المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

اليومية اليومية


شه‌یتان و نوێژی به‌یانی .

اذهب الى الأسفل

وردة كول شه‌یتان و نوێژی به‌یانی .

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت مارس 19, 2011 10:01 pm

به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كاری خێر زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان سڵاوی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: إن أحب الأعمال إلى الله ما دووم عليه وإن قل بێگومان خۆشه‌ویسترینی كرده‌وه‌كان لای خوا ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ به‌رده‌وام بێت با كه‌میش بێت.
خوا كاری خێری به‌رده‌وامی پێ خۆشه‌ له‌وه‌ی پچڕ پچڕبێت، هه‌روه‌ها ئێمه‌ دوژمنێكمان هه‌یه‌ سوێندی خواردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ كه‌مینا بێت بۆمان، و زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ته‌ قورئان بۆمان باس ده‌كات كه‌ شه‌یتان وتوویه‌تی:فَبِعِزَّتِكَ لأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ، إِلاَّ عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ص/82 و83. ئه‌ی خوا به‌ عیززه‌تت قه‌سه‌م ئه‌بێ سه‌ر له‌هه‌موویان بشێوێنم، مه‌گه‌ر به‌نده‌ پاڵفته‌كانت كه‌ده‌سه‌ڵاتم ناشكێ به‌سه‌ریاندا..

له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ ئاگامان له‌ خۆمان بێت، وعه‌زیمه‌تمان نه‌پسێ، و ته‌گه‌ره‌و كۆسپه‌كان له‌كاری خێر دوامان نه‌خه‌ن.. له‌م ماوه‌یه‌دا چیرۆكێكم خوێنده‌وه‌ رووداوێكی زۆر سه‌یری تیابوو، هه‌رچه‌ند رووداوه‌كه‌ چیرۆكه‌ و له‌وانه‌یه‌ واقیعی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ته‌مسیلن و مه‌به‌ست لێیان په‌روه‌رده‌یه‌، و حه‌قیقه‌تێك پیشان ده‌دات كه‌ ئه‌ویش دوژمنایه‌تی شه‌یتانه‌، و پاداشتی سوور بوون له‌سه‌ر كاری خێره‌.. فه‌رموون ئه‌وه‌ ئێوه‌و ئه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌: شه‌یتان و نوێژی به‌یانی: ده‌گێڕنه‌وه‌ پیاوێكی خوادۆست به‌یانییه‌كیان زوو خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌، و خۆی ده‌گۆڕی و ده‌ستنوێژێكی جوان ده‌گرێ، وله‌رێگه‌ی مزگه‌وتا ده‌كه‌وێت و پۆشاكه‌كانی چه‌په‌ڵ ده‌بن، و ده‌ست نوێژه‌كه‌شی ده‌شكێ، هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ خۆی ده‌ته‌كێنێ وده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆماڵ ده‌ست نوێژێكی جوان ده‌گرێ و ده‌كه‌وێته‌وه‌ رێ بۆ مزگه‌وت، به‌ڵام جارێكی تر ده‌كه‌وێت، ئه‌م جاره‌یان ده‌كه‌وێته‌ ناو قوڕاوێكه‌وه‌، هه‌ڵ ده‌سێته‌وه‌و ده‌ڕواته‌وه‌ بۆماڵ جله‌ قوڕاوییه‌ كانی داده‌كه‌نێ و ده‌ستنوێژه‌كه‌ی تازه‌ ده‌كاته‌وه‌، و به‌ده‌روونێكی فراوانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ رێ بۆ مزگه‌وت..
له‌و كاته‌دا كه‌ به‌ ڕێگه‌دا ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت پێاوێكی چرابه‌ده‌ست ده‌بینێ، ئه‌میش چۆن و چاكی له‌ته‌كا ده‌كات و هه‌واڵی ده‌پرسێ، و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ فڵانی من تۆم بینی له‌رێگه‌ی مزگه‌وتا دوو جار كه‌وتی، منیش ئه‌م چرایه‌م بۆ ئاماده‌كردیت و بۆم هێنایت تا رێگه‌كه‌ت بۆ رووناك بكه‌مه‌وه‌و جارێكی تر نه‌كه‌ویت..
ئه‌میش زۆر به‌گه‌رمی سوپاسی ده‌كات و دوعای خێری بۆ ده‌كات و پێكه‌وه‌ به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆن، كه‌ ده‌گه‌نه‌ ده‌رگای مزگه‌وت خوادۆسته‌كه‌ فه‌رموو له‌ چرا به‌ده‌سته‌كه‌ ده‌كات تا پێش بكه‌وێت بۆ رۆیشتنه‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌.. ئه‌ویش سوپاسی ده‌كات و ده‌ڵێ من نایه‌م بۆ مزگه‌وت.. ده‌ڵێ: بۆچ؟

ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نوێژ ناكه‌م..
ئه‌ویش بیستنی ئه‌م قسه‌یه‌ی زۆر به‌لاوه‌ سه‌یر ده‌بێ بۆیه‌ جارێكی تر لێی ده‌پرسێته‌وه‌ چۆن به‌م به‌یانییه‌ زووه‌ هه‌ستاویت و نوێژ ناكه‌یت؟
ده‌ڵێت: من شه‌یتانم.. پیاوه‌كه‌ به‌بیستنی ئه‌و قسه‌یه‌ تووشی سه‌دمه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت.. شه‌یتانیش مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ شه‌رح ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: من كه‌ بینیم تۆ به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆیت، ویستم تووشی ئه‌و خێره‌ نه‌بیت پاش قولێكم لێدایت و خۆڵاویم كردیت.. دیتم گه‌ڕایه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵ زۆر دڵم خۆش بوو گوتم: ئه‌وا نه‌م هێشت تووشی ئه‌و خێره‌ ببێت.. به‌ڵام كه‌ به‌ ده‌ستنوێژێكی تازه‌وه‌ هاتیته‌وه‌، دیتم خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كانت خۆش بوو، ئه‌وه‌بوو جاری دووه‌م پێم خسته‌ به‌رپێت و كه‌وتیته‌ ناو قوڕاوه‌كه‌، رۆیشتیته‌وه‌ بۆماڵ، زۆر دڵم پێی خۆش بوو گوتم ئه‌وا له‌وخێره‌ بێ به‌شم كرد.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیممه‌تت نه‌رووخا و عه‌زمت به‌هێزتر بوو، جارێكی تر خۆت گۆڕی و ده‌ستنوێژه‌كه‌ت تازه‌ كرده‌وه‌ و كه‌وتیته‌وه‌ رێ بۆ مزگه‌وت، دیتم خوا له‌ هه‌موو خێزانه‌كه‌ت خۆش بوو، كه‌ ئه‌و حاڵه‌م بینی گوتم:
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش بیخه‌م و كۆسپێك بێنمه‌ رێی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێژه‌كه‌ی و له‌وانه‌یه‌ خوا له‌گوناهی خه‌ڵكی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان خۆش ببێت.. نه‌وه‌ڵڵا با تووشی ئه‌و خێره‌ گه‌وره‌تره‌ نه‌بن بۆیه‌ چراكه‌م بۆ هێنایت .

370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


* خوێنه‌ر و نوسه‌ری خۆشه‌ویست :

1 - ئاگاداربه‌ كۆمێنته‌كانتان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ، له‌لایه‌ن ستافی كاره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌ ، داواتان لێ ده‌كه‌ین له‌ وته‌ی نه‌شیاو ناشه‌رعی خۆتان بپارێزن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌ ....

2 - بۆئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات نوسین و كۆمێنته‌كانتان بڵاوبكرێته‌وه‌ ، تكایه‌ به‌ ڕێنوسی فۆنتی كوردی و عه‌ره‌بی بیان نوسه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

به‌پێنوسی : مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی
سايتي اسلام بيك
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى