المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
موسڵمانان له باکوری ئه‌فریقا
صفحة 1 من اصل 1
موسڵمانان له باکوری ئه‌فریقا
موسڵمانان له باکوری ئه‌فریقا
بۆ ئه‌وه‌ی له سروشتی فه‌تحی ئیسلامی وه له فه‌تحی ئه‌نده‌لوس تێبگه‌ین پێویسته سه‌رده‌م و زه‌مینه‌که‌ی بناسێنین، سنوری ئه‌نده‌لوس به باکوری ئه‌فریقاو بستراوه پێویسته بزانین چۆن ئه‌و فه‌تحه ڕوویدا وه پاشان حه‌فتا ساڵ پێش فه‌تحی ئه‌نده‌لوس، موسڵمانان ئه‌فریقایان فه‌تح کرد واتا ساڵی(23) کۆچی = (644)زاینی وه ئه‌م هه‌رێمه گه‌وره‌یه که باکوری ئه‌فریقا ده‌کات، کۆمه‌ڵێك له گه‌ل وهۆزی به‌ربه‌ری له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژیان که گه‌وره‌ترین گه‌ل وهۆز بوون، ئه‌مانه هه‌میشه له‌وهدا بوون که ئیسلامیان وه‌رده‌گرت و پاشان په‌شیمان ده‌بوونه‌وه پاشان موسڵمان ده‌بوون له پاش ماوه‌یه‌کی که‌م دیسان مورته‌د ده‌بوونه‌وه به‌م هۆیه‌وه هه‌میشه له شه‌ردا بوون له‌گه‌ڵ موسڵماناندا،بۆ یه‌که‌م جاردینی ئیسلام له ساڵی (85) یان (86)کۆچی = (704)یان (705) زاینی له‌سه‌ر ده‌ستی موسای کوڕی نوصیر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌وهه‌رێمه‌دا به‌ته‌واتی بڵاو بووه‌وه.
موسای کوڕی نوصیر له ساڵی (19)کۆچی له دایک بووه و له ساڵی (97)کۆچی وه‌فاتی کردووه که ده‌کاته ساڵی(640)=(716)زاینی
ئه‌م سه‌رکرده له خوا تر‌سه لێهاتووه به‌توانایه، که خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره‌یه ئیسلامی له‌و هه‌رێمه‌دا چه‌سپاند به‌ته‌واتی له باکوری ئه‌فریقادا موسڵمانان جێ پێی خۆیان گرت له‌سه‌ر ده‌ستی موسای کوڕی نوصیر که یه‌كێک بوو له دواکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ر له هه‌وه‌ڵاکانی ده‌فه‌رموون که ئه‌م پیاوه یه‌كێك بووه له‌شوێنکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كێك له‌وانه‌ی ئه‌و ووته‌ی فه‌رمووه ناوی ته‌میمی داری که ده‌فه‌رمووێت موسای کوڕی نوصیر له‌شوێنکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ره.
ئیبنو خه‌له‌کان ده‌فه‌رمووێت:له باسی موسای کوڕی نوصێر ده‌ڵێت پیاوێکی جوامێر وه ئازا، له خوا ترس، خۆپارێزه‌ر،وه ده‌ڵێت له یه‌ك جه‌نگیشدا نه دۆڕاوه هه‌میشه سه‌رکه‌وتو بووه .
وه له باسی باوکی‌دا ده‌ڵێت:-نوصێری باوکی نه‌سرانی بووه به دیل گیراوه له شه‌ڕی (عین ته‌مر)دا به ده‌ستی خالیدی کوڕی وه‌لید پێش ئه‌وه‌ی بگیرێت باوکی له که‌نیسه‌دا خه‌ڵکی فێری ئنجیل ده‌کرد زانسته‌کانی تری دینی نه‌سرانی له کاتی دیلی‌دا ئیسلامی خوێنده‌وه زۆر به ئیسلام سه‌رسام بووه به خۆشحاڵی خۆی موسڵمان بوو پاشان کوڕه‌که‌ی له ته‌مه‌نی چوارده ساڵیدا بوو،پاشان که‌سێکی ترکه به‌ناوی سیرین موسڵمان بوو له‌گه‌ڵیدا که بوو به شوێنکه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری خوا ناسراوه به ئیبنو سیرین کوڕی محمه‌دی سیرینی تابعی ناسرا بوو وه شاره‌زایه‌کی ڕاڤه‌کاری خه‌و بوو.
پێویسته لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فتوحاتی ئیسلامی بکه‌ین ده‌بینین که خێر‌و ڕه‌حمه‌ت بووه بۆ خه‌ڵکی به‌هۆکاری فتوحات زۆرێك له‌خه‌ڵکی موسڵمان بوون له‌ڕێگای بانگه‌وازی ئه‌م ئیسلامه‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت...{ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ المُسْلِمِينَ } { فصِّلت:33} ....
جا کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من له ڕێزی موسڵماناندام.
ئه‌وه به‌رهه‌می فتوحات بوو که نوصێری موسڵمان کرد پاشان کوڕه‌که‌ی دروست بوو بۆ خزمه‌تی ئه‌م دینه هه‌موو موسڵمانان سودیان لێوه‌رگرت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌م ئیسلامه‌بکه‌ین چی کرد به نوصێر ئه‌گه‌ر هه‌ر کافر بوایه کۆتایه‌که‌ی ڕوو له‌کوێ بوو بێگومان دۆزه‌خ جێیی بوو،پاشان چه‌نده پاداشت وچاکه بۆ خالیدی کوڕی وه‌لید ده‌نوسرێت که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا موسڵمان بوون ئه‌وه به‌رهه‌می جیهاد خه‌بات کۆششی موسڵمانانه وه نه‌ش وتراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دیل بووه ئیتر هیچ کارێکی نادرێتی، به‌ڵکوخۆی پله‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه کوڕه‌که‌یشی ده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م ئیسلامه،ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌یشی هه‌رچی چاکه بکات هه‌رچی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا له ئه‌نده‌لوس دا موسڵمان بێت هه‌ر خێر‌و پاداشتی خالید کوڕی وه‌لیدی تێدایه خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت
وه پاشان که ئه‌م ئیسلامه‌ی خۆش ویست نوصێر خۆشی بوو به سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م ئیسلامه ده‌ستی هه‌بوو له چه‌ندین جه‌نگ دژی به فارسه‌کان و سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌مه‌وه‌یه‌کان بوو جوامیرو ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکرده‌یه‌تی موسڵمانانی ده‌کرد.
المقرّي له نفح الطيب له‌باره‌ی موساى کوڕی نصێر ده‌ڵێت:- زۆر به‌ی کات نوصێر له‌گه‌ڵ معاویه ده‌رده‌چوون بۆ جیهاد به‌ڵام جارێك ناچێت له‌گه‌ڵیاندا معاویه ده‌ڵێت بۆ له‌گه‌ڵماندانایه‌یت ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی منداڵه‌که‌م به‌ته‌نهایه که‌س نیه په‌روه‌رده‌ی بکات بۆیه معاویه فه‌رمووی بابچێته لای منداڵه‌کانی ئێمه،ئیتر موسای کوڕی له ناو منداڵانی خه‌لیفه‌دا په‌روه‌رده بوو، وه په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی جه‌نگ وجیهاد کراوبوووه فێری زانسته شه‌رعیه‌کان به‌باشی بوو له‌گه‌ڵ کوڕه ئه‌میره‌کان وخه‌لیفه‌دا په‌رورده بووبوو وای لێهات موسای کوڕی نوصێر که خۆی داڕشت بوو گه‌نجێكی زۆر به‌تواناو به هێز بوو ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تێدابوو که پله‌و پایه‌ی بدرێتێ بۆ به‌ڕێوه بردنی کاروباری خه‌لافه‌ت،وه کرا به سه‌رکرده‌ی سوپای ئه‌مه‌وه‌ی له میسر،له‌سه‌رده‌می عه‌بدولعه‌زیزی کوڕی مه‌روان پاشان کرایه وا‌لی ئه‌فه‌ریقا له ساڵی(85) کۆچی = به‌ساڵی(704)زاینی.
پاشان سوپای ڕێکخست به‌روه ئه‌و جێگانه‌ی که هه‌ڵگه‌ڕابوونه‌وه له ئه‌فریقادا وه‌سوپایه‌کی بێشوماری هه‌بوو، له کاتی ئاماده کردنی سوپاکه‌یدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر منتان بینی کارێکی باشم کرد ئه‌وا سوپاسی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م کرد بۆم ڕاست بکه‌نه‌وه منیش وه‌ك ئێوه مر‌ۆڤم توشی هه‌ڵه وتاوان ده‌بم جا ئه‌گه‌ر توش هاتم ئاگادارم بکه‌نه‌وه باخۆم چاك بکه‌م.
ئیبن خه‌له‌کان له وفيات الأعيان دا ده‌فرموێت:-هه‌میشه خه‌ڵکی هان ده‌دا بۆ نوێژ‌و ڕۆژو وه چاك کردنی نێوانیان ڕێكخستنی ڕیزه‌کان و وابه‌سته کردنی دڵه‌کان وه هه‌میشه ده‌چووه بییبان و سوپاکه‌ی ده‌برد له‌گه‌ڵ خۆیدا دپاڕانه‌وه هه‌ڵی ده‌ساند بۆ شه‌ونوێژ خۆی ووتاری بۆ ئه‌دان له‌نوێژی هه‌ینیدا ته‌نانه‌ت وه‌لیدی کوڕی عه‌بدول مه‌لیك هه‌میشه له‌وتاره‌کانیدا داده‌نیشت پێ ده‌وت ئه‌وه نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ من ناکه‌یت؟ زۆر پیاوێكی خاون وه‌رع بوو.
موسای کوڕی نوصێر به‌ته‌واوه‌تی جێ پێی خۆی قایم کرد له ئه‌فریقادا
ده‌ستی کرد به بانگه‌وازی خه‌ڵکه‌که‌ی .
بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه زووله دینه‌که په‌شیمان ده‌بوونه‌وه؟
زۆریان له موسڵمانان شه‌هید کرد له‌و ناوچه‌دا هاوکاره‌که‌ی چی بوو؟
لای هه‌موان ئاشکرایه که عوقبه‌ی کوڕی نافع ئه‌و هه‌رێمه‌ی فه‌تح کرد پاشان له گه‌ڕانه‌ویدا له ووڵاتی (قه‌یره‌وان) شه‌هید کرا به‌ده‌ستی به‌ربه‌ریه‌کان،پاشان موسای کوڕی نوصێر بیری له‌وه کرده‌وه هۆکاری په‌شیمان بوونه‌وه‌یان چی بێت زانی که دوو هۆکاره.....
یه‌که‌م هۆکار:-عوقبه‌ی کوڕی نافع زۆر به خێرای ئه‌م ووڵاتا‌نه‌ی فه‌تح ده‌کرد ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون که‌م بوون فه‌تحیان ده‌کرد وده‌ڕۆشتن وه زیاتر ده‌یانویست جێگای تر فه‌تح بکه‌ن بۆیه په‌له‌یان ده‌کردو تێڕوانینێکی زیادیان بوو بۆ خاكی زیاتر( ته‌معیان) زۆر بوو له شوێنه‌کاندا،پاشان له پشتی خۆیان هیچ هێزێکیان به‌جێنه‌ده‌هێشت بۆ پارێزگاری له‌خۆیان له پاش خۆیان ئه‌و جێگایه‌نه‌ی که ئازادیان ده‌کرد هه‌روا به‌جێیان ده‌هێشت،که به‌ربه‌ر به‌مه‌ی زانی هه‌له‌که‌ی قۆسته‌وه شه‌ریان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌کرد زۆریان له موسڵمانان شه‌هید کرد،موسای کوڕی نوصێر که چوه جێگاکان وه‌ك عوقبه کوڕی نافعی نه‌کرد چونکه عوقبه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا توانی ئه‌و جێگانه فه‌تح بکات به‌ڵام موسای کوڕی نوصێرله ماوه‌ی شه‌ش ساڵدائه‌و جێگایه‌نه‌ی فه‌تح کردوه ئه‌م ستراتیژیه‌کی تری گرته به‌ر وه‌ك خالیدی کوڕی وه‌لید به هێمنی هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ جێگاکان ڕۆشت تا جێپێی خۆی قایم نه‌کردایه وله‌دوای خۆی پشتی به هێز نه‌بووا‌یه هه‌نگاوی تر هه‌ڵنده‌هێنا بۆ شوێنێکی تر تا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا توانرا ئه‌و هه‌رێمه به‌ته‌واوه‌تی ئازاد کرا .
هۆکاری دووهه‌م :- برتییه له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه به باشی به جوانی ئیسلامیان وه‌رنه‌گرتبوو وابه‌سته‌نه‌بووبون به ئیسلامه‌که‌وه، پاشان موسای کوڕی نوصێر هه‌ڵسا به‌وه‌ی که ئیسلامی فێر کردن زانایانی بڵاو کرده‌وه به‌ناویاندا وه‌ئه‌و زانایانه برتیی بوون له شوێنکه‌وتوان واتا زاناکان له تابعینی شام وحیجاز تا ئیسلامه‌که له پێش چاویان خوشه‌ویست بوو تا به‌کۆمه‌ڵ هاتنه ناو ئیسلام ئیسلامیان خوش ویست،به‌وشێوه ئیسلامی چه‌سپاند له باکوری ئه‌فریقادا وه هه‌موو ناوه‌چه‌که پاك کرایه‌وه له دووروی و ده‌ستی بێباوه‌ڕه‌کان ته‌نها یه‌ك جێگا نه‌بێت ئه‌یش (سبته)بوو که شارێکه له شاره‌کانی مه‌غریب له ژێر ده‌ستی ئیسپانیا بوو ئه‌و سه‌ر‌ده‌مه پاشان ده‌که‌وێته سه‌ر که‌نداوی شاخی طارق(جبل طارق) ته‌نها ئه‌و جێگایه فه‌تح نه‌کرا، به‌ڵام (طنجه) فه‌تح کرا مینا که‌ی له ژێر ده‌ستی نه‌سرانیه‌کان بوو وه زۆر نزیك بوو له (سبته)وه پاشان له پاش ماوه‌یه‌کی که‌م مینای طنجه ئازاد کرا که جێگایه‌کی زۆر گرنگ بوو واتا شوێنێکی ستراتیژی بوو، وه‌هه‌روه‌ها زۆر نزیك بوو له ئه‌نده‌لوسه‌وه بۆیه موسای کوڕی نوصێر هه‌میشه بیری لێده‌کرده‌وه چۆن فه‌تحی بکات به‌ڵام هێزێکی زۆری لێ‌بوو وه یارمه‌تی له ئه‌نده‌لوسه‌وه وه‌رده‌گرت بۆیه فه‌تحی هه‌روا ئاسان نه‌بوو،موسای کوڕی نوصێر والیه‌کی نارد بۆ طه‌نجه ناوی طارقی کوڕی زیاد بوو که ئه‌م سه‌رکرده قاره‌مانه عه‌ره‌ب نه‌بوو، به‌ڵکو به‌ربه‌ری بوو له باسی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌دا مێژوو نوسان ده‌ڵێن :-پیاوێکی باڵا به‌رزی چاو شینی قژ ئاڵ بوو وه که‌سێکی زۆر جوامێر‌و ئازا‌و له خوا ترس بوو، وه ئه‌م پیاوه ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌وروپی بوو، چونکه به‌ربه‌ریه‌کان له سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌وروپاوه هاتوونه‌ته ناوچه‌که وه له ئاره‌زووکانی طارق کوڕی زیاد ته‌نها جیهاد بووه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا وه هه‌میشه سه‌رقاڵ بووه به کۆشش وخه‌بات بۆ ئه‌م ئیسلامه.
پاشان موسای کوڕی نوصێربیری له‌وه کردوه که ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی له به‌ر ده‌ستدایه نایه‌وێت هه‌ر وا به ئاسانی وازیان لێ بێنێت بۆیه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی وازی له فه‌تحی شوێنه‌کانی تر هێنا، پاشان هه‌ڵسا به‌وه‌ی که کار بۆ خه‌ڵکی باکوری ئه‌فریقا ده‌سته‌به‌ر بکات، ده‌ستی کرد به مه‌شقی زیاتر به سوپاکه‌ی وه بڵاوکردنه‌وه‌ی زانست وزانیاری به‌ناو خه‌ڵکیدا تا به جوانترین شێوه خه‌ڵکی فێری دینه‌که بکه‌ن وه‌خۆشه‌ویستی جیهاد له دڵیان‌دا بچه‌سپێت وه ژیار دروست بکه‌ن له ناوچه‌کدا زیاتر خۆیان سه‌رقاڵ کردبوو به دروست کردنی به‌له‌می گه‌وره هه‌روه‌ها سه‌ربازگه‌ی زۆر باشی دروست کردبوو به‌باشی چاوودێری سوپاکه‌ی ده‌کرد، پاشان له شاره‌کان دا خزمه‌ت گوزاری بڵاو کرده‌وه به دروست کردنی مزگه‌وت و زانکۆ‌و خه‌سته‌خانه و چاك کردنی ڕێگاو بان ....
له ڕاستیدا، موسای کوڕی نوصێر له سه‌رده‌می یه‌که‌می کۆچیدا له ناوچه‌ی خۆیدا که‌سێك نه‌بووه شان بدات له‌شانی بۆ به‌ڕێوه بردنی خه‌ڵکی وه هاوشێوه‌ی زۆر که‌م بوو له سیاسه‌تدا و له هونه‌ری به ڕێوه‌بردندا وه له‌هه‌مان کاتدا له ئه‌م ئازایه‌تییه‌و شاره‌زاییه له جه‌سته‌وه هزرێکی ئیمانی کۆبوبووه وه خۆی زۆر شاره‌زا بوو له ته‌فسیر و له ڕاڤه‌ی فه‌رمووده‌و له فیقه وه له زانستی فه‌له‌کیداو هۆنراوه له سیاسه‌ت وه شاره‌زایه‌کی بێوێنه‌ی هه‌بوو له زانستی سه‌ربازیدا له ڕووی پیاده‌یی و ده‌ریایی که به‌جوانترین شێوه سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو بواره‌که‌ی ده‌کرد، توانی خه‌ڵکه‌که‌ی په‌روه‌رده بکات به جوانترین شێوه، گه‌له‌که‌ی هه‌میشه ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووی دوژماننی هه‌بوو وه زۆر خۆشه‌ویست بوو، وه سیسته‌مێکی زۆر جوانی ئیسلامی پیاده ده‌کرد له ناوچه‌که‌داکه تایبه‌ت بوو به‌خۆی هاوشێوه‌ی زۆر که‌م بوو.
بیرکردنه‌وه له فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
بیرکردنه‌وه له فه‌تحی ئه‌نده‌لوس له سه‌رده‌می موسای کوڕی نوصێره‌وه ده‌ستی پێ نه‌کرد به‌ڵکوو زۆر پێشتر بیری لێکرابووه ،که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌فان که فه‌رمووی قسته‌نته‌نیه فتح ناکرێت له‌ڕێگایی ده‌ریایه‌وه نه‌بێت پاشان فه‌رموو هه‌رکه‌س ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکات وه‌ك ئه‌وه وایه قوسته‌نتنیه‌ی فه‌تح کردبێت ئه‌ویش ته‌نها له ڕێگای ده‌ریایه‌وه فه‌تح ده‌کرێت وه پاداشتان وه‌ك یه‌ك وایه.
ئه‌م ووتیه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌نده‌لوس پێش قسته‌نته‌نیه فه‌تح ده‌کرێت چونکه له سه‌رده‌می عوسمانی کوڕی عه‌فاندا موسڵمانان توانایان نه‌بوو ئازادی بکه‌ن تا سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کاندا له سه‌رده‌ستی موسای کوڕی نوصێر، چونکه له ده‌ریایی ڕه‌شه‌وه وویستیان فه‌تحی قوسته‌نتنیه بکه‌ن به‌ڵام نه‌توانرا،وه له ڕێگایی ده‌ریاوه هه‌ر ده‌بێت ئه‌نده‌لوس فه‌تح بکرێت ،به‌ڵام موسایی کوڕی نوصێر ڕێگریه‌کی زۆر هاته به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس ....
له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وئایه‌ته‌ی که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُمْ مِنَ الكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللهَ مَعَ المُتَّقِينَ}...... سورة 9 - آية 123
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به ده‌وروبه‌رتاندان (نیازی شه‌ڕ فرۆاشتنیان هه‌یه) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه.
موسای کوڕی نوصێر له باکوری ئه‌فریقادا له‌سه‌ر ئه‌و بنمایه وویستی بکه‌وێته ڕێ به‌رو ئه‌نده‌لوس،به‌ڵام کێشه‌ی بۆ هاته پێش موسای له جێگایی خۆی هێشته‌وه ئه‌و کێشه وڕێگریانه بریتی بوون ....
کێشه‌ی یه‌که‌م:- که‌می که‌شتی....
موسای کوڕی نوصێر بیری له‌وه کرده‌وه نێوانی مه‌غرین و ئه‌نده‌لوس سیازده کیلۆمه‌تره بۆ پاراندنه‌وه‌ی سوپاکه‌ی بۆ ئه‌نده‌لوس وه پێویستی به‌وه هه‌یه که سوپایه‌کی زۆر تێپه‌ڕێنێ له که‌نداوی جه‌به‌ل طارق ، به‌ڵام که‌شتیه‌کان به‌شیان نه‌ده‌کرد وه زۆربه‌ی که‌شتی موسڵمانان له قوبرص بوون نه‌ده‌کرا سوپای ئه‌وی بێ که شتی بکه‌ن له‌به‌رامبه‌رئه‌و سوپا گه‌وره‌یه‌ی نه‌سرانی که‌واته کێشه‌ی یه‌که‌می مو‌سا برتیی بوو له که‌می که‌شتی بۆ سوپا زۆره‌که‌ی.
کێشه‌ی دووه‌م:- بوونی دوورگه‌یه‌ك له ناوچه‌که‌دا به‌ناوی دورگه‌ی (بلییار) که ده‌که‌وێته پشتی ئه‌نده‌لوس شوێنێکی ستراتیژی بوو زۆربه‌ی سوپای نه‌سرانی له‌وێدا کۆببونه‌وه که هاو شێوه‌ی قوبرصه....
پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد له ڕووی سه‌ربازی و سیاسی یه‌وه موسای کوڕی نوصێرتا جێی پێی خۆی نه چه‌سپاندایه شوێنێکی تری نه‌ده‌گرت فه‌تحی نه‌ده‌کرد واتا ده‌بوو پێی خۆی بۆ به‌رگری ئاماده بکه‌ت ئینجا مو‌سا سوپای به‌ڕێ ده‌کرد بۆ جێگایه‌کی تروه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس ئه‌و دورگه‌یی لێ‌بوو بۆیه بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ناوی دوورگه‌ی بلییار بوو،وه سێ دوورگه‌ی تر له نزیکی ئه‌م سێ دورگه‌یه بوو که هه‌ر له ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس بوو که برتیی بوون له { ميورقه ومنورقه‌ويابسه} که به زمانی عه‌ره‌بی ئێستا پێی ده‌ڵێن جه‌زیره شه‌رقیه که زۆر نزیکه له ئه‌نده‌لوسه وه که له نه‌خشه‌که‌دا ده‌ست نیشان کراوه، که‌واته ناتوانێت پشتی خۆی بۆ به‌رگری قایم بکات بۆ ئه‌وی بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس که ئه‌م دوورگا‌نه سه‌ر به ده‌ووڵه‌تی ڕۆمان بوون.
کێشه‌ی سێیه‌م:- بوونی سه‌بته مینایی سه‌بته که به ده‌ستی نه‌سرانیه‌کان بوو وه سه‌ر به مه‌لیکی ئیسپان بوون له‌سه‌ر که‌نداوی جه‌به‌ل طارق ڕاسته‌وخۆ ده‌بوو له‌جێگاوه بپرینایه‌ته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس....
وه له پێشدا ئاماژه مان بۆ کرد که ته‌نها له باکوری ئه‌فریقادا سبته فه‌تح نه‌کرا که ئه‌م شاره پاشایه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌کرد ناوی {یولیان}یان {جریان} وه ئه‌م پاشایه په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر باشی له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌نده‌لوسی پێشوو هه‌بوو که ناوی {غیته‌شه}بوو،وه پاشان شۆڕشێك کرا له ئه‌نده‌لوسدا که‌سێکی تر به‌ناوی {لۆزریك}یان {یۆردیکۆ} که توانی ده‌سه‌ڵاتی غیته‌شه له ناو به‌رێت وه لوزریك توانی فه‌رمان ڕه‌وای هه‌موو ئه‌نده‌لوس بکات...
موسای کوڕی نوصێر زۆر ده‌ترسا ئه‌گه‌ر له جێگایه‌کی تره‌وه بپڕێته‌وه بۆ ئه‌نده‌لوس یولیان شوڕشێك به‌رپابکات دژی سوپای موسڵمانان که خاوه‌نی مینایی سبته‌یه وه وه مو‌سا له‌وه ده‌ترسا که پاشای ئه‌نده‌لوس پاره‌ی بداتێ به یولیان له دواوه له سوپای موسای کوڕی نوصێر،یان هه‌ر به‌ندێکی تری له‌گه‌ڵدا ئیمزا بکات مو‌سا زۆر به چاودێری سه‌یری هه‌ردوولایانی ده‌کرد زه‌مینه‌ی هه‌دووکیانی خوێند بووه ده‌یزانی بۆ (مادده) نه‌سرانیه‌کان هه‌موو کارێك ده‌که‌ن !!
کێشه‌ی چواره‌م:- که‌می ژماره‌ی سه‌ربازانی موسڵمان
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له ده‌ورو پشتی موسای کوڕی نوصێر بوون زۆر به‌ی خه‌ڵکی شام وحیجاز و یه‌مه‌ن بوون وه به‌ربه‌ریاکانیش ژماره‌یان که‌م بوو.وه له هه‌مان کاتدا بڵاو بووبونه‌وه به ناو باکوری ئه‌فه‌ریقادا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر هیچ شۆڕشێکی تر دروست نه‌بێته‌وه له ناوچه‌ی باکوری ئه‌فه‌ریقادا،ئه‌م هۆکاره وای کرد که موسای کوڕی نوصێر چاوێك به جه‌نگه‌که‌دا بخشێنێته‌وه چونکه بڕیاردانی جه‌نگ ئاسانه،به‌ڵام ده‌بێت سه‌رکرده گیانی سه‌ربازه‌کانی بپارێزێت وه ئه‌رکی قیامه‌تی نه‌که‌وێته سه‌ر شان.
کێشه‌ی پێنخه‌م:- زۆری ژماره‌ی نه‌سرانیه‌کان
موسای نوصێر ده‌یزانی هێزه‌که‌ی ئه‌م زۆر که‌مه له چاو ئه‌و هێزه بێشوماره‌ی که نه‌سرانیه‌کان هه‌یان بوو که له جێرمه‌ن و فرنجه هاتبوونه ناو ئه‌نده‌لوس وه هێزی مو‌سا زۆر دیاری کرابوو ئه‌وه هۆکارێکی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕاندنه‌وه‌که‌ی دوا بخات موسای کوڕی نوصێر.
کێشه‌ی شه‌شه‌م :- خاكی ئه‌نده‌لوس خاکێکی نوێ بوو بۆ موسڵمانان واتا ئاشنا نه‌بوون به خاك وجوگرافیای ئه‌و ناوچه!
له نێوانی مه‌غریب و ئه‌نده‌لوس خاك نیه،به‌ڵکو ئاو له و نێوه‌نده‌دایه موسڵمانان ئاشانیه‌تیان به خاكی ئه‌نده‌لوس نه‌بوو وه هه‌ر نه‌یان ده‌زانی چۆنه وه که‌شتی گه‌وره‌یان نه‌بوو بۆ په‌ڕاندنه‌وه تا سروشتی ئه‌و خاکه بزانن، خاكی ئه‌نده‌لوس خاکێکی زۆر سه‌وزو شاخاوی و ڕوبارێکی زۆری تێدا بوو، وه بۆ گواستنه‌وه‌ی هیزی موسڵمانان زۆر به‌ربه‌ستی ده‌هێنایه پێشوه چونکه سوپا پێویستی به چه‌که و پاشان خواردن،که‌واته له‌و ناوچه زۆر کێشه‌ی ده‌هێنایه پێشه‌وه بۆ به‌رزه وه‌ڵاغه‌کانیان و ئه‌سپ و ئه‌و به‌رزه ووڵاغانه‌ی که ببونه هۆی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌کی سوپای موسڵمانان ئاشانیه‌تیان نه‌بوو به ناوچه‌که‌ده‌بوو موسڵمان ڕێبه‌ریان له‌گه‌ڵدا بێت .
ئه‌م هۆکارا‌نه به‌گشتی موسای کوڕی نوصێریان سه‌رقاڵ کردبوو بۆیه هه‌میشه بیری لێ ده‌کرده‌وه که چۆن ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات ئایا چۆن ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کرد ؟
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
لێره‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك موسای نوصێرمان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێت که چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو کێشانه‌ی کرد هه‌روا به ته‌مه‌ڵی و ده‌سته‌وسانی دانه‌نیشت،به‌ڵکو ده‌ستی کرد به هێز کۆ کردنه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به هێمنی و به پشوو درێژی خۆ ئاماده‌کردن بۆ ناو ئه‌نده‌لوس فه‌تح کردنی بۆنمونه....
یه‌که‌م :- ده‌ست کردن به دروست کردنی که‌شتی گه‌وره بۆ په‌ڕینه‌وه
ده‌ستی کرد به دروست کردنی که‌شتی گه‌وره له ساڵی (87)یان (88)کۆچی = (707،708) زاینی له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریاکانی باکور ئه‌فه‌ریقا چه‌ند که‌شتیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌ست پێ‌کرد موسڵمانان کاریان تێدا ده‌کرد.
دووهه‌م:- فێرکردنی به‌ربه‌رکان له ئیسلام
ده‌ستی کرد به فێرکردنی ئه‌و گه‌ل هوزه‌ی ناوچه‌که که برتیی بوون له به‌ربه‌رکان تا بتوانێت سوپایه‌کی ئیمانی به‌هێزیان لێ‌دروست بکات چاو نه‌ترس په‌رورده‌کراوی قورئان بن تا کۆشش و خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ئه‌م دینه‌دا نه‌ك له به‌ر سه‌روه‌ت وسامان بجه‌نگن ئه‌وکات سه‌رکه‌وتن له ڕووی مادیه‌وه ده‌ست پێده‌کات، سه‌رکه‌وتنی مادی ماوه‌ی ده‌بێت موسڵمانان ناتوانن جێ پێی خۆیان له ناوچه‌کاندا بچه‌سپێنن بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان که‌چونه ووڵاتی بێباوه‌ڕه‌کان بگۆڕێن و تا ئه‌مان هۆکاری بڵاو کردنه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره بن له و ناوچه‌نه‌ی که فه‌تحی ده‌که‌ن،کاتێك که فه‌رنسا بۆ ماوه‌ی سی ساڵ جه‌زائیری داگیر کرد به‌ڵام که چووه ده‌ره‌وه له ووڵاته‌کدا نه‌یتوانی یه‌ك تاکه که‌س له دینه‌که‌ی هه‌ڵبگه‌رێنێته‌وه بۆیه سه‌ره‌تا ده‌ستیی کرد به فێرکرنیان له‌م ئاینه گه‌وره تا له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگن ژین و دینیان بۆ خوا بێت تا صه‌حوه‌که به‌رو پێش به‌رن له ئه‌نده‌لوس دا.....
موسای نوصێر ده‌یزانی به‌ربه‌رکان زۆر ئازا‌و به توانان بۆیه سه‌ره‌تا بیروباوه‌ڕی ئیسلامی فێر کردن زانستی پێبه‌خشین تا پێنج ساڵ له‌گه‌ڵیانداخه‌ریك بوو تا هه‌موایانی پێگه‌یاند سوپایه‌کی به‌ربه‌ری پێکهێنا که په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی موسای نوصێر بوون له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بجه‌نگن که‌واته له‌گه‌ڵ دروست کردنی که‌شتی بۆ په‌ڕینه‌وه وه‌هه‌روه‌ها به‌به‌ره‌کانی دروست کرد بۆ جهیاد له پێناوی خوای گه‌وره‌دا
زۆر جار که باسی به‌ربه‌ری ده‌که‌ین خه‌ڵکانێك وا ده‌زانن که ئه‌مانه خه‌ڵکێکی هیچ نه‌زان و وه‌حشی گه‌رین ئه‌مان گه‌ل هۆزی به‌ربه‌رین نه‌ك هێزی به‌ڕبه‌ڕ بن جیاواز هه‌یه له‌و دوو ناوه‌دا به‌ربه‌ر گه‌ل هوزن وه‌ك کورد وعه‌ره‌ب تورك وفارس،به‌ڵام هێزی به‌ڕبه‌ڕی هێزێکی وه‌ك ته‌تاره بۆنمونه یان وه‌ك ئه‌مریکایه که هیچ ڕه‌وشتێکیان نیه له جه‌نگدا منداڵ ده‌کوژن ئافره‌ت ده‌کوژن پیر ده‌کوژن ...هتد ئه‌م کاره پێی ده‌وترێت به‌ڕبه‌ڕی،به‌ڵام کاتێك باسی هۆزی به‌ربه‌ر ده‌که‌ین گه‌ل وهۆزێکی ناوچه‌که‌ن له‌و ناوچانه‌دا ژیاون ...
مامۆستایی مێژوو الطاهر أحمد الزاوی ده‌ڵێت:- به‌ربه‌ری به چوار قۆناغدا تێپه‌ڕیون له‌و ناوچه‌یدا تا ئه‌و ناوه‌یان وه‌رگرتوه یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می (هۆمیر) که گه‌لو هوزێکی زۆر بێده‌نگ بوون له‌و ناوچه‌ندا نیشته جێ بوون وه‌له‌سه‌رده‌می (هێرۆدۆت) که هاتونه‌ته ناوچه‌که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ده‌گڕێته‌ه‌وه بۆ یونانیه‌کان، سه‌رده‌می سێه‌م(بلتوس) که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مان ده‌گڕێته‌وه بۆ ڕۆمه‌کان وه‌قۆناغی کۆتایی سه‌رده‌می عه‌ره‌به‌کان بوو که به زمانێك ئاخافتنیان ده‌کرد ئه‌وان لێیان تێنه‌ئه‌گێشتن تا ووشه‌ی به‌ر‌به‌ریان پێبه‌خشین ئه‌و ناوه له‌وه وه‌رگیراوه .
سێیه‌م:- طارقی کوڕی زیاد کڕایه سه‌رکرده‌ی سوپایی ئه‌نده‌لوس
موسای کوڕی نوصێر زانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه سه‌رکردیه‌کی لێهاتووه به‌توانایه وه له گه‌ل و هۆزی به‌به‌ر بوووه خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ جهیاد و شه‌هید بوون که‌سێکی زیره‌ك و به‌تونا بوو له شه‌رعدا شاره‌زابووله زانسته سه‌ربازیه‌کان و که‌سێكی لێوه‌شا‌وه بوو بۆیه کردیه سه‌رکرده‌ی سوپاکه‌ی ڕيشمه‌ی ئه‌و سوپا گرنگه درایه ده‌ست تارقی کوڕی زیاد وه ئه‌م سه‌رکرده به‌ڕێزه له ساڵی (50) کۆچی= (720)زاینی له‌دایك بووه له ساڵی (102)کۆچی = (760)زاینی ناوی له مێژوودا وون بووه باس نه‌کراوه وه ئه‌م سه‌رکرده‌یه جیهاد و وه‌رع و زانستی تێدا کۆببوه‌وه هۆکاری سه‌ره‌کی بوونی به سه‌رکرده ئه‌وه بوو که عه‌ره‌ب نه‌بوو به‌ربه‌ر بوو بۆیه موسای نوصێر ئه‌و پۆسته‌ی پێبه‌خشی چونکه زۆربه‌ی سوپاکه‌ی به‌ربه‌ری بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆکارێکی تردا ....
یه‌که‌م هۆکار:- ئه‌وه بوو که طارقی کوڕی زیاد عه‌ره‌ب نه‌بوو په‌یامێك بوو به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که که‌ته‌نها عه‌ره‌ب بۆی نیه سه‌رکرده‌ی ئه‌م ئومه‌ته بکات جیاوازی له نێوانی عه‌ره‌ب و فارس رۆمدا نیه و له نێوانی سور و ڕه‌ش و سپی دا نیه وه ئه‌مه‌یش ڕونکردنه‌وه‌یه‌که بۆ خه‌ڵکی که ئیسلام دینیی گه‌ل وهۆزێك نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکوبۆ هه‌موو خه‌ڵکیه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت... وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ
هۆکاری دووه‌م:- لێهاتووی و لێوه‌شا‌وه‌ی ئازایه‌تی طارقی کوڕی زیاد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سه‌رتایی بوو بۆ ناو ئیسلام، به‌ڵام خۆی که‌سێکی به هێزو توانا و زیره‌ك بوو له توانایی سه‌ربازی و به‌ڕێوه بردنی سوپایه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی که موسای کوڕی نوصێر ئاماده‌ی کردبوو وه خه‌ڵکی ناوچه‌که طارقی کوڕی زیادیان زۆرخۆشیان ده‌ویست و هاو زمانیان بوو چونکه زۆربه‌ی به‌ربه‌ریاکان عه‌ره‌بیان نه‌ده‌زانی،طارق زۆر لێهاتووبوو له زمانی عه‌ره‌بی و به‌ربه‌ریدا بۆیه موسای نوصێر ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێبه‌خشی.
چواره‌م:- فه‌تح کردنی دوورگه‌ی بلییار، خرایه سه‌ر ده‌سه‌ڵآتی موسڵمانان
ئه‌و کاره گرنگه‌ی که کردی موسای کوڕی نوصێر ئه‌وه بوو هێزێکی ئاماده‌کرد تا دوورگه‌ی بلییار بگرێت ئه‌م سه‌رکرده تێگیشتوه وای کرد که پشتی خۆی سه‌نگین بکات بۆ پارزگاری له سوپاکه‌ی که به‌روه ئه‌نده‌لوس بکه‌وێته ڕێ وه توانی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م دا ئه‌و دوورگه‌یه به ته‌واوه‌تی پاك بکاته‌وه که له مێژووی موسڵماناندا ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌بووه ڕاسته وه‌ك خاك بچوك بووه به‌ڵام هه‌میشه سه‌ربازگایه‌کی گرنگی موسڵمانان بووه توانیویه‌تی ئه‌و دوورگه‌یه پشتی موسڵمانان بگرێت بیان پرێزێت له هێزی دووژمن ئه‌گه‌ر له‌دواوه هێرش بهێنن ،بۆیه موسای کوڕی نوصێر پێش هه‌موو جێگایه‌ك ئه دوورگه‌یه‌ی له ده‌ستی نه‌ساره‌کان پاك کرده‌و فه‌تحی کرد....
ئێستا کێشه‌ی گه‌وره که ماوه ته‌نها سه‌بته‌یه که مه‌ته‌رێزو قه‌ڵای زۆر گه‌وره‌ی نه‌سرا‌نیه‌کانی تێدایه وه زۆر دوور نیه له موسڵمانان وه له هه‌مان کاتدا موسڵمانان ئاشنا نین به خاكی ئه‌نده‌لوس وه موسای کوڕی نوصێر خه‌ون ده‌بینێت به‌وه‌ی که‌ی بێت سبته ئازاد بکات تا بپه‌ڕێته ئه‌و به‌ر بۆ ئه‌نده‌لوس وه پاشای سه‌بته که ناوی یولییان بوو هه‌ر جێپێ خۆی چه‌سپاندوه له ناوچه‌که‌دا،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشادا که مو‌سا چه‌ند که‌شتیه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردبوو بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپاکه‌ی ،به‌ڵام هه‌ر که‌م بوو به‌شی سوپاکه‌ی نه‌ده‌کرد وه هه‌موو توانایه‌کی خسته کار بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام چاره نه‌ما ئێستا خوای گه‌وره خۆی پارزگاری له موسڵمانان ده‌کات،چونکه سونه‌تێکی خوایه که ئه‌وه‌ی له تواناتا بوو کرد ئه‌وی تر خوای گه‌وره خۆی پارێزگاریت لێ ده‌کات وه‌ك ده‌فه‌رمووێ { إِنَّ اللهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّ اللهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ } { الحج:38}......
بێگومان خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت.
وه‌یان له { الأنفال:17} ده‌فه‌رموێت{ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللهَ رَمَى }
تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) مشتێک خۆڵت ڕوو به کافران فڕێ‌دا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێی‌دا و (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه)،
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که ڕووی دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م فه‌رمووده قورئانیانه بوو چی ڕوویدا له پاشاندا یولییان پاشای سه‌بته کۆمه‌ڵێك گۆڕانکاری ڕویدا له‌وانه بۆ نمونه.....
یولییان بیری له‌وه کرده‌وه که لاکانی هه‌موو ته‌نراون رۆژ به‌ڕۆژ موسڵمانان له هێزو توانا دان و به‌رو پێش پێشڕه‌وی ده‌که‌ن وه ناکرێت ئه‌میش هه‌روا بێ ده‌نگ بێت له جێی خوی‌دا به‌و بێده‌نگی وخامۆشیه بمێنێته‌وه ئایا هه‌روا بێده‌نگ بێت تا دێنه سه‌ری؟
ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که یولییان زۆر رقی له پاشای ئه‌نده‌لوس بوو له لوزریك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌کی کوشتبوو زۆر خۆشه‌ویستی بوو ناوی غه‌یته‌شه بوو وه‌له پێشاندا له‌نێوانی ئه‌م دوو فه‌رمان ڕه‌ویه‌دا ئه‌نده‌لوس سه‌بته په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر باشیان هه‌بوو، کوڕه‌کانی و خزمه‌کانی غه‌یته‌شه ڕایان کردبوو بۆلای یولییان وه پاشایی ئه‌نده‌لوس لوزریک په‌یوه‌ندی تێكچوو بوو له‌گه‌ڵیدا وه یولییان ده‌یزانی که لوزریك یارمه‌تی نادات بۆ جه‌نگی موسڵمانان ئاواته خوازه به‌وه‌ی که سه‌بته له ناو بچێت، موسڵمانان له سه‌ر سنوره‌کانی مینای سه‌بته‌ن خۆیان ئاماده‌کردوه بۆ فه‌تحێکی نوێ لێره‌دا نازنێت چی بکات ڕوو له کوێ بکات؟
که‌واته ئێستا یولییان ئه‌توانێت بڕیارێکی باش بدات وه منداڵه‌کانی غه‌یته‌شه هه‌موو له‌لای یولییان بوون نه‌یده‌ویست هیچیان به‌سه‌ر بێت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ باوکیان،له‌خاکی ئه‌نده‌لوس لوزریك سه‌را‌نه‌یه‌کی زۆری له خه‌ڵکی ده‌سه‌ند خه‌ڵکه‌که زۆر بێزار بوون هه‌ژاری به‌ته‌واته‌ی ڕووی کردبووه خه‌ڵکی ناوچه‌که خه‌ڵکه‌که ده‌یویست به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه له ده‌ستی لوزریك ببنه‌وه که‌سێکی تر بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی خۆی پێی خۆش بووایه ده‌کرد سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی به هه‌ده‌ر ده‌برد که‌سێكی خوێن ڕێژ بوو سروشتی خه‌ڵکی وایه گرنگ نیه کێه دێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه بتوانێ بیان حه‌سێنێته‌وه
وه له ڕێكخستنی کاره‌کانی خوای گه‌وره پارێزگاری کردنی له موسڵمانان له دوای بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر یولییان بڕیارێکی زۆر سه‌یری دا که به خه‌یاڵی موسای کوڕی نوصێردا هه‌رگیز نه‌ده‌هات مو‌سا سه‌رقاڵ بوو به دورست کردنی که‌شتی هێنانی زانیاری له ناو خاكی ئه‌نده‌لوس به‌هێز کردنی سوپاکه‌ی و ڕێکخستنیان له که‌ناره‌کانی باکور ئه‌فه‌ریقا له‌م کاتانه‌دا نامه‌یه‌ك له یولییان وه دێت بۆ طنجه بۆ طارقی کوڕی زیاد که چه‌ند کیلۆمه‌ترێك له یه‌که‌وه دوورن نامه‌یه‌کی زۆر سه‌یر که داوای دانوستنیان له‌گه‌ڵ ده‌کات وه موسڵمانان هه‌رگیز بیریان به‌لای ئه‌ودا نه‌ڕۆشتبوو زۆر سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که له‌نامه‌کدا هاتبووه ده‌ڵێت به طارقی کوڕی زیاد ئه‌مه داوای ئێمه‌یه له دانوستا‌نه‌که‌مندا:-
یه‌که‌م :- ئێمه سه‌بته‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین وه‌رنه ناوی به‌بێ شه‌ر به ئاشتی ،که خه‌ونی موسڵمانان بوو چه‌نده‌ها ساڵ بوو موسڵمانان خۆایان بۆ ئه‌وه جێگایه ئاماده کردبوو!!
دووه‌م:- هه‌رچی که‌شتیمان هه‌یه به‌کاری بهێنن بۆ گوێزانه‌وه‌ی سوپاکانتان بۆ ئه‌نده‌لوس واتا بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که دوای ناوی لێده‌نرێت جه‌به‌ل طارق،که‌واته خوای گه‌وره زۆر به باشی یارمه‌تی موسڵمانی دا ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که خوایان ئاماده‌کرد بوو بۆ دروست کردنی که‌شتی ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه‌یان نه‌ما چونکه سه‌بته به‌وه به‌ناوبانگ بوو که که‌شتی زۆری هه‌یه ئه‌مه دیاریه‌کی خوایی بوو بۆ موسای کوڕی نوصێروه ده‌شزانیین که چه‌نده پێویستیان به که‌شتی هه‌یه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپایی موسڵمانان بۆ ئه‌نده‌لوس
سێیه‌م :- هه‌رچی زانیاریتان ده‌وێت له‌سه‌ر خاکی ئه‌نده‌لوس ئێمه پێتان ده‌به‌خشین ڕێبه‌ریتان بۆ ده‌که‌ین بۆ سوپاکه‌تان، که‌واته هه‌موو کێشه‌کان کۆتایی هات.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر چیدا ئه‌م هه‌موو پێدانه به موسڵمانان ئه‌ی دبێت داوای یولییان چی بێت چی له موسڵمانان بوێت؟
دوای یولییان ئه‌وه‌یه:- بریتیه له‌وه‌ی هه‌رچی سه‌روه‌ت وسامانی غه‌یته‌شه هه‌یه و داگیر کراوه بۆم بگڕێنه‌وه که بدرێته‌وه به من منداڵه‌کانی غه‌یته‌شه وه منداڵه‌کان به کوڕه‌پاشا ناوزه‌نگ بکڕین ده‌سه‌ڵاتیان بدرێته‌وه نه‌ك وه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایی،به‌ڵکو وه‌ك ئه‌وه‌ی که کوڕه پاشان له ئه‌نده‌لوس دا
له‌ڕاستیدا جوانترین و باشترین داوای پێشکه‌شی موسڵمان کرد
به‌م داوایه یولییان که خاوه‌نی سه‌بته‌یه به‌جێی بهێڵیت بۆ موسڵمانان وه‌یارمه‌تیان بدات بۆ چوونه ناو ئه‌نده‌لوس کاتێك موسڵمانان چونه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس ئه‌و هه‌روه‌ك پاشا بمێنێته‌وه سه‌روه‌ت سامانه‌که‌ی لێنه‌سه‌ندرێ و مافی پێشێل نه‌کرێت وه به ئاشتی له‌گه‌ڵ موسڵمانادا بژین، له‌ڕاسیدا جوانترین داوی کرد به هه‌رزانترین پاره له ڕاستیدا داوا‌که‌ی خۆی زۆر گه‌وره هزرمه‌ندانه بوو،چونکه دیاره سورشتی موسڵمانانی ناسیه‌وه زانیویه‌تی موسڵمانان په‌یمان شکێنی ناکه‌ن!!
موسڵمانان ڕۆژێك بیریان له سه‌روه‌ت سامان نه‌کردۆته‌وه وه کاتێك که فه‌تحی ووڵاتانیان کردوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ت سامانی یولییان یان غه‌یته‌شه ویان لوزریك نه‌بوو به‌ڵکو له‌به‌ر خاتری دینی خوای گه‌وره بووه وه مه‌به‌ستیان فێرکردنی خه‌ڵکی بووه له ئیسلام و به‌نده‌یه‌تیان بۆ خوای تاك و ته‌نها ئه‌گه‌ر موسڵمان بوونیان قبوڵ بکردایه ئه‌وا وه‌ك موسڵمانان ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرا خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دینی خۆیان بمانایه‌ته‌وه ده‌بوو جزیه بده‌ن ئه‌وا ئازاد ده‌بوون سه‌روه‌ت سامانیان ده‌پارێزرا له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه، که پاش که‌مێكی تر له‌سه‌ر جزیه به دوور درێژی ده‌نوسین که جزیه چیه بۆ له خه‌ڵکی بێجگه موسڵمان ده‌سنرێت به پشتوانی خوای گه‌وره....
طارقی کوڕی زیاد خێرا هه‌واڵی نارد بۆ موسای کوڕی نوصێر که‌له قه‌یروان داده‌نیشت که پایته‌ختی باکوری ئه‌فریقا بوو هه‌واڵێکی له‌و شێوه گه‌یشتووه به ده‌ستمان له لایه‌ن یولییان پاشای سه‌بته، که بینی زۆر دڵخۆش بوو داواکه‌یان هه‌ر زۆر ئاسان بوو بۆ موسڵمانان داوایه‌کی زۆر هه‌رزان بوو ئه‌ویش خێرا هه‌واڵی نارد بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی بۆ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له دیمه‌شق که وه‌لیدی کوڕی عه‌بدولمه‌لیک بوو داوای لێکرد که مۆڵه‌تی بدات بۆ فه‌تحی ئه‌نده‌لوس...
وه‌لیدی کوڕی عبدولمه‌لیك موڵه‌تی پێدا و به‌ڵام موسای کوڕی نوصێری ئاگادار کردوه که سوپاکه‌ی له سه‌ره‌تاوه نه‌باته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس با سریه‌یه‌ك بنرێت بۆ ئه‌نده‌لوس چونکه ئه‌م داوا که‌مه‌ی ئه‌وان له‌وه ده‌چێت که پلانێك بێت بۆ ئێوه نه‌ك له‌گه‌ڵ لوزریك په‌یمانیان به‌ستبێت، ئه‌گه‌ر ڕاستیان له‌گه‌ڵ کردن ئه‌وا ناوی خوای لێبهێنن و بپه‌ڕنه‌وه به‌ڵام با ئه‌و سریه‌یه ببێته چاو ساغتان له خاكی ئه‌نده‌لوسدا.
یه‌که‌م سریه بۆ خاکی ئه‌نده‌لوس
یه‌که‌م سریه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو طریفی کوڕی مالیک بوو که چووه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس
موسای کوڕی نوصێر سریه‌یه‌کی ئاماده‌کرد، له پێنسه‌د که‌س پێکهات بوو به‌سه‌رکردایه‌تی طریفی کوڕی مالیک وه ئه‌م سه‌رکرده لێهاتووه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ربه‌ر بوو، وه هاو شێوه‌ی طارقی کوڕی بوو له پله‌و پایه سه‌رکردایه‌تیه‌دا، وه له ساڵی (91)کۆچی = (710) زاینی طریف خۆی و پێنسه‌د که‌س که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس وه کاری طاریف ئه‌وه نه‌بوو که جه‌نگ بکات به‌ڵکوو سریه‌یه‌کی زانیاری بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له خاكی ئه‌نده‌لوس ناسینی جوگرافیاکه‌ی وه‌هه‌روه‌ها طریف کوڕی مالیك یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی که تازه موسڵمان بوو به‌ڵام چونکه دڵسۆز بوو بۆ ئیسلام کرایه سه‌رکرده وه سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو به‌توانا بووزۆر به‌باشی که‌وته خه‌بات کوشش جهیاد بۆ ئه‌م ئیسلامه وه‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (91) کۆچی = به ته‌موزی ساڵی (710) زاینی خۆی و سریه‌که‌ی له خاکی ئه‌نده‌لوس دابه‌زین، زۆر به باشی له ناوچه‌ی باشوری ئه‌نده‌لوس کاره‌کانی ئه‌نجام دا زۆر به ووردی جوگرافیاکه‌ی وزه‌مینه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و به سه‌رکه‌وتوانه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای موسای کوڕی نوصێر وه له‌سه‌رتادا ئه‌م دوورگه‌یه به ناوی طریف ناسرا که گه‌ڕایه‌وه دوای ساڵێك موسای نوصێر سوپای کۆکرده‌وه خۆی ئاماده کرد له ماوه‌ی یه‌ك ساڵداکه سوپاکه‌ی خۆی ئه‌دا له حه‌وت هه‌زار سه‌رباز ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که هه‌ڵبژاردبوون زۆربه‌ی زۆری به‌ربه‌ر بوون وه به‌شێكی بریتی بوون له خه‌ڵکی جیجاز و شام و یه‌مه‌ن سوپاکه‌ی ڕێکخست بۆ فه‌تحی ئه‌نده‌لوس که خاکێکی جیاوه‌زه له‌و خاکانه‌ی که پیدا ڕۆشتبوون وه ده‌یزانی که سوپای نه‌سرانی سوپایه‌کی بێشوماره.!!
یه‌که‌م پێکدادانی موسڵمانان وسه‌ره‌تای فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
له شعبانی ساڵی(92)کۆچی = به حوزیرانی ساڵی(711)زاینی سوپای موسڵمانان که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و ئه‌نده‌لوس که حه‌وت هه‌زار سه‌رباز بوون به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکرده‌ی چاو نه‌ترس ولێهاتوو طارقی کوڕی زیاد
ابن الكردبوس ده‌ڵێت:- ئه‌و ڕۆژه‌ی که موسای کوڕی نوصێر سوپاکه‌ی به‌ڕێکرد ئه‌ونده گریا له‌ناو ڕیشیه‌وه فرمێسکه‌کانمان بینی سه‌ریان کردبوو زۆر پاڕایه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌ستی به‌رز کرده‌وه تا عه‌باکه‌ی سه‌رشانی که‌وته خوار هاورای ده‌کرد خوایه سوپاکه‌ت سه‌ربخه....
سوپاکه‌ی طارق کوڕی زیاد له خاكی ئه‌نده‌لوس دابه‌زی وه ئه‌و که‌نداوه ناوانرا به که‌نداوی جه‌به‌ل طارق(مضيق جبل طارق) ته‌نانه‌ت له زمانی ئیسپانی هه‌ر پێده‌ڵێن که‌نداوی طارق وه ڕاسته‌و خۆ شاخێك له‌به‌رده‌م ئه‌و که‌نداوه‌دایه، سه‌رکه‌وت به شاخه‌که‌دا ناونرا به شاخی طارق (جبل طارق) پاشان به سوپاکه‌یه‌وه که‌وته‌ڕێ ڕویان کرده ناوچه‌یه‌کی تر به‌ناوی (دورگه‌ی سه‌وز) کۆمه‌ڵێك له‌و ناوچه‌دابوون له‌سه‌ربازانی نه‌سرانیه‌کان بۆ پاراستنی ناوچه‌که وه‌ك پارساتنی سنوره‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی طارقی کوڕی زیاد زۆر بوون ،هه‌ڵهاتن تا هه‌واڵه‌که ببه‌نه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان به‌ڵام گه‌وره‌که‌یان گیرا به‌ناوی (تودمیر) بوو طارق نامه‌یه‌کی نوسی بۆ (لوزریك) بۆ( طوڵیطیڵه) که پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس بوو ئه‌وسه‌رده‌مه،سێ داوای لێکرد که بریتی بووله .....
یه‌که‌م :- موسڵمان بوون هاتنه ناو دینی ئیسلام.
دووهه‌م:- ده‌بێت جزیه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامان وژینتان پارێزاو بێت
سێیه‌م:- یان جه‌نگان وشه‌ڕ کردن
ئه‌م نامه‌یه گه‌یشته لای لۆزریك!!
به لوزریک یان ووت: کۆمه‌ڵێك هاتوون خه‌ڵکانێکی زۆر سه‌یرن، له‌خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی ناچن وه‌ك ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه هاتبن،نازانیین خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وین یان ئاسمان!!
زۆریان به‌لاوه سه‌یر بوو ئه‌و داوایه ئه‌وان که کردیان له ده‌سه‌ڵاتی لۆزریك، چونکه داگیرکردن لای ئه‌وان شه‌ڕو کوشتن دزین وتاڵانی بردنی ئافره‌ت پیاوان به کۆیله‌وه ده‌یان کاری تر که ئاشنایین به کاری داگیرکه‌ری ڕۆژ ئاوا له کۆن ئێستادا،به‌ڵام ئه‌مان داوای ئه‌وه ده‌که‌ن به‌س موسڵمان بن ئه‌وا سه‌روت وسامانیان هه‌موو شتێکیان پارێزراوه !!
پاشان ئه‌گه‌ر جزیه بده‌ن ئه‌وا هه‌ر سه‌روه‌ت سامان گیانیان هه‌ر پارێزراوه، به‌ڵکو له ده‌ستی دوژمنیشیان ده‌پارێزرێن!!
ئه‌م ووشانه‌یان له ژیانی خۆیاندا نه بیستت بوو نه له مێژووه‌که‌یشیان ئه‌وه‌ی تێدا بووه بۆیه به لوزریك یان ووت ئه‌مانه به شه‌و خه‌ریکی به‌ندایه‌تی وه‌ك روهبان وان له جه‌نگ و کۆشش دا وه‌ك شێر په‌لامار ده‌ده‌ن، ئه‌م ووشانه لوزریک یان سه‌رسام کرد بۆیه ووتی ئه‌مانه خاوه‌نی کام ناون (تودمیر) ووتی حیزبی خوان ئه‌وه نیه له لای نامه‌که‌دا نوسیویه‌تی ئێمه حیزبی خواین{ أُولَئِكَ حِزْبُ اللهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللهِ هُمُ المُفْلِحُونَ }{ المجادلة:22}
پاشان لوت به‌رزی لوزریك وای کرد وه‌ك فیرعه‌ون ووتی ئه‌مانه جادو سحریان پێیه با له‌ناویان به‌رین، سوپا ئاماده بکه‌ن، داوای ژماره‌ی موسڵمان کرد تا ئه‌ویش خۆی ئاماده بکات.
ڕوداوی دۆڵی برباط له‌ساڵی (92)هیجری(711)زاینی فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
پاشان که ئه‌م هه‌واڵانه‌ی درا به لۆزریك پاشای ئه‌نده‌لوس هاواری لێ هه‌ڵساو چاوه‌کانی سوربووه‌و شێتیه‌ك گرتی خۆی ئاماده کرد بۆ جه‌نگ به‌لوت به‌رزیه‌وه هاواری کرد سه‌د هه‌زار سه‌ربازم بۆ ئاماده بکه‌ن، سوپای ئاماده‌کرد له‌سه‌د هه‌زار سه‌رباز له باکوربۆ به‌رنگاری موسڵمانان له باشوری ئه‌نده‌لوس وه سوپای موسڵمانان بریتی بوون له‌حه‌وت هه‌زار سه‌ربازبه سه‌رۆکایه‌تی طارق کوڕی زیاد که زۆربه‌ی سوپاکه‌ی طارق پیاده بوون ئه‌سپ سواریان زۆر که‌م بوو زۆرینه‌ی پیاده بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا بێشوماره‌ی لوزریک.....

مواضيع مماثلة
» به‌رنامه‌ی قه‌ڵای موسڵمانان بۆ مۆبایل
» ده‌ستدرێژیكردنی (تیره‌ی بۆدوس) بۆ سه‌ر موسڵمانان له هیندستان
» ده‌ستدرێژیكردنی (تیره‌ی بۆدوس) بۆ سه‌ر موسڵمانان له هیندستان
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان