المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
دێمۆکراسی وه‌ك مریشك وایه
صفحة 1 من اصل 1
دێمۆکراسی وه‌ك مریشك وایه
دانراوه له لایه‌ن:
ماکوان عه‌بدولکه‌ریم
ڕێكه‌وت:
٧/١٨/ ٢٠٠٦
دێمۆکراسی وه‌ك مریشك وایه
دێمۆکراسی وه‌ك مریشك وایه، هێلکه ده‌کات، ڕیقنهش ده‌کات.
ده‌ڵێن زاده‌ی دێمۆکراسی فهراهمهێنهری ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌رییه .
له ڕاستیدا ئه‌م وته‌یه ته‌نها دروشمی سه‌ر په‌ڕۆیه و قسه‌ی
نووسه‌ره سهرخۆشهکانه، به‌ڵام له پراکتیکدا ماڵوێرانکه‌ر و ناوێکی
بێناوه‌ڕۆکه.
ده‌یانه‌وێت به‌م فیکره که ته‌مه‌نی ده‌گێڕێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌زار
ساڵێك پێش زاین که له ئه‌سیناوه ده‌ستی پێکردو سه‌رچاوه‌ی گرتوه
هه‌رچه‌نده فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ(ئهریستۆتالۆس) ده‌ڵێت "سیسته‌می دێمۆکراسی له‌و سێسیستهمییه که ناگونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا."
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی فێری مشه‌خۆری ده‌کات له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا، مافی
که‌مینه هه‌میشه پێشێل ده‌کات، هه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سووفه ده‌ڵیت: "هاوسه‌نگه له‌نێوان دیکتاتورییه‌ت و ئۆلوگاریهتدا!!"
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بڵێت چون؟
له دوو سه‌ده‌ی پێشوودا بره‌وێکی باشی پێ درا، وا ئێستا به‌ناوی
لیبرالیزمی دێمۆکراسی هاتۆته‌وه کایه‌وه و سنگی خۆی ده‌رده‌په‌ڕێنێت
وه‌ك نه بای دیبێت نه بۆران کورد واته‌نی. که وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکا به‌نگه‌وازی بۆ ده‌کات له‌کاتێکدا مافی مرۆڤ له‌و وڵاته دا
هاوسه‌نگ نهبوویهکسانی تێدا به دی نه‌ده‌کرا ... که له باخچه‌و
چێشتخانه‌کانیان نوسرا بوو بۆ سه‌گ و ره‌ش پێست نییه بێنه ژوره‌وه
ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوا تر چیان کرد به هنده سوره‌کان
به هه‌مان شێوه له ئێستادا که باس له مافی مرۆڤ وئازادی...هتد
چه‌نده‌ها نه‌ته‌وه هه‌یه به ئازاری ژێر ده‌سته‌یه‌وه ده‌ناڵێنن
که ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دانیان له ده‌کوژرێت که‌چی یه‌ك وڵاتی دیموکراسی
خواز پشتگیریان ناکه‌ن و باس له مافه‌کانیان و ئازادی ئه‌و نه‌ته‌وانه
هه‌ر ناکه‌ن به‌ڵکو زۆربه‌یان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بۆ
نمونه کورده‌کانی باکور یان بڵێم کوردی تورکیا...له‌وه سهرسوڕێنهرتر
ئه‌ویه که کورده‌کانی ئێران له کاتێک دا که باس له ڕژێمێکی وه‌ك
ئێران ده‌کرێت هه‌موو به تیرۆریست ناو زه‌نگی ده‌که‌ن که‌چی باسی ئه‌و
نه‌ته‌وه ناکه‌ن که خاکیان و له هه‌مان کاتدا ئاینه‌که‌شیان به ده‌ستی
کۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران داگیر کراوه ،سیسته‌می نوێ جیهانی بۆ باسی
کورده‌کانی ئێران ناکه‌ن یان مافی مرۆڤ تۆ کوایت هه‌ر گیز له به‌یان
نامه‌یه‌کدا باسی میلله‌تانی کورد تان کرد؟ که داگیر کراون .
یان کام ڕێکخراوی نێو ده‌ڵه‌تی له مافه‌کانی مرۆڤ باس له
ڕاپه‌رینه‌که‌ی قامیشلوی کرد که زانای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌عشوق
خه‌زنه‌وی تێدا کوژرا بۆ باستان نه‌کرد یان ترسان زمانتان بسوتێت .
با له‌مه‌یان تێپه‌ڕین برۆین بۆ ناو دڵی دیموکراسی خه‌ڵکی داگیر
کراوی فه‌ڵه‌ستین به دیموکراسیه ناوازه‌که‌ی خۆتان هاتنه کایه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌وه که ڕێکخراوی حماس سه‌رکه‌وت هاته ناو کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ
هه‌مووتان ڕێگیر بوون کوا بنه‌مای یاسای دیموکراتێت؟
له هه‌مان کاتدا هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتوخواز داد په‌روه‌ره‌کان و
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ پشتان تێ کردن ته‌نها له به‌ر ئه‌وی هاو فکرو بیری
ئێوه نه‌بون که‌واته ڕاسته که ئێوه مشه‌خۆرن به سه‌ر میلله‌تانه‌وه
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتان نه‌بێت قوبوڵتان نیه دژیه‌تی ده‌که‌ن واته ئێوه
دیکتاتۆرێکی دیموکراتی خوازن له هه‌مان کاتدا که یه‌هودی که
ده‌وڵه‌تێکی ئاینیه ڕۆژانه به سه‌دان منداڵ وژن و پیر و جوان له ناو
ده‌بات بۆ ئه‌و ئاساییه.!
به‌ڵام (حماس) تیرۆریسته، بۆ؟ خۆ هه‌ردووکیان به به‌رنامه‌ی ئایین
کار ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م ڕه‌وایه به‌ڵام بۆ من بڤه‌یه؟! له ڕاستیدا ده‌ڵێم
دێمۆکراسی وه‌ك مریشك وایه هێلکه‌ش ده‌کات و ئاخ چی بکه‌م ڕیقنهش! له
ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له کرداری دێمۆکراسیی خۆتان له مریشك
ده‌رده‌چن و ناوتان لێ ده‌نێین به‌س که‌ڵه‌شێر. دڵتان زۆر به‌و ناوه‌ش
خۆش نه‌بێت ئه‌م جاره‌یان به‌س ڕیقنه ده‌که‌ن جاران باشتر بوون که مریشك
بوون، به‌س نه‌بوو جاروبار هێلکهیهکتان ده‌کرد.

مواضيع مماثلة
» چۆنیەتی درووستكردنی خانوو بۆ مریشك
» ئایه ڕه‌وایه بۆ موحرم سه‌ری داپۆشێت له‌كاتی نوستندا؟
» حوكمی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌ك به شه‌رعی خوای گه‌وره حوكم نه‌كات پرسیار: ئایا ڕه‌وایه سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرین بۆ وڵاتێكی ئیسلامی كه حوكم به شه‌رعی خوای گه‌وره نه‌كات؟

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان