المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
ئیسلام و دیموکڕاسیی
صفحة 1 من اصل 1
ئیسلام و دیموکڕاسیی
دانراوه له لایه‌ن:
ده‌نگی ئیسلام
ڕێكه‌وت:
٣/٥/ ٢٠٠٨
ئیسلام و دیموکڕاسیی
زاراوه‌ی دیموكڕاسی له دوو وشه‌ی یۆنانی پێكدێت، كه بریتین له وشه‌ی
(Demos) كه به مانای گه‌ل دێت، له‌گه‌ڵ وشه‌ی (Kratos) كه بامانای
ده‌سه‌ڵات دێت، واته: حوكمی گه‌ل، بیرۆكه‌ی دیموكڕاسیش له سه‌ره‌نجامی
زوڵم و دیكتاتۆریه‌تی ده‌ره‌به‌گی و كڵێساكان له ڕۆژئاوا سه‌ری هه‌ڵدا.
ناوه‌رۆكی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بریتی بوو له‌وه كه ده‌سه‌ڵات له كڵێسا
بسه‌نرێته‌وه‌و بدرێت به گه‌ل، واته گه‌ل خۆی حوكمی خۆی بكات و
چاره‌نووسی خۆی دیاری كات، وه هه‌قی ڕه‌هاشی هه‌بێت بۆ موحاسه‌به‌كردن و
ته‌مێكردنی ده‌سه‌ڵات و كڵێسا.
ئه‌مه‌ش بێگومان وێڕای دژایه‌تی كردن، پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ بنه‌ماو
ڕێنوێنییه‌كانی ئیسلام، چونكه مه‌رجه‌عی بنه‌ڕه‌تی له حوكمی ئیسلامی‌دا
بریتیه له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ (الأنعام: 57) واته: هیچ حوكمێك ڕه‌وا نییه حوكمی خوا نه‌بێت، یان ده‌فه‌رموێت: وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ (الشورى:10) واته: ئه‌گه‌ر دووبه‌ره‌كی و ناچوونیه‌كێكتان له شتێك‌دا لێ درووست بوو، ئه‌وه حوكمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خوا.
یان ده‌فه‌رموێ: وَلا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَداً (الكهف: 26) واته: با هیچ كه‌س شه‌ریك له حوكمی خوادا بڕیار نه‌دات.
له (ده) خوێندنه‌وه‌كه‌ش (القراءة العشرة) ده‌بینین كه‌وا (ابن عامر)
به (ولا تُشركْ) واته: به بۆڕ، ده‌یخوێنَته‌وه، كه وا ده‌گه‌یه‌نێت:
خوا كه‌س نه‌كاته هاوبه‌شی خۆی له حوكم گێڕانیدا، حه‌لال و حه‌ڕامیش
ته‌نها مافی خۆیه‌تی و به‌س. بۆیه‌ش فه‌رمووی: فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً (الكهف: 110 ] واته:
هه‌ركه‌س له ئێوه بۆ دیداری په‌روه‌ردگاری به ئاواته، با كاری چاك
ڕه‌چاوبكاو له غه‌یره‌ز په‌روه‌ردگاری خۆی هیچ كه‌سێكی نه‌په‌رستێ. یان ده‌فه‌رموێت: أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (المائدة:50 ) واته: ئایا حوكمی نه‌فامی ده‌خوازن؟ ئه‌ی چ حوكمێك له حوكمی خوا په‌سندترو باشتره بۆ گه‌لێكی په‌رته‌وازبوو؟ یان فَإِنْ
تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ
كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ
وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً (النساء: 59) واته:
ئه‌گه‌ر بڕواتان به خودا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه، كێشه‌ی خۆتان حه‌واڵه‌ی
خوا‌و پێغه‌مبه‌ری بكه‌ن، ئه‌م كاره بۆتان باشتره‌و ئاكامی چاكتری هه‌یه، یان فَلا
وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ
ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ
وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً (النساء:65) واته:
به‌ڵام نه‌خێر، سوێنده‌كه به په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌مانه نابنه خاوه‌نی
بڕوا مه‌گین وه‌ختێ كه له كێشه‌و هه‌رای نێوان خۆیانا بتكه‌نه داوه‌رو
له دڵه‌وه به هه‌ر فه‌رمانێ تۆ بیده‌ی ڕه‌دایان بێ و به ته‌واوی مل
كه‌چی بن. كه‌واته: مه‌رجه‌ع له شه‌ریعه‌تدا بریتیه له كتێبی
خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه ئه‌وه‌ی كه
زانایانیش ئیستینباتی لێ ده‌كه‌ن هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه لای قوڕئان و
سوننه‌ت، بۆیه هه‌تا گوڵبژێركردن و هه‌ڵبژاردنیشی له لایه‌ك و
پشتگییكردنی له لایه‌ك هه‌ر له دینی خوادا ڕه‌فزه، وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ (الأحزاب: 36) واته: ئه‌گه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان به هه‌ركارێك دا، هیچ پیاوێك و هیچ ژنێكی خاوه‌ن باوه‌ڕ ناتوانن بێن و (كامیان پێ خۆشه‌و به‌كه‌ڵكیان دێت) بێن هه‌ڵیبژێرن. بۆیه ده‌بینین هه‌ر
له ئیسلام خۆی كاری حاكم و مه‌حكومی دیاركردووه، وه باسی له چۆنیه‌تی
دامه‌زراندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا كردووه، هه‌روه‌ها حه‌ق
و حقوقه‌كانی نێوانیشیان هه‌ر له‌م دینه ئاسمانییه كه قوڕئانی پیرۆزه
وه‌ك مانگی چوارده ڕۆشنكردووه كه حه‌وجێ به په‌نجه جوڵانێ نه‌كات.
بۆیه هیچ پێویستمان به هیچ به‌رنامه و ڕێسایه‌كی تر نییه، نه‌خاسمه
ئه‌و به‌رنامه‌و ڕێسایه زاده‌ی بیری ئینسان بێت، ئینسانیش وه‌ك چۆن
هه‌ستی بینینی یا بۆنكردنی یا بیستنی سنوورداره، دیاره كه ئه‌قڵیشی
هه‌ر سنوورداره، بۆیه هه‌موو ئاقڵمه‌ندانی دونیا كۆ ببنه‌وه‌و بیانه‌وێت
شتێك بۆ مرۆڤایه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وه له سنووری ئه‌م دینه تێ
ناپه‌ڕێت و له‌م شه‌ریعه‌ته ئاسمانییه بۆیان دیاركراوه‌و ڕێكخراوه.
به‌ڵام دیموكڕاسی كه له سه‌رزمانان باوه‌و لای خه‌ڵكی ئاشكرا‌و
ڕوونه هه‌میشه وا پێناسه‌كراوه، كه دیموكڕاسی بریتییه له ڕاوێژ به
یه‌كتركردن، دیاره وه‌ك له بنج‌و بنه‌وانی دیمكڕاسیش كه باسمان كرد قه‌ت
له گه‌ڵ بیروبۆچوونی شوڕا یه‌كناگرێته‌وه، چونكه ڕاوێژ‌و شوڕا له
شه‌ریعه‌تدا په‌یامێكی خوداییه‌و خودا فه‌رمانی پێ كردووه، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت: وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ (الشوری: 38) واته: ئه‌وان كارگه‌لیشیان به ڕاوێژه. یان ده‌فه‌رموێت: وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ (آل عمران: 159) واته: له كار ڕاوێژ و ته‌گبیریان پێ بكه.
بۆیه ده‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له زۆر شوێنان
ڕاوێژی به یارانی كردووه، به تایبه‌ت له شه‌ڕی ئوحود، ڕاوێژی پێ كردن
كه ئایا له مه‌دینه بمێننه‌وه یاخود بچنه ده‌ره‌وه‌و له‌وێ ڕوو
به‌ڕووی دوژمنان ببنه‌وه، هه‌ر چه‌ند خۆی حه‌زی به‌وه‌بوو كه له
مه‌دینه بمێننه‌وه، به‌ڵام هێندێ له یارانی پێیان باش بوو كه بچنه
ده‌ره‌وه، ئه‌ویش به گوێی كردن (سه‌یری – دلائل النبوة للبيهقي 3/204 و
مستدرك الحاكم 2/128-) بكه. یان ده‌بینین كه‌وا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی
دیله‌كانی شه‌ڕی به‌در ڕاوێژی پێ كردن، یان ده‌بینین كه ڕاوێژی به عه‌لی
و به ئوسامه كرد سه‌باره‌ت به چیڕۆكی تۆمه‌ته‌كه‌ی كه درا پاڵ
عائیشه‌ی دایكمان، یان سه‌باره‌ت ئازاره‌كه‌ی دایكانی بڕوادار كه به
پێغه‌مبه‌ریان دا..هتد. بۆیه ئه‌بووهوڕه‌یڕه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت:
(كه‌سم نه‌بینیوه كه به قه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕاوێژی
به یارانی كردبێت) (أخرجه البيهقي في سنن الكبرى 10/109) هه‌روه‌ها
بوخاری (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: هه‌روه‌ها پێشه‌وایان له دوای
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ردوام ڕاوێژیان به زانایان كردووه،
خۆ ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كانیش له قوڕئان سوننه‌ت ڕوون بوونایه ئه‌وه
نه‌ده‌چوون كه ڕاو بۆچوونی كه‌سانی تر وه‌ربگرن.
له‌كوێوه ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونی دیموكڕاس یه‌كناگرێته‌وه؟
(1) ڕاوێژ له شتێدا ده‌كرێت كه له
قوڕئان و سوننه‌ت هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌دابێت، به‌ڵام
دیموكڕاسی له هه‌موو شتێكییه‌وه ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕای گه‌ل!
بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌ل له دژی ده‌قێكی قوڕئان هه‌ڵوه‌سته‌یان وه‌رگرت و له
دژی وه‌ستانه‌وه، ئه‌وه له سیسته‌می دیموكڕاس ده‌بێت وه‌ربگیرێ و
حسیبَی له‌سه‌ر بكرێت، دیاره ئه‌مه‌ش له دینی خوا دا موخالیف به
شه‌رعه.
(2) ڕاوێژكاران له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیان ده‌بێت هه‌بێت له‌و كارانه‌ی كه ڕاوێژی
له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له دیموكڕاسی حوكم حوكمی گه‌له‌و ده‌بێت
به‌رده‌وام نوێنه‌ریان هه‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا.
به‌م پێیه له‌سه‌ر مسوڵمانان پێویسته كه
ئه‌م زاراوه‌ی دیموكڕاسیه عه‌كس نه‌كه‌نه‌وه له گه‌ڵ شوڕای ئیسلامی،
بگره ده‌بێت خۆشیان له به‌كارهێنانی بپارێزن وه‌ك بڵییت یان بنووسێت:
دیمكوڕاسییه‌ت له ئیسلامد، یان دیموكڕاسییه‌ت له ئیسلامدا هه‌یه،
چونكه ئه‌م وشه‌یه وشه‌یه‌كی فاسدی له‌كه‌ڵك كه‌وتووه له گه‌ڵ ئیسلام
ڕێكناكه‌وێت، هه‌روه‌ك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئایینه ئاسمانییه‌كانیش هاتۆته
پێش و له شوێنان به‌كار ئه‌برێ و ئیشی پێ ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و
چه‌مكه له مێشكی مسوڵمانان به‌م شێوه‌ی كه باسكرا بسڕێته‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م ته‌سلیم به‌و زاراوه‌و ئاخافتنانه بین كه خوا
هه‌ڵیبژاردوون، بۆیه ده‌بینین كه خوا له كاتی خۆی وشه‌ی (راعنا)ی گۆڕی،
چونكه جوله‌كه‌كان به مه‌به‌ستێكی خراپ له به‌رامبه‌ر مسوڵمانان
به‌كاریان ده‌هێنا، خوای گه‌وره‌ش به بڕوادارنی فه‌رموو: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا (البقره: 104) واته: ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕان! ئێوه مه‌بێژن (راعِنا)، بێژن "ته‌ماشامان بكه " و گوێ بده‌نێ.
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه.
ـــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
http://www.almoslim.net/rokn_elmy/show_question_main.cfm?id=31007

مواضيع مماثلة
» ئیسلام ماناى چیه؟
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
» ڕۆژوو و بانگه‌واز بۆ ئیسلام
» ئایا ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه؟
» كورد له سالى – 550 – پ زتا سه‌رده‌مى هاتنى ئیسلام

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان