المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه و خه‌لافه‌تی عه‌باسی
صفحة 1 من اصل 1

جیا بوونه‌وه‌ی ئه‌نده‌لوس له خه‌لافه‌تی عه‌باسی بووه جێگای مشتومڕی خه‌ڵکی به درێژای مێژوو، هه‌رچه‌نده هۆکاری قۆناغه‌کانی مێژوو بوو که ئه‌نده‌لوس خۆی فه‌رمانڕه‌وای خۆی بکات هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵکانێک ده‌پرسن بۆ عه‌بدوڕه‌حمان داخل ئه‌ماره‌تێکی وا به‌هێزی دروست کرد پاشان به ته‌واوه‌تی خۆی له خه‌لافه‌تی عه‌باسی جیاکرده‌وه؟
پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌کی داد په‌روره‌رانه بکه‌ین له‌م ڕووداوه دا، ده‌بێت ئه‌وه به ئاشکرا بڵێین که عه‌باسیه‌کان زۆر هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و سته‌مێکی زۆریان کرد له ئه‌مه‌ویه‌کان له‌سه‌ره‌تایی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان، چونکه زۆریان له ئه‌مه‌ویه‌کان کوشت سه‌روه‌ت و سامانیان به هه‌ده‌ر بردن خه‌ڵکانێکی زۆریان لێ دهه‌ست به‌سه‌ر کردن وه هه‌موو کاره‌کانیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کانا کارێکی زۆر ناشرین بوو به‌شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌جیانه بوو، ڕاسته له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتیاندا فه‌ساد و گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆریان کرد. ئه‌مه‌ویه‌کان که‌وتبوونه سته‌م له خۆیان و له خه‌ڵکی ژێر ده‌ستیان، به‌ڵام ئه‌وه مانایی ئه‌وه نیه که ته‌ڕو ووشك به‌یه‌که‌وه بسوتێنرێت، ئه‌تونرا ده‌سه‌ڵاته‌که بگۆڕدرێت به ده‌یان شێوه‌ی تر له‌ڕاستیدا ده‌بوایه بگۆڕایه به‌ڵام زۆر کاری خراپ کرا به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ویه‌کان، وه ئه‌م گۆڕانگاریه له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج وڕێبازی پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو.
له ڕاستیدا ده‌بوو عه‌باسیه‌کان توانا وهێزی ئه‌مه‌ویه‌کان بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه ، چونکه توانا‌و هێزێکی باشیان هه‌بوو له به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌زمونێکی چاکیان هه‌بوو له کاری سه‌ربازی و شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنی هونه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت، ده‌بوو به‌کاریان بێنێت و دایان بمه‌زرێنێت بۆ خزمه‌ت کردنی ئیسلام وموسڵمانان، نه‌ك وایان لێبکات هه‌موو هه‌ڵبێن و ڕوو بکه‌نه دوورترین وڵاتان، موسڵمانان له‌وێدا کۆبنه‌وه یان له زۆر جیگایی تری ئه‌م دنیایه‌دا ژیانیان ده‌برده سه‌ر که وڵاتی موسڵمانان نه‌بوو هۆکاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌باسیه‌کان بوو که بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌ربه‌ده‌ربن.
ئایا ئه‌و کارانه‌ی که عه‌باسیه‌کان کردیان به موسڵمانانی ئه‌مه‌وی کارێکی دروست و شه‌رعی بوو؟ بێ گۆمان نه‌خێر
که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' فه‌رمووی ده‌بێت موسڵمان به وشێوه موسڵمان له ناو ببرێت، هه‌میشه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان 'صلی الله علیه وسلم' فێری کردوین که ده‌بێت به‌رانبه‌ر به موسڵمان ڕه‌فتارو کردارمان جیاواز بێت وه له فه‌رموده‌یه‌ك دا ئه‌و کاره‌ی که عه‌باسیه‌کان کردیان به باشی سه‌رزه‌نشت ده‌کات ده‌فه‌رموێت..
(قال رسول الله صلى الله عليه و سلم: لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِءٍ مُسْلِمٍ إِلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: الثَّيِّبُ الزَّانِي وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ الْمُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ. كما رواه البخاري ومسلم عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه).
هیچ کێشه‌یه‌ك نیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خراپه له به‌نی ئومه‌یه بخرێته به‌ر دادگا‌و تۆڵه‌ی لێ بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بێ تاوانه چی بکات؟ یان بێجگه له به‌نی ئومه‌یه خه‌ڵکانی تر هه‌بوون بۆ حه‌د له‌سه‌ر ئه‌وان دانه‌نرا؟
ئه‌گه‌رعه‌باسیه‌کان چه‌ند شاروئه‌ماره‌تکیان بده‌یته ده‌ست ئه‌مه‌ویه‌کان چی کاریگاریه‌کی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوونایه مافیان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندها ساڵه ئه‌زمونی به‌ڕێوه بردنی ده سه‌ڵاتیان هه‌بوو وه زۆر کاری باشیان کردبوو بۆ موسڵمانان که زۆر به‌ی وڵاتان له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا فه‌تح کراوه خۆ ئه‌وان له زنجیره‌ی خه‌لیفه‌کانی موسڵمانان بوون مافیان هه‌بوو له ده‌سه‌ڵات دا، ده‌بوو هه‌موویان له یه‌ك ڕیز کار بکه‌ن؟
وه‌ك چۆن عه‌بدوڕه‌حمانی داخل له جه‌نگی مه‌ساره له دژی یوسفی عه‌بدوڕه‌حمانی فه‌هری جه‌نگاو پاشان سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریاندا یه‌مه‌نیه‌کان ویستیان دوای سوپایی فه‌هریه‌کان بکه‌ون، به‌ڵام عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد وتی وازیان لێ بێنن دوارۆژ دێنه‌وه ڕیزه‌کانی خۆمان!!
خۆ عه‌باسیه‌کان ده‌یانتوانی ئه‌وکاره بکه‌ن، له‌پاشان سه‌رنجی ئه‌مه‌ویه‌کان ڕابکێشنه‌وه، وه بێنه‌وه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌باسیه‌کاندا دابنیشن ببنه سه‌ربازی ئه‌وان، نه‌ك کێشمه کێشمی ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته نێوانیان وه‌ك چۆن بینیمان به‌چاوی خۆمان.
ده‌بوو چاو له پێغه‌مبه‌ری ئازیز 'صلی الله علیه وسلم' بکه‌ن که چۆن له‌دوای فه‌تحی مه‌ککه که چووه ناو شار وتی هه‌ر که‌س بڕواته ماڵی ئه‌بوو سوفیان ئه‌وا پارێزراوه پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' بۆیه ئه‌م کاره‌ی کرد ؟ خۆ ئه‌بوو سوفیان سه‌رکرده‌یه‌کی موشریکه‌کان بوو له دوو جه‌نگدا به‌شدارکردبوو دژی موسڵمانان له جه‌نگی ئوحود، له جه‌نگی ئه‌حزاب دا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕابکێشێت بیهنێته ڕیزی موسڵمانان وه له‌ڕاستیدا کاره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' راستترین بوو له‌پاشان ئه‌بوو سوفیان بووه هاوه‌ڵێکی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ری ئازیز 'صلی الله علیه وسلم' ، وه پێغه‌مبه‌ری ئازیز 'صلی الله علیه وسلم' فه‌رمووی چاوه‌ڕێی چین له من فه‌رمویان برایه‌کی به‌ڕیز وخاون ڕه‌حم وه برازو کوڕه‌مامێکی به‌ڕێزی هه‌میشه چاوه‌ڕێ کاری باشین له تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د، به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' ئه‌و ووته‌ی فه‌رموو که هه‌موو مێژوو باسی ده‌کات فه‌رمووی بڕۆن ئێوه ئازادن.
(اذهبوا فأنتم الطلقاء).
ئه‌مه به‌ته‌نها کارێک نه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' له ژیانیا کردبێتی، به‌ڵکو ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌روه‌ره پڕه له خێر‌و به‌ره‌که‌ت و نور، ئه‌وانه‌ی له‌مه‌ککه پێشترئازاری موسڵمانیان دابوو، پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' ئه‌یتوانی له ملی هه‌موویان بدات به‌ڵکو نه‌ک ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد به‌ڵکو هه‌موویانی ئازاد کرد، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی بکردایه ڕۆژێك له ڕۆژان به‌دوای هه‌لێكدا ده‌گڕان بۆ ئه‌وه‌ی یاخی بن له پێغه‌مبه‌ری خوا خۆیان جیا ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووی زه‌مینه‌ی مککه‌وه ئه‌م کاره ته‌ماشا بکه‌ین چونکه پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' ئه‌وه‌نده که‌ره‌م و ڕێزی نواند به‌رانبه‌ریان ئه‌وه بوو له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' ته‌نها مه‌ککه ومه‌دینه‌و طایف چه‌ند دێیه‌ك نه‌بێت هه‌موو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام تا پێشه‌وامان ئه‌بووبکر کێشه‌که‌ی چاره سه‌ر کرد ده‌بێت بپرسین بۆ مه‌ککه یه‌كێك نه‌بوو له شارانه‌ی هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌چاوی میهره‌بانیه‌وه سه‌یری کردن، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵنه‌گه‌ڕانه‌وه به‌ڵکو ده‌ستیشیان هه‌بوو له کاره که سه‌رله نوێ موسڵمانانیان خسته‌وه سه‌ر سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' و ئاینه پیرۆزه‌که‌ی ئیسلام.
ئه‌یان توانی عه‌باسیه‌کان ئه‌و کاره‌یان به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ویه‌کان بکردایه ئه‌وان په‌ل کێشی ناو ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌رته‌وازه بونایه به ڕۆژ هه‌ڵات و به ڕۆژ ئاوای دنیادا ده‌توانرا سود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرێت.
له ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین که عه‌لای کوڕی موغیث حه‌ضره‌می هاتبوو بۆ کوشتنی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل، ده‌بێت ئه‌وه له به‌ر چاو بگیرێت ئایا ئه‌و کاره‌ی که ئه‌بوجعفه‌ری مه‌نصور کردی ڕاست بوو بێگومان نه‌خێر، هه‌ر چه‌نده له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی دا مێژوو نوسان وه‌ك باس ده‌که‌ن پیاوێکی باش و له خواترسی لێده‌رچوو بوو، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکی ناردبوو که عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بکوژێت، ده‌بێت ئه‌ویش پارێزگاری له خۆی و له ده‌سه‌ڵاته‌ی بکات که وا هه‌مووی کردۆته‌وه به یه‌ك وه ئه‌م پیاوه له ڕاستیدا کارێکی زۆر باشی کردوه ئه‌ماره‌تێکی سه‌ر له نوێ دروست کردۆته‌وه به شاهیدی مێژوو نوسان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عه‌بدوڕه‌حمانی داخل نه‌بوایه بۆ کۆتا جار ئیسلام له ئه‌نده‌لوس دا نه‌ده‌بینرایه‌وه ئه‌مه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، که‌واته به هه‌موو پێوه‌رێک پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که په‌یدای کرد بوو له ناوچه‌دا ده‌بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بی پاراستایه وه عه‌بدوڕه‌حمان له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' کاری ده‌کرد، وه ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت ڕێگایی ده‌مارگیری هه‌ر چاو سورکردنه‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت، ڕێگای شه‌ر و خوێن هه‌ر خوێنی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڕێگا زۆره بۆ گه‌یشتنه مه‌به‌ست، به‌ڵام ده‌بێت بزانین کام ڕێگا دروسته‌و خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی 'صلی الله علیه وسلم' پیان خۆشه، بێگومان ڕیگا ڕاسته‌که‌ی ئیسلامه که خوای گه‌وره بۆی ده‌ست نیشان کردوین وه‌ك ده‌فه‌رموێت(وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (الأنعام:153)
'بێ گومان ئه‌مه‌ی (که باس کرا) ڕێبازی ڕاست و ڕاسته‌قینه‌ی منه شوێنی که‌ون، (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێبازه (جۆراوجۆره‌کان) مه‌که‌ون تا له ڕێبازه‌که‌ی خوا وێڵ نه‌بن، ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌ڵکو خواناس و پارێزکاربن.'
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و کێشه‌ی یاخی بووه‌کان
ئاماژه‌مان بۆ کرد له سه‌ره‌تاوه که چه‌ندین شۆڕش و یاخی بوون له دژی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل دروست بوو، له ماوه‌ی سی وچوارساڵی ده‌سه‌ڵاتی بیست وپینج یاخی بوونی کپ کردوه زۆر به سه‌رکه‌وتوانه له هه‌مووی گه‌وره‌تر یاخی بوونی عه‌باسیه‌کان بوو له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌لای موغیثی حه‌ضره‌می که توانی هه‌موو سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له‌ناو به‌رێت .
لێره‌دا پرسیاریکی زۆر گرنگ دێته پێشه‌وه ئایا عه‌بدوڕه‌حمانی داخل، ئه‌توانێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له موسڵمانان بکوژێت که شۆڕ‌شیان کرد دژی؟
به‌ڵی کوشتنیان به‌لای منه‌وه هه‌مووی ڕه‌وا بووه، چونکه ئه‌وانه‌ی که شۆرشیان کرد بۆ ئه‌وه شۆرشیان نه‌کردوه که ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵه یان له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ر 'صلی الله علیه وسلم' نیه، به‌ڵکو بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان بووه، هه‌موو ده‌یویست ئه‌نده‌لوس بکاته موڵکی خۆی، وه شه‌ری ئه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بوو به‌ڵکو له‌ڕاستیدا چاك سازی بوو وه توانی هه‌مووخه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس له ژێر یه‌ك ئاڵادا کۆبکاته‌وه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' فه‌رمانی پێکردوین هه‌رکه‌س له موسڵمانان خه‌ڵکانێکیان کۆ کرده‌وه بۆ به‌رگری له ئیسلام له ژێر ئاڵایه‌ك دا هه‌رکه‌س هات ئه‌و کاره‌ی تێك دا ئه‌وا به‌ن له ملی هه‌رکه‌سێك بێت وه فه‌رموده‌که به‌م شێوه‌یه‌یه (جا‌ء في صحيح مسلم عن عرفجة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: مَنْ أَتَاكُمْ وَأَمْرُكُمْ جَمِيعٌ - أي مجتمع - عَلَى رَجُلٍ وَاحِدٍ فَأَرَادَ أَنْ يَشُقَّ عَصَاكُمْ أَوْ يُفَرِّقَ جَمَاعَتَكُمْ فَاقْتُلُوهُ كَائِنًا مَنْ كَانَ)
وه کاره‌کانی عه‌بدوڕه‌حمان داخل دیار‌و ئاشکران زۆر به ئازایانه یاخی و شۆڕشه‌کانی له ناو بردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی خه‌ڵکی و سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی بپارێزێت، وڵات به ئاقارێکی باش دا به‌رێت هێمنی و خۆشی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌سته به‌ر بکات وه کردیشی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که عه‌بدوڕه‌حمانی داخل زۆر ڕقی له جه‌نگ شه‌رو شۆری موسڵمانان ده‌بوه‌وه هه‌میشه حه‌زی به ئاشتی کردوه وه له‌ژیانیا ده‌رده‌که‌وێت له دامه‌زارندنی ئاماره‌ته‌که‌ی دا.
بێگمان ئه‌و هه‌موو شۆڕش و یاخی بوون و ئاژاوه‌ی ناو خۆیه کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ناوچه‌که و له‌سه‌ر موسڵمانان به گشتی ئه‌و چوار ساڵه‌ی که عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه هاته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس له‌ساڵی(138)کۆچی=(755)زاینی تا ساڵی (142)کۆچی =(759)زاینی هه‌رچی شاری فه‌ره‌نسا بوو له ده‌ست موسڵمانان چوو فرنجه‌کان توانیان داگیری بکه‌نه‌وه له‌سه‌رده‌ستی موسڵماناندا، وه ئیسلام له‌و ناوچه‌دا بۆ ماوه‌ی (47)ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کرد پاشان زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمان بوون که بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك موسڵمانان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژیان که زۆربه‌یان ڕوویان کرده دورگه‌ی بلیارد که به‌م نزیکانه باسی ده‌که‌ین، ئه‌وه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و سونتێکی خوای موته‌عاله هه‌رکات موسڵمانان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریك بوون ئه‌وا دڵنیا بین له‌وه‌ی که تووشی زه‌لیلی و بێ هێزی و بێ توانایی ده‌بین، هه‌موو بینیمان له سه‌رده‌می موسای کوڕی نوصێر چۆن فه‌تحیان ده‌کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵه‌کان وابه‌سته بوون به‌یه‌که‌وه ریزه‌کان ڕێكخرابوون.
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل دامه‌زاراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ
له دوای ئه‌وه‌ی که کێشه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی هێور بوونه‌وه عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بیری له‌وه کرده‌وه که بنه‌مایی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز دابمه‌زرێنێت، بۆیه هه‌ڵسا به‌چه‌ند کارێکی زۆر گرنگ له ئه‌نده‌لوس دا که بریتی بوون له ...
یه‌که‌م:- دروست کردنی سوپایه‌کی به‌هێز
ئه‌وکارانه‌ی که کردی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سوپا به‌هێزه وه ژێرخانێکی به‌هێز کرد که برتین له چه‌ند خاڵێك، وه له‌سه‌ر بنه‌مایی چه‌ند توخمێك دایمه‌زراند
توخمی یه‌که‌م:- زۆر بره‌وی دا به له‌دایك بوانی ئه‌نده‌لوس واتا (مولیده‌کان) ئه‌وانه‌ی که موسڵمانن و خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسن، ده‌یویست خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس خۆیان پارێزگاری له ئه‌نده‌لوس بکه‌ن، وه ئه‌و خه‌ڵکی مولیدانه زۆرینه بوون له ئه‌نده‌لوس دا.
توخمی دووه‌م:- پشتی به‌ست به‌و گه‌ل و هۆزانه‌ی که له‌ناو ئه‌نده‌لوس دابوون هه‌موو گه‌ل وهۆزه‌کانی تری له خۆ نزیك کرده‌وه ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌وی بێت یان خه‌ڵکانی تر بووبن، وه له هه‌مان کاتدا هه‌رچی گه‌ل و هۆزی به‌ربه‌ر بوو هاتنه لای عه‌بدوڕه‌حمانی داخل په‌یوه‌ندیان پێوه کرد له ده‌سه‌ڵات به‌شدار بوون، وه له پاشاندا هه‌موو هۆزه‌کانی یه‌مه‌ن په‌یوه‌ندیان پێوه کرد بوونه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس، وێڕای ئه‌و سه‌رکێشیانه‌ی که ئه‌بوو صوباحی یه‌حصبی که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له ده‌سه‌ڵات دوری خسته‌وه که‌ماوه‌ی ساڵه‌که‌ی خۆی ئه‌دا یانزه ساڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که عه‌بدوڕه‌حمان داخل که‌سێكی پیاو کوژ نه‌بووه به‌ڵکو هه‌میشه نه‌یهێشتوه که‌پارچه پارچه‌ی ڕووبکاته ناو خه‌ڵکه‌که، ده‌نا کوشتنی ئه‌بوو صوباح زۆر ئاسان بوو، به‌ڵام ترسی خوا له دڵی دا بوو نه‌یگه‌یانده ئه‌و کاره‌ی که حه‌دی کوشتنی به‌سه‌ر دا بسه‌پێنرێت.
توخمی سێیه‌م:- له‌هه‌موو گرنگتر ئه‌و منداڵانه بوون که له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌فرۆشران، خه‌ڵکی دروست کرد زۆربه‌یانی کڕیه‌وه فێری ئیسلامی ده‌کردن جێگای بۆ دابین کردن، ئه‌م بوو به باوکیان خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن، وه له مێژوودا ئه‌م منداڵانه به (صه‌قالیبه‌کان) ناسران، پاشان په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی سه‌ربازی ده‌کردن ڕای ده‌هێنان بۆ جه‌نگ، وه خۆشه‌ویستیکی زۆر سه‌رسمیان هه‌بوو بۆ ئیسلام پاشان وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن خۆشه‌ویستێکی باوکانه‌یان هه‌بوو بۆ عه‌بدوڕه‌حمانی داخل.
وه له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی داخل سوپایی موسڵمانان گه‌یشته سه‌د هه‌زار فورسان واتا خاوه‌نی ئه‌سپ بوون پیاده نه‌بوون، بیجگه له‌خه‌ڵکی پیاده، وه ئه‌م سوپایه هه‌میشه به‌دوای خه‌لیفه‌کانی به‌نی ئومه‌یه بوون واتا ته‌نها شه‌ڕیان بۆ ئه‌مه‌ویوکان ده‌کرد سوپایه‌کی ئه‌مه‌وی بوون، به‌ڵام په‌روه‌رده‌یه‌کی باش بوو بۆ دوای ئه‌مه‌ویه‌کان ئه‌و کاره سه‌ربازگایانه‌ی که کردیان له ناو ئه‌نده‌لوس بریتی بوون له.....
آ. دروست کردنی کارگه‌ی شمشێرو مه‌نجه‌نیق و ده‌بابه، به‌ناوبانگ ترین کارخانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌موو ئه‌وروپادا بریتی بوون له کارخانه‌ی طوڵیطیڵه و کارخانه‌ی بردیل.
ب. دروست کردنی چه‌ند که‌شتییه‌کی گه‌وره وه پاشان ئه‌سطولێکی دروست کرد له‌گه‌ڵ چه‌ند مینایه‌ك له‌وانه مینایی طرطوشه، ئه‌لمیریه، ئیشبیله، به‌رشلۆنه وه‌زۆری تر که دوای به وێنه‌وه دیخه‌مه به‌رچاوتان.
ت. ڕێکخستنی میزانیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس میزانیه‌که‌ی کرد به سێ به‌شه‌وه، به‌شی یه‌که‌م بۆ سوپا ، به‌شی دووه‌ه‌م بۆ خزمه‌ت گوزاری ئاوه‌دان کردنه‌وه کاروباری ده‌وڵه‌ت و کاری سڤیلی ناو ئه‌نده‌لوس، به‌شی سێیه‌م پاشه‌که‌وت کردنی بۆ کاتی پێویست.
دووه‌م:- به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری وه به‌رزکردنه‌وه‌ی زاناکان و گرنگی دان به زانست، پارسه‌نگێکی دانابوو بۆ زانسته ئاینه‌یه‌کان و زانسته دنیایه‌کان زۆر گرنگی دا به زانست.
به‌ڵام زیاتر له پله‌و پایه‌ی زانیانی ئاینی به‌رز کردوه جێگایه‌کی تایبه‌تی پێدان، ئه‌وه که گرنگ بوو له‌زانسته‌کان دابه‌شی کرد به‌سه‌ر زاناکاندا به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه....
دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی زۆر، ئاسان کاری بۆ زاناکان کار ئاسان کردن بۆیان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا
بره‌ودان به خه‌ڵکی شیاو بۆ جێگایی شیاو بڕینه‌وه‌ی موچه بۆیان
وه گرنگی زۆری دا به‌و زانایه‌نه‌ی که هه‌میشه خه‌ریکی فه‌رمان به‌چاکه‌و ڕێگرتن له خراپه بوون تا به باشی بانگه‌وازی خۆیان بکه‌ن (بالأمر بالمعروف والنهي عن المنك).
له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو که مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قورتوبه‌ی دروست کرد له سه‌رده‌می خۆیدا که به هه‌زاران دیناری زێری تێچوو، وه پاش خۆی هه‌ر خه‌لیفه‌و ئه‌میرێکی ترهات زیاتر گه‌وره‌یان کرد و بره‌ویان پێدا هه‌موو خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌وی که هه‌شت خه‌لیفه بوون له ئه‌نده‌لوس له‌سه‌رده‌می خۆیانداهه‌ر گه‌وره‌ترو خوانتریان ده‌کرد.
سێیه‌م:- گرنگی دان به ژیار‌و شارستانیه‌تی مادی که هاوشێوه‌ی له ئه‌وروپادا که‌م بوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا....
وه گرنگی دا به چه‌ند لایه‌نێکی ژیاری
دروست کردنی پرد‌و قه‌ڵاو باڵه‌خانه‌ی به‌رز، ئاش و جۆگه، وه له‌مسه‌ری ئه‌نده‌لوس تا ئه‌و سه‌ری به‌یه‌که‌وه بسته‌وه.
دروست کردنی پاره‌و سکه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نده‌لوس
دروست کردنی ڕاصافه، پارکی گه‌وره وباخچه‌ی زۆر ناوا‌زه له ناو شاره‌کاندا که گه‌وره‌ترین باخچه‌ی دروست کرد له ناو دنیایی ئیسلامی‌دا، له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕاصافه‌ی شام دروست کرا که هیشام کوڕی عه‌بدولمه‌لیك دروستی کرد، وه هانی خه‌ڵکی دا هه‌ر جۆره ڕوه‌کێك یان گوڵێک هه‌یه بهێنن بۆ ئه‌نده‌لوس ئه‌و به پاره‌یه‌کی زۆر ده‌یکڕی، پاشان زۆر گرنگی دا به کشتوکاڵ و دانه‌وێڵه‌و کاری په‌له‌وه‌ری دروسکردنی گه‌وڕی زۆر بۆ به‌خێو کردنی جه‌ڵه‌بی ئاژه‌ڵ، وه له‌ووڵاتی ئه‌نده‌لوس له ڕووی کوشتوکاڵه‌وه زۆر پێشکه‌وت.
چواره‌م:- پاراستنی سنوره‌کان له‌ده‌ستی داگیرکه‌رانی فه‌ره‌نسا و دوژمنانی ده‌ووروبه‌ر.
هه‌رچه‌نده سوپایه‌کی به‌هێزی له به‌رده‌می دوژمانانی دانا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ده‌ووڵه‌ته‌که‌ی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش به دوو قۆناغ ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام دا له به‌رانبه‌ری دوژمنه‌کانی که‌بریتین له....
قۆناغی یه‌که‌م :- بریتی بوو له دروست کردنی چه‌ند به‌ربه‌ستێك وه‌ك قه‌ڵاو دیوار له‌به‌رده‌م سنوره‌کانی دا، عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ده‌یزانی که ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و لیۆن ترس له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس دروست ده‌که‌ن بۆیه ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له به‌رده‌م دروست کردن وه سوپایه‌کی به هێز له به‌رده‌م دانان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ته‌رێزو قه‌ڵاو دیورانه به‌ربه‌ستێك بن ئه‌گه‌ر نه‌ساراکان هێرش بکه‌ن بربه‌سته‌کان بیتی بوون له ...
به‌ربه‌ستی دیواری له ( ساراگۆستا) له‌باکوری ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس بۆ به‌رنگاری سوپایی فه‌ره‌نسا.
به‌ربه‌ستێکی دیواری تر له له ناوه‌ڕه‌استی ئه‌نده‌لوس به‌رانبه‌ر به شاری (سالم) وه ئه‌م به‌ربه‌سته دیواریه درێژ ده‌بووه تا شاری (طوڵیطیله).
له باکوری ڕۆژ ئاوا به‌ربه‌ستێکی زۆر به هێزی دروست کرد له به‌رانبه‌ر ده‌ووڵه‌تی "لیۆن" نه‌سرانی.
قۆناغی دووه‌م:- عه‌بدوره‌حمانی داخل ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ..له باو باپیرانیه‌وه کارێكی بۆ به جێمابوو وه‌ك بۆماوه‌یی که بریتی بوو له جیهاد به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك‌وپێك هه‌موو ساڵێک ده‌بوو ده‌ربچوایه بۆ جیهاد، ئه‌و سه‌رده‌مه به جیهادی هاوینی ناسرابوو هه‌موو هاوینێك ده‌رده چوو بۆ جیهاد، وه زۆر جار که به‌فر ده‌توایه‌وه ده‌رده‌چو بۆ جیهاد بۆ باکوری ڕۆژ هه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن بترسێنێت باری ده‌رونیان تێك بدات نه‌وێرن ئه‌وان هێرش بێنن هه‌میشه ئه‌وانی له به‌رگریدا دانابوو بیریان له‌وه نه‌ده‌کردوه که هێرش بکه‌ن، وه ئه‌م جۆره تاکتیکه له زانستی سه‌ربازی پێی ده‌وترێت تێکدانی باری ده‌رونی دوژمن ویاخود نمایش کردنی هێزو ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر دوژمن یان بۆ چاو ترساندن و تێكدانی باری ده‌رونی دوژمن.
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و ئه‌و سه‌رکرده لێهاتووه جوامێره
هه‌موو مێژوو نوسان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌گه‌ر عه‌بدوڕه‌حمانی داخل نه‌چوایه‌ته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس به‌ته‌واوه‌تی ئیسلام له‌و خاك ناوچه‌یه‌دا ڕۆژی ئاوا ده‌بوو، له‌هه‌مووی گرنگتر له‌وه‌ی که سه‌رسامی کردوم برتییه له‌ته‌مه‌نی ئه‌م هه‌موو کاره گه‌وره‌یه‌ی کرد ته‌مه‌نی له بیست وپینج ساڵ تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد، واتا له ته‌مه‌نی لاوانی زانکۆکانی ئێستامان!!.
زۆر له مێژوو نوسه‌کان باسی ئه‌م سه‌رکرده لێوه‌شاوه یان کردوه زۆربه‌یان وا باسیان کردوه‌که گوایه له ئاسمانه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مێژوو نوسی ناوچه‌که‌یه (ئیبن حه‌یانی ئه‌نده‌لوسی) له‌باسی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌دا عه‌بدوڕه‌حمانی داخل له وه‌سفی دا ده‌ڵێت:
كان عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل راجح العقل، راسخ الحلم، واسع العلم، ثاقب الفهم، كثير الحزم، نافذ العزم، بريئًا من العجز، سريع النهضة، متصل الحركة، لا يخلد إلى راحة، ولا يسكن إلى دعة، بعيد الغور، شديد الحدّة، قليل الطمأنينة، بليغًا مفوّهًا، شاعرًا محسنًا، سمحًا سخيًا، طلق اللسان، وكان قد أعطي هيبة من وليّه وعدوّه، وكان يحضر الجنائز ويصلي عليها، ويصلي بالناس الجمع والأعياد إذا كان حاضرًا، ويخطب على المنبر، ويعود المرضى
له‌ڕاستیدا عه‌بدوڕه‌حمانی داخل تێگه‌یشتنێکی فروان به کارزانی کاری ده‌کرد وزانستێکی به‌رفراوانی هه‌بوو، هزرڤانێکی لێهاتوو، که‌سێكی خاوه‌ن هێزو توانایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو هه‌رگیز ته‌مه‌ڵی نه‌ده‌کرد، که‌سێك له ڕاپه‌ڕینیدا هه‌میشه خێرا و ده‌یزانی چۆن کاره‌کانی ئه‌نجام ئه‌دا هه‌له‌کانی ده‌قۆسته‌وه، زۆر به‌دوای خۆشیه‌کانی ژیان نه‌که‌وتبوو، لوت به‌رز نه‌بوو زۆر لێهاتوو خاوه‌ن بیرێکی فراوان و تێگه‌یشتنێکی خیرا بوو، وه هۆنه‌ر بوو، ده‌ست و دڵ باش و به‌خشینده، که‌سێکی زمان پاراو قسه زان، وه خاوه‌نی که‌سیه‌تیه‌کی به‌هێز بوو له‌به‌رده‌م دۆست و دوژمنیدا، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ته‌رمی موسڵمانانی به‌ڕێ ده‌کرد خۆی نوێژی له‌سه‌ر ده‌کردن، وه له بۆنه‌و چه‌ژنه‌کان و هه‌موو نوێژی جومعه‌کاندا خۆی نوێژی به خه‌ڵکی ده‌کرد، وه هه‌میشه سه‌ردانی نه‌خۆشی ده‌کرد.
له راستیدا که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌وه‌نده به‌هێزو جوانه نه قه‌ڵه‌م ده‌توانێت وه‌سفی بکات وه بیریش له به‌رده‌میان ده‌سته‌وسانه، ئه‌گه‌ر شورا به کۆی ده‌نگ له‌سه‌ر شتێک کۆک بوونایه ئه‌وا عه‌بدوڕه‌حمانی داخل زۆر به ووریا یانه‌و خێرا جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که که‌سێکی جیهادی ڕه‌ق بوو، به‌ڵام که‌سێکی زۆر هه‌ست ناسک و شاعیرێکی زۆر ووشه ناسك بووخاوه‌نی سه‌لیقه‌کی زۆر گه‌وره و جوان بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که که‌سیه‌تێکی به‌هێزو به‌توانا بوو له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانی، ئه‌وه‌نده ساده‌و ساکار بوو له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، له‌گه‌لیاندا ده‌ژیا به بازاڕه‌کاندا ده‌رۆشت له ئازاره کانیانی ده‌پرسی و له گه‌لیاندا نوێژی ده‌کرد له خۆشی‌و ناخۆشیاندا له‌گه‌ڵیان بوو بیزانیایه هه‌ر که‌س نه‌خۆشه سه‌ردانی ده‌کرد، به‌بێ پاسه‌وان له‌ناو خه‌ڵکی دا ده‌سوڕایه‌وه، له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاری ئه‌دا ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ده‌ویست ئه‌گه‌ر ڕۆژێك نه‌یان دیبایه خۆیان ده‌چونه به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی بۆ سڵاو لێکردنی ئه‌ونده خۆشه‌ویست بوو له‌دڵیاندا جیا نه‌ده‌بووه، له‌ڕاستیدا خه‌لافه‌تێکی پاك و بێگه‌ردی به‌ڕێوه برد که به خه‌لافه‌تی عه‌مه‌ری ناوزه‌نگ ده‌کرێت، ئه‌وکه‌سه ڕاستی فه‌رمووه که‌ده‌ڵێت (حكمت فعدلت فأمنت فنمت يا عمر) له‌ڕاستیدا وابوو به دادپه‌ره‌وه‌رانه ده‌سه‌ڵاتی برد به‌ڕێوه وه به هێمنی خه‌وت لێکه‌وت!!
له‌راستیدا عه‌بدوڕه‌حمانی داخل که ڕای‌کرد له عێراقه‌وه به‌دوای سه‌ریدا ده‌گه‌ڕان له‌ده‌ست عه‌باسیه‌کان ڕای‌کرد، پاشان خه‌واریجه‌کان له مغریب که له‌ده‌ست ئه‌وانیش پاشان ئه‌و هه‌موو یاخی بوون و شۆڕشه‌ی که دژی کرا، پاشان ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نساو لیۆن له‌به‌رده‌میا وه‌ستابوون، له نێوانی ئه‌م دووژمنه‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌و به‌هێزه سه‌ربازیه‌ی دروست کرد، وه توانی بنه‌ماکانی دابمه‌زرێنێت سه‌روه‌ری زۆر بۆ خۆی تۆمار بکات .!!
لێره‌وه ده‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشمان هه‌بێت بۆ که‌سایه‌تی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل که که‌سێکی به‌هێزو به دین و خاوه‌نی وه‌رع و ڕاستگۆ هه‌میشه ده‌ستی نزای بۆ خوای گه‌وره به‌رز بووه، بۆیه گه‌یشته ئه‌و پله‌و پایه‌یه، چونکه ته‌نها خه‌ڵکی خاوه‌ن دڵێکی پاك و پڕ له نورو ئیمان بوو بۆیه گه‌یشته ئه‌و پله‌و پایه، وه هه‌ر که‌س به ڕاستگۆی له خوای داوابکات به دڵێکی پڕ له‌ئیمان و ده‌ستی به‌رز بێت ئه‌گه‌ر چی به‌ته‌نیا بیت، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌ر سه‌رت ده‌خات، وه ئه‌و ئه‌زمونه‌مان به چاوی خۆمان دی له ژیانی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل.
ڕۆژێکیان یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کانی زۆر به توڕیه‌وه قسه‌ی کرد له‌گه‌ڵ عه‌بدوڕه‌حمانی داخل زۆر به ناشرینی پرسیاره‌که‌ی ئاڕاسته‌ی عه‌بدوڕه‌حمان کرد، ئه‌ویش زۆر به جوانی وه‌ڵامی دایه‌وه وه فێری ئه‌ده‌بی ئاخاوتنی کرد، پاشان که سه‌ربازه‌که تێگه‌یشت که هه‌ڵه‌یه ده‌ست به‌جێ داوای لێبوردنی لێکردو ووتی خوای گه‌وره هه‌موو قسه‌یه‌کی ڕه‌قی من بۆ تۆ بکاته سه‌رکه‌وتن بێ ڕێزی من به‌رانبه‌ر به جه‌نبتان ببێته رێز‌و سه‌روه‌ری بۆ تۆ، ئیتر زانی که ئه‌م سه‌ربازه داوای لێبوردنه‌که‌ی لێبوردنێکی نه‌فامانه نیه بۆیه له‌خۆی نزیك کردوه پله‌و پایه‌ی پێبه‌خشی.
ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه
ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه لێوه‌شاوه‌یه له‌گه‌ڵ که‌می ته‌مه‌نیدا هه‌بوونی سه‌روه‌ت و سامانێك زۆر له‌به‌رده‌ستیدا پاشان خاوه‌نی موڵکی ئه‌نده‌لوس بوو، له‌هیچ مێژوویه‌ك دا باس نه‌کراوه به میژووی ئیسلامی نه به مێژووی ئه‌وروپی که ئه‌م سه‌رکرده خه‌یاڵی به‌لای ئافره‌ت وخواردنه‌وی مه‌ی گوێ گرتن له گۆرانی هه‌رگیز بیری به‌لای ئه‌مانه‌دا نه‌چوه، به‌ڵکو له دیوانی دیوه‌خانه‌که‌ی دا هه‌میشه پر بووه له زانای ئاینی و پیاوانی کارامه‌و لێزان له بواره‌کانی دین وژین دا، ده‌رونێکی زۆر به‌رزو ڕه‌وشتێکی نمونه‌یی هه‌یه ته‌نانه‌ت له کاتی له‌ناو بردنی یاخیه‌کان و شۆڕشه‌کانیاندا ته‌نانه‌ت یه‌ك لێکۆڵه‌ره‌وه و شیکارێکم نه‌دی که له کارێکی دا سه‌رزه‌نشی بکرێت ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
به‌ڵێ عه‌بدوڕه‌حمان بێجگه له‌وه‌ی که سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو کارامه و چاکساز بوو بانگه‌واز چیه‌کی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو له‌سه‌ر مینبه‌ره‌کاندا هه‌میشه ئامۆژکاری خه‌ڵکی ده‌کرد ڕێگای باشی فێری خه‌ڵکی ده‌کرد، به‌ڵێ له‌وسه‌رده‌مه‌دا پیاوانی ده‌سه‌ڵات دار به‌و شێوه بوون. شاعێرێکی زۆر لێهاتوو ناوا‌زه بوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا که شاعیران هه‌میشه له دیوانیادا گوێگر بوون، وه له مێژوو نوسی به‌ناو بانگ که له ساڵی چوارسه‌دی کۆچی، کۆچی دوای کردوه به‌ناوی (سعیدی کوڕی عوسمانی لوغه‌وی) ده‌ڵێت:- هه‌رچی دارخورما هه‌یه له ووڵاتی ئه‌نده‌لوس له یه‌ك دارخورمایی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بوو که یه‌که‌م جار ئه‌و ڕواندوێتی له وڵاتی ئیسپانیادا ئه‌و هه‌موو خورمایه که ئێستا هه‌یه له‌و وڵاته له‌دایك بووی ئه‌و دارخورمایه که عه‌بدوڕه‌حمانی داخل ڕواندوێتی.
وه ئه‌و هۆنراوه به‌ناو بانگه‌ی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی معاویه تا ئێستایش شاعیران له‌سه‌ر ده‌میانه که ده‌ڵیت....
قال: وفي ذلك يقول عبد الرحمن بن معاوية:
يا نخل أنت غريبة مـثـلـي في الغرب نائية عن الأصل
فابكي، وهل تبكي مـكـيسة عجماء، لم تطبع على خيل؟
لو أنها تبكي، إذاً لـبـكـت ما‌ء الفرات ومنبت النـخـل
لكنها ذهلـت وأذهـلـنـي بغضي بني العباس عن أهلي
ومن شعره أيضاً:
أيها الراكب الميمـم أرضـي أقر من بعضي السلام لبعضي
إن جسمي كما علمت بـأرض وفؤآدي ومالـكـيه بـأرض
قدر البين بيننا فافـتـرقـنـا فعسى باجتماعنا الله يقضـي
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و بیری سه‌ربازی
بیری سه‌ربازی له هزری ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کان ئه‌و ده‌ربه‌ده‌ریه‌ی که بینی بووی له بیبانه‌کان و ئه‌و هه‌موو شورش یاخی بوونه بوونه ئه‌زمونێکی گرنگ بۆ عه‌بدوڕه‌حمانی داخل، وه هه‌ر بۆیه توانی ببێته خاوه‌نی موڵکی ئه‌نده‌لوس، که له‌ڕاستیدا جێگایی سه‌رنجی هه‌موو مێژوو نوسان لێکۆڵه‌ره‌وانی سه‌ربازیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ته ئه‌زمونیه‌ی له‌به‌رده‌ستا نه‌بوایه چون ده‌یتوانی ببێته وا سه‌رکرده‌یه‌كی کارامه و لێزان، بۆیه توانی زاڵ و سه‌رکه‌وت و بێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو جه‌نگانه‌ی که له دژی کرا، ئه‌و ڕوون بینی ئازایه‌تی و لێهاتوه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌زمونێکی درێژ خایه‌نی ساڵا‌نه بوو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕێکی به‌هێزو پته‌و به خوای باڵاده‌ست وکارزان.
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل هه‌موو کاره‌کانی له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره بوو، وه توانی لاوێنی زۆر به هێز بوو ئه‌و سه‌رکێشی و چاونه‌ترسیه توانی بیگه‌ینێته مه‌به‌ست، وه بره‌وێکی باشی دابوو به ئابووری بۆیه مه‌به‌سته سه‌ربازیه‌کانی خۆی پێهنایه دی ئامانجه‌کانی خۆی پێکا.
ژیانێکی ئه‌فسانه‌یی بۆ خۆی تۆمار کرد هه‌ڵۆی قوڕه‌یش
ئه‌م هه‌ڵۆ چاو نه‌ترسه که عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بوو ڕه‌حمه‌تی خوای لیبێت، هه‌موو ژیانی بێ پسان له چالاکی خه‌بات جیهاد، پاشان له به‌هێز کردنی سوپاکه‌ی و سه‌ربازانی، وه له‌ناو بردنی ئه‌وانه‌ی که ده‌یانویست ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌ناو به‌رن، به‌هێز کردنی دیواری به‌هێز و قه‌ڵای گه‌وره دژی دوژمنانی، وه یه‌ک خستنی ڕیزه‌کان وئاڵاکان، ڕۆژێك له‌ڕۆژان ته‌مه‌ڵی درێخی نه‌کرد بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی، وه بونیادی ژیاری ئیسلامی پێکهێنا له وڵاتی ئه‌نده‌لوس، بۆیه له دوای خۆی شارستنیه‌ته‌کی به‌رده‌وام بوو توانرا ژیارێکی بێ وێنه دروست بکات له هه‌موو ئه‌روپادا....
وه‌فات و مردنی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی داخل:
عه‌بدوڕه‌حمانی داخل په‌نجاو حه‌وت ساڵ ژیانی کرد، حه‌ڤده ساڵی له دیمه‌شق و عێراقدا پێش روخاندنی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان، وه شه‌ش ساڵ له ده‌ربه‌ده‌ری و ڕاوه‌دونانی له وڵاتان تاگه‌یشته ئه‌نده‌لوس وه سی و چوار ساڵی به موڵکایه‌تی له خاکی ئه‌نده‌لوس دا که خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بوو له وڵاتی ئیسپان وه له جمادی یه‌که‌می ساڵی (172)کۆچی=به ئۆکۆبه‌ری ساڵی(788)زاینی له شاری قوڕتوبه وه‌فاتی کرد تا ئیستاش هه‌ر له‌وێ وێنه‌کی له موزه‌خانه‌ی مه‌درید دانراوه .....

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان