المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
مێژووی موڕابطین
صفحة 1 من اصل 1
مێژووی موڕابطین
لێکۆڵینه‌وه
ئاماده کردنی: ماکوان که‌ریم
له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك بپرسن مورابطین کێن ؟
مورابطین کۆمه‌ڵێك بوون له بیابانی مۆریتانیا ده‌ژیان له گه‌ل وهۆزی (جوداله) بوون بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌هێزه موجاهیده له له هۆزی جوداله‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هۆزی جوداله بنه‌ڕه‌تی مورابطون
ئه‌م مێژووه باسی لێوه ده‌که‌ین هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرتنی طوڵه‌یطیڵه گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه وه گرتنی ئه‌و کۆنگره‌ی که له نێوانی ئه‌میره‌کان و زاناکاندا بوو له‌ساڵی (478) کۆچی=(1085)زاینی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له سروشتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مورابطین تێبگه‌ین ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (38) ساڵ دواوه واتا ساڵی(440) کۆچی=(1048)زاینی که هاوکاته له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی (به‌ربوشته‌ر)و (بلنسیه) که هاوکاته له‌گه‌ڵ دروست بوونی مورابطین له‌سه‌ره‌تاوه.
واتا (990)ساڵ له مه‌و پێش
هه‌روه‌ك چون لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه ده‌چینه‌وه ناو ڕووداوه‌کانی مێژوو، بۆ ئه‌م کاره پێویسته بچینه ناو جه‌رگه‌ی بیابانه‌کانی مۆریتانیا وڵاتی مۆریتانیا که وڵاتێکی ئیسلامی بوو ئه‌و سه‌رده‌مه، واتا باشوری مۆریتانیا که ناوی (قاحیله) بوو، له‌م ناوچه‌یه‌دا که‌بیبانێکی بێ شومار هه‌بوو که ناوی(مقفره) که زۆر ووشك و بێ ئاوه پاشان زۆر گه‌رمه، خه‌ڵکه‌که‌ی خه‌ڵکێکی کۆچه‌ر بوون نێشته جێ نه‌بوون توانایی کوشتوکاڵیان نه‌بوو له‌و جێگایه‌دا واتا خه‌ڵکێکی (به‌ده‌وی)بوون .
وه‌له‌م ناوچه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێك له هۆزی به‌ربه‌ر ده‌ژیان که به هه‌مویان ده‌وترا (صنهاجه)که دووهۆزی گه‌وره‌ی پێك هێنابوون ناویان (جوداله)و (له‌متونه)بوون ئه‌م دووهۆزه گه‌وره‌ترین هۆز بوون له ناو صنهاجه‌دا....
هۆزی جوداله له باشوری مۆریتانیا ده‌ژیان وه زۆر له مێژ بوو که ئیسلامیان وه‌ر گرتبوو، سه‌رۆکی ئه‌م هۆزه ناوی (یه‌حیایی کوڕی ئیبراهیمی جودالی) بوو، ئه‌م پیاوه به پیاوێکی له‌سه‌ر خۆ‌و ڕه‌وشت به‌رز ناسرابوو به که‌سێکی زۆر له خوا ترسیش ناوی هه‌یه له مێژوودا.
یه‌حیایی کوڕی ئیبراهیم جودالی که سه‌یری هۆزه‌که‌ی کرد بینی زۆر خراپه‌کارن هه‌میشه خه‌ریکی مه‌ی خواردن و زینا کردنن ته‌نانه‌ت زینایان له‌گه‌ڵ دراوسێ‌کانی خۆیان ده‌کرد مێرده‌که‌شی ده‌یزانی، به‌ڵام بێ ده‌نگ بوو، چونکه خۆشی خه‌ریکی ئه‌و کاره بوو له‌گه‌ڵ دراوسێ‌کانی تری هه‌موو وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌ربووبوبه یه‌کتری هاو کات ئه‌م باسه‌ی که ده‌یکه‌ین له‌سه‌رده‌می کاره‌سه‌تی (به‌ربوشته‌ر)و (بلنسیه) بوو، ئه‌م هۆزه خۆیان له هیچ گونا‌هێك نه‌ده‌پاراست کاری زۆر سه‌رسوڕمانیان ده‌کرد له تاواندا هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت..........
(وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ المُنْكَرَ)(العنكبوت29)
'ئایا ئێوه بۆچی نێر بازی ده‌که‌ن، بۆ ده‌چنه لای پیاوان، وه ڕێگه به خه‌ڵکی ده‌گرن و ڕێگه‌ی نادروست ده‌گرن، وه له یانه‌که‌تاندا کاری نابه‌جێ و ناشین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟! که‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی (به‌دخوو) ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئاده‌ی کوا سزا‌و تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌که‌یت؟!'.
له ناو ئه‌م هۆزه‌دا زینا کردن زۆر بڵاو بوو پاشان پیاوان زیاد له چوار ئافره‌تیان له یه‌ك کاتا کۆ ده‌کرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کارانه‌دا هه‌ر خۆیان به موسڵمان ده‌زانی، وه به‌هۆکاری خراپه‌کاری خۆیان ئه‌م گه‌ل هۆزه پارچه پارچه بووبون له ڕاستیدا هۆزیک بوون که له زۆری‌دا بێ شومار بوون هه‌میشه خه‌ریکی شه‌ڕکردن بوون له گه‌ڵ یه‌کتریدا وه‌ك ئه‌نده‌لوس و ملوك طوائیفیان لێهاتبوو، ئه‌م هۆزه ئه‌وه‌ی لاواز بوایه به هێزه‌کان ده‌یان خوارد وه له‌ناو ئه‌م هۆزانه‌دا زۆر له حیزبه کوردستان خراپتر ده‌کرا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ناوچه‌یه له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی سیاسی و دینیدا بوون، کۆمه‌ڵێك په‌یدا ببوون بانگه‌وازی زۆر نادروستیان ده‌کرد وه خه‌ڵکیان گومڕا کردبووئیسلامی ڕاستیان به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌گه‌یاند وه بیرێکی کفری وبێ باوه‌ڕیان بڵاو کردبوه‌وه له ناو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌ده‌مه‌دا....وه ئه‌م باسه (د.صلابی له کتێبی الجوهر الثمين بمعرفة دولة المرابطين )باسی لێکردوه.
به‌و شێوه مۆریتانیا له‌ناو ته‌نگه‌ژه‌دا بوو به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌نده‌لوس له پارچه پارچه‌ی و بێ ده‌سه‌ڵاتی بوون با سه‌رنج بده‌ین له‌وه‌ی که چون چاك سازی ده‌کرێت، پله‌کانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌م ئۆمه‌ته بزانین که چۆن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵسانه‌وه دێته‌وه به‌رده‌م خه‌ڵکی موسڵمان چۆن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێننه‌وه.....
یه‌حیایی کوڕی ئیبراهیم جودالی و سه‌ره‌تایی ده‌ست پێك و خه‌فه‌ت خواردنی بۆ موسڵمانان
یه‌حیایی کوڕی ئیبراهیم جودالی که خۆی خاوه‌نی فیتره‌یه‌کی پاك و خاوێن بوو ده‌یزانی که هۆزه‌که‌ی خه‌ریکی کاری خراپه‌و خراپه‌کارین، به‌ڵام خۆی توانای گۆڕانکاری نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ك، وه خه‌ڵکه‌که له سێبه‌ری خراپه‌کاری و تاواندا ئارامیان گرتبوو وه یه‌حیایی کوڕی ئیبراهیم جودالی خاوه‌نی زانستێکی ئاینی نه‌بوو تا بتوانێت گۆڕانکاری بکات له‌و کۆمه‌ڵگایه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که تێڕامابوو وه نه‌یده‌زانی چی بکات زۆر بیری کرده‌وه له‌وه‌ی که چی بکات بۆ گۆڕانکاری ئه‌و هۆزه، پێش هه‌موو شتێك خۆی بیری له‌وه کرده‌وه که بچێت بۆ حه‌ج وه له گه‌ڕانه‌وه‌یا بیری له‌وه کرده‌وه که بچێته شاری زانست و زاناکان که شاری (قه‌یره‌وان) بوو له وڵاتی تونسی ئێستا، تا که‌سێك له‌وێ بدۆزێته‌وه و بیهێنێت بۆ ناو هۆزه‌که‌ی تاکو فێری ئیسلام و چاکه خوازیان بکات.
به‌ڵێ له‌ڕاستیدا چوو بۆ حه‌ج وه له گه‌ڕانه‌وه‌یدا چووه شاری قه‌یره‌وان و چاوی که‌وت به که‌سێك که ناوی (باوکی عمران موسى کوڕی عيسى فاسی) که له‌ساڵی (368)کۆچی=(979) له‌دایك بووه له‌ساڵی (430)کۆچی=(1039) زاینی کۆچی دوای کردوه وه به گه‌وره‌ی زانایانی مالیکی داده‌نرێت له شاری قه‌یره‌وان وه مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیك له هه‌موو باکور و باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌ر بڵاو بوو تاکو زه‌مه‌نی ئێستاشمان هه‌ر مالیکین ئه‌و مه‌زهه‌به بڵاوه له‌و کیشوه‌ره‌دا وه به‌هه‌مان شێوه له وڵاتی ئه‌نده‌لوس ئه‌و مه‌زهه‌به... مه‌زهه‌بێكی سه‌ره‌کی بوو.
وه له باسی ئه‌م زانا لێهاتوه مێژوونوسی ناودار حه‌میدی له کتێبی (جذوة المقتبس في ذكر ولاة الأندلس) له به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه(121) که (باوکی عمران موسى کوڕی عيسى فاسی) ناوی ئه‌م پیاوه (يحج أبو عمران الفاسي) که فه‌قیهی سه‌رده‌می خۆی بووه، به ئیمامی چۆته ئه‌نده‌لوس وه گه‌ڕاوه به ئه‌نده‌لوسدا تا ڕۆژهه‌ڵاتی چووه له‌وێ زانست و زانیاری بڵاو کردۆته‌وه، له هه‌مان کاتدا چۆته عێراق له‌وێ خوێندویه‌تی وه زۆر له زانا ناوه‌داره‌کانی ئه‌نده‌لوس له سه‌رده‌ستی ئه‌م پیاوه بوونه‌ته زانا و زانسته‌کانیان له ده‌ستی ئه‌م وه‌رگرتووه له‌وانه که زۆر به ناوبانگن (أبو الفضل أحمد بن قاس بن عبد الرحمن صاحب قاسم بن أصبغ، وأبو زيد عبد الرحمن بن يحيى العطار، وأبو عثمان سعيد بن نصر) وه له وڵاتی قه‌یره‌وان زانایی پایه به‌رز که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م خوێندوێتی وه‌ک(أبي الحسن علي بن محمد بن خلف القابسي)وه زۆری تر ،له وڵاتی میسر(أبي الحسين عبد الكريم بن أحمد ابن أبي جدار) ، وه له مه‌ککه زانایی به‌ناو بانگ (أبي القاسم عبيد الله بن محمد بن أحمد السفطي) زۆری تریش وانه‌یان لی خوێندوه که خه‌ڵکی شاری مه‌ککه بوون وه له زانایانی عێراقیش که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م پیاوه وانه‌یان خوێندوه له‌وانه (أبي الفضل عبيد الله بن عبد الرحمن الزهري) وه زۆر له زانایانی تر.
زۆر له مێژوو نوسانی تر باسی (باوکی عمران موسى کوڕی عيسى فاسی) به‌رزی و زانایی ئه‌م پیاوه‌یان باس کردوه وه به هه‌مان شێوه له باسیدا(حومه‌یری)ده‌ڵێت له کتێبی(الروض المعطار في خبر الأقطار) له به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه(435)ده‌ڵێت زانایه‌کی بێ وێنه‌ی سه‌رده‌م بوو وه چاک سازی سه‌رده‌می خۆی بووه. زۆرێك له مێژوونوسان و زانایان باسی ئه‌م که‌ڵه زانایه‌یان کردووه....
هه‌روه‌ها حاته‌میش باسی کردووه له سه‌رده‌می خۆیدا که‌سێك نه‌بووه له‌م پیاوه زانا تر، که‌سێکیش نه‌بووه وه‌ك ئه‌و ڕیوایه‌تی فه‌رموده‌کانی کردبێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
کاتێك که یه‌حیا کوڕی ئیبراهیمی جودالی باسی چیرۆکی هۆزه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕاوه، داوای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانیشی لێکرد، ئه‌بی عیمرانی فاسی که گوێی له قسه‌کانی یه‌حیا بوو زانایه‌کی لێهاتوو لێوه‌شاوه که خاوه‌نی عیلمێکی بێ شومار بوو ناردی له‌گه‌ڵیا بۆ ناو هۆزه‌که‌ی، ئه‌و زانایه‌ش ناوی عبدالله‌ی کوڕی یاسین بوو.
عبدالله‌ی کوڕی یاسین کێیه؟
له ڕاستیدا عبدالله‌ی کوڕی یاسین به یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی مورابطین داده‌نرێت، یه‌که‌م که‌س بووه که ڕیزه‌کانی ئه‌وانی ڕێك خستوه‌و بانگه‌واز و چاكسازی له نێوانیاندا کردوه، واتا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه له ساڵی (451ی کۆچی=1059ی زاینی)، ئه‌ویش له پیاوه گه‌وره‌کانی سه‌رده‌سته‌ی مه‌زهه‌بی مالیکی داده‌نرێت. خاوه‌نی قوتابیه‌کی زۆر بووه، که له خاکی مه‌غریب و جه‌زائیر و تونس له ده‌وری کۆ ببونه‌وه. شێخ عبدالله یاسین له یه‌کێك له شاره‌کانی سه‌ر که‌ناری ده‌ریای سپی و ناوه‌ڕاست داده‌نیشت، هه‌ر ئه‌و بوو هه‌ڵسا به‌م کاره گه‌وره‌یه، هه‌موو قوتابیه‌کانی واز لێ هێناو به قوڵای بیابان چووه ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی فێری زانستی ئیسلامی بکات، وه ئه‌م کاره گه‌وره‌یه کاری پێغه‌مبه‌رانه که بانگه‌واز کردنه بۆلای خوای تاك و ته‌نها. عبدالله یاسین وێڕای ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی زانسته‌کانی فیقهو فه‌رموده و زمانه‌وانی بووه، که‌سێکی شاره‌زاو پڕ ئه‌زمون بووه له ڕامیاری و به‌ڕێوه بردن، ئه‌و مێژوو نوسانه‌ی که باسی ئه‌م پیاوه‌یان کردووه به که‌سێکی کۆشش کار و سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ڕه‌وشت و به که‌سێکی به‌ندایه‌تی خواز ناو نراوه بۆ په‌روه‌ردگاری. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای کرد که ئه‌و پیاوه بۆ ئه‌و کاره گه‌وره‌یه هه‌ڵبژێردرێت له ناو ئه‌و هه‌موو زانا به‌ڕێزه‌دا ته‌نها شێخ عبدالله یاسین هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره گه‌وره‌یه ئه‌نجام بدات. هه‌ر ئه‌ویش بوو وای کرد له‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی که شۆڕشگێڕ‌و موجاهیدیان لێ ده‌ربچێت له پێناوی دینی خوای گه‌وره‌و ئاره‌زوو مه‌ند بن بۆ مردن و گه‌یشتنه به‌هه‌شت....
له کاره گرنگه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه ئه‌وه بوو که کاری له سه‌ر ڕه‌وشه‌که ده‌کرد که خه‌ڵکی تیا ده‌ژیا، ئیجتیهادی له‌سه‌ر ڕه‌وشتی خه‌ڵک ده‌کرد به ڕاستگۆی و بوێرانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌دوا، هه‌رگیزاو هه‌رگیز بیری به لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا نه‌ده‌ڕۆشت وه هیچ مه‌به‌ستێکی دنیای نه‌بوو، هه‌موو ئاوات و ئاره‌زووی به‌رز ڕاگرتنی دینی خوای گه‌وره بوو. ئه‌وه‌نده‌ی که مێژوو نوسان باسیان لێوه کردووه ئه‌نجام دانی کاره‌که‌ی وه‌ك کاری پێغه‌مبه‌ران وا بوو.
شێخ عبدالله‌ی کوڕی یاسین ڕووی کرده قوڵایی بیابانی گه‌وره‌ی جه‌زائیر تا گه‌یشته باشوری مۆریتانیا ..
گه‌یشت به گه‌ل و هۆزی جوداله و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکات، که خاکێکی وشك و لماوی و زۆر گه‌رم بوو، که کۆمه‌ڵگاکه‌ی بینی و ڕه‌وشی خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌یر کرد بینی هه‌رچی کاری خراپه‌کاری و ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی کردووه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه درێخیان لێ نه‌ده‌کرد ، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی، وه هه‌رچی حه‌رام بوایه بێ گوێدانه به‌ها ئاینیه‌کان ئه‌وان پیاده‌یان ده‌کرد.
سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به ده‌ست پێ کردنی ناساندنی ئاینی ئیسلام به خه‌ڵکه‌که وه فه‌رمانی پێدان له‌سه‌ر چاکه کردن و به‌رگری لێ کردن له خراپه‌کاری.
خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵکێکی جاهیل و نه‌شاره‌زا بوون به ئیسلام، ئه‌گه‌رچی به موسوڵمانیش داده‌نران. له‌م باره‌یه‌وه قازی عه‌یاض له کتێبی ( ترتيب المدارك وتقريب المسالك) به‌رگی دوو لاپه‌ڕه (64)دا ده‌ڵێت " له باسی ئه‌م گه‌ل و هۆزه‌دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێت: دین له‌لایان زۆر بچوك ببوه‌وه، زۆربه‌ی زۆریان جاهیل بوون وه هیچ شاره‌زایه‌کیان له به‌ندایه‌تی و فه‌رزه‌کانی ئیسلام نه‌بوو، ته‌نها ئیسلامیان وه‌ك شایه‌تومان ده‌زانی....
به‌روه‌وام ده‌ڵێت: کاریگه‌ری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی بوون له سه‌ر خه‌ڵکه‌که بوو به‌گشتی، هه‌ریه‌که بۆ خۆی ده‌یویست له ئاره‌زو خۆشیه‌کانی ژیاندا بژی به‌بێ هیچ مه‌رجێك، ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی بوون ته‌نها ئه‌وان سودیان وه‌رده‌گرت له‌م ڕه‌وشه. کاتێکیش که عبدالله یاسین که‌وته ناویان و بانگی کردن بۆ ئاینی ئیسلام، خه‌ڵکه‌که سه‌ره‌تا گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، پاشان یه‌حیای کوڕی ئیبراهیمی جودالی، که گه‌وره‌ی گه‌ل و هۆزه‌که بوو نه‌یده‌توانی بیپارێزێت، خه‌ڵکه‌که‌ش ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه‌یان نه‌ده‌ناسی، ئه‌و ده‌مه‌ش کۆمه‌ڵگاکه ڕانه‌هێنرا بوو بۆ گۆڕانکاری، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گۆڕانکاریان ده‌کرد، بۆیه یه‌حیای کوڕی ئیبراهیمی جودالی پێی ووت له ناوماندا بڕۆ، چونکه ده‌یزانی که کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و کاره ناشرینانه ده‌مێننه‌وه".
شێخ عبدالله یاسین چۆکی دانه‌داو چالاکانه تر کاری ده‌کرد جار له دوای جار به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ با‌نگه‌وازه‌که‌یدا، ئه‌نجا خه‌ڵکه‌که ده‌ستیان کرد به لێدان و ئازار دانی ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه، ئه‌ویش هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی خۆی بۆ بانگ کردن بۆ ڕێگای ڕاست و ڕێنوێنی کردنیان بۆ لای ئاینی ئیسلام، پاشان هه‌ڵسان به لێدانێکی زۆری و ده‌رکردنی له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا، به ئاشکرا پێیان ووت ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆیت له ناوماندا ئه‌وا ده‌ت کوژین، به‌ڵام هه‌ر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عبدالله یاسین و بانگه‌وازه‌که‌ی نه‌کرد، به‌رده‌وام ڕۆژانه بانگه‌وازی ده‌کرد بۆیه له پاشاندا به‌ستیانه‌وه و سواری وڵاخێکیان کرد تا دووریان خسته‌وه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان، پێیان وت که وازیان لێ بێنێت و بڕوات له ناویاندا، پێیان وت بگه‌ڕێره‌وه بۆ ناو گه‌ل و هۆزه‌که‌ی خۆت باشتره وه‌ك ئه‌وه‌ی که له ناو ئێمه‌دای، بۆیه یه‌حیای کوڕی ئیبراهیمی جودالی پێی ووت که وازیان لێ بێنێت که خۆیان چۆن ژیاون با هه‌روا بژین، وه کارت نه‌بێت به سه‌رمانه‌وه وه با نه‌کوژرێیت له‌ناو ئێمه‌دا، له دوای ئه‌وه‌ی که له سنوری هۆزه‌که ده‌رچوو که‌سێك له‌سه‌ر ڕێگاکه‌دا ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی له‌ده‌ست کرده‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك وه‌ستاو فرمێسك به چاویدا هاته خواره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌زه‌یی به‌و گه‌ل و هۆزه‌دا بێته‌وه وه ووتی: (يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ) (يس 26 )......
'(دیاره خوا نه‌ناسان په‌لاماریان داوه‌و شه‌هیدیان کردووه بۆیه پێی) وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، (له‌وێشه‌وه دڵسۆزانه) وتوویه‌تی: خۆزگه قه‌وم و هۆزم بیانزانیایه (سه‌ره‌نجامی ئیمان چۆنه‌و که‌وتومه‌ته ناو چ نازونیعمه‌تێکه‌وه)'.
ئه‌و ویستی بیان گۆڕێت به‌ڵام نه‌یتوانی. ئاوڕێكی له‌ملاو لای خۆی دایه‌وه زانی له‌ناو بیاباندایه، ئه‌و گه‌ل و هۆزه‌ش توشی سه‌رلێشێواوی و گومڕای بوون، له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست لایان داوه، هیچ که‌سێکیش له‌ناویاندا له دایك نابێت بۆ گۆڕانکاری، که‌سیشی که ناویاندا په‌یدا نه‌ده‌کرد تا ڕێنماییان بکات. بۆیه ویستی هه‌ر بمێنێته‌وه، به‌ڵام چۆن؟ نه‌یده‌زانی چۆن بیر بکاته‌وه زۆر ناڕه‌حه‌ت و چاو به فرمێسك بوو، ویستی سه‌ر له‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو هۆزی جوداله، بیریشی له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ناویان دڵنیا بوو له‌وه‌ی که ده‌یکوژن، بیشی زانیایه که ئه‌گه‌ر به مردنی ئه‌و ئه‌و گه‌ل و هۆزه باش ده‌بوون هه‌ر دهگه‌ڕایه‌وه، زوو زوو له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه ده‌یووت ده‌ی به‌خێر بێت مه‌رگ، ئه‌و شه‌وه له‌وێدا مایه‌وه و نه‌یده‌زانی ڕووه و کوێ هه‌نگاو بنێت...
عبدالله‌ی کوڕی یاسین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مورابطین
ئه‌و شه‌وه عبدالله یاسین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له نێو ئه‌و بیابانه‌دا دڵ پڕ که‌یل و خه‌فه‌ت باری و ده‌ست به نزا مایه‌وه، تا خوای گه‌وره ڕینموی کرد و بیری له‌وه کرده‌وه که زیاتر به قوڵای بچێته ناو بیابانه‌وه بۆ باشور، خۆی دوور خسته‌وه له شاره‌کانی هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه تا گه‌یشته باکوری (سینیگال)، ته‌نانه‌ت ئێستا ئه‌و وڵاته که وڵاتێکی ئیسلامیه وه (%90)ی دانیشتوانه‌که‌ی موسوڵمان، که‌چی موسوڵمانان وا خه‌ریکه ئه‌و وڵاته له‌بیر ده‌که‌ن.
کاتێك که گه‌یشته باکوری سینیگال له‌وێدا نیشته‌جێ بوو، له ناوچه‌یه‌کدا بوو له شێوه‌ی جزیره‌دا بوو. مێژوو نوسی گه‌وره ئیبنو خه‌لدون که له زرکلی یه‌وه له کتێبی (الأعلام)دا له به‌رگی هه‌شت لاپه‌ڕه (160)دا ده‌ڵێ که ئه‌و ناوچه‌یه ڕوباری زۆری تێدا بوو ، به هاویندا ته‌م و مژێکی زۆر بوو وه قوڕاویشی زۆر بوو که قاچ ده‌چه‌قی تیایدا، له زستانیشدا زۆربه‌ی خاکه‌که ده‌بوو به ئاو که ده‌بوو به به‌له‌م هاتوچۆی تێدا بکه‌یت. ئه‌ویش له‌و خاکه‌دا چادرێکی بچوکی هه‌ڵدا و به ته‌نیا تێیدا دانیشت، کاروانچی به‌و ڕێگایه‌دا هاتوچۆیان ده‌کرد بۆیه ده‌ستی کرد به نامه نوسین بۆ خه‌ڵکی جوداله له باشوری مۆریتانیا. به خه‌ڵکه‌که‌ی وت که له‌وێ دانیشتووه ئه‌وه‌ی که ئێستا منتان ده‌رکردووه من له‌ناو ئه‌و دارستانه‌دا دانیشتوم، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت فێری زانست و ژین و دین بێت با بێت بۆ لام بۆ ئه‌م جێگایه.
کارێکی سروشتیشه له ناو هۆزی جوداله‌دا هه‌ندێك له خه‌ڵکی تایبه‌ت و گه‌نجه‌کانی جوڵه‌یان تێ که‌وت و دڵیان بزوا بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ لای، چونکه هه‌ندێ له خه‌ڵکه‌که‌ی فیطره‌تێکی پاکی هه‌بوو بۆ ئه‌م دینه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی بوون، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر وڵاتدا‌و خه‌ڵکییان دڵ سارد ده‌کرده‌وه له ئاینه‌که‌یان، به‌ڵام خه‌ڵکانێک که زانیان که دوور ده‌که‌ونه‌وه له گه‌ل و هۆزه‌که‌یان وه هیچ که‌س ده‌ستیان پێیان ناگات وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانایه‌دا له‌ناو جه‌نگه‌ڵستانی سینیگال دا کۆ ده‌بنه‌وه بۆیه دڵیان بزوا بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌نه ئه‌و زانا به‌ڕێزه. له باشوری موریتانیاوه هاتن بۆ باکوری سینیگال وه ژماره‌یان له پێنج که‌س زیاتر نه‌بوو. دانیشتن له‌گه‌ڵ عبدالله یاسین دا و پێیان وت که بۆ فێربوونی زانست هاتون.
له‌و خێمه‌و چادره‌دا به ئارامی و به ئیمانێکی پڕ نوره‌وه عبدالله یاسین ده‌ستی کرد به فێرکردنی قوتابیه‌کانی که چۆن خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم). فێری کردن که ئیسلام سیسته‌مێکی به‌رفراوانه و ته‌واو و بێ که‌م و کوڕیه له هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی ژیان و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی له‌خۆ گرتووه.
له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵسا به فێرکردنیان به عه‌قیده‌یه‌کی پاك و بێگه‌رد وه کۆشش کردن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، فێری شمشێر گرتن و سوار چاکی کردن وه فێری ئه‌وه‌ی کردن که چۆن پشت به خۆیان ببه‌ستن له خواردن و خواردنه‌وه‌یاندا، فێری ڕاوو شکاری کردن. خۆیان خواردنیان بۆ خۆیان دروست ده‌کرد و هه‌ر له خێمه‌که‌دا خه‌ریكی فێربوونی زانست و ئاینه‌که‌یان بوون به به‌رده‌وامی.
ئه‌و پیاوانه‌ی که له‌گه‌ڵ شێخ عبدالله یاسین دا بوون چێژی شیرینی ئه‌م دینه‌یان کرد، هه‌ستیان به‌وه کرد که پێویسته له‌سه‌ریان که ئه‌وه‌ی لێیان نزیکه‌و ده‌یان ناسن له خزم و که‌س و کاره‌کانیان بانگی بکه‌ن تا له چێژی شیرینی ئه‌م دینه بچێژێت. بۆیه ئه‌و پێنج که‌سه گه‌ڕانه‌وه چوون پێنج که‌سی که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا تا بوون به ده که‌س. پاشان به‌ره‌و زیاد بوون ڕۆشتن و چونه بیست که‌س وه پاشان خێمه چادره‌کانیان ته‌سك بوو بۆیه خێمه و چادری که‌یان هه‌ڵدا له پاڵ خێمه‌که‌ی که‌یاندا، ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بوندا بوون و خه‌ڵکی زیاتر ڕووی تێ ده‌کردن وه خێمه و چادره‌کانیان به‌ر فراوان تر ده‌بوون.
شێخ عبدالله یاسین ئیسلامی له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه فێر کردن، فێری کردن که ئه‌وه‌ی له قورئان و سونه‌دا هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی نییه‌و ده‌بێت پیاده بکرێت. بۆیه قورئان و سونه‌تیان کرده مه‌رجه‌ع تا پێناسه‌ی هه‌موو ئه‌حکامه ئیسلامیه‌کان به‌و مه‌رجه‌عه بکه‌ن.
په‌روه‌رده‌کردنی مورابطین له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خێمه‌کان و وه زۆری ژماره‌ی خه‌ڵکه‌که، له په‌نجا که‌سه‌وه بۆ سه‌د که‌س و له سه‌ده وه بۆ دووسه‌د، شێخ عبدالله یاسین زۆر به‌لایه‌وه قورس بوو بگاته ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه، بۆیه هه‌ڵسا به به‌ش به‌ش کردنی خه‌ڵکه که، وه هه‌ر به‌شێکیش نه‌قیبێکی بۆ دانان. هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چۆن له ماڵی ئه‌رقه‌می کوڕی ئه‌بی ئه‌رقه‌مه‌وه ده‌ستی پێ کرد، وه هه‌روه‌ک چۆن له مه‌ککه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌ڕیزه‌کانیدا کۆ ده‌بوه‌وه، به‌و جۆره به‌ش به‌شی کردن وه‌یان چۆن وه‌ک به‌یعه‌تی عه‌قه‌به کردنی به بیست و حه‌وت به‌شه‌وه.
هه‌ر به‌شه و پێج که‌سی بۆ دانان له نێوانی هه‌ر پێج که‌سیشدا نه‌قیبیکی دروست که‌د، هه‌روه‌ک چون پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی دامه‌زراند، به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌وپرۆگرامه شێخ عبدالله یاسین له ساڵی (440ی کۆچی=1048ی زاینی) له دوای چوار ساڵی ڕێك دوای ئه‌و بانگه‌وازه زۆره، توانی (1000) موسوڵمان پێ بگه‌یه‌نێ له باکوری سنگال.
(نَصْرٌ مِنَ اللهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ وَبَشِّرِ المُؤْمِنِينَ)(الصف 13 )
'جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه، وه کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، وه ئه‌و مژده‌یه بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، گه‌ر لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن)'.
چۆن له سه‌ره‌تادا له‌دوای ده‌رکردن و لێدانی و هه‌ڕه‌شه لێکردنی به کوشتن له ناو ئه‌و گه‌ل و هۆزه‌دا، به ته‌نها دابه‌زیه ناو قوڵای بیابانی باکوری سینیگال له دوای چوار ساڵ بانگه‌واز (1000) که‌سی په‌روه‌رده کرد له ژێرده‌ستی خۆیدا. ئه‌م پیاوانه باشترین پیاوانی سه‌رده‌می خۆی بوون، که ئیسلامی به کاملی و به شاملی تێگه‌یاند بوون.
له ناو ئه‌م گه‌ل و هۆزی (صنهاجه) که گه‌ل و هۆزێکی پارچه پارچه بوون، خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌و هه‌زار که‌سه‌ی دابه‌ش کرد له نێوانیاندا بۆ بانگه‌واز، بڵاوی کردنه‌وه که فه‌رمان به چاکه بکه‌ن و ڕێگریش له خراپه بکه‌ن، تا خه‌ڵکی فێری چاکه و دینه‌که‌یان ببنه‌وه، ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵکی ڕووی تێده‌کردن، که له هه‌زارانه‌وه به‌ره‌و سه‌د هه‌زار ڕۆشت، وه تاکو ئه‌م کۆمه‌ڵه گه‌یشتنه سێ سه‌د هه‌زار که‌س، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا کاره‌کان زۆر به خاوی ئه‌نجام درا، به‌ڵام له کاتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا زۆر بێ شومارانه زیادی کرد، هه‌روه‌ک دیاریه‌کی خوایی پێشکه‌شی شێخ عبدالله یاسین کرا.
ووشه‌ی مورابطین مانای چی؟
بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشه‌یه (الرباط)ه که به مانای مێخ دێت، واته ئه‌و مێخه‌ی که ئه‌سپی پێ ده‌به‌سترێته‌وه، پاشان یان به مانای سه‌نگه‌ر نشینه‌کان دێن که له سه‌ر سنوره‌کاندا نیشته‌جێن، وه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشه‌یه‌ش که (الرباط)ه ته‌نها په‌یوه‌سته به کۆشش و خه‌بات و جیهاده‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که ده‌فه‌رمێت:
" روي البخاري بسنده عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: "رِبَاطُ يَوْمٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ خَيْرٌ مِنْ الدُّنْيَا وَمَا عَلَيْهَا..."
هه‌روه‌ها مورابطین یاخود ئه‌و موجاهیدانه که‌له ناو ئه‌و خێمه‌دا ده‌ژیان له‌سه‌ر سنوره‌کان که کۆشش و خه‌باتیان ده‌کرد له پێناوی خوادا، هه‌ر ئه‌وه بوو که شێخ عبدالله یاسینی وا لێ کرد که ئه‌و ناوه‌یان بۆ هه‌ڵبژێرێ، که هه‌موویان له ناو ئه‌و خێمانه‌دا نیشته‌جێ ببون و سه‌نگه‌ریان لێ دابوو له‌لای ڕووباری سینگال، بۆیه ناو نران به کۆمه‌ڵی مورابطین، وه له مێژووشدا هه‌ر به‌و ناوه ناسراون.
هه‌روه‌ها ناوێکی تریشیان هه‌یه که له مێژووی ابن خلکان دا به ناوی (وفایات الاعیان) هاتووه که ده‌ڵێ پێیان وتراوه (الملثمين) یاخود ده‌وڵه‌تی (الملثمین) که ئه‌میش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌میشه ڕووپۆش بوون واته ده‌م و چاوی خۆیان داپۆشیوه، (الملثمین) واتا ڕووداپۆشراوه‌کان. ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش له ئه‌هلی سه‌له‌فه‌وه وه‌ریان گرتووه، یاخود به مانای (تتلثم) یاخود (حمیر) که به مانای گه‌رم و گوڕیانه له جه‌نگدا وا تا سارد بونه‌وه‌یان نه‌بووه له شه‌ڕدا، یاخود به مانای ئه‌وه هاتووه که به شێوه‌ی ئافره‌ت ده‌رکه‌وتون بۆیه دوژمنانیان وایان زانیوه که ئافره‌تانن که شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن یاخود به واتای شمشێری درێژیش دێت که زۆربه‌ی مورابطینه‌کان شمشێریان درێژ بووه. یان له به هێزی ده‌ستیان و نینۆک درێژیان ئه‌و ناوه‌یان لێ نراوه که به نینۆک دوژمنه‌کانی خۆیان خنکاندووه.
شێخی مێژوو نوسی گه‌وره‌ی کورد (ابن اثیر جزیری) له کتێبه به‌ناو بانگه‌که‌ی (الکامل في التأریخ) ده‌ڵێ ئه‌م هۆزه که ناوی (له‌متون) بووه له کاتی چونه ده‌ره‌وه‌یاندا بۆ جه‌نگ، به ژن و منداڵ و پیره‌کانیان ووتوه که جلی جه‌نگاوه‌ره‌کان له‌به‌ر بکه‌ن، کاتێك که دوژمن هاتۆته سه‌ریان که پیاوه‌کانیان له ماڵ نه‌بوون ئه‌وان جه‌نگاون، ئیتر ناوی له‌متونه به‌و مانایه هاتووه که ووشه‌یه‌کی به‌ربه‌ریه، یاخود به مانای ژنیان وه‌ك پیاو شه‌ڕ ده‌که‌ن هاتووه، یان پێیان ده‌وترێت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که هه‌رگیز پیرو ژن و منداڵیان نه‌کوشتووه.
هه‌روه‌ک چۆن شاعیرێک له وه‌سفیاندا باس ده‌کات و ده‌ڵێت:
قومٌ له‌م د‌رك العلا في حمير وإن انتموا صنهاجة فهم هم
لما حووا إحراز كل فضيلة غلب الحيـاء عليهم فتلثمو.
چۆنیه‌تی ژیانی مورابطینه‌کان
له دوای دامه‌زراندنی مورابطینه‌کان له‌سه‌رده‌ستی زانای پایه به‌رز شێخ عبدالله یاسین ئه‌و پیاوه به‌ڕێزه خۆی به ته‌نها زانکۆیه‌ك بوو بۆ په‌روه‌رده کردنی سه‌رکرده‌و سه‌ربازانی مورابطین ، وه هه‌مووی په‌روه‌رده کراوی ده‌ستی خۆی بوون، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه ژیانی قوتابیه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتیان بزانین، چه‌ند وێنه‌یه‌کتان نیشان بۆ ده‌ست نیشان ده‌که‌م له ژیانی ئه‌و که‌ڵه پیاوانه.
وێنه‌ی یه‌که‌م: کاتێك که به شێخ عبدالله یاسین ده‌گه‌یشتن ده‌یان زانی که له جێگایه‌کی ئه‌وه‌دانی دا نین سه‌ره‌تا پێی ده‌وتن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌ناو که‌س و کارتاندا بژین، وه یان بیری که‌س و کارتان ده‌که‌ن له ناو ئێمه‌دا جێگاتان نابێته‌وه، ده‌بێت هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیانیش له بیر بکه‌ن وه نابێت دوای ئاره‌زوه‌کانی دڵ و ده‌رونتان بکه‌ون، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که شێخ عبدالله یاسین په‌روه‌رده‌ی کردن، په‌روه‌رده‌یه‌کی زۆر سه‌رسوڕ هێنه‌ر و گه‌وره بوو، که دوای مردنی شێخ عبدالله یاسین قوتابیه‌کانی ناویان نا به شاخی سه‌رکرده‌ی مورابطین، چونکه جیلێکی مورابطی موجاهیدی دروست کردبوو له دوای خۆی.
وێنه‌ی دووه‌م: له سه‌ره‌تاوه شێخی گه‌وره عبدالله یاسین هه‌ر هه‌مویانی له‌سه‌ر بنه‌مای بیر‌و باوه‌ڕێکی پاکی ئیسلامی په‌روه‌رده کرد، تێ گه‌یشتنێکی قوڵی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئیسلامی فێر کردن، په‌روه‌ده‌کردنێکی زانستیانه په‌روه‌رده‌ی کردن، نه‌ك په‌روه‌رده‌یه‌کی نه‌ضه‌ری، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یدانێ و فێری ده‌کردن ڕاسته‌وخۆ پیاده‌یان ده‌کرد له ژیانیاندا، په‌له‌شی له قوتابیه‌کانی نه ده‌کرد یه‌ك به یه‌کی قوتابیه‌کانی ده‌ناسی و ده‌یخوێندنه‌وه له لایه‌نی ده‌رونیه‌وه ئه‌نجا کاری به سه‌ردا ده‌دان.
وێنه‌ی سێیه‌م: ئه‌م جیله‌ی که په‌روه‌رده‌ی کردن له‌و جێگایه‌دا له سه‌ر بنه‌مای کۆشش و خه‌بات په‌روه‌رده ببون، گوێ نه‌دان به خۆشیه‌کانی ژیان (التقشف) زۆر بره‌ویان دابوو به ڕاوو شکار، واته ژیانیان ته‌نها له‌سه‌ر ڕاوو شکار بوو، هه‌ر ڕاوێکیان بکردایه ئه‌وا له نێوانی خۆیاندا دابه‌شیان ده‌کردو ئه‌و تێگه‌یشتنه له لایان دروست ببوو که نابێت هه‌ندێکیان تێر بن و هه‌ندێکی که له براکانیان برسی بن.
شێخ له سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی خوا و برایه‌تی له ئیسلامدا په‌روه‌رده‌ی کردن، بۆیه خاوه‌نی کتێبی (دولته المرابطین) ده‌ڵێت "خه‌ڵکێکی سه‌نگه‌ر نشین و له‌و په‌ڕی پاکی دڵ و ده‌روندا بوو، وه ژیانێکی زۆر نمونه‌یی و له‌سه‌ر بنه‌مای یارمه‌تیدان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ده‌ژیان، وه خواردنی ڕۆژانه‌شیان ته‌نها له‌سه‌ر ڕاو و شکار بوو، ئه‌وه‌ی که ده‌ستیان بکه‌وتایه له‌و دورگه‌یه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، پێی ڕازی بوون به زۆر بوایه یان به که‌م، وه جل و به‌رگیشیان زۆر زبر بوو" ئه‌م نمونه‌یه‌ی که باسم کرد بۆ ئێوه، ئه‌و وێنه‌یه‌مان بیر ده‌خاته‌وه که له سه‌ره‌تاوه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵه‌کانی په‌روه‌رده کردبوو له سه‌ری هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له باسیانه‌وه ده‌فه‌رمێت: (لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ) (الحشر 8)
'هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه به‌شی کۆچکه‌رانی هه‌ژار ده‌بێ بدرێت که له شوێنه‌وارو سامانیان دوورخراونه‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مایی به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ون، وه به‌بێ هیچ ته‌ماعێك پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، بێگومان ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن'.
وه له هه‌ر هه‌مووی گرنگ تر و سه‌رسوڕمان تر شێخ عبدالله یاسین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت په‌روه‌رده‌ی قوتابیه‌کانی ده‌کرد له سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له سه‌ر شوێن که‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه صلاة و سلام) هیچ گومانێکی تێدا نیه ئه‌گه‌ر ڕه‌وه‌ندێك وا په‌روه‌رده بکرێت دڵنیام له‌وه‌ی که ئاڵای ئه‌م ئیسلامه به‌رز ده‌که‌نه‌وه و سه‌رکردایه‌تی موسوڵمانان ده‌گرنه ده‌ست وه دڵنیاشم که خاکی موسوڵمان پاك ده‌که‌نه‌وه له داگیرکه‌رانی و موسوڵمانانیش دڵخۆش ده‌که‌ن.
ئایا که‌س هه‌یه که ئه‌و کاره بکات؟
وێنه‌ی چواره‌م: شێخ عبدالله یاسین په‌روه‌رده‌ی مورابطینه‌کانی کرد له‌سه‌ر پاكردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رون و ته‌زکیه‌ی نه‌فس، وه له‌سه‌ر په‌روه‌رده کردنی جه‌سته تا به‌توانا بن و بتوانن کاری قورس بگرنه ئه‌ستۆ، چونکه پێی ڕاگه‌یاندبوون که کاری ئه‌وان زۆر قورس و گرانه بۆیه ده‌بێت خۆیانی بۆ ئاماده بکه‌ن، چۆن لاشه‌ی ڕا هێنابوون له‌سه‌ر هێزو توانا هه‌ر ئاواش مێشکی پڕ کردبوون له زانست و ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
وێنه‌ی پێنجه‌م: شیخ عبدالله یاسین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، بونیادی قوتابیه مورابطینه‌کانی خۆی نابوو له‌سه‌ر باوه‌ڕێکی پاك و بێگه‌رد، هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌سه‌ر زانسته که‌لامیه‌کان په‌روه‌رده‌ی نه‌کردبوون، چونکه خۆی له زانستی مه‌نطیق و که‌لامدا شاره‌زا نه‌بوو، قوتابیه‌کانیشی هیچ بۆچونێکی جیاواز نه‌که‌وتبووه نێوانیانه‌وه، وه هه‌مویانی په‌روه‌رده کردبوو له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕێکی ڕاستگۆیانه وه فکرێکی پاك له دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره وه له ڕێگای بیر کردنه‌وه‌ی به‌ندایه‌تیه‌وه تا بتوانن به‌رده‌وام بن له نوێژ‌و ڕۆژ و کردار‌و ڕه‌فتاری به‌ندایه‌تیان و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و ....هتد.
هه‌ر له ڕوانگه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه‌وه شێخ عبدالله یاسین برایه‌تیه‌کی زۆر به‌هێزی خستبووه نێوانی مورابطینه‌کان که نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌ر هه‌موو مێژوو نوسانه، چونکه برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له ئیسلامدا بونیادی سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌نرێت، بۆیه ده‌گێڕنه‌وه زۆر جار له نێوانی یه‌کتریدا خۆیان ده‌دایه به‌ر شمشیری دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی براکه‌یان نه‌کوژرێت، ئه‌وه‌نده برایه‌تی له نێوانیاندا به هێز بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو توانا و هێزه‌ی که شێخ عبدالله یاسین کۆی کردبووه له نێوانی مورابطینه‌کاندا هێزێکی تری له بیر نه‌کردبوو ئه‌ویش په‌یدا کردنی چه‌ك و جبه‌خانه بوو بۆ سه‌ربازه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قوتابیه‌کانی له‌سه‌ر ڕه‌قی و زبری په‌روه‌رده کردبوو، بۆیه شێخ یاسین ڕووی کرده وڵاتانی ده‌ورو به‌ر تاکو چه‌ك په‌یدا بکات بۆ قوتابیه‌کانی مه‌شقی سه‌ربازیان پێ بکات. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآَخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ) (الأنفال 60)
'(خوا فه‌رمان ده‌دات به کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام که): هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕ (هێزی ئاسمانی و ده‌ریای و وشکانی...هتد) وه له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکاره‌کانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پی چاوترسێن ببێت، که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایان ناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یان ناسێت وه هه‌ر به‌خشینێکتان هه‌بێت له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام) به‌زایه ناچیت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه وه ئێوه سته‌متان لێ ناکرێت'.
هه‌روه‌ك زانای پایه به‌رز (سه‌ید قطب) ده‌فه‌رموێت: "که ده‌بێ سه‌ربازگه‌ی ئیسلامی چه‌ك و جبه‌خانه‌و توانایان هه‌میشه‌یی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوره‌کانی خۆیان بپارێزن، بۆیه ده‌بێت هێزێکی باڵاده‌ستی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌کانی پێ بترسێنێت، وه هه‌رگیزاو هه‌رگیزیش بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه که هێرش بکه‌نه سه‌ر خاکی موسوڵمانان، وه ئه‌گه‌ر بیریشیان له هێرش کرده‌وه ئه‌ژنۆیان بشکێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی دار الاسلام تێك نه‌چێت، وه ده‌شبێت بانگه‌وازچیه‌کان موسوڵمانان ڕوو بکه‌نه خاکی بێ باوه‌ڕه‌کان بۆ بانگه‌واز وه هیچ که‌سێك ڕوو به‌ڕووی بانگه‌وازچیه‌کان نه‌وه‌ستنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ته‌نها بۆ خوای باڵا ده‌ست بێت"
" يقول الأستاذ سيد قطب: يجب على المعسكر الإسلامي إعداد العدة دائماً واستكمال القوة بأقصى الحدود الممكنة؛ لتكون القوة المهتدية هي القوة العليا في الأرض؛ التي ترهبها جميع القوى المبطلة؛ والتي تتسامع بها هذه القوى في أرجاء الأرض، فتهاب أولاً أن تهاجم دار الإسلام؛ وتستسلم كذلك لسلطان الله فلا تمنع داعية إلى الإسلام في أرضها من الدعوة، ولا تصد أحداً من أهلها عن الاستجابة، ولا تدّعي حق الحاكمية وتعبيد الناس، حتى يكون الدين كله لله"
خه‌ڵکێك که ژیانی شێخ عبدالله یاسین و مورابطین ده‌خوێنێته‌وه وا هه‌ست ده‌کات که ئه‌م کۆمه‌ڵه له خه‌ڵکی دابڕا بێتن به ته‌واوه‌تی یاخود خه‌ڵکانێک بوون دوور له شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌م دابڕانه به‌شێك بووه له‌و پلانه‌ی که شێخ عبدالله یاسین دایناوه که دوای دێته سه‌ر جێ به‌جێ کردنی که پلانێکی زۆر به هێزو ووردو سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا جێگای سه‌رنجه باسی لێوه بکه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که شێخ یاسین ڕیکخستنێکی زۆر گه‌وره‌ی له ناو مورابطینه‌کاندا دروست کردبوو، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد که پارچه پارچه‌ی کردبوون وه له ناو هه‌ر پارچه‌یه‌کدا یه‌کێك هه‌بوو که هه‌میشه فێری دینی ده‌کردن و په‌روه‌رده‌ی ده‌کردن، وه شێخ عبدالله یاسینیش خۆی ئاراسته‌ی ده‌کردن، شێخ عبدالله یاسین له ناو قوتابیه‌کانیدا دیوانێکی ڕاوێژی دروست کرد (مجلس شورا) بۆ ئه‌وه‌ی کار‌و باری مورابطینه‌کان ببه‌ن به ڕێگاوه.
یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی و مورابطون
له ساڵی (445ی کۆچی= 1053ی زاینی) ڕووداوێك ڕوویدا که زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو وه جێگای بڕوای هیچ که‌سێك نه‌بوو، به‌ڵام به‌ده‌ر نییه له سونه‌تی خوای گه‌وره هه‌روه‌ك چۆن دیاری پێشکه‌شی هۆزه‌کانی تر کردووه که چاك بوون و به‌رزی کردونه‌ته‌وه، وه کۆمه‌ڵێك ده‌رگای بۆ کردونه‌ته‌وه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز به بیری خۆیاندا نه‌هاتووه وه‌ك له مێژووی ئه‌نده‌لوس و مێژوه‌کانی تریشدا هاتووه‌که‌له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا که چۆن به بێ شه‌ڕ چووه ناو ساراگۆستاوه، یان مردنی عومه‌ری کوڕی حه‌فصون بوو به دیاریه‌ك بۆ عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که بیری لێ نه‌کردبووه شێخ عبدالله یاسین له ناو گه‌ل و هۆزی جوداله‌دا ڕوویدا، که گه‌ل و هۆزی جوداله‌ش یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی سه‌رۆکی ئه‌و هۆزه بوو که سه‌ر به گه‌ل و هۆزی گه‌وره‌ی (صه‌نهاجه) بوو، واتا له ناو هۆزی (صه‌نهاجه) هۆزێکی که‌ی تێدا بوو ناوی (لمتون) بوو. له ساڵی (447ی کۆچی= 1055ی زاینی) ئه‌م پیاوه به خۆی و گه‌ل و هۆزه‌که‌یه‌وه هاته ناو کۆمه‌ڵی مورابطین به هاتنه ناوی مورابطین ده‌ست به‌جێ داوای کرد که گه‌ل و هۆزه‌که‌شی پابه‌ند بن به مه‌نهه‌جی شێخ عبدالله یاسین، هه‌روه‌ك چۆن هاوه‌ڵه به‌رزه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که ناوی (سعدی کوڕی معاذ) بوو خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت که هاته ناو ئیسلامه‌وه چووه لای هۆزه‌که‌ی و ووتی که گه‌وره‌ی ئه‌و هۆزه بوو سه‌عدی کوڕی معاذ هاواری کردوو ووتی: "وه‌ڵڵاهی نه‌زری ئه‌که‌م له‌سه‌ر خۆم که قسه له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکتاندا ناکه‌م، حه‌رامم کرد له‌سه‌ر خۆم که نه له‌گه‌ڵ پیاوانتاندا، نه له‌گه‌ڵ ژنانتاندا، وه نه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتانا، قسه‌ناکام هه‌تاکو هه‌موتان بڕوا به‌م ئیسلامه نه‌هێنن و شایه‌دی نه‌ده‌ن که خوا تاك و ته‌نهایه‌و موحه‌مه‌دیش (صلی الله علیه وسلم) نێردراوی خوایه" ئه‌وه بوو هۆزه‌که‌ی ئه‌وه‌نده سه‌عدی کوڕی معاذیان خۆشده‌ویست هه‌مویان موسوڵمان بوون و هاتنه ناو ئیسلام، به هه‌مان شێوه یه‌حیای کوڕی عومه‌ری له‌متونی هه‌مان کار‌و فه‌رمانی دووباره کرده‌وه‌و چووه لای گه‌ل و هۆزه‌که‌ی و ووتی: "ئه‌ی گه‌ل و هۆزه‌که‌م ده‌بێ له‌گه‌ڵ مندا بێنه ناو کۆمه‌ڵی مورابطێن که شێخ عبدالله یاسین سه‌رپه‌رشتی ده‌کات" که سێ سه‌د و حه‌وت هه‌زار له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێکدا چوونه ناو کۆمه‌ڵه‌ی مورابطین وه پابه‌ند بوونی خۆیان به‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك کۆتای هات به ژیانی ئه‌م که‌ڵه پیاوه که گه‌وره‌ی گه‌ل و هۆزی له‌متون بوو له ساڵی (447ی کۆچی=1055ی زاینی) له جیاتی ئه‌و که‌ڵه پیاوه پیاوێکی لێوه‌شاوه‌و ئازا تر بوو به سه‌رۆك هۆزی ئه‌و هۆزه که ناوی (ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی) بوو تا ساڵی (480ی کۆچی = 1087ی زاینی) فه‌رمانڕه‌وای کرد له‌ناو مورابطینه‌کاندا.
شێخ ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری له‌متونی زۆر به حه‌ماست و چالاکیه‌کی بێ وێنه‌وه له‌گه‌ڵ شێخ عبدالله یاسین ده‌ستیان کرد به کار بۆ کۆمه‌ڵی مورابطین وه بۆ ئیسلام به گشتی که ئه‌وه‌نده هێزو توانایان زۆر ببوو گه‌یشتبونه زۆربه‌ی شوێنه‌کانی سینگال و موریتانیا واتا سنوریان له باکوری سینگاله وه بوو هه‌تا باشوری مۆریتانیا، وای لێ هات جوداله و له‌متونه هه‌موو گه‌ل و هۆزه‌که هاتبوونه ناو مورابطین له باکوری سینگال و باشوری مۆریتانیا وه هه‌موویان یه‌ك کۆمه‌ڵیان پێك ده‌هێنا که پێیان ده‌وترا مورابطین.
شێخ عبدالله یاسین له به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌کیدا له‌ناو گه‌ل و هۆزه‌کانی ئه‌فه‌ریقادا ده‌گه‌ڕاو فه‌رمانی ده‌کرد به چاکه و ڕی گری ده‌کرد له خراپه له‌گه‌ڵ گه‌ل و هۆزێکدا به شه‌ڕ هاتن له ئه‌نجامدا له ساڵی (451ی کۆچی = 1059ی زاینی) له دوای یانزه ساڵ دروست کردنی مورابطین له جه‌نگه‌دا شه‌هید کرا، که که‌سێك بوو په‌روه‌رده ببوو له‌سه‌ر جیهاد و خه‌بات و زانسته ئیسلامیه‌کان، وه له‌دوای خۆیشی دوانزه هه‌زار سه‌ربازی به‌جێ هێشت که هه‌ر هه‌موویان په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی خۆی بوون و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کانی و سه‌له‌فی صالح په‌روه‌رده بوبوون.
ئه‌بوبه‌کری عومه‌ر له‌متونی سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی مورابطون
له دوای شه‌هید بوونی شێخ عبدالله یاسین شێخ ئه‌بوبه‌کری عومه‌ری ل

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
رد: مێژووی موڕابطین
له ساڵی (478ی کۆچی=1085ی زاینی) له شاری مه‌راکیش یوسفی کوڕی تا‌شفین پێشوازی کرد له نێردراوه‌کانی ئه‌نده‌لوس که له لایه‌ن مولوك طه‌وایفه‌وه هاتبوون، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کردبوو داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ده‌وڵه‌تی مورابطین کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ساره‌کان هێرشیان کردبووه سه‌ریان. خه‌ڵکی ئیسپانیا داوایان لێ ده‌کات که بچن به هانایانه‌وه که بێن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کاندا بکه‌ن. له‌ڕاستیشدا که گوێیان له‌م وتانه‌ی ئه‌وان بوو یوسفی کوڕی تا‌شفین ووتی "ئه‌مه نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه که ڕووی کردۆته ئێمه وه ئێمه ئاواته خوازین که بجه‌نگین له پێناوی خوای گه‌وره‌دا"
" فيالها من نعمة، ويالها من أمنية".
له دوای ڕازی بوونی یوسفی کوڕی تا‌شفین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، هه‌ڵساو که‌وته ڕێ به حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی ئازا‌و بوێره‌وه به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هێزی سه‌ربازی له باکوری ئه‌فه‌ریقادا خۆی ده‌دا له سه‌د هه‌زار سه‌رباز ، وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی (500) هه‌زار سه‌رباز بوو له باشوری ئه‌فه‌ریقادا، خه‌ڵکانێک له‌وانه‌یه بپرسن که ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سوپا زۆره بێت بۆ ته‌نها حه‌وت هه‌زار سه‌رباز له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌م پیاوه خاوه‌نی زیره‌کیه‌کی بێ وێنه بووه، ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه‌یه ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و به هه‌موو سوپاکه‌یه‌وه به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس بڕۆشتایه ئه‌ی چی به‌جێ بهێشتایه بۆ ئه‌و ڕووبه‌ره گه‌وره‌یه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتیا بوو، کێ پارێزگاری له باکورو باشوری ئه‌فه‌ریقا بکردایه؟ وه زۆربه‌ی زۆری سوپاکه‌شی له تونس و مه‌غریب و جه‌زائیر و سینگال نیشته‌جێ کردبوو.
ده‌ستی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ك و که‌شتی ئاماده کرد بۆ په‌ڕینه‌وه له که‌نداوی شاخی طاریقه‌وه، کاتێك که ویستیان بپه‌ڕنه‌وه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا شه‌پۆلێکی بێ شومارو باو بۆرانێك ڕووی تێکردن، خه‌ریك بوو هه‌موو که‌شتیه‌کان نغرۆی ئاوه‌که ببن، له ڕاستیدا بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌م پیاوه سه‌رکرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه بووه له هه‌مان کاتدا پێشه‌نگێك و ئیمامێکی گه‌وره‌ش بووه، به گه‌ردن که‌چی و زه‌لیلی ده‌ستی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان و ووتی:
"خوایه گیان ئه‌گه‌ر ئه‌زانی ئه‌م په‌ڕینه‌وه‌یه‌ی ئێمه خێری تێدایه بۆ ئێمه‌و بۆ موسوڵمانان به‌گشتی، خوایه گیان په‌ڕینه‌وه‌که‌مان بۆ ئاسان بکه. وه خوایه گیان ئه‌گه‌ر خێری تێدا نییه بۆ ئێمه‌و بۆ موسوڵمانان به‌گشتی کارێك بکه که ئێمه نه‌توانین بپه‌ڕینه‌وه."
ده‌ڵێن هێشتا ته‌واو نه‌بوو له دوعا کردن باو‌و بۆرانه‌که کۆتای پێ هات وه شه‌پۆلی ده‌ریا نیشته‌وه، هه‌ر به گه‌یشتنه ئه‌وبه‌ری بۆ ناو خاکی ئیسپانیا که وه‌فدێکی زۆر گه‌وره پێشوازیان لێ کرد، ئه‌و پێش هه‌موو شتێك سوجده‌ی شوکری برد که خوای گه‌وره کاره‌که‌ی بۆ ئاسان کردووه، وه خوای گه‌وره‌ش کردویه‌تی به سه‌ربازێك له سه‌ربازه‌کانی تاوه‌کو له پێناوی ئه‌م دینه‌ی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگێت.
"أعدّ العدة رحمه الله وجهّز السفن، وبينما يعبر مضيق جبل طارق، وفي وسطه يهيج البحر وترتفع الأمواج وتكاد السفن أن تغرق، وكما كان قائدًا يقف هنا قدوة وإمامًا، خاشعًا ذليلًا، يرفع يديه إلى السما‌ء ويقول:
اللهم إن كنت تعلم أن في عبورنا هذا البحر خيرا لنا وللمسلمين فسهّل علينا عبوره، وإن كنت تعلم غير ذلك فصعّبه علينا حتى لا نعبره، فتسكن الريح، ويعبر الجيش، وعند أول وصول له، والوفود تنتظره ليستقبلونه استقبال الفاتحين، يسجد لله شكرًا أن مكنّه من العبور، وأن اختاره ليكون جنديًا من جنوده سبحانه وتعالى ومجاهدًا في سبيله".
یوسفی کوڕی تا‌شفین و نمونه‌ی پێشه‌نگ که له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشه‌نگ نه‌مابوو
یوسفی کوڕی تا‌شفین چووه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس وه چووه شاری ئیشبیلیه پێشوازیه‌کی فاتیحه‌کانی لێکراوه خه‌ڵکی زۆر به‌ده‌می سوپاکه‌یه‌وه ڕۆشتن، پاشان ڕووه شاری گشتاله که‌وته ڕێ که نه‌سرانیه‌کان له‌وێ جێگیر بووبون، ترس و بیم که‌وتبووه دڵی هه‌رچی پاشا و ئه‌میری موسڵمانان و کافر‌و نه‌سرانی بوو له خاکی ئیسپانیا دا یوسفی کوڕی تا‌شفین به‌و په‌ڕی سه‌ر به‌رزی عیزه‌ت و جوامێری به ناو خاکی ئیسپانیادا ده‌گه‌ڕا ته‌نها به حه‌وت هه‌زار سه‌ربازه‌وه.
ئه‌وه ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه موسڵمانانی ئه‌نده‌لوس له ترسنۆکی سه‌ر شۆڕیدا ده‌ژین هه‌موو ساڵێك جیبایه و سه‌رانه ده‌ده‌ن به نه‌ساره‌کان، که خۆیان بینی ئه‌وه‌نده سه‌ر شۆڕو زه‌لیلن و خه‌ڵکانێکی تر له‌و په‌ڕی کیشوه‌رێکی تره‌وه هاتوون به سه‌ر ده‌ریادا په‌ڕیونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت گیانی خۆیان فیدا بکه‌ن بۆ ئه‌م ئیسلامه سه‌ربه‌زن خاوه‌نی که‌رامه‌تن ده‌یانه‌وێت ووشه‌ی خوای گه‌وره به به‌رزو پیرۆز ڕابگرن، گیان و ماڵ ومنداڵیان به‌لاوه هیچ نیه ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یان ده‌وێت، خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس که ئه‌م ڕه‌وشه‌یان بینی زۆر گۆڕان وه ئه‌وانیش خۆیان ئاماده‌کرد بۆ به‌رنگاری بوونه‌وه له نه‌سرانیه‌کان بانگی جیهادیان دا‌و به‌ره‌و جیهاد که‌وتنه ڕێ.
مقری له نفح الطيب دا ده‌ڵێت: موعته‌مه‌دی کوڕی عه‌باد له ئیشبیله سوپاکه‌ی کۆ کرده‌وه، وه به‌هه‌مان شێوه له شاری قورتوبه‌وه سوپای باش کۆبووه، هه‌واڵ گه‌یشت به (الأذفونش) که به فۆنسۆی شه‌شه‌م ناسراو بوو ئه‌ویش سوپایی گه‌وره‌و بێشوماری ئاماده‌کرد له طوڵیطڵه
(قال المقري في نفح الطيب: واجتمع بالمعتمد بن عباد بإشبيلية، وكان المعتمد قد جمع عساكره أيضاً، وخرج من أهل قرطبة عسكر كثير، وقصده المطوعة من سائر بلاد الأندلس، ووصلت الأخبار إلى الأذفونش فجمع عساكره، وحشد جنوده، وسار من طليطلة)
به‌هه‌مان شێوه یوسفی کوڕی ته‌شفین که‌وته ڕێک خستنی سوپاکانی ئیشبیله‌یه و قورتوبه‌و بطلیۆس وه هه‌مویانی ڕێک خست به‌ره‌و جێگایه‌ك که‌وتنه ڕێ که‌ناوی (زه‌لاقه)بوو که ده‌که‌وێته باکوری وڵاتی موسڵمانان له ئیسپانیا واتا نزیك سنوره‌کانی گشتاله بوو وه سوپایی موسڵمانان له‌و جێگایه‌دا خۆیدا له نزیکه‌ی (35000) سه‌ربازی موسڵمانان.
لێره‌دا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که پێشه‌نگ چه‌نده گرنگه، چونکه خه‌ڵکی له ده‌وه‌ری پێشه‌نگ کۆ ده‌بێته‌وه، وه خه‌ڵکی وا لێ ده‌کات که برایه‌تی یان به‌هێزو نه‌پساوه بێت،وه خه‌ڵکی وای لێ ده‌کات که غیره‌تی بۆ ئه‌م ئیسلامه بجوڵێت، که‌واته ده‌بێت خه‌ڵکی له وه تێبگات موسڵمانان هه‌میشه پێویستیان به پێشه‌نگه ئه‌گه‌ر پێشه‌نگ نه‌بێت خه‌ڵکی نازانێت چۆن کۆبێته‌وه....
که‌واته با پێشه‌نگه‌کانمان که خۆیان به سه‌رکرده‌ی پارته ئیسلامیه‌کان ده‌زانن ده‌بێت ڕه‌وشتیان وه‌ك ئه‌م که‌ڵه سه‌رکرده‌یه بێت تا خه‌ڵکی له ده‌وریان کۆبێته‌وه نه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و بۆ ناو ده‌رکردن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان چونکه هه‌ر که‌س نان و پیاز به‌م ئیسلامه بخوات خوای گه‌وره سه‌ر شۆڕو زه‌لیلی ده‌کات له دنیاش وه له قیامه‌ت وه نمونه‌ی زۆرمان هه‌یه له مێژووی ئه‌م ئیسلامه‌دا.
نێوان سوپای موسڵمانان و سوپای نه‌ساره‌کان
سی و پێنج هه‌زار موسڵمانان که‌وتنه‌ڕێ به‌ره‌و زه‌لاقه، که‌وتنه ڕێ به سه‌رکردایه‌تی یوسفی کوڕی تا‌شفین له وێدا به‌ره‌و ڕووی نه‌سرانیه‌کان وه‌ستانه‌وه، وه ئه‌و جێگایه له مێژوودا ناسراوه به جێگایی زه‌لاقه، به‌ڵام پێشتر ئه‌و جێگایه به‌و ناوه نه ناسرابوو دوای باسی ده‌که‌ین بۆ چی ئه‌و ناوه‌ی لێنراو پێی ده‌وترێت زه‌لاقه.
کاتێك که یوسفی کوڕی تا‌شفین له جێگایی جه‌نگه‌که‌دا بنه‌و بارگه‌ی خۆی خست، هه‌واڵێکی زۆر ترسناکی بۆ هات له وڵاتی مه‌غریبه‌وه که موسیبه‌تێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ یوسفی کوڕی تا‌شفین که هه‌واڵی مردنی کوڕه گه‌وره‌که‌یان بۆ هێنا که له جێگایی خۆی دای نابوو له مه‌غریب، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تی و بێزاریه‌یی که ده‌وڵه‌تێکی وا گه‌وره‌ی له دوا به جێمابوو هه‌رگیز بیری له‌وه نه کرده‌وه که بگه‌ڕێته‌وه واز له جیهاده‌که‌ی بێنێت، وه یه‌کێك له سه‌رکرده‌کانی خۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌غریب که سه‌ر په‌رشتی ئه‌و وڵاته به‌ر فراوانه بکات که ناسراوه به مورابطین ئه‌و سه‌رکرده لێوه‌شاوه ناوی (داودی کوڕی عائشه) بوو ناردیه‌وه تا ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك وه‌زیرێك فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ده‌وڵه‌ته بکات.
به هه‌مان شێوه نه‌ساره‌کان خۆیان ئاماده کرد که زانیان یوسفی کوڕی تا‌شفین به (35000) هه‌زار سه‌ربازه‌وه هاتووه ئه‌وانیش نزیکه‌ی (65000) سه‌ربازی نه‌ساری بۆ ئاماده کرد به‌ره‌و جێگایی زه‌لاقه که‌وتنه‌ڕێ به سه‌رکردایه‌تی فۆنسۆی شه‌شه‌م که یارمه‌تی سه‌ربازی له ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئینگلیز وه‌رگرتبوو وه پاپایی ئه‌و سه‌رده‌مه که ناوی (صه‌کوکا) بوو پسوله‌ی لێ‌خۆش بوونی دا به هه‌موو سه‌ربازانی ئه‌و جه‌نگه وه هه‌میشه ده‌یوت کێ ده‌جنگێت دژی موسڵمان پسوله‌ی لێ‌خۆش بوونی ئاماده‌یه!!
وه له‌سه‌ره‌تای سوپاکه‌ی خۆیه‌وه فۆنسۆ وێنه‌ی به ناو مه‌سیحی هه‌ڵگرتبوو به هه‌مان شێوه وێنه‌ی خاچیان هه‌ڵگرتبوو هاواریان ده‌کر ئێمه ئه‌مڕۆ به‌م سوپایه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و جنۆکه‌و فریشته‌کان ده‌که‌ین وه محمه‌دو هاورێکانی ده‌کوژین، چونکه ده‌یزانی که شه‌ڕی خاچ په‌رستان موسڵمانانه.
(قدم "ألفونسو السادس" يحمل الصلبان وصور المسيح وهو يقول: بهذا الجيش أقاتل الجن والإنس وأقاتل ملائكة السما‌ء وأقاتل محمدًا وصحبه، فهو يعرف تمامًا أنها حرب صليبية ضد الإسلام)
نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی نێوان سوپاکان، جه‌نگی میدیایی نێوانیان
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی سوپاکان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له نێوانی خۆیاندا نامه‌یان ئاڵوگۆڕ ده‌کرد، یوسفی کوڕی تا‌شفین نامه‌یه‌کی نارد بۆ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش، له نامه‌که‌دا ده‌ڵێ "بیستبومان ئه‌ت ویست که تۆ له ده‌ریاوه بپه‌ڕێته‌وه بۆ لامان، ئه‌وا ئێستا ئێمه په‌ڕیوینه‌ته‌وه بۆ لات، داواکاریش بووی به‌وه‌ی که ئێمه بگه‌ینه لات ئه‌وا ئێمه هاتین و ئاکامه‌که‌شی ده‌زانیت. داواکردنی بێ باوه‌ڕانیش ته‌نها سه‌ر لێشێواوی و گومڕاییه، من بانگه‌وازت ده‌که‌م بۆ ئیسلام وه دانی جزیه و ده‌بێت به سه‌ر شۆڕیش بمان ده‌یتێ، وه یان جه‌نگ وه ماوه‌شت سێ ڕۆژه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نامه‌که."
ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش کاتێك که نامه‌که‌ی وه‌رگرت و خوێندیه‌وه توره‌بونێك ڕووی تێکرد که لێوه‌کانی خۆی ده‌گه‌ست، ده‌ی ووت من چۆن جزیه بده‌م له کاتێکدا که موسوڵمانان جزیه‌یان داوه به من، وه‌ڵامی یوسفی کوڕی تاشفینی دایه‌وه به جه‌نگ، کاتێك که نامه‌که گه‌یشته‌وه لای یوسفی کوڕی تا‌شفین هه‌ر له‌سه‌ر پشتی نامه‌که‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه، که ئه‌وه‌ی که به‌چاو نه‌ت بینیوه ده‌ی بینی، ئه‌وه‌شی که به گوێ نه‌ت بیستووه ده‌یبیستی، ئه‌نجا بۆی نوسی سڵاو له‌و که‌سانه‌ی که دوای ڕێنوینی ده‌که‌ون.
" ما تراه بعينك لا ما تسمعه بأذنك، والسلام على من اتبع الهدى"
کاتێك که وه‌ڵامه‌که‌ی یوسفی کوڕی تاشفینی به ده‌ست گه‌یشته‌وه، تێگه‌یشت به‌وه‌ی که له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لفۆنسۆدا نییه که به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه بوه‌ستێته‌وه.
خاوه‌نی کتێبی (الروض المعطار في خبر الأقطار): "کاتێك که نامه‌که گه‌یشته‌وه به ئه‌لفۆنسۆ که خۆی ناوی کوڕی فیردلند بوو، هه‌ڵسا به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ قه‌شه‌کان و ڕاهیبه‌کاندا کۆبونه‌وه‌ی کرد، هه‌ر به ناو سوپاکه‌ی خۆیدا ئینجیلی به‌سه‌ر هه‌موو سوپاکه‌یدا به‌ش کرد وه هه‌روه‌ها یه‌کێك له جاسوسه‌کانی خۆی نارد بۆلای ئیبنو عه‌باد، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش داوای کرد له ئیبنو عه‌باد که هاوڕێکه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و دیوی ده‌ریا واتا بۆ وڵاتی خۆی. ئه‌م چاوی تێوه‌ی ده‌بێت و جزیه‌شی لێ وه‌رناگرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك دواکه‌وتوی ئه‌لفۆنسۆ بێت، وه پێشی ووت ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ئه‌وا سوپایه‌کم بۆ ئاماده کردوون که جنۆکه‌و مرۆڤ و فریشته‌کان له ئاسمان ده‌کوژن، هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌و کتێبه‌دا هاتووه که ده‌ڵێ نه‌سرانیه‌کان زۆر لوت به‌رز بوون به سوپاکه‌ی خۆیان، چونکه دوو ئه‌وه‌نده‌ی سوپای موسوڵمانان بوون."
شه‌وێك ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش له خه‌ودا بینی که سواری پشتی فیلێك بووه، به قامچیه‌که‌ی پیایدا ده‌کێشێت، دوای هه‌ڵسانی له‌خه‌و پرسی له قه‌شه‌و ڕاهیبه‌کان یه‌ك که‌س له‌وان وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، یه‌هودیه‌ك که له موسوڵمانانه‌وه فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ببوو، بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕه‌که‌ی پێ بکات یه‌هودیه‌که پێی ووت که له شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت، واته ده‌توانیت بپه‌ڕیته‌وه بۆ خاکی ده‌وڵه‌تی مورابطین، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که هه‌موویان ئه‌و کابرایه‌یان به درۆ خسته‌وه، پاشان ئه‌و که‌سه‌ی که به درۆی خسته‌وه هه‌ر له‌و‌یا ووتی تکام وایه که ئه‌م خه‌وه بۆ که‌س نه‌گێڕیته‌وه وه بێ ده‌نگی لێ بکه ، فنشی کوڕی فردلند (ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش).
ئه‌و که‌سه ووتی من زانیومه که ئه‌مه خه‌وێکی زۆر گرنگه، وه به واتای کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و موسیبه‌تێك به‌م نزیکانه ده‌قه‌ومێت، پاشان ووتی من له قورئانی موسوڵمانه‌کاندا بیستومه که خواکه‌یان ده‌ڵێت (ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل)، وا هه‌ست ده‌که‌م وه‌کو سوپاکه‌ی ئه‌بره‌هه له ناو بچن، هه‌روه‌ها به نسبه‌ت قامچیه‌که‌وه که داوته له فیله‌که خوای موسوڵمانان ده‌ڵێت (فإذا نقر في الناقور)، ئه‌ویش واتای ئه‌وه بوو که موسوڵمانان به قامچیه‌وه ڕاویان ده‌نێن و ڕا ده‌که‌ن له‌ژێر ده‌ستیاندا. بۆیه کابرای یه‌هودی له ترساندا له ناویاندا ڕای کرد وه ئه‌لفۆنسۆش توشی له‌رز و دڵه ڕاوکێ ببوو.
وه هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و کتێبه ده‌ڵێت که ئه‌و که‌سه‌ی که خه‌وه‌که‌ی بۆ لێك دایه‌وه یه‌کێك بوو له موخابه‌راته‌کانی ئیبنو عه‌باد، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی سوپاکه‌و ئه‌لفۆنسۆش بڕوخێنێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌لفۆنسۆ هه‌وڵی دا که ئه‌و شه‌ڕه نه‌بێت، به‌ڵام نه‌شی توانی له لوت به‌رزی خۆی که‌م بکاته‌وه بۆیه ویستی نه‌خشه‌یه‌کی خراپه کارانه دابڕێژێت، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش نامه‌یه‌کی نارد بۆ یوسفی کوڕی تا‌شفین له نامه‌که‌دا نوسرابوو که ڕۆژی جه‌نگه‌که‌ی ده‌ست نیشان کردبوو، واتا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نامه‌که‌ی نوسی ڕۆژی پێنج شه‌ممه بوو، له نامه‌که‌دا ده‌ڵێ با به‌یانی شه‌ڕ نه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌و جه‌ژنی موسوڵمانانه، وه ئێمه له جه‌ژنی موسوڵماناندا شه‌ڕ ناکه‌ین، ڕۆژی شه‌مه‌ش جه‌ژنی یه‌هودیه‌کانه وه سوپاکه‌شم زۆربه‌ی زۆری یه‌هودین، ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با جه‌نگه‌که دوا بخه‌ین بۆ ڕۆژی دوو شه‌ممه.
کاتێك که نامه‌که‌ی وه‌رگرت یوسفی کوڕی تا‌شفین سه‌رکرده‌کانی خۆی کۆکرده‌وه وه تێی گه‌یاندن که ئه‌مه پلانێکی زۆر ترسناکی ئه‌لفۆنسۆیه، چونکه ئه‌و باش له هونه‌ری سه‌ربازی گه‌یشتبوو، بۆیه نه‌یهێشت که‌س له سوپاکه‌ی ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه بێت، چونکه ئه‌لفۆنسۆ پیاوێکی درۆزن و دوو ڕووه. یوسفی کوڕی تا‌شفین ووتی من چۆن بڕوای پێ بکه‌م کاتێك که ئه‌وان به‌ده‌م خوای گه‌وره‌وه درۆ ده‌که‌ن، وه به‌ده‌ستی خۆیان کتێب ده‌نوسن و ده‌ڵێن له لایه‌نی خواوه هاتووه، وه‌ك خوای گه‌وره له باسیاندا ده‌فه‌رموێت: (أَوَكُلَّمَا عَاهَدُوا عَهْدًا نَبَذَهُ فَرِيقٌ مِنْهُمْ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ) (البقرة 100).
'ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه ، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێز‌و قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن)'.
ئاماده کردنی سوپا‌و خه‌وه‌که‌ی ئیبنو ڕومه‌یله
یوسفی کوڕی تا‌شفین به ئاگاداریه‌کی زۆر چالاکه‌نه‌وه که هه‌ر نامه‌که‌ی ئه‌لفۆنسۆی به ده‌ست گه‌یشت سوپاکه‌ی ئاماده کرد، ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه سوپاکه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاماده‌کرد که که‌مینێکی باشیان دانابوو له شه‌وی هه‌ینی دا، یه‌کێك له زانا پایه به‌رزه‌کانی ئیسپانیا که ئه‌و شه‌وه خه‌وی لێکه‌وت له‌ناو سوپاکه‌دا که یه‌کێك بوو له زاناکانی مالیکی له قورتوبه، به ئیبنو ڕومه‌یله ناسراوه، ناوی کوڕی (الفقيه الناسك أبو العباس أحمد ابن رميلة قرطبي)، به ئه‌سڵ خه‌ڵکی قورتوبه بوو وه کونیه‌که‌شی (أبا العباس) پیاوێکی له خوا ترس و دیندارو خاوه‌ن وه‌رع بوو. وه پیاوێکی ڕاستگۆ‌و خاوه‌نی کرده‌وه‌ی چاك بووه، هه‌روه‌ها له باسی ئه‌م پیاوه‌دا (ئه‌بو محمدی کوڕی عیتاب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌ڵێت: "خاوه‌نی زانستێکی بێ شومارو پیاوێکی خاوه‌ن وه‌رع و که‌سێکی موته‌قه‌شیف بووه وه له جێگه‌ی زه‌لاقه‌دا شه‌هید بووه، ڕوو به‌ڕوو نه‌ك له پشته‌وه،
له ساڵی (479ی کۆچی)....."
ته‌نها کاری گرنگی ئه‌م پیاوه ده‌رس ووتنه‌وه‌و دانیشتن نه‌بووه له مزگه‌وتدا، وه‌یان ته‌نها خه‌ڵکی فێری قورئان خوێندن بکات وه وا بزانێت که ئه‌رکی سه‌رشانی کۆتای پێ هاتووه، تێگه‌یشتبوو له‌م دینه وه‌ك خۆی که جیهاد له‌م دینه دابماڵرێت موسوڵمانان زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ده‌بن، بۆیه ئاواتی بوو که له خاکی جیهادا ڕوو به ڕوو شه‌هید ببێت. بۆیه ئه‌و شه‌وه له ناو سوپاکه‌ی یوسفی کوڕی تاشفیندا خه‌وی دی به پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه صلاة و سلام)، له خه‌ودا پێغه‌مبه‌ر خوا (علیه صلاة و سلام) پێی فه‌رموو "ئه‌ی ئیبنو ڕومه‌یله ئێوه سه‌رکه‌وتون و تۆش دێی بۆ لامان".
في هذه الليلة يرى ابن رُمَيْلَة هذا رسولَ الله صلى الله عليه وسلم وهو يقول له: يا ابن رمُيْلَة، إنكم منصورون، وإنك ملاقين.
کاتێك که ئه‌م خه‌ونه‌ی بینی له خۆشیاندا هه‌ڵسایه سه‌رپێ و هاواری کرد وه ده‌شی زانی که بینینی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه صلاة و سلام) له خه‌ودا حه‌قه و ڕاستیه، چونکه شه‌یتان ناتوانێت خۆی بخاته سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (علیه صلاة و سلام)، هه‌روه‌ك خۆی بۆمان باس ده‌کات سه‌روه‌رمان (في البخاري بسنده عن أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ فَقَدْ رَآنِي فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَتَخَيَّلُ بِي وَرُؤْيَا الْمُؤْمِنِ جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنْ النُّبُوَّةِ).
ئه‌و زانا پایه به‌رزه ئه‌وه‌نده دڵخۆش و ده‌م به پێکه‌نین بوو که ئه‌و خه‌ونه‌ی بینی بوو له خۆشی‌دا خۆی پێ ڕانه‌گیرا، به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد مژده‌ی پێغه‌مبه‌رتان به‌مێ، من له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده‌مرم و ئێوه‌ش سه‌ر ده‌که‌ون، چ ئه‌جرو پاداشتێك هه‌یه که ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه گه‌وره‌و دڵ خۆشکه‌ر بێت. هه‌ر له نیوه‌ی شه‌ودا ئیبنو ڕومه‌یله چووه لای یوسفی کوڕی تا‌شفین و له خه‌و هه‌ڵی ساند، هه‌روه‌ها موعته‌مه‌د علا الله کوڕی عیبادی له خه‌و هه‌ڵساند که ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هێزی ئه‌نده‌لوسی ده‌کرد، وه هه‌روه‌ها موته‌وه‌کیلی کوڕی ئه‌فطه‌سی هه‌ڵساند و به هه‌مان شێوه عبدالله کوڕی به‌لقین یشی ئاگادار کرده‌وه، وه هه‌موو سه‌رکرده‌کانی جه‌نگی ئاگادار کرده‌وه، ئه‌نجا خه‌وه‌که‌ی بۆ گێڕانه‌وه که چۆن خه‌وی بینیوه به پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمانه‌وه (علیه صلاة وسلام).
ئه‌و خه‌وه یوسفی کوڕی تا‌شفین و هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ڕاپرسکاند، هه‌موو له خۆشیاندا له نیوه‌ی شه‌ودا خه‌به‌ریان بوه‌وه.
هه‌موو سوپاکه خه‌به‌ری بوه‌وه و خه‌وه‌که‌ی ئیبنو ڕومه‌یله‌یان ده‌گێڕایه‌وه که بینیبووی، وه ده‌یان ووت که ئێمه سه‌رکه‌توین و ئیبنو ڕومه‌یله‌ش شه‌هید ده‌بێت، ئه‌مه ببوه سرودی نیشتمانی ئه‌و سوپایه، هه‌تاکو ئه‌و ده‌مه خاکی ئه‌نده‌لوس ئه‌و خۆشی و شادیه‌ی به خۆوه نه‌دیبوو، که سوپا خۆی بۆ جیهاد ئاماده بکات و ئه‌و کاته خۆشانه به‌رنه سه‌ر.
ده‌مێك بوو خه‌ڵکانێك بوون که خه‌واڵو بوون، به‌ڵام وا ئێستا ئاواته خوازی شه‌هید بونن بۆیه یوسفی کوڕی تا‌شفین فه‌رمانی دا به‌سه‌ر سوپاکه‌یدا که ده‌بێت هه‌موو سوره‌تی ئه‌نفال بخوێنن، وه فه‌رمانیشی کرد به وتار خوێنه‌کان له سه‌ر له‌نوێ جیهاد بخه‌نه‌وه دڵی موسوڵمانان و سوپاکه‌ی، خۆی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت به‌سه‌ر سوپاکه‌یدا ده‌گه‌ڕا، هه‌موو که‌تیبه‌و به‌تالیۆنه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌و هاواری ده‌کرد به‌هه‌شت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌هید ده‌بێت، ئه‌وه‌شی که ده‌مێنێته‌وه پاداشتی ده‌ستکه‌وتی ده‌بێت. (طوبى لمن أحرز الشهادة، ومن بقي فله الأجر والغنيمة).
له کتێبی (الروض المعطار)دا هاتووه که یوسفی کوڕی تا‌شفین ئامۆژگاری ئیبنو عه‌بادی کرد که ئامۆژگاری سوپاکه‌ی بکات له‌سه‌ر ئارامگری له جیهاد دا.
ده‌زگای هه‌واڵگری موعته‌مه‌د علی الله‌ی کوڕی عه‌باد چاودێری له‌سه‌ر دوژمن هه‌بوو
موعته‌مه‌د علا الله زیره‌کیه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له جه‌نگدا بۆیه ده‌یزانی ئه‌لفۆنسۆ که که‌سێکی خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانه له جه‌نگدا، ئیبنو عه‌باد زانی که ئه‌م خه‌ڵکه‌ش که هاتوون له سه‌حراوه په‌روه‌رده کراون، بۆیه هه‌ر له‌ناو که‌تیبه‌کانی یوسفی کوڕی تاشفیندا چه‌ند که‌سێکی خۆی داده‌نا تا ڕێگاو شوێنیان نیشان بده‌ن، چونکه هه‌رکاتێك مورابطینه‌کان دوور بکه‌وتنایه‌ته‌وه بۆ کار‌و پێداویستی خۆیان ئه‌وا که‌سێکی ئه‌نده‌لوسی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی فردلند نه‌وه‌کو که‌مین دابنێت و که موسوڵمانه مورابطینه‌کان شه‌هید ببن. جۆره‌ها ئه‌سپی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر مورابطینه‌کاندا که‌له (جواد) به‌هیزتر بوون که ئه‌وانیش پێیان ده‌وترا (الكُرْدُوْسُ) ئه‌م جۆره ئه‌سپه که باڵایان به‌رز بوو ئه‌مه‌ش زیره‌کی ئیبنو عه‌باد بوو.
هه‌واڵگرانی موسوڵمانان زۆر به خێرای و به ڕاستگۆیانه هه‌واڵه‌کانیان ده‌گه‌یانده‌وه به سه‌رکرده‌کانیان
هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا دوو خۆبه‌خشی موسوڵمانان که له سه‌ربازانی موعته‌مه‌د بوون گوێیان لێ بوو که ئه‌لفۆنسۆ قسه بۆ سوپاکه‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که هاتوون خه‌ڵکی ناو بیابانن ئه‌وان له خاکی نه‌رمدا فێری شه‌ڕن ئه‌گه‌ر بتوانن شه‌ڕه‌که بگوێزنه‌وه ناو خاکێکی به‌ردین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شاره‌زا نین به‌و جۆره جه‌نگانه، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو خۆبه‌خشه‌ی ئیبنو عه‌باد جۆری چه‌که‌کان و شێوه‌ی نه‌خشه‌و پلانه‌کانی ئه‌وانیان ده‌هێنایه‌وه.
ئیبنو عه‌باد نامه‌یه‌کی نوسی به کوڕه‌که‌ی خۆیدا ناردی بۆ یوسفی کوڕی تا‌شفین که کوڕه‌که‌ی ناوی (أبابکر) بوو که ئه‌لفۆنسۆ هه‌ر ئه‌م شه‌و نیازی جه‌نگی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بکاته سه‌رمان.
سوپای موسوڵمانان و دانانی نه‌خشه‌و پلانێك بۆ هێرش
له دوای نامه نهێنیه‌که‌ی ئیبنو عه‌باد که به (أبابکر)ی کوڕیدا ناردبووی، له‌وانه‌یه خه‌ڵکێک بپرسێت که بۆچی به نامه یه‌کتریان ئاگادار کرده‌وه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هێمنی سوپاکه بپارێزن تا موسوڵمانان توشی دڵه‌ڕاوکێ و ترس نه‌بن، هه‌ر به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی که به‌رواری دوانزه‌ی مانگی ره‌جه‌بی ساڵی (479ی کۆچی)= (23)ی ئۆکتۆبه‌ری (1086ی زاینی)، چونکه کارێکی سه‌رسوڕ هێنه‌ر نه‌بوو بۆ یوسفی کوڕی تا‌شفین که ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش په‌یمانه‌که‌ی خۆی بشکێنێت، چونکه ئه‌و ده‌یزانی که هه‌میشه ئه‌وان په‌یمانی خۆیان ده‌شکێنن و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا هێرش ده‌که‌ن، هیچ
پاساوێکیشی نه‌هێنایه‌وه بۆ شکاندنی په‌یمانه‌که‌یان، چونکه ئه‌وان له سروشتیاندا په‌یمان شکێن بوون.
ئه‌وه‌ی که جێگایی سه‌ر سوڕمان بوو له لای ئه‌لفۆنسۆ شه‌شه‌م ئه‌وه بوو که کاتێك هاته سه‌ر سوپایی موسڵمانان سوپاکه له‌و په‌ڕی ئاماده باشی دا بوو به نه‌خشه‌وپالانێکی باش موسڵمانان جه‌نگیان کرد،وه یوسفی کوڕی تا‌شفین سوپاکه‌ی کردبوو به دوو به‌شه‌وه به‌شێك له پیشه‌وه وه به‌شێکی تر له‌دواوه بۆ یارمه‌تی سوپای پێشه‌وه، ئه‌و نیوه‌یه‌ی که له پێشه‌وه بوو معتمه‌د علا لله کوڕی عه‌باد دوای کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌لوسه‌یه‌کان سه‌رکردایه‌تی بکات، چونکه زۆر داخ له دڵ بوون بۆ سوپایی ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م وه به شه‌ڕی خۆیان بۆیه پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، له هه‌مان کاتدا ده‌یویست ئه‌و سه‌رشۆڕیه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه به سه‌ریانه‌وه‌یه بیسڕێته‌وه خۆی سه‌رکردایه‌تی جه‌نگه‌که بکات، ده‌یویست هه‌رچی لوت به‌رزی فۆنسۆیه بیشکێنن ئعتیبارێك بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی بگڕێنێته‌وه،وه ویستیشی خۆی یه‌که‌م گورز بوه‌شێنێت له سوپای نه‌سارا.
نیوه‌ی تری سوپاکه که (15) هه‌زار سه‌رباز بوون له‌گه‌ڵ معتمد علا الله کوڕی عه‌باد وه‌ستان له پێشی پێشه‌وه، له پشتی ئه‌وه‌وه داودی کوڕی عایشه وه‌ستا که گه‌وره‌ی سوپا سالاری مورابطین بوو.
دیاره ئه‌مه هه‌مووی به‌شی یه‌که‌میه‌تی که باسمان کرد، واتا (15) هه‌زار که‌سه‌که ببوون به دوو به‌شه‌وه.
به‌شی دووه‌م سوپایه‌کی شاراوه بوو که یوسفی کوڕی تا‌شفین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ئه‌و سوپایه‌ی به ته‌واوه‌تی شارده‌وه له بن به‌رد و چیاکان‌دا زۆر دوور له مه‌یدانی جه‌نگ، که ئه‌وانیش بریتی بوون له (15) هه‌زار که‌س.
یوسفی کوڕی تا‌شفین ئه‌و سوپایه‌یی وه‌کو یارمه‌تی بۆ سوپای به‌شی یه‌که‌م دانابوو، خۆشی به چوار هه‌زار سه‌ربازی تره‌وه به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌گه‌ڕا، ئه‌م چوارهه‌زار که‌سه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون، له پشتی هه‌موویانه‌وه داینان که خه‌ڵکێکی زۆر به‌تواناو لێهاتوبوون، که پێیان ده‌وترا سه‌ربازانی سودانی لێزان.
ئه‌م چوار هه‌زاره شمشێری ده‌ستیان درێژ‌و هه‌روه‌ها به ناوی شمشێری هندی ناسرا بوون، وه ڕم و قه‌ڵغانی به‌هێزیان پێ بووه، ئه‌م سوپایه که سوپایه‌کی شه‌ڕکه‌ری بێ وێنه بوون له ناو سوپای مورابطینیشدا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بوو، یوسفی کوڕی تا‌شفین له دوای هه‌موو سه‌ربازه‌کانه‌وه داینان.
که‌واته ئێستا زانیمان که سوپای موسوڵمانان ببوون به سێ به‌شه‌وه، به‌شی یه‌که‌میان موعتمه‌د علا الله و (15) هه‌زار سه‌رباز بوون، به‌شی دووه‌میان که یوسفی کوڕی تا‌شفین خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن وه سوپای شاراوه‌ی پێ ده‌وترا، ئه‌مانیش بریتی بوون له (14) بۆ (15) هه‌زار سه‌رباز، به‌شی سێیه‌میان بریتی بوون له چوار هه‌زار سه‌ربازه سودانیه لێزانه‌ی که شمشێری هندییان پێ بوو.
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی که یوسفی کوڕی تا‌شفین به‌کاری هێنا، نه‌خشه‌و پلانێکی تازه نه‌بوو بۆ موسوڵمانان، هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه بوو که خالیدی کوڕی وه‌لید ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، له شه‌ڕی "ولجه" له دژی فارسه‌کان پیاده‌ی کرد، وه هه‌روه‌ها ئه‌و پلانه بوو که "نعمان کوڕی مقرن" له شه‌ڕی نه‌هاوه‌ندا له دژی فارسه‌کان به‌کاری هێنا، بۆیه یوسفی کوڕی تا‌شفین خوای لێ ڕازی بێ مێژووزان بوو، بۆیه گرنگه که هه‌موو که‌س شاره‌زای مێژوو بێت.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی دوانزه‌ی مانگی ڕه‌جه‌ب ساڵی (479ی کۆچی)_= (23)ی ئۆکتۆبه‌ری (1086ی زاینی)، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش هێرشی کرده سه‌ر موسوڵمانان به (60)هه‌زار سه‌ربازی نه‌سرانیه‌وه، له به‌رامبه‌ر (15)هه‌زار سه‌ربازی موسوڵمانان جه‌نگ ده‌ستی پێ کرد، سوپای نه‌سارا وه‌کو شه‌پۆلی ده‌ریا شه‌پۆلیان ده‌دا بۆناو موسوڵمانان، موسوڵمانانیش خۆ گر، له خاکی جیهاد دا وه‌ستا بوون و ده‌جه‌نگان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، یوسفی کوڕی تاشفینیش هه‌ر له دووره‌وه سه‌یر ده‌کات و چاوی له‌سه‌ر جه‌نگه‌که‌یه، تا ئێستاش مه‌یدانیه‌ن موسوڵمانان باش جه‌نگ ده‌که‌ن وه زۆر به‌هێزن به (15)هه‌زار سه‌ربازه‌وه، هه‌روه‌ك مێژوو نوسی پایه به‌رز "ابن خلکان" ده‌فه‌رموێت: وه‌کو سه‌رابی بیابان شه‌پۆلیان ده‌دا بۆ ناو موسوڵمانان.
موعتمد کوڕی عه‌باد له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگدا
ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش بینی که موعتمد خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕدایه‌و ده‌جه‌نگێت، له هه‌موولایه‌که‌وه چوارده‌وریان له‌و سه‌رکرده به‌هێزه گرت له‌و جه‌نگه‌دا، موعتمدی کوڕی عه‌بادیش زۆر ئارامگر‌و به‌هێز بوو له‌و جه‌نگه‌دا زۆر به باشی ده‌جه‌نگا، یوسفی کوڕی تاشفینیش چاودێری جه‌نگه‌که‌ی ده‌کرد وه چاویشی له‌سه‌ر موعتمدی كوڕی عه‌باد بوو، تۆزێ ناڕه‌حه‌تی که‌وته ناو مورابطینه‌کان له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بیابان نشین بوون، هه‌ندێك له هاوڕێکانی موعتمدی كوڕی عه‌باد هه‌واڵی کوشتنی کوڕه‌که‌یان بۆ هێنا، وه خۆشی بریندار کرابوو له لای سه‌ریه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستی ڕاستیشی بریندار بوو، به‌هه‌مان شێوه پشتیشی خوێنی لێ ده‌چۆڕا.
پاشان که زانی که کوڕه‌که‌ی کوژراوه‌و وه خۆشی برینه‌کانی سه‌خته، کوڕێکی بچوکی هه‌بوو که ناوی هیشام بوو که له ئیشبیلیه به‌جێی هێشتبوو، کردیه جێ نشینی خۆی و نامه‌یه‌کی نوسی وه خۆشی هه‌ر به ئه‌بو هیشام ناسراو بوو له‌ناو خه‌ڵکیدا وه خۆشه‌ویستیش بوو له جه‌نگه‌که‌دا، چونکه زۆر به باشی جه‌نگا بۆیه سه‌ربازه‌کانی هاواریان ده‌کردوو ئه‌م هۆنراوه‌یان ده‌وته‌وه:
أبا هاشـم هشـمتني الشـفار فلله صبري لذاك الأوار
ذكرت شخيصك تحت العجاج فلم يثنـني ذكره للفرار
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ کرد که معتمدی کوڕی عه‌باد چۆن به ئازایانه ڕێشمه‌ی سوپاکه‌ی یوسفی کوڕی تاشفینی گرتبوو ده‌جه‌نگا، هه‌روه‌ها سوپا سالاری مورابطین وه قاره‌مانی مه‌یدان که داودی کوڕی عایشه بوو، زۆر قاره‌مانانه له جێگه‌ی ئیبنو عه‌باد دا ده‌جه‌نگا و وه‌ك هه‌وری به‌هار چه‌خماخه‌ی ده‌دا.
شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو هه‌تاکو ڕۆژئاوا بوون، یوسفی کوڕی تا‌شفین له دوای هیلاکی ئه‌وان سوپای دووه‌م زۆر به ئارامی دانیشتبوون، ئه‌نجا بانگی کردن بۆ یارمه‌تی براکانیان، جه‌نگ گه‌رمتر بوو له نێوانی نه‌ساره‌و موسوڵماناندا، سوپای شاراوه چوارده‌وری سوپای نه‌سرانی دا له چوارده‌وری جه‌نگه‌که‌دا وه‌ستا بوون نرکه‌یان ده‌هات وه‌ك شێر.
یوسفی کوڕی تا‌شفین سوپا شاراوه‌که‌شی کرد به دوو به‌شه‌وه، به‌شێکی نارد بۆناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی برا موسوڵمانه‌کانیان بده‌ن، به‌شه‌که‌ی تری نارده پشتی نه‌ساره‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خێمه‌کانیان بسوتێنن، تا بزانن که هێزی دووه‌م به ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر جه‌نگه‌که‌دا گرتووه، یوسفی کوڕی تا‌شفین بیری له‌وه کرده‌وه که ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئیسراحه‌ت و گه‌ڕانه‌وه دواوه ده‌که‌ن، به‌ڵام موسوڵمانان به‌دوای مردن‌دا وێڵن بۆیه بیری له‌وه کرده‌وه که خێمه‌کانیان بسوتێنێت تا شه‌که‌ت ببن له جه‌نگه‌که‌داو خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه.
کاتێك که نه‌ساره‌کان زانیان که پشتیان لێ گیراوه، ئه‌نجا شکستی ڕووی کرده هه‌موویان، دوای ئه‌وه پارچه پارچه‌ی و ده‌نگۆی ئه‌وه که‌وته ناویان که سوپاکه‌یان شکاوه‌و سوپای موسوڵمانان زۆر بووه.
ئه‌مه‌ش وای کرد که ببێته هۆی کشانه‌وه دواوه‌ی سوپاکه‌ی ئه‌لفۆنسۆ، هه‌ر لێدانی یه‌که‌می موسوڵمانان له‌لایه‌ن سوپا شاراوه‌که‌وه بووه هۆی دڵ له‌رزینی سوپای ئه‌لفۆنسۆ، له هه‌مووی گرنگتر له لێدانی یه‌که‌می جه‌نگی سوپا شاراوه‌که‌دا یوسفی کوڕی تا‌شفین خۆی یه‌که‌م شمشێری وه‌شاند، له ڕیزه‌کانی جه‌نگدا ده‌جه‌نگا، مێژوونوسان ده‌ڵێن یوسفی کوڕی تا‌شفین که خاوه‌نی سێ یه‌کی ئه‌فه‌ریقا بوو چه‌ند جار توشی بریندار بوون و به‌ره‌و کۆتای و گیان ده‌رچوونی ده‌چوو، به‌ڵام که‌سێکی ئازا‌و لێهاتوو بوو هه‌میشه خۆی ده‌خسته نێوه‌ندی شه‌ڕه‌کانه‌وه تا گیانی خۆی به‌خت بکات بۆ ئه‌م ئیسلامه ڕه‌حمه‌تی خوا له یوسفی کوڕی تا‌شفین و هاوه‌ڵانی بێت.
شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه تاکو ڕۆژئاوا بوو، هه‌ردوو سوپاکه شه‌که‌ت و ماندوو، ئنجا یوسفی کوڕی تا‌شفین هاوار کرد له به‌شی سێیه‌می سوپاکه‌ی که هێزی تایبه‌تی سودانی بوون، ئه‌وان که‌وتنه ناو جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کاندا، ئه‌و جه‌نگه ئه‌وه‌نده ترسناک بوو که زیاد له (50)هه‌زار که‌س له نه‌ساره‌کان کوژرا له کۆی (60)هه‌زار سه‌رباز که ئاماده‌ی جه‌نگه‌که بوون، وه خۆشیان هاواریان ده‌کرد کرد که به‌م سوپایه جه‌نگ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و فریشته‌کاندا ده‌که‌ین، ئه‌وه‌نده خوێن ڕژابوو، ئه‌وه‌نده لاشه‌ی کافره‌کان که‌وتبوو که موسوڵمانان قاچیان ده‌چه‌قی به‌ناو لاشه‌و خوێندا، خاکه‌که‌ش خاکێکی به‌ردین بوو بۆیه ئه‌و جه‌نگه ناو نرا به جه‌نگی "زه‌لاقه" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که موسوڵمانان ده‌چه‌قین له‌ناو خوێن و گۆشتی نه‌ساره‌کاندا.
مێژوونوسه‌کان ده‌ڵێن که له نه‌ساره‌کان ئه‌وه‌ی که به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوبوو له‌و سوپایه (450) سه‌رباز بوون، وه ئه‌لفۆنسۆش خۆی له پشته‌وه ڕای کرد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ طوڵیطیڵه ئه‌و سوپایه‌شی که مابووه وه له نزیك طوڵیطیڵه کردیان به‌شه‌ڕ له ناو خۆیاندا، واتا مه‌به‌ستمان ئه‌و (450) سه‌ربازه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌لفۆنسۆدا ڕایان کرد، ئه‌وه‌ی که چووه وه ناو شاری طوڵیطیڵه له‌گه‌ڵ ئه‌لفۆنسۆدا ته‌نها (100) که‌سیان مابوو به‌س.
شه‌ڕی زه‌لاقه هاوشێوه‌ی یه‌رموك و قادسیه بوو
" لا نريد منكم جزاءً ولا شكورًا"
له‌دوای ئه‌و جه‌نگه موسوڵمانان ده‌ستکه‌وتێکی زۆریان ده‌ست که‌وت، به‌ڵام یوسفی کوڕی تا‌شفین له کارێکی بێ وێنه‌و پرشنگداردا که شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی نیشاندا له خاکی ئه‌نده‌لوسدا، وه ئیخلاص و پاکێتی خۆی ده‌رخست بۆ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس وه بۆ گه‌وره‌کانی ئه‌نده‌لوسیش هه‌رچی ده‌ست که‌وتبوو له‌و جه‌نگه‌دا به‌جێی هێشت بۆ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس، لێره‌وه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر به‌ندایه‌تی و زوهدێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رو وه‌رعێکی پاك و بێگه‌رد گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی مه‌غریب وه به‌ئاشکرا پێی وتن
"لَا نُرِيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا" (الإنسان9)
'(وه ده‌ڵێن:) ئێمه ئه‌و خۆراکه‌تان له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و پێ ده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس، (ئه‌ڵبه‌ته ڕێکخراوه خێرخوازییه ئیسلامییه‌کان ده‌بێت وابن)'.
مه‌قری له کتێبی "نفح الطیب"دا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی چوار ڕۆژ سه‌ربازه‌کانی خۆی هێشته‌وه له‌و جێگایه‌دا، وه سه‌ربازگه‌کانی تێك نه‌دا، هه‌رچی ده‌ستکه‌وت بوو کۆی کرده‌وه‌و یوسفی کوڕی تا‌شفین له‌وێدا گه‌ردنی هه‌موو سوڵتانه‌کانی ئازاد کرد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی مه‌غریب"، وه کاریگه‌ری خۆی کرد له‌سه‌ر هه‌موو سه‌رۆك هۆزو سه‌رکرده‌کانی ئه‌نده‌لوس، زانیان که ته‌نها مه‌به‌ستی کۆشش و جیهاد بووه له پێناوی خوای گه‌وره‌و ڕۆژی قیامه‌تدا، چاوه‌ڕێی پاداشت و خه‌ڵات بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه. ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌نده‌لوس که زانیان هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ناوێت ئه‌وانیش زیاد له پێویست ڕێزیان لێگرت و خۆشه‌ویستیان بۆی زیاد بوو وه سوپاسیان کرد، ڕه‌حمه‌تی خوا له یوسفی کوڕی تا‌شفین بێ که گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی مه‌غریب له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانیدا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی کرده‌وه به دین داری و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و وابه‌سته بوون به په‌رتوکی خوای گه‌وره‌وه و وه به سونه‌تی خۆشه‌ویسته‌که‌ی محمد (علیه صلاة وسلام) وه له ئه‌نده‌لوسدا ئامۆژگاری کردن که هاوشێوه‌ی خۆی بن و ئامۆژگاری زۆری کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وابه‌سته بن به جیهاده‌وه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، وه ئه‌و کاته‌ی که گه‌ڕایه‌وه ته‌مه‌نی (79) ساڵ بوو ئه‌و سه‌رکرده قاره‌مانه لێوه‌شاوه‌یه!
خۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که خۆی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕۆشته ناو خاکی ئه‌نده‌لوسه‌وه ئه‌یتوانی که یه‌کێك له سه‌رکرده‌کان بنێرێت وه خۆی له مه‌غریبدا بمێنێته‌وه، نه هیچ له ده‌سه‌ڵاتی که‌م ده‌بوه‌وه وه نه که‌سیش لۆمه‌ی ده‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چووه ناو خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌رچه‌نده پیاوێکی به ته‌مه‌ن و شێخێکی گه‌وره بوو، خۆی به سواری ئه‌سپه‌وه جیهادی ده‌کردو تاکو شه‌ره‌فی موجاهیدی پێ ببه‌خشرێت و تاجی شه‌هیدی بباته‌وه بۆ خۆی بۆیه دروشمی ئه‌وه بوو ده‌یوت بچنه خاکی جیهاد به‌ڵکو بمرن له پێناوی خوادا ، وه دروشمیان ئه‌م دێڕه هۆنراوه‌یه بوو
إِذَا غَامَرْتَ فِي شَرَفٍ مَرُومٍ فَلَا تَقْنَعُ بِمَا دُونَ النُّجُومِ
فَطَعْمُ الْمَوْتِ فِي أَمْرٍ حَقِيرٍ كَطَعْمِ الْمَوْتِ فِي أَمْرٍ عَظِيمٍ
لكنه رحمه الله لم يمت هناك، فلا نامت أعين الجبناء
زۆرێك بوون له‌و پیاوانه‌ی که‌له‌و ڕۆژه‌دا پله‌و پایه‌ی شه‌هیدیان پێ به‌خشرا، له زانایان و سه‌ربازان و سه‌رکرده‌کان، وه‌ك زانای پایه به‌رز "ابن رمیله" که خاوه‌نی خه‌وه‌که بوو که به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه صلاة و سلام) وه‌ی بینی وه قازی مه‌راکیش که ناوی "ابی مروان عبدالملیك مصمودی" بوو، زۆرێك له ناوی تریش ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت که‌له "نفح الطیب"دا باس کراوه.
معتمد علی الله‌ی کوڕی عباد و شه‌ره‌فی جیهاد
کاتێك که گه‌ڕایه‌وه موعتمد کوڕی عه‌باد بۆ ئیشبیلیه خه‌ڵکی زۆر پیرۆزباییان لێ کرد وه شاعیره‌کان هاتن له‌ده‌ورو پشتیدا کۆ بوونه‌وه زۆر به‌شان و باڵیدا هه‌ڵیاندا، به‌ڵام یه‌کێك له‌ناو کۆڕه‌که‌یدا که زانایه‌کی پایه به‌رز بوو ناوی " قال عبد الجليل بن وهبون" بوو، هۆنراوه‌کانی به هه‌موویان بڕی و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه به‌سه‌ریاندا
"إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ" (التوبة40)
'ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره پشتگیری ده‌کات و سه‌ری ده‌خات'
سه‌رله‌نوێ بیری خسته‌وه که ئه‌و به‌ته‌نها خاوه‌نی جه‌نگه‌که نه‌بووه، بۆیه به ئاشکرا پێی ووت که ئه‌وانه‌ی که سه‌رکه‌وتن له جه‌نگه‌که‌دا ئه‌و خه‌ڵکه بوون که شه‌هید بوون، ئه‌و سه‌رکرده‌و زانا پێش که‌وتوانه بوون که له پێناوی خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان و ئێوه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م کورسیه دانیشاند، دیسانه‌وه نمونه‌ی "ابن رمیله، قازی مراکیش و ابی مروان عبدالملیك مصمودی" زۆرێکی تریش له‌وانه، ئیبنو عه‌بادیش بێده‌نگ بوو له مه‌جلیسه‌که‌دا و که‌سێك ئیتر باس و خواستی نه‌ده‌کرد، هه‌موو ملوك طه‌وائیف نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ نارد، به‌ڵام هیچ که‌سێك باسی یوسفی کوڕی تاشفینی نه‌ده‌کرد، وه ئه‌م باس و خواسته‌ش له کتێبی " الروض المعطار في خبر الأقطار – الحِميري"دا هاتووه.
ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م و ئاوا بوونی ده‌سه‌ڵاتی
له‌دوای ئه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه له جه‌نگی زه‌لاقه به سه‌ر شۆڕی و شکاوی وه لۆمه‌ی خه‌ڵکی زۆر هاته سه‌ر ته‌نانه‌ت خه‌ڵکه‌که‌ی خۆشی ڕقی لێ هه‌ڵگرتبوو ئه‌وه‌نده خۆی خوارده‌وه حه‌سره‌تی خواست نه نانی پێ ده‌خورا نه ئاو، تا له ناکاو به‌ره‌و جه‌هه‌نم ڕۆیشت بۆ ئه‌به‌دی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌ی که خۆی پێوه با ئه‌دا وای لێکرد به‌بێ شمشێر به زه‌لیلی له‌سه‌ر جێگا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ لاشه‌که‌شیدا خه‌ڵکی له شاری طوڵیطیله کۆنه‌بوونه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسفی کوڕی تا‌شفین بۆ ئه‌نده‌لوس
له دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی نه‌سارا سه‌ر له نوێ ملوکی تایفه‌کان که‌وتنه‌وه شه‌ڕ ده‌مه قاڵه له‌سه‌ر ده‌ست که‌وت غه‌نیمه‌ت که کێ ده‌بێت زۆر به‌رێت و ئه‌وی تر به به‌شه‌که‌ی خۆی ڕازی نه‌ده‌بوو دیسانه‌وه که‌وتنه‌وه شه‌رو ئاژاوه له ناو خۆیاندا.
پاشان زانا و پیاو چاکان و خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس ڕویان کرده‌وه یوسفی کوڕی تا‌شفین که چۆن ڕزگاری کردوون له ده‌ستی نه‌ساراکان به هه‌مان شێوه ڕزگاریان بکات له ده‌ستی ملوکی ته‌وائیفدا....
یوسفی کوڕی تا‌شفین زۆر وه‌رعی کرد له‌و کاره نه‌ده‌ویست شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بکات، بیری ده‌کرده‌وه چۆن هێرش بکاته سه‌ر وڵاتی موسڵمانان و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بکات!!
وه له هه‌موو وڵاتانی موسوڵمانانه‌وه فتوای بۆ هات که بچێته خاكی ئه‌نده‌لوس بیخاته ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه بیکاته موڵکی مورابطین، وه به‌رپرسێتی ئه‌و خاکه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی له ژێر یه‌ك ئاڵادا کۆیان بکاته‌وه.
وه یه‌کێك له‌و فتوایانه‌ی که به‌ده‌ستی گه‌یشت فتوای زانای پایه به‌رز و ناسراوی ئه‌م ئیسلامه له دیمه‌شق (أبي حامد الغزالي) بوو که خاوه‌نی کتێبی (إحياء علوم الدين)، چونکه ئه‌و زانایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاوه ئاگاداری ڕوداوه‌کان بووه. وه به هه‌مان شێوه فتوایه‌کی تری بۆ هات له زانای پایه به‌رزی میسری (ئه‌بوبه‌کری طرطوشی)که له گه‌وره زانایانی ناوچه‌ی خۆی بوو پاشان فتوای بۆ هات له زاناکانی ئه‌فه‌ریقای باکور که بچێته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس بیخاته ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی مورابطین.
که یوسفی کوڕی تا‌شفین ئه‌و هه‌موو داوایه‌ی پێگه‌یشت ناچار هه‌ستا به‌و کاره که بچێته ناو خاکی ئه‌نده‌لوس، له‌ساڵی (483)کۆچی=(1090)زاینی واتا دوای چوار ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی زه‌لاقه دا یوسفی کوڕی تا‌شفین خۆی ئاماده کرد بۆ چونه ناو خاکی ئ

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان