : فى الكلاء والماء
و النار ) صحیح الترغیب والترهیب واته‌ : موسوڵمانان شه‌ریكن و به‌شدارن له‌سىَ
شتدا موڵكى هه‌موانه‌ :له‌وه‌ڕگاو ئاوو سوته‌مه‌نى
)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
له‌وه‌ڕگا موڵكى گشتی نه‌بوو به‌ڵكو موڵكى تایبه‌تى بوو یاخود تاپۆى هه‌بوو
یان سنورى دیارى كرابوو زه‌وى خۆى بوو ئه‌وا دروسته‌ بیفرۆشن
,هه‌روه‌كو
چۆن ئه‌گه‌ر كه‌سێك چه‌مو باخێكى خۆى هه‌بێت در وسته‌ داره‌كه‌ى بفرۆشێت یاخود
بیرێكى هه‌بێت دروسته‌ ئاوه‌كه‌ى بفرۆشێت






پرسیاره‌كه‌: دروسته‌ (صدق الله
عظیم) له‌دوای قورئان خوێندن بوترێت



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


وتنى
( صدق
الله‌ العڤیم ) له‌دواى قورئان خوێندن دروست نییه‌ و بیدعه‌یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى
خودا(صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌قورئانى خوێندووه‌و ته‌واو بووه‌ نه‌یفه‌رمووه‌
(صدق الله‌ العظیم) وه‌ هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانیشى فێرنه‌كردووه‌ كه‌بیلێن ,وه‌له‌
قورئانشدا نه‌وسراوه‌ له‌دواى سوره‌ته‌كان
,بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌یش نه‌یڵێین,





پرسیاره‌كه‌: السلام علیكم ئایا ئه‌گه‌ر
كه‌سێك مردبێت و قه‌رزداربێت حوكمی چییه‌ له‌ قه‌بر و دواڕۆژدا؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


و1
ئه‌گه‌ر كه‌سَك مردبێت و قه‌رزاربێت پێویسته‌ له‌سه‌ر كه‌س و كارى پێش ئه‌وه‌ى
بیشارنه‌وه‌ قه‌رزه‌كانى بۆ بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌س و كارى نه‌بوو پێویسته‌
موسوڵمانان بۆى بده‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله‌ علیه‌ وسلم )ده‌فه‌رمێت
( نفس المؤمن معلقه‌ بدَینه حتى یقضى عنه ) واته‌: نه‌فسى ئیماندار ڕاده‌گیرێت
تاقه‌رزه‌كانى بۆ ده‌درێته‌وه‌ وه‌ده‌فه‌رمێت ( یُغفر للشهید كل ذنب الا الدین )
صحیح الجامع واته‌: واته‌ خواى گه‌وره‌ له‌هه‌موو تاوانه‌كانى شه‌هید خۆشده‌بێت ته‌نها
قه‌رزنه‌بێت






پرسیاره‌كه‌: بۆچي هه‌مو جۆره‌
مۆسيقايه‌ک حه‌رامه‌ له‌ کا تێکدا که‌ مۆسيقاي هێواش و ئارام هيچ جۆره‌ زه‌ره‌رێکي
نيه‌ وه‌ مرۆڤبه‌ره‌و خراپه‌ هان نادات به‌ڵکو ده‌توانێت مێشکيش ئارام بکاته‌وه‌(وه‌کو
هه‌مومان ده‌زانين هه‌ر شتێک که‌زه‌ره‌ري بۆ که‌سي به‌کارهێنه‌ يان بۆ که‌سانێکي
تر هه‌بێت له‌ ئيسلامدا حه‌رامه‌)،وه‌ هه‌روه‌ها به‌کارهێناني مۆسيقا له‌گه‌ڵ
سرووددا جگه‌ له‌وه‌ي که‌ ده‌نگه‌که‌ خۆشتر ده‌کات وه‌ به‌تاي به‌تي ئه‌گه‌ر
سرودێکي نيشتماني بێت زياتر چ جۆره‌ زه‌ره‌رێکي هه‌يه‌؟وه‌ ئه‌گه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌
سه‌يري مۆسيقا بکه‌ين که‌ چونکه‌ زۆربه‌ي ئه‌و که‌سانه‌ي به‌کاري ده‌هێنن به‌
خراپه‌ به‌کاري ده‌هێنن ئيتر بۆچي ئێمه‌ ناتوانين به‌ چاکه‌ به‌که‌ري بهێنين؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


السلام
علیكم ورحمه‌الله‌خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رمێت : ( ومن الناس من یشتری لهو الحدیث ليضل
عن سبيل الله‌بغير علم ) له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌
( به‌پاره‌ی خۆیان ) قسه‌ی پڕو پوچ ئه‌كڕن
تا به‌نه‌زانین خۆیان و خه‌ڵكی له‌ڕێگه‌ی خوا لابده‌ن
.
إبن عباس ئه‌فه‌رمێت
: ( لهو الحدیث ) واته‌: گۆرانی
.
إبن مسعود ئه‌فه‌رمێت
: ( والذي لاإله‌إلا هو لهو الغناء ) واته‌: سوێند به‌و خوایه‌ی كه‌جگه‌له‌و خوایه‌كی
تر نیه‌( لهو الحدیث ) گۆرانیه‌
.
پێغه‌مبه‌ری
خوا ( صلی الله‌علیه‌وسلم ) ده‌فه‌رمێت : ( لیكونن من أمتی قوم یستحلون الحر
والحریر والخمر والمعازف ) واته‌: له‌ناو ئو ممه‌تما كۆمه‌ڵێك دێن كه‌زینا كردن و
له‌به‌ر كردنی هاورێشم ( بۆ پیاوان ) و ئاره‌ق خواردنه‌وه‌و هه‌ر وه‌ها مۆسیقا حه‌ڵاڵ
ئه‌كه‌ن
.
ئیمامی شافیعی
رحمه‌الله‌ئه‌فه‌رمێت : ( من داوم علی سماع الأغانی ردت شهادته‌وبطلت عدالته‌)
واته‌: هه‌ر كه‌س به‌ر ده‌وام بێت له‌سه‌ر گوێ گرتنی گۆرانی ، ئه‌و ا ئه‌و كه‌سه‌شایه‌تی
دانی وه‌ر ناگیرێت و دادپه‌روه‌ ر بوونی باتڵ ئه‌بێته‌وه‌
.
له‌فه‌رمووده‌كه‌ی
پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم دا وشه‌ی
( ألمعازف ) گشتیه‌و هه‌مو نه‌وعه‌مۆسیقایه‌ك
ده‌گرێته‌وه‌، له‌هیچ كوێی دیندا نه‌هاتوه‌كه‌مۆسیقای هێواش و ئارام حه‌ڕام نه‌بێت
. والله‌أعلم


بۆ زانیاری
زیاتر

ئه‌م كتێبه‌
بخوێنه‌وه‌


زیانه‌كانی گۆرانی و مۆسیقا http://lawaniislam.com/site/play.php?catsmktba=2759
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:11 pm

پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر گوناهێک
چه‌ند جارێک دووباره‌ بکه‌یته‌وه‌ به‌ڵام جگه‌ له‌ خودای گه‌وره‌ و خۆت که‌سێکی تر
پێی نه‌زانێ خودای گه‌وره‌ لێت خۆش ده‌بێت ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه
گه ر گوناهه كه ت ( حق الناس ) واته : مافی خه ڵك نه بێت ، به س مافی خوای گه وره
بێت و له كاتی ته وبه كردنه كه دا نییه تت ئه وه نه بووبێت كه دوای ته وبه كه
جارێكی تر ئه و گوناهه بكه یته وه ئه وا ته وبه كه ت قبوڵه
.
والله أعلم


مامۆستا: م.عبدالرحمن حسێن پور





پرسیاره‌كه‌: ئايا که سێک له گه ل
يه کێک قسه يان نه بێت من له گه ل کورێک قسه مان نييه من برۆم ئاشتي بکه مه وه
خێرم ده کات؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


هیچ
موسوڵمانێك بۆی نیه‌به‌بێ هۆكارێكی شه‌رعی ( واته‌: له‌سه‌ر دونیا وشتی دونیایی )
له‌گه‌ڵ موسوڵمانێكی تردا زیاتر له‌سێ ڕۆژ قسه‌نه‌كات
.
به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی
پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم كه‌ده‌فه‌رمێت
:
(
لا یحل لمسلم
أن یهجر أخاه‌فوق ثلاث ) واته‌: بۆ هیچ موسوڵمانێك حه‌ڵاڵ نیه‌زیاتر له‌سێ ڕۆژ
برادینیه‌كه‌ی خۆی ته‌رك بكات
.
وه‌ئه‌گه‌ر دوو
موسوڵمان پێكه‌وه‌قسه‌یان نه‌بوو ئه‌و كه‌سه‌یان كه‌سه‌ره‌تا هه‌وڵ بۆ ئاشت بونه‌وه‌ئه‌دات
لای خوای گه‌وره‌باشتره‌، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌: ( وخیرهما الذی یبدأ
بالسلام ) واته‌: باشترین و چاكترین كه‌س له‌و دوو نه‌فه‌ره‌ئه‌وه‌یانه‌كه‌سه‌ره‌تا
سڵاو له‌وی تر ئه‌كات
.
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت
تۆ سڵاوت له‌براده‌ره‌كه‌ت كردو ئه‌و جوابی نه‌دایته‌وه‌تۆ له‌ئیشه‌كه‌ی خۆت په‌شیمان
مه‌به‌وه‌چونكه‌مه‌لائیكه‌جوابی سڵاوه‌كه‌ت ئه‌ده‌نه‌وه‌، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌:
( ردت علیه‌الملائكه‌
) .





پرسیاره‌كه‌: سلام علیكم. ئایا ئه‌و
دوركات نوێزه‌ی رۆژی جومعه‌ كه‌له‌پیش وتاردا ده‌یكه‌ن ئایا ئه‌وه‌ بیدعه‌یه‌ یان
نا. جزاك الله‌ خیر
.


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


وعلیكم
السلام ورحمه‌ الله‌

به‌ڵێ ڕاسته‌ئه‌و
دوو ڕكاته‌ی كه‌له‌زۆرینه‌ی مزگه‌وته‌كاندا پێش ووتاری هه‌ینی ده‌خوێنرێت بیدعه‌ته‌،
چونكه‌نه‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم و نه‌هاوه‌ڵانی ڕه‌زای خوایان لێ بێت ئه‌و
دوو ڕكاته‌یان نه‌كردووه‌
.
ئه‌وه‌ی له‌سوننه‌تدا
هاتوه‌ته‌نها ئه‌وه‌یه‌كه‌: هه‌ر كه‌س هاته‌ناو مزگه‌وت پێویسته‌دوو ڕكات سوننه‌تی
دیاری مزگه‌وت بخوێنێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ووتار بێژ خه‌ریكی ووتار دانیش بێت
.
به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی
كه‌پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم له‌سه‌ر میمبه‌ر ووتاری ئه‌دا ، له‌و كاته‌دا
پیاوێك هاته‌ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم فه‌رمووی
: ( صلیت
؟ قال : لا ، قال : فصل ركعتین
)
واته‌: پێی فه‌رموو
: نوێژت كرد ؟ پیاوه‌كه‌ووتی : نه‌خه‌یر ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم فه‌رمووی
: دوو ڕكات نوێژ بكه‌
.





پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر مه‌لا
غه‌له‌ت بكات له‌ نوێژدا له‌ خوێندنی قورئان تۆش بزانی غه‌ڵه‌ته‌ به‌ڵام چاكی نه‌كه‌یته‌وه‌
گوناهه‌؟نه‌وه‌كو توشی ڕیای ببیت



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر
كه‌سی تر غه‌یری تۆ ئاگای له‌غه‌ڵه‌ته‌كه‌ی مامۆستا نه‌بێت ، یان جگه‌له‌تۆ كه‌سی
تر ئه‌و سوره‌ته‌ی له‌به‌ر نه‌بو تا غه‌ڵه‌ته‌كه‌ی مامۆستا ڕاست بكاته‌وه‌ئه‌وا
واجبه‌له‌سه‌رت غه‌ڵه‌ته‌كه‌ڕاست بكه‌یته‌وه‌
.
نابێت گوێت لێ
بێت قوڕئان به‌غه‌ڵه‌ت بخوێرێته‌وه‌و بێ ده‌نگ بیت






پرسیاره‌كه‌: سلام علیكم.
مامۆستاكیان ئه‌كه‌ر جه‌ژن كه‌وته‌ رۆژی جومعه‌وه‌ كه‌سێك بچێت بۆ نوێژی جه‌ژن ئه‌بێت
بجێت بۆ نوێژی جومعه‌ش یاخود ئه‌گه‌ر نه‌شچێت كیشه‌ نییه‌ ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


وعلیكم
السلام ورحمه‌ الله‌ئه‌گه‌ر جه‌ژنی قوربان یان ڕه‌مه‌زان كه‌وته‌ڕۆژی جومعه‌وه‌،
واجبه‌به‌شداری نوێژی جه‌ژن بكه‌یت ، به‌ڵام واجب نیه‌به‌شداری نوێژی جومعه‌بكه‌یت
، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریت له‌نوێژی جومعه‌كه‌یشدا كرد ئه‌وا خێرێكی زۆر گه‌وره‌ت
پێگه‌یشتوه‌، به‌به‌ڵگه‌ی سوننه‌تی فیعلی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم
.
له‌سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ری خوادا ئه‌م حاڵه‌ته‌ڕویداوه‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم پاش
نوێژی جه‌ژنه‌كه‌فه‌رمووی : ( من شاء أن یصلی فلیصل ) واته‌: هه‌ر كه‌س پێی خۆشه‌نوێژی
جومعه‌بكات ئه‌توانێت بیكات
.
له‌فه‌رموده‌یه‌كی
تردا هاتوه‌كه‌فه‌رمووی : ( قداجتمع فی یومكم هذا عيدان فمن شاء أجزأه‌من الجمعة
وإنا مجمعون
) .
واته‌: به‌ڕاستی
له‌م ڕۆژه‌ تاندا دو جه‌ژن كۆ بوه‌ ته‌ وه‌ ، هه‌ر كه‌س پێی خۆشه‌نه‌یه‌ته‌وه‌ بۆ
نوێژی جومعه‌ئه‌وا ئه‌م نوێژی جه‌ژنه‌كیفایه‌تی ئه‌كات و جێی نوێژی جومعه‌كه‌ی بۆ
ئه‌گرێت ، به‌ڵام من خۆم دێمه‌وه‌و جومعه‌ئه‌كه‌م
مامۆستام.عبدالرحمن حسێن پور


پرسیاره‌كه‌: ئایا گوێگرتن له‌
سرودی بێ مۆسیقا حه‌رامه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


سرود ئه‌گه‌ر مۆسیقای نه‌بێت ئه‌وا هه‌روه‌كو شیعر وایه‌
،باشی باشه‌ و خراپی خراپه‌،واته‌ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ مۆسیقای له‌گه‌ڵدانییه‌
نابێت باسی ئافره‌تی تێدابێت،یاخود باسی شتی خراپ وه‌كو مه‌ی خواردنه‌وه‌ و
قوماركردن و تاوان كردن،هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها نابێت بكرێت به‌ پیشه‌ و مرۆڤ به‌رده‌وام
خه‌ریكی بێت و پرۆڤه‌ی بۆ بكات و پاره‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ست بدات ،و وای لێبكات كه‌ته‌نها
گوێ له‌سرۆود بگرێت و له‌به‌ری بكات و ئاگای له‌ به‌ركردن و گوێگرتن و بایه‌خدان
به‌ قورئان نه‌مێنیت

مامۆستا: م.صلاحدین عبدالكریم





پرسیاره‌كه‌: له‌چ کاتێکدا هه‌موو
دوعایه‌ک قبوڵه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌و كاتانی كه‌ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هاتووه‌ دوعاكردن
تێباند قه‌بووڵه‌ بریتین له‌:



1.دواكاتی ڕۆژی هه‌ینی.


2.كاتی باران بارین.


3.كاتی سه‌فه‌ر كردن.


4.كاتی سێیه‌كی شه‌و ده‌مێنێت.


5.له‌كاتی كڕنوش بدردن.


6.له‌ دوای ته‌واو بونی ته‌حیات.


7.له‌ نێوان بانگ و قامه‌ت.


8.له‌ كاتی غه‌زا و جیهاد كردن.


9.له‌كاتی ڕۆژو شكاندن.


10.له‌كاتی سته‌م لێكردن (دوعای سته‌م لێكراو-مظلوم-)


11.دوعای دایك و باوك بۆ منداڵ.


12.دوعای فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادپه‌روه‌ر.


13.دوعاكردن له‌ عه‌ره‌فه‌.





پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر شیری
ئافره‌تێكت خوارد ده‌بێت دایكت و كور و كچه‌كانی ده‌بنه‌ خۆشك و برات؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


به‌ڵێ
ئه‌گه‌ری شیر ئافره‌تێكت خوارد به‌دوو مه‌رج
:
*
ته‌مه‌نت
دووساڵ كه‌متر بووبێت
.
*
پێنج
جار شیرت خواردبێت
.
ئه‌وا ئه‌و
ئافره‌ته‌ وه‌ك دایكت وایه‌ و كچه‌كانی خوشكتن و خووشكه‌كانی میمكتن و دایكی نه‌نكته‌
واته‌ وه‌ك دایكی خۆت وایه‌ و هیچ جیاوازی نییه‌ له‌شه‌رعدا چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى
الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (يحرم من الرضاع ما يحرم من النسب
)
والله أعلم





پرسیاره‌كه‌: ئایا ڕاوكردنی ئاژه‌ڵ
له‌كاتێكدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ حه‌رامه‌؟ وه‌كو سۆسكه‌ و كه‌و و
...ماسی له‌هه‌ندێ كاتدا.؟






< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ڕاوكردنی
ئاژه‌ڵ وباڵنده‌ وماسی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت دروست نییه‌
ڕاوبكرێت , چونكه‌ هه‌ر یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بێت پێویسته‌ مرۆڤ پێوه‌ی
په‌یوه‌ست بێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ ڕاوكردنیش هه‌ندێك جار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌ بۆنمونه‌ ماسی هه‌ندێ كات ڕاوكردنیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
چونكه‌ كاتی زاوزێ كردنیانه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵه‌كانیش بۆ مانه‌وه‌ یانه‌ تاوه‌كو
كۆتاییان پێنه‌یات و ده‌شت وده‌ری كوردستانیان پێ بڕازێنرێته‌وه‌ و جوان بێت و ئه‌وانیش
له‌ زیادبووندا بن نه‌ك له‌نه‌ماندا وه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌رپرسان خۆیان له‌پێش
خه‌ڵكییه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن به‌یاساوه‌ تاخه‌ڵكیش چاو له‌وان بكات نه‌ك یاسا به‌سه‌ر
خه‌ڵكیدا جێ به‌جئ بكه‌ن وخۆشیان پیشێلكاری یاسا بكه‌ن
, ئه‌وكاته‌ خه‌ڵكیش چاو له‌وان ده‌كات
و پێشێلكاری یاسا ده‌كرێت و یاسا به‌رقه‌رار نابێت
.........





پرسیاره‌كه‌: ئێوه‌ ده‌ڵێن ڕه‌سمگرتن
حه‌رامه‌ و خۆتان وێنه‌ی ڤیدیۆیتان هه‌یه‌ ده‌ڵێن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی دین پێویسته‌؟له‌كاتێكدا
ده‌ڵێن مۆسیقاش حه‌رامه‌؟تكایه‌ ئه‌مه‌مان بۆ ڕونبكه‌نه‌وه‌
.


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ته‌صویركردنی
ووتاری مامۆستایانی ئه‌هلی سوننه‌ هه‌موو زانایان ڕێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ به‌ڵكو هه‌ندێكیان
تا ئێستا ووتاری ته‌صویر كراویان نییه‌, به‌لاَم زۆرێك له‌زانایان ڕێگه‌ ده‌ده‌ن
كه‌ ووتاره‌كانیان ته‌صویر بكرێت و ده‌ڵێت پێویسته‌ بۆ بلاَوبوونه‌وه‌ی دین به‌تایبه‌ت
له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ كه‌ناڵه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان زۆربوونه‌وه‌
بینه‌ریشیان یه‌كجار زۆره‌ خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده‌ ته‌ماشاده‌كات گوێ ناگرێت ,به‌لاَم
ئایا بێت و مۆسیقا قیاس بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ تاچه‌ند ڕاست و دروسته‌ ؟ ده‌ڵێین
ئه‌مه‌ قیاسێكی پوچه‌ڵ وبه‌تاڵه‌ چونكه‌
:
*
زانایان
سرودیان به‌ هۆكارێكی بانگه‌وازكردن دانه‌ناوه‌ ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌شیان له‌ناوه‌كه‌شی
هه‌یه‌ كه‌پێی بووترێت سروودی دینی چونكه‌ ده‌ڵێن ئه‌م شته‌ بیدعه‌یه‌ وه‌له‌ێۆفییه‌كانه‌وه‌
وه‌رگیراوه‌ نه‌ك قورئان و سوننه‌ت ,له‌كاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) به‌م
شێوازه‌ نه‌بووه‌ كه‌تیپی سرود هه‌بێت و پرۆڤه‌ بكه‌ن وكاتی زۆری پێوه‌ به‌فیڕۆ
بده‌ن و پاره‌ی زۆری بۆ خه‌رج بكه‌ن

*
پاشان سروود
وای له‌زۆرێك له‌خه‌ڵكی كردووه‌ كه‌پشت له‌قورئان بكه‌ن و له‌جیاتی قورئان له‌به‌ركردن
سروود له‌به‌رده‌كه‌ن و ده‌یخوێنن
.
*
خه‌ڵكی ئێستا
ئه‌وه‌نده‌ ڕوویان له‌سروودی بێ مۆسیقایه‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕوویان له‌سروودی مۆسیقا
نییه‌ وه‌ چه‌نده‌ها كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆسیقا له‌كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه‌
لێ ناده‌ن و بینه‌رێكی یه‌كجار زۆریشیان هه‌یه‌ په‌كیان نه‌كه‌وتووه‌ له‌سه‌ر
مۆسیقا
ئیتر چۆن ده‌بێت به‌مۆسیقا بووترێت
پێویسته‌ وه‌ك پێویستی ته‌صویری ووتاری مامۆستایانی ئه‌هلی سوننه‌؟
!





پرسیاره‌كه‌: له‌دوای دوعاكردن مه‌سحی
ده‌م و چاو واجبه‌ یان سونه‌ته‌ یان بیدعه‌یه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


هیچ فه‌رموده‌یه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اله علیه‌ وسلم)
ه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌صه‌حیحی كه‌ بفه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر (صلی اله علیه‌ وسلم)له‌
پاش دووعاكردنده‌ستی هێناوه‌ به‌ ده‌م و چاویدا بۆیه‌ ئه‌مه‌ كارێكی بیدعه‌یه‌ و
دروست نییه‌،وه‌ ئیمامی نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت (لا یمسح وجهه
إلا الجاهل)واته‌:هیچ كه‌سێك له‌ پاش دوعاكردن مه‌سحی ده‌م و چاوی ناكات مه‌گه‌ر
كه‌سێكی نه‌زان.






پرسیاره‌كه‌: ئه كه ركجيك كوريك
بناسي سه لام لئ بكات حه رامه



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )خۆی به‌لای ئافره‌تتدا
تێپه‌ریوه‌ و سه‌لامی لێ كردون،به‌ڵام پێویسته‌ سه‌لام كردنه‌كه‌ سه‌ر نه‌كێشێت بۆ
شتی تر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ خۆی ترستا و دڵنیا نه‌بوو له‌خۆی ئه‌وا باشتر وایه‌ سه‌لام
له‌ ئافره‌تان نه‌كات و خۆی بپارێزێت تا توشی فیتنه‌و ئاشوب نه‌بێت،بۆ ئافره‌تانیش
به‌هه‌مان شێوه‌ والله أعلم



پرسیاره‌كه‌: سه‌لام علیك تخوا جی
بكه‌م مامۆستا كیان له ناوفه‌سادم توانام نیه‌خۆم راكرم 22سالم جی بكه‌م هاوكاریم
بكه‌ن؟؟؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت (یا معشر
الشباب من استطاع منكم الباءة فلیتزوج فأنه‌ أغض للبصر وأحفظ للفرج،ومن لم یستطیع
فعلیه بالصوم فأنه‌ له وجاء).



واته‌:ئه‌ی گرۆی گه‌نجان (كوڕان و كچان)هه‌ركه‌سێك له‌
ئێوه‌ توانای هاوسه‌رگیری هه‌یه‌ با بیكات چونكه‌ چاو ده‌پارێزێت له‌ تێڕوانینی حه‌رام
و داوێن ده‌پارێزێت له‌ تاوان،وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ توانی نه‌بوو ئه‌وا با
به‌ڕۆژو بێت چونكه‌ ڕۆژو قه‌ڵغانه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ تاوان.



ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی
الله علیه‌ وسلم) خۆی دایناوه‌ جێبه‌جێی بكه‌ إن شاء الله سودی لێ ده‌بینیت



پرسیاره‌كه‌: السلام علیكم ئه‌گه‌ر
شه‌وانه‌ به‌دیار سایته‌كانه‌وه‌ بم به‌ڵام سایتی به‌سود و دینی حوكمه‌ چییه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >









چونه‌ سه‌ر سایته‌ دیی و باش و به‌سوده‌كان شتێكی چاكه‌
و مرۆڤیش سودمه‌ند ده‌بێت لێی و پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ری،به‌ڵام
پێویسته‌ زۆر له‌سه‌ریان نه‌مێنیته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانت له‌ده‌ست
بده‌یت به‌ جه‌ماعه‌ت،یاخود شه‌و تا دره‌نگ بمێنیته‌وه‌ و به‌یانی بۆ نوێژ خه‌به‌رت
نه‌بێته‌وه‌ و نوێژه‌كه‌ت بفه‌وتێت له‌م كاته‌دا دروست نییه‌ و مرۆڤ تاوانبار ده‌بێت



پرسیاره‌كه‌: ئايه نويژ كردن له
نيوان كؤله كه كانى مز گه‌ وت دروسته يان هيج جياوازى هه يه له كه ل شوينى تر وه
لام به به لكه وه بده وه تيبينى



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


دروست نییه‌ نوێژكردن له‌نێوان كۆله‌كه‌كانی مزگه‌وت
چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی بڕینی صه‌فه‌كان،وه‌ هاوه‌ڵان (خوایان لێڕازی بێت



له‌كاتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خۆیان ده‌پاراست
له‌ نوێژ كردن له‌ نێوان كۆله‌كه‌كاندا وه‌كو ده‌فه‌رمون(كنا نتقي هذا غلی عهد
رسوال الله صلی الله علیه وسلم).هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی
ده‌كردن له‌ نوێژكردن له‌ نێوان كۆله‌كه‌كان و ده‌رده‌كردن وه‌كو ده‌فه‌رمون(
كنا ننهى أن نصف بين السواري على عهد
رسول الله صلى الله
عليه وسلم ونطرد عنها طردا.)


پرسیاره‌كه‌: جون بۆ سه‌یران له‌
نه‌ورۆزدا دروسته‌



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


سه‌یران له‌ بنچینه‌دا دروسته‌ ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی
شه‌رعی بكرێت به‌ڵام بۆ بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ بیكه‌یت دروست نییه‌ چونكه‌ له‌ زۆرێك
له‌ كتێبه‌كانی ته‌فسیر و فه‌توای زانایانی كۆن و تازه‌دا هاتووه‌ كه‌ نه‌ورۆز چه‌ژنی
فارسه‌ ئاگر په‌رسته‌كان بووه‌ بۆیه‌ دروست نییه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هیچ شتێك
بكرێت.



پرسیاره‌كه‌: ئايا ئه گه ر غوسلم
كه ته سه ر ئاو نه بوو يان دنيا ساردبوو ده توانم ته يه موم بكه م وه هه ره ها دوو
ته يه موم ده كريت يه ك بوغسل يه ك ده ست نويز



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بێت یاخود هه‌بوو به‌ڵام نه‌توانی به‌كاری
بهێنیت چونكه‌ زۆر سارده‌ و زستانه‌ یاخود نه‌خۆشی ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌وا ده‌توانی
ته‌یه‌موم بكه‌یت و جێگای غوسل و ده‌ست نوێژ ده‌گرێته‌وه‌.تا ئه‌وكاته‌ی ئاوت ده‌ست
ده‌كه‌وێ یاخود ده‌توانی به‌كار بهێنیت.



پرسیاره‌كه‌: ئایا له‌كاتی ده‌نگداندا
بجیت بۆ ده‌نگدان حه‌رامه‌ ؟ راسته‌ ئه‌لین هه‌ركه‌س ده‌نگ بدات ئه‌وه‌ شه‌ریكی
بۆخواداناوه‌. تكایه‌ به‌به‌لگه‌وه‌ بۆمان رون بكه‌نه‌وه‌



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >





ده‌نگدان یاسایه‌كی ڕۆژئاوایی یه‌ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
له‌ ئیسلامدا به‌و شێوازه‌ نببوه‌ له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
و خه‌لیفه‌ ڕاشدینه‌كاندا به‌ڵكو (أهل الحل والعقد)ئه‌وان خه‌لیفه‌یان ده‌ستنیشان
ده‌كر و بریاریان له‌سه‌ر ده‌دا نه‌ك تێكڕای خه‌ڵك،چونكه‌ تێكڕای خه‌ڵكی كافر و
مونافیق و فاسق و زالم و بیدعه‌چی و خراپه‌كاری تێدایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ شیاوی ئه‌وه‌
نین كه‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن.



به‌ڵام كه‌ ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك ده‌نگبدات ئه‌وا شه‌ریكی
بۆ خوا داناوه‌ ئه‌وه‌ وانییه‌ و زیاده‌ڕه‌ویه‌.



پرسیاره‌كه‌: سلام عليك ئايه
دروسته له كاتى نويژدا قورئان له به ر موبايل بخوينيت بونمونه له شه ونويژدا بوئه
وه ى نويژه كه ت دريژ بيته وه



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


به‌ڵێ دروسته‌ له‌ كاتی نوێژدا به‌تایبه‌تی شه‌و نوێژ بۆ
ئه‌وه‌ی قورئانی زیاتر تێدا بخوێنیت و نوێژه‌كه‌ت درێژتر بكه‌یته‌وه‌ .له‌سه‌ر
قورئان یاخود له‌سه‌ر مۆبایل قورئان بخوێنیت،وهیچ ڕێگریه‌ك نییه‌،وه‌خه‌ڵكی له‌ حه‌ره‌می
مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ی پیرۆز له‌ ڕه‌مه‌زاندا له‌ ته‌راویحدا زۆرێكیان قورئانیان به‌
ده‌سته‌وه‌یه‌ و ته‌ماشای ده‌كه‌ن و زانایان ڕێگریان لێ نه‌كردووه‌،هه‌رچه‌نده‌
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ به‌ری بێت و له‌به‌ر بیخوێنیت باشتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر نه‌جوڵێته‌وه‌.



هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ت درێژتر بێت ده‌توانیت
ركوع و سجوده‌كانت درێژتر بكه‌یته‌وه‌ به‌تایبه‌تی سجود كه‌ دوعای تێدا بكه‌یت
چونكه‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو كات و شوێنیك نزیكتره‌ له‌ خوا له‌وكاته‌ی له‌ سوجده‌دایه‌
و دوعای تێدا قه‌بوڵه‌ وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت:
(أقرب ما یكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثرو فیه الدعاء)



پرسیاره‌كه‌: مه‌به‌ست له‌ نوێژی
إستخاره‌ چییه‌؟چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت بۆچی مه‌به‌ستێ ئه‌نجام ده‌درێت؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


مه‌به‌ست له‌ نوێژی إستخاره‌ چییه‌؟چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت
بۆچی مه‌به‌ستێ ئه‌نجام ده‌درێت؟






نوێژی ئیستخاره‌ دوو ركاته‌ وه‌كو هه‌موو دوركاته‌ نوێژه‌كانی
تر .ته‌نها جیاوازیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌ كه‌ دوعایه‌كی تێدا ده‌خوێنرێت.هه‌ندێك له‌
زاناكان ده‌فه‌رموون پاش سه‌لامدانه‌وه‌ ده‌ست به‌رز ده‌كه‌یه‌وه‌ ،هه‌ندێكیش ده‌فه‌رموون
پێش سه‌لامدانه‌وه‌ پاش ته‌واو بونی ته‌حیات ده‌یكه‌یت،ئه‌گه‌ر دوعاكه‌شت له‌به‌ر
نه‌بوو دروسته‌ بینوسیت له‌پێش خۆت دایبنێیت و بیخوێنیت .



نوێژی إستخاره‌ش له‌كاتێكدا ده‌كرێت مرۆڤ بیه‌وێت كارێك
ئه‌نجام بدات وه‌كو ژن هێنان یان شوكردن یاخود سه‌فه‌ركردن یان بازرگانی و كڕێن و
فرۆشتن و هه‌ركارێكی تر.



ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ زانیاری غه‌یبت نییه‌ و
نازانی ئه‌و كاره‌ بۆ تۆ خێری تێدایه‌ یان نا ،ده‌یسپێریت به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر
خێری دین و دونیای تێدایه‌ ئاسانی بكات ،وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ لێتی
دوور بخاته‌وه‌ توشی خێری ترت بكات ،



ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ خێری
بۆتۆ تێدابێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌دڵتدا شیرینی ده‌كات و ئاسانی ده‌كات ئه‌گه‌ر
نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌‌یه‌






رسیاره‌كه‌: پێغه‌مبه‌ر صلى الله
علیه وسلم راسته‌ ده‌فه‌رموێت ده‌بێ ناوه‌كانى خوا و له‌به‌ربێت ده‌چیته‌ به‌هه‌شته‌وه‌
.


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >





پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إنّ لله تسعةً
و تسعون إسماً من أحصاها دخل الجنة
) واته‌: خوای په‌روه‌ردگار نه‌وه‌د و
نۆ ناوی هه‌یه‌ هه‌ركه‌سێ بیژمێرێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.



وشه‌ی (أحصاها)به‌مانای ژماردن دێت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌چێته‌
به‌هه‌شته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و
نه‌وه‌د و نۆ ناوه‌ له‌به‌ر نه‌كات ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ،به‌ڵكو له‌ به‌ركردنی
ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ زاناكان لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ بۆی هه‌ندێكیان ئه‌فه‌رموون:ته‌نها
ژماردنی ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ له‌و ڕێگایه‌نه‌ی مسوڵمان ده‌توانێت
پێی بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .زاناكان ده‌فه‌رموون (أحصاها):واته‌ له‌به‌ری بكات و
كار به‌ داواكاریه‌كانی بكات .بۆ نمونه‌/كه‌ ده‌ڵێی (عه‌لیم) ناوی خوای په‌روه‌ردگاره‌
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕت به‌ ته‌واوت علیلمی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت.
(قدير)‌ناوی په‌روه‌ردگاره‌
ده‌بێ باوه‌ڕت به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت.مه‌به‌ست له‌ فه‌رمووده‌كه‌
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)



ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی بۆ ئێمه‌ كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر
كردن و كار پێكردنی هه‌ر (نه‌وه‌د و نۆ)



ناوه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ رێگه‌یه‌كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێ
به‌ به‌هه‌شت.



خوای په‌روه‌ردگار (نه‌وه‌د و نۆ)ناو زیاتر ی هه‌یه‌ به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌یانی كردووه‌ (نه‌وه‌د و نۆ)ناوی بۆ ئێمه‌
دیاری كردووه‌ و كه‌ له‌به‌ری بكه‌ین.






پرسیاره‌كه‌: پاره‌ى عێراقى هه‌زار
دیناریه‌كه‌ى سوره‌تى
(ئیخلاص) ى له‌سه‌ر نوسراوه‌ ،وه‌ هه‌ندىَ مۆبایلى (مواصفات) قورئانى
تێدایه‌ به‌نسراوى ئایا دروسته‌ بیبه‌یته‌ سه‌رئاو ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >



به‌ڵێ دروسته‌
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك
:-
1.
حاڵه‌تى ناچارى :-چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ى یان
مۆبایله‌كه‌ى داینێت پێش ئه‌وه‌ى بچێته‌ سه‌رئاو ئه‌وه‌ لێى بزر ده‌بێت و ده‌یبه‌ن
بۆیه‌ ناچاره‌و دروسته‌ بۆى
.
2.
ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه‌تیایدایه‌ شاراونه‌ته‌وه‌ جاله‌گیرفانیدا
نێت یان له‌ناو میمۆریدا بێت یان كرابێته‌ ناو پارچه‌ قوماشێكه‌وه‌
.
3.
ئه‌و قورئانه‌ى كه‌له‌ناو میمۆرى مۆبایلدایه‌ وه‌كو ئه‌وه‌
وایه‌ كه‌ئینسان قورئانه‌كه‌ى له‌به‌ربێت و له‌سنگى دابێت وه‌ئایه‌ته‌كانى دیارنبن
به‌ڵكو شاراوه‌ته‌وه‌
.






پرسیاره‌كه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك مندڵ
له‌بار خۆی به‌رێت و بزانێت گوناهه‌ پێویسته‌ ئیستا چی بكات؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كه‌ له‌چوارمانگ زیاتربێت ئه‌وه‌ حیسابی قه‌تلی بۆده‌كرێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر
له‌چوارمانگ كه‌متر بوو ئه‌وه‌ تاوانێكی كردووه‌ به‌لاَم ناگاته‌ پله‌ی قه‌تل
پاشان ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ با ته‌وبه‌یه‌كی باش وجارێكی تر نه‌گه‌رِێته‌وه‌
سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ (إن شاء الله) لێی خۆش ده‌بێت






پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ
ماڵی‌ هه‌تیوو شتیان بخۆیت تاوانبار ده‌بیت؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


نه‌خێر
تاوانبار نابیت
.
كاتێك مرۆڤی
مسوڵمان تاوانبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ماڵی هه‌تیو به‌زوڵم و زۆر و سته‌م بخوات چونكه‌
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت
(إن الذین یأكلون أموال الیتامی ظلما
إنما یأكلون في بطونهم نارا و سیصلون سعیرا
)واته‌:ئه‌وانه‌و ئاگر ده‌خۆن له‌سكیانداو
ده‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ میوانی چویت بۆ ماڵی هه‌تیو و شتت خوارد
ئه‌وا دڵیان خۆش ده‌كه‌یت و بگره‌ خێریشت ده‌كات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك له‌گه‌ل
خۆتتدا به‌ریت ئه‌وه‌ چاكتره
‌.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:12 pm

پرسیاره‌كه‌: ئایا ئه‌گه‌ر له‌
بانقێك كاربكه‌یت كه‌ ریبا وه‌ربگرێت جائزه‌ ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


هه‌ر
شوێنێك :هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌گ مامه‌ڵه‌ به‌ ڕیبا بكات ئه‌وا
نابێت مسوڵمان خۆی تێبگلێنێت و له‌وی كار بكات وه‌كو كارمه‌ند چونكه‌ یارمه‌تیدانی
تاوان و تاوانبارانی تێدایه‌.چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت

(
ولا تعاونوا
عای الأثم والعدوان)واته‌: هاوكاری یه‌كتر مه‌كه‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی


ئه‌م پرسیاره‌
وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن م.رمضان قابیل






كورته‌ی پرسیاره‌كه‌: چونى خه‌ڵكى بۆ پاركى
ئازادى ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >



لا حول ولا قوه‌
إلا بالله‌ .له‌فیتنه‌و ئاشوبى ئه‌م رِۆژگاره‌ كه‌ تێیكه‌وتوینه‌ ،ده‌رچونى ئافره‌تان
بۆشوێنه‌ گشتییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و به‌ڵا گه‌ورانه‌ى كه‌موسوڵمانانى بێ ئاگاى ئه‌مرِۆ
تێى كه‌و تونه‌ . براى به‌رِێزم خوشكى موسوڵمان :-ئافره‌تان خواى گه‌وره‌ گێراو
نیه‌ تى به‌كابان و خزمه‌ت كارى ماڵه‌وه‌ ،بۆیه‌ ده‌رچونیان به‌بىَ كارى پێویست
پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بنه‌ مایه‌یه‌ ،به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ده‌ربچن بۆ شوێنه‌ گشتى یه‌
كان كه‌پیاوان و ئافره‌تان تێكه‌ڵاون (وه‌ك پارك و بازارِو شوێنه‌ گشتی یه‌كان
... هتد
) وه‌چه‌ندین كارى ناشه‌رعى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ،بۆیه‌ چون بۆ ئه‌و شوێنه‌ گشتى
یانه‌ به‌بىَ كارى پێویست ناشه‌رعیه‌ له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌
:-
1.
تێكه‌ ڵاوى پیاوان و ئافره‌ تان .
2.
زۆر به‌ى زۆرى ئه‌و ئافره‌تانه‌ به‌ جلو به‌رگى ناشه‌رعى یه‌وه‌
رِو ده‌كه‌نه‌ ئه‌و شوێنانه‌ ،خۆیان تاوانبارن و گه‌نجانیشیان له‌خشته‌ بردووه‌
.
3.
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌رِوات بۆ ئه‌وىَ ده‌توانێت خۆى نه‌زه‌ر
له‌ ئافره‌تانى بێگانه‌ نه‌ كات وه‌نه‌هێڵێت گه‌نجانى بێ ئابرِو سه‌یرى ناموسى ئه‌م
نه‌كه‌ن

4.
خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێكردوین كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكدا
تاوانكرا ئه‌وا ئه‌و شوێنه‌ به‌جێ بێڵن برَۆن ،به‌ڵام ئێمه‌ شافره‌تانى خۆمان به‌ده‌شتى
خۆمان بۆ ئه‌وشوێنانه‌ ده‌به‌ین
.
5.
چون مان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ كارێكى پێویستى نى یه‌ ،ئه‌گه‌ر ئێمه‌
ئیماندارى رِاسته‌ قینه‌ین ، نابێت ئه‌و كاره‌ بكه‌ین چونكه‌ خه‌ڵكى چاومان لىَ ده‌كه‌ن
.
6.
ئایا ده‌توانیت له‌و شوێنانه‌دا (پاركه‌كان) فه‌رمان بكه‌ین به‌
چاكه‌و رِێگرى بكه‌ین له‌خراپه‌ ،بۆیه‌ ئامۆژگاریم بۆهه‌مو گه‌نجێكى
موسوڵمان و خوشكى ئیمان دار ئه‌وه‌یه‌ :كه‌نه‌چن بۆ ناو بازر گان و شوێنه‌ گشتى یه‌كان
چونكه‌ كارێكى ناشه‌رعى یه‌ وه‌توشى زۆر تاوان ده‌بن و كاتى زۆر به‌ فیرِۆ ده‌ده‌ن
...
خواى گه‌و ره‌
هیدایه‌تى هه‌مو لایه‌كمان بدات


ئه‌م پرسیاره‌
له‌لایه‌ن (مامۆستا شاخه‌وان جواد) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

پێش نوێژو وتار
خوێن و مزگه‌وتى (سه‌ید ئه‌حمه‌د)ى فه‌یله‌ سوف

چه‌مچه‌ ماڵ
/پیریادى

ژ.م
/07701580798






پرسیاره‌كه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك غوسڵى
له‌سه‌ربێت ئه‌و ده‌ست نوێژه‌ى كه‌ده‌یگرێت بۆده‌ركردنى غوسڵه‌كه‌ ئایا ده‌توانێت
به‌و ده‌ست نوێژه‌وه‌ نوێژ بكات ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >



ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌ غوسڵی له‌سه‌ره‌ سوننه‌ ته‌ پێشی ئه‌وه‌ی كه‌غوسڵه‌كه‌ ده‌ربكات دیست نوێژێكی
ته‌واو بگرێت و دوای ئه‌وه‌ ئاو بكات به‌هه‌موو لاشه‌یدا و غوسڵ ده‌ربكات ،ئه‌گه‌روای
كرد ئه‌و ده‌ست نوێژه‌ی كه‌له‌پێش غوسڵه‌كه‌دا گرتویه‌تی دروسته‌و ده‌توانێت نوێژی
پێوه‌ بكات


ئه‌م پرسیاره‌
وه‌لام دراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕز م.شاخوان جواد پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌تی
(سید أحمدی فه‌ی‌یله‌سوف) له‌ چه‌چه‌ماڵ/پیریادی






پرسیاره‌كه‌: ئامۆژگاریت بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه‌به‌س له‌رِهمهزاندا نوێژ دهكهن وه ههندێكیان دهڵێن
"لهدواى
رهمهزان بهرماڵهكه دهنێرینهوه بۆماڵ خاوهنهكهى
" حوكمى ئهو كهسانهى كهئهو قسهیه دهكهن ؟


< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئامۆژگاریم
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا ده‌ڵێن
:-
1-
ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌ئه‌م قسه‌ ده‌كات پێی كافر ده‌بێت بائه‌و كه‌سه‌ نوێژ بكا ت و ڕۆژوش
بگرێت
.
2-
ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌به‌ته‌نها له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا نوێژ ده‌كات باباش بزانێت كه‌نه‌كردنی یه‌ك
نوێژ بۆی هه‌یه‌ پێی كافربێت وه‌له‌دین ده‌ربچێت سزای پڕبه‌ ئێشی دۆزه‌خ بیگرێت
.
3-
ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌به‌ته‌نها له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا نوێژ ده‌كات به‌ڵایه‌ زۆر گه‌و ره‌یه‌ به‌ڵایه‌كی
زۆر گه‌و ره‌یه‌ كه‌هه‌ندێك له‌موسوڵمانانی ئیمان لاواز توشی بوونه‌ ،نوێژ كۆڵه‌كه‌ی
دینه‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان كوفرو ئیمانه‌
.
بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ پیشه‌یانه‌ با ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌
بۆلای خوای گه‌وره‌ به‌ته‌و به‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ ،وه‌دین نه‌كین به‌گاڵته‌ جاڕی
گاڵته‌ به‌نوێژو ڕۆژو نه‌كه‌ین چونكه‌ پێ ی كافرده‌بن
.

ئه‌م پرسیاره‌
وه‌لام دراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕز م.شاخوان جواد پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌تی
(سید أحمدی فه‌ی‌یله‌سوف) له‌ چه‌چه‌ماڵ/پیریادی






پرسیاره‌كه‌: حوكمی نینۆك درێژ
كردن بۆ(پیاوان و ئافره‌تان )چیه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >



ئه‌گه‌ر پیاوان
و ئافره‌تان وازیان له‌نینۆكه‌كانیان هێنا نه‌یان كرد تا ته‌واو درێژ بوو چڵك و
پیسی له‌ژێریدا كۆبوه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ كارێكی حه‌رامیان كردووه‌ ،به‌ڵام دروسته‌
وازی لێبێت ته‌یكات تا (10) ڕۆژ یان زیاتر بێت ئه‌گه‌ر زۆر درێژ نه‌ بوو ،به‌ڵام
ئه‌گه‌ر زۆر درێژ بوو ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ له‌به‌ر دوو هۆ
:-
1-
خۆشوبهاندنه‌
به‌ئاژه‌ڵ و دڕنده‌
.
2-
خۆشوبهاندنه‌
به‌ كافر و موشریكه‌كان
.


ئه‌م پرسیاره‌ وه‌لام
دراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.شاخوان جواد پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌تی (سید
أحمدی فه‌ی‌یله‌سوف) له‌ چه‌چه‌ماڵ/پیریادی







پرسیاره‌كه‌: ئه‌و كه‌سه‌ی غوسڵی
له‌سه‌ر بێت ده‌توانێت قورئان بخوێنێت ؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


بسم
الله الرحمن الرحیم



ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌توشی (جنابة‌) بووه‌
،غوسڵی له‌سه‌ر بێت ناتوانێت قورئان بخوێنێت نه‌له‌سه‌ر قورئان نه‌له‌به‌ریش
،ئیمامی مالك ده‌فه‌رموێت :-كه‌سێ‌ گه‌ر غوسڵی جنابه‌ له‌سه‌ره‌ ناتوانێت قورئان
بخوێنێت ،مه‌گه‌ر له‌سه‌ر جێگا له‌كاتی خه‌وتن ئایه‌تێك یان دوو ئایه‌ت بخوێنێت بۆخۆپارێزی
له‌شه‌یطان یان بۆ به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ ، نه‌ك به‌مه‌به‌ستی قورئان خوێندن ،به‌ڵام
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌خوێنی مانگانه‌ی هه‌یه‌ یان خوێنی منداڵ بوون ده‌توانێت قورئان
بخوێنێت چونكه‌ خۆپاك كردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان نی یه‌ ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆشیان
بشۆرن ئه‌وه‌ خوێنیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پاك نه‌بوبێتنه‌وه‌ ،به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی
توش بوو به‌ جنابه‌ كه‌ده‌توانێت خۆی بشۆرێت و خۆی پاك بكاته‌وه‌ . زانای پایه‌ به‌رز
الشیخ إبن عثیمین ده‌فه‌رموێت :-قورئان خوێندن بۆكه‌سی له‌ش گران حه‌رامه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نه‌هی لێكردووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست
نوێژیش بگرێت ئه‌وه‌ هه‌ر ناتوانێت قورئان بخوێنێت تاخۆی نه‌شوات
))

ئه‌م پرسیاره‌
وه‌لام دراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕز م.شاخوان جواد پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌تی
(سید
أحمدی فه‌ی‌یله‌سوف) له‌ چه‌چه‌ماڵ/پیریادی



پرسیاره‌كه‌: به‌كارهێنانی وشه‌ی
مه‌سیحی



<
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


برای خۆم ووشه‌ی مه‌سیحی بۆگاوڕه‌كانی ئێستا درووست نی یه‌
چونكه‌ مه‌سیحی به‌وكه‌سه‌ده‌وترێت كه‌به‌حه‌ق شوێن عیسی علیه السلام كه‌تبێت له‌سه‌رده‌می
خۆی ودوای خۆی به‌ڵام گاوڕه‌كانی ئه‌مڕۆ موشریكن چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌سێ خوا هه‌یه‌



پرسیاره‌كه‌: ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی
كه‌ میز ڕاناگرن



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئایائه‌وكه‌سانه‌ی
میز رِاناگرن چۆن نوێژبكه‌ن؟

دوای هه‌مووهاتنی
كاتی نوێژێك ده‌ست نوێژده‌گریت شوێنی گومان لێكراو ته‌رِده‌كه‌ی نوێژه‌كه‌ت ئه‌نجام
ده‌ده‌یت به‌بێ تاخیر بوون وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌م كارانه‌ ئاوه‌رِ له‌وه‌سوه‌سه‌ودوودڵی
ناده‌یته‌وه‌ چونكه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ چونكه‌ میزه‌چورِكێ جۆرێكه‌ له‌نه‌خۆشیه‌كان
وه‌تۆهه‌رئه‌وه‌نده‌ت له‌توانادا هه‌یه‌ وه‌خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێَت

(
لَا يُكَلِّفُ
اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا
)


ئه‌م پرسیاره‌
له‌لایه‌ن(م.ره‌مه‌زان قابیل)ه‌وه‌ وه‌لاَم دراوه‌ته‌وه‌






پرسیاره‌كه‌: حوكمى سوێند خواردن
بە جگە لە خواى گەورە چییه‌؟



< وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ >


ئەگەر
سوێند خۆرەكە باوەڕى وا بێت كە سوێند پێ خوراوەكە لەپلەو پایەدا وەكو خواى
گەورەیە، ئەوا هاوبەش بڕیاردانى گەورەیەو پێی دەبێت بە هاوبەش بڕیاردەرى گەورە،
وەئەگەر باوەڕى وانەبێت وبەگەورە زانینى سوێند پێ خوراوەكە لە دڵیدا واى لێ كردبێت
كە سوێندى پێ بخوات بەبێ ئەوەى باوەڕى وا بێت كە لە پلەو پایەدا وەكو خواى گەورەیە
ئەمایان هاوبەش بڕیاردانى بچوكەو پێی دەبێت بە هاوبەش بڕیاردەرى بچوك، چونكە
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم
) دەفەرمێت: [ مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ
كَفَرَ أو أشْرَكَ
] ((رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني
في إرواء الغليل، رقم: 2561
).)
واتە: هەركەسێك
سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە ئەوا بەجەخت لەسەر كراوى یەوە كوفرى كردووە،
یاخود هاوبەشى بۆ خواى گەورە بڕیارداوە
.
وە پێویستە
بەرهەڵستى بكرێت لەهەر كەسێك كە تەبەڕوك دەكات بە گۆڕ، یاخود سوێند دەخوات بە جگە
لەخواى گەورە، وە دەبێت بۆیان ڕوون بكرێتەوە كە ئەم كارانەى لەسزاى خواى گەورە
رزگارى ناكەن
.
وەكە دەڵێت:
ئەمە شتێكە زۆر بە ئاسانى وەرمان گرتووە ولەسەرى ڕاهاتوین، ئەم گومانە گومانى ئەو
هاوبەش بڕیاردەرانەیە كە پێغەمبەرانیان بەدرۆ دەخستەوەو دەیان ووت
:
[
إِنَّا
وَجَدْنَا آَبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آَثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ
] [ الزخرف: 23 ] . واتە: ئێمە باوك و باپیرانى خۆمان
لەسەر جۆرە پەرستنێك بینیوە، وە ئێمە شوێنى شوێنەوارى ئەوان دەكەوین،
پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) پێیانى فەرموو
:
[
قَالَ
أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آَبَاءَكُمْ قَالُوا
إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ
] [ الزخرف: 24 ] .
واتە: ئایا ئەو
دینەى كەمن بۆتانم هێناوە لەلایەن خواى گەورەوە هیدایەت دەرترو ڕێنمونى كەر تر نى
یە لەوەى كە لە باوك وباپیرانتانەوە بۆتان بەجێ ماوە؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان:
ئەوەى كە تۆ هێناوتەو تۆى پێ نێردراوى ئێمە پێی كافرو بێ باوەڕین وبەرهەڵستى
دەكەین. خواى گەورەیش دەفەرمێت
:
[
فَانْتَقَمْنَا
مِنْهُمْ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ
] [ الزخرف: 25 ] . واتە: ئێمە تۆڵەى بەدرۆخستنەوەى
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وشوێن نەكەوتنى ولاسایى كردنەوەى كوێرانەى باوك و
باپیرانیانمان لێ سەندن، دەى تەماشا بكەو بزانە سەرەنجامى بەدرۆخەرەوانى
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم
) چۆن بوو. وەحەڵاڵ نى یە بۆ هیچ كەسێك
بەڵگە بۆ بەتاڵەكەى بهێنێتەوە بەوەى كە باوك وباپیرانى لەسەرى دیوە ولەوانەوە بۆى
ماوەتەوە، یاخود داب ونەریتى ئەو وایە، وهاوشێوەى ئەمانە، وە ئەگەر ئەم شتانە بكات
بەبەڵگە ئەوا بەڵگەكانى لاى خواى گەورە پوچەڵ وبێ بنەمایە وهیچ سودى پێ ناگەیەنێت،
وە ئەو كەسانەى كە توشى ئەم شتە بوونە پێویستە تۆبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لاى خواى
گەورە وشوێنى حەق بكەون لە هەر كوێ یەك بوو، وە لەهەر كەسێكەوە بوو، وەلەهەر
كاتێكدا بوو، وەداب و نەریتى نەتەوە وگەلەكەیان یاخود لۆمەى كەسە نەزانەكانیان
وایان لێ نەكات كە حەق وەرنەگرن، چونكە مرۆڤى باوەڕدارى ڕاستەقینە ئەوەیە كە لۆمەى
لۆمەكەران وبەربەستەكان نایگەڕێنێتەوە لە دینى خوا
.
خواى گەورە
هەموو لایەك سەركەوتوو بكات بۆ هەموو شتێك كە ڕەزامەندى خۆى تێدا بێت،
وەبمانپارێزێت لە هەموو شتێك كە توڕەبوون وسزاى خۆى تێدا بێت((فتاوى وأذكار لإتحاف
الأخيار، ص10-11
).).
پ2 حوكمى سوێند
خواردن چى یە بە جگە لە خواى گەورە؟ لەگەڵ ئەوەى كە لێوەى گێڕدراوەتەوە كە
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى
: [ أفلح وأبيه إن صدق ] (سنن أبي داود: 1/107، 3/223، قال
الشيخ الألباني شاذ بزيادة وأبيه).. واتە: سوێند بێت بە باوكى سەرفراز بوو ئەگەر
ڕاست بكات
.
و / سوێند
خواردن بە جگە لەخواى گەورە، وەكو كەسێك بڵێت: بەژیانت، یاخود بە ژیانم، یاخود
سوێند بێت بەسەرۆك، یاخود بەگەل، هەموو ئەمانە حەرامە، بەڵكو لە هاوبەش بڕیاردانن،
چونكە ئەم جۆرە بەگەورە زانینە دروست نى یە بۆ جگە لە خواى گەورە، وەهەركەسێك جگە
لە خواى گەورە بە گەورە بزانێت كە تەنها بۆ خواى گەورە بگونجێت ئەوە هاوبەش
بڕیاردانە
.
بەڵام لەبەر
ئەوەى سوێند خۆر باوەڕى وانى یە كە گەورەیى سوێند پێ خوراو وەكو گەورەیى خواى
گەورە وایە، ئەمە نابێت بە هاوبەش بڕیاردانى گەورە، بەڵكو هاوبەش بڕیادانى بچوكە،
بۆیە هەر كەسێك سوێندى خوارد بە جگە لە خواى گەورە ئەوا هاوبەشى بۆ خواى گەور
داناوە هاوبەش دانانێكى بچوك
.
پێغەمبەر صلى
الله عليه وسلم دەفەرمێت
: [ لا تَحْلِفُوا بِآبائِكُمْ، مَنْ
كَانَ حَالِفاً فَلْيَحْلِفْ بِاللهِ أو لِيَصْمُتْ
] (متفق عليه، وانظر: صحيح الترغيب
والترهيب: 3/ 2951).. واتە: سوێند بەباوك وباپیرانتان مەخۆن، وەهەركەسێك ویستى
سوێند بخوات ئەوا با بە خواى گەورە سوێند بخوات، یاخود بێ دەنگ بێت وسوێند نەخوات.
وەدەفەرمێت
: [ مَنْ حَلَفَ بِغَيرِ اللهِ فَقَدْ
كَفَرَ أو أشْرَكَ
] (رواه الترمذي، وصححه الشيخ الألباني
في إرواء الغليل، رقم: 2561
).
واتە: هەركەسێك
سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە ئەوا بەجەخت لەسەر كراوى یەوە كوفرى كردووە،
یاخود هاوبەشى بۆ خواى گەورە بڕیارداوە
.
بۆیە سوێند
مەخۆ بە جگە لە خواى گەورە ئەگەر سوێند پێ خوراوەكە هەر كەسێك بوو، تەنانەت ئەگەر
پێغەمبەریش بوو یاخود جبریل بوو یاخود لەوان پلەو پایەى نزمتر بوو، لە پێغەمبەران
یاخود فریشتەكان یاخود لە مرۆڤەكان، یاخود لە خوار پێغەمبەرانەوە، سوێند مەخۆ بە
هیچ كەس و شتێك جگە لە خواى گەورە
.
بەڵام
فەرموودەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە دەفەرمێت
: [ أفلح وأبيه إن صدق ]
دەربارەى ئەم
وشەیە(وأبیه) واتە: سوێند بە باوكى، فەرمودەناسان بۆچونیان جیاوازە، هەیانە
بەرهەڵستى لێ كردووەو ووتویەتى بە صەحیحى لە پێغەمبەرەوە
(صلى الله عليه وسلم) نەهاتووە، بە
گوێرەى ئەم بۆچونە هیچ ئاڵۆزى یەك لەم بابەتەدا نى یە، چونكە تۆ كاتێك باسى شتێك
دەكەیت و وەڵامى دەدەیتەوە دەبێت ئەو شتە بوونى هەبێت، وەئەگەر بوونى نەبوو ئەوا
بەرگرى پێ ناكرێت وئاوڕى لێ نادرێتەوە
.
وەئەگەر بڵێن
ئەم وشەیە(وأبیه) جێگیرە، ئەوا وەڵامەكەى بەم شێوەیەیە
:
ئەم وشەیە
ئاڵۆزو نادیارە(مشكل)ە، وسوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە ئاشكرایە(محكم)، واتە:
(محكم) و(متشابه) مان هەیە، وە ڕێگاى زانا دامەزراوەكان لە زانیاریدا وایە كە واز
لە(متشابه) بهێنن و (محكم) وەربگرن وكارى پێ بكەن، خواى گەورە دەفەرمێت
: [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ
مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ
فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ
الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ
وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ
رَبِّنَا
] [ آل عمران: 7 ] .
واتە: خواى
گەورە ئەو خوایەیە كە ئەو قورئانەى دابەزاندۆتە سەرت ئەى محمد(صلى الله عليه وسلم)
لە قورئاندا هەندێك لە ئایەتەكانى (محكم)ن، واتە
: (یەك ڕاڤە كردنیان هەیە، وە ماناكەیان
دیارەو ئاشكرایە، وە بوارى گۆڕینى ماناو لادان و شاردنەوەو دوو دڵى تێدا نى یە)،
كە ئەم ئایەتانە بنچینەى قورئانن و پشتیان پێ دەبەسترێت، وئەو ئایەتانەى
پێچەوانەیان بێت دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەم ئایەتانە، وە هەندێك ئایەتى ترى قورئان
(متشابه)ن، واتە: (زیاتر لە یەك ڕاڤەكردنیان هەیە، وە بوارى گۆڕینى ماناو لادانء
شاردنەوەیان هەیە)، فەرمانمان پێ كراوە بە باوەڕهێنان بە ئایەتى (متشابە)و ئیش
كردن بە ئایاتى (محكم) بەڵام ئەوانەى لادان لە حەق لەدڵیاندایە شوێنى ئایەتى
متشابە دەكەون، وە گومان بۆ باوەڕداران دروست دەكەن و دەیكەن بە بەڵگە بۆ ئەو
بیدعەیەى كە خۆیان لە سەرین كە مەبەستیان ئەوەیە خەڵكى تووشى فیتنە بكەن لە
دینەكەیانداو دڵیان تێك بدەن، وە مەبەستیان ڕاڤە كردنێتى بەو شێوەیەى كە خۆیان
دەیانەوێت و بگونجێت لەگەڵ ڕێگە خراپەكەیاندا لە كاتێكدا هیچ كەسێك لە
ڕاڤەكردنەكەى نازانێت تەنها خواى گەورە نەبێت، وە ئەوانەى كە دامەزراون لە زانستدا
دەڵێن باوەڕمان پێی هەیە هەمووى لە لایەنى پەروەردگارمانەوەیە
.
وەكە دەڵێین
(متشابه)ە، ماناى وایە ئەگەرێكى زۆرى هەیە، لەوانەیە ئەمە پێش قەدەغە كردنى بێت،
وەلەوانەیە تایبەت بێت بە پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) لەبەر دوورى هاوبەش
بڕیاردان لە حەقى ئەودا، وەلەوانەیە ئەمە لەو شتانە بێت كەبەسەر زماندا هاتبێت
بەبێ مەبەست، وە لەبەر ئەوەى ئەم ئەگەرانە هەموو هەن لەسەر ئەم وشەیە(وأبیه) ئەگەر
صحيح بێت لە پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه وسلم) ئەوا پێویستە لەسەرمان(محكم) ەكە
وەربگرین وكارى پێ بكەین كە بریتى یە لە قەدەغە كردنى سوێند خواردن بە جگە لە خواى
گەورە. بەڵام لەوانەیە هەندێك لە خەڵكى بڵێن: سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە
دێتە سەر زمانى و قورسە لەسەرى كە وازى لێ بێنێت، وەڵامى ئەمە چى یە؟

دەڵێین: ئەمە
ناكرێتە بەڵگە بەڵكو كۆششى نەفسى خۆت بكە لەسەر واز هێنان و دەرچون لێى
.
وەلە یادمە
جارێكیان بەرهەڵستیم لە پیاوێك كرد كە بڵێت: بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)،
ئەویش دەربارەى شتێك قسەى لەگەڵمدا دەكرد ووتى: بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)
ناگەڕێمەوە سەرى
.
ئەم ووتنەى
لەسەر ئەو بنچینەیە بوو كە دووپاتى بكاتەوە كە ناگەڕێتەوە سەر سوێند خواردن بە
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، بەڵام هاتە سەر زمانى، دەڵێین هەوڵ بدە ئەوەندەى لە
تواناتدا هەیە ئەم ووشەیە لەسەر زمانت بسڕەرەوە، چونكە هاوبەش بڕیاردانە، وە
هاوبەش بڕیاردانیش ترسناكى یەكەى زۆر گەورەیە هەرچەندە ئەگەر بچوكیش بێت، تا شێخ
الإسلام إبن تيمية ‌(رەحمەتى خواى لێ بێت) دەفەرمێت: (هاوبەش بڕیاردان خواى گەورە
لێى خۆش نابێت ئەگەر بچوكیش بێت
).
وە إبن
مسعود(خواى لێ ڕازى بێت) دەفەرمێت
: [ لانْ أَحْلِفَ باللهِ كاذِباً أَحَبُّ
إليَّ مِنْ أَنْ أَحْلِفَ بِغَيرِهِ صَادِقاً
] (صححه الشيخ الألباني في: إرواء
الغليل: 8/ 2562).. واتە: ئەگەر سوێند بخۆم بەخواى گەورە بە درۆ لام خۆش ترە لەوەى
كە سوێند بخۆم بە جگە لە خواى گەورە بەڕاستى
.
شێخ الإسلام
إبن تيمية ‌(رەحمەتى خواى لێ بێت) دەفەرمێت: (چونكە تاوانى هاوبەش بڕیاردان
گەورەترە لە تاوانى گەورە)((فتاوى مهمة لعموم الأمة
: ص68-71).).

وه‌ریگێرانی
م.صلاحدین عبدالكریم
‌‌





فةتواى
ماموستا عبداللطيف



فةرموون


برسيار/بە بۆچوونی تۆ
ئاینی ئیسلام لە قۆناغی ئێستایدا پێوستی بە چاكسازی هەیە؟






وەڵام:


الحمد
الله والصلاە والسلام علی رسول الله: ئیسلام بریتی نیە لە كۆمەڵێك قانوون و یاسا
كە مرۆڤەكانی سەردەمێك یان هی شوێنێك دانیشتبن و دروستیان كردبێت، ئەگەر بێت و
ئیسلام بریتی بێت لە بەرنامەی حیزبێك یان كۆمەلێك كەس ئەوە هەرچەندە ئاستی
رۆشنبیری ئەو كەسانەش بەرزبێت دوای ئەوان كەسانێكی لەوان تێگەیشتووتر دەسكاری
دەكەن، یاخود ئەو قانوونەی بۆ شۆێنێك دانراوە پێوستی بە دەسكاری دەبێت لە شوێنێكی
تر، بەڵام ئەو ئیسلامە هی خوایە كە كات و شوێن و زەوی وئاسمان و شەو ڕۆژی داناوە،
خوای گەورە دەفەرمووێت
(الا یعلم من خلق وهو اللطیف الخبیر)
پەروەردگارێك
ئەو دینەی ناردووە كە دەزانێت مرۆڤەكانی پێوستیان بەچی هەیە.بۆیە ئەو ئاینە تا
كۆتایی زەمانەو پێویستی بە دەسكاری كردن نییە، بەڵام
(الفتوی تتغیر زمانا و مكانا)، بەڵام هەندێ‌
فەتوای شەرعی بەگوێرەی شوێن و كات دەگۆڕێت، وەكو قەدەغەكردنی فرۆشتنی جاریەكە
خەلیفە عمر(رەزای خوای لێ بێت)قەدەغەی كرد كەواتە لە هەر زروفێكدا بە گوێرەی
بەرژەوەندی و قازانج لە چی دایە و ژیان لە چی دایە
. دەتوانرێت گۆڕنكاری لە و فتوایانەدا
بكرێت، واتە ئاینی ئیسلام مەجالی بۆ چەند شتێك هێشتووەتەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت،
بەڵام ئەوەی حەرامە حەڵاڵ نابێت. تا رۆژی قیامەت دەسكاری ناكرێت ، زینا حەرامە
وحەڵاڵ نابێت ,بە پێچەوانەوە نوێژ فەرزەو لانابرێت
.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:16 pm

برسيار/حوكمی شەرعی
دەربارەی پرسە چی یە؟



وەڵام:


پرسە
سوننەتە (مستحب)ە، بەڵام كە ئامانجەكەی خۆی بپێكێت مەبەستت ئەوە بێت كە دڵنەوایی
خاوەن مردوو بكەیت هانی بدەیت كە ئارام بگرێت، چاوەرێی پاداشت بێت ان شا‌ء الله،
دوعا بۆ مردووەكەی بكەیت ئەوە سوننەتە، بەڵام ئەو شێوەیەی كەئێستا هەیە كە لە
مزگەوتدا دادەنیشن بۆ نموونە سێ رۆژ یان دوو رۆژ وە كەسێك دێت قورئان دەخوێنێت وە
فاتحە هەدیە دەكرێت خواردنی تێدا دروست دەكرێت و وە خاوەن مردوو زۆر هیلا دەبێت سێ
شەوو رۆژ ئیسراحەتیان لێ هەڵ دەگیرێت ئەوە كارێكی بێ شەرعی و پێچەوانەی سوننەتە و
, (كنا نری اجتماع لأهل المیت وصنع طعام من نیاحة)
نیاحەش
یەكێكە لە تاوانە گەورەكان. هاوەڵان رەزای خوایان لێ بێت ئەو شێوەیان بە تاوانی
كەورە داناوە، نیاحە واتە هاوار كردن و گریان و لە خۆدان
.
والله اعلم






برسيار /ئێمە دوو
مزگەوت لە نزیكمانە دانەیەكیان قەبری تێدایە ئەوی تریان مەلاكەی هەمووی كارەكانی
بیدعەیە نازانین چی بكەین هیوادارم ئامۆژگاریمان بكەیت ؟



وەڵام:


باسی
نەكردووە ئەوەی كە قەبری تێدایە ئیمامەكەی چی یە! كێ دەڵێت ئەویش ئیمامەكەی
بیدعەچی نی یە، ئەگەر مبتدع نەبوایە پێم وانەبوو لەو مزگەوتە ئیمامەتی بكردایە،
بەهەر حاڵ ئەو مزگەوتەی كە قەبری تێدا نیە لەوێ نوێژ بكات باشترە، چونكە نوێژ
دروستە لە دوای هەموو كەسێك ئەگەر فاجریش بێت، نوێژ لە دوای دروستە
.
والله اعلم.





برسيار/لە پاش ئەوەی
كە قامەت دەكرێت امام و خەڵك هەمووی دەڵێن اشهد ان لا الە الا الله سێ جار ئەمە
دەڵێن ئایا دروستە ؟



وەڵام:


بیدعەیە
لە هیچ شوێنێکدا نەهاتوە
.





برسيار /لە نوێژە
جەهریەكاندا مەئموم دەبێت فاتحە بخوێنێت ؟



وەڵام:


(لاصلاة لمن لم يقرأ بفاتحة الكتاب) ئینجا پێغەمەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموی: (مالی مونازع لایفعلن احدكم الا ان یقرأ بفاتیحة الكتاب )یەعنی فاتیحە هەر دەبێ بخۆێندرێ‌ جا ئیمام بێ یان مەئموم بێ
رەئی راجح ئەوەیە ڕاستە هەندێ لە ئەهلی علم ڕەئیان وایە كە قرائە بە گشتی
نەخوێندرێت لە دوای ئیمام فاتیحاو غەیری فاتتیحاش یەكێ لەوانە ڕای ئیمامی ئەلبانیە
رەحمەتی خوای لێ بێت بەڵام رەئی زۆر ئەوەیە كەبخوێندرێ ئەوەش هەر دروستە
سەلامەتترە بخوێندرێ
.





ئەوحەدیسە صەحیحە كەدەلێت هەركەسێ هەمووشەوێ سورەتی (الواقعة) بخوێنێت
قەت نەبوونی نابینێت؟



وەڵام : ئەو فەرموودەیە
لاوازە
.





حوكمی
گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا چی یە زۆر كەس دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافی یە
. ب


وەڵام:


گۆرانی
و مۆسیقا خوای پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت،
(وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ
مُعْرِضُونَ
) وە دەفەرمووێت(وَإِذَا سَمِعُوا
اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ) وە هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت
(وَمِنَ
النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ
بِغَيْرِ عِلْمٍ) ، لهو واتە گۆرانی و مۆسیقا ئەو ئایەتانە هەمووی گۆرانی و مۆسیقا
دەگرێتەوە، ئەوجا لَهْوَ الْحَدِيثِ كە یەكێك لە هاوەڵان رەزای خوای لێبیت كاتێك
كە گوێی لە مۆسیقا دەبوو پەنجەی دەخستە گوێی خۆی و دەیفەرموو ئەم گۆرانی مۆسیقایە
مەبەست پێی لَهْوَ الْحَدِيثِ . ئەوجا فەرموودەكەی بخاری رەحمەتی خوای لێبێت كە
دەفەرمووێت پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی لە كۆتای ئومەتی من قەومێك
دێن(يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف
) معازف ئامێرو ئالاتی مۆسیقایە كەوتە
گۆێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقا دڵ دەمرێنێت وە ننیفاق لە دڵدا دروست دەكات وە مرۆڤ لە
خوای گەورە دوور دەخاتەوە وە ئەو لەهوەیە كە قورئان باسی كردووە، بۆیە جائز نی یە،
ئەو كەسانەی كە دەڵێن مەسەلەیەكی خیلافی یە ئەو حیزبی یەكان كردوویانە بە خیلاف بۆ
ئەوەی كە خەڵك زیاتر راكێشن بۆ لای خۆیان دەنا خۆی مەسەلەیەكی خیلافی نی یە .
والله اعلم



.


برسيار
/ئایا دەرهێنانەوەی (مردوو ) گوناهە؟ بەمەرجێك كەسە( مردووەكە) بە ئامانەت
نەنێژرابیت. ئایا ئەگەر كوناهەلەملی ئەوكەسە دەبێت كە دەرئەهێنێتەوە
( مردووەكە
) كوناه بار نابێت . ئایا مردووەكە گۆڕەو شار دەكرێتەوە
.


وەڵام:


مەسەلەی
بە ئەمانەت نێژرا بێت یان نەنێژرابێت ئەوە شتێكە ئەصڵ و ئەساسێكی نی یە، مردوو كە
نێژرا نێژرا ئەوە نی یە بڵێیت زەویەكە من ئەو مردووەت بە ئەمانەت دەدەمێ شتی ئاوا
نی یە ، كەواتە هەر یەك شتە بڵێی بە ئمانەت نێژرا یان بە بێ ئەمانەت، دووەمیان
سەبارەت بە دەرهێنانەوەی كە ئایا دروستە یان نا، دەرهێنانەوەی تەنها لە حاڵەتی
پێویستدا دروستە بۆ نموونە(قەبرسانێك كە حكومەت دەیكات بە جادە، ئەوە مردووەكان
دەردەهێنێتەوەو لە قەبرسانێكی تر دەنێژرێت)، یان دەكرێت بە بینا بۆیە نابێت خەڵك
لەسەر قەبر دابنیشێت ئەوە ناچار دەبێت قەبرەكان بگوێزرێتەوە بۆ قەبرسانێكی تر، یان
رووبارێكی پێدا بروات، بۆیە ئەگەر شتێكی زەرووری هەبێت ئەوا دەردەهێنرێتەوە، بەڵام
ئەگەر بە ئیسراحەتی خۆت بە بێ ئەوەی كە هیچ رێگری یەك وای كردبێت كە دەربهێنرێتەوە
یان زەرووری نەبێت ئەوا دروست نیە، وە جارێكی تر گۆرەو شار ناكرێتەوە، هەریەكەم
جار گۆرەوشار دەكرێت. والله اعلم



.


برسيار
/خوای گەورە سیفەتی تەواوەتی هەیە، بەڵام كە (سەعدی كوڕی معاذ) شەهیدكرا عەرشەكەی
خوای پەروەردگار لەرزی، ئایا ئەمە كەم و كورتی نییە بۆ خوای پەروەردگار؟



وەڵام:


نەخێر
ئەوە هیچ كەم و كورتی تیانییە، چونكە لەرزین مانای ئەوە نییە كە كەم و كورتی
هەبێت، مانای ئەوەیە كە خوای پەروەردگار ئەوەندە (سەعد)ی خۆش دەوێت و ئەوەندە
بەلایەوە گەورەیە، نەك ئەوە بێت كە لەبەر ترس یان هەرشتێكی تر لەرزیبێت، لە كەم و
كورتی نەلەرزیوە بەڵكو لە خۆشەویستی بۆ (سەعد
) لەرزیوە.





برساير
/ئەگەر كەسێك حزبی بێت ئێوە دەڵێن گوێی لێ مەگرن ئەگەر باسی چاكەشی كرد، ئەی ئەم
ئایەتە چۆن لێكدەدەنەوە
[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ
وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ
] ئەوەتا خوای گەورە باسی خراپەی عارەق دەكات و باسی چاكەكەشی
دەكات؟



وەڵام:


ئایەتەكە
تەواو بكەو ئەوجا ئایەتەكانی تریش ببینە كە باسی (خواردنەوەی سەرخۆشكەرو قومار)
دەكات، خوای گەورە دەفەرموێت
: [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ
وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا
أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ
كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآَيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ
] واتە زیانێكی گەورەو قازانجیشی تێدایە، بەڵام كە هەردوكیانی
باسكرد حوكمەكەی بەوەدا كە مرۆڤ وازی لێ بهێنێت
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا
إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ
عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
] نەیفەرمووە كەواتە چاكەی تێدایە قەیدی ناكات بڕۆن بیخۆنەوە جار
جار یان چاكەكەی بەدەست بهێنن و خراپەكەی لێگەڕێن، فەرمانی كردووە كە خۆمانی لێ
بەدووربگرین بەیەكجاری هەرچەندە چاكەشی تێدایە، كەواتە ئەو بەڵگەیەی كە تۆ هێناوتە
بەڵگەیە لەسەر خۆت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خراپەی تێدایە، ئایا دەبێت ئێمە بڵێین
دەچین سودەكەی عارەق دەخۆینەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا كە سودی تێدایە دروست نییە عارەق
بخۆینەوەو قومار بكەین
.





من خێزانەكەم قژی لولە وە دەیەوێت خەنەیەك بەكاربهێنێت كە لولییەكەی
نەهێڵێت، بەڵام ئەو خەنەیە
...



وەڵام : ئەگەر ڕەشی بكات
دروست نییە
.





برسيار
/السلام علیكم ورحمە الله وبركاته... مامۆستا لەو پرسیارەم هیچ مەبەستێكم نییە،
بەڵام زۆر گوێم لێدەبێت بۆیە هیوادارم وەڵامم بدەیتەوە. ئایا ڕاستە هەموو
سەلەفییەكانی كوردستان ئیستخباراتی (پارتی)ین؟ ئایا ڕاستە‌ ئەو سەلەفییانەی
كوردستان دژی ئیسلامییەكانن و دۆستی عەلمانییەكانن؟



وەڵام:


پەنا
بە خوای پەروەردگار، یەك سەلەفی ناناسم كە ئیستخباراتی هیچ كەسێك بێت وە پەنا بە
خوای پەروەردگار كە مرۆڤ بەو كارە هەستێت و ئیستخباراتی بكات، نەك بڵێم ئیستخبارات
لە بنچینەدا كارێكی خراپە بەڵكو ئەگەر دەوڵەتێكە وابێت كە بە ڕاستی دژی تیرۆرستی و
خراپەكاری و ئاژاواەگێڕی و بەد ڕەوشتی و فیتنە بێت وە خەڵكانێكیش كەسانی خراپ
دەبینن بچن هەواڵیان لێ بدەن لای دەوڵەت بۆ ئەوەی خراپەكاری و فەسادی بڵاونەكەنەوە
ئەوە كارێكی چاكە، بەڵام كە ئەمڕۆ وەكو (مصطلح)ێك جاسوسی و ئیستخباراتی بەكاردێت
ئەوە من هیچ سەلەفییەك ناناسم ئەوە ئیشی بێت و بۆ كەسیشی بكات بەڵكو ئەوە دیسان
بریتییە لەو پڕوپاگەندو درۆیانەی كە بۆ سەلەفییەكان دەكرێت بۆئەوەی خەڵكیان لێ
دوربخرێنەوەو دەعوەكەیان ناشرین بكرێت
.





دانانی
دوكانی جلوبەرگی بووك دروستە
برسيار /


وەڵام:


ئەو
شێوە جلەی كە هەیە بێگومان ئەوە دروست نییەو شەرعی نییە، چونكە لە
(95%)و
زیاتریش بوكەكان تەنها ئەو جلانە لەبەردەكەن كە سەرو سنگیان و قۆڵیان دیارە وە
جلێكی تەسكە، بۆیە حوكم لەسەر زۆرینە دەدرێت، ئەمڕۆ بوكەكان كە ئەوە لەبەردەكەن
بێگومان وێنەشی پێوە دەگرن كە ئەوەش حەرامێكی ترە وە هەروەها پێوەی دێنە ناو
پیاوان و دەیانبینن، هەموو ئەمانەش كاری بێ‌ شەرعییە
.





بۆچی
هەندێ سەلەفی سەلام ناكەن لە كەسانی تر، تەنها سەلام لە كەسانی سەلەفی دەكەن؟
برسيار
/



وەڵام:


هەركەسێك
سەلام لە موسڵمانان بە گشتی نەكات ئەوە هەڵەیە، چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله
علیه وسلم) فەرمویەتی: ((أفشوا السلام بینكم
)) سەلام لە ناو خۆتاندا بڵاو بكەنەوە،
ئەگەر مرۆڤ تەنها سەلام لەو كەسانە بكات كە برادەرێتی و سەلام لە خەڵكی تر نەكات
ئەوە كارێكی خراپەو پێچەوانەی سوننەتە، بۆیە یەكێك لە نیشانەكانی هاتنی قیامەت كە
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ((وای لێدێت ئەوەی كە نەیناسێت
سەلامی لێناكات
))، بەڵكو
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری هاوەڵانی كرد كە سەلام بكەن لەوەی
كە دەیناسن و لەوەش كە نایناسن. هەندێك كەسیش كە سەلام لە كەسانی تر نەكەن ئەوە لە
خۆیانەوە دەیكەن نەك ئەوە بدرێتە پاڵ سەلەفییەت و سەلەفییەكان، لەوانەیە هەندێك
گەنج هەبێت لە ئەنجامی خراپ تێگەیشتنی خۆی لە دین وا بكات، بەڵام ئەگەر مەبەست پێی
ئەوە بێت هەندێك كەسی ئەهلی فیسقی موبتەدیع هەیە، ئەوانە ئەهلی ئەوە نین كە
سەلامیان لێبكرێت (ئەوە جیاوازە
)، ئەوانەش كەسانێكی فیتنەچی و ئاژاوەگێڕو خراپكارن نەك خەڵكی
بەگشتی
.





برسيار/ئایا
ئەو دوو ڕكات نوێژەی ڕۆژی جومعە كە دەكرێت لە پێش وتاردا دروستە یان نا؟ بە بەڵگە
بۆمان ڕونبكەرەوە



وەڵام:


ئەو
دوو ڕكاتەی كە پێی دەوترێت (سنة الجمعة) ئەوە حەقی خۆیەتی كە ناوەكەی بگۆڕین و
بیكەینە (بدعة الجمعة)، چونكە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، عیبادەتێكی بێ بەڵگەیە وە
عیبادەتیش كە كرا پێویستی بەوە هەیە كە بەڵگەی لەسەر بێت، كەواتە ئەو كەسەی كە
دەیكات پێویستە بەڵگەی هەبێت نەك ئێمە بەڵگەمان هەبێت كە بڵێین بیدعەیە، وە هەر
نوێژێكی ترو هەر ڕۆژوویەكی ترو هەر عیبادەتێكی تر كە بەڵگەی هەبوو ئەوا تەواوە،
كەواتە بنچینە (ئەصڵ) لە عیبادەتدا تەحریمە، جا ئەو كەسانەی كە دەیكەن هیچ
بەڵگەیان بە دەستەوە نییە لەسەر كردنی تەنها ئەوە نەبێت كە قیاسی دەكەن بۆ سەر
نوێژی نیوەڕۆ (بۆ نمونە)و دەڵێن چۆن نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕكاتی لە پێشە بەهەمان
شێوەش پێش جومعە دەیكەن، ئەوەش هەڵەیە چونكە نوێژی جومعە وەكو نوێژی نیوەڕۆ نییە
لە لایەك، وە لە لایەكی تریشەوە بەڵگە بە فەرمودەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
دێننەوە كە فەرمویەتی: ((بین كل أذانین صلاة)) لە نێوان هەردوو بانگێكدا نوێژێك
هەیە، ئەمەش بەڵگەیەكە بۆ ئەو شوێنە ناشێت، چونكە ((بین كل أذانین)) لە نێوان بانگ
و قامەت دەگرێتەوە وە ((كل أذانین)) لە فەرمودەكە مەبەست پێی بانگ و قامەتە، جا
ئایا لە نێوان بانگی دووەم و قامەت ئەم نوێژە دەكرێت یان لە پێش ئەو بانگەدا
دەیكەن، بێگومان لە دوای بانگی یەكەم دەیكەن، وە ئەمەش بەر فەرمودەكە ناكەوێت.
بەڵگەیەكی تریشمان ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نەیكردووە، لە
سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یەك بانگ هەبوو نەك دوو بانگ (ئەو دوو
بانگییە لە سەردەمی عپمان (ڕەزای خوای لێبێت) زیادكرا) وە كە پێغەمبەر (صلی الله
علیه وسلم
) دەهاتە سەر مینبەر سەلامی دەكردو
وەڵام دەدرایەوەو بانگ دەدرا، یەكسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم
) هەڵدەستا
وتاری دەستپێدەكرد، خۆ جارێكی تر لەسەر مینبەر نەدەهاتە خوارەوەو بڵێت (صلوا سنە
الجمعە) وە موسڵمانانیش پێویستە لەسەریان كە گوێ بگرن نەك هەستن نوێژ بكەن، كەواتە
ئەصڵ و ئەساسی نییە لەشەرعدا و موسڵمان دەبێت خۆی لێ بەدوور بگرێت. بەڵگەی تریش
زۆرە بەڵام ئەوەندە بەسە
.





ئەگەر
مزگەوتێك قەبری تێدابێت نوێژكردن تێیدا دروستە؟
برسار/


وەڵام:


ئەگەر
قەبرەكە هەبووبێت و مزگەوتەكە لە سەر قەبرەكە دروستكرابێت ئەوە نابێت نوێژی
تێدابكرێت وە پێویستە ئەومزگەوتەش تێكبدرێت، چونكە بنچینەكە قەبرەكەیە، پێغەمبەری
خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله اليهود والنصارى إتخذوا قبور
أنبيائهم وصالحيهم مساجد)) لەعنەتی خوا لە جولەكەو گاور بێت چونكە قەبری
پێغەمبەران (علیهم الصلاە والسلام)و پیاوچاكانیان دەكردە مزگەوت، كەواتە بنچینەی
دروستكردنی مزگەوتەكە لەسەر ئەو قەبرە كارێكی بێ‌ شەرعییە وە نابێت ئەو بێ‌
شەرعییە بمێنێت، نابێت نوێژی تێدابكرێت بەڵكو دەبێت تێكبدرێت، بەڵام كە مزگەوتەكە
هەبووەو دوایی كەسێكی تێدا نێژراوە ئەوە دەبێت تەماشا بكەین، ئەگەر قەبرەكە لە
بەردەمی شوێنی نوێژی مزگەوتەكە بێت ئەوە دیسان نابێت نوێژی تێدا بكرێت، چونكە
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ((نهى عن الصلاة الى القبور)) نەهی كردووە
نوێژ ڕووەو قەبر بكرێت، كەواتە ئەومزگەوتە بووە بە بە قەبرستان و قەبری تێدایە،
بەڵام ئەگەر هاتوو قەبرەكە لە دەرەوەی شوێنی نوێژكردنەكە بوو
(لە
دەرەوەی مزگەوتەكە بوو) وە دیوار هەبوو لەنێوان مزگەت و قەبرەكە ئەوەیان حوكمەكەی
ئەهوەنترە وە باشتر وایە موسڵمان لەو مزگەوتە هەر نوێژ نەكات ئەگەر مزگەوتی تری
دەستكەوێت بۆ ئەوەی بۆ موسڵمانان ڕونبێتەوە كە ئەوە كارێكی خراپە كراوە وە نابێت
قەبر لە ناو مزگەوتدا لێ‌ بدرێت، بەڵام ئەگەر دەستی نەكەوت ئەوە نابێت جەماعەتی
خۆی بچوێنێت و نوێژەكەی تێدا بكات دروستە إن شا‌ء الله
.





ئایا
دەبێت هەجری كەسی (مبتدع) بكرێت؟
برسيار /


وەڵام:


كەسێك
كە (مبتدع)بێت وە بە تایبەتیش بانگەواز بكات بۆ بیدعەكەی خۆی یان كەسێكی (منضر)بێت
كەسێك بێت كە بانگەشە بكات و قسەبكات و خەڵك بۆ بیدعە بانگ بكات و خەڵك چەواشە
بكات، بێگومان پێویستە هەجر بكرێت بۆ چەند مەبەستێك
: ١- بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كە هەجری دەكەن
پارێزراوبن لە گومانی ئەو كەسە، توشی داوی ئەو كەسە نەبن وە بۆ سەلامەتی دینەكەی
خۆیان سەریان لێ‌ نەشیوێت
. ٢- بۆ ئەوەی ئەو كەسە بە خۆیدا بچێتەوەو
بزانێت كە موسڵمانان لەگەڵی دانانیشن وە تەوبە بكات
. ٣- ئامۆژگارییەك بێت بۆ موسڵمانان كە
بزانن ئەوە كەسێكی باش نیەو لەگەڵیدا دانەنیشن
. كەواتە دەبێت هەجر بكرێت، بەڵام جاری
وا هەیە كە پێویست دەكات زانایەك دانیشێت ئامۆژگاری بكات وە (إقامة حجة)ی بكات،
ئەمەیان جیاوازە، بەڵام باش وایە كە هەجر بكرێت. وە ئیمامی إبن قدامە المقدسی لە
كتێبی (لمعة الاعتقاد)دا دەڵێت: ((سوننەتی سەلەف، سوننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه
وسلم) ئەوەیە كە هیجرانی ئەهلی بیدەع بكرێت
)).





برسيار/ئایا
ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟ ئایا بەڵگە هەیە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه
وسلم) قورئانی ماچكردبێت؟



وەڵام:


هیچ
بەڵگەیەكی لەسەر نییە كە قورئان ماچكرابێت وە قورئان بۆ ئەوە هاتووە تێی بگەین و
ئیشی پێ‌ بكەین، بۆ ئەوە نەهاتووە كە ماچی بكەین و لە ناو پەڕۆیەكی سەوزی دابنێین
لە ژێر سەری ئافرەتی زەیستان یان لە دادگا سوێندی پێ‌ بخورێت، قورئان بۆ ئەوەیە كە
هەروەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت
: [لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ
وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ] بۆ ئەوەی تێی بگەین و ئیشی پێ بكەین
.





حوكمی سەر ڕەشكردن بۆ پیاوان چیە؟ برسيار/


وەڵام : حەرامەو دروست نیە.


ئایا
ماچكردنی قورئانی پیرۆز بیدعەیە؟ ئایا بەڵگە هەیە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه
وسلم) قورئانی ماچكردبێت؟



وەڵام:


هیچ
بەڵگەیەكی لەسەر نییە كە قورئان ماچكرابێت وە قورئان بۆ ئەوە هاتووە تێی بگەین و
ئیشی پێ‌ بكەین، بۆ ئەوە نەهاتووە كە ماچی بكەین و لە ناو پەڕۆیەكی سەوزی دابنێین
لە ژێر سەری ئافرەتی زەیستان یان لە دادگا سوێندی پێ‌ بخورێت، قورئان بۆ ئەوەیە كە
هەروەك خوای پەروەردگار دەفەرموێت
: [لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ
وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ] بۆ ئەوەی تێی بگەین و ئیشی پێ بكەین
.





برسيار/ئەگەر
كەسێك تاوانێكی ئەنجام دابێت وەكو زیناكردن یان بوهتان كردن بە ئافرەتێكی پاك یان
دزی كردن، ئێستا دەیەوێت تەوبە بكات وە ناتوانێت پێیان بڵێت من ئەو كارەم كردووە
یان ئەو پارەیەم لە تۆ بردووە، ئایا دەتوانێت ئەگەر پارەبوو بۆی بكات بە خێر وە
ئەگەر زینا یان بوهتان كردن بوو داوای لێ خۆش بوون بكات و جارێكی تر ئەو كارە
نەكات، چونكە لەوە دەترسێت ئەگەر بە خاوەن ماف بڵێت ئەو كارەم كردووە ئەوا لای
خەڵكی باسی دەكات و بە خراپە بڵاوی دەكاتەوە؟



وەڵام:


ئەگەر
ماڵی خەڵكی لابوو ئەوا پێویستە بیگەڕێنێتەوە وە تەوبەكەی وەرناگیرێت تاوەكو بۆی
نەگەڕێنێتەوە، بەڵام با هەوڵبدات بەشێوەێكی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی كەسێكی ترەوە بۆی
بگەڕێنێتەوە ئەگەر لەوە دەترسێت فیتنە دروست بێت كە بە ڕاستەوخۆ بۆی بگەڕێنێتەوە،
بەڵام مەسەلەی زینا با لە نێوان خۆی و خوای پەروەردگار تەوبە بكات بەڵكو خوای
پەروەردگار لێی خۆشبێت، بەڵام ئەگەر حوكمی شەرعی هەبوایە لەسەر زەویدا لەم بوارەدا
ئەوە پێویستە ئەگەر گەنج بێت (١٠٠) جەڵدی لێبدرێت ئەوجا پاك دەبێتەوە، تەوبەكەی
ئەوەیە، وە ئەگەر ژنیشی هەبێت ڕەجم بكرێت، ئەوە تەوبەكەیەتی و بەوە پاك دەبێتەوە
.





برسيار/ئێستا
لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا شتێك هەیە پێی دەڵین (قست) واتا زیادە خستنە سەر
مامەڵە، حوكمی چیە؟



وەڵام:


ئەگەر
(قست) ئەوە بێت كە بۆ نمونە ئۆتۆمبێلێك دەكڕیت لە كەسێك یان لە پێشانگایەكی
ئۆتۆمبێل فرۆشتن، پێت دەڵێت ئەگەر بە حازری بیكڕیت بەدەفتەرێك دۆلارە وە ئەگەر
بەقەرزی چەند مانگێك یان چەند ساڵێك (بۆ نموونە) بیكڕیت ئەوا بە دەفتەرێك و بیست
وەرەقەیە، ئەوە دروستە هەرچەندە خیلافیش هەیە لە نێوان زانایاندا، بەڵام بۆچونی
لەپێشتر ئەوەیە كە دروستە
.





بۆچى
ئه‌و ئاسانكاریه‌ى كه‌ لاى یه‌كگرتوو هه‌یه‌ لاى سه‌له‌فیه‌كان نییه‌؟
! برسيار


وەڵام:


د.عبداللطیف:
چونكه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ئاسانكارى دانراوه‌ له‌ رِاستیدا ئاسانكارى نیه‌ به‌ پێوه‌رى
شه‌رع، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌مى و شل رِه‌وى و حه‌لاَڵ كردنى حه‌رامه‌، بۆ نموونه‌
:
1_
هه‌ڵبژاردنى
كچ و ئافره‌تى جوان و ناسك و رِازاندنه‌وه‌یان بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌نگ و باس و هه‌ندآ
به‌رنامه‌ى تر ئه‌مه‌ ئاسانكارى نیه‌ به‌ڵكو بآ شه‌رعیه‌
!
2_
وه‌ په‌خش
كردنى فیلمى توركى كه‌ كچى سه‌ر و قاچ رِووتى تێدایه‌، ئه‌وه‌شیان ئاسانكارى نییه‌
به‌ڵكو حه‌لاَڵ كردنى حه‌رامـه‌
.
3_
وه‌ مۆسیقا
و گۆرانى حه‌لاَڵ كردنى حه‌رامه‌
!
4_
وه‌ هه‌روه‌ها
چه‌ندان نموونه‌ى تریش كه‌ گوایه‌ ئاسانكارى ده‌نوێنێت، به‌لاَم ئاسانكارییه‌كى حه‌رام
نه‌ك حه‌لاَڵ
.
جا ئه‌م
شێوه‌ به‌ ناو ئاسانكارییه‌ له‌ سه‌له‌فیه‌ت دا نییه‌ هه‌روه‌ك ده‌بینیـن له‌
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاسمانیانه‌ى كه‌ له‌ سه‌ر سه‌له‌فیه‌ت حیسابن ئه‌وه‌ ئه‌و
بآ شه‌رعیانه‌ نابینرێن، وه‌ك كه‌ناڵى
(الاثر) و(المعالي) و (المجد) و.....هتد.
كه‌واته‌
ئاسانكردنى رِاسته‌قینه‌ به‌ حه‌لاَڵ كردنى حه‌رام نابێت، به‌ڵكو به‌ دوورى له‌
زێده‌رِه‌وی و توندرِه‌وى و به‌ ده‌ست گرتن به‌ میانرِه‌وێتى سوننه‌ت ده‌بێت، نه‌ك
میانرِه‌وێتى حزبایه‌تى كه‌ به‌ مه‌به‌ستى رِاكێشانى گه‌نجان و خه‌ڵكانێكى زۆر بۆ
حزب چه‌ندان حه‌رام حه‌لاَڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێیان زویر نه‌بن و به‌
ئاسانكار و میانرِه‌و له‌ قه‌ڵه‌میان بده‌ن
.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:20 pm

برسيار


ئایه‌
سه‌له‌فیه‌كانى كوردستان پشگیرى له‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان،
یان خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن وه‌كو حزبی نورى میسرى و ئه‌مانیش له‌ مه‌ودوا دێنه‌ ناو
ململانێی سیاسی و هه‌وڵى به‌ ده‌ست هێنانى كورسیه‌كانى ناو په‌رِله‌مان ده‌ده‌ن؟



وەڵام:


د.عبداللطیف:
من ته‌نها وه‌ك مامۆستایه‌كى سه‌له‌فی ئه‌وه‌ به‌ رِاست نازانم له‌ دیندا كه‌ سه‌له‌فیه‌ت
بكرێته‌ حزبایه‌تى و سه‌له‌فیه‌كان حزب پێك بهێنن و ململانێی كورسی وه‌ده‌ست هێنان
بكه‌ن، به‌ڵكو رِاست لاى من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مامۆستا سه‌له‌فیه‌كان با به‌
ئامۆژگاریكار و چاكه‌كار و په‌روه‌رده‌كار بمێننه‌وه‌ و بانگه‌وازى گه‌له‌كه‌یان
بكه‌ن بۆ ته‌نها خوا په‌رستى و دوورى له‌ دیارده‌كانى شه‌خێ په‌رستى و هاوه‌ڵ بۆ
خوا دانان، وه‌ هه‌وڵى زیندوو كردنه‌وه‌ى سوننه‌ت و رِاماڵینى بیدعه‌ و خوارِافه‌
و نه‌فامى بده‌ن و دینى رِاست به‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نن و فه‌رمان به‌ چاكه‌ بكه‌ن و نه‌هى
له‌ خه‌راپه‌ بكه‌ن و پاسه‌وانى له‌ دین بكه‌ن له‌ گشت ده‌ستێوه‌ردانێك و یارى
پێكردنێك و زیاد و كه‌میه‌ك، وه‌ من خۆم هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ناده‌م كه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك
لابده‌م و خۆم له‌ شوێنى ئه‌و بم، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ده‌نگم بگاته‌ هه‌ر لێپرسراو و
سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌مه‌وێت ئامۆژگارى خێرى بكه‌م و دوعاى خێرى بۆ بكه‌م، جا ئایا كاك
مه‌سعود بێت یان مام جه‌لال، یان سبه‌ینآ مامۆستا علی پاپیر یان مامۆستا ێلاح
الدین بهاء الدین حوكمى كوردستانیان به‌ ده‌ست بێت، گرنگ لاى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌
ئه‌ركى ئامۆژگارى و پاسه‌وانێتى دین هه‌ڵسین و دینى حه‌ق بگه‌یه‌نین كه‌ ده‌بێته‌
هۆى ئارامى و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌رى و سه‌فه‌رفرازى خه‌ڵكى و وڵاتیش
.





برسيار
/دروسته‌ سه‌له‌فی بیت و حزبیش بیت له‌ هه‌مان كاتدا؟



وەڵام:


د.عبداللطیف:
بێگومان نه‌خێر، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی[وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي
مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ
سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ] (153:الانعام) واته‌
شوێن رێچكه‌كان مه‌كه‌ون ئه‌گینا لاتان ده‌ده‌ن له‌رێگا راسته‌كه‌ى خوا، كه‌واته‌
مرۆڤ یان له‌سه‌ر رِێبازى رِاسته‌ كه‌سه‌له‌فیه‌ته‌ وه‌یان له‌سه‌ر یه‌كێ له‌رِێچكه‌
لادراوه‌كانه‌، وه‌ ناكرێت له‌سه‌ر هه‌ردوكیان بێت، كه‌وابوو له‌ سه‌له‌فیه‌تدا
حزب حزبێنه‌ له‌ دیندا نیه‌ ، جگه‌ له‌ یه‌ك حزبی گه‌وره‌ كه‌ گشت موسوڵمانانى
گرتۆته‌وه‌، كه‌ ته‌نها ئه‌ویش حزبى خوایه‌ و پێشه‌وایه‌كه‌شى محمده‌ صلى الله
علیه‌ وسلم، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: [إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ
أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ]الانبياء:92واته‌: ئوممه‌تى
ئێوه‌ ته‌نها یه‌ك ئوممه‌ته‌ نه‌ك فره‌ حزب، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ئیسلامدا ته‌نها یه‌ك
رِێگاى رِاست(صراط المستقيم) هه‌یه‌، وه‌ یه‌ك (سبيل المؤمنين) هه‌یه‌ وه‌ یه‌ك
حزب هه‌یه‌
[أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ
حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] (22:المجادلة)، وه‌ جگه‌ له‌مه‌ هه‌مووى
رِێچكه‌ى لادراون و به‌ رِێگاى رِاست دانانرێن
.





ئایە بانگ دان بەگوێی منداڵدا دروستە؟


وەڵام : لا هذا حديث ضعيف .





ئایا سەربۆش لە فەرموودەو قورئاندا هاتوو بۆ لەسەر كردن؟ هەندێك دەڵێن
باڵا پۆش هاتوو بەڵام سەر
...



وەڵام : خوای گەورە دەفەرموێت
(وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ) خمر ئەو لە چكەیە كە لەسەر
سەرەوە بە سەر سینگی خۆیدا شۆر دەكاتەوە
.





ئایا
لە پاش میز كردن دەرجوونی جەند دڵۆپێك میز دەست نوێز دەشكێنێت ئەگەر بەبە ردەوامی
بێت؟



وەڵام:


ئەگەر
بەردەوام بێت ئەوە (ثلث بول)ەیان(دائم حدث)یان (مستحاظة)، هەر سێ حاڵەتەكە حوكمیان
یەكە، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەمری بەو جۆرە كەسانە كردووە كە شتێك بە بۆ
خۆیان هەڵبگرن، وەكو شۆرتێك یان كلێنسێك كە هەموو كاتێك فرێی بدات پێش نوێژەكان
دایبنات وە پێش نوێژ دەست نوێژ بگرێت بۆ نوێژەكان ئەوە واجبە ئەو كەسانە بۆ هەموو
نوێژێك دەست نوێژ بگرن جا كە دەست نوێژی گرت بۆ نوێژەكە دوای ئەگەر دڵۆپە میزێكیشی
بێت یان ئافرەتێك كە
(خوێن دانانی هەیە) ئەوە دەست نوێژ
بەوە ناشكێت واتە بەو مانایەی كە نوێژەكەی دروست و راستە
.





ئایا لە مانگی رەمەزاندا سونەت بەفەرز حسابە و وە فەرزیش بە 70 فەرز
حسابە؟



وەڵام : نەخێر ئەوە راست نیەو
ئەسڵی نیە






ئایا لە كاتی (الهم رب هذه دعوة التامة) سونەتە دەست بەرز بكرێتەوە ؟


وەڵام : نەخێر نەهاتوەو هیچ
بەڵگەی لەسەر نیە






حوكمى
ته‌ماشاكردنى فیلمى ناشه‌رعى چيیه‌، ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى زانستى بێت؟
برسيار
/



وەڵام:


كه‌
ده‌وترێت ناشه‌رعى بێگومان خێرو به‌ره‌كه‌ت له‌ ناشه‌رعیدا نيیه‌، رِه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت
و زانست و پێشكه‌وتن له‌وه‌دایه‌ كه‌ مرۆڤ به‌گوێره‌ى شه‌رعى خوا به‌رِێوه‌بچێت،
ئه‌وه‌ش كه‌ باسده‌كرێت فیلمه‌و ناشه‌رعى تێدایه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ موسڵمان خۆى لێ
به‌دووربگرێت وه‌ ته‌ماشاى نه‌كات، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وترێت مه‌به‌ستى زانستى تێدایه‌
ئه‌وه‌ ئه‌و زانسته‌ (إن شاءالله) به‌ شێوه‌یه‌كى تر ده‌ست ده‌كه‌وێت كه‌ ناشه‌رعى
تێدا نه‌بێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ
مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ
].





قورئان
خوێندن بەبێ دەست نوێژ
برسيار/


وەڵام:


پێغەمبەری
خوا صلی الله علیەوسلم دوو فەرموودەمان هەیە یەكێك لەوانە
( إن كان یدخل الله علی كل أحیان ..)
بەردەوام پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم زیكری خوای دەكرد هەموو شێوەیەكی جا ئایا
دەست نوێژی هەبا یان نەیبوا زیكری خوای گەورەی دەكرد ، دووەمیشیان بەڵگەی
دووەمیشمان ئەوەیە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم یەكێك لە ئەنصاریەكان
دەیگیڕێتەوە دەفەرمووێ لەگەڵ پێغەمبەر بووم صلی الله علیەوسلم لەسەفەرێكدا وە وتم
دەبێ سەیر بكەم بزانم پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم چۆن ئەو نوێژەی دەكات
دەفەرمووێت پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم چۆن عیبادەتی پێغەمبەر لەشەودا چۆنە ؟
پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم خەوت دوایی هەستایەوە شەو كە هەڵسایەوە سەری
بەرزكردەوە بۆ ئاسمان و (وتلا أربع أيات من أخر سورة ال عمران) ئەو چوار ئایەتەی
سورەتی ال عمرانی خوێندەوە (إن في خلق السماوات والأرض) ئەوە ئایەتی قورئان بوو
خوێندیشیەوە چوار ئایەت بەبێ ئەوەی دەست نوێژیشی هەبێ ئەوجا پێغەمبەر صلی الله
علیەوسلم سیواكەكەی گرتە دەستی و سیواكی كرد و ئەوجا چوو دەست نوێژی گرت ئەوجا (
ثم توضأ وصلى) واتە قورئانی خوێندۆتەوە بەبێ ئەوەی دەست نوێژیشی هەبێ والله أعلم









ئایا
كاتێك نوێژ ده‌ست پێ ده‌كه‌یت ئه‌و دوعایه‌ى ( وجهت وجهی...) پێویسته‌ بخوێندرێت
؟؟ ئه‌گه‌ر پێویسته‌ دوعاكه‌ چۆنه‌؟؟



وەڵام:


و/
به‌ڵێ ده‌بێت پێش خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى یه‌كه‌م ( دعاء الإستفتاح)
بخوێنیت كه‌ چه‌ند شێوازێكى هه‌یه‌ له‌
( چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
علیه‌ وسلم) له‌ وه‌رگێرِانى ( م.عدنان بارام) باس كراوه‌ یه‌كێكیان به‌م شێوازه‌یه‌
( وجهت وجهی للذی فطر السموات والأرض حنیفاً مسلماً وما أنا من المشركین ، إن
صلاتی ونسكى ومحیای ومماتى لله رب العالمین لا شریك له وبذلك أمرت وأنا من المسلمين
).
رواه ابن
حبان برقم 1771صحيح

به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
داو لیدان بۆ سه‌رو رِوو دروسته‌؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر چ شتێك به‌كاربهێنین له‌برى داو
لێدان؟



وەڵام:


و/
ده‌موچاو هه‌ڵگرتن دروست نییه‌ به‌هیچ ئامێرێك ئه‌گه‌ر موس بێت یان موكێش یان داو
، وه‌ نابێت ده‌ستكارى بكرێت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
ئه‌گه‌ر هاورِیه‌تی مه‌سیحی وجوله‌كه‌و شیعه‌ بكه‌ی له‌ فیس بوك گوناح نیه‌؟ باسی
شتی ناشه‌رعی ودژی دین نه‌كه‌ی ته‌نها هاوریه‌تی .گوناح نیه‌؟



وەڵام:


و/
دروست نییه‌ هاورِیه‌تى كردنى مه‌سیحى وجوله‌كه‌و شیعه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى
( لا تصاحب إلا مۆمناً ولا یأكل طعامك
إلا تقی) صحیح الجامع 13297
.
واتا (
هاورِێیه‌تى كه‌س مه‌كه‌ ته‌نها باوه‌رِدار نه‌بێت ، با كه‌سیش خواردنت نه‌خوات ته‌نها
كه‌سى له‌ خوا ترس نه‌بێت
).
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ ئیسلام لایان داوه‌ واته‌ كافرن یان له‌
ئیسلام شاره‌زا نین؟



وەڵام:


به‌ڵێ
حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان لایانداوه‌ له‌چه‌ند ئه‌ێل وبنه‌مایه‌كى ئیسلام نه‌ك له‌هه‌مووئیسلام
به‌و مانایه‌ى كه‌ له‌ئیسلام چوبێتنه‌ده‌ره‌وه‌و كافربووبن ، به‌لام له‌چه‌ند بنه‌مایه‌كى
گرنگ لایانداوه‌ له‌وانه‌ (بانگه‌وازكردن بۆته‌وحید وبیروباوه‌رِى پاك ، كه‌ بانگه‌وازى
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بووه‌ سه‌لامى خوایان لێبێت ، هه‌روه‌ها گرنگى نه‌دانیان به‌
پاككردنه‌وه‌ى بیرو باوه‌رِى خه‌ڵكى له‌ شتى بیدعه‌وداهێنراوبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێ
جاریش هانى خه‌ڵكى ده‌ده‌ن بۆبیدعه‌ ، وه‌كو مه‌ولود گێرِان كه‌ زۆر بایه‌خى پێ ده‌ده‌ن
، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تى
(..وستفترق
أمتی على ثلاث وسبعین ملة‌ كلها فی النار إلا واحدة‌ ، وهی الجماعة‌ )،وفی روایه‌
(ماأنا علیه الیوم وأصحابی ) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌
وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌له‌ لادانى زۆرێك له‌ موسڵمانان له‌ رِێگه‌ رِاسته‌كه‌ى
ئیسلام ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌فه‌رموێت ئومه‌تى من ده‌بن به‌حه‌فتاوسێ پارچه‌وه‌ هه‌رهه‌موویان
ده‌چنه‌ ئاگرو شایسته‌ى ئاگر ده‌بن ته‌نها یه‌ك به‌شیان نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن
كه‌له‌سه‌رئه‌و رِێبازه‌ن كه‌ من وهاوه‌لانمى له‌سه‌رن، ته‌ماشا بكه‌ن پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌یفه‌رموو كافرن به‌ڵكو فه‌رمووى له‌ ئومه‌تى منن
واته‌ موسڵمانن به‌لام له‌ رِێگاى رِاست لایانداوه‌ بۆیه‌ شایسته‌ى ئاگرده‌بن
..
به‌رێز/ م.
یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047






ئایا
زه‌وى له‌كاتى فرۆشتنیدا زه‌كاتى ده‌كه‌وێت یان پاش ساڵێك كه‌ تێپه‌رِ به‌سه‌ریدا؟؟وه‌ئه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌یه‌ خۆى كرێچى بێت هه‌رزه‌كاتى ده‌كه‌وێت؟؟

تێبینى
نرخى زه‌وییه‌كه‌ 120 گه‌لایه‌ بۆقازانج كرِاوه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت شوێنى نیشته‌جێبوونى
پێیكرِدرێت؟؟



وەڵام:


و/
زه‌وى بۆ كرِین وفرۆشتن وقازانج كرِابێت زه‌كاتى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر ساڵێكى
كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِێت به‌نرخى رِۆژ ده‌خه‌مڵێنرێت بزانێ باى چه‌نده‌ پاشان له‌
ملێۆنێك بیست وپێنج هه‌زار دینار ده‌رده‌كات. له‌ (120) وه‌ره‌قه‌ (3) وه‌ره‌قه‌
زه‌كات هه‌یه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
دەرس خوێندن لای ئەهلی بیدەع دروستە جگە لەدەرسی عەقیدە؟



وەڵام:


ئەهلی
بیدەع دوو جۆرن
:
یەكەم:
جۆرێكیان بانگەواز خوازن بۆ ئەو مەنهەجەی كە لەسەرین، واتە بانگی خەڵكی دەكەن بۆ
مەنهەج‌و حزبی خۆیان‌و لە ناو خەڵكدا دیارە فڵان كەس سەر بەو مەنهەجە بیدعییە
.
دووەم:
جۆرێكی تریان بانگەواز خواز نییە بۆ مەنهەجەكەی
.
جۆری
یەكەمیان بە هیچ شێوەیەك دروست نییە دەرسی لەلا بخوێنرێ، چونكە ئەو جۆرەكەسە لە
ئەصڵدا دەبێ نەصیحەت بكرێ‌و ئامۆژگاری بكرێ بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو بیدعیە بێت‌و
واز بهێنێ لە حزبایەتی‌و بیدعە نانەوە لە ناو موسڵماناندا ، ئەگەر ئەوە سوودی
نەبوو ئەوە دەبێ هەجر بكرێ ‌و خەڵكی لێ وریابكرێتەوە بۆ ئەوەی كەس نەكەوێتە داوی
بیدعەكەیەوە‌و بە قسەو شوبهەكانی نەخەڵەتێن، ئەمە هەڵوێستی ئەهلی سوونەیە بۆ ئەو
جۆرە كەسانە، نەك بچی دەرسی لەلا بخوێنی‌و بیكەی بە مامۆستا‌و چاو ساغی خۆت‌و
گەورەی بكەی‌و ڕێزو حورمەتی زیاد بكەی، چونكە دەرس خوێندنت تەنها گەورەكردن‌و ڕێزو
حورمەت نییە بۆ كەسەكە بەڵكو ڕێزو حورمەتدانیشە بەو بیدعەیەی كەلەسەریەتی
.
بەڵام جۆری
دووەمیان كە بانگەواز خواز نییە بۆ مەنهەجەكەی‌و بۆ بیدعەكەی، ئەوە دەرس خوێندن
لەلای ئەم جۆرەكەسانە لەسەر دوو بەشە
:
یەكەم:
ئەگەر دەرسی عەقیدەو مەنهەج بێ، ئەوا بەهیچ شێوەك دروست نییە، چونكە مەنهەج‌و
عەقیدەی نەخۆشە، ئەو كەسەش كەپەروەردەی بكات هەر بەنەخۆشی پەروەردە دەبێ
.
دووەم:
ئەگەر دەرسەكە بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕو مەنهەج نەبوو، بەڵكو دەرسی تر وەكو نەحو
صەرف‌و بەلاغەو... ئەوە ئەمەیان دروستە دەرسی لەلا بخوێندرێ، بەمەرجێك ماموستایەكی
ئەهلی سوونە دەست نەكەوێ ئەو دەرسانە بلێتەوە، ئەو كاتە بۆی دروستە بچێتە لای ئەو
كەسانە ئەو دەرسانە بخوێنێ
.
بةريز/
د.كاوة اكرم وةلامى داوةتةوة ز.م 07702174773






ئایا
حوكمی به‌ستنی بۆینباخ (ریبات) چیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌تایبه‌ت له‌لای سه‌له‌فیه‌كان
چونكه‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان به‌كاری دێنن ؟



وەڵام:


و/
بۆیانباخ ده‌وترێت هێمایه‌ بۆخاچ (الصلیب
) ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌بێت پۆشاكى
موسڵمان نییه‌ وخۆچواندنه‌ به‌ جگه‌ له‌ موسڵمان ئێمه‌ش قه‌ده‌غه‌ى ئه‌وه‌مان لێ
كراوه‌ كه‌ خۆمان بچوێنین به‌ جگه‌ له‌ موسڵمان چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ هاتووه‌ له‌وانه‌
: ( من تشبه بقوم فهو منهم) أرواء الغلیل 8/66 واتا (هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌هه‌رقه‌ومێك
ئه‌وه‌ له‌وانه‌ . ( لیس منا من تشبه بغیرنا) صحیح الجامع 9565 واتا
( له‌ئێمه‌
نییه‌ ئه‌وه‌ى خۆى بشوبهێنێت به‌ جگه‌ له‌ ئێمه‌
).
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






پرسیار:


السلام
علیكم .. زۆرجارگوێبیستى هه‌ندێ له‌خه‌ڵكى ده‌بین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ناوحزبدا
ئیش ده‌كه‌ن ده‌ڵێن سه‌له‌فییه‌كان نازانن سیاسه‌ت وبه‌رِێوه‌بردنى وولات چۆنه‌
وبه‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ وبۆجگه‌ له‌خۆیانیان دانه‌وه‌ كه‌ئیش له‌سه‌رئه‌وكه‌یسه‌
بكه‌ن
..ئایا تاچه‌ندى ئه‌مه‌ رِاسته‌ به‌واتایه‌كى
تر تیروانینی سه‌له‌فیه‌ت چییه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت؟ زۆرسوپاس بۆوه‌لامدانه‌وه‌تان
..


وەڵام:


عليك
السلام ورحمة الله

سیاسه‌ت
واته‌ به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵكى و به‌رژه‌وه‌ندیان به‌باشترین شێواز كه‌ ئه‌مه‌
پیشه‌ى پێغه‌مبه‌ران بووه‌ (صلى الله عليه وسلم) وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (كانت بنو اسرائیل تسوسهم الانبیاء كلما هللك نبی خلفه نبی)
حدیث صحیح
.
واته‌
/پێغه‌مبه‌ران سیاسه‌تى به‌نو ئیسرائیلیان به‌رِێوه‌ده‌برد ,وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێك
ده‌مرد پێغه‌مبه‌رێكى تر شوێنى ده‌گرته‌وه‌ له‌ به‌رِێوه‌بردنى سیاسه‌تیان
.
وه‌ پێغه‌مبه‌رى
خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌پاش ئه‌ویش چوار خه‌لیفه‌ رِاشیده‌كه‌ به‌ جوانترین
شێواز و دادپه‌روه‌رترین شێواز كاروبارى خه‌ڵكییان به‌رِێوه‌بردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌
سیاسه‌تى رِاسته‌قینه‌ و شه‌رعییه‌ و پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك باوه‌رِى پێى بێت
,به‌لام ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مرِۆ پیاده‌ ده‌كرێت رِاسته‌ سیاسه‌ته‌ به‌لام سیاسه‌تێكى
بی شه‌رعییه‌ چونكه‌ دیارترین تایبه‌تمه‌ندێتى یه‌كانى سیاسه‌ت له‌م رِۆژگاره‌
بریتییه‌ له‌ درۆكردن و چه‌واشه‌كارى و ساخته‌ و دزى و زوڵم و سته‌م و چاوبه‌ستى
خه‌ڵك و په‌یماندانى درۆ و جۆره‌ها شتى تر كه‌ ئێمه‌ باوه‌رِمان به‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌
نییه‌ چونكه‌ بێ شه‌رعییه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
ده‌توانم زه‌كات بده‌م به‌دایكم ؟؟؟ سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌تان
.


وەڵام:


و/ زه‌كاتى
منداڵ بۆدایك وباوك نابێت چونكه‌ دایك وباوك هه‌ژاربوون پێویسته‌ منداڵ یارمه‌تییان
بدات و خزمه‌تیان بكات نه‌ك زه‌كاتیان بداتێ
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
بوچى ئێوه‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى نارِۆن-وه‌خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ رِێز
له‌ ئیمامى شافعى و زانایانى تر ناگرن؟ئایا ئه‌مه‌ تا چه‌ند رِاسته‌؟تكایه‌ زوو و
به‌ رِوونى بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌-له‌كاتێكدا من واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه‌ دینه‌رِاسته‌كه‌یه‌
كه‌ ئێوه‌ باسى ده‌كه‌ن -جزاكم الله خیرا
.


وەڵام:


ئیمامى
شافیعى و زانایانى تریش خۆیان ئێمه‌یان فێركردووه‌ كه‌ ته‌نها له‌و شتانه‌دا
شوێنیان بكه‌وین كه‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌تى له‌سه‌ره‌ و له‌و شتانه‌دا
شوێنیان نه‌كه‌وین كه‌ پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌ چونكه‌ ئه‌وانیش مرۆڤن و هه‌ڵه‌یان
كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ڵه‌كردنیشیان ئه‌جر و پاداشتیان هه‌یه‌
.
ئیمامى ابو
حنیفه‌ ده‌فه‌رمووێت (لایحل لأحد ان یأخذ بقولنا مالم یعلم من أین أخذناه
)
واته‌ /حه‌لاڵ
نییه‌ بۆ هیچ كه‌سێك ووته‌ى ئێمه‌ وه‌ربگرێت تانه‌زانێت له‌ كوێوه‌ وه‌رمان گرتووه‌
(واته‌ /به‌ڵگه‌كه‌مان نه‌زانێت
) .
وه‌ ئیمامى
شافیعى ده‌فه‌رمووێت (إذا رأیتم قولى یخالف قول رسول الله
(صلى الله عليه وسلم) فاضربوا قولی
بالحائط
)
واته‌ /ئه‌گه‌ر
بینیتان وته‌ى من پێچه‌وانه‌ى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ه‌ ئه‌وا
وته‌كه‌ى من بده‌ن به‌دیواردا و وه‌رى مه‌گرن
.
بۆ زیاتر
شاره‌زابوون بگه‌رِێره‌وه‌ بۆ په‌رتووكى ( چۆنیه‌تى نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) ) له‌ وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام
.كه‌له‌وكتابه‌دا ده‌توانى زۆرووته‌ى
جوان وچاكى ئه‌و پێشه‌وا به‌رِێزانه‌ بخوێنیته‌وه‌ كه‌باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن شوێنكه‌وتنى
ئێمه‌ دروست نییه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌وفتواكانمان پێچه‌وانه‌ى قورئان وسونه‌ت بوو. به‌ڵكو
واجب ئه‌وه‌یه‌ شوێنى قورئان وسوونه‌ت بكه‌وین نه‌ك شتێكى تر
.


به‌رِێز
مامۆستا صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






پرسیار:


سلاَوى
خواتان لێبێت ئایا هه‌ستانى زه‌كه‌ر یان مه‌یله‌و هه‌ستان ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت؟؟



وەڵام:


و/
ئه‌گه‌ر (مه‌زى) بێته‌وه‌ وته‌رِى ببینیت ئه‌وا ده‌ستنوێژ ده‌شكێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌
ناشكێت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
ده‌كرێت كه‌سێ له‌حزبدا بێت و ئه‌هلى سوننه‌ بێت؟؟



وەڵام:


به‌ڵێ
ده‌كرێت ،هه‌روه‌ك شێخ مقبل فه‌رمووده‌ ناسى وولاتى یه‌مه‌ن (رِه‌حمه‌تى خواى
لێبێت) ده‌فه‌رمووێت :له‌ناو حیزبییه‌كاندا چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه‌ ئه‌هلى سوننه‌ن
و دڵسۆزن به‌لام فێڵیان لى كراوه‌ و خه‌ڵه‌تێنراون و توشى حیزبایه‌تى كراون
پێویسته‌ ئه‌مانه‌ تێكه‌لاوى بكرێن و مه‌نهه‌جى سوننه‌یان بۆ رِوون بكرێته‌وه‌ و
تێ بگه‌یه‌نرێن ,تاواز له‌ حیزبایه‌تى بهێنن
.


به‌رِێز
مامۆستا صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
رەسم گرتن بە مۆبایل دروستە چونكە خیلافێكی زۆری لەسەرە تكایە بەبەڵگەوە بارك الله
فیكم چونكە دەڵێن ئەمە حوكمی وەك ئاوێنە وایە چونكە ناكێشرێت
...


وەڵام:


و/
وێنه‌گرتن له‌ بنچینه‌دا حه‌رامه‌ چونكه‌ به‌ڵگه‌ى زۆرى له‌سه‌ر هاتووه‌ ته‌نها
بۆكارى پێویست و گرنگ رِێگه‌ى پێ دراوه‌ ، پێشتر له‌ سایتى ئیمان وه‌ن وه‌لاَمى ئه‌م
پرسیاره‌مان به‌ دوورو درێژى داوه‌ته‌وه‌ ده‌توانى بگه‌رِێیته‌وه‌ سه‌رى ، هه‌روه‌ها
ده‌توانى په‌رتووكى (حوكمى وێنه‌ى فۆتۆگرافی) له‌ نوسینى : م. زریان سه‌رچنارى
بخوێنیته‌وه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






برسيار/هه‌لویستى
سه‌له‌فى جییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مونكه‌رو كاره ناشه‌رعییانه‌ى حكومه‌تى عه‌لمانى
كوردستان ئه‌یكات؟ ئایا (تغیر المنكر) شمولى ئه‌وان ئه‌كات؟



وەڵام:


سه‌له‌فیه‌كان
به‌رهه‌ڵستی خراپه‌ ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ى تواناى خۆیان،وه‌هه‌وڵی خۆیان داوه‌و ده‌ده‌ن،به‌لاَم
مه‌رج نیه‌ هه‌رفه‌رمانێك به‌چاكه‌بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ بكه‌ن هه‌مووخه‌ڵكی
بینرابێت هه‌روه‌كوچۆن حیزبه‌كان هه‌رچی یه‌ك ده‌كه‌ن له‌رِۆژنامه‌وگۆڤاره‌كاندا
وه‌كوچالاكی باسی ده‌كه‌ن وله‌ته‌له‌فزیۆن ورِادیۆكانیشدا بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه‌
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌






برسيار/مامۆستا
كاتێك بیدعەیەك لە كەسێك دەبینین و پێیدەڵێن وامەكە ئەمە بیدعەو سەر لێشێواوییە
ئەم حدیثه دەكەنە بەڵگە كە دروسته بیدعەی چاكە بكرێت ئایا رەدمان چی بێت بۆ یان ؟؟
وە ئامۆژگاریم دەكەن بە خوێندنەوەی چ كتێبێك بۆ رەددی صۆفییەكان ؟؟ ( فَقَالَ
رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ
سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ
غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ وَمَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ
سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ
بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ )صحيح مسلم
).


وەڵام:


و/
بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌( البدعة الحسنة‌) له‌ دیندا نییه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
علیه‌ وسلم) بیدعه‌ى دابه‌ش نه‌كردووه‌ بۆدوو جۆر : بیدعه‌ى چاك وخراپ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تى
(كل بدعة‌ ضلالة‌) واتا
: هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ ونه‌یفه‌رمووه‌
هه‌ندێكى گومرِایى یه‌و هه‌ندێكى چاكه‌، هه‌روه‌ها (ابن عمر)(خوایان لێ رِازى بێت)
وه‌لاَمى ئه‌م گومانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : (كل بدعة‌ ضلالة‌ وإن رأها
الناس حسنة‌). واتا( هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ باخه‌ڵكیش به‌چاكى بزانێت
)، وه‌ ئیمامى مالك (رِه‌حمه‌تى خواى لێ
بێت) فه‌رموویه‌تى ( من ابتدع فی الإسلام بعه‌ یراها حسنه‌ فقد زعم أن محمداً (صلى
الله علیه وسلم) خان الرسالة‌ لأن الله یقول (الیوم أكملت لكم
دینكم...............). واتا
( هه‌ركه‌سێك بیدعه‌یه‌ك له‌ دیندا
دابهێنێت و بڵێت ئه‌م بیدعه‌یه‌ چاكه‌و حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وه‌ برِیارِى ئه‌وه‌ى داوه‌
كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) خیانه‌تى له‌ گه‌یاندنى ئیسلامدا كردووه‌
چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌مرِۆ من دینى ئێوه‌م ته‌واو و كامل كرد، كه‌واته‌
دینى ئێمه‌ كامل وته‌واوه‌و پێویستى به‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵك به‌هه‌واوئاره‌زووى خۆیان
بیدعه‌ دابهێنن وبیخه‌نه‌ ناو دینه‌وه‌و بڵێن ئه‌مه‌ بیدعه‌یه‌كى باشه‌، وه‌ ئه‌و
فه‌رمووده‌یه‌یش باسى سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌ ده‌كات نه‌ك بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ ، چونكه‌
لێك جیاوازن وسوننه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنچینه‌وبنه‌ماى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعداوبه‌ڵگه‌ى
له‌سه‌ره‌ به‌لاَم بیدعه‌ هیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌كى نیسیه‌ له‌ شه‌رعدا وهیچ به‌ڵگه‌ى
له‌سه‌ر نییه‌ له‌ قورئان وسوننه‌تدا ، وه‌ هۆى وتنى فه‌رمووده‌كه‌ له‌ لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ت وسلم)زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت و رِوونى ده‌كاته‌وه‌
كه‌ كه‌سانێكى برسى وهه‌ژارو نه‌دارى موسڵمان كه‌ شمشێریان هه‌ڵگرتبوو بۆ جیهاد
كردن رِوویان كرده‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه‌ وسلم) هانى هاوه‌لاَنى دا
خێریان پێبكه‌ن یه‌كێك له‌ هاوه‌لاَن ده‌ستپێشخه‌رى كردوورِۆیشت خواردن وپۆشاكى
بۆهێنان پاشان خه‌ڵكى چاویان له‌و كردوو هه‌موویان رِۆشتن وخواردن وزپۆشاكیان هێنا
تا دوو كۆمه‌ڵخۆراك وپۆشاك به‌رز بوه‌وه‌ پاشان پێغه‌به‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م
فه‌رمووده‌یه‌ى فه‌رموو(من سن فی الإسلام سنة‌ حسنة‌.........)، كه‌واته‌ خێرو ێه‌ده‌قه‌
بنه‌ماو بنچینه‌ى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعدا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌ قورئان وسوننه‌ت و ئه‌مه‌
سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ بیدعه‌و ناكرێت بكرێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ بیدعه‌ى
حه‌سه‌نه‌، وه‌ كتێبى باش بۆ رِه‌دى صۆفى زۆره‌ له‌وانه‌ ( إلى التصوف یا
عبادالله)ى( أبو بكر الجزائرى
).
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌



برام
ئایا دروسته‌ كچ ببه‌ى بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ ته‌مه‌نى 4 بۆ 5 ساڵى؟
برسيار/


وەڵام:


به‌ڵى
دروسته‌ به‌مه‌رجێك نوێژ له‌ نوێژ خوێنه‌كان تێك نه‌دات

به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌



avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:21 pm

ئایا
هه‌موو نوێژێكى به‌یانیان پێویسته‌ دوعاى قنوت بخوێندرێت؟



وەڵام:


نه‌خێر
به‌ڵكو قنوت له‌ نوێژى به‌یانیاندا بیدعه‌یه‌و نابێت بخوێنرێت ته‌نها له‌ نوێژى
ویتر یاخود له‌كاتى به‌لاو ناخۆشیدا (النازلة) قنوت ده‌خوێنرێت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






من
زۆرجار له‌پاش میزكردنم ئاوێكم دێت ئایا غوسڵم له‌سه‌ره‌؟؟
برسيار/


وەڵام:


ئه‌و
ئاوه‌ غوسڵ واجب ناكات چونكه‌ (مه‌نى ) نی یه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979






ئایا
قورئان به‌ تیلاوه‌ بخوێنیه‌وه‌ و هه‌ندێك گوى بده‌نى ئیشكالى هه‌یه‌ یان نه‌ و
ئایا دروسته‌ له‌ جومعان پێش وتار قورئان بخوێنرێت له‌مزگه‌وته‌كان ؟



وەڵام:


له‌رۆژى
جومعه‌ پێش وتار قورئان خوێندن له‌ مزگه‌وته‌كان له‌لایه‌ن قورئان خوێنه‌كان به‌بڵندگۆ
دروست نی یه‌و چونكه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم)وهاوه‌لاندا
ئه‌م جۆره‌ عیباده‌ته‌یان به‌م شێوازه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ به‌ڵكو سوننه‌ته‌ هه‌ركه‌س
بۆ خۆى سوره‌تى (كهف) بخوێنێت یان به‌شێوازێكى گشتى ده‌توانن قورئان بخوێنن یان هه‌ركه‌س
بۆ خۆى به‌ته‌نها به‌ ده‌نگى نزم زكر بكات یان سه‌لاوات بدات یان نوێژ بكات یان
دوعا بكات به‌لاَم كه‌سێك به‌ده‌نگى به‌رز قورئان بخوێنێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى
كه‌بیدعه‌یه‌ سه‌ر له‌ موسڵمانان ده‌شێوێنێت و عیباده‌ت و قورئان خوێنن و نوێژو
زیكرو دوعایان لى تێك ده‌دات
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979






برسيار
/مزگه‌وتێك له‌ لاى ماڵه‌كه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ جومعه‌ ده‌چینه‌ مزگه‌وتێكى
تر كه‌ دووره‌ له‌ ماڵمان ئایا له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ هیچ ئیشكالیه‌تێكى هه‌یه‌ یان
نه‌ ؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
ئه‌و مزگه‌وته‌ى كه‌ بۆى ده‌چن وتار خوێن وتاره‌كه‌ى زیاتر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌رتان
و له‌سه‌ر سوننه‌ت و باسى خواپه‌رستى و سوننه‌ت ده‌كات و موسڵمانان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و
له‌شه‌ریك بۆ خودا دانان و بیدعه‌و خورافات و تاوان ئه‌وا كارێكى چاك ده‌كه‌ن و
دروسته‌

به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
ئه‌گه‌ر بڵێیت حزبه‌ئیسلامى وعه‌لمانییه‌كان وه‌كو یه‌كن ؟ئایا تاوانبارده‌بیت
؟زۆرسوپاس بۆئێوه‌ى به‌رِێز
..


وەڵام:


و/
الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم

به‌رِێزه‌كه‌م
حیزبى ئیسلامى وحیزبى عه‌لمانی له‌شێوه‌ى كاروشكڵى هه‌ره‌مى و بوونى په‌یرِه‌وى
ناوخۆو په‌یرِه‌وى ده‌ره‌وه‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌یه‌ك ده‌چن وئه‌وه‌ش شتێكى
دیاروبه‌رچاوه‌وهیچ كه‌س گومانى له‌وه‌دا نییه‌، بۆیه‌ ده‌كرىَ بووترێت حیزبى
ئیسلامىءعه‌لمانى وه‌كو یه‌كن له‌و رِوووه‌وه‌، عه‌لمانییه‌كان دیموكراتیان كردۆته‌
به‌رنامه‌ بۆخۆیان، ئه‌مانیش ئیسلامیان به‌كێشكردوه‌ به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت وحزبایه‌تى
پێوه‌ ده‌كه‌ن، به‌ ئاره‌زووى خۆیان وبه‌گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئیسلام هه‌ڵده‌سورِێنن،
رِۆژانێك بوو هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان كوفروتاغوت بوو،به‌لاَم ئێستا هه‌ڵبژاردن و
په‌رله‌مان پێوه‌رى ئیمانه‌ هه‌ركه‌س ده‌نگ بدا به‌وحیزبه‌ ئیسلامیانه‌ى كه‌ده‌چنه‌
په‌رله‌مان ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ جیهادى كافرانى كردبێت، وه‌ هه‌ركه‌س ده‌نگ
نه‌دا ئه‌وه‌ له‌ رِۆژى قیامه‌ت سكالاَى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن
!!!
په‌نابه‌خواى
گه‌وره‌
....
به‌رێز/
م.كامران خالید وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌..ژ.م.07701495535






مامۆستا
پرسیارێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش نیه‌تی ئیمام چۆنه‌وچۆن ده‌كرێت؟



وەڵام:


نیه‌تى
ئیمام و مه‌ئموم له‌دڵدایه‌و دروست نی یه‌ به‌ده‌م نیه‌ت بیهێنرێت چونكه‌ هه‌رگیز
له‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)و هاوه‌لان نه‌بیستراوه‌ به‌ده‌م نیه‌ت بێنن
و وه‌كو چۆن له‌هه‌ندێك خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌بیستین كه‌ده‌ڵێن(نیه‌تمه‌ چوار
ركات نوێژى ئه‌م نیوه‌رۆیه‌ به‌ ئیمامى به‌واجبى روده‌كه‌مه‌ قیبله‌ بۆ خواى ده‌كه‌م
(الله‌
اكبر)ئه‌مه‌ته‌نها(الله‌اكبر)ه‌ كه‌ى لێ ده‌رچێت ئه‌وى ترى هه‌مووى بیدعه‌یه‌و
نابێت بوترێت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






له‌كاتى
به‌رِۆژووبوندا ئه‌توانى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆتدا به‌یه‌كه‌وه‌ بخه‌ون؟؟
برسيار/


وەڵام:


ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له‌خۆی راببینێت و بتوانێت خۆى بگرێت و توشى جیماع نه‌بێت ئه‌وا دروسته‌
ماچى خێزانى بكات و له‌گه‌ڵى بخه‌وێت له‌كاتى به‌رِۆژووبوندا،به‌لام ئه‌گه‌ر خۆى
بۆ نه‌گیرێت و ترسی ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌توشى جیماع بێت ئه‌وا دروست نى یه‌ له‌خیزانى
نزیك بێته‌وه‌ .پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم )له‌ كاتى به‌رۆژو بووندا به‌رۆژ
ماچى خێزانى ده‌كردو لێ ى نزیك ده‌بوه‌وه‌ به‌لام له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر خۆراگر
بوه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ده‌ستنوێژ
له‌خێزانى خۆت ئه‌شكێت؟؟
برسيار /ئايا


وەڵام:


ئه‌گه‌ر
به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ نه‌بێت ته‌نها ده‌ست به‌ركه‌وتن بێت ئه‌وا ده‌ست نویژ به‌وه‌
ناشكێت،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ماچى خیزانى ده‌كرد و پاشان نوێژى ده‌كردو
ده‌ستنویژیش ناشۆرى(كان رسول الله‌(صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یقبل بعض نسائه ثم یصلى
ولا یتوضا) وه‌كه‌ نوێژى كردوه‌(عائشه‌)خواى لى رازى بێت له‌لاى شوێنى سه‌جده‌كه‌ى
پێ ی درێژكردبوو كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌چوه‌ سوجده‌ به‌ده‌ستى
پیرۆزى ده‌یدایه‌ سه‌رپێیه‌كانى عائیشه‌(خوا لى رازى بێت
) ئه‌ویش قاچى هه‌ڵده‌كێشا وه‌ ژوره‌كه‌ى
تاریك بوه‌و چراى لێ نه‌بوه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌(متفق علیه‌ )كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست نوێژ له‌ئافره‌تان ناشكێت ئه‌گه‌ر بشكایه‌ ده‌بوایه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله‌ علیه‌ وسلم) نوێژه‌كه‌ى ببرایه‌و ده‌ست نوێژی بشۆرایایه‌ته‌وه‌ .به‌لام نه‌نویژى
بری و نه‌ ده‌ست نوێژى شۆریه‌وه‌ به‌ڵكو به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر نوێژه‌كه‌ى
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979






برسيار/ئه‌گه‌ر
له‌و كاته‌ى ئه‌چمه‌ مزگه‌وت له‌ مزگه‌وت ده‌ستنوێژ ده‌گرم و ده‌چمه‌ ژووره‌وه‌
كام نوێژى سوننه‌ت بكه‌م سوننه‌تى ده‌ستنوێژ یان تحیة‌المسجد یان رواتب ئه‌گه‌ر ته‌نها
كاتى یه‌ك نوێژت هه‌بێت تا ده‌ست پێكردنى جه‌ماعه‌ت ؟



وەڵام:


ته‌نها
دوو ركات ده‌كه‌ین به‌نیه‌تى تحیة المسجد و سوننه‌تى راتبه ‌، یان سوننه‌تى ده‌ست
نوێژو راتیبه‌، واته‌ نیه‌ت كۆده‌كه‌یته‌وه‌ و ته‌نها دوو ركات ده‌كه‌یت ئه‌میش
فتواى شێخ ابن عثیمینة‌ و ابن العسقلاني له‌ (فتح البارى)باسى كردوه‌.(الاسمرى)یش
له‌شه‌رحى
(القواعد الفقهیة‌)ى شێخ(سه‌عدى)باسى
كردوه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
بۆچی مه‌لا سه‌له‌فیه‌كان قسه‌ دژی ده‌سه‌لاَت بكه‌ن ده‌سه‌لاَت هیچ ناڵێت كه‌چی
مه‌لا حزبیه‌كان قسه‌ بكه‌ن لائه‌برێن ؟ تكایه‌ وه‌لاَمه‌كه‌ له‌ سه‌ر سایته‌كه‌ش
بلاَو بكه‌نه‌وه‌.وسلام علیكم



وەڵام:


و/ السلام
علیكم
..
براى
ئازیزم ..وه‌ك لاى جه‌نابت ئاشكرایه‌ مامۆستایان وپێشه‌وایانى سه‌له‌فى له‌سه‌رمینبه‌روله‌سه‌رته‌له‌فزیۆن
وله‌ماڵپه‌رِوله‌رِۆژنامه‌ونامیلكه‌كانیانه‌وه‌ دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى سوڵته‌ناكه‌ن
وباسى عه‌یب وناته‌واوییه‌كانیان ناكه‌ن ..به‌ڵكوئه‌گه‌ربكرێت له‌وشوێنانه‌وه‌ نه‌سیحه‌ت
وئامۆژگارى وقسه‌ى خێریان بۆده‌كه‌ن
..به‌رِێگه‌ى نهێنى وپه‌نهانى عه‌یب
وناته‌واویى وكه‌موكورتى وهه‌ڵه‌كانیان بۆباس ده‌كه‌ن سزاى سه‌رسه‌ختى جه‌هه‌نمیان
بیرده‌هێننه‌وه‌وله‌پاشه‌رِۆژێكى ترسناك ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌ جابه‌رِێگه‌ى
ناردنى نامه‌ بێت بۆیان یان له‌رِێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه‌بێت یان ئه‌گه‌ربگونجێت
رِۆشتن بێت بۆلایان ..چونكه‌ دین به‌وشێوه‌یه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌كات ..له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌وان باسی دین ده‌كه‌ن سوڵته‌ هیچ كارێكى به‌سه‌رئه‌وانه‌وه‌ نییه‌،به‌لاَم
زۆرێك له‌مامۆستایانى ترئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌ربه‌گروپ وحزبه‌ئیسلامییه‌كانن مینبه‌ره‌كان
وشوێنه‌ به‌رچاوه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆدژایه‌تى كردنى سوڵته‌وباسى كه‌م وكورتى
وناته‌واوییه‌كانیان ده‌كه‌ن وخه‌ڵكى وموسڵمانانیان لىَ هانده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى
خۆپیشاندانیان له‌دژبكه‌ن ..جائه‌وانیش فه‌رمانى ده‌ركردنیان ده‌ده‌ن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆرمامۆستایى ترى سه‌ربه‌حزبه‌ئیسلامییه‌كان هه‌ن له‌سه‌رمینبه‌روشوێنه‌ دیاره‌كانه‌وه‌
دژایه‌تى وسه‌رزه‌نشتى سوڵته‌ ناكه‌ن بۆیه‌ ده‌بینیت به‌رده‌وامن له‌سه‌رووتاردان
..
خواى گه‌وره‌
هه‌مووان سه‌رفرازبكات
....
به‌رِێز/
سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌
...





ئایا
دروسته‌ شۆفێرى ته‌كسى له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك به‌ته‌نها؟؟؟



وەڵام:


دروست
نییه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمێت(ایاكم والدخول على
النساء) واته‌ ئه‌گادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌تاك نه‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تانداو
به‌ته‌نهامه‌بن له‌گه‌ڵیاندا.پیاوێك له‌ ئه‌نصارى فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ براى مێردى ژنه‌كه‌ بێت(خزمى نزیكى بێت
) فه‌رمووى:ئه‌وا
مردنى باشتره‌(ئه‌وه‌نده‌ تاوانێكى گه‌وره‌یه‌)وه‌ده‌فه‌رمێت:(لایدخلون الرجل
بامراة‌ الا الشیطان ثالثهما)واته‌/هیچ ژن و پیاوێكى نامه‌حره‌م به‌ته‌نها به‌یه‌كه‌وه‌
نابن ئیلا شه‌یتان سيیه‌میانه‌ (واته‌ شه‌یتانیان له‌گه‌ڵه‌و هانیان ده‌دات
بۆخراپه‌)بۆیه‌ دروست نییه‌ سایه‌ق ته‌كسى به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بێت،وه‌ زۆر
شه‌یتان كاری خۆى كردوه‌و توشى تاوانى گه‌وره‌ى كردون
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌






برسيار/براكانم من پزیشكم له‌نه‌خۆشخانه‌ و
زۆرجار له‌كاتى كاركردنمدا ده‌ستم به‌رده‌ستى ئافره‌ت ده‌كه‌وێت بۆعیلاج ئایا
گوناهبار ده‌بم؟؟؟



وەڵام:


به‌گوێره‌ى
توانا خۆت بپارێزه‌(فاتقوا الله ما استطعتم) ئه‌گه‌ر ناچاربیت و ده‌سه‌لاَتت نه‌بێت
و ویستى خۆتى تێدانه‌بێت وپێت ناخۆش بێت ئه‌وا گوناهبار نابیت ان شاءالله
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌






كاتێك
تارات ده‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك پشكه‌ میز ده‌رده‌چێت بۆیه‌ ده‌بێت بێ تارات ده‌ستنوێژ
هه‌ڵگرم؟؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
پێشترتاراتت كردبێت و ده‌ست نوێژت شكابێت به‌جگه‌ له‌مێزوپیسى(به‌ده‌نگ یان بۆن
یان خه‌وتن)ئه‌وا ده‌توانیت كه‌ده‌ست نوێژت شۆرى تارات نه‌كه‌یت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌



شه‌و
نوێژ چۆن ده‌كرێت ؟؟ وه‌ چه‌ند رِكعاته‌؟؟ وه‌ له‌ چ كاتێك ده‌كرێت؟؟؟



وەڵام:


شه‌و
نۆێژ دووركات دووركات ده‌كرێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم
) (الصلاة‌
اللیل مثنى مثنى ) وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یانزه‌ ركاتى كردوه‌ به‌لام
درێژ بوه‌و قورئانى زۆرى تێدا خوێندوه‌ ، وه‌له‌ دواى عیشاوه‌ ده‌توانیت ببكه‌یت
تا بانگى به‌یانى
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئایا
سوجده‌ى سه‌هوو واجبه‌؟

ئه‌گه‌ر
بیرت چوو چى بكه‌یت باشه‌؟



وەڵام:


به‌ڵى
سوجده‌ى سه‌هو واجبه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌نۆێژدا شتێكى زیادكرد یان كه‌م كرد یان
دڵنیا نه‌بوو چه‌ند رِكاتى كردوه‌ ئه‌وا واجبه‌ دوو سوجده‌ى سه‌هو ببات .ئه‌گه‌ر
كانوله‌ت له‌ده‌ست بوو ده‌توانى ئه‌و شوێنه‌ نه‌شۆرى بۆده‌ست نوێژ؟؟

به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






برسيار/كاتێك
وتاربێژ له‌وتارى هه‌ینى ده‌بێته‌وه‌ دوعا ده‌كات . ئایه‌ دروسته‌ له‌و كاته‌دا
ئێمه‌ ده‌ست به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و بڵێین ئامین ؟



وەڵام:


كاتێك
كه‌ووتارخوێن له‌ وتارى هه‌ینى دوعا ده‌كات دروست نییه‌ نه‌خۆى نه‌ نوێژخوێنه‌كان
ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) وتارى هه‌ینى
خوێندووه‌ دوعاى كردووه‌ ده‌ستى به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌ ته‌نها په‌نجه‌ى شایه‌تمانى
به‌رز كردۆته‌وه‌ وه‌ هاوه‌لاَنیش كه‌ له‌وتاردا دانیشتوونه‌ له‌ نوێژى هه‌ینى ده‌ستیان
به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌ ، ئیمامى موسلیم ده‌گێرێته‌وه‌ له‌ (عماره‌ بن رویبه‌
) (بشر
بن مروان) ى بینیوه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر ده‌ستى به‌رز كردۆته‌وه‌ ئه‌ویش فه‌رموویه‌تى
(قبح الله هاتن الیدین لقد رایت رسول الله (صلى الله علیه وسلم) مایزید على ان
یقول بیده هكذا : وإشار بأصبعه المسبحة‌) واتا خواى گه‌وره‌ ئه‌و دوو ده‌سته‌
ناشرین بكات چونكه‌ من پێغه‌مبه‌رى خوا بینییوه‌
(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ دوعاى نوێژى
هه‌ینى له‌مه‌ زیاترى نه‌كردووه‌ ئاماژه‌ى بۆپه‌نجه‌ى شایه‌تمان كرد.وه‌ ئیمامى نه‌وه‌وى
ده‌فه‌رموێت سوننه‌ت وایه‌ له‌ وتارى هه‌ینى ده‌ست به‌رزنه‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت
به‌ ئامین كردنى شێخ ئه‌لبانى ده‌فه‌رموێت نه‌بینراوه‌ هاوه‌لاَن له‌ وتارى هه‌ینیدا
ئامین بكه‌ن به‌لاَم شێخ عوسه‌یمیین ده‌فه‌رموێت ده‌توانیت له‌ دڵى خۆته‌وه‌ ئامین
بكه‌یت نه‌ك به‌ده‌نگى به‌رز
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
دروسته‌ قورئان هه‌ڵبگریت به‌بێ ده‌ستنوێژ؟ ئه‌گه‌رله‌شوێنێك بیت كه‌ نه‌توانى ده‌ست
نوێژ بشۆیت وپێویستتیشت به‌وه‌ بێت كه‌ سه‌یرى قورئان بكه‌یت دروسته‌؟؟ به‌به‌ڵگه‌وه‌لام
بده‌نه‌وه‌ بارك الله
.


وەڵام:


زانایان
بۆچونیان جیاوازه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدان له‌قورئان له‌كاتی بى ده‌ست نوێژى ، هه‌ر
چوار پێشه‌واكه‌ (ابو حنیفه‌ و مالیك و شافعی و احمد ) ده‌ڵێن دروست نی یه‌، وه‌
چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه‌ كه‌صیح نین ،وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌خواى
گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت (لایمسه‌ الا المطهرون ) به‌لام بۆچونى دروست له‌ ته‌فسیرى ئه‌م
ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جن و شه‌یتانه‌كان ناتوانن ده‌ست
له‌ قورئان بده‌ن نه‌ك مه‌به‌ست پێی موسڵمان بێت وه‌كو (ابن كثیر ) له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا
هێناوێتى كه‌ ابن عباس ده‌فه‌رمێت (مه‌به‌ست پێى ئه‌و په‌رتوكه‌یه‌ له‌ ئاسمان )
وه‌ مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌ كه‌ جگه‌ له‌وان كه‌سی تر له‌ جن و شیتانه‌كان
ناتوانن ده‌ست له‌قورئان بده‌ن هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ بۆچونى ئه‌نس و مجاهید و عكرمه‌ و
سعید بن جبیر و الضحاك و ابو الشعشاء جابر بن زید و ابو نهیك و السدى و عبدالرحمن
بن زید بن اسلم وه‌ جگه‌ له‌وانه‌، وه‌ ئه‌مه‌ ته‌واوتره‌ بۆیه‌ دروسته‌ مرۆڤى
موسڵمان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ده‌ست نوێژ بشوات به‌بى ده‌ست نوێژ قورئان بخوێنێت
. و(الله‌
اعلم
)
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






برسيار/دوعاكردن
له‌ سه‌جده‌دا چۆنه‌؟؟ده‌ستنوێژبگرم ورِووبكه‌مه‌ قیبله‌وبچمه‌ سوجده‌و دوعا بكه‌م
ته‌واوه‌؟؟؟؟ به‌كوردى ده‌بێت دوعا بكه‌یت؟؟



وەڵام:


ده‌توانیت
له‌ناو نوێژه‌ سوننه‌ت وفه‌رزه‌كان له‌كاتى سوجده‌دا دوعا بكه‌یت چونكه‌ دوعا له‌
سوجده‌دا قه‌بوڵه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت :( أقرب ما یكون
العبد من ربه‌ وهو ساجد)، وه‌ كه‌سێك عه‌ره‌بى نه‌زانێت دروسته‌ له‌ سه‌جده‌ به‌
كوردى دوعا بكات ئه‌مه‌ بۆچونى شێخ الاسلام ابن تیمیه‌ هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بى ئیمامى
ئه‌حمه‌ده‌
..
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ده‌توانى
له‌ دواى نوێژى عیشا شه‌و نوێژ بكه‌یت؟؟؟
ئايا/


وەڵام:


به‌ڵێ
له‌ دواى نوێژى عیشا دروسته‌ شه‌و نوێژ بكه‌یت به‌لام باشت روایه‌ ئه‌گه‌ر
دڵنیابیت خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه‌ شه‌و هه‌ڵسیته‌وه‌ بیكه‌یت خێرت زیاتر ده‌ست ده‌كه‌وێت
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
دروسته‌ وێنه‌ى ده‌رچوونى كۆلێژ له‌ژوورى تایبه‌تى خۆت هه‌ڵبواسى؟؟



وەڵام:


نه‌خێر
دروست نییه‌ چونكه‌ هه‌رشوێنێك وێنه‌ى رِوح له‌به‌رى لێ بێت فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت
رِووى تێ نه‌كات ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( إن الملائكة‌ لا
تدخل بیتاً فیه‌ تماثیل أو صورة‌) صحیح الجامع 1961. واتا (فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت
ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌په‌یكه‌ریاخود وێنه‌ى تێدا بێت
).
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979



برسيار/تكایه‌
هاوكاریم بكه‌ن من شه‌هوه‌تم زۆر زۆره‌ وه‌ خزم وكه‌س وكارمان جلی ناشه‌رعى له‌به‌ر
ده‌كه‌ن منیش زوو زوو توشی استمناء ده‌بم دوایى به‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌مه‌
گریان برِیار ده‌ده‌م دووباره‌ى نه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌ ئینترنێت یان
له‌شوێنێك شتێكى ناشه‌رعى ببینم خۆم پێناگیرێ وه‌ دووشه‌مه‌و پێنج شه‌مانیش به‌رۆژو
ده‌بم وه‌ته‌مه‌نیشم تۆزێ بچوكه‌ ناتوانم ژن بهێنم؟؟؟



وەڵام:


برام
بۆ ئه‌وه‌ى له‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ رِزگارت بێت زۆر داوا له‌خوا بكه‌ كه‌ترسى خۆى
له‌دڵتدا بچه‌سپێنێ هه‌ركات ویستت ئه‌و كاره‌ بكه‌یت مردنت بهێنێته‌ یاد به‌ڵكوله‌وه‌
بترسى نه‌بادا فریشته‌ى رِوح كێشان له‌وكاته‌دا رِوحت بكێشێت ،چونكه‌ له‌سه‌ر چ
بارێك بمریت له‌ قیامه‌تدا له‌سه‌ر هه‌مان بار زیندووده‌بیته‌وه‌ حه‌زده‌كه‌یت له‌و
كاته‌دا بمریت كه‌ ده‌ستت له‌ناو ئه‌و تاوانه‌دایه‌؟؟ یان حه‌زده‌كه‌یت له‌و كاته‌دا
زیندووبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستت له‌ناوئه‌و تاوانه‌دایه‌ به‌به‌رچاوى هه‌موو خه‌ڵك؟؟
بێگومان حه‌زناكه‌یت ده‌كه‌واته‌ چاوت له‌ئاست ئه‌و ئافره‌ته‌ سفورانه‌دا دابخه‌و
سه‌یریان مه‌كه‌ وه‌ وازله‌ئینته‌رنێتیش بهێنه‌و سه‌رقاڵى كتاب خوێندنه‌وه‌و ده‌رس
خوێندنبه‌ وسه‌ردانى كردنى كه‌سانى باش وچاك وله‌خواترس بكه‌ بۆئه‌وه‌ى هانت بده‌ن
بۆچاكه‌و رِێنمویت بكه‌ن بۆكارى رِاست وباش.. خواى گه‌وره‌ بتپارێزێت براكه‌م
.
به‌رِێز/
سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌
.


avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:25 pm

برسيار
, پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا خوێندن بۆكچان حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟؟؟ ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵه‌
بخوێنێت وزانكۆ ته‌واو بكات, ئه‌ى بۆ به‌كارهێنان و پیاده‌كردنى ئه‌و زانسته‌ى كه‌
فێرى بووه‌ گونجاو نیه‌؟؟؟ بۆ ناگونجێت خه‌ڵكى تر فێر بكات؟؟؟ واته‌ سودى چیه‌
چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌ڵامى به‌رِێزتانه‌ بۆ پرسیارى برایه‌ك (ئافره‌تان قه‌رارگه‌و
شوێنیان ته‌نها ماڵه‌وه‌یه‌و په‌روه‌رده‌كردن و خزمه‌ت كردنى مێردو منداڵیانه‌مه‌گه‌ر
بۆ پێویستى بچنه‌ده‌ره‌وه‌، جا ده‌رچونى ئافره‌تان و بون به‌مامۆستا و موزه ف و
چون بۆ شوێنه‌گشتیكان شان به‌شانى پیاوان و گه‌نجان فیتنه‌و به‌ڵایه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه‌كه‌موسڵمانانى
ئه‌مرِۆى گرتۆته‌وه‌، جا ئه‌وه‌نده‌ى قسه‌ى زانایانى پایه‌به‌رزمان بینیبێت و
بیستبێت دروست نییه‌و حه‌رامه‌ئافره‌ت بێت به‌مامۆستاى زانكۆو وانه‌به‌پیاوان
بڵێته‌وه‌با كچانیشیان له‌گه‌ڵدا بێت
.)


وەڵام:


كچانیش
وه‌كو كورِانن به‌مه‌رجێك تێكه‌لاوى دروست نه‌بێت وه‌كو له‌ هه‌ندێك له‌ولاتاندا
ته‌نانه‌ت له‌زانكۆیش كچ وكورِ تێكه‌ڵ نابێت كچان به‌جیا له‌ زانكۆى خۆیاندا ده‌خوێنن
وپاشانیش داده‌مه‌زرێن به‌شێوازێكى شه‌رعى ، ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیشدا له‌ هه‌ندێك
له‌ پارێزگاكاندا ئێستا كۆلێژى تایبه‌ت به‌ كچان هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر تێكه‌لاوى
دروست نه‌بێت ئه‌وه‌ خوێندن ودامه‌زراندنیشیان دروسته‌وئاساییه‌ وهیچى تێدا نییه‌.والله
اعلم
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م






دانانى
وێنه‌له‌ فه‌یس بوك جائیزه‌؟؟ واته‌ ته‌نها بۆناسینه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ نه‌ك دانانى
له‌ ئه‌لبومى وێنه‌كان؟؟؟
برسيار/


وەڵام:


دانانى
وێنه‌له‌فه‌یسبوك هیچ پێویست وگرنگ و زه‌رور نیه‌ تاله‌ زه‌روره‌تدا رِێگه‌ى پێ
درابێت ، ته‌نها بۆ پێناسه‌و جه‌وازو معاملات دروسته‌ ، یاخود بۆبابه‌تى زانستى
یاخود بۆبلاوكردنه‌وه‌ى دین وه‌كو وتارو ده‌رسى شه‌رعى .والله اعلم
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






خوێندنى
سوره‌تێكى تر له‌دواى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌م دروسته‌؟؟؟؟
برسيار/


وەڵام:


خوێندنى
سوره‌تى تر له‌ دواى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌م ته‌نها له‌ نیوه‌رِۆ وعه‌سر
دروسته‌ ، چونكه‌ هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ رِكعاتى سێیه‌م
وچواره‌مى نیوه‌رِۆ وعه‌سر له‌ دواى فاتیحه‌ سوره‌تى ترى خوێندووه‌ به‌لام له‌
سێیه‌مى مه‌غریب وسێیه‌م وچواره‌مى عیشا ته‌نها فاتیحه‌ى خوێندووه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ئه‌و
مه‌زهه‌بانه‌ چییه‌ شافعى –مالك- احمد - حه‌نه‌فى
- یه‌كێكى تریان ئایا له‌سه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى یه‌كێكیان
بكه‌ین



وەڵام:


ئه‌م
مه‌زهه‌به‌ فیقهیانه‌ دروست بووه‌ له‌ئه‌نجامى جیاوازى تێگه‌شتنى ئه‌و زانا به‌رِێزانه‌
بۆده‌قه‌كانى قورئان وسوننه‌ت و ئیجتهادكردنیان، ئه‌گه‌ر له‌ شتێكدا پێكابێتیان ئه‌وه‌
دووپاداشتیان هه‌یه‌ وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان كردبێت ئه‌وه‌ یه‌ك پاداشتیان بۆهه‌یه‌
له‌سه‌ر ماندووبون وئیجتهادكردنیان،به‌لام موسڵمان په‌یوه‌ست نییه‌ به‌هیچ كام له‌م
مه‌زهه‌ فیقهیانه‌ چونكه‌ كه‌سیان هه‌موو ئیسلامیان كۆنه‌كردۆته‌وه‌و به‌هه‌مویانه‌وه‌
ته‌واوكه‌رى یه‌كترن وخۆشیان داوایان له‌ موسڵمانان نه‌كردووه‌ كه‌له‌هه‌موو
شتێكدا شوێنیان بكه‌ون، به‌ڵكو هانى موسڵمانانیان داوه‌ كه‌ شوێن به‌ڵگه‌بكه‌ون
(قورئان وسوونه‌ت) وه‌ موسڵمانان داوایان لێ كراوه‌ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست بن به‌
قورئان وسوونه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌ سود وه‌ربگرن
له‌ هه‌موو مه‌زهه‌به‌ فیقهییه‌كان به‌ بێ ده‌مارگیرى بۆكه‌سیان، وه‌ بۆزیاتر شاره‌زابوون
له‌ وته‌ى پێشه‌وایانى به‌رِێز سه‌باره‌ت به‌ ئامۆژگارییه‌ زێرِینه‌كانیان
بۆموسڵمانان بگه‌رِێوه‌ بۆ(پێشه‌كى كتابى (چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌
وسلم)ى شێخ ئه‌لبانى ) وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






مامۆستا
ئه‌گه‌ر ژنم نه‌بێت و ده‌ستیشم نه‌كه‌وێت چى بكه‌م باشه‌؟؟
برسيار/


وەڵام:


ژنت
ده‌ست ناكه‌وێت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌باره‌ت نییه‌؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌
به‌رِۆژوو بیت ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌باره‌ت هه‌یه‌و ژن نییه ‌ئه‌مه‌ بێچه‌وانه‌ى
واقیعه‌و داواله‌كه‌سانێكى نزیك خۆت بكه‌كارئاسانیت بۆبكه‌ن ویارمه‌تیت بده‌ن له‌هه‌ڵبژاردنێكى
ئافره‌تێكى دیندارو به‌رِه‌وشت ، خوا بۆت ئاسان بكات ان شاءالله
.
به‌رێز/ م.
صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌و






ئایا
ده‌بێت بێش نان خواردن بڵێت (بسم الله) یان (بسم الله الرحمن الرحیم)؟؟



وەڵام:


بێش
خواردن وخواردنه‌وه‌ده‌بێت بڵێت بسم الله چونكه ‌بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)
فه‌رموویه‌تى (سم الله وكل بیمنیك وكل مما یلیك) متفق علیه‌، واتا (بڵێ بسم الله
وبه‌ده‌ستى رِاست بخۆ وله‌بێش خۆته‌وه‌بخۆ؟



ئایا
سوننه‌ته‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌بانگ ده‌دات قامه‌تیش بكات یان باشتروایه‌ئه‌وه‌ى كه‌بانگ
ده‌دات قامه‌تیش بكات؟؟؟؟



وەڵام:


باشتروایه‌ئه‌وه‌ى
بانگ ئه‌دات هه‌رئه‌ویش قامه‌ت بكات ، چونكه‌له‌سه‌رده‌مى بێغه‌مبه‌ردا(صلى الله
علیه‌وسلم
) وابووه‌،به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێكى تریش
قامه‌ت بكات دروسته‌وئاساییه‌چونكه‌ئه‌و حه‌دیسانه‌ى كه‌هاتوونه‌(من اذن فهو یقیم)
و(من أذن فلیقم) هیچیان صه‌حیح نین
.





برسيار
/جارێكیان یه‌كێك به‌منى وت بۆچى حه‌قه‌كه‌زانایانى كافر بچنه‌جه‌هه‌نه‌م له‌كاتێكدا
ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌یان بێشكه‌ش به‌خه‌ڵكى موسڵمان وكافر كردووه‌وه‌ موسڵمانان له‌چاو
ئه‌وان هیچ شتێكى وایان نه‌كردووه‌بۆ خزمه‌تى كۆمه‌ڵگا وه‌كو دروستكردنى ته‌له‌فۆن
یان دۆزینه‌وه‌ى كاره‌با بۆجى حه‌قه‌بچنه‌به‌هه‌شت؟ من جیم جواب دابایه‌وه‌؟



وەڵام:


مه‌رجێكى
سه‌ره‌كى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌لاى خواى گه‌وره‌ئیمان هێنانه‌،جاهه‌ركه‌سێك كه‌ئیماندارنه‌بێت
ئه‌وه‌خواى گه‌وره‌هیچ كردارێكى لێ وه‌رناگیرێت وه‌كو ده‌فه‌رموێت (ولو أشركوا
لحبط عنهم ماكانوا یعملون) واتا(ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیان بۆخوا برِیاربدایه‌ئه‌وه‌كرده‌وه‌كانیان
به‌تاڵ ده‌بۆوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌كافرانه‌كه‌ئه‌و داهێنانانه‌ده‌كه‌ن
بۆناوبانگ ده‌ركردن ودونیا ده‌یكه‌ن نه‌ك بۆخواو قیامه‌ت، وه‌له‌دونیا باداشت وه‌رده‌گرن
وناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن ، جاكه‌سێك كه‌خۆى بۆقیامه‌ت هه‌وڵ نه‌دات ومه‌به‌ستى به‌هه‌شت
نه‌بێت بۆكه‌سێكى ترله‌جیاتى ئه‌و داواى به‌هه‌شتى بۆبكات؟؟؟هه‌روه‌ها نه‌ك خواى
گه‌وره‌كرده‌وه‌ى چاك له‌كافروه‌رناگرێت به‌ڵكو ئه‌گه‌ر موسڵمانیش هه‌ركردارێكى
چاك بكات مه‌به‌ستى رِه‌زامه‌ندى خواو به‌هه‌شت نه‌بێت ئه‌وه‌خوا لێى وه‌رناگرێت
ونایخاته‌به‌هه‌شته‌وه‌به‌ڵكو ده‌یكاته‌دۆزه‌خه‌وه‌، وه‌كو ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه‌ئاگرى
دۆزه‌خیان بێ داخ ده‌كرێت كه‌موسڵمان بوونه‌وكرده‌وه‌ى چاكیان ئه‌نجام داوه‌به‌لام
نییه‌ت ومه‌به‌ستیان خوانه‌بووه‌وناوبانگ ودونیابووه‌(یه‌كێكیان جیهادى كردووه‌تا
كوژراوه‌، یه‌كێكیان باره‌ى به‌خشیووه‌، یه‌كێكیان زانستى بلاوكردۆته‌وه‌
).
به‌رێز/ م.
صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






من
هەندێک جار نوێژی بەیانیم ئەجێ وە کاتژمێریش دائەنێمەوە وە کاتێک کاتژمێرەکە جەرەس
لێ ئەدات هەڵئەستمەوەو ئەیکوژێنمەوە ڕێک خەوم لێ ئەکەوێتەوە. چارەسەر چییە بۆئەمە؟



وەڵام:


چاره‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه‌ كه ‌شه‌و زوو بخه‌ویت بۆئه‌وه‌ى تێربخه‌ویت بۆنوێژى به‌یانى به‌خه‌به‌ر
بێت هه‌روه‌ها به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ بخه‌وه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ ئێواران كه‌م بخۆیت.وه‌به‌كه‌سێك
بڵێ با خه‌به‌رت بكاته‌وه‌ یان هاورێكانت چه‌ند جارێك زه‌نگت بۆلێ بده‌ن تا به‌خه‌به‌ر
دێیت وه‌دوعا بكه‌ ان شاءالله خوا یارمه‌تیت ئه‌دات
.


ساردى
كۆكا كۆلا كوناحه بیخۆیت؟
برسيار/


وەڵام:


نه‌بیستراوه‌هیچ
كام له‌زانایان بڵێت حه‌رامه‌بۆیه‌به‌حه‌لاڵى ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش
نییه‌كه‌بیسه‌لمێنێت كه‌رِۆنى به‌رازى تێ بكرێت ، وه‌له‌ولاتى موسڵمانان دروست ده‌كرێت
نه‌ك له‌ناوكافرانه‌وه‌بۆمان بێت تا گومان بۆخه‌ڵك دروست بكه‌ین
.
به‌رێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌



زه‌كاتى
باوك بۆ كورِى دروسته‌؟؟



وەڵام:


به‌ڵێ
دروسته‌ بۆباوك زه‌كات بدات به‌كورِى خۆى، به‌لام بۆكورِدروست نییه‌ زه‌كات بدات
به‌دایك وباوكى چونكه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كورِ كه‌نه‌فه‌قه‌ى دایك وباوكى بكات
.





من
پیاوه‌كه‌م رِیشداره‌ هه‌مووجارێك كه‌ ماچم ده‌كات زۆر ئازارم ده‌دات وشوێنه‌كه‌ى
سورده‌بێته‌وه‌ و وه‌كو حه‌ساسییه‌ى لێدێت ئایا گوناهبار ده‌بم پێی بڵێم رِیشى
بتاشێت؟؟



وەڵام:


نابێت
داواى رِیشتاشینى لێ بكه‌یت چونكه‌ هه‌ردووكتان تاوانبار ده‌بن به‌لام ده‌توانێت
چاره‌سه‌ربه‌كاربهێنیت بۆحه‌ساسییه‌كه‌ت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






من
مامۆستاى ئینگلیزیم به‌ته‌له‌به‌كانم وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌ كورسى له‌به‌ربكه‌ن
هه‌ریه‌كه‌و 10 ده‌ره‌جه‌تان ده‌ده‌مێ ئایا گوناهبار نابم چونكه‌ ده‌رسى خۆم نییه‌؟؟



وەڵام:


مامۆستا
سه‌ربه‌سته ‌له‌ده‌رسى خۆی وده‌توانێت بۆكارى باشى ده‌ره‌جه‌ به‌خوێندكاره‌كانى
بدات، جارى واهه‌یه‌خوێندكار له‌وه‌رزشدا ده‌یبه‌نه‌وه‌ مامۆستا ده‌ره‌جه‌یان ده‌داتێ
، جارى وا هه‌یه‌ به‌شدارى له‌ خاوێنكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌دا ده‌كه‌ن مامۆستا وه‌كو
هاندان ده‌ره‌جه‌یان ده‌داتێ ، به‌لام (10) ده‌ره‌جه‌ زۆره‌ با (5) ده‌ره‌جه‌ بێت
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم






من
عریفم ئایا به‌ ظابتكه‌م بڵێم سه‌یدى جائیزه‌؟؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ پێى ده‌ڵێى گه‌وره‌م
(سه‌یدی) كه‌سێكى زاناوخواپه‌رست
وخواناس بێت ئه‌وا دروسته‌ پێى بڵێیت گه‌وره‌م (سه‌یدى) له‌به‌ر زانیارى وچاكه‌كارییه‌كه‌ى،
به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێكى فاسق وفاجروخراپه‌كاروخوانه‌ناس بێت ئه‌وه‌ دروست نییه‌
پێى بڵێیت گه‌وره‌م (سه‌یدی) مه‌گه‌ر له‌وه‌ بترسیت كه‌ زیانت پێ بگه‌یه‌نێت وله‌ترسا
پێى بڵێت
.





من
ته‌له‌به‌م دواى نیوه‌رِۆ ده‌چم بۆمه‌كته‌ب نوێژى عه‌سر ئه‌ده‌مه‌ دواى نیوه‌رِۆ
ئایه‌ قه‌بوڵه‌؟
برسيار /:


وەڵام:


ئه‌گه‌رمه‌به‌ستت
جه‌مع كردن بێت له‌شارى خۆت به‌هۆى مه‌كته‌ب به‌رده‌وام بیكه‌یت ئه‌وا له‌هیچ
زانایه‌كم نه‌بیستووه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ رِێگا بدات، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست نوێژ بشۆریت
وله‌مه‌كته‌ب نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت له‌كاتى پشودا ئه‌گه‌رفریا نه‌كه‌ویت له‌ماڵه‌وه‌
بیكه‌یت
.





من
له‌گه‌ڵ كافردا ئیش ده‌كه‌م هه‌ندێك جار شرینى وخواردنم بۆده‌هێنن ئایا حه‌لاڵه‌
بیخۆم؟؟؟ سوپاس
برسيار/


وەڵام:


ئه‌و
خواردنه‌ى كه‌ كافربۆت ده‌هێنێت دروسته‌ بیخۆیت به‌دوو مه‌رج ، یه‌كه‌م : خواردنه‌كه‌
له‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا حه‌لاڵ بێت وحه‌رام نه‌بێت ، دووه‌م: په‌یوه‌ندى به‌بۆنه‌یه‌كى
ناشه‌رعییه‌وه‌ نه‌بێت ، به‌م دوومه‌رجه‌ دروسته‌ بیخۆیت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله علیه‌ وسلم)دیارى له‌جوله‌كه‌ وه‌رگرتووه‌وخواردویه‌تى ، وه‌كو له‌خه‌یبه‌ر
ئافره‌تێكى جوله‌كه‌ مه‌رِێكى برژاوى بۆپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) هێنا و
لێى خوارد به‌لام جبریل علیه‌ سلام ئاگادارى كرده‌وه‌ كه‌ ژه‌هرى تێ كردووه‌ نه‌یخوات.ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر ژه‌هره‌كه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌یخوارد
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






برسيار/بەڵێ‌
لەخوا بەزیا بێت لە مامۆستایانی سەربەرزوو حەق بێژی سەلەفیانم بیستووە كە دوو
رەكەئاتی بێش جومعە بیدعەیە بەڵام من كە لەمزگەوت نایكەم هەندێك بیاوی بەتەمەن بێم
دەڵێن بۆَ ئەو نوێژە ناكەی یەعنی تۆ لە ئێمە زیرەك تری ؟! واتە بە سووكایەتیەوە
وام بێ دەڵێن من بەڵگەیەكی حاشا هەڵ نەگرم دەوێت كە جوابیان بەمەوە كه ئەم نوێژە
بیدعەیە



وەڵام:


ئه‌و
ركاته‌ى له‌پێش جومعه‌ ده‌كرێت بیدعه‌یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)
نه‌یكردووه‌ به‌ڵكو ئه‌م دوورِكاته‌ له‌ نێوان دووبانگه‌كه‌ ده‌كریِ وه‌له‌ سه‌رده‌م
پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ رۆژى جومعه‌دا دووبانگ نه‌دراوه‌ به‌ڵكو
ته‌نها یه‌ك بانگ هه‌بووه‌ وه‌كه‌تۆ نایكه‌یت پێت ده‌ڵێن ئایا تۆله‌ ئێمه‌ زیره‌كترى
تۆش پێیان بڵى ئایا ئێوه‌له‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) وهاوه‌ڵان زیره‌كترن
كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ نى یه‌ ئه‌وان پێش نوێژى جومعه‌ دوو رِكعاتیان كردبێت بۆچى پێش
نوێژى به‌یانى فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌؟پێشنوێژى نیوه‌رِۆ وپاشى له‌سه‌رى
هاتووه‌، پێش عه‌سروپێش مه‌غریب ودواى مه‌غریب وپێش عیشا ودواى عیشا له‌سه‌رى
هاتووه‌ نوێژى ویتر چێشتته‌نگاو خۆرگیران ومانگ گیران وجه‌ژنو نوێژه‌ بارانه‌ فه‌رمووده‌ى
له‌سه‌رهاتووه‌، ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێش نوێژى جومعه‌ هه‌یه‌ بۆچى فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر
نه‌هاتووه‌؟؟به‌لام ئه‌سه‌ر زۆره‌ له‌هاوه‌لاَن كه‌ رِۆژى جومعه‌ هاتونه‌ته‌ مزگه‌وت
زوو هاتونه‌، هه‌بووه‌ هه‌شت رِكعاته‌ هه‌بووه‌ ده‌ رِكعاتى كردووه‌ ،هه‌بووه‌
دوانزه‌ رِكعاتى كردووه‌ ، واتا به‌رِه‌هایى كه‌ هاتیته‌ مزگه‌وت له‌رِۆژى جومعه‌
چه‌ند رِكعات ده‌كه‌یترِێگه‌ت پێ دراوه‌ وخێرت ده‌گات به‌لام هه‌موو خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه‌
هه‌ڵسێت دوو رِكعات بكات به‌ناو سوننه‌تى جومعه‌ ئه‌مه‌یان نییه‌و بیدعه‌یه‌
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






ئایا
صەڵاواتی بێش بانگ و دوای بانگ كە موئەزن دەیدات بیدعەیە ؟



وەڵام:


سه‌لاوات
دان له‌ پێش وپاشى بانگ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌بووه‌ ،
بۆیه‌ ئێمه‌ش نابێت تایبه‌تى بكه‌ین به‌ پێش بانگ ودواى بانگ ، به‌لاَم سه‌لاَوات
فه‌رزڵى زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ركاتێكى تردا ده‌توانیت سه‌لاوات لێبده‌یت به‌تایبه‌تى
له‌شه‌و رِۆژى هه‌ینیدا فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى له‌سه‌ر هاتووه‌
.





برسيار/:مامۆستا
گیان كاتێك لە شوێنێكدا وەك لە تەعزییە یاخووت لە دوای هەموو بانگەكان دەڵێن (
الفاتحة ) ئایا ئێمە فاتیحە بدەین ؟

-
ئایا لەچ
كاتێكدا فاتیحە دەدرێت و چۆت بیدەین واتە هەدییەی بكەین ؟

-
ئایا
فاتیحە بۆ مردوو دەچێت ؟



وەڵام:


هیچ
فه‌رمووده‌یه‌كى صحیح نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)بۆته‌عزییه‌و سه‌ره‌خۆشى
كردن وتبێتى (الفاتیحة‌) یاخود له‌دواى بانگ وترابێت الفاتحة‌ یاخود فاتیحه‌ى
بۆمردوو هه‌دییه‌ كردبێت ، كه‌ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه‌ وسلم) نه‌یكردبێت
نابێت ئێمه‌یش بیكه‌ین ، ئه‌گه‌ر بیكه‌ین زیره‌كترنین له‌دیندا ، وه‌ له‌ویش خواپه‌رسترو
له‌خواترستر نین وه‌ ئێمه‌ دین له‌ وه‌وه‌ وه‌رده‌گرین هه‌رعیباده‌تێك ئه‌و
كردبێتى وه‌ فه‌رمانى پێ كردبێت وه‌ هانى دابێتیت ئه‌وه‌ ئێمه‌ش پێویسته‌ له‌سه‌رمان
بیكه‌ین به‌لاَم ئه‌وه‌یشى كه‌ نه‌یكردبێت نابێت ئێمه‌ له‌خۆمانه‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌
ئه‌نجامى بده‌ین چونكه‌ ده‌فه‌رموێت (من أحدث فی أمرنا هذا مالیس منه فهو رد) ،
واتا ( هه‌ركه‌سێك شتێكى تازه‌ عیباده‌تێكى تازه‌ بێنێته‌ ناو ئه‌و دینه‌ى ئێمه‌وه‌
كه‌ خۆى تیایدا نه‌بوبێت ئه‌وه‌ لێى وه‌رناگیرێت).رِه‌د ده‌كرێته‌وه‌ بۆسه‌رى
.


به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






مامۆستاى
به‌رِێز ئایا كرِینى سه‌یاره‌ى علوج حه‌رامه‌ یان نا بارك الله فیكم؟؟
برسيار/


وەڵام:


سه‌یاره‌ى
علوج خۆتى لێ بپارێزه‌ومه‌یكره‌ باشتره‌ ، چونكه‌ ئه‌و سه‌یارانه‌ له‌ئه‌سڵدا
دزراون جا له‌حكومه‌ت یاخود له‌خه‌ڵكى ، مرۆڤى دیندار پێویسته‌ خۆى له‌و شتانه‌
بپارێزێت چونكه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ده‌بێت وله‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكى گومانى
ئه‌وه‌ ببات كه‌ خۆت دزیبێتت نه‌ك كرِیبێتت
.


برسيار
/من خانوویه‌كم هه‌یه‌ بایى دوو ده‌فته‌ره‌ داومه‌ به‌كرێ ساڵێك 1600000دینارم وه‌رگرتووه‌
ئایا زه‌كاتى ئه‌كه‌وێ؟؟



وەڵام:


ئه‌م
پاره‌یه‌ ده‌خه‌یته‌ سه‌رپاره‌كانى ترت ئه‌گه‌ر هه‌تبێت وهه‌مووى نۆزده‌ مسقاڵ
ونیو ئاڵتون عه‌یار (21)ت بۆبكات وساڵێكى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِ بێت ئه‌وا زه‌كاتى
ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته‌ ئه‌م برِه‌ ئه‌وا زه‌كاتى تێدانییه‌
.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

وردة كول رد: كيتابى: كؤمةليك فةتواى شةرعى بؤ قوتابى بةريز

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء أبريل 03, 2013 6:29 pm

برسيار/حیكمه‌ت
چییه‌كه‌نوێژ دوباره‌ بكرێته‌وه‌كه‌ كاتێك سه‌گى رِه‌ش یان ئافره‌تى بالغ یان
گوێدرێژ به‌ پێشتدا تێبپه‌رِن؟؟؟



وەڵام





سةرجاوةى ئةم كؤم كرنةويه سايتى سورجى بؤ هةمووان :


حیكمه‌ت
ئه‌وه‌یه‌ والله أعلم كه‌ سه‌گى رِه‌ش و گوێدرێژ ترسناكن ومرۆڤ داڵغه‌ى لاى نوێژه‌كه‌ى
نامێنێت وه‌ ئافره‌تى باڵغیش سه‌رنجى پیاو رِاده‌كێشێت، هه‌رچه‌ند (جمهور) ده‌ڵێن
نوێژه‌كه‌ به‌تاڵ نابێته‌وه‌ ، ته‌نها پاداشته‌كه‌ى كه‌م ده‌كات ، به‌لاَم ئیمامى
ئه‌حمه‌د فه‌رمویه‌تى نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا
(صلى
الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (سه‌گى رِه‌ش ) شه‌یتانه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌یه‌ له‌
زانایان ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ مه‌نسوخه‌ به‌ فه‌رمووده‌ى عائیشه‌ كه‌
رِاكشابوو له‌ پێش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)كه‌ نوێژى ده‌كرد وه‌كو له‌
مسلم وبخاریدا هاتووه‌
.


ئایا
حوكمى (اسبال) پۆشاك شۆرِى بۆپیاوان چى یه‌؟؟ تكایه‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌؟



وەڵام:


پۆشاك
شۆرِى سه‌باره‌ت به‌ پیاوان حه‌رامه‌ له‌خوار
(كه‌عبه‌وه‌)بێت (دوو ئێسكه‌ خرِه‌كه‌ى
پێ) وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر هاتووه‌ له‌وانه‌ : پێغه‌مبه‌ر(صلى الله
علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى
(وإیاك وإسبال الإزار فإنها من المخیلة‌
، و إن الله لا یحب المخیلة‌
) سلسیلة‌ الأحادیث الصحیحة‌ .3/183
واتا (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ پۆشاك درێژى ، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ خۆبه‌گه‌وره‌
زانینه‌وه‌یه‌ وه‌ خواى گه‌وره‌ش خۆ به‌گه‌وره‌زانى خۆش ناوێت). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى
( ما أسفل الكعبین من الإزار ففی النار) صحیح الجامع 5529.واتا ( ئه‌وه‌ى پۆشاكى
بكه‌وێته‌وه‌ ژێر قوله‌ پێیه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئاگردایه‌ ). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى
( لا ینظرالله یوم القیامة‌ الى من جر ثوبه خیلاء) البخارى ومسلم واتا ( له‌ رِۆژى
قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ ته‌ماشاى كه‌سێك ناكات كه‌ بۆلوت به‌رزى پۆشاكه‌كه‌ى
شۆرِكردبێته‌وه‌
).
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم ولامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979



له‌
كاتى خۆ شوشتن ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن دروسته‌
برسيار/


وەڵام:


به‌ڵێ
سوننه‌ته‌ له‌ پێش غوسڵ ده‌ركردن ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگریت
.


برسيار/ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له‌ناو نوێژدابێت وبیه‌وی باى لێبه‌ر بێت به‌ڵام نه‌هێڵێ بایه‌كه‌ بێته‌ ده‌رێ
واته‌ خۆى توند بكات وپاش ئه‌وه‌ى نه‌یهێشت بایه‌كه‌ بێته‌ده‌رى نه‌ بۆنى كردو نه‌
گوێى له‌ده‌نگ بوو ئه‌واده‌ست نوێژى كه‌سه‌كه‌ ده‌شكێ؟؟



وەڵام:


نه‌خێر
ده‌ست نوێژ ناشكێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و شێوازه‌ ته‌نگاوبێت نابێت نوێژ بكات
به‌و حاڵه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست نوێژ تازه‌ بكاته‌وه‌ ، پاشان نوێژ بكات ،
چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا صلاة‌ بحضرة‌ الطعام
ولا وهو یدامغه الأخبثان). صحیح الجامع / 7509 واتا ( نوێژ نابێت بكرێت كه‌ خواردن
ئاماده‌بێت هه‌روه‌ها نابێت بكرێت كه‌ مرۆڤ ته‌نگاوبێت
).





برسيار/نه‌خۆشى
كۆڵۆنم هه‌یه‌،به‌رده‌وام ده‌ستنوێژم ده‌شكێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتى نوێژدا ، من
زۆربه‌ى نوێژه‌كانیشم له‌ مزگه‌وت ده‌كه‌م ، جارى وا هه‌یه‌ له‌ناو نوێژى جه‌ماعه‌ت
وام لێدێت به‌ده‌ست خۆم نییه‌وناتوانم رِابگرم ، ئایا حوكمى من چییه‌ بۆئه‌م نوێژه‌
ئایا دروسته‌ یان نا؟؟ رِێگه‌چاره‌ چییه‌؟؟

جارى وا هه‌یه‌
دڵم پێى توند ده‌بێت ده‌ڵێم نوێژ هه‌رنه‌كه‌م باشتره‌ ده‌ترسم قبوڵ نه‌بێت . خواى
گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌
.


وەڵام:


چاره‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست نوێژت شۆرى رِاسته‌وخۆ نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت وچاوه‌رِوان نه‌بیت
ئه‌گه‌ر له‌كاتى نوێژیشدا هاته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ زه‌ره‌رى نییه‌ وان شاءالله
نوێژه‌كه‌ت ته‌واوه‌ ، چونكه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ت له‌توانادا هه‌یه‌ وده‌سه‌لاَتت
نییه‌ ، خواى گه‌وره‌ش داواله‌هیچ كه‌س ناكات به‌گوێره‌ى تواناى خۆى نه‌بێت ( لا
یكلف الله نفسا إلا وسعها) ، به‌لام ده‌بێت بۆهه‌رنوێژێك ده‌ست نوێژ تازه‌ بكه‌یته‌وه‌
، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پزیشكى پسپۆرِ بكه‌ له‌و بواره‌دا به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ شیفات
بدات ان شاءالله
.





ئایا
سوننه‌تى خوتبه‌ى دوای بانگى یه‌كه‌م دروسته‌ یان نا؟؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت ئه‌و دوو ركعاته‌یه‌ كه‌ له‌دواى بانگى یه‌كه‌م ده‌كرێت و ده‌وتریت
(صلوا سنة‌ الجمعة‌ یرحمنا ویرحمكم الله) كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێكه‌وه‌ هه‌ڵده‌سن وده‌یكه‌ن
ئه‌وه‌ كارێكى داهێنراوى بیدعییه‌ وپێچه‌وانه‌ى سوننه‌ت وشه‌رعى خوایه‌ ، به‌لاَم
ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆخۆى به‌ته‌نها نوێژى سوونه‌ت بكات تا ئه‌و كاته‌ى كه‌
وتارخوێن ده‌ست ده‌كات به‌ وتاردان
).
به‌رِێز/
سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌ر وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌
.





برسيار/جگه‌ره‌
كێشان حه‌رامه‌؟؟ به‌ڵگه‌ چییه‌ بۆئه‌وه‌؟؟ پاشان فتواى زانایان چییه‌ له‌سه‌رى
تكایه‌ زۆر به‌رِوونى وه‌لاَمم بده‌نه‌وه‌؟؟



وەڵام:


جگه‌ره‌
كێشان حه‌رامه‌ وچونكه‌ ده‌چێته‌ ژێر ئه‌م به‌ڵگانه‌وه‌
:
-
خواى گه‌وره‌
فه‌رموویه‌تى ( ویحل لهم الطیبات ویحریم علیهم الخبائث
) ، واتا ( خواى گه‌وره‌ شته‌ پاكه‌كانیان بۆحه‌لاَڵ ده‌كات ، وه‌شته‌
پیسه‌كانیان له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات ) جگه‌ره‌ش شتێكى پیسه‌
.
-
پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا ضرر ولا ضرار) صحیح الجامع 7517.واتا (
نه‌زیان له‌خۆت بده‌ نه‌زیان له‌ خه‌ڵكى ) جگه‌ره‌ كێشان زیان گه‌یاندنه‌ به‌خۆت
وخه‌ڵك
.
-
هه‌روه‌ها
فه‌رمویه‌تى (وكره لكم قیل وقال وكثرة‌ السؤال واضاعة‌ المال
) رواه البخارى. واتا (خواى گه‌وره‌ سێ
شتى پێ ناخۆشه‌ بۆئێوه‌ ........ وه‌ به‌ فیرۆدانى ماڵ) جگه‌ره‌كێشانیش به‌فیرۆدانى
ماڵه‌
.
-
هه‌روه‌ها
(اللجنة الدائمة‌ للبحوث العلمیة‌ والإفتاء) فه‌توایان داوه‌ به‌حه‌رامێتى ، هه‌روه‌ها
شێخ بن بازو شێخ عثیمین وشێخ فه‌وزان فه‌تواى حه‌رامێتیان داوه‌
..


ئایا
چاندنه‌وه‌ى موى سه‌ر به‌نه‌شته‌رگه‌رى دروسته‌؟ تكایه‌به‌زوویى وڵامم بده‌نه‌وه‌
خواى گه‌وره‌ پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌
.


وەڵام:


به‌ڵێ
دروسته‌ ، چونكه‌ ئه‌مه‌ قژى ده‌ست كرد نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)
نه‌فره‌ت له‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌رى ، به‌ڵكو قژى خۆیه‌تى و زه‌رعى
ده‌كات وپاشان ده‌رده‌چێته‌وه‌
.
به‌رِێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م



ه‌گشتى
مامۆستایانى سه‌له‌فى رِاو بۆچوونیان چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مامۆستایانه‌ى خواره‌وه‌

1-
مامۆستا
عبدالكریمى مدریس : ئایا ئه‌م مامۆستایه‌ وتارو و كتێبه‌كانى تاچه‌ند له‌سه‌ر سونه‌تى
پێغه‌مبه‌ره‌ ( صلى الله و علیه‌ وسلم
)
2-
مامۆستا
بشیر خلیل حداد : ئایا ئه‌م مامۆستایه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌فیه‌ یاخود سه‌له‌فى
نییه‌ وه‌به‌گشتى مامۆستایانى سه‌له‌فى رِاوبۆچوونیان چیه‌ له‌سه‌ر وتاره‌كانى كۆن
و ئێستا؟؟؟



وەڵام:


سه‌باره‌ت
به‌و مامۆستایانه‌ى كه‌ باست كردوون له‌سه‌رمه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالح نین وله‌ عه‌قیده‌دا
ئه‌شعه‌رین
.





نوێژكردن
به‌ پانتۆر یان تراكسووت دروسته‌ بۆ ئافره‌تان؟؟؟



وەڵام:


یه‌كێك
له‌مه‌رجه‌كانى رِاستى ودروستێتى نوێژ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئافره‌ت پۆشاكێك له‌به‌ربكات
وبپۆشێت كه‌ هه‌مووله‌شى داپۆشێت ، ده‌بێت فراوان بێت وته‌سك نه‌بێت ، ئه‌ستور بێت
وته‌نك نه‌بێت ، درێژبێت وكورت نه‌بێت ، به‌لام پانتۆڵ ته‌سكه‌و فراوان نییه‌ هه‌روه‌ها
تراسكۆتیش وه‌ ئه‌م مه‌رجه‌ جێ به‌جێ نابێت پێیان ، هه‌روه‌ها شێخ عوسه‌یمین (رِه‌حمه‌تى
خواى لێ بێت) له‌ كتابى (لقاء الباب المفتوح
) ده‌فه‌رموێت (به‌دروستى نازانم ئافره‌ت
به‌پانتۆڵه‌وه‌ نوێژ بكات هه‌روه‌ها بۆجگه‌ له‌نوێژیش به‌دروستى نازانم بۆیه‌ با نوێژى
پێوه‌ نه‌كات ، وه‌ هه‌یه‌ له‌ زانایان فه‌رموویه‌تى ( هه‌ركه‌سێك به‌ پۆشاكێكى حه‌رامه‌وه‌
نوێژ بكات نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌، بۆیه‌ نوێژى ئافره‌ت به‌ پانتۆڵه‌وه‌ به‌تاڵه‌
).





به‌رِێزان
هه‌ندێ كه‌س هه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌م دینه‌ كۆنه‌ وه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نابێت
.ئایا
هیچ بابه‌تێكتان لایه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ؟سوباس بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌تان؟



وەڵام:


هه‌ركه‌سێك
بڵێت ئه‌م دینه‌ كۆنه‌و بۆئه‌م سه‌رده‌مه‌ ناگونجێت ئه‌وا كافرده‌بێت وله‌ئیسلام
ده‌رده‌چێت چونكه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئانى به‌درۆ زانیوه‌ وخۆى له‌خوا به‌زاناترزانیوه‌
.. ئه‌م
بابه‌ته‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه‌ ناتوانین به‌ته‌فصیلى باسى بكه‌ین به‌س ئامۆژگاریت
ده‌كه‌م ئه‌م په‌رتووكه‌ى به‌رِێز / م.عبداللطیف بخوێنیته‌وه‌ كه‌ (عه‌لمانییه‌ت)
كه‌ زۆر به‌سوده‌و وه‌لامى گونجاوت ده‌ست ده‌كه‌وێت ان شاءالله، یاخود ته‌فسیرى
ئایه‌ته‌كانى حوكم كردن به‌قورئان له‌ ته‌فسیرى زانایانى ئیسلام
...





برسيار
/ئێمه‌ كرێچین و دوو منداڵمان هه‌یه‌ یه‌كیان بۆ4 ساڵ ده‌چێت و ئه‌وه‌ى تر 8 مانگ
حه‌زده‌كه‌ین بچین بۆ عومره‌ به‌ڵام خه‌ڵك ده‌ڵێت كرێچین نابێت به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ین
به پاره‌ ئه‌گه‌ر بتوانین بیكرِین بو ئه‌وه‌ى بچین ئایه‌ ده‌بێت بچین كه‌ توانیمان
وابكه‌ین. جزاكما الله خیرا
.


وەڵام:


ئه‌گه‌ر
قه‌رزاربن نابێت بچن بۆعه‌مره‌ به‌ڵكو ده‌بێت جارێ قه‌رزى خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌ پاشان
بچن بۆعه‌مره‌ ، به‌لام ئه‌گه‌ر قه‌رزارنه‌بن وتواناى عومره‌ كردنتان هه‌بێت ئه‌وا
ده‌توانن بچن بۆعومره‌
..





برسيار/سه‌لامى
خواتان لێبێت ئایا خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌ناو موبایل به‌خه‌تمى قورئان حسابه‌ ئه‌گه‌ر
ده‌ست نوێژت هه‌بێت؟



وەڵام:


خه‌تم
واتا قورئان بخوێنیت له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایى ئیتر ئایه‌ له‌سه‌رقورئان بێت یان
له‌سه‌ر موبایل یان سی دى وته‌له‌فزیۆن یان له‌به‌ربیخوێنیت یاخود هه‌رشێوازێكى تر
، هه‌رچه‌نده‌ باشتر وایه‌ له‌سه‌ر قورئانه‌كه‌ بیخوێنیت
..





ئایا
خوێندنی سوره‌تی (یس) به‌سه‌ر نه‌خۆشدا سونه‌ته‌ یان نا؟؟؟



وەڵام:


ئه‌و
فه‌رموودانه‌ى كه‌ باسى خوێندنى سوره‌تى )یس
( ده‌كات به‌سه‌رنه‌خۆش له‌سه‌ره‌مه‌رگدا
هیچیان صه‌حیح نین وهه‌موویان لاوازن ، بۆزانیارى زیاتر ده‌توانى ته‌ماشاى (ضعیف
ابن ماجة‌ 1448،ضعیف الجامع الصغیر 1072 ، المشكاة‌ 1622 ، الارواء 688)بكه‌یت..
به‌لام پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لقنوا موتاكم لااله‌
الاالله) صحیح الجامع5148، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك دوا وته‌ى كه‌ له‌دونیا ده‌ربچێت
(لاإله‌ إلا الله ) بێت ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌..(من كان اخر كلامه‌ لاإله‌إلاالله
دخل الجنة‌)صحیح الجامع الصغیر
.
به‌رێز/
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979






برسيار/خانومان
كرِیوه‌ . له‌دیكۆرى ده‌ره‌ره‌ له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌دا له‌سه‌ر كاشى یه‌كان كه‌
لكێنراوه‌ به‌ دیواره‌ كه‌وه‌ ئایه‌ته‌كانى(معوذتین ) و ( آیة‌ الكرسی ) و ( قل هو
الله احد) نوسراوه‌
. ئایا لاى نه‌به‌ین گوناهبار نابین ؟


وەڵام:


هه‌ڵواسینى
ئایه‌ت به‌دیواره‌وه‌ دروست نییه‌ چونكه‌ هاوه‌لان (خوا لێیان رِازى بێت) له‌سه‌رده‌مى
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) هیچ ئایه‌تێكیان به‌دیواره‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسیوه‌
بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش شوێن ئه‌وان بكه‌وین وهه‌ڵى نه‌واسین كه‌ خانوتان كرِیوه‌
وپێش ئێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌ باشتر وایه‌ دایپۆشن یاخود ئه‌و كاشییه‌ بگۆرِن
).





پرسیارێك
بێزه‌حمه‌ت له‌ نویژى جه‌ماعه‌تدا كاتێك ئیمام فاتیحه‌ ده‌خوێنێ ته‌واوئه‌بێت دواى
ئه‌وه‌ قورئان ئه‌خوێنێ ئایا من گوێ له‌ قورئانه‌كه‌ بگرم یان فاتیحه‌كه‌ى خۆم
بخوێنم.؟



وەڵام:


سه‌باره‌ت
به‌خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ نوێژه‌ئاشكراكان كه‌ ئیمام به‌رزپێش نوێژى ده‌كات
(رِكعاتى یه‌كه‌م ودووه‌مى به‌یانى ومه‌غریب وعیشا) ئایا مأموم فاتیحه‌ ده‌خوێنێت
یاخود ته‌نها گوێ ده‌گرێت؟؟ زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ زانایانى حیجاز وه‌كو شێخ
بن بازو شێخ عوسه‌یمین ده‌ڵێن (ده‌بێت بیخوێنیت) چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌
وسلم) فه‌رموویه‌تى (لا صلاة‌ لمن لم یقرأ بفاتحة الكتاب) متفق علیه‌.واتا ( نوێژ
نی یه‌ بۆكه‌سێك كه‌ فاتیحه‌ى تێدا نه‌خوێنێت
).
به‌لام هه‌یه‌
له‌زانایانى تر ده‌ڵێن فاتیحه‌ ناخوێنێت وته‌نها گوێ له‌ ئیمام ده‌گرێت، چونكه‌
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( وإذا قرئ القرأن فاستمعوا له‌ وأنصتوا لعلكم تفلحون).
واتا (ئه‌گه‌ر قورئان خوێندرا ئه‌وا گوێ بگرن وبێ ده‌نگ بن به‌ڵكو خوا رِه‌حمتان
پێ بكات. ده‌ڵین ئه‌مه‌ له‌ناو نوێژو ده‌ره‌وه‌ى نوێژ ده‌گرێته‌وه‌.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (من كان له‌ امام فقرأه‌ الامام له قراءة‌
).
واتا (هه‌ركه‌سێك
ئیمامى هه‌بوو له‌ نوێژدا ئه‌وا خوێندنى ئیمامه‌كه‌ له‌جیاتى ئه‌میشه‌ بۆئه‌میشه‌
).
كه‌واته‌
پێویست ناكات ئه‌م فاتیحه‌یه‌ بخوێنیت.هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت
(وإذا
قرأ فانصتوا).واتا (ئه‌گه‌ر ئیمام قورئانى خوێند ئێوه‌ گوێ بگرن
). واتا
(مه‌یخوێنن) ته‌نها گوێ بگرن كه‌ئه‌م بۆچوونه‌ به‌ڵگه‌كان زیاترپاڵپشتى ده‌كه‌ن ،
وه‌ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه‌ ده‌فه‌رموێت: نوێژ بۆكه‌سێك نییه‌ كه‌ فاتیحه‌ى تێدا
نه‌خوێنیت ئه‌وا بۆئه‌و نوێژانه‌یه‌كه‌ ئیمام به‌ده‌نگى نزم ده‌یخوێنێت یاخود مرۆڤ
به‌ته‌نها نوێژ ده‌كات ئه‌وا فاتیحه‌ نه‌خوێنێت نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه‌.به‌لام ئه‌گه‌ر
ئیمام رِاوه‌ستاو بوارى دا ئه‌وا ده‌بێت تۆ له‌و به‌ینه‌دا فاتیحه‌ بخوێنیت..والله
أعلم
.





برسيار
/تكایه‌ بۆم رِوون بكه‌نه‌وه‌ تا چه‌ند دروسته‌ بانگ بدرێت به‌گوێى منداڵدا، چونكه‌
هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن بیدعه‌یه‌؟؟ خوا پاداشتان بداته‌وه‌؟؟؟



وەڵام:


شێخ
ئه‌لبانى (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له‌ (سلسیلة‌ الأحادیث الضعیفة‌) ده‌ڵێت سه‌ره‌تا
حه‌دیسى (أبی رافع)م به‌صه‌حیح زانى سه‌باره‌ت به‌بانگدان به‌ گوێى منداڵدا له‌
(الارواء: 4/400- 4001) به‌لام پاشان بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ضه‌عیفه‌ و (محمد بن یونس
الكریمى
)له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدا كه‌ كه‌سێكى
درۆزنه‌ گه‌رامه‌وه‌ له‌ صحیح كردنه‌كه‌و ئه‌م رِاستییه‌م رِونكرده‌وه‌ له‌
(سلسیلة‌ الأحادیث الضعیفه‌ : ژماره‌
6121) كه‌واته‌ حه‌دیسه‌كه ‌صحیح نییه‌وبانگ
نادرێت به‌ گوێى منداڵدا
.





پرسیارەکە


:


مامۆستا
گیان من ئەم برسیارەم هەیە ئەگەر كەسێك نەتوانێت بۆشاكەكەی كورت بكاتەوە بێگومان
ئەگەر هۆیەكی هەبێت وە من ئێستا ناتوانم بیڵێم ئایا چەندێك كاری چاكە بكەم ئەوا
هەر ناچمە بەهەشت وە خوای گەورە رۆژی قیامەت قسەم لەگەڵ ناكات و سەیرم ناكات وەك و
لە حەدیس دا هاتووە ؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
كه‌سێك پۆشاكه‌كه‌ى (شه‌رواڵ - پانتۆڵ
) كورت نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وا ده‌ڵێین
شایانى سزایه‌ نه‌ك به‌دڵنیاییه‌وه‌ بڵێین توشى سزا ده‌بێت ، چونكه‌ ئه‌وه‌ غه‌یبه‌
وئێمه‌ نایزانین به‌ڵام ده‌ڵێین شایانى سزاى خوایه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر عوزرێكى شه‌رعییان
هه‌بێت به‌ئومێدین خواى گه‌وره‌ به‌عوزر لێى وه‌ربگرێت وئه‌و سزایانه‌ى كه‌باس
كراوه‌ بۆكه‌سێك كه‌ پۆشاكه‌كه‌ى درێژه‌ نه‌یگرێته‌وه‌ ان شاءالله
..





برسيار/ئێمە
لە تەحیات دا شایەتمان دەهێنین و دەڵێین (اشهد ان لا اله الله وان محمدا عبده
ورسوله) ئەی پێغەمبەری خوا (علیه السلام
) چۆن شایەتمانی هێناوە لە نوێژدا؟


وەڵام:


براى
خۆم پێغه‌مبه‌رى خوا "صلى الله علیه و سلم
" سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌ جا له‌
ته‌حیاتی نوێژدا بوبێت یان له‌ وتاره‌كانیدا بوبێت, وه‌ هاوه‌ڵانیشى فێر كردووه‌
كه‌ سه‌ڵاواتى له‌سه‌ر بڵێن و وه‌ شێوازى سه‌ڵاواته‌كه‌شى فێر كردوون، جا ئایا
خواى گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه و سلم" كردووه‌ كه‌
سه‌ڵاوات له‌سه‌ر خۆى بڵێت هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانی به‌ ئیمانداران كردووه‌ (يا
أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلیْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِیمًا
)، لێره‌دا زانایان خیلافیان هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر
پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه و سلم" بگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌لاواتى له‌سه‌ر
خۆى داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ پێش هه‌موو ئیماندارانه‌وه‌ بووه‌ بۆ جيبه‌جي
كردنى فه‌رمانه‌كانى خوا، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ فه‌رمان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ سه‌لاواتى
له‌سه‌ر خۆى داوه‌ جا له‌ ته‌حیاتی نوێژدا بوبێت یان له‌ وتاره‌كانیدا بوبێت، وه‌
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ تیایدا فه‌رمان نه‌كرابێت پێى ئه‌وه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌
كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا "صلى الله علیه و سلم" سه‌لاواتى له‌سه‌ر خۆى داوه‌.
جا پێده‌چێت وه‌كو ئیمانداران ووتوبێتى (اللهم صل علی محمد و على محمد) هه‌روه‌ك
دوعاى بۆ خۆى كردووه‌و فه‌رمویه‌تى: ((اللهم اجعل رزق آل محمد قوتاً)) وه‌ فه‌رمویه‌تى
: ((اللهم تقبل من محمد وآل محمد
))





من
لەم حەدیسە تێناگەم ... پێغەمبەر (صلی الله هلیه وسلم) دەفەرموێت
:
ئەو كەسەی
لە دوای نوێژە فەرزەكاندا ئایەتی كورسی بخوێنێت لە نێوان ئەو كەسە و بەهەشتدا هیچ
شتێك نیە تەنها مردن نەبێت (رواه البیهقی فی السنن الكبری
).
ئایا مانای
چییە تەنها مردن نەبێت؟؟



وەڵام:


ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ زیندووه‌ ناچێته‌ به‌هه‌شت ده‌نا هه‌ركات بمرێت ده‌چێت بۆبه‌هه‌شت
به‌ ویستى خوا
.





به‌رێزان
من خێزانم مامۆستایه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى مه‌دره‌سه‌كه‌ هى كچانه‌ به‌ڵام
مامۆستاى پیاوى لێیه‌ ئایه‌ تاچه‌ند دروسته‌؟ ده‌زانم تێكه‌ڵ بوون نادروسته‌ به‌ڵام
ئه‌و ده‌لى 22ساڵ ئه‌زیه‌ت و ناخۆشیم بینیوه‌ كو ناهێڵى ده‌وام بكه‌م تكایه‌ وه‌ڵام
چاره‌سه‌رم بۆبدۆزنه‌وه‌؟؟؟



وەڵام:


براكه‌م
تۆ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌تزانى كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ خه‌ریجه‌یه‌ كه‌واته‌ ده‌یه‌وى
دامه‌زرێ، پاشان ئه‌و مادام له‌ قوتابخانه‌ى كچانه‌ باشتره‌ به‌لام ئامۆژگاریكه‌
به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مامۆستاى پیاو تێكه‌ڵى نه‌كات، ان شاءالله رێگه‌ى پێ بده‌ تاوه‌كو
كێشه‌تان بۆ دروست نه‌بێ وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ خوشكان و كچانى ئێمه‌ش مامۆستاى ئافره‌تان
ده‌رسیان پێ نه‌ڵێن پیاوان پێیان بڵێن؟ سبه‌ى كچه‌كه‌ى تۆ كێ ده‌رسی پێ بڵى؟
پیاوان؟ ئه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى رِێگه‌ له‌ ئافره‌تان بگرین ئه‌وه‌ ئافره‌ت
نامێنێ ده‌رس بڵێنه‌وه‌ جگه‌ له‌ پیاوان ئه‌و كاته‌ شه‌رِه‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌
بۆیه‌ براكه‌م ئامۆژگارى بكه‌و نه‌سیحه‌تى بكه‌ به‌ جوانى ئه‌گه‌ر وازى هێنا ئه‌وه‌
باشتره‌ ئه‌گه‌ر نا زۆرى لێ مه‌كه‌ ، به‌لام به‌رده‌وام ئامۆژگارى بكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ
پیاواندا تعامولێك نه‌كات كه‌ ناشه‌رعى ونادروست بێت ، خوا كار بۆ هه‌مو لایه‌ك
ئاسان بكات
.
به‌رێز/
م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌






ماموستاگیان
من چه‌ند برسیارێكم هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بتوانن وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕێزێكی زۆرم
بۆتان
:
1-
گۆرانی حه‌رامه‌؟
2-
موسیقا حه‌رامه‌؟
ئه‌گه‌ر حه‌رامه‌ئه‌ی چی حه‌رام نیه‌له‌موسیقا؟

3-
ئایه‌ته‌بڵ
و ئه‌وشتانه‌ی دیكه‌ش هه‌ر حه‌رامن



وەڵام:


وه‌لامى
ئه‌م سێ پرسیاره‌ هه‌ریه‌ك وه‌لامه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆرانی ومۆسیقاو ته‌پڵ
حه‌رامه‌ وه‌چه‌نده‌ها ده‌لیلى له‌سه‌ره‌ یه‌ك له‌و به‌ڵگانه‌ وته‌ى خواى گه‌وره‌یه‌
:
{
ومن الناس
من یشتری لهو الحدیث لیضل عن سبیل الله بغیر علم ویتخذها هزواً أولئك لهم عذاب
مهین}لقمان
. زیاد له‌ چه‌ند موفه‌سیرێك وه‌ك واحدی
وجگه‌ له‌ئه‌میش له‌زانایانێكى زۆر له‌ ته‌فسیرى (اللهو) ده‌فه‌رمون واتا گۆرانى،
وه‌ له‌ هاوه‌لاَنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌مه‌ ته‌فسیریان ده‌كرد له‌وانه‌
ابن عمر و ابن عباس و عبدالله كورِى مسعود بگره‌ ابن مسعود سوێنى ده‌خوارد له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى كه‌ خودا مه‌به‌ستى گۆرانیه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
" لیكونن من أمتی أقوام یستحلون الحر والحریر والخمر والمعازف " البخاری
معلقا وهو صحیح واتا (له‌ كۆتایى زه‌مانه‌دا كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن له‌ ئومه‌ته‌كه‌م
كه‌ زیناكردن وپۆشینى ئاوریشم وئاره‌ق ومۆسیقا حه‌لاڵ ده‌كه‌ن
).
وه‌ وشه‌ى
(المعازف) گۆرانی ومۆسیقا ده‌گرێته‌وه‌
.
وه‌زاناى
گه‌وره‌ شێخ بن باز ده‌فه‌رموێ: وه‌ گۆرانیه‌ك عودو كه‌مانچه‌و ته‌پڵی له‌گه‌ڵدابێ
ئه‌وه‌ حه‌رامتره‌
.
به‌رێز/
م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535






دانیشتن
له‌شوێنێكدا كه‌ نیوه‌ى سێبه‌رونیوه‌ى هه‌تاوبێت دروست نییه‌، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌
رِوویدا له‌ناو مزگه‌وتدا له‌ئه‌م كاته‌دا چارچییه‌؟؟؟



وەڵام:


به‌ڵێ
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم
) ده‌فه‌رموێت: " إذا كان أحدكم فی
الفیء ، فقلص عنه الظل و صار بعضه فی الشمس و بعضه فی الظل فلیقم " . السلسله‌
الصحیحة‌"837

"
نهى
أن یجلس بین الضح و الظل ، و قال : مجلس الشیطان " . "السلسلة‌ الصحیحة‌"837

واتا: ((گه‌ر
كه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ سێبه‌ردابوو، سێبه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵكشا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ له‌شى
كه‌وته‌ به‌ر هه‌تاوو هه‌نده‌كه‌ى ترى كه‌وته‌ به‌ر سێبه‌ر با هه‌سه‌تێ له‌و
جێگایه‌
)).
زانایان ده‌فه‌رمون
گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌هی لێ كراوه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ كارى شه‌یتانه‌
به‌و شێوازه‌ داده‌نیشێ بۆیه‌ له‌هه‌ر شوێنێك بوى خۆت له‌و شیوه‌ دانیشتنه‌
بپارێزه‌ مه‌گه‌ر زه‌روره‌تێك بێته‌ كایه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ناو مزگه‌وت وا رێك بكه‌وێ
ئه‌وشوێنه‌ى لێی داده‌نیشیت و نوێژى لێ ده‌كه‌ى به‌و شێوازه‌بێ ان شاءالله ئه‌وه‌
به‌ر ئه‌و نه‌هیه‌ ناكه‌وێ چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و شوێنه‌ چۆڵكات ئه‌وه‌ خه‌له‌ل
ده‌كه‌وێته‌ رِیزه‌كانه‌وه‌و ئه‌و صه‌فه‌ ده‌بچرێت وه‌ ئه‌مه‌ش كارێكى نا دروسته‌
بارك الله فیكم
.





رِه‌شكردنى
چاوبۆئافره‌ت بۆده‌ره‌وه‌ جائیزه‌؟؟



وەڵام:


به‌رِێزه‌كه‌م
ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ خیلافی له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایانى كۆن و تازه‌دا به‌لام
ئه‌وه‌ى له‌ حه‌قه‌وه‌ نزیكتره‌ وه‌ك شێخ الاسلام له‌ مجموع الفتاوى باسی ده‌كات
كه‌ دروست نیه‌ چاوى برێژێ به‌كل بۆ خه‌ڵكى بێگانه‌. والله أعلم



ئایا
لابردنى موى سه‌ر رِوومه‌ته‌كان بۆپیاودروسته‌؟؟



وەڵام:


به‌ڵێ
حه‌رامه‌ ده‌ستكاریكردن و لابردنى چونكه‌ له‌عنه‌تى لێ كراوه‌ هه‌روه‌ك له‌فه‌رموده‌ى
صه‌حیحدا هاتووه‌ (( لعن الله الربا ..... و النامصة‌ و المتنمصة‌
)) رقم
: 5094صحیح الجامع ، وه‌ گومانیش له‌وه‌دانیه‌ كه‌ وشه‌ى نه‌مص لابردنى برۆو موى
ده‌موچاو ده‌گرێته‌وه‌
.
به‌رێز/
م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535






مامۆستاگیان
ئایا به‌چیدا حه‌دیسی زه‌عیف و صه‌حیح له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌؟؟



وەڵام:


جیاكردنه‌وه‌ى
حه‌دیسى صه‌حیح له‌ حه‌دیسى زه‌عیف كارێكى زۆر موباره‌كه‌، وه‌ بۆ ئه‌م كاره‌
زانایان كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو بنچیینه‌یان داناوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌بێ پێنچ مه‌رج له‌
حه‌دیسێكدا كۆببێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌توانرێت به‌و حه‌دیسه‌ بوترێ صه‌حیحه‌ ئه‌و
مه‌رجانه‌ش
:
1-
ئه‌بێت سه‌نه‌ده‌كه‌ى
(متصل)بێ واتا بچرِاوى تێدا نه‌بێت
.
2-
ده‌بێت ئه‌و
كه‌سانه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ ده‌یگێرِنه‌وه‌ عادلبن ودادپه‌روه‌ربن (فاسق نه‌بن
)
3-
خاوه‌ن زه‌بتبێ
به‌وه‌ى شتی له‌بیر نه‌چێ هه‌ركات داواى لێكرا وه‌ك خۆى بیگیرِێته‌وه‌ بێ كه‌موكورِى
.
4-
ده‌بێت ئه‌و
حه‌دیسه‌ شاز نه‌بێ، واتا ریوایه‌ته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ى ریوایه‌تى كه‌سانێكى
(مقبول)تر نه‌كات
.
5-
وه‌ ده‌بێت
عیلله‌ت دارنه‌بێت، به‌وه‌ى له‌ روو كه‌شی سه‌نه‌ده‌كه‌ كێشه‌ى نه‌بێت به‌لام كه‌
فه‌رمووده‌ناسێكى رۆچوو له‌زانستدا لێی ده‌كۆڵێته‌وه‌ بۆى ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌
عیلله‌تێكى شاراوه‌ى له‌كه‌داركه‌ری تێدایه‌
.
وه‌ ئه‌م
جیاكردنه‌وه‌یه‌ زانایانى فه‌رمووده‌ناسانى شاره‌زا ئه‌م بواره‌ ده‌توانن برِیار
له‌سه‌رئه‌و حه‌دیسه‌ بده‌ن كه‌ صه‌حیحه‌ یان نا، وه‌ زانایانى كۆن و تازه‌ هه‌ستاون
به‌م كاره‌ پیرۆزه‌ وه‌ك ابن حجرو زه‌یله‌علی له‌ كۆنه‌كان وه‌ وه‌كو ئه‌لبانی و
مقبل الوادعی له‌ تازه‌كان رِه‌حمه‌تى خودایان لێ بێت كه‌ بۆئه‌م ئوممه‌ته‌یان
رِوون كردۆته‌وه‌، وه‌ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت كه‌ڵك وه‌ربگرى برِوانه‌ نصب الرایة‌
للزیلعى والسلسة الصحیحة‌ والضعیفة‌ وارواء الغلیل للألبانى
.
وه‌
باشترین كتاب كه‌ تۆ سودى لێ وه‌ربگریت (صحیح وضعیف الجامع الصغیر)ى هى زاناى گه‌وره‌ى
فه‌رموده‌ناسى سه‌رده‌م شێخ ئه‌لبانیه‌ ره‌حمه‌تى خوداى لیبێ
.





مامۆستا
من حه‌ساسییه‌تم هه‌یه‌ وبه‌رده‌وام بۆنوێژى به‌یانیان په‌سیو وهه‌لامه‌تمه‌ ،
ئایا ده‌كرێت له‌كاتى زۆر پێویست ده‌ست بكه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌ وكلێنسێك ده‌ربهێنم
ولوتم خاوێن بكه‌مه‌وه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر نا چیبكه‌م بۆئاوى لوتم كه‌ دێته‌ خواره‌وه‌؟؟



وەڵام:


به‌رِێزه‌كه‌م
هیچ رِێگرێك نیه‌ له‌وه‌ى ده‌ست بكه‌یته‌ گیرفانت كلێنس یا هه‌ر شتێكى تر ده‌ربهێنى
بۆ ده‌مولوت خاوێن كردنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ زه‌روریاتێكه‌ كه‌ زانایان رِێگه‌یان
پێ داوه‌ بۆیه‌ دوودڵ مه‌به‌ به‌ڵام رِه‌چاوى نوێژه‌كه‌ش بكه‌ به‌پێی زه‌رورِه‌ت
به‌كاریبهێنه‌
.
به‌رێز/
م.كامران خالد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701495535






مامۆستا
گیان من تاكو ئێستا دوو جار وام كردووە جایزە ؟

تاكوو
ئێستا دوو جار نوێژم لە ناو سەیارە كردووە واتە هەر بەدانیشتنەوە لە جێی خۆم
جانازانم روم لە قیبلە بووە یان نا چونكە سەیارەكە بێچ دەكاتەوە جەنابتان دەزانن
ئەویش لەبەر ئەوە وام كردووە كە كاتی نویژەكە زۆركەمی مابوو یەعنی ئەگەر چاوەرێم
كردایە تا ماڵەوە ئەوا كاتی نەدەما
..
ئایا ئەو
نوێژەم دروستە ؟ ئەگەر نا ئەی چیبكەم باشە ؟ وە ئەگەر لە داهاتوودا شتی وام بەسەر
هاتەوە دەتوانم دووبارە ئەم نوێژە بەم شێوەیە بكەمەوە ؟



وەڵام:


نوێژكردن
له‌ناو سه‌یاره‌دا دروسته‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ باست كرد قیاس له‌سه‌ر نوێژكردن له‌
ناو سه‌فینه‌دا كه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه‌ وسلم)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
نوێژه‌كه‌ جه‌مع بكرێت ئه‌وا باشتره‌ ئه‌گه‌ر له‌و نوێژانه‌بێت كه‌ جه‌مع ده‌كرێت،
وه‌كو
(نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵ عه‌سر وه‌ مه‌غریب
له‌گه‌ڵ عیشا)، ئه‌گه‌ر بزانیت فریاى جه‌معیش ناكه‌ویت ئه‌وا دروسته‌ به‌و شێوه‌یه‌
بكرێت كه‌ باست كرد
.





حوكمـی
سه‌یركردنـی یاری تۆپـی پـى چیـــــه‌؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
سه‌رقاڵت نه‌كات له‌ نوێژه‌كان و زیكرى خواو ته‌ماشاكردنى عه‌وره‌تیشى تێدا نه‌بێت
و دۆستایه‌تى و دوژمنایه‌تیشى له‌سه‌ر دانه‌مه‌زرێنیت ئه‌وكاته‌ دروسته‌، ئه‌گه‌ر
به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت دروست نییه‌
.
به‌رِێز/
م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047






ئایه‌
رِاى ئیمام شافعى و ئیمام احمد چیه‌ له‌سه‌ر جل كورتى ئه‌گه‌ر بۆ فیز نه‌بێت
؟؟؟؟؟؟؟ تكایه‌ وه‌ڵام



وەڵام:


رِاى
هه‌ر چوار ئیمامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردایه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم)،
له‌ فه‌رموده‌كانیشدا دوو سزا هاتووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى پۆشاكیان شۆرِ ده‌كه‌ن،
یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ى بۆ فیز زلییانه‌ ئه‌وا ده‌فه‌رموێت: ((لا ینظر الیهم یوم
القیامة‌ ولا یزكیهم ولهم عذاب الیم))، واتا(خواى گه‌وره‌ له‌ رِۆژى قیامه‌تدا ته‌ماشاى
ناكات و پاكى ناكاته‌وه‌و سزایه‌كى زۆربه‌ئازاریشى بۆداده‌نێت) وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش
كه‌ بۆ فیز زلییان نییه‌ ده‌فه‌رموێت: ((كل شئ جاوز الكعبین ففي النار))واتا (هه‌ر
پۆشاكێك ته‌جاوزبكات و بكه‌وێته‌ ژێر رِه‌قێنه‌ى قوله‌ پێوه‌ ئه‌وه‌ له‌ئاگردایه‌
)





برسيار
/بێزەحمەت برسیارێکم هەبووو هەندێک کەس ڕەسمی شێخ لە بشت سەریانەوە دادەنێن جا هەر
شێخێک بێت کە ئەو کەسەی کە دای ئەنێت دەڵێت کەسێکی بیرۆزە ، بەڵام بڕوایەکی تەواوی
بە خوای گەورە هەیەو نوێژوو ڕۆژوو دەگرێت وەک خۆی ، ئایا ئەم کارە جایزە ؟ ئەگەر
جایز نیە ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەم کەسانە ؟



وەڵام:


هه‌ڵواسینى
وێنه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌رامه‌، وێنه‌ى هه‌ركه‌سێك بێت، وه‌ ده‌بێت به‌
رِێگر له‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ى مه‌لائیكه‌ بۆ ئه‌و ژووره‌، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌
وسلم) ده‌فه‌رموێت
: ((لا تدخل الملائكة بیتا فیه كلب او
صورة)) واته‌: مه‌لائیكه‌ى خوا ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ سه‌گ یان وێنه‌ى تێدابێت
.
به‌ڵام ئه‌و
كه‌سه‌ى وێنه‌ى شێخێك هه‌ڵده‌واسێت بۆ رِێزو به‌ره‌كه‌ت و گه‌وره‌ دانان ئه‌وا ئه‌و
كاته‌ ده‌بێت به‌ شیرك، واته‌ گه‌وره‌ترین تاوان كاتێك باوه‌رِت وابێت ئه‌و شێخه‌
به‌ره‌كه‌تى پێوه‌یه‌، جا ئامۆژگاریم وایه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ له‌ ماڵه‌كانتان
هه‌ڵنه‌واسن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خواى په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت برِێژێت به‌سه‌رتاندا
.
به‌رِێز/
م.یوسف رشید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047



برسيارزد/من
قه‌له‌قم كاتێك ده‌ست نوێژ ده‌شۆم و خۆم ده‌شۆم بێم وایه‌ خاوێن نه‌بوومه‌ته‌وه‌ چ
بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌سوسه‌ رِزگاربم؟؟؟



وەڵام:


په‌نا
بگره‌ به‌ خوا له‌ وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتان و واز له‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌ بهێنه‌و بیرى لێ
مه‌كه‌ره‌وه‌، یه‌ك جار ده‌ستنوێژ بگره‌و به‌س
.





مامۆستا
گیان من لە مۆبایلەكەم دا دامەو دۆمینەو ئەم شتانەم بێیە بەڵام جار جار هەر بۆ
بیتاقەتی ئاوا 10 - 15 دەقیقەیەك یاری بێدەكەم ئایا ئەمە گوناهە ؟



وەڵام:


ئه‌گه‌ر
سه‌ر قاڵت نه‌كات له‌ نوێژه‌كان و زۆر مه‌شغوڵت نه‌كات ئه‌وا دروسته‌ به‌مۆبایل به‌ڵام
دۆمینه‌و دامه‌كردن وه‌كو تر دروست نییه‌
.





برسيار//ئێوه‌
ده‌ڵێن زیكرى دواى نوێژ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێ تا خه‌ڵكه‌كه‌ فێرده‌بن كه‌فێر
بوون ئیترنابێت بكرێت....به‌ڵام هه‌ندێ پیاوى پیرهه‌یه‌ خوێنده‌وارى نیه‌و
فێرنابێت ئایه‌ ئه‌و كاته‌ دروسته‌ به‌ده‌نگى به‌رز بكرێت بۆهه‌میشه‌یى؟؟



وەڵام:


به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌زكره‌كانى دواى نوێژ نه‌هاتووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلى
الله علیه‌ وسلم)هاوه‌ڵان و تابیعین و تابعى تابعین،به‌ڵكو له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى
شافیعیدا هاتووه‌ كه‌ئه‌ویش خۆى نه‌یفه‌رمووه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ شوێنكه‌وتوانى
وایان فه‌رمووه‌،كه‌واته‌ زیكر كردن به‌ ده‌نگى به‌رز له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كانه‌وه‌
بیدعه‌یه‌و نابیت بكرێت
.
به‌رِێز/
م. یوسف رِه‌شید وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07702218047






ئایا
حوكمى ئه‌و ده‌ست له‌ پشت دانه‌ و ده‌ست پێكردنى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا یان
له‌ هه‌رشوێنێكى تردا چى یه‌ داواكارم بۆمان رِوون بكه‌نه‌وه‌.؟

ئایا نوێژى
جه‌ماعه‌تى تر جائیزه‌ له‌ ناو مزگه‌وتدا دواى ئه‌وه‌ى نوێژى تێدا كرابێت.؟

ئایا نوێژى
جه‌ماعه‌ت به‌ دووكه‌س ده‌كرێت.؟



وەڵام:


حوكمى
ده‌ست له‌پشتدان له‌كاتى نوێژكردندا بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌ جه‌ماعه‌ت كارێكى شه‌رعى
نییه‌ چونكه‌ له‌ هیچ كام له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كاری وایان كردبێت
.
-
دووباره‌
كردنه‌وه‌ى نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ مزگه‌وتدا دوو حاڵه‌تى هه‌یه‌
:
حاڵتى یه‌كه‌م
: ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ ئیمامى رِاتبى هه‌بوو ئه‌وا درووست نییه‌ دوو جه‌ماعه‌تى
تێدا بكرێت ئه‌وه‌ش مه‌زهه‌بى ئیمامى شافعى یه‌ وه‌ زۆرێك له‌زانایانى تریش
.
حاڵه‌تى
دووه‌م : ئه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ ئیمامى رِاتبى نه‌بوو ئه‌وا درووسته‌ دوو جه‌ماعه‌تى
تێدا بكرێت یان زیاتر
.
-
به‌ڵى
نوێژى جه‌ماعه‌ت به‌ دووكه‌س ده‌كرێت هه‌روه‌كو له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه‌ (
صلاة رجلین یوم أحدهما صاحبه أذكى عند الله من صلاة‌ ثمانیة تترى))رواه البخارى
.





برسيار
/هه‌ندێ گه‌نج كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌م و چاویان موى لێنه‌هاتووه‌ گوێزانى لێده‌ده‌ن
بۆئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و لایه‌ى لێ بێت كه‌ مووى لێهاتووه‌ ئایا ئه‌م كاره‌ دروسته‌؟



وەڵام:


براى
خۆم ئه‌وه‌ى فه‌تواى زانایان بێت ئه‌وه‌یه‌ رِیش تاشین حه‌رامه‌و دروست نییه‌،
بۆیه‌ ده‌بێت وازى لێبهێنرێت و ده‌سكارى نه‌كرێت ، رِیش بۆ جوانى دانانرێت ، بۆیه‌
نابێت بتاشرێت یان قه‌ڵه‌مى بكرێت یان هه‌ندێكى بتاشرێت بۆ هه‌مووى وه‌كویه‌ك
وابێت، بۆیه‌ براى خۆم خۆى چۆنه‌ ئاوها لێی بگه‌رِێ و ده‌سكارى مه‌كه‌
.
به‌رِێز/
م.شاخه‌وان جه‌واد وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701056158






ئایا
كه‌سێك چۆن بزانێت سحرى لێكراوه‌؟ئایا نیشانه‌كانى سحر چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى
كه‌سحره‌كه‌ى لێكراوه‌؟



وەڵام:


سیحر
جۆره‌كانى زۆر زۆره‌ جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ى تیا بێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رى
زۆر هه‌یه‌ كه‌ سیحرى لێكرا بێت
:
1.
گۆرانى
بارى ده‌رونى و ته‌ندروستى كه‌سى سیحر لێكراو، له‌ خۆشه‌ویستییه‌وه‌ بۆ رِق لێبون،
له‌ له‌ش ساغییه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشى، له‌ عیباده‌ته‌وه‌ بۆ تاوان كردن، له‌ دڵ ئارامى
دڵ خۆشییه‌وه‌ بۆ نا ئارامى و خه‌م و خه‌فه‌ت،

2.
كه‌سى سیحر
لێكراو زۆر جار زوو هه‌ڵه‌چێت و تورِه‌ ده‌بێت
.
3.
كه‌سى سیحر
لێكراو وا هه‌ست ده‌كات كه‌ پاڵنه‌رێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندى ووته‌و كرده‌وه‌
بكات به‌ بێ ویستى خۆى، دواى كردنى ووته‌كه‌ یان كاره‌كه‌ په‌شیمانه‌
.
4.
كه‌سى سیحر
لێكراو ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت زۆر جار هه‌ست به‌ ئازارێك له‌ ناو منداڵدانیدا
.
5.
هه‌ست كردن
به‌ ئازارێكى زۆر له‌ برِ برِه‌كانى پشتدا
.
6.
حه‌ز كردن
به‌ ته‌نیایی

7.
دڵته‌نگییه‌كى
زۆر به‌ تایبه‌تى له‌ دوای عه‌سر
.
8.
كه‌سى سیحر
لێكراو زۆربه‌ى كات حه‌زى به‌ بێ ده‌نگییه‌
.
9.
وه‌ ئه‌گه‌ر
كه‌سى سیحر لێكراو بۆ ئه‌وه‌ سیحرى لێكرابێت خێزانی ته‌لاق بدات ئه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌
زۆر رِقی له‌ خێزانى ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر ناشیرین خێزانى دێته‌
به‌رچاوى ، وه‌ خۆشى ناوێت، وه‌ زۆر جار كێشه‌ى بچوك گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌، (ئافره‌ته‌كه‌ش
به‌ هه‌مان شێوه‌
).
10.
كه‌سى
سیحر لێكراو ئه‌گه‌ر قورئانى به‌سه‌ردا خوێندرا له‌و كاته‌دا ئه‌م نیشانانه‌ى لێده‌رده‌كه‌وێت
:
1-
ده‌گریا
كاتێك ئایه‌ته‌كانى سیحرى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت
.
2-
ئێش و
ئازار لاشه‌ى داده‌گرێت به‌ تایبه‌تى سك و پشتى
.
3-
كه‌سى سیحر
لێكراو له‌و كاته‌ى قورئانى به‌سه‌را ده‌خوێندرێت پێده‌كه‌نێت و گاڵته‌ به‌ قورئان
خوێنه‌كه‌ ده‌كات (بێ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى خۆى تیا بێت
).
4-
بۆنی ناخۆش
له‌ ده‌مییه‌وه‌ دێته‌ ده‌ر
.
5-
هه‌ست به‌
گه‌رمییه‌كى زۆر ده‌كات له‌ ناو سكیدا
.
6-
هه‌ناسه‌
به‌ قورسی ئه‌دات و خه‌ریكه‌ ده‌خنكێت
.
جا ئه‌گه‌ر
ده‌زانێت كیتابی عه‌ره‌بی بخوێنیته‌وه‌و لێى تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت كه‌ ئه‌م
كیتابانه‌ بخوێنیته‌وه‌
:
1.
الصارم
البتار فی التصدى للسحره‌ و الاشرار

2.
البرهان فی
الاستشفاء بالسنة‌ و القران
.
3.
كیف تتخلص
من السحر ؟

4.
حقیقة
السحر وحكمه فی الكتاب والسنة‌



avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى