المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

اليومية اليومية


زاراوه‌كانی‌ جووله‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنی مسوڵماناندا

اذهب الى الأسفل

وردة كول زاراوه‌كانی‌ جووله‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنی مسوڵماناندا

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الأربعاء مارس 30, 2011 6:25 am

دانراوه له لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت: ٣/١/ ٢٠٠٧
زاراوه‌كانی‌ جووله‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنی مسوڵماناندا

بێگومان جووله‌كه‌ زۆر زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ژه‌هراوی به‌كار ئه‌هێنن، به‌رده‌وامیش له‌ رێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاراسته‌ی هه‌موو جێگه‌و ماڵێكی مسوڵمانی ئه‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌ داخه‌وه‌ له‌سه‌ر گوێ لێ گرتنیان راهاتووین و زۆر جاریش به‌بێ ئاگاداری دووباره‌یان ئه‌كه‌ینه‌وه‌! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هۆشیاربین و سووربین له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ ڕاسته‌كان، له‌ مه‌به‌سته‌ ژه‌هراوییه‌كانی جووله‌كه‌ش تێبگه‌ین‌، ئه‌وه‌ به‌ویستی خوای گه‌وره‌ ئه‌توانین ده‌م و قه‌ڵه‌ممان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زاراوه‌ی دروست رابهێنین، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بنه‌ما جێگیره‌كانی ئیسلامدا بگونجێت، سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ش هه‌رچه‌ند جووله‌كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی ناڕاست و ئه‌فسانه‌ی مێژوویی هه‌ڵئه‌به‌ستێ و بانگه‌واز بۆ جووله‌كایه‌تی ئه‌كات، به‌ڵام نه‌یان توانیوه‌ مافه‌ شه‌رعی و مێژووییه‌كانی مسوڵمانان له‌ فه‌له‌ستین و قودسدا بسه‌ننه‌وه‌، چونكه‌ له‌ كۆتایدا ماف و ڕاستی ئه‌هلی خۆیان ئه‌ناسنه‌وه‌و هه‌ر له‌ لای ئه‌وان جێگیر ئه‌بن و درۆو ده‌له‌سه‌ی جوله‌كه‌ دزه‌كانی خاك و مێژوو ناتوانن بیان له‌رزێنن.
ئه‌مه‌ش ‌ئه‌و زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی جووله‌كه‌ن كه‌ زۆر جار مسوڵمانانیش له‌ راگه‌یاندندا به‌كاریان ئه‌هێنن:
1ـ زاراوه‌ى(راست): رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی، زاراوه‌ى(جووله‌كه‌): رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن جووله‌كه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی جێكردنه‌وه‌و فه‌رزكردنی قه‌واره‌ی زایۆنییه‌ له‌ ناو لاشه‌ی میلله‌تی ئیسلامدا، هه‌تا هاوڵاتیانی مسوڵمان رابهێنن له‌سه‌ر قبووڵكردنی قه‌واره‌ی داگیركه‌رو پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵیاندا.
2 ـ زاراوه‌ی(راست): قه‌واره‌ی جووله‌كه‌، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له‌ جیاتی قه‌واره‌ی جووله‌كه‌، بۆ دان پیانانه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ داگیركه‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستیندا.
3 ـ زاراوه‌ی(راست): خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌دان، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): ئاسایی كردنه‌وه‌.
به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی كه‌ ئێواره‌و به‌یانی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌ گوێماندا ئه‌درێ، ته‌نها بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری جووله‌كه‌یه‌و بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌ له‌ نه‌فسیه‌تی ئیسلامیدا، هه‌تا مسوڵمان وا لێبكه‌ن بتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره‌ داگیركه‌ره‌دا خۆی بگونجێنێ و داگیركردنی فه‌له‌ستین و نه‌خشه‌ دوژمنكارییه‌كانی جوله‌كه‌ به‌ شتێكی سروشتی و كارێكی واقیع بزانێ.
4ـ زاراوه‌ی(راست): مافه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): داوا فه‌له‌ستینییه‌كان.
به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش بۆ به‌كه‌م زانین و به‌ سووك سه‌یركرنی مافه‌كانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه‌، بۆ نموونه‌ جێنشینكردنی جووله‌كه‌ له‌ فه‌له‌ستیندا مافێكی ره‌وای جووله‌كه‌یه‌! به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ ناو خاك و وڵاتیان داوایه‌كی فه‌له‌ستینییه‌! قودس وه‌ك پایته‌ختێكی هه‌تا هه‌تایی مافی جووله‌كه‌یه‌! به‌ڵام مافی مسوڵمان سه‌باره‌ت به‌ قودس ته‌نها داوایه‌كه‌! هه‌روه‌ها له‌ پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌ په‌نابه‌ره‌كان بۆ ناو خاكی فه‌له‌ستین مافێكی فه‌له‌ستینییه‌كان بوو لێی دانه‌ئه‌به‌زین، ئێستا مافی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆته‌ داواكارییه‌ك و ئه‌كرێ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بكرێ.
5 ـ زاراوه‌ی(راست): خاكی فه‌له‌ستین، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): خاكی میعاد.
جووله‌كه‌كان هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ ئه‌فسانه‌ی(خاكی میعاد) یان به‌كارهێناوه‌، له‌ لایه‌كه‌وه‌ بۆ جوڵاندنی په‌رۆشی و حه‌ماسه‌تی ئایینی له‌لای جووله‌كه،‌ هه‌تا جووله‌كه‌كان بۆ فه‌له‌ستین كۆچ بكه‌ن، گوایه‌ له‌ ته‌وراتدا هاتووه‌ كه‌ فه‌له‌ستین به‌ ته‌نها خاكی جووله‌كه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش درۆیه‌كی مێژوییه‌و له‌ ئه‌نجامی ده‌ستكاریكردنی ته‌ورات‌ له‌ناو جووله‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ بۆ قایلكردنی جیهان به‌ شه‌رعی بوونی قه‌واره‌ی جووله‌كه‌ له‌ فه‌له‌ستیندا، بۆیه‌ جووله‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی خاكی فه‌له‌ستین به‌كارناهێنێ، چونكه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌یه‌ ئه‌و مانایه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ فه‌له‌ستین خاكی جووله‌كه‌ نییه‌، به‌تایبه‌تی بوونی ئیسلامی له‌ فه‌له‌ستیندا رێسه‌كه‌ی جوله‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌كاته‌وه‌ به‌ خوری.
6 ـ زاراوه‌ی(راست): دیواری بوراق، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): دیواری گریان ـ حائط المبكى ـ
دیواری بوراق ئه‌و دیواره‌یه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ به‌شی خوارووی خۆرئاوای دیواری مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆزه‌وه‌، جووله‌كه‌كان پێی ئه‌ڵێن دیواری گریان گوایه‌ ئه‌و دیواره‌ پاشماوه‌ی مه‌عبه‌دی هه‌یكه‌ل سوله‌یمانی ئه‌وانه‌، له‌ پاڵ ئه‌و دیواره‌دا نوێژو كاره‌ ئایینییه‌كانیان به‌ شێوه‌ی شین و زارو پڕمه‌ی گریان ـ گوایه‌ بۆ شكۆمه‌ندییه‌كانی رابردوویان ـ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
7 ـ زاراوه‌ی(راست): فه‌له‌ستینی داگیركراو، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): یه‌هوداو سامره‌و جه‌لیل.
جووله‌كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی(یه‌هوداو سامره‌و جه‌لیل) له‌ جیاتی فه‌له‌ستینی داگیركراو به‌كارئه‌هێنن، ئه‌ویش له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ناوه‌ ئیسلامی و مێژووی و عه‌ره‌بییه‌كانی شارو ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین، هه‌تا ناوه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ بیر بكرێ و جیهان تێبگه‌یه‌نن كه‌ مسوڵمانان له‌ فه‌له‌ستیندا گه‌لێكی بێ خاكن و له‌ جێی تره‌وه ‌بۆ فه‌له‌ستین هاتوون. له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ تا ئه‌و ناوه‌ ره‌مز بێ بۆ مێژوو كولتورو شارستانی جوله‌كه‌ له‌ فه‌له‌ستین، هه‌تا جوله‌كه‌كان و هه‌موو جیهانیش له‌وه‌ بگه‌یه‌نن كه‌ فه‌له‌ستین خاكی باوو باپیریانه‌.
8 ـ زاراوه‌ی(راست): جووله‌كه داگیركه‌ره‌كان، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): جووله‌كه‌ كۆچه‌رییه‌كان.
له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ى جووله‌كه‌ به‌ كۆچكردن ناوى ئه‌بات ڕاست نییه‌ به‌ڵكوو داگیركردنه‌، ئه‌گه‌ر نا گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی ترو ده‌ركردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا له‌و شوێنه‌ ژیاون، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ داگیركردن و زه‌وت كردن نه‌گه‌یه‌نێ، ئه‌ی چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ جووله‌كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی جووله‌كه‌ كۆچه‌رییه‌كان له‌ لایه‌كه‌وه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی سیفه‌تی زه‌وتكردن و داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین به‌كار ئه‌هێنێ، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ دروستكردنی كه‌مپه‌ داگیركارییه‌كانى جوله‌كه‌ و زه‌وتكردنی زه‌وی و زاری فه‌له‌ستینییه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌ك‌ دژ به‌ هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی به‌ بیانووی پاراستنی موڵك و ماڵی جوله‌كه‌ داگیركه‌ره‌كان.
9 ـ زاراوه‌ی(راست): جووله‌كه‌، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): ئیسرائیلی.
له‌پاش ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌ له‌ ساڵی 1948 ده‌وڵه‌تێكیان به‌ ناوی ئیسرائیل بۆ خۆیان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستینی داگیركراو دامه‌زراند، ده‌سته‌واژه‌ی ئیسرائیلییه‌كانیان له‌بری جووله‌كه‌ داگیركه‌ره‌كان به‌كارهێنا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر‌ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌كانی ئه‌مڕۆ ئه‌ڵێن ئێمه‌ له‌ نه‌وه‌ی(ئیسرائیلین) كه‌ نازناوی پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوبه‌ سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت، به‌ڵام ئیسرائیل سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت له‌ دونیاو دواڕۆژدا له‌وان بێ به‌رییه‌و په‌یوه‌ندی به‌ جووله‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه‌ نییه‌، قورئانی پیرۆز ئه‌فه‌رموێ: وَ وَصى بها ابراهيم بنيه و يعقوب، يابني ان الله اصطفى لكم الدين فلا تموتن الا وانتم مسلمون واته: [ئیبراهیم و یه‌عقوب وه‌سێتیان بۆ كوڕو نه‌وه‌كانی خۆیان كرد، كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیسلامی به‌ دین بۆ هه‌ڵبژاردوون، بۆیه‌ به‌ مسوڵمانییه‌تی نه‌بێ نه‌مرن]. جا ئایا جوله‌كه‌كانی ئه‌مڕۆ مسوڵمانن؟ كه‌واته‌ با ته‌نها به‌ جووله‌كه‌و قه‌واره‌ی جووله‌كه‌ ناویان بهێنین و بواریان نه‌ده‌ین ناوی ئیسرائیل به‌كاربهێنن و ناشرینی بكه‌ن.
10ـ زاراوه‌ی(راست): جیهادو به‌رگریكردن له‌ داگیركه‌ر، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): تیرۆرو توندو تیژی فه‌له‌ستینی.
جووله‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنیدا به‌رگریكردنی داگیركه‌ر به‌ تیرۆرو توندوتیژی ناو ئه‌بات، هه‌تا شه‌رعیه‌تی موقاوه‌مه‌ نه‌هێڵێ و ناشرینی بكات و رای راگه‌یاندنی جیهانیش له‌ به‌رامبه‌ر موقاوه‌مه‌ بووروژێنێ، تا له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌هانه‌و بیانوو به‌ جوو‌له‌كه‌كان بده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌و فێڵ و تاوان و ده‌ستدرێژییانه‌ی له‌ فه‌له‌ستیندا له‌ مسوڵمانانی ئه‌كه‌ن، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ تا هه‌موو ناوو زاراوه‌ جیهادییه‌كان نه‌هێڵن و باسی جیهاد له‌ بیر مسوڵمانان به‌رنه‌وه‌و ناوی جیهاد له‌ فه‌رهه‌نگیشدا نه‌هێڵن، ئه‌ویش‌ به‌ مه‌به‌ستی داگرتنی ئاڵای جیهادو كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوی ئیسلام له‌ ململانێی نێوان جووله‌كه‌و مسوڵماندا.
11ـ زاراوه‌ی(راست): ململانێ له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌، زاراوه‌ى(جوله‌كه‌): ناكۆكی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان.
راگه‌یاندنی جووله‌كه‌ به‌رده‌وام ئه‌و زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ به‌كارئه‌هێنێ كه‌ ئه‌بنه‌‌ هۆی سوكردنی ئه‌و ململانێ و جه‌نگه‌ی ئێستا له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین ڕووئه‌دات، هه‌روه‌ها بۆ ته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای جه‌نگ، هه‌تا ڕای جیهانی قایل بكات كه‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستییه‌كاندا ئه‌توانرێ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌و مێزه‌ی كه‌ ڕاستییه‌كان و نه‌خشه‌كانیان له‌سه‌ر گۆڕی و پاشماوه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستینیشیان له‌سه‌ر دۆڕاند. كاتێك بوو ئه‌وه‌ی نێوان مسوڵمانان و جووله‌كه‌ به‌ جه‌نگ و جیهادو ململانێ ناو ئه‌برا، دواتر كردیانه‌ ململانێی نێوان عه‌ره‌ب و جووله‌كه‌و‌ پاشان بووه‌ ناكۆكی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و شارۆن. به‌وه‌ش توانییان رۆڵی ئیسلامی له‌ ململانێكه‌دا كه‌مبكه‌نه‌وه‌و وه‌لای بنێن.
12ـ زاراوه‌ی(راست): ئه‌سیری فه‌له‌ستینی، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): گیراو یان به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی.
ئه‌وه‌ش بۆ كوژاندنه‌وه‌ی تاوانی داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستین و هه‌ڵدانه‌وه‌و پێچانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی جه‌نگه‌ كه‌ ئه‌سیری و كوشتنیان لێكه‌وته‌وه‌، جووله‌كه‌ توانی ناوى(جه‌نگ) له‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای نێوان جووله‌كه‌و فه‌له‌ستینییه‌كان كه‌ له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین ئه‌كرێ دووربخاته‌وه‌، به‌و ئه‌سیره‌ فه‌له‌ستینییانه‌ی له‌ زیندانه‌كانی جووله‌كه‌ی داگیركه‌ردان ئه‌ڵێ گیراو یان به‌ندكراو، تا وه‌ك تاوانبارو له‌ یاسا ده‌رچوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌سیری جه‌نگ. ئه‌وه‌ش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وه‌سفی داگیركردن و زه‌وتكردنی خاكی فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها هه‌تا دانیش به‌ قه‌واره‌و ده‌سه‌ڵاتی جووله‌كه‌ له‌ فه‌له‌ستیندا بهێنرێ، به‌ڵگه‌و به‌هانه‌ش بێ‌ بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك به‌نیازی پاراستنی ئه‌و موڵكانه‌ی جووله‌كه‌ زه‌وتیان كردوون‌.
13ـ زاراوه‌ی(راست): خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر ئاشتی، زاراوه‌ی(جوله‌كه‌): خاك به‌رامبه‌ر ئاشتی.
له‌راستیدا ئه‌و ئاشتییه‌ی جووله‌كه‌ داوای ئه‌كات خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌دانه‌، مانای قه‌بووڵكردنی مسوڵمانانه‌ به‌ قه‌واره‌ی جووله‌كه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن سنوورێكی ئارام و ئاسایش، واته‌ ئه‌و ئاشتییه‌ ساخته‌یه‌ی جووله‌كه‌ ته‌نها بۆ ره‌گ داكوتین و دان پیادانان و دابینكردنی ئاسایشه‌ بۆ جووله‌كه‌ی داگیركه‌ر، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر رۆژه‌ ناوێك له‌و ناوانه‌ی له‌گه‌ڵ زمانی سه‌رده‌مدا ئه‌گونجێ به‌كارئه‌هێنن، رۆژێك بوو پێیان ئه‌وت: خاك به‌رامبه‌ر ئاشتی، پاشان پاشه‌كشه‌یان كردو وتیان ئاسایش به‌رامبه‌ر ئاشتی، دواتریش ئاڵوگۆڕیان پێكردو وتیان ئاشتی به‌رامبه‌ر ئاشتی.
14ـ زاراوه‌ی(راست): كاره‌ جیهادییه‌كان، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): كاره‌ خۆ كوژییه‌كان.
به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی پاڵنه‌ره‌كانی جیهادو جه‌نگ نه‌كردن له‌دژی جووله‌كه‌ی داگیركه‌ر، به‌رده‌وام جووله‌كه‌ كاره‌ جیهادییه‌كان و ئامانج له‌ به‌رگری لێكردنی قه‌واره‌ داگیركه‌ره‌كه‌یان به‌ ده‌سته‌واژه‌ی ناشرین وه‌سف ئه‌كات، به‌ كاره‌ جیهادییه‌كان ئه‌ڵێ كاره‌ خۆكوژییه‌كان و به‌وانه‌ش كه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ئه‌ڵێن خۆكوژه‌كان، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی خۆكوژی مانای نه‌فس كوشتن‌ هه‌ڵئه‌گرێ‌ و ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ئه‌كوژێ نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی یان گیروگرفتی ماددی هه‌یه‌ و بێتاقه‌ته‌و له‌ ژیانی خۆی بێزاربووه‌، هه‌روه‌ها كاری جیهادییه‌كان به‌ كاری ترسنۆكانه‌ ناوئه‌به‌ن و ئه‌وانه‌یشی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌ ترسنۆك.
15ـ زاراوه‌ی(راست): هێزه‌كانی داگیركه‌ری جووله‌كه‌، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): سوپای به‌رگری ئیسرائیلی.
له‌ ڕاستیدا سوپای جووله‌كه‌ سوپایه‌كی داگیركه‌ره‌، به‌ڵام جووله‌كه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ به‌كارئه‌هێنێ كه‌ مانای ئه‌وه‌ ئه‌به‌خشێ گوایه‌ جووله‌كه‌ به‌رگری له‌ ماف و خاك وگه‌ل و پیرۆزی و مێژووی خۆیان ئه‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی سیفه‌تی جه‌نگ و داگیركردن كه‌ له‌ فه‌له‌ستیندا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ دوژمن كارییه‌كانیان كه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌یكه‌ن شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێ.
16ـ زاراوه‌ی(راست): ماف زه‌وتكه‌رانی جووله‌كه‌، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): هاوڵاتیانی جووله‌كه‌. هاوڵاتی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكێك ئه‌ژی و ئه‌یكات به‌ نیشتمان بۆ خۆی، به‌ڵام جووله‌كه‌ خاكی فه‌له‌ستینییان به‌زۆرو زه‌بر داگیركردووه‌و مافی گه‌لی فه‌له‌ستینییان زه‌وتكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ جووله‌كه‌ وشه‌ی نه‌رمونیان و چاك به‌كارئه‌هێنن و به‌ خۆیان ئه‌ڵێن هاوڵاتی به‌ڵام ئه‌وان شه‌ڕكه‌رو داگیركه‌رن و خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان ده‌ركردو ماڵ و موڵكیان داگیركردن، له‌ ڕاستیدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ داگیركه‌ره‌ی جووله‌كه‌ بوونه‌ ئامڕازێك كه‌ جووله‌كه‌كان به‌هۆیانه‌وه‌ توانییان جووله‌كه‌ په‌رتوبڵاوه‌كان له‌ هه‌موو جیهان كۆبكه‌نه‌وه‌و له‌ جێ و ماڵی گه‌لی فه‌له‌ستیندا دایا‌ن بنێن. جا بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ ناوبنرێن ڕاستر وایه‌ پێیان بوترێ ماف زه‌وتكه‌ر و داگیركه‌ر نه‌ك هاوڵاتی.
17ـ زاراوه‌ی(راست): شوێنه‌ داگیركراوه‌كانی جووله‌كه‌، زاراوه‌ی(جوله‌كه‌): شوێنه‌ نیشته‌جێكانی ئیسرائیلی.
شوێنی داگیركراو ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه‌ زه‌وت ئه‌كرێ‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رئه‌كرێ‌و داگیركه‌ر له‌ جێی ئه‌وان نیشته‌جێ ئه‌بێ و له‌ خێرو بێری ئه‌وان چێژ وه‌رئه‌گرن، له‌ ڕاستیدا به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نیشته‌جێ بوون تێكه‌ڵكردن و سه‌رلێتێكدانێكی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها بۆ جوانكردن وچاككردنی وێنه‌ی شوێنه‌ داگیركراوه‌كان و جوله‌كه‌ ماف خۆره‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ داگیركراوانه‌ی جووله‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی سه‌ربازین و له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی فه‌له‌ستینییه‌كان دانراون، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ داگیركراون و له‌ خه‌ڵكه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌‌ی زه‌وتكراون.
18ـ زاراوه‌ی(راست): شاخی به‌یتول مه‌قده‌س، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): شاخی هه‌یكه‌ل.
شاخی به‌یتول مه‌قده‌س ئه‌و بانه‌یه‌ كه‌ مزگه‌وتی ئه‌قساو مزگه‌وتی(قبة الصخرة‌) و ئه‌وقافی ئیسلامی له‌سه‌ر دروستكراوه‌، هه‌روه‌ها پێشی ئه‌وترێ(شاخی موربا) یان شاخی به‌یتول مه‌قده‌س، به‌ڵام جووله‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شاخه‌ به‌ ناوه‌ ئیسلامییه‌كه‌یه‌وه‌ ناو نه‌بات، هه‌ستاون به‌ خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌یه‌ك گوایه‌ له‌و جێیه‌داو له‌ سه‌رده‌می سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ردا دوو مه‌عبه‌دی جووله‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه‌و پێیان ئه‌ڵێن هه‌یكه‌لی یه‌كه‌م و هه‌یكه‌لی دووه‌م، بۆیه‌ جووله‌كه‌ به‌م شاخه‌ ئه‌ڵێ شاخی هه‌یكه‌ل و به‌پیرۆزی ئه‌زانن، هه‌تا به‌ ده‌سته‌واژه‌ كۆنه‌ ته‌وراتییه‌كانه‌وه‌ گرێی بده‌ن و وا له‌ جووله‌كه‌كان بگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌و شاخه‌ ره‌گ و ڕیشه‌ی له‌ مێژووی جووله‌كه‌دا هه‌یه‌و به‌جێی نه‌هێڵن بۆ مسوڵمانان.
19ـ زاراوه‌ی(راست): مزگه‌وتی ئه‌قسا، زاراوه‌ی(جوله‌كه‌): هه‌یكه‌لی سوله‌یمان.
جووله‌كه‌كان ئه‌ڵێن گوایه‌ ئه‌و شوێنه‌ی مسوڵمانان مزگه‌وتی ئه‌قسایان له‌سه‌ر دروستكردووه‌، هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ وه‌ختی خۆی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت مه‌عبه‌دی هه‌یكه‌لی لێ دروستكردووه‌، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌سازیی و رێ خۆشكردن بۆ ڕووخاندنی مزگه‌وتی ئه‌قساو دروستكردنه‌وه‌ی مه‌عبه‌دى هه‌یكه‌ل له‌ جێی مزگه‌وتی ئه‌قسا، ئه‌و مزگه‌وته‌ به‌ هه‌یكه‌لی سوله‌یمان ناو ئه‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ جووله‌كه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌یكه‌له‌كه‌و جێگه‌كه‌ى رای جیاوازو دژ به‌یه‌كیان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر ڕووخاندنی مزگه‌وتی ئه‌قساو دروستكرنی هه‌یكه‌ل له‌ جێی مزگه‌وته‌كه‌ كۆو یه‌ك هه‌ڵوێستن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاسته‌و له‌ مێژووی ئیسلامیدا‌ جێگیره‌‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت هیچ هه‌یكه‌لێكی له‌ به‌یتول مه‌قده‌سدا دروست نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو ته‌نها مزگه‌وتی ئه‌قسای ئێستاى تازه‌كردۆته‌وه‌.
20 ـ زاراوه‌ی(راست): قودسی پیرۆز، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): شاری داود.
جووله‌كه‌ به‌ قودسی پیرۆز ئه‌ڵێن شاری داود، هه‌تا له‌ بیروهۆشی جووله‌كه‌دا ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن كه‌ قودس شارێكی جووله‌كه‌یه‌و یه‌كه‌م كه‌س مه‌لیك داود دروستی كردووه‌ ـ چونكه‌ له‌ بیرباوه‌ڕی جووله‌كه‌دا داود سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌و ته‌نها پادشا بووه‌ ـ ئه‌شڵێن گوایه‌ قودسی پیرۆز 3000 ساڵه‌ هه‌یه‌و له‌ پاش داود خه‌ڵك قودسی ناسیوه‌، به‌مه‌ش 2000 ساڵ له‌ مێژووی شارستانی ئه‌و شاره‌ وه‌لائه‌نێن، چونكه‌ مێژووی شارستانی ئه‌و شاره‌ به‌ نزیكه‌ی5000 ساڵ مه‌زه‌نده‌ ئه‌كرێ، یه‌كه‌م گه‌لێكیش كه‌ تێدایا نیشته‌جێ بوون بیوسیونه‌ عه‌ره‌به‌كان بوون، كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك‌ ئه‌گه‌نه‌وه‌ به‌ كه‌نعانییه‌كان و ئه‌وان ئه‌و شارو شارستانییه‌ كۆنه‌یان دروست كردووه‌و ناكرێ ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وه‌لانرێ و فه‌رامۆش بكرێ.
21 ـ زاراوه‌ی(راست): به‌ردی به‌یتول مه‌قده‌س، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): قودسی ئه‌قداس.
جووله‌كه‌كان ئه‌ڵێن گوایه‌ قودسی ئه‌قداس پیرۆزترین جێگه‌ی مه‌عبه‌ده‌كه‌یانه‌و ئه‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی سوله‌یمانه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌ڵێن هه‌بووه‌، به‌ڵكوو هه‌ندێ له‌ حاخامه‌كانیان ئه‌ڵێن قودسی ئه‌قداس شوێنه‌كه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی به‌یتول مه‌قده‌سه‌ كه‌ مزگه‌وتی(قبة الصخرة) ى له‌سه‌ر دروستكراوه‌، ئه‌و به‌رده‌ ئه‌كه‌وێته‌ ناو مزگه‌وتی ئه‌قساوه‌و به‌شێكه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌، جوله‌كه‌ش بۆیه‌ به‌و به‌رده‌ ئه‌ڵێن قودسی ئه‌قداس هه‌تا به‌ ده‌سته‌واژه‌كانی جووله‌كه‌و ئه‌و هه‌یكه‌له‌ی كه‌ ئه‌ڵێن گوایه‌ هه‌بووه‌ گرێی بده‌نه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بێ راگه‌یاندنی جووله‌كه‌و رۆژئاوا هه‌میشه‌ تیشك ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر مزگه‌وتی قوبه‌تول سه‌خره‌و وای پیشان ئه‌ده‌ن كه‌ به‌ ته‌نها مزگه‌وتی ئه‌قسا هه‌ر ئه‌و مزگه‌وته‌یه‌، به‌ داخیشه‌وه‌ زۆرێكیش له‌ مسوڵمانان به‌و شێوه‌یه‌ بێ ئاگا بوون و هه‌تا ئێستا نازانن كه‌ مزگه‌وتی ئه‌قساو مزگه‌وتی قوبه‌تول سه‌خره‌ جیاوازن و یه‌كێك نین.
22 ـ زاراوه‌ی(راست): شاره‌ كۆنه‌كه‌، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): حه‌وزی پیرۆز.
ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر تازه‌یه‌ جووله‌كه‌كان به‌كاری ئه‌هێنن و مه‌به‌ستیشیان ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی دیواره‌كانی شاری قودسی كۆنه‌وه‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی مسوڵمانان و ئه‌وقافی ئیسلامی و هه‌روه‌ها كه‌نیسه‌ی قیامه‌تیشی لێیه، ئه‌م زاراوه‌ تازه‌یه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی جوله‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ هاوبه‌شی به‌رن به‌ڕێوه‌، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی سیفه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌و هه‌تا دانیش بنرێت به‌وه‌ی جووله‌كه‌ له‌ شاره‌ كۆنه‌كه‌و شاخی به‌یتول مه‌قده‌س پیرۆزییان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت مافیشیان له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆزو قودسیشدا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌ پشت ئه‌م كاره‌یانه‌وه‌ مسوڵمانان له‌ بازنه‌ی ماف و پیرۆزییه‌كاندا له‌گه‌ڵ خۆیاندا بتوێننه‌وه‌و ئیتر(وه‌لاء) و(به‌راء) نه‌مێنێ و كه‌سیش بۆ ستاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ ده‌ست جوله‌كه‌ داگیركه‌ره‌كان باس له‌ جیهادو جه‌نگ نه‌كات.
23 ـ زاراوه‌ی(راست): قودسی داگیركراو، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): قودسی گه‌وره‌.
جووله‌كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی قودسی گه‌وره‌ به‌كارئه‌هێنن و مه‌به‌ستیان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شاری قودسه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام به‌هۆی نه‌خشه‌ی جووله‌كه‌ی داگیر كه‌ره‌وه‌ له‌ فراوان بووندایه‌، به‌مه‌به‌ستی فراوان كردنی شاری قودس هه‌تا ناسنامه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ ئیسلامییه‌كانی بكوژێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامانجی پڕۆژه‌ی قودسی گه‌وره‌ ده‌وردانی گه‌ڕه‌كه‌ مسوڵمانه‌كانه‌ له‌ شاره‌ كۆنه‌كه‌داو دابڕانیشیانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ مسوڵمانه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی دیواری شاره‌ كۆنه‌كه‌، به‌مه‌ش جووله‌كه‌ لافی ئه‌وه‌ لێ ئه‌ده‌ن كه‌ قودس پارچه‌پارچه‌ بووه‌و قه‌واره‌ داگیركه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان هاتووه‌ یه‌كی خستووه‌ بۆیه‌ پێی ئه‌ڵێن قودسی یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی(قودسی ئیسلامی).
24 ـ زاراوه‌ی(راست): كۆڵانی مه‌غاریبه‌و كۆڵانی شه‌ره‌ف، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): كۆڵانی جووله‌كه‌.
یه‌كه‌م ئیشێك كه‌ جووله‌كه‌ له‌ پاش داگیركردنی شاری قودس له‌ ساڵی1387 هیجری(1967م) ئه‌نجامیدا بریتی بوو له‌وه‌ی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر دیواری بوراقداو هه‌روه‌ها هه‌ستان به‌ وێران كردنی كۆڵانی مه‌غاریبه‌و دوای4 ڕۆژ به‌سه‌ر داگیركردنی شاری قودسدا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان ته‌خت كردو یه‌كسانیان كرد له‌گه‌ڵ زه‌ویدا، به‌مه‌ش زه‌وی ڕن و شۆفڵه‌كانی جووله‌كه‌ مێژووی گه‌ڕه‌كێكی وه‌قفی ئیسلامیان شارده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ستان به‌ داگیركردنی گه‌ڕه‌كی شه‌ره‌ف كه‌ گه‌ڕه‌كێكی مسوڵمانه‌كانه‌و له‌ پاڵ گه‌ڕه‌كی مه‌غاریبه‌دایه‌و ئه‌كه‌وێته‌ ناو شاره‌ كۆنه‌كه‌ له‌ شاری قودسی پیرۆز، جووله‌كه‌كان هه‌ستان به‌ راگوێزانی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌و ده‌ركردنیان، هه‌روه‌ها دانانی جووله‌كه‌ له‌ شوێنیان و داگیركردنی ماڵ و حاڵیان، ناوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌شیان گۆڕی و كردیان به‌ گه‌ڕه‌كی جووله‌كه‌.
25 ـ زاراوه‌ی(راست): ئه‌فسانه‌ی ئاگری نازییه‌كان، زاراوه‌ی(جووله‌كه‌): ئاگری گه‌وره‌(هۆلۆكۆست).
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی كه‌ راگه‌یاندنی جووله‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لان و ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌كاندا به‌كاری ئه‌هێنن؛ كێشه‌ی(ئاگری هۆلۆكۆستی گه‌وره‌یه‌) كه‌ جووله‌كه‌كان‌ ئه‌ڵێن گوایه‌ هیتله‌رو نازییه‌كان 6 میلیۆن جووله‌كه‌یان له‌ ژووره‌ غازییه‌كاندا سوتاندووه‌، ئه‌مه‌ش هه‌تا گرێی هه‌ستكردن به‌ تاوان له‌ لای گه‌لانی جیهان و سه‌ركرده‌كانیان دروست بكه‌ن و نه‌وه‌كانی داهاتووی جووله‌كه‌ش كه‌ڵك له‌ فایلی ئه‌م ئاگره‌ وه‌ربگرن، به‌مه‌ش جووله‌كه‌ له‌ راكێشانی په‌رۆشی و سۆزی جیهان به‌ لاى خۆیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌سابخانه‌و جینۆسایدو تاوانانه‌ش كه‌ جوله‌كه‌ داگیركه‌ره‌كان له‌ خاكی فه‌له‌ستیندا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
www. Imairaq.com
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى