المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات
صفحة 1 من اصل 1
حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات
حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات
ماکوان که‌ریم
حه‌که‌م کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتێکی باشی هه‌بوو، به‌ڵام له کۆتایی ته‌مه‌نیدا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کرد که هه‌ڵه‌که‌ی بووه هۆی له ناوچونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که موسڵمانان له سایه و سێبه‌ری ئه‌ودا چووه ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات پێشکه‌وتن، له کۆتایی ته‌مه‌نی حه‌که‌م دا توشی نه‌خۆشی ئیفلجی بوو (شه‌له‌ل) وه له‌سه‌ر جێگادا هه‌ڵسا به‌هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ترین کوڕی خۆی که ته‌مه‌نی ته‌نها دوونزه‌ساڵ بوو، ئه‌م کوڕه منداڵه‌ی دانا له‌به‌رده‌م ووڵاتێکی وه‌ك ئه‌نده‌لوس که زۆربه‌ی نه‌ساره‌کانی باکوری له ژێر ده‌ستا بوو، پاشان هه‌موو وڵاتی مه‌غریب که له ده‌ست فاطمیه‌کانی سه‌ندبوه‌وه له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس بوو ئه‌م وڵاته به‌ر فراوانه که‌سێكی پێویسته که خاوه‌نی ئه‌زموون بێت له به‌رێوبردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ماره‌ت و خه‌لافه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بپارێزێت نه‌ك که‌سێك که ته‌مه‌نی بلوغی ته‌واو نه‌کردوه خاوه‌نی هیچ ئه‌زمونێك نیه، وه مه‌ملیکه‌کانی ئه‌وروپاو نه‌سراکانی باکور و ده‌وڵه‌تی فاطمی زۆر خۆشحاڵ ده‌بون به له‌ناو بردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه ئاواتیان بوو که به‌ره‌و شکست بڕوات ئه‌و به‌هێزی و ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و ئاوا بوون بڕوات.
بێشك وگومان ئه‌وهه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی که کردی حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان بووه هۆی ڕوخان و شکستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ده‌بوو بیزانیایه که کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، خۆ ده‌یتوانی که‌سێك له نه‌وه‌کانی به‌نی ئومه‌یه هه‌ڵبژێت بۆ ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه ئه‌و ده‌یزانی دوژمنێکی بێشوماری هه‌یه له‌ده‌وروبه‌ر، هه‌موو چاوی داگیرکاریان بڕیبوه ئه‌نده‌لوس.
له ساڵی (366) کۆچی دا =(976)زاینی حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر کۆچی دوای کرد له‌دوای خۆی منداڵه دوانزه‌ساڵانه‌که‌ی له جێگای خۆی دانا که دیوانی چاودێری بۆ دروست کرد که پێ ده‌وترا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لاوه له‌لایه‌ن سێ که‌سه‌وه (مجلس وصاية)
ئه‌و سێ که‌سه بریتی بوون له ....
یه‌که‌م : حاجب که ناوی خۆی جعفری کوڕی عوسمانی مصحفی حاجب که‌سی دووه‌م بوو له خه‌لافه‌ت له‌دوای خه‌لیفه ڕاسته‌خۆ، واتا هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا.
دووه‌م : سه‌رۆکی پۆلیسی خه‌لافه‌ت یاخود وه‌زیری ناوخۆ ئێستا ده‌کات، ناوی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر، که له بنه‌ڕه‌تا خه‌ڵکی یه‌مه‌ن بوو.
سێیه‌م: دایکی هیشام کوڕی حه‌که‌م و ناوی خۆی صوبح بوو.
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ده‌سه‌ڵاتی له‌ساڵی (302)کۆچی =(1002)زاینی.
له‌ڕاسیدا موحه‌مه‌د کوڕی ئه‌بی عامر که‌سێکی زۆر به‌رچاو برسی هه‌میشه هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری هه‌بوو سه‌روه‌ت و سامانی زۆری کۆکردبوه‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا که ببێته والی له ئه‌نده‌لوس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیێته والی چه‌ند کارێکی کرد.
یه‌که‌م:- بیری له‌وه کرده‌وه که چۆن له ده‌ستی ئه‌و دوو سه‌رپه‌رشتیاره‌ی تر ڕزگاری بێت که بۆ هیشامی کوڕی حه‌که‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر دانرابوون واتا دایکی و حاجب که‌ناوی جعفری کوڕی عوسمانی موصحفی، کارێکی ڕێك خست سه‌ره‌تا که چۆن جعفری کوڕی عوسمان بکوژێت وه کاره‌که‌ی سه‌ری گرت کوشتی به فێڵ!! پاشان ویستی دایکی هیشام به هه‌مان کاردا به‌رێت، به‌ڵام زانی وه‌ك دایکی کوڕه‌که هیچی پێناکرێت له چاو ئه‌م دا که خاوه‌نی ئه‌و پۆستیه کاریگه‌ری نیه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد که سه‌رۆکی هه‌موو پۆلیسی ئه‌نده‌لوس بوو واتا وه‌ك وه‌زیری ناوخۆئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ، بۆیه وازی له دایکی هێناو له باڵه‌خانه‌که‌دا هێشتیه‌وه، وه توانی خۆی وڵات بگرێته ده‌ست به‌ناوی خه‌لیفه‌ی بچوکه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بکات له ئه‌نده‌لوس.
دووه‌م:- هه‌ر بۆ به‌هێز کردنی پێگه‌ی خۆی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر کچی ئه‌میری سوپای ئه‌نده‌لوسی خواست که ئه‌میری سوپای ئه‌وسه‌ده‌مه ناوی(غالبی کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان)بوو، وای کرد که سه‌رنج و پشتگیری ئه‌میری سوپای ئه‌نده‌لوس و سوپاکه به‌گشتی بۆ خۆی ڕابکێشێت، له‌پاش ئه‌وه‌ی که پێگه‌ی به‌هێز بوو له مه‌رامه‌که‌ی تێگه‌یشتن به‌کاره‌که‌یان زانی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر توانی نه‌خشه بۆکوشتنی ئه‌میری سوپا بکێشێت وه ئه‌ویشی کوشت، که‌سێكی نزیکی خۆی کرده ئه‌میری سوپایی ئه‌نده‌لوس.
سێیه‌م:- موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو کارێکی تری ئه‌نجام دا ئه‌ویش داوای کرد له سه‌رکرده و فه‌رمانده‌ی سوپای مه‌غریب له‌سه‌رده‌می حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر که ئه‌نده‌لوس فه‌رمانڕه‌وای ده‌کردن بانگی سه‌رۆکی سوپاکه‌ی کرد که ناوی (جعفری کوڕی عه‌لی کوڕی حه‌مدون) بوو، وه نزیکی کرده‌وه له‌خۆی پله‌وپایه‌ی زیادی دایه، پاشان کارێکی بۆ ڕێکخست ئه‌ویشی به‌فێڵ کوشت، که‌واته به‌م کاره توانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی له‌ئه‌نده‌لوس دا بچسپێنێت و بیخاته ژێر ڕکێفی خۆی به‌ته‌واوی.
چواره‌م:- له‌و کارا‌نه‌ی تر که کردی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ئه‌وه بوو که به‌خه‌لیفه هیشامی ووت بۆ ماوه‌یه‌ك له چاو وون ببه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك شۆڕش و یاخی بوونت به‌سه‌ردا بکه‌ن، وه وای تێگه‌یاند که خه‌لیفه ده‌بێت خه‌ریکی به‌ندایه‌تی بێت خۆی له کاری سیاسی و به‌ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه خه‌ریك نه‌کات، به‌م کاره توانی هیشامی کوڕی حه‌که‌م له ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی دوور بخاته‌وه بینێرێته‌وه بۆلای دایکی وه به گشتی له سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده بکرێت که نابێت خه‌ریکی کاری سیاسی بێت، به‌ڵکو سه‌رۆکی وه‌زیران سه‌رکرده‌ی سوپا ئه‌م کارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ناسرا به (حاجب مه‌نصور)
له پاش ئه‌وه‌ی که توانی هه‌موو وڵاتی ئیسپان بخاته ژێر ڕکێفی خۆی به‌ته‌واوه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی بکات، ڕۆژ به‌ڕۆژیش هیشامی کوڕی حه‌که‌م گه‌وره‌تر ده‌بوو له‌ته‌مه‌ندا، به‌ڵام توانای سیاسی و به‌ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌تی نه‌بوو نه‌یده‌زانی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی چیه، له ساڵی (317) کۆچی =(982) زاینی که ماوه‌ی پێنج ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بوو توانی هیشامی کوڕی حه‌که‌م دووربخاته‌وه له ده‌سه‌ڵات خۆی ناونا به (حاجب منصور) وه خۆیشی به سه‌رپرشتیاری هیشام ده‌زانی.
پێشتر له سه‌رده‌می هه‌موو خه‌لیفه‌کاندا زانرا بوو که خه‌لیفه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ناوێك بۆ خۆی داده‌نێت جا ئه‌گه‌ر لایه‌قی بێت یان نالایه‌ق، به‌ڵام ئه‌م جاره بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئیسلامدا که‌سێك که سه‌رپرشتیاری خه‌لیفه بێت و سه‌رۆکی وه‌زیران بێت ناوی خۆی بنێت، بۆ نموونه خه‌لیفه‌کان ئه‌م ناوه‌نیان ده‌نا له‌خۆیان (الناصر بالله، الحاكم بأمر الله، المؤيد بالله....هتد) به‌ڵام ئه‌م خۆی ناو نا وه‌ك خه‌لیفه‌یه‌ك حاجب منصور! ته‌نانه‌ت له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه ناوی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌دا ده‌هێنرا و له‌سه‌ر پاره‌ی وڵات وێنه‌و ناوی خۆی دانا له‌سه‌ر هه‌موو نوسینه‌کان و نامه‌کان ناوی له ته‌نیشتی خه‌لیفه وه ده‌نوسرا.
چۆن عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر شارێکی دروست کرد به‌ناوی شاری زه‌هرا له باکوری ڕۆژئاوای شاری قورتوبه، به‌هه‌مان شێوه موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر شارێکی نوێی دروست کرد به‌ناوی شاری (زاهیره) له ڕۆژ هه‌ڵاتی قورتوبه یاخود ناویان لێنا بوو شاری (عامریه).
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر وای لێهات هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی گواسته‌وه بۆ شاری زاهیره ئه‌وه‌نده گرنگیان پێدا تا وای لێهات بوو پایته‌ختی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوس ئیتر له‌و شاره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کراو ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکه‌کان له‌وێوه ده‌به‌ش ده‌کرا وه باڵه‌خانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌وێ دروست کرا واتا (قصر الحکم).
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عامریه له‌ساڵی
(366-399)کۆچی=(976-1009)زاینی
ئه‌م سه‌رده‌مه له ووڵاتی ئه‌نده‌لوس به سه‌رده‌مێكی نوێ داده‌نرێت چونکه موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر هه‌ندێك کاری کرد که بریتی بوون له ...
یه‌که‌م :- له ساڵی (381) کۆچی=(991) زاینی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی موسڵمانان کارێكی زۆر گرنگ ڕووده‌دات که هاوشێوه‌ی نه‌بووه ئه‌ویش موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر له‌دوای خۆی کوڕه‌که‌ی ده‌کات به جێنشینی خۆی واتا جێنشینی سه‌رۆك وه‌زیران! هه‌میشه له مێژوودا خه‌لیفه‌کان که‌سێك ده‌که‌ن به‌جێنشینی خۆیان دوای مردن، به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌رۆك وه‌زیران کردی.
دووه‌م:- له‌پاشاندا کارێکی زۆر سه‌رسوڕمان تر ڕوویدا که بریتی بوو له‌وه‌ی له ساڵی (386)کۆچی =(996)زاینی ناوێکی تری له خۆی نا که هه‌موو ئه‌مه‌ویه‌کانی سه‌رسام کرد به‌وه‌ی خۆی ناونا (الملك الكريم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌مه‌نی هیشامی کوڕی حه‌که‌م گه‌وره بوو، به‌ڵام هیچی بۆ نه‌ده‌کرا{که‌واته ده‌ڵێن گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه ئه‌میش هه‌ڵه ده‌رچوو} بۆیه موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر گه‌وره‌تر ده‌بو،و به‌ڵام هیشام بچوك تر ده‌بووه‌وه.
سێیه‌م:- موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر هه‌ڵسا به‌کارێکی زۆر ترسناك ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی هه‌رچی خه‌ڵی هۆزی موضری و ئه‌مه‌وی بوو دوری خستنه‌وه به‌ربه‌ریه‌کانی هێنایه جێگایان له پله‌و پایه‌ی ئه‌وانی به‌رز کرده‌وه هۆزه‌کانی تری په‌راوێز کرد وه خۆشی له یه‌مه‌نیه‌کان بوو، ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی پارچه پارچه کردنی ئه‌نده‌لوس، چونکه زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی سوپا و سوپا به‌گشتی موضری و ئه‌مه‌وی بوون بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی به‌هێز بکات به‌ربه‌ری هێنایه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لائیان بۆی هه‌بێت.
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر هه‌رچی عامریه‌کان بوو خستیه سه‌ر ده‌سه‌ڵات پۆسته گرنگه‌کانی دا به‌وان، ئه‌م هۆکاره وای کرد که ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته ناو نرا به ده‌وڵه‌تی عامریه، ئه‌م سه‌رده‌مه له‌و کاته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر بوو به سه‌رپه‌رستیاری هیشامی کوڕی حه‌که‌م تا کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی واتا له ساڵی (366) کۆچی=(976)زاینی تاساڵی(399)کۆچی =(1009) واتا سی وسێ ساڵ به‌رده‌وام بوو که هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌کات که من ئه‌م میژووه‌م نوسیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ناوخۆی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت له مێژوودا، چونکه تا ئێستاش خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی هیشامی کوڕی حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر هه‌ر خه‌لیفه‌یه ئه‌گه‌رچی وه‌ك هێمایی خه‌لیفه مابێته‌وه یان دوور له ڕووداوه‌کان بێت.
ژیانی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر سه‌رسامترین ژیان
هه‌ندێك له لایه‌نه‌کانی ژیانی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر باس ده‌که‌ین که پێشتر بینیمان که ویستی بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌لای که‌مه‌وه سێ که‌سی کوشت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی که هه‌یبوو له‌ساڵی (366)کۆچی = (976) زاینی ده‌ست پێده‌کات تامردنی ساڵی (392)کۆچی=(1002) وه توانی ئه‌نده‌لوس بخاته ژێر ڕکێفی خۆی.
ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌ی که باسی ده‌که‌ین له‌ژیانی ئه‌م پیاوه زۆر کاری باشه‌ی کردوه له ژیانیدا که هه‌موو مێژوو نوسان به سه‌رسوڕمانه‌وه باسیان کردوه زۆر لایه‌نه‌کانی ژیانی جێگایی وورد بوونه‌وه و تێڕامان بووه که هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین...
یه‌که‌م:- کۆشش وخه‌بات (لایه‌نی جیهاد)
به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا‌و چاو نه‌ترس و موجاهید بووه، ئه‌وه‌ی که جێگایی تێڕامانه له ژیانی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی په‌نجاو چوار شه‌ڕی به‌ناو بانگ بووه له ژیانیدا له یه‌ك جه‌نگدا شکستی نه‌هێناوه زۆر به‌توانا و لێهاتوو بووه له به‌ڕێوه بردنی کاری سه‌ربازی دا، له هه‌مووی سه‌رسوڕمان تر ئه‌وه‌یه که موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ئه‌و جێگایانه‌ی که ڕزگاری کردوون هیچ سه‌رکرده‌یه‌ك له سه‌رکرده‌ی موسڵمانان نه‌یانتوانیوه فه‌تحی بکه‌ن، ئه‌م توانی ده‌وڵه‌تی لیۆن فه‌تح بکات ته‌نانه‌ت موسای کوڕی نوصێرو طارقی کوڕی زیاد بۆیان نه‌کرا، به‌ڵکو توانی بگاته وڵاتی ( صخری بلای ) ئه‌وێش فه‌تح بکات که موسڵمانان خه‌ونیان پێوه ده‌بینی، ئه‌و توانی فه‌تحی ئه‌وێ بکات که‌ناو ماڵی نه‌ساراکان خۆیان بوون، وه توانی بگاته که‌نداوی (بسکای) ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی له باکوری ئه‌نده‌لوس، وه به‌ته‌واوه‌تی لوتی نه‌سارا بشکێنێت له هه‌موو ئیسپانیادا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
لای هه‌مووان ئاشکرایه پێشتر باسمان کرد که ده‌رچوون بۆ جیهاد ساڵانه له یه‌ك وه‌رزدا بووه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر له‌ساڵێکدا بوو به دوو وه‌رز واتا هاوین و زستان.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی دره‌وشاوه له جیهادی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر
ژیانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه له ڕووی خه‌بات و جوامێریه‌وه سه‌روه‌ری بۆ خۆی زۆر تۆمار کردوه هه‌رچه‌ند به‌و شێوه هاته سه‌ر شانۆی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاری چاکه‌ی کردوه پێویسته ئه‌وکارانه‌ی له‌یاد نه‌کرێت....
یه‌که‌م :- ناردنی سوپایه‌کی به‌هێز و گه‌وره بۆ ئازاد کردنی سێ ئافره‌ت له لای نه‌ساراکان.....
مێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه ڕه‌حمه‌تی خویان لێبێت ده‌ڵێن له نێوانی مه‌مله‌که‌تی ناڤار و موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر گرێبه‌ستی شه‌ڕ هه‌بوو، وه به‌هه‌مان شێوه جزیه‌یان ده‌دا به ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس، یه‌کێك له مه‌رجه‌کانی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه‌ی نێوانی ناڤار وموسڵمانان ئه‌وه بوو که موسڵمان به دیل نه‌گیرێت خاكی موسڵمان داگیر نه‌کرێت، کۆمه‌ڵێك له نێرا‌وه‌کانی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ده‌نێرێت بۆ وڵاتی ناڤار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی جزیه و بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌واڵی خه‌ڵکه‌که بزانن ڕه‌وشه‌که بۆ موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر بگێڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و نێروانه‌ی که ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن ده‌بینن سێ ئافره‌تی موسڵمانن له کڵێسه‌یه‌کدان، نێراوه‌کان زۆر سه‌رسام ده‌بن به‌وه دیمه‌نه چۆن ئافره‌تی موسڵمانان له که‌نیسه‌دا ده‌بێت پرسیاریان لێ ده‌که‌ن بۆ له‌م شوێن وجێگایه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئێمه دیل کراوین له لایه‌ن نه‌ساره‌کانه‌وه له‌م شوێنه ده‌ست به‌سه‌رین....
نێراوه‌کان زۆر تووڕه بوون له‌و کاره، گه‌ڕانه‌وه بۆلای موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر باسی ئه‌و سێ ئافره‌ته‌یان بۆ گێڕایه‌وه ئه‌ویش زۆر توڕه بوو سوپایه‌کی گه‌وره و به‌هێزی ئاماده کرد بۆ سه‌ر مه‌مله‌که‌تی ناڤار، کاتێك سوپا نزیك بوویه‌وه پاشای ناڤار زۆر سه‌رسام بوو، ووتی ئێمه په‌یمان له نێوانماندا هه‌یه بۆ هاتوونه‌ته سه‌رمان خۆ جزیه‌مان داونه‌تێ هیچ جێگایه‌کمان داگیر نه‌کردوه؟ موسڵمانان چیرۆکی سێ ئافره‌ته‌که‌یان بۆ پاشای ناڤار گێڕایه‌وه ئه‌ویش بێ ئاگایی خۆی نیشان دا ده‌ست به‌جێ خۆی چووه جێگاکه‌و سێ ئافره‌ته‌که‌ی ئازاد کرد ئه‌و سه‌ربازه‌ی که ئافره‌تاکانی دیل کردبوو له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی لێبووردن بۆ موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامری نارد‌و سێ ئافره‌ته‌کی به سه‌ربه‌رزی گه‌ڕانده‌وه پاشان سزایی سه‌ربازه‌کایان دا موسڵمانان به سه‌ربه‌زی وجوامێریه‌وه گه‌ڕانه‌وه.
دووه‌م :- ده‌رباز بوون له گه‌وره‌ترین بۆسه‌و که‌مینی نه‌سارا دانانی مه‌رج بۆ وازهێنانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ نه‌سارا...
یه‌كێكی تر له‌و جه‌نگانه‌ی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر که کردی له‌گه‌ڵ نه‌سارا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، ساڵێك ده‌رچوو بۆ جیهاد بۆ مه‌مله‌که‌تی نه‌سارا که فه‌تحی بکات له باکور ویستی له که‌نداوێکه‌و بپڕێته‌وه، به‌ڵام له پڕینه‌وه‌یدا نه‌ساراکان بۆسه‌و که‌مینێکی زۆر گه‌وره‌یان بۆدانا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی سوپاکه‌ی له‌ناو به‌رن، کاتێك که گه‌ڕایه‌وه بینی ده‌ربه‌ندی که‌نداوه‌که به سوپا گیراوه....
کارێکی زۆر سه‌یری کرد که زۆر به‌که‌می سه‌رکرده‌کان توانای ئه‌وه‌یان بووبێت له ئه‌نده‌لوس دا، که‌زانی هه‌موو ده‌ربه‌ند و که‌نداوه‌که‌ی لێگیراوه ناچار گه‌ڕایه‌وه دواوه بۆ وڵاتی نه‌ساراکان چووه شارێك له‌وی دانیشت شاره‌که‌ی داگیر کرد خۆی سوپاکه‌ی له‌وێ قایم کرد، هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که‌ی ده‌کرد له ماڵه‌کانیاندا وه سوپاکه‌ی خۆی له شاره‌که‌دا دامه‌زراند هیچ پێویستیكیان نه‌بوو، ئه‌و شاره‌ی کرده ناوه‌ندی سه‌ربازی خۆی سه‌ربازه‌کانی له‌وێوه ده‌نارد بۆ جه‌نگ وه‌ك شه‌ڕی پارتیزانی ده‌ستی باشی ده‌وه‌شاند له‌نه‌ساره‌کان زۆر له ناوچه‌کانی تری خسته ژێر ڕکێفی خۆی له‌و ناوچانه‌دا که هه‌موو ناوچه‌ی نه‌سارا بوو، ئه‌وه‌ی که ده‌یکرد زیاتر گرنگی دابوو به کوشتنی نه‌ساراو ده‌ستکه‌وت وه ده‌بوو هه‌رچی بکوشتایه له نه‌سارا ته‌رمه‌کانی بهێنایه بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته پردێك له که‌نداوه‌ی که نه‌ساره‌کان ده‌ربه‌نده‌که‌یان لێگرتووه، ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس، به‌لاشه‌ی نه‌سارا خه‌ریبوو پرده‌که‌ی ته‌واو ده‌کرد، به‌ته‌واوه‌تی نه‌سارا هه‌راسان بوبوون خۆیان په‌شیمان بوون له‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌یان له‌گه‌ڵ کرد، بۆیه ئه‌وه وای کرد له نه‌سارا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ترس و بیم بخاته دڵ و ده‌رونیان و باری ده‌رونی هه‌موو نه‌سارای تێك دابوو که ناوی حاجب مونصوریان ده‌برد هه‌موو نه‌سارا له‌ترسان ئاوڕی ئه‌داوه، چونکه جه‌نگی زۆر خێرا‌و له ناکاو هه‌میشه له جه‌نگدا ده‌رکه‌وتوه....
که نه‌سارا زانیان ئه‌و هه‌مووه‌یان لێکوژراوه رۆژ به‌رۆژ شاریان داگیر ده‌کرێت خه‌ڵکیان به‌دیل ده‌گیرێت ناچار خه‌ڵکه‌که له ده‌سه‌ڵات داره‌کانیان توڕه‌بوون چوون بۆ لایان تا ده‌روازه‌ی که‌نداوه‌کیان بۆ بکه‌نه‌وه تا بڕۆن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له مێژوو نوسانی ناوچه‌که ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێك دایانه پاڵ موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر له نه‌ساراکان بۆ ئه‌وه‌ی که‌نداوه‌که بکه‌نه‌وه له ده‌ستی حاجب منصور ڕزگاریان بێت، ئنجا هاتن بۆلای حاجب مه‌نصورپێیان ووت ئه‌وا ڕێگاکه‌ت بۆ ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆیت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌م دوای ئه‌وانی وه‌رنه‌گرت و وتی لێره ناڕۆم، چونکه من هه‌موو ساڵێك دووجار دێم بۆ جیهاد ئه‌م ساڵ بۆ کاتی جیهاده‌که‌م زۆری نه‌ماوه له باتی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه هه‌رلێره ده‌بم جیهادی ئه‌م ساڵیش ده‌که‌م ئنجا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ناکرێت له قورتوبه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه هاوین و زستان ئه‌م هه‌موو ڕێگا دووره ببڕم، له‌ڕاستیدا ئه‌مه سیاسه‌ت نه‌بوو کردی موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر، به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی ڕاستگۆی بوو ئه‌وه‌ی که ده‌یووت ده‌بوو بیکردایه، چونکه ئه‌وان ساڵانه کردبوویان به فه‌رز له‌سه‌ر خۆیان که جیهاد بکه‌ن، وه له ناو ئه‌مه‌ویه‌کان زاناکانیان بۆ یان دیاری کردبوون که ده‌بێت ساڵی جارێك بڕۆن بۆ جیهاد، چونکه جیهاد به‌ندایه‌تیه ده‌بێت بکرێت بۆیه کاتیان بۆ دیاری کردبوو.
نه‌سارا به ته‌واوه‌تی ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی بوو هیچ ده‌روازه‌یه‌کیان نه‌ماوبوو بیکه‌ن له‌گه‌ڵ حاجب مه‌نصور بۆیه ئه‌م توانی داوای خۆی له‌سه‌ر ئه‌وان پێویست بکات ئینجا گوێ بۆ حاجب مه‌نصور(موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر) بگرن داواکانی ئه‌و ئه‌نجام بده‌ن!
موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر ڕازی بوو، به‌ڵام مه‌رجی دانا بۆیان که بریتی بوون له کۆمه‌ڵه مه‌رجێك.....
یه‌که‌م :- ده‌بێت ده‌ربه‌ندی ئه‌و که‌نداوه به‌ته‌واوه‌تی چوڵ بکه‌ن تا‌که نه‌سارایه‌کی تێدا نه‌مێنێت.
دووه‌م:- پێش ئه‌وه‌ی من له که‌نداوه‌که بپه‌ڕمه‌وه هه‌رچیم له نه‌ساراکانی ئێوه کوشتوه ده‌بێت لاشه‌کانیان لا‌به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاکه‌م توشی نه‌خۆشی نه‌بن بۆنی پیس به‌سه‌ریاندا نه‌ڕوات، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی لێکوشت بوون ئه‌وانه‌ی که حه‌کیم بوون ووتیان نه‌وه‌کو توشی نه‌خۆشی تاعون بین وه زاناکان ووتیان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره ڕێزی له مرۆڤ گرتووه ده‌بێت بشارێنه‌وه، بۆیه لاشه‌کانیانی پێ لابردن.
سێیه‌م:- هه‌رچی ده‌سکه‌وتم هه‌بوو ده‌بێت ئێوه بۆم هه‌ڵبگرن تا جێگایی خۆم له قورتوبه، به‌ڵای هه‌رچی ده‌ست که‌وتی ده‌ست که‌وتبوو له‌و جه‌نگانه‌دا هه‌مووی به نه‌سارا هه‌ڵگرت بێ ئه‌وه‌ی موسڵمانێك بارێك هه‌ڵبگرێت یاخود وڵاغه‌کنیان.
وه له‌ترسی ئه‌و توانا‌و هێزه‌ی که هه‌ی بوو موحه‌مه‌دی کوڕی ئه‌بی عامر پاشای ناڤار کچه‌که‌ی خۆی به دیاری ده‌نێرێت بۆی تا زیاتر خۆی لێ نزیك بکاته‌وه!.
به‌مه ڕازی بوون هه‌مو دواکانیان قبووڵ کرد وه ده‌بێت مه‌مله‌که‌تی لیۆن و فه‌ره‌نسا به‌یه‌که‌وه جزیه بده‌ن وه جزیه‌که بێهنن بۆ وڵاتی ئه‌نده‌لوس له‌وێ وه‌ربگێرێت یان به‌کوڕێکی پاشاکانتاندا یان به‌کچێکی وه‌یان به که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داری وڵاته‌که بیهێنێت بۆ ئه‌نده‌لوس، ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه بوو که له پشته‌وه په‌یمانه‌کیان شکاند بۆیه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ری توند کردن وه به‌ڕاستیش کردیان، توانیان موسڵمانان سه‌ربه‌رز و عه‌زیز بکه‌ن.
سێیه‌م:- هه‌رچی تۆز غوباری خۆڵی جه‌نگه‌کانی بوو له شه‌ڕه‌کاندا که پێوه‌یان ده‌نوسا هه‌مووی کۆده‌کردوه له سندوقێك یان باوه‌ڵێك هه‌ڵیده‌گرت...
بۆیه ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد خۆی که‌سێكی زۆر دیندار بوو زۆر حه‌زی به سونه‌تی پێغه‌به‌ری ئازیزمان بوو بۆیه وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌ك دا بۆمان ده‌گێڕێته‌و...( قال رسول الله صلى الله عليه و سلم: لَا يَجْتَمِعُ عَلَى عَبْدٍ غُبَارٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَدُخَانُ جَهَنَّمَ) (رواه الترمذي وهو حديث حسن صحيح)
حاجبی مه‌نصور که له هه‌ر جه‌نگێك ده‌گه‌ڕاوه جله‌کانی داده‌کاند دیته‌کاند خۆڵ تۆزه‌که‌ی ده‌خسته‌ناو ئه‌و باوه‌ڵه هه‌ڵی ده‌گرت، ئه‌وکاته‌ی که مرد له‌گه‌ڵ خۆیدا ناشتیان بۆ ئه‌وه‌ی له قیامه‌تدا شایه‌دی بۆ بدات که چۆن دژی نه‌سارا جه‌نگاوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جه‌نگه گه‌و‌ره‌ی که کردی زیاد له په‌نجاو چوار جار غه‌زووی وڵاتانی نه‌سارای کرد له‌یه‌ك جه‌نگدا شکستی نه‌هێنا، نه عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر وه نه هیچ که‌سێکی تر ئه‌و جێگایانه‌ی که‌م ئه‌م چووه ناوی که‌سێکی تر نه‌یتوانی بوو جه‌نگی تێدا بکات، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو کاره‌کانی شه‌ر کردن بوو فه‌تحی نه‌ده‌کرد خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمانان بکات ئیسلامی تیدا بڵاو نه‌ده‌کردوه، دوای گرتنی به‌جێی ده‌هێشت بۆ نه‌ساره‌کان و جزیه‌ی لێده‌سه‌ند وه هیچ زانایه‌کی ئیسلامی نه‌نارده ئه‌و ناوچانه تا ئاینی پیرۆزی ئیسلام بڵاو بکه‌نه‌وه، ته‌نها سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا به ده‌ستکه‌وت و غه‌نیمه‌تی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕاوه کوشتاری لێده‌کردن چاو ترسێنی ده‌کردن، ئه‌مه وای کرد که نه‌سارا زیاتر قین له موسڵمانان هه‌ڵبگرن ڕقیان له موسڵمانان بێته‌وه، چونکه جه‌نگی موسڵمان بۆ مه‌به‌سته نه‌ك بۆ ده‌ست که‌وت و چاو ترساندن به‌ڵکو بۆ ئیسلامه و به‌س......
مواضيع مماثلة
» عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه و خه‌لافه‌تی عه‌باسی
» طارقی کوڕی زیادو چونه ناو پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طولیطیلة)
» قەتادەی کوڕی نەعمان
» حوزەیفەی کوڕی یەمانی
» شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
» طارقی کوڕی زیادو چونه ناو پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طولیطیلة)
» قەتادەی کوڕی نەعمان
» حوزەیفەی کوڕی یەمانی
» شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان