المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
كورد له سالى – 550 – پ زتا سه‌رده‌مى هاتنى ئیسلام
صفحة 1 من اصل 1

كورد له سالى – 550 – پ ز
تا سه‌رده‌مى هاتنى ئیسلام
كه‌یخوسره‌وی دووه‌م (كورش) ساڵی( 558) پ ز فهرمانرِهوایی پارسهكانى گرته ده‌ست و له پاشدا (ئانزان – عێلاَم)یشى خستهژیر دهسهلاَتى خۆیه‌وه، ماده‌كان نارِهزاییهكى زۆریان دهربرِی له فهرمانرِهوایهتى كورش و به‌ربه‌ره‌كانێیان ئه‌كرد. كورش له‌شكرێكی گه‌وره‌ی هێنایه سه‌ریان و شكاندیان و كورش گهرِایهوه. ئه‌مجاره‌یان به له شكرێكی گه‌وره‌ترو رِقێكى ئه‌ستووره وه بۆ جاری دووه‌م په‌لاماری دانه‌وه، تا توانى ده‌وڵه‌تى ماد برِۆخێنێ و ته‌فرو تونایان بكات و شاری هه‌مه‌دانى گرت. خۆی بوه فهرمانرِهوای پارس و ماد، له‌م كاته‌وه ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌ست پێ ئه‌كات كه ئێران به مانای ولاَتى ماد‌و پارس دێت.
سه‌ده‌یه‌كیش پاش رِوخاندنى ده‌وڵه‌تى ماد به‌ئێرانیان و توه ماد ته‌نانه‌ت شهرِی ئێران و یونان بهشهرِی ماد‌و یونان ناو براوه. پیرینا لاپهرِه 58. سنووری ئێران له‌م كاته‌دا له خواره‌وه (قزل ئیرماق) و له ده‌ریای خه‌زه‌ره وه تا ده‌ریای عومان بوه. كورش هێرشى بردوه‌ته سه‌ر ئه‌رمه‌نستان و ئه‌وێشی داگیر كردوه و بووه به به‌شێك له ئێران. هێرۆدۆت كورش به فهرمانرِهوای پارس ناو ئه‌بات و(نابونائید) به فهرمانرِهوای بابل. وته‌كه‌ی هیروَدوَت رِاسته، چونكه كورَش پێش ئه‌وه‌ی هێرش بباته سه‌ر ماد فهرمانرِهوای پارس و عێلاَم بوه. (پیرینا ل 61). كورش ساڵی(546) پ ز ولاَتى لیدی خسته ژێر دهسهلاَتى خۆیه‌وه په‌لاماری ئاسیای بچووكشى دا‌و ساڵی( 545) پ ز ئه‌و ناوچه‌یه چووه ژێر دهسهلاَتیهوه له هه‌موو هێرشه‌كانى كورش به‌ره‌و سه‌ره‌وه و رۆژههلاَت و رِۆژئاوا سوپای ماد و پارس و عێلاَم شان به‌شانى یه‌ك بوون و جه‌نگیون.
ساڵی( 538) پ ز كورش هێرش ده‌باته سه‌ر بابل و نابۆنائید به‌دیل ئه‌گری و بابلیش ده‌كاته به‌شێك له دهسهلاَتدارێتى ئێران و په‌لیش به‌ره‌و فینیقیه و فه‌له‌ستین ئه‌هاوێ و ئه‌وێش داگیر ئه‌كات. ساڵی( 529) پ ز له‌دنیا ده‌رچووه ماوه‌ی دوو سه‌ده هه‌موو كورده‌كانى رۆژههلاَت و رِۆژئاوا ماد و گوتى تا هاتنى ئه‌سكه‌نده‌ری رِۆمى له‌ژێر دهسهلاَتى ئێران‌دا بوون. له‌كاتێكدا كهیخسرهوی بچووك (كورشى بچوك) والى(كپادۆكیا) بووه حه‌ز ئه‌كات خۆی فهرمانرِهوایی بكات و ئه‌رده‌شێری برا گه‌وره‌ی ده‌ربكات. له‌گه‌ڵ یونانیه‌كان رِێك ئه‌كه‌وێ له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجیك و( 13) هه‌زار كه‌س به‌كرێ به‌سه‌ركردایه‌تى كلارخوس ساڵی( 401) پ ز به‌م سوپایه یۆنانیه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی كپادۆكیاوه به‌ره‌و بابل ئه‌كه‌وێته رِێ له نزیك (خان ئه‌سكه‌نده‌ریه) له ژوروی بابل له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌رده‌شێری برایدا به‌یه‌كدا دێن و شهرِێكی سهختىَ خوێناوی رِووئهدات. هه‌رچه‌نده سوپای كهیخسرهوی بچووك سه‌ر ئه‌كه‌وێ، به‌ڵام به‌هۆی کوژرانی خۆی و هه‌شت هه‌زار سهبازهوه سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌رده‌شێری برای ده‌مێنێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌س له سه‌رکرده‌کانی سوپای یونان به ده‌سیسه‌ی (تیساندین) له‌ناو ئه‌چن( 10) هه‌زار كه‌سیان ئه‌مێننه‌وه. گه‌زنه‌فون به‌سه‌ر كرده هه‌ڵئه‌بژێرن. ئه‌م سوپا ده هه‌زار که‌سیه به خاکی کوردستاندا ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ته‌رابزۆن له‌وێوه له ڕیگه‌ی كه‌ناری ده‌ریای ئیسلامبولهوه تێ پهرِیون و ده‌ریایان جێ هێشتوه. له‌كاتى گهرِانهوهیاندا له كوردستان له‌ده‌ربه‌ندی زاخۆ توشیان ئه‌بێت به‌توشی هێزێكی كورده‌وه كه بهكاردۆشى ناو ئه‌بران.
كورده‌كان شپرزه‌یان ئه‌كه‌ن و سوپاكه‌یان په‌رش و بلاَو ئه‌كه‌نه‌وه تا نزیكی ته‌رابزون دوایان ئه‌كه‌ون. گه‌زنه‌فون له كتیبى(ئانابازیس)دا ئه‌نووسێ: ئه‌م كاردۆشیانه سه‌ریان بۆ فهرمانرِهوایی ئێران شۆرِ نه‌كردوه. ته‌نانه‌ت فهرمانرِهوایهكی ئێران به سوپایه‌كی(120) هه‌زار كه‌سیه‌وه هێرش ئه‌كاته سه‌ریان له ئه‌نجامدا سوپاكه‌ی تێك ئه‌شكێن و ئهگهرِێنهوه. بهرِای گه‌زنه‌فۆن كاردۆشیهكان سه‌ر به ئه‌رده‌شێر بوون، سه‌رپێچی فه‌رمانیان نه‌كردوه. دیسانه‌وه ئه‌ڵێن وڵاتى (كاردۆك) تا بۆتانى ئێستا په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌و ساته به‌دواوه رِوباری دیجله و ده‌ورو به‌ری كێوی (جودی) پێ یان وتوه (كوردمان) یا (كارداك) زۆربه‌ی مێژوو نووسان به كوردوان ناویان بردوه و له زمانى ئارامیدا به مه‌ڵبه‌ندی كاردۆ به‌ناوبانگ بووه. (كوردمان) یا دارای سێیه‌م پێش ئه‌وه‌ی فهرمانرِهوایی ئێران بگرێته ده‌ست والى ئه‌رمینیاو ولاَیهتى كوردوان بووه تا ساڵی( 338) پ ز به‌هۆی زیره‌كی و لێ هاتووییه‌وه له پله‌ی والیه‌وه بۆته فهرمانرِهوا.
سنووری كوردان له‌م كاته‌دا له‌زێی گه‌وره تا سه‌رچاوه‌ی دیجله درێژه‌ی هه‌بووه. له کاتی داگیر کردنی ئێران و تیاچوونی زنجیره‌ی هاخامهنشینى له‌لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ره وه ولاَتى كورده‌كان (ماد – كاردوان) كورتى و گوتى كه‌وتۆته ژێر ئه‌م په‌لاماره. سلهئاوكۆس یه‌كی له سه‌ردارانی یۆنان ساڵی( 323) پ ز فهرمانرِهوای ئه‌م ناوچه‌یه بووه كه به درێژایی یه‌ك سه‌ده كورده‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریكى رِاپهرِین و په‌لاماردان بوون.
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌مى پێش زاین به‌شى سه‌رووی كوردستان به یارمه‌تى یه‌كه‌م فهرمانرِهوای ئهشكانى (مهردار) كه‌وته ژێر دهسهلاَتى ئه‌رمه‌نه‌وه و به‌شى خواروی كوردستانیش ورده ورده سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یه‌كه‌م كه‌وته ژێر دهسهلاَتى ئه‌رمه‌نه‌وه كه مه‌ركه‌زی شاری (ئامه‌د) یانى(دیاربه‌كر)ی ئێستا بووه. مێژوو نووسى به‌ناوبانگ(ئه‌سترابۆن) له باسى ئه‌رمه‌نه‌كاندا ئه‌ڵێت: كورده‌كان زۆر به سه‌لیقه‌و خاوه‌ن پێشه‌ن له كاری هه‌نده‌سه‌و پیشه‌سازی دا شاره‌زان فهرمانرِهوای ئه‌رمه‌ن تێگران سوودی له سه‌لیقه‌یان وه‌رگرتوه.
ساڵی( 36) پ ز كوردستان تووشى په‌لاماردان بووه و له‌لایه‌ن (ئه‌نتوان)ی سه‌رداری رِۆماوه كوردستان داگیر كراوه، له شهرِێكی گه‌وره‌دا له‌گه‌ل سوپای ئهشكانیهكان تێك ئه‌شكێ هاوكاری ئاشكانیهكان (مادی بچووك) له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان له‌م شهرِهدا له تالاَن و برِۆ و ده‌سكه‌وتى شهر بێ به‌ش ئه‌بن و دڵ یهشاو ئه‌بن له‌گه‌ڵ ئاشكانیهكاندا. بۆیه به‌دزیه‌وه هانى سه‌رداری رِۆما (مارك ئه‌نتوان) ئه‌ده‌ن كه‌جارێكی تر هێرش بكاته‌وه و یارمه‌تى ده‌ری ئه‌بن. رِۆمهكان به‌نیازی تۆڵه‌وه ساڵی(34) پ ز هێرش ئه‌كه‌نه‌وه و ئه‌رمه‌نستان داگیر ئه‌كه‌ن. له‌م لایشه‌وه فهرمانرِهوای ئاشكانیهكان (فه‌رهادی چواره‌م) به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه هێرش ئه‌باته سه‌ر مادی بچووك و پاش شهرِێكی خۆیناوی ئه‌یگرێ و له وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان ئه‌كه‌وێته رِێ و ده‌ستى به‌سه‌ردا ئه‌گرێ له كه‌سانى نزیك خۆی سه‌رپه‌رشتى كارانى بۆ دائه‌نێ.
ساڵێك پێش له دایك بوونى مه‌سیح فهرمانرِهوای ئاشكانیهكان (فه‌رهادی پێنجه‌م) په‌یمانى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ رِۆمهكان به‌ست و كوردستان و ئه‌رمه‌نستانى خسته سه‌ر دهسهلاَتدارێتى رِۆم. له كۆتایی سه‌ده‌ی یه‌كه‌مى زاین دا(ئالان)(+)یه‌كان و گورجیهكان هێرش ده‌كه‌نه سهردهسهلاَتى ئه‌رمه‌نستان و كوردستان و ولاَتى مادی بچووك تووشى ده‌ردی سه‌ری و تالاَن ئه‌بن. فهرمانرِهوای ئه‌شكان له‌م ده‌ست درێژیه بىَ ده‌نگ بوه و هیچ به‌رگری نه‌كردوه. ساڵی (161)ی زاینى بلاشى سێیه‌م فهرمهنرِهوای ئهشكانیهكان ئه‌رمه‌نستان ئه‌گرێ، بهلاَم رِۆمهكان به‌سه‌ركردایه‌تى كاسیوس توانیان به‌شى رِۆژئاوایی ده‌وڵه‌تى كۆردۆ، ولاَتى(ئه‌رمه‌ن) وه‌ربگرنه‌وه و سوپای ئهشكانى بشكێن. ساڵی( 242) زاینى كورده‌كان به یارمه‌تى دهۆڵهتى ئێران توانیان سوپای (والرین)ی فهرمانرِهوای رۆمه‌كان بشكێنن و سه‌ركرده‌ی له‌شكره‌كه‌ی بكوژن له‌پاشدا دهسهلاَتدار بوون ساڵی( 495) ك ده‌وڵه‌تى ئاتابهكانى كود پێك هات كه بریتى بوون له پێنچ ده‌وڵه‌ت(x) :
1- ده‌وڵه‌تى(ئهرتهكیه) له حه‌سه‌ن كیف و ماردین دروست بوو، به‌شى ماردین تا ماوه‌ی سێ سه‌ده به‌رده‌وام بوو له پاشدا هه‌ردوو به‌شه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى(قه‌ره‌قۆینلو)ه كانه‌وه له ناو بران.
2- ده‌وڵه‌تى شا ئه‌رمه‌ن له ئه‌خلاق كه‌ماوه‌ی بیست ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئهیوبیهكاندا لهشهرِدا بوون ئه‌و ساله له ناوچوون.
3- ده‌وڵه‌تى زه‌نگى له موسڵ و سوریا و جزیره و سنجار و ئه‌ربیل – دا فهرمانرِهوا بووه به‌شى موسڵ له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه داگیركراوه چوار به‌شه‌که‌ی تری به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تى ئه‌یوبیه‌كان له‌ناو چووه.
1- ده‌وڵه‌تى ئهتابهكانى ئازه‌ربایجان كه له ساڵی( 540)ی كۆچی له ئازه‌رباینجان پێک هات و تا ساڵی (622)ی کۆچی مایه‌وه له پاشدا خوارزمهكان ده‌ستیان به سه‌ردا گرت.
5- ده‌وڵه‌تى ئهتابهكانى لورِستان له ساڵی( 545)ی كۆچی له لورِستان پێك هات ماوه‌ی سێ سه‌ده فهرمانرِهوا بوون له ئه‌نجامدا به‌ده‌ستى ته‌یموری له‌نگ له‌ناو چوون.(1) ئه‌یوبیه‌كان یه‌كێك بوون له ده‌ڵه‌ته هه‌ره ئازا‌و ناوداره‌كانى كورد له ساڵی(528)ی ك ده‌ست به فهرمانرِهوایی ئه‌كه‌ن له ئه‌نجامدا له‌شكری ئێران و كورد تێك ئه‌شكێ و په‌رت و بلاَو ئه‌بنه‌وه. رِۆمهكان واز ناهێنن و سه‌ر سه‌ختانه جارێكی تر ساڵی( 627)ز دژی(خه‌سره‌و پهرۆیزی) فهرمانرِهوای ئێران هێرش دێننه‌وه. هه‌ر له شاره‌زووره‌وه هه‌تا ناوچه‌ی ئه‌رده‌لان(سنه) هه‌رچی دێهاتى تیا ئه‌بێت ئه‌یسووتێنن و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ى ئه‌كوژن و ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌كه‌ن.(2)
له ساڵه‌كانى( 628، 640، 643)ز به‌رانبه‌ر ساڵی(16، 18، 21)ی كۆچی له ئه‌نجامى شهرِی عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران كوردستان بۆته مه‌ڵبه‌ندی شهرِو شانۆی پێكدادان(حه‌لوان و تكریت) له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه داگیر كراوه. دانیشتوانى(شاره‌زور و پاوه) توشى كوشتن و كاولكاری بوون. له ئه‌نجامدا خۆیان دا به‌ده‌ست سوپای ئیسلامه‌وه وموسوڵمان بوون. (تاریخ كامل – تاریخ كوردستان – حدیقه‌ی ناصری) ساڵی (320)ی كۆچی ده‌وڵه‌تى دیالمه - ئال بوهیه - له شیراز و له به‌غداو
ڕه‌ی دامه‌زراوه تا ساڵی( 447)ی كۆچی به‌رده‌وام بووه.
x. ئه‌مه هه‌ڵه‌ی مێژووییه ئه‌م پێنج ئهتابهکیه که له کوردستاندا دامه‌زران سه‌رۆکه‌کانیان پاشماوه‌ی سهلجوقیانی تورک بووه‌و هه‌ندێ مێژوو نوس به هه‌ڵه به کوردیان داونه قه‌ڵه‌م ته‌نیا ده‌وڵه‌تی ئه‌تابه‌کانی لوڕستان کورد بوون- 1. تأریخ الأمم الأسلامیة به‌رگی دووه‌م.
1. ئه‌مه (هه‌ڵه‌یه ده‌وڵه‌تی لوڕستان تا سه‌رده‌می په‌هله‌وی هه‌ر مابوو.
2. ئهنسکلوپیدیای ئیسلام به‌رگی دووه‌م ل 1034
ساڵی 323 ك ده‌وڵه‌تى (ئه‌خشیدیه) پێك هاتووه ماوه‌ی ده سه‌ده فهرمانرِهوا بوون له ولاَتى شام. ساڵی (358)ك ده‌وڵه‌تى حوسنهویه له (دینه‌وه‌ر) سه‌ری هه‌ڵدا. ساڵی( 381)ك سوپای میسر سوپای رِۆمى تێك شكان له سوریا. ئه‌حمه‌دی كورِی زوحاك پاڵه‌وانێكى دلێری كورد بوو له‌ناو سوپای میسردا به سه‌رۆكایه‌تى( ابن صمصام) به تاكه سواره په‌لاماری برده ناو سوپای رِۆم و توانى سه‌رداری رِۆمهكان بكوژێ هه‌رئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه بوه هۆی وره به‌ردانى سوپای رِۆم و تێك شكانیان(تجارب الاَمم) ابن مسكویه. ساڵی( 444) ك ده‌وڵه‌تى شوانكاره له هه‌رێمى فارس‌دا دامه‌زرا نزیكه‌ى دوو سه‌ده‌و نیو یانى تا ساڵی(668)ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئێران پهیمانێكى دۆستایه‌تیان به‌ست. ساڵی(297)ی زاینى سوپای ساسانیه‌كان به سه‌ركردایه‌تى(نهرسى) حه‌وته‌م به‌ده‌ستى سوپای رِۆمهكان و له‌ژێر چادوێری (كاڵاَپوش) تێك ئه‌شكێ و نهرسى بریندار ئه‌كرێ. له ئه‌نجامى ترسنۆكى و له‌سه‌ر خوێنى خه‌ڵكی كورد ناچار ده‌كرێت پهیمانێكى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ رِۆمهكان ببه‌ستێ و ناوچه‌ی كاردۆ و كوردستانى رِۆژئاوا به‌چوار ویلایه‌ته‌وه (ئازون، موك، زابده- رهجیمه) بدات به رِۆمهكان. ده‌ورو به‌ری ساڵی( 338)ز(تیرداد)ی كورد بۆته فه‌رمانداری ئه‌رمه‌نستان و ئاینى ئه‌رمه‌نى له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و هه‌ندێكی تر وه‌رگرتوه. كورده شاخاویه‌كان له‌سه‌ر دینى زه‌رده‌شتى خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و حه‌زیان به ئاینى ئه‌رمه‌ن نه‌كردوه هه‌میشه شهرِو ناكۆكی و په‌لاماردان له نێوانیاندا هه‌بووه، یانى زه‌رده‌شتى و ئه‌رمه‌نی تا ساڵی (562)ز. ساڵی (562)ز که‌یخوسره‌وی عادل(ئه‌نه‌وشیروان) دووجار به كوردستاندا تێپهرِ ئه‌كات جارێك به‌ره‌و(لازیكا) و جارێكی تر له رِێگهی كوردستان و ئه‌رمه‌نستانه‌وه، بۆ ته‌مێ كردنى(خهزهرهكان) ئه‌م دوو جاره كورده‌كان رِێزێكی زۆر له
خۆی(1) و سوپاكه‌ی ئه‌گرن و خواردن وئاڵفیان بۆ ئاماده ئه‌كه‌ن و خزمه‌تیان ئه‌كه‌ن. جارێكی تر ساڵی( 624)ز كورده‌كان ده‌ستى هاوكاری برایه‌تى درێژ ئه‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تى ئێران و پێكه‌وه شهرِی قه‌یسه‌ری رِۆم(هه‌رقل)ئه‌كه‌ن. (569)ك به شێویه‌كی ره‌سمى ده‌ست به‌سه‌ر ولاَتى كوردستان و میسر و سوریا و جزیره و ئه‌رمه‌نستاندا ئه‌گرن(2). ده‌وڵه‌تى خورشیدیهكان ماوه‌ی( 116) ساڵی له ناوچه‌ی لورِی بچو‌وكدا پێك هات تا ساڵی( 693) ك به‌رده‌وام بوو. جگه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی باسمان كرد كورد خاوه‌نى( 46) میرنشیى گه‌وره‌و بچوكی تر بووه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نى(ته‌پڵ و به‌یداخى) تایبه‌ت بوون .
ئه‌ولیا چه‌له‌بى جگه له‌وانه‌ی باسمان كرد پێنج ده‌وله‌تى تری ناو بردوه كه سه‌ر به به‌شی ته‌ورێزن " قوتور، پیرهدۆزی، گولاَنى، دهمدهمى، دهبنلی"(3)
+ ئالان بریتین له ئاریه ئێرانیه‌کان له نزیک ده‌ربه‌ند (داریال) نیشته‌جێ بوون له پاشدا وورده وورده به‌ره‌و (قۆڵگا) به‌ڕێ که‌وتون و بڵاو بونه‌ته‌وه تا سه‌ده‌ی حه‌وته‌می کۆچی مه‌غۆله‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ریان و ئه‌مانیش له ترسا به‌ره‌و ڕۆژئاوا کۆچیان کردووه.
1. ئه‌نه‌وشیروان دادگه‌ر نه‌بوو خوێن ڕێژ بوو له یه‌ک ڕۆژا سه‌دو بیست هه‌زار که‌سی له (سیستان) کوشت.
2. نیشانه‌و به‌یداخی کورده ماده‌کان شیر‌و تیر بوون
3. فتح القسی في فتح القدس- ل 302. سیرة صلاح ا‌لدین. ابن شداد (ابن خلکان) و تقویم التواریخ ...هتد
ئه‌ولیا چه‌له‌بی به‌رگی چواره‌م ل 178
سه رجاوة http://dnoor.org/web/dreje.php?id=166

مواضيع مماثلة
» قه‌شه‌یه‌كی كورد موسڵمانبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت
» كورته‌یه‌ك له ژیانى زاناى كورد سه‌عید نوورسى ، بدیع الزمان
» ئیسلام ماناى چیه؟
» ئیسلام و دیموکڕاسیی
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
» كورته‌یه‌ك له ژیانى زاناى كورد سه‌عید نوورسى ، بدیع الزمان
» ئیسلام ماناى چیه؟
» ئیسلام و دیموکڕاسیی
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان