المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
ئایا ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه؟
صفحة 1 من اصل 1
ئایا ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه؟
ئایا ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه؟
مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی
له‌وسه‌رده‌مه‌وه مرۆڤ دروست بووه تائه‌مرۆ ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان راستی و لاری، و حه‌ق وباتڵا هه‌یه و به‌رده‌وامه، و خوای باڵاده‌ستیش ده‌یان هه‌زار پێغه‌ممه‌ری به‌درێژایی مێژوو بۆ پیشاندانی رێی
راست و راستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه چه‌وته‌كان ناردووه، به‌ره‌ی دژ به‌حه‌قیش هه‌میشه به‌ره‌و روویان
بوونه‌ته‌وه‌و دژایه‌تیان كردوون و ئازاریان داون و به‌ڵكو هه‌ندێكیشیان لێ كوشتوون.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆیش له‌ده‌م هه‌ندێ كه‌سه‌وه جۆره تانه‌و توانجێك به‌رامبه‌ر
به‌ئیسلام ببیستین شتێكی تازه نییه و بگره جێی سه‌ر سوورمانیش نییه چونكه مێژووی ئه‌م ملانێیه به‌درێژایی مێژوو كۆنه..
ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێ له‌به‌رامبه‌ره‌وه خوای باڵاده‌ست كه‌سانێكی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاینه ئاماده‌كردووه كه
به‌ماڵ و گیان و قه‌ڵه‌م و زمان خه‌ریكی خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاینه‌ن وبه‌تیشكی خۆری به‌ڵگه‌و ده‌لیلیان شێره‌به‌فرینه‌ی ناحه‌زانی ئه‌م دینه ده‌توێننه‌وه، و ته‌می
گومان له‌دڵی باوه‌ردارانا ده‌ره‌وێننه‌وه.. جایه‌كێ له‌و قسه نابه‌جێیانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی
ناحه‌زانی ئیسلامه‌و هه‌ندێ جار له‌سه‌ر زاری موسوڵمانانی كه‌م شاره‌زاوه
ده‌بیسترێ ئه‌وه‌یه كه گوایا: ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌زۆر كراونه‌ته موسوڵمان.. و
پێیان وایه باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئیسلام جیهادی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رزكردووه.. زانایانی خزمه‌تگوزاری
ئیسلام، یانووسه‌رانی به‌ویژدان و دوور له‌ده‌مارگیری
چه‌ند وه‌ڵامێكی ئه‌م قسه‌یان داوه‌ته‌وه، منیش لێره‌دا پوخته‌یه‌كی وه‌ڵامی ئه‌و به‌رێزانه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌وهیوایه‌ی سوود به‌هاوزمانانم بگه‌یه‌نێ، و ئارامی بۆ دڵه داخورپاوه‌كان بگه‌رێنێته‌وه
مێژووي میلله‌تی كورد:
مێژوونووسی كورد ساڵح قه‌فتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نووسه‌رێكی عه‌لمانی و نا ئیسلامییه له‌كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ناوی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كاتێك باسی موسوڵمانبوونی میلله‌تی كورد ده‌كات ده‌ڵێ: به‌زمان زه‌ده‌یی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانا شۆره‌ت وایه كه نه‌ژادی ئیمرۆ به زۆری شمشێر موسوڵمان بووه و ئه‌ڵێن: ئه‌م قسه‌یه‌ش پشتاو پشت له‌پێشینانه‌وه‌به‌جێ ماوه
به‌مه‌دا دیاره باوك وباپیرانمان وایان زانیوه وه‌ختی خۆی عه‌ره‌به‌كان كه‌هاتوون كوردستانیان زه‌وتكردووه ده‌ستیان داوه‌ته شییر هه‌رچی موسوڵمان نه‌بووه كوشتوویانه، و
به‌وته‌رحه به‌زۆر موسوڵمانیه‌تییان بریوه به‌سه‌ر كورده‌كانا، بگره به‌و جۆره به‌سه‌ر قه‌ومه‌كانی تریشا(١).
ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ترازووی ژییری مامۆستا قه‌فتاندا كێشی راستی هه‌یه؟ باسه‌رێك له خۆی بده‌ین و بزانین چ وه‌ڵامێكی ئه‌و بۆچوونه ده‌داته‌وه؟
مامۆستا ده‌ڵێت: دیاره ئه‌م بروایه شتێكی زۆر ناراسته، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بوایه، ئه‌بو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وحه‌له له‌موسوڵمان به‌ولاوه هیچ تایه‌فه‌یه‌كی تریان له‌وڵاتی ئیسلاما نه‌هێشتایه، ئه‌ی جووله‌كه‌و عیساییه‌كان بۆچ ماونه‌ته‌وه‌و ته‌شقه‌ڵیان پێ نه‌كردوون؟
مامۆستا قه‌فتان به‌ڵگه‌ی واقیعی بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه دێنێته‌وه، ئه‌ویش به مانه‌وه‌ی جووله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان له‌ولاتانی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌كوردستانا، له‌سلێمانیدا له‌كه‌ركووكدا له‌سنه‌و كرماشان‌دا به‌ڵكو له‌شارۆچكه‌كانی وه‌ك پێنجوێن وهه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌مانه گه‌ره‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه‌و كلیسایشیان هه‌بووه، وتا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشمان له‌زۆر شوێنا ماونه‌ته‌وه..
پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌باسه‌كه‌یا و روونی ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵی موسوڵمانان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام چۆن ، بووه ئایا به‌زۆر بووه، یا به‌ژییربێژی؟ و ده‌ڵێت:
به‌ڵێ عه‌ره‌به‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئاینی موشریك به‌تایبه‌تی هه‌وڵیان داوه، وئاینی (كورد‌و فورس)ی ئه‌وكاته‌ش كه زه‌رده‌شتی وبت په‌رستی بووه به‌موشریك دانراوه، له‌به‌ر ئه‌وه بێگومان عه‌ره‌به‌كان ته‌قه‌لای له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره ئاینه‌یان داوه، به‌ڵام نه‌ك به‌زۆری به‌زۆری شمشێر، به‌ڵكو سیاسه‌ت پێكیان هێناوه.
ئینجا باسی ئه‌وسیاسه‌ته‌یان ده‌كات كه پیاده‌یان كردوه،و چۆن ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی پێشوویان بریوه‌ته‌وه، و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه جاران له‌ده‌به‌شی به‌رووبوومیان پێنجیان ده‌دا به‌ده‌سه‌ڵات ئێستا له ده‌به‌شا به‌شێك ده‌ده‌ن و به‌شه‌كه‌ش دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر نه‌دارانی ناوخۆیاندا و ده‌ڵێت:
هاتوون موڵكی بێ خاوه‌ن وئه‌رزی ئه‌میرییان به‌سه‌ر خه‌ڵكه كۆنه‌كه‌دا دابه‌ش كردووه، و دڵیان خۆش كردوون، و له‌سه‌ر ئه‌وه‌شا موڵكانه‌و زه‌كاتی سوكیان لێ سه‌ندوون، به‌مانه به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ خه‌ڵكه‌كه‌یان منه‌تباری خۆیان كردووه، چونكه له‌چاو زوڵم و زۆره‌كانی حكومه‌تی رابوردوودا ئه‌م زه‌ریبه‌یه سووك و به‌كه‌ڵك بووه بۆ قه‌ومه‌كه.
به‌هۆی ئه‌م دادگه‌رییه‌وه خه‌ڵكه‌كه موسوڵمان بوون، جیاوازی نێوان داگیركه‌ر ورزگاركه‌ر ئه‌وه‌یه: داگیركه‌ر خێر‌و خێراتت ده‌بات وده‌ت چه‌وسێنێته‌وه، و زه‌لیلت ده‌كات، هه‌ركه‌س وابوو ئه‌وه داگیركه‌ره با هاوزمانی خۆیشت بێ، رزگار كه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌وه،چاو نابرێته خێر‌و بێرت، هه‌وڵ ده‌دات له‌زه‌لیلی ده‌رت بێنێ، و به‌سه‌ربه‌رزی بژی، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س ئه‌وه سیفه‌تی بوو رزگاركه‌ره باله‌وپه‌ری دنیایشه‌وه هاتبێ.. بۆیه نووسه‌ریش ده‌ڵێت: عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ خوڵق قایمی خۆیانا چونكه ئیداره‌كه‌شیان توند‌و تۆڵ و عادڵانه بووه ته‌نزیمه‌كانیان خێرا سه‌ری گرتووه، و به‌وه له‌گه‌ڵ منه‌تباری خه‌ڵكه‌كه‌دا وڵاته‌كه‌ش ئاوابووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌هله‌كه به‌حكومه‌ته‌وه نووساوه (٢) واته: موسوڵمان بوون.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی: خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری قورئان وفه‌رمووده بكه‌ین، كه دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستووری ئیسلامن، ئه‌وه‌مان به‌ئاشكرا بۆ روون ده‌بێته‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ده‌ڵێن: گوایا: موسوڵمانان به‌زه‌بری شمشێر ئیسلامیان بڵاو كردۆته‌وه قسه‌یه‌كی نادروست و دوور له‌واقیعه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك هه‌روه‌ك نوور له‌وتارێكیدا باسی ده‌كات: مامۆستا وه‌لید
١- خوای ته‌عالا خۆی ده‌فه‌رموێ: لا إكْرَاهَ فی الدّین قَدْ تَبَیَّنَ الرّشْد منَ الْغَیّ. البقره: ٢٥٦ واته: له‌وه‌رگرتنی ئایندا زۆركردن نییه، و به‌زۆر نادرێ به‌سه‌ر كه‌سدا، چونكه رێبازی چاك ودروست ده‌ركه‌وتوه، و رێی راست له تووله رێگای گومرایی جیابوه‌ته‌وه.
٢-خوا ده‌فه‌رموێ:فَلْیكْفرْ َمَنْ شَاءَ فَلْیؤمنْ وَمَنْ شَاءَ الكهف:٢٩، واته:هه‌مووتان سه‌ربه‌ستن، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با ئیمان بێنێ، و ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ باكافربێت، به‌ڵام موسوڵمانان خه‌ڵكی بانگ ده‌كه‌ن بۆ ئاینه‌كه‌یان ولایه‌نی جوانی بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێی رازی بوو ده‌چێته ناویه‌وه، وئه‌وه‌شی پێی رازی نه‌بوو سه‌رانه ده‌دات و ده‌سه‌ڵات بۆ موسوڵمانانه..
٣- بێگومان تۆمه‌تباركردنی ئیسلام به‌وه‌ی كه‌به‌زۆری شمشێر بڵاوبووه‌ته‌وه، درۆیه‌كی بێ ده‌لیله، و ده‌عوایه‌كی باتڵه ، چونكه ئیسلام كه‌سی ناچار نه‌كردووه، و زۆری له‌كه‌س نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام وه‌ربگرێ.. چونكه خوا ئیسلام له‌كه‌سێ وه‌رناگرێ راستگۆ نه‌بێ، و باوه‌ری وانه‌بێ كه‌ئیسلام دواین ئاینی خوایه و شیاوی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی بێ.
٤- له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا یاسایه‌كمان هه‌یه پێی ده‌گوترێ: یاسای ئه‌هلی زیممه (اهل الذمه).
ئه‌هلی زیممه: بریتین له‌و غه‌یره موسوڵمانانه‌ی له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ماونه‌ته‌وه، و له‌ته‌ك موسوڵماناندا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ن كه‌پێی ده‌گوترێت: گرێبه‌ستی زیممه (عقد الذمه) به‌پێی ئه‌و گرێ به‌سته له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ماڵ وگیان و خۆێنیان پارێزراو ده‌بێ، به‌شی زۆری ئه‌وانه خۆیان خود به‌خود موسوڵمان ده‌بن.. جا ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌زۆر بسه‌پایه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا یاسای ئه‌و گرێبه‌سته و به‌روبوومی ئه‌وی تێدا مامۆستا نه‌ده‌بوو.(٣) قسه‌كانی وه‌لید ته‌واو بوو.. منیش ده‌ڵێم:
٥-ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌زۆر ئیسلام بسه‌پێنن به‌سه‌ریا دووروو ده‌ر ده‌چێ، واته له‌ناوه‌وه باوه‌ری نییه‌و له‌رواڵه‌تا باوه‌ری هه‌یه كه ئه‌مه‌ش كاری دووروو و مونافیقه‌كانه، و ئه‌وانیش خراپترین سزایان بۆ دانراوه، چونكه قورئان
ده‌فه‌رموێ: إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا النساء/١٤٥. واته: به‌راستی دوورووه‌كان له‌چینی هه‌ره خوارووی دۆزه‌خدان، و هه‌گیز نابینی كه‌سێك پشتیوانیان بێت، و به‌هانایانه‌وه بچێت. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر كه‌سێ به‌زۆر بكرێت به‌موسوڵمان ده‌كرێ به‌مونافیق، ومونافیقیش له‌رۆژی قیامه‌تا سزای له‌كافر خراپتر‌و قورستره، و ئه‌وه چاره‌نووسیه‌تی كه‌باسمان كرد. ئیسلامیش بۆ ئه‌وه‌هاتووه خه‌ڵكی بۆ به‌هه‌شت به‌رێ وله‌دۆزه‌خ رزگایان بكات.. كه‌وابوو زۆر لێ‌كردن له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئیماندا ناگونجێ(٤).
سه‌رچاوه‌كان
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد/ ل .١٧٢ ساڵح قه‌فتان
چاپخانه‌ی (سه‌لمانول ئه‌عزه‌می )به‌غداد، چاپی یه‌كه‌م، به‌پێشه‌كی دكتۆر كاوس قه‌فتانه‌وه له‌ساڵی/١٩٦٨
-٢ لاپه‌ره١٧٣ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
٣-[ وليد نور هل انتشر الإسلام بحد السيف؟ ]
٤- ئاینی ئیسلام وكورد، گوڤاری بانگی هه‌ق/١٩٩٢
نوسینی پەیام

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
مواضيع مماثلة
» ئایا ئیسلام و موسولمانان تیرؤریست و توندره‌ون یان ؟
» له‌م ڕۆژگاره‌دا پاره وماڵ وسامانه‌كه‌ی له‌كۆێ دابنێت كه سو‌و وڕیبا به‌شێویه‌كی له‌به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه
» ئیسلام ماناى چیه؟
» ئیسلام و دیموکڕاسیی
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان