سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
قەتادەی کوڕی نەعمان Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أبريل 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930     

اليومية اليومية


قەتادەی کوڕی نەعمان

اذهب الى الأسفل

قەتادەی کوڕی نەعمان Empty قەتادەی کوڕی نەعمان

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الإثنين أبريل 11, 2011 11:08 pm

قەتادەی کوڕی نەعمان
ئەم ڕێزلێنانەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) بۆ قەتادە چ ڕێز لێنانێک بوو؟!
یاسای
هەق ویەکسانی و ئیمان، ڕێزی موجاهیدان و پاداشتی چاکەکەران بە خۆوە دەگرێ،
بۆ ئەوەی هەرگیز کردەوەی چاکەویستان لە یاد نەچێ وبەدفەڕ و چاکەکار یەکسان
نەبن، قوڕئانی گەورەش دەفەرمووێت: (هَلْ جَزَاء الْإِحْسَانِ إِڵا
الْإِحْسَانُ) (سورە: الرحمن: آیە: 60).
داهێنەری کردەوەی چاک هەردەم
بەختەوەرە لە نێو پیاوە هەڵبژاردراوەکانیدا، هەرچەندە تەمەنی درێژ بێ و
کاتی بەسەر بچێت... لێرەدا جوانترین و باشترین بەرنامە بەرنامەی خوایە بۆ
ئەوەی گیانی خۆتی بۆ لەسەر دەست دابنێت، بەڕاستگۆیی و دڵسۆزی پێشوازی لێ
بکەیت و، ئنجا بە ڕێی بکەویت بۆ بەرەکانی خۆبەقوربانی دان وبەرخودان، لە
پێناوی بیروباوەڕ یان سنوورەکانی خوا یان هەق.
لێرەدا ڕێز لێنانی
موجاهیدان بە ماڵ و بە ووتە کارێکی پیرۆزە لە ڕوانگەی ئیسلام ئەم ڕێز
لێنانەش لەسەر خودی خۆیان کەم نابێتەوەو، کۆتایی هاتنی ژیانیان، بەڵکو درێژ
دەبێتەوەو درێژ دەبێتەوە بۆ منداڵ و نەوەکانیان .... خوای گەورە لە
ڕێنمایی ئایینەکەی دا دیاری کردووە بۆ بەندەکانی، کەوا خوای گەورە مرۆڤی
بڕوادار منداڵ و نەوەکانی دەپارێزێت، لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا (صلى الله
علیه و سلم) گرنگی داوە بە چاودێریەکی ڕون و ئاشکرا بە ڕێزلێنانی موجاهیدان
و چاکە لەگەڵ کردنیان، هەروەها ڕێنمایی یەکانی ئاراستە کردوون بۆ
ڕێزلێنانی منداڵ و نەوەکانیشیان وپێویستی پاراستنیان لە شکستی هەژاری و
نەبوونی و فەوتان، هەروەها لە دوای کۆچکردنی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و
سلم) خەلیفەو یاوەرو شوێن کەوتووەکانیشی پابەندی ئامۆژگاری و ڕێنمانی یە
پرشنگدارو بە هێزەکانی بوون.
دەتوانین نمونەیەک پێشکەش بکەین لە مێژووی
ئیسلامی زێڕین، پێمان بسەڵمێنی میللەتی هۆشیار و ڕەسەن پارێزگاری لە پێاو
چاک و(صالح)ە کانی خۆی دەکات، کردەوەی چاکیان لە یاد ناکا و هەر دەرفەتێکی
بۆ ڕەخسا باسی نەمری و پیاوەتی و ئازایەتی و چاکەکانی دەکات، بۆ ئەم
مەبەستەش دەست درێژ دەکەین بۆ باسکردنی سیڕەی یاوەری پاڵەوانی موجاهیدی
تێکۆشەر: باوکی عەمر، قەتادەی کوڕی نەعمانی ئەنصاری، کە لە دایکەوە برای
(ابو سعیدی خودری یە):
سەرەتایەک لەسەر سەرەتای ژیانی قەتادەی کوڕی نەعمان
قارەمانی
تێکۆشەر قەتادەی کوڕی نەعمان یەکێکە لە ئەنساری یە پێشەنگەکانی ئیسلام،
بەیعەی عەقەبەی بینیوە، یەکێکە لە سەرەتا بڕوادارە موجاهیدەکان، زۆر بە
لێزانی و ئازایانە جەنگی کردووە لە جەنگەکانی بەدرو ئوحد و خەندەق و هەموو
دیمانەکان لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) بەدرێژایی ژیانی
پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) جیهادی ڕێگای خوای کردووە، کاتێک
پێغەمبەری خوا کۆچی دوایی کرد قەتادە دانەبڕا لە جیهاد کردن هەروەک پاش
کۆچی دوایی پێغەمبەری (صلى الله علیه و سلم) لە ناو ئەو سوپایە بینرا کەوا
(ئوسامە) سەرکردایەتی دەکرد بە وەسیەتی پێغەمبەر و ئەبو بەکری ڕاستگۆش بەڕێ
ی کرد (خوای گەورە لە هەمووان ڕازی بێت).
گەورەیی ڕێزی قەتادە لەلای خوای گەورە و پێغەمبەری خوا
ڕووداوێک
بەسەر قەتادە دا هات لە جەنگی ئوحد ئامۆژگاری و پەندە بۆ موجاهیدان، یەکێک
بوو لە چەند مەجاهیدە کەمەی لە خزمەت پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم)
مایەوە، بەرگری لە ئیسلام و پێغەمبەری خوا کرد لەم کاتە تەنگەدا، بەرامبەر
ئەم تیرانەی بۆ گەورەی ئادەمیزارد محمد (صلى الله علیه و سلم) دەهات،
تیرێک بە دەم و چاوی قەتادە کەوت و چاوی لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنا و، بە
دەمارێک کەوتە سەر ڕوومەتی ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کۆڵی نەدا لە تێکۆشان.
کاتێک
جەنگ وەستا هەندێک لە یاوەرەکان وایان پێ چاک بوو قەتادە چاوەکەی دەربهێنێ
و فڕێ ی بدات، بەڵام قەتادە چووە لای پێغەمبەری (ێلى الله علیه و سلم)
چاویشی هەر لە سەر ڕوومەتی بوو، پێغەمبەر بە نەرمی چاوەکەی بە پەنجە
پیرۆزەکانی گرت و بەدەستی پیرۆزی بە سۆزو بەزەیی یەوە لە شوێنی خۆی داناوەو
پاشان دوعای لە پەروەردگار کرد و فەرمووی: [اللهم قى عين قتادة كما وقى
وجه نبيك بوجهه فاجعلها احسن عينيه و احدهما نظرا اللهم اكسه جمالا].
واتە:
پەروەردگار چاوی قەتادە بپارێزە، هەر وەک دەم و چاوی پێغەمبەرەکەتی پاراست
بە دەم و چاوی خۆی، بیکە بەچاکترین چاوو، تیژی بکەیت و پەروەردگارا
جوانیشی پێ بدەی.. خوای گەورە دوعای پێغەمبەرەکەی گیرا کردو ، لەگەڵ تکای
خۆشەویستەکەی و هەڵبژاردەکەی، چاوی قەتادە چاک بۆوەو تەندروستی چاک بوو،
بەڵکو لە پاشان وای لێ هات ببێتە جوانتر و تیژترین چاوی و، تەندروستی لە
چاوەکەی تری باشتر بوو، وای لێ هات نەیدەزانی و هەستی پێ نەدەکرد کام چاوی
لێدراوە، ئەگەر چاوێکی کول ببوایە چاوە ڕژاوەکەی کول نەدە بوو، ئەم وتانەش
هەموو قسەی مێژوو و گێرانەوەی سیرەیە، نە خەیاڵی ئێمەیە و نە وتاری
ئێمەیە!!
(امام البوێیری) لە هەمزیەتەکانی باسی دەستی پیرۆزی پێغەمبەر دەکاو دەڵێ:
واعادت على قتادە عینا فهی حتى مماته النجلاء
چاوی ( النجلاء) واتە چاوی گەش و ساغ ......
قەتادە
(خوای لًێ ی ڕازی بێت) بە ڕاشکاوی و بەڕاستگۆیی و بۆمان دەگێڕێتەوەو،
دەڵێت: لە رۆژی ئوحد دەم و چاوی پێغەمبەری خوام دەپاراست بە دەم و چاوی خۆم
لە تیری گاوران، لە کۆتاییدا تیرێک بەناو چاووم کەوت وگرتمەوە ... گووتم
ئەی پێغەمبەری خوا، من ژنێکم هەیە خۆشم دەوێت دەترسم بمبینێ ڕکی لێم
ببێتەوەو دوور کەوێتەوە.
پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) پێ ی فەرمووم:
ئەگەر حەز دەکەیت ئارام بگریت بەهەشت بۆ تۆ دەبێت، ئەگەر حەز دەکەیت بۆت
بگێڕمەوەو لەلایەن خودا دوعات بۆ بکەم، گووتم: ئەی پێغەمبەری خوا، بەهەشت
پاداشتێکی گەورەیەو بەخشیشێکی مەزنە، بەڵام چاوەکەم بۆ بگێڕەوە و داوای
بەهەشتم بۆ بکە ..... چاوەکەی بۆ گەڕاندمەوەو دوعای بەهەشتیشی بۆ کردوم.
هەروەک
بڵێًت قەتادە (خوای لێ ی ڕازی بێت) دەیویست خۆشەویستی خێزانەکەی لە دەست
نەچێت ولە گەڵی نەژێت بە ڕووخسارێک کەیفی پێ نەیەت و خۆشی نەوێت و دونیاو
ڕۆژی قیامەت، ڕێگای بۆ ڕووناک بۆوە بەم ئایەتانەی خوا گەورە: (ۆابْتَغِ
فِیمَا آتَاکَ الڵهُ الدَارَ الْآخِرَەَ ۆڵا تَنسَ نَێِیبَکَ مِنَ
الدُنْێا) (القێێ: آیە: 77)
هەروەها دەفەمووێت: (الدُنْێا حَسَنَەً ۆفِی
اڵاخِرَەِ حَسَنَەً ۆقِنَا عَژَابَ النَاڕ. ڕُوڵـئِکَ ڵهُمْ نَێِیبٌ مِمَا
کَسَبُواْ ۆاللهُ سَڕیعُ الْحِسَابِ) (البقرە: آیە:201 و 202). لە
ئایەتێکەی تریش دەفەرمووێت: [ۆمَا کَانَ عَگَاء رَبِکَ مَحْڤُورًا] (سورە
اڵاسراء: آیە: 20).
قەتادە چاوی بڕیە ئەوەی چاوی چاک ببێتەوە، بۆ ئەوەی
کارەکانی دونیای پێ ئەنجام بداو، ببێت بە ئەهلی بەهەشتیش، لە ڕۆژی دوایی
خۆشیەکانی تەواو بکات، پێغەمبەری خواش ڕەزیلی بۆ پێ نەکرد، دەستی درێژ کرد
بۆ گەورەیی خوای دەسەڵاتدار، ئەمەش ڕێز لێ گرتن بوو، واتە ڕێزلێگرتنی
موجاهیدێکی ڕاستگۆیی دەستپاک.
خۆشەویستی پێغەمبەری خوا بۆ قەتادە
ئەم
چاودێری یە پێغەمبەرایەتی یەی لە لایەن گەورەی ئادەمیزارد بۆ قەتادە،
تووشی خاکێکی بەڕێز و چاک بوو کەوا باشترین بەرووبوومی بە دەست هێنا، یەکێک
لە نیشانە پاکەکانی ئەوە بوو، قەتادە پێغەمبەری خوای (صلى الله علیه و
سلم) زۆر خۆش دەویست و، زۆر بە توندی پابەندی هەڵس و کەوتەکانی بوو،
پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) ڕۆژی ئوحد بە کەوانێک ئەوەندەی تیر بۆ
گاورەکان هاوێشت تاکو چەماوە، کەڵکی بەکارهێنانی نەما قەتادە هەڵیگرت و
پاراستی وەک بۆ ماوەیەکی بە نرخ و ئازیز بۆی بوو بە یادگاری یەکی بۆندار و
خۆشەویست.
لە سیرەی بۆندار چیرۆکێک هەیە هەر لە چیرۆکی قەتادەی کوڕی نەعمان دەچێت:
(ڕافعی
کوڕی مالک) دەگێڕێتەوە: کاتێک جەنگی بەدر دەستی پێ کرد، خەڵکەکە دەورەی
(ئوبەیەی کوڕی خەلەف)یان دا، منیش چوومە لای، تەماشای پارچەیەک لە زرێ
یەکەم کرد لە بن هەنگڵیەوە پسا بوو، شمشێرێکم لە شوێنی پسانی زرێ یەکەدا،
تیرێکم لە ڕۆژی بەدر پێ کەوت، چاوم لەگەڵ ڕژا، پێغەمبەری خوا (صلى الله
علیه و سلم) بە ئاوی دەمی لە شوێنی برینەکەی دام ودوعای بۆ کردم، هیچ
ئازارێکم پێ یەوە نەدی.
وەفاتی قەتادەی کوڕی نەعمان و نەوەی قەتادە
ڕۆژگار
بەسەرچوو، قەتادەی کوڕی نەعمان گەیشت بە خزمەتی پەروەردگاری جیهانان....
زەمانی خەلیفەی پێنجەم ڕاشیدنیەکان فەرمانڕەوای دادپەروەر (عومەری کوڕ عبد
العزیز) هات (خوای لێ ڕازی بێت) ڕۆژێک پیاوێک چووە لای و شانازی دەکرد بە
هەندێک کردوەوە کەوا خەلیفەی ڕاشیدین گوێی پێ نەدەدا، پاش کەمێکی تر یەکێک
لە نەوەکانی قەتادەی کوڕی نەعمان چوو لای، دەڵێن یەک لە نەوەکانی کەوا ناوی
عاێم کوڕی قەتادە کوڕی نەعمان دەبێت، هەندێکی تر دەلَُێن ئەوەی چووە لای
کوڕی قەتادە بووە، قەتادە کوڕێکی دەبێت بە ناوی (عمرو) کەوا فەرموودەی لێ
گێڕاوەتەوە هەروەک (نووی) باسی لێ دەکات.
کوڕەکە چووە لای خەلیفە و پرسیاری لێ کرد خۆی بناسێنێ: تۆ کێ یت؟.
منداڵەکە
گووتی: ئەی ئەمیری برواداران، من کوڕی قەتادەی کوڕی نەعمانم، باوکم بەیعەی
عەقەبەی بینیوەو، جەنگی بەدرو ئوحد و خەندەقیشی بینیوە، لەگەڵ ئەم هەموو
دیمانمەی لەگەڵ پێغەمبەری (صلى الله علیه و سلم)..
پاشان منداڵەکە گووتی:
انا ابن الژی سالت على الخد عینیه فردت بکف المێگفى احسن الرد
فعادت کما کانت لاول امرها فیا حسن ما عین، ویا حسن ما رد
واتە:
[من کورٍِی ئەو کەسەم چاوی ڕژا سەر ڕوومەتی، بەدەستەکانی پێغەمبەر گەڕاوە
شوێنی خۆی بە باشترین گەرانەوە گەراوە هەروەک جاری پێشووی ئەی لەبەر ئەم
چاوە جوانە وەی لەبەر ئەو گەڕانەوە جوانەی].
دەم و چاوی خەلیفەی پێنجەمی
ڕاشدین بریقەی دایەوەو، نێوچاوانی گەش بۆوەو نیشانەی کەیف خۆشی لێ بەدیار
کەوت، پێشوازی لەم منداڵە کرد هەروەک ئەوەی خشڵێکی بەدەست کەوتبێت، یاخود
بەخۆشەویستێکی ئازیزی گەیشتبێ، هەروەک ئەوەی بە خەڵک ڕابگەیەنێت کەوا ئەمە
شانازی یە، ئەم دێڕە هۆنراوەی (امیەی کوڕی ابی الێلت)ی بۆ هێنانەوە، هەر
وەکو دەڵێت:
تلک المکارم لا قعبان من ابن شیبا بماء فعادا بعد ابو لا!!
واتە: ئەمەیە ڕێز لێنان، نەوەک جامە شیرێک، تێکەڵاوی ئاوی بکەن پاشان ببێت بە پیشایی.
ئایا
دەبینن ؟...... پێنجەم خەلیفەی ڕاشیدین ئەم شتەی گوتووە لەو شوێنەدا،
لەبەر ئەوەی دەیزانی ئیسلام مرۆڤ ناپێوێت بە بنەماڵەو ناوداری، یاخود
دەسەڵاتداری و سامان، یان هێزو فەرمانڕەوایەتی.. بەڵکو دەیپێوێت بە
کردەوەکانی، باشترین کەس لەلای ئەو کەسەیە خواپەرستی بۆ پەروەردگار دەکات و
شانازی بەم کردەوە چاکانە دەکات لە پێناوی خوای دەکات، هەروەک پێغەمبەری
خوا (صلى الله علیه و سلم) دەفەرمووێت: [لیس ڵابن البیچاءِ على ابن السوداء
فچل إلا بالتقوى و العمل الێالح].
واتە: کوڕی سپی پێستێک هیچ فەزڵ و پلەو پایەو ڕێزی بەرزتر نیە لە سەر کوڕی ڕەش پێستێک تەنها بە خواپەرستی و کردەوەی چاک نەبێت..
پێنجەمین
خەلیفەی ڕاشیدین گوێ بۆ داواکاری یەکانی نەوەی موجاهیدی تێکۆشەر قەتادەی
کوڕی نەعمان گرت، زیاتر لەمە دەیویست کارەکانی بۆ جێ بە جێ کرد، پاش ئەوەی
دەیەها و دەیەها ساڵ تێپەڕیبوو بە سەر کۆچی دوایی قەتادە داهێنەری کردەوەی
چاک هەردەم بەختەوەرە، لە هەڵبژاردنی پیاوەکانی هەرچەندە کات و زەمانەی
بەسەردا بچێت.. بەم جۆرە قەتادە نیازی چاک کرد بۆ خودا و جیهادو خواپەرستی
بۆ خودا کرد و خوای گەورەش تاکو بە خۆی ڕادەگات نەوەکانیشی پاراست، پاش
ئەوەی قەتادەی شاد کرد بە بەهەشتەکەی..
دڵسۆزی قەتادە و پەند لێ وەرگرتن
لێرەدا
هەندێک بەڵگە هەن بۆ دڵسۆزی قەتادە زۆر لە بڕواو خواپەرستی یەکانی پەند و
ئامۆژگاری لێ وەردەگیرێ، یەک لەم پەندانە ئەوەیە قەتادە زۆر سوڕەتی
(الاخلاێ) دەخوێندەوە، هەروەک خودا دەفەرمووێت:
[قُلْ هُۆ الڵهُ ڕَحَدٌ
(1) الڵهُ الێَمَدُ (2) ڵمْ ێلِدْ ۆڵمْ یُوڵدْ (3) ۆڵمْ ێکُن ڵهُ کُفُوًا
ڕَحَدٌ (4)].. ئەم سورەتەی دەخوێندەوە چەندەها جار، بەتایبەتی لەکاتەکانی
تەنهایی، تاکو براکەی لە دایکی (ابو سەعیدی خودری) دەڵێت: [قەتادە بەشەو
دەماوە، ئەم شەوەی هەمووی بە (قل هو اللە احد) دەبردە سەر، ئەمەی باس کرد
بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) فەرمووی: [و الذی نفسی بیده انها
لتعدل نصف القران او پلپه].
واتە: بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە، ئەمە
بەرامبەرە بە نیوەی قورئان، یا خود سێ یەکی... هەروەک لە فەرمودەیەکی تر
دێت پێغەمبەری (صلى الله علیه و سلم) گوێی لە قەتادەی کوڕی نەعمان سورەتی:
(قل هو اللە احد)ی دەخوێند، دووبارەی دەکردەوە، فەرمووی: وجبت واتە:
بەهەشتی مسۆگەر کرد.
لێرەدا ووشەی (وجبت) دەگەڕێتەوە بۆ بەهەشت، واتە
بەهەشتی بۆ مسۆگەر دەبێت لەبەر ئەوەی لێرەدا خوێنەری سورەتی (توحید)
دەخوێنی، چونکە یەکتاپەرستی کۆمەڵگەی ئایینە، هەرکەسێکیش دڵ و دەروونی پڕ
بوو لە بیرو باوەڕی یەکتاپەرستی لە کردەوەکانی بۆ خودای تاک و تەنیا دڵسۆز
دەبێ’، بەم جۆرە ئەم ڕێگایە دەناسێت کە پێ دەچێتە بەهەشت، ئنجا ئەم ڕێگایە
دەگرێ و پێ پابەند دەبێ، تاکو دەچێتە بەهەشتی نەعیم .
ئەگەر سورەتی
(توحید) و شاهیدی (توحید) دەروونی خاوەنەکەی ئاوەدان کردەوە وپێشڕەوی کرد
بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ئەوا بۆی دەبێتە کلیلی بەهەشت، هەروەک لە قسەیەکی
(تەلحە) هاتووە!! (ووشەیەکی گوێ لێ بووە لە پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و
سلم) (موجبە) واتە ووشەیەک وا لە خوێنەرە دڵسۆزەکەی دەکات بیبات بۆ
بەهەشت، ئیمامی عومەر (خوای لێ ڕازی بێت) فەرمووی: من دەزانم ئەمە چی
یە؟!،( لا الە الا اللە)یە.
یەکێک لە قسەکانی قەتادە کەوا بەڵگەیە لە
سەر دڵسۆزی نیازەکانی و ڕووی لە خوا دەکرد بە کردەوەکانی و دەڵێت: (ان الله
لیعگی العبد على نیە الاخرە ما یساله من الدنیا ولا یعطیه على نیە الدنیا
الا الدنیا).
واتە: خوا دەبەخشێ بە بەندەی لەسەر نیازی ڕۆژی دوایی کەوا
داوای دەکات لە دونیا شتێک نابەخشێت لە سەر نیازی دونیا تەنها دونیا نەبێت.

هەروەها قەتادە زۆر ڕقی لە ڕیابازی دەبۆوەو دەیزانی ترسناکی یەکی لە
سەر خاوەنە دوو ڕووەکەی هەروەک دەڵێت: [ اذا راى العبد قال الله تعالى:
انڤروا الى عبدی یستهزئ بی].
واتە: ئەگەر بەندەیەک ڕیابازی کرد خوای
گەورە پێی دەفەرمووێت: تەماشای بەندەی من بکەن سووکیم پێ دەکات .... ئینجا
قوڕ بەسەری بۆ ئەو کەسەی سووکی بە خوای بەهێزی تۆڵەسێنەر دەکات.!!
خواش پێ یان دەفەرمووێت: [ذلک جزاءهم جهنم بما کفروا و اتخذوا ایاتی و رسلی هزوا].
پاش
ژیانێکی درێژ و بەبەرەکەت قەتادە کۆچی دوایی کرد لە شاری مەدینە ساڵی 23
کۆچی، تەمەنی شێست و پێنج ساڵ بوو، ئیمامی عومەر (خوا لێ ڕازی بێت) نوێژی
لەسەر کرد.
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى