المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
موسوڵمان بوونی گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی ولاتی غانا ...
صفحة 1 من اصل 1

موسوڵمان بوونی دووه‌مین گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی ولاتی غانا ...
كاتێ هیدایه‌تی خوایی هات ده‌یخاته بییركردنهوهوه، رۆژێكیان داده‌نیشێ و بییر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، و ده‌ڵێ ئایا من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم به ئاینی مه‌سیحی هه‌بووه بوومه‌ته مه‌سیحی، یا له‌به‌ر نه‌داری و برسیه‌تی و هه‌ژاری؟من هه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌ژیانێكی پڕ له‌ناز و نیعمهتدام
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
ئه‌م قه‌شه يهی باسي ده‌كه‌ين له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌داردا هاتۆته دنیاوه، خاچ هه‌ڵگره‌كان له په‌ناگاكانی خؤياندا پێیان گه‌یاند، و له قوتابخانه‌كانی خۆیانا پێیان خوێند،و كاتێ هه‌ستیان به‌وه كرد كه بلیمه‌تی و وریاییه‌كی تێدایه زیاتر بایه‌خیان پێ دا‌و خستیانه پێشه‌نگی بایهخدارهكانیانهوه.. هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه به‌بۆچوونی ورد و زیره‌كییه‌كی تیژه‌وه هه‌ڵبوێراو بوو، و زۆر به‌خێرایی رێی فێربوونی ده‌بڕی، تا به گه‌وره‌ترین شههادهدهگات...
هه‌رله منداڵییه‌وه ئه‌مه‌شی ده‌زانی كه ئه‌م موسوڵمانه و له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری خستویانه‌ته ئه‌م قوتابخانهیهوهو ئه‌وانیش كردوویانه به گاور، بهلاَم له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر به‌لای راست و چه‌پی خۆیدا لای ده‌كرده‌وه جگه له وانه‌ی خه‌ڵكی به گاوردهكهن كه‌سی تری نه‌ده‌بینی، له‌وكاتی هه‌ژاری و نهدارییهدا ئه‌وان بوون ده‌ستی نان وئاویان بۆ درێژكرد.. تا له ئه‌نجامدا بووه قه‌شه‌یه‌كی ناودار و ئه‌ستیره دره‌وشاوه.. زمانێكی پاراو و شێوازێكی كێشندهی هه‌بوو، رواڵه‌تێكی جوان وپاكی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ده‌یبینی خۆشی ده‌ویست، وكاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی داده‌نا، مهیدانهكهیشی به‌گاور كردنی خه‌ڵكی بوو، ئای چه‌نده‌ها موسوڵمانی كرده گاور له‌و ولاتهیاندا!!
كاتێ هیدایه‌تی خوایی هات ده‌یخاته بییركردنهوهوه، رۆژێكیان داده‌نیشێ و بییر له‌خۆی ده‌كاته‌وه، و ده‌ڵێ ئایا من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم به ئاینی مه‌سیحی هه‌بووه بوومه‌ته مه‌سیحی، یا له‌به‌ر نه‌داری و برسیه‌تی و هه‌ژاری؟من هه‌ست ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌ژیانێكی پڕ له‌ناز و نیعمهتدام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له هیچ شتێكم كه‌م نیه، بهلاَم هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كه‌م و دڵم ناكرێته‌وه، و خۆم به به‌خته‌وه‌ر نازانم، ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌روونیم نییه، له‌پاشه رۆژی پاش مردن ده‌ترسم، هیچ دڵنیاییهكم له پاشه‌رۆژم نییه..
بۆ من توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌م؟ بۆچ راسته‌و خۆ قورئان نه‌خوێنمه‌وه؟ خۆ من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هیچ شاره‌زاییه‌كم نییه، جگه له‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ر چاوه‌كانی كهنيسهوه وه‌رم گرتووه‌و پێم گه‌یشتووه.. له‌وانه‌یه حه‌قیقه‌تی ئه‌و ئاینه‌م وه‌ك خۆی پێ نه‌گه‌یشتبێ.. ئێستا من منداڵ نیم و خاوه‌نی خۆمم، با خۆم توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م..
ئالێره‌وه ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و لێی وردبوونه‌وه‌ی كرد، قسه‌كانی قورئانی به‌كتێبه‌كانی خۆیان به‌راورد ده‌كرد، كه‌م كه‌م هه‌ستی ده‌كرد خه‌ريكه دڵگوشادی و ئارامی و سنگ فراوانی بۆ دروست ده‌بێت.. تا زیاتر رۆده‌چوو زیاتر دڵخۆش ده‌بوو، ناوچاوی ده‌كرایه‌وه‌و رێی راستی بۆ ده‌ر ده‌كه‌وت..
" يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ، قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ، يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ " المائدة/ 16. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كتێبن دڵَنیابن كه پێغهممهرمان بۆلاتان هاتووه، و زۆرێ له‌و شتانه‌تان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه له‌ته‌ورات و ئینجیلا شاردووتانه‌ته‌وه، وچاوپۆشی له زۆرێكیشی ده‌كات، بێگومان له‌لای خواوه رووناكی و كتێبێكی ئاشكراتان بۆهاتووه، وخوا به‌هۆی ئهوقورئانهوه هیدایه‌ت ورێنوێنی ئه‌وانه ده‌كات كهشوێن ره‌زامه‌ندی خوا كه‌وتوون، و به‌ره‌و رێبازه‌كانی ئاشتی و ئاسووهیی ده‌یانبات، و له‌تاریكاییه‌كان ده‌ریان دێنێت ورزگاریان ده‌كات، به‌فه‌رمانی خۆی رێنوێنیان بۆ سه‌ر رێ ورێبازی راست ده‌كات.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی باش بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی خۆی دا، كه هیچ شتێ ناتوانێ رێگر و كۆسپ و تهگهرهبێت له‌به‌رده‌م ئیسلام بوونیا.. ئاخۆ چ كارێكی پێ بكرێت؟
ده‌روات بۆ كه‌نیسه،و قه‌شه‌ی یه‌كه‌می ده‌بینێ كه پیاوێكی سپی پێستی ئه‌ورووپی بوو، و گه‌وره‌ی هه‌موویان بوو، له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی خۆیه‌وه ئاگاداری كرده‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تاوه پێی وابوو شۆخی ده‌كات، بۆیه بێ موبالات بوو، به‌لام ئه‌م بۆی روونكرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌ی راسته‌و بێ گاڵته‌یه.. ئای كابرا چۆن ئاگری تێبه‌ربوو، و وه‌خت بوو شێت ببێ، ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناخۆش بوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و ده‌ی نه‌ڕاند و كه‌فی ده‌چه‌راند!! پاشان كه‌مێ دامركایه‌وه‌و وه‌زعی پێشووی خۆی بییر خسته‌وه كه له چ هه‌ژاری و نهدارییهكا بووه‌و ئێستاش له چ ناز و نیعمهتێكا ده‌ژی؟!! زۆر هه‌وڵی دا تا به‌ماڵ و سامانی زیاتر بیخڵهتێنێ، پێی گوت: معاشه‌كه‌ت بۆ زیاد ده‌كه‌م، و به‌خششی سالانهت بۆ دوو به‌رابه‌ر ده‌كه‌م، و دهسهلاَتی زیاترت پێ ده‌به‌خشم، و ...وههتاد.. بهلاَم بێ سوود بوو، چونكه نووری ئیمان رۆیشتبووه ناو دڵ و ده‌روونیه‌وه، كاتێكیش ئه‌و چێژی ئیمانه له دلاَ جێگیر بوو، به‌هیچ شتێ نایه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر لهتلهتیش بكرێ..
قه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپی كه‌زانی به‌راستیه‌تی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان نابیته‌وه پێی گوت: كه‌وابوو ئێمه هه‌رچیمان پێداوی و هه‌رچیمان بۆ كردوویت ده‌بێ بۆمان بگێڕیته‌وه!! ئه‌ویش پێی گوت: ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ئه‌وه دهسهلاَتم به‌سه‌ریا نییه، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه لام ماوه هه‌مووی بۆ ئێوه، كۆشكێكی گه‌وره‌ی بۆ كرابوو، چوار ترومبێل له خزمه‌تیا بوو، هه‌مووی بۆ گێڕانه‌وه، و بگره بۆی مۆركردن كه واز دێنێ له هه‌رچی هه‌یه له‌ماڵ و سامان و خان و به‌ره..
به‌م كاره‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی حه‌زره‌تی سوههیبمان یاد ده‌خاته‌وه له‌كاتی كۆچكردنیا بت په‌رسته‌كانی قوره‌یش وتیان تۆ به‌هه‌ژاری هاتویته ناومان، نایه‌ڵین ماڵ و سامان له‌م شاره به‌ریته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش هه‌مووی پێدان له بری ئه‌وه‌ی رێی بده‌ن كۆچ بكات.. كاتێ گه‌یشته مه‌دینه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئه‌بو یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانج به‌خش بوو، و خوایش ده‌فه‌رموێ: " إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ "التوبة/111.. بێگومان خوا ماڵ و گیانی له‌ئیمانداران كڕیوه‌و به‌هه‌شتی پێ داون..
به‌ڵێ، گه‌وره قه‌شه‌ی ئه‌ورووپی له‌م هیممه‌ته كه‌م وێنه‌یه‌ی برای تازه موسولمانمان زۆر ئێشی پێ گهيشت، بۆیه ته‌نانه‌ت بهرگهكانیشیان لێ سه‌نده‌وه.. گه‌وره قه‌شه‌ی ئه‌ورووپی وایده‌زانی هه‌ژاری و نه‌داری له‌ماوه‌ی دوو رۆژا وای لێده‌كات به‌داوای لێبوردنه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، چۆن پێی وانابێ كه هه‌موو ژیانی خۆیان ژیانێكی ماددیه، و به‌و چاویلكه‌یه‌وه سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن..
برای تازهموسوڵمان له كه‌نیسه هاته ده‌ره‌وه‌و گوتی: مادام من خاوه‌نی ئه‌م ئاینه هێژایه بم، هیچ شتێكم ناوێت جگه‌له شتێ كه عهورهتمی پێ داپۆشم، هه‌روه‌ك خۆی باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئاله‌وكاته‌دا كه فانیله‌و ده‌رپێ كورتێكم له‌پێدا مابوو هه‌ستم ده‌كرد من به‌خته‌وه‌رترین كه‌سم له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا..
به‌پێ به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناوشار رێكه‌وت، و خه‌ڵكیش كه له‌په‌نایه‌وه ده‌ڕۆیشتن سه‌رسام بووبوون، هه‌ندێكیان بهههندێكیانی ده‌وت: له‌وانه‌یه قه‌شه شێت بووبێت.. بهلاَم ئه‌و لای نه‌ده‌كرده‌وه به‌لای كه‌سه‌وه تاگه‌یشته مزگه‌وت، كاتێ ویستی بڕواته ژووره‌وه ویستیان نه‌یه‌لن و لێیان پرسی: بۆ كوێ؟ ئاله‌ویادا وهلاَمهكهی وه‌ك هه‌وره بروسكه‌یه‌ك وابوو كه گوتی: هاتوووم موسوڵمانبوونی خۆم رابگه‌یه‌نم!!
خه‌ڵكه‌كه هه‌موو سه‌رسام ببون دووه‌م گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی ولاَت و ناودارترین پیاوی كه‌نیسه، كه هه‌فتانه دوو رۆژ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌وه ئامۆژگاری ده‌كات و خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه مه‌سیحی، و سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستیا بوونه‌ته مه‌سیحی، و نموونه‌ی مه‌سیحییه‌كانی ئه‌م ولاَته هاتووه موسوڵمان ببێت!! به‌راستی ئه‌مه به‌خته‌وه‌رییه‌كی بێ وێنه‌یه، و خۆشییهكه به وشه ده‌ر نابڕێت، برگه‌و ده‌سته‌واژه توانای ده‌ربڕینی ئه‌و واتایان نییه، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته ده‌هاته پێشچاوی خه‌ڵكی و ئه‌وده‌نگه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له گوێیاندا ده‌زرنگایه‌وه كه ده‌یفه‌رموو: خوایه ئه‌م ئاینه‌ی خۆت به‌یه‌كێ له‌و دوو عومه‌ره سه‌ر بخه.. ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ جیاوازی لێكچووهكاندا..
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ندێ جار موسوڵمانبوونی ته‌نیا كه‌سێك ده‌بێته هۆی موسوڵمانبوونی سه‌دان كه‌س و رزگاركردنی ده‌یان كه‌س له‌زه‌لكاوی نه‌گبه‌تی و كوفر و سه‌رگه‌ردانی.. به‌ڵێ موسوڵمانان زۆر دڵشاد و دڵخۆش بوون به‌م هه‌واڵه.. یه‌كێ كراسی خۆی پێ ده‌به‌خشی و ئه‌وی تر پانتۆڵی پێ ده‌دا، و ئه‌وی ئه‌ولا جبه‌كه‌ی خۆی پێ ده‌دا، تا رۆیشته ناو مزگه‌وته‌وه، و له‌وێدا وتارێكی بێوێنه‌ی بۆ موسوڵمانان دا و موسوڵمانبوونی خۆی تیا راگه‌یاند، و ده‌نگی ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر لهههموولایهكی مزگه‌وته‌وه به‌رزبووه‌وه، گریانی خۆشی و پێكه‌نینی شادی تێكه‌ڵ بوون.. به‌خۆشی وشادی موسوڵمانبوونی كه‌سێك ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی گومرا كردبوو، به‌ره‌و سه‌رلێشێواوی ده‌یبردن، وا ئێستا خۆی موسوڵمان بووه‌و خه‌ڵكی به‌ره‌و ئیسلام بانگ ده‌كات.. ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوورۆژا ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر له‌وانه‌ی ببونه گاور په‌شیمان بوونه‌وه، و گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی گه‌رمی ئیسلام.. " الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ، أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ "الرعد/28. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و دڵیان به‌یادی خوا دڵنیا بووه، بیداربن دڵه‌كان به‌یادی خوا ئارام و دڵنیا ده‌بن..
پاش دوو رۆژ له راگه‌یاندنی موسوڵمانبونی خۆی، ئه‌وانه‌ی له‌ناو گاورهكانا داخ له‌دڵ بوون، هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد و كهفیان ده‌چه‌راند،و به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕان تا بیكوژن، به‌ڵام موسوڵمانان به نهێنی بردیان بۆ ووڵاتی{سیرالیۆن}، و له رادیۆی لێژنه‌ی موسوڵمانانی ئه‌فریقاوه بڵاو كرایه‌وه كه به‌بۆنه‌ی موسوڵمان بوونیه‌وه وتارێك بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌دات، خه‌ڵك هه‌مووی به موسوڵمان و مه‌سیحییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و وتاره بوون، كه‌نیسه واچاوه‌ڕوان بوو لهوتارهكهیا هێرش بكاته سه‌ر مه‌سیحییه‌كان، و نهێنییه‌كانی ده‌ربخات، و رازیان ئاشكرابكات، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌نیسه به‌یانێكی پێشه‌كی ئاماده‌كردبوو كه باسی ئه‌وه‌ی تیا بكات: كه‌نیسه ئه‌م پیاوه‌ی له‌مردن و برسیه‌تی رزگار كردووه، و هه‌ستاوه به‌یارمه‌تیدانی و به‌خێوكردنی و په‌روه‌رده‌كردنی، و بهخوێندهواركردنی گرته ئه‌ستۆ تا گه‌یاندییه به‌رزترین لووتكه‌ی زانیاری، ئێستا ئه‌ویش نمه‌ك نه‌ناس و سپڵه ده‌رچووه، و خیانه‌تی له‌و ئه‌مانه‌ته كردووه كه پێی سپێرراوه، و پاداشتی چاكه‌مان به خراپه ده‌داته‌وه، و لهبییرخۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی جێگه‌و لانه‌یان دایێ، وچاودێری و سه‌ر پهرشتیان كرد..
بهلاَم خوای بالاَدهست ئاواته‌كه‌ی نه‌هێنانه دی، و برای تازه موسوڵمان ئه‌و ده‌رگایه‌ی له‌سه‌ر داخستن،و وتارێكی به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئه‌وان دا، به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك ده‌ستی به‌سوپاس كردنی هه‌موو ئه‌وانه كرد كه چاكه‌یان له‌ته‌كا كردوه، و یارمه‌تییان داوه، و جێیان بۆ دابین كردووه و ناردویانه‌ته به‌ر خوێندن، و به‌درێژی باسی هه‌موو چاكه‌كانی كردن، و گوتی له‌پاش خوا فه‌زڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و چاكانهیان له‌ته‌كا كردم.. بهلاَم بییرو باوه‌ڕ و ئازادی له ئاین وه‌رگرتنا به‌پێی سۆز‌و عاتیفه و رێی كوێركوێرانه ناڕوات به‌ڕێوه، و فه‌زڵی خوایش له‌ژوور هه‌موو فه‌زڵ و چاكهیهكهوهیه، و نیعمه‌ته‌كانی خوا له ژوور هه‌موو نیعمهتێكهوهیه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه دایڕشتبوو، تا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خزمه‌تكردنی كه‌نیسه‌وه بوونه‌ته مه‌سیحی، چاوێ به‌خۆیانا بخشێننه‌وه‌و خزمه‌تكردن و چاودێری كردن نه‌كه‌ن به‌پێوه‌ر بۆ دروستی یان نا دروستی ئاین، و ئه‌مانه فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نین بۆ ئاین هه‌ڵبژاردن.. هه‌روه‌ها گوتی: ئیسلام شوێنكه‌وتوانی فێرده‌كات وه‌فایان هه‌بێ و نمه‌ك ناسبن، بهلاَم رازیی نابێ كه هه‌ست و هۆش و ژییری و بیریان دابخه‌ن!! بێگومان له‌وه‌دا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ودهسهلاَتی خوا بۆ ئه‌وانه‌ی ژیرییان هه‌بێت " إِنَّ فِي ذَلِكَ لآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ " النحل/12.. ئه‌م وتاره له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكیدا زۆر كاریگه‌ربوو..
پاش دوو رۆژ له‌م وتاره ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێك له زانكۆی سیرالویۆن هه‌بوو، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش له باخچه گه‌وره‌كه‌ی زانكۆدا به‌رێوه ده‌چوو، سه‌ر كۆماری سیرالیۆن، و كۆمه‌ڵێك لێپرسراوان و ژماره‌یك لهپیاونی كه‌نیسه‌ش له‌لایه‌ن زانكۆوه بانگكرابوون، تا پیشانی بده‌ن ولاَتهكهیان لێ بوورده‌یی ئاینی تیدایه‌و ره‌نگه جیاوزازهكان ده‌خوێنرێنه‌وه.. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای ده‌ورو به‌ر ئاسایی بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی پاش وتاری برا تازه موسوڵمانه كه‌مان..
پاش كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز نوێنه‌ری لیژنه‌ی موسوڵمانانی ئه‌فریقا كه كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی گرتبوه ئه‌ستۆی وتارێكی جوانی دا، تیایا هێمای به موسوڵمانبوونی ئه‌و گه‌وره قه‌شه‌یه كرد و ئه‌م ئایه‌ته پێرۆزهی خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَوَدَّةً لِلَّذِينَ آَمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى ذَلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لا يَسْتَكْبِرُونَ (82) وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آَمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83) "المائدة. ده‌بینیت نزیكترینیان لهسۆزو خۆشه‌ویستیدا بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: ئێمه نه‌سرانین، و مه‌سیحین، ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه له‌ناویانا هه‌ندێك قه‌شه‌ی دیندار و گۆشه‌گیر و ره‌به‌ندی دێری هه‌یه، و ئه‌وانه‌ش خۆبه‌زلزان نین، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان له‌و قورئانه‌وه بوو كه بۆ پێغه‌ممه‌ر هاتووه، ده‌بینیت به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه حه‌قیان ناسیوه چاویان پڕ له‌ئاو ده‌بێت و فرمێسك ده‌ڕێژن، و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمانمان هێناوه‌و له ریزی ئاگاداران و شاهیدانا بمان نووسه..
كاتێ ئه‌م بانگخوازه به‌و شێوه‌یه باسی قه‌شه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كرد كه كت و مت خوا له‌وه‌سفی قه‌شه‌ی مهسیحییهكانا باسی ده‌كات، و شه‌رحی ئایهتهكهيشی كرد، موتهرجیمهكهیش راسته‌وخۆ وه‌ری ده‌گێڕا هه‌ندێ لهوقهشانهی ئاماده‌بوون دهستهسڕهكانیان ده‌ر ده‌هێنا و فرمێسكی چاویان پێ ده‌سڕی، بهلاَم ئه‌وه ته‌نیا خۆیان و خوا ده‌زانن ئایا به‌هۆی كاریگه‌ری ئایه‌ته‌كه‌وه بوو یا به‌هۆی موجامه‌له‌وه بوو، ئه‌وه ته‌نیا خوا ده‌زانێ و به‌س.
به‌ڵێ،خوێنه‌ری به‌ڕێز! خوا خۆی خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه‌یه و هه‌ر خۆشی ده‌یپارێزێ،" إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ" الحجر/9. ئه‌وه‌ی ویستی خواویستی تێدابێت، و بییه‌وێت به هه‌ق و راسته‌قینه بگات خوا هیدایه‌تی ده‌دات و رێی راستی خۆی پیشان ده‌دات. وه‌ك هیدایه‌تی ئه‌م گه‌وره قه‌شه‌یه‌ی دا، و بووبه‌هۆی وره به‌رزبوونه‌وه‌ی موسوڵمانانی ئه‌و ولاَتهی كه رێژه‌ی موسوڵمانانی شانزه تا بیست له سه‌ده.. موسوڵمانبوونی ئه‌م قهشهیهو ده‌یانی تریش هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه پاشه رۆژ بۆ ئه‌م ئیسلامه‌یه..
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی پشتیوانی ئاینه‌كه‌یه‌تی، وله‌هه‌موو مهزنێك مه‌زنتر، و له‌هه‌موو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك به ده‌سه‌ڵات تره.
سه‌رچاوه : به‌خته‌وه‌ری

مواضيع مماثلة
» گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك
» موسوڵمان بوون له خةوندا جية
» ساڵانه هه‌زاره‌ها هاوڵاتی به‌ریتانی موسوڵمان ده‌بن
» هۆخوشكى باڵاپۆشى موسوڵمان... قه‌ڵغان و پارێزه‌رى قهلاَى ئیمان
» حه‌رام بوونی زینا و قومار وگوشتی به‌راز

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان